Imagine yourself standing on a beach, looking out over the ocean, waves crashing against the shore, blue as far as your eyes can see. Let it really sink in, the sheer scope and size of it all. Now, ask yourself, "How big is it? How big is the ocean?"
خەیاڵ بکە لە کەنارێک وەستاویت، سەیری زەریا دەکەیت. شەپۆلەکان بەر کەنارەکە دەکەون، تا چاو بڕ دەکات هەر شینە. با زیاتر قووڵ بینەوە، قووڵایی و قەبارەی هەر هەمووی. ئێستا، پرسیار لە خۆت بکە، "چەند گەورەیە؟ زەریا چەند گەورەیە؟"
First thing, we need to understand that there really is only one ocean, consisting of five component basins that we call the Pacific, the Atlantic, the Indian, the Arctic, and the Southern. Each of these five, while generally referred to as oceans in and of themselves, are really and truly a part of a single, massive body of water, one ocean, which defines the very face of planet Earth.
یەکەم شت، پێویستە تێ بگەین کە تەنها یەک زەریا هەیە، کە پێک دێت لە پێنج دەریا کە پێیان دەڵێن دەریای هێمن ئۆقیانوسی ئەتلاسی، هیند باکوور و باشوور هەر یەک لەم پێنجە، کە بە زەریا ئاماژەیان پێکراوە و بە خۆشیان کە بەڕاستی بەشێکن لە یەکێک، کەڵەشێکی زەبەلاحی ئاو، یەک زەریا، کە پێناسەی زۆرینەی ڕووی گۆی زەوی دەکات.
The ocean covers roughly 71% of our planet's surface, some 360 million square kilometers, an area in excess of the size of 36 USAs. It’s such a vast spread, when viewed from space, the ocean is, by far, the dominant feature of our planet.
زەریا ٪٧١ ڕووی هەسارەکەمان دادەپۆشێت، ٣٦٠ ملیۆن کیلۆمەتر دووجا، ڕووبەری نزیکەی ٣٦ جار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. بەشێکی مەزن دەگرێتەوە، کە لە ئاسمانەوە لێی دەڕوانی، زەریا تایبەتمەندییەکی دیاری هەسارەکەمانە.
Speaking of space, the ocean currently holds over 1.3 billion— that’s billion with a “b”— cubic kilometers of water. Put another way, that’s enough water to immerse the entire United States under a body of salt water over 132 kilometers tall— a height well beyond the reach of the highest clouds and extending deep into the upper atmosphere. With all that volume, the ocean represents 97% of Earth’s total water content.
سەبارەت بە بۆشایی، لە ئێستادا زەریا زیاتر لە ١.٣ ملیار، هەر ڕێک بە ملیار، کیلۆمەتر سێجا ئاو لە خۆ دەگرێت. بە جۆرێکی تر، ئەمە ڕێژەیەکی تەواوە بۆ نقوم کردنی تەواوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناو ئاوی سوێر تا قوڵایی ١٣٢ کیلۆمەتر، دوورییەکەی لە زەوییەوە تا هەورەکان زیاتر دەبێت و هەتا ئاستی سەرتریش. لەگەڵ ئەو هەموو قەبارەیە، زەریا ٪٩٧ ئاوی تەواوی سەر زەوی لە خۆ دەگرێت.
On top of all that, the ocean contains upwards of 99% of the world’s biosphere, that is, the spaces and places where life exists. Now let that sink in for a second. The immediate world as we know it, indeed the totality of all the living space encompassed by the continents themselves, all of that represents only 1% of the biosphere— 1%! The ocean is everything else. So, the ocean is physically massive. It's importance to life is practically unparalleled.
لە سەرووی هەمووشییەوە، زەریا زیاتر لە ٪٩٩ بەرگە زیندەی گۆی زەوی لە خۆ دەگرێت، کە، ئەو بۆشایی و ناوچانەی ژیانی تێدایە. ئێستا با لێی تێ بگەین. ئەو جیهانە خێرایەی کە دەیناسین، کۆی هەموو ئەو ناوچە و بۆشاییانەی کە ژیانی تێدایە بە کیشوەرەکانیشەوە، هەموو ئەمانە تەنها ٪١ بەرگە زیندەی گۆی زەوی پێک دەهێنن. ٪١! زەریاش هەموو ئەوانی ترە. بۆیە، زەریا فیزیکییانە زۆر زەبەلاحە. گرینگییەکەی بۆ ژیان هاوتای نییە.
It also happens to hold the greatest geological features of our planet. Quickly, here are four of the most notable. The ocean contains the world's largest mountain range, the mid-ocean ridge. At roughly 65,000 kilometers long, this underwater range is some 10 times longer than the longest mountain chain found purely on dry land— the Andes. Beneath the Denmark Strait exists the world’s largest waterfall. This massive cataract carries roughly 116 times more water per second over its edge than the Congo River’s Inga Falls, the largest waterfall by volume on land. The world's tallest mountain is actually found in the ocean, hiding in plain sight. While 4,200 meters of Hawaii’s Mauna Kea sit above sea level, its sides plummet beneath the waves for another 5,800 meters. From its snow-covered top to it’s silt-covered bottom, then, this Hawaiian mountain is roughly 10,000 meters in height, dwarfing tiny Everest’s paltry peak by well over a kilometer. And, since we’re picking on poor Everest, let's consider the world's deepest canyon, the Challenger Deep: existing 11 kilometers below the ocean's surface, some six times deeper than the Grand Canyon. That's deep enough to sink Mount Everest into and still have over 2.1 kilometers of water sitting atop its newly submerged peak. Put another way, the depth of the Challenger Deep is roughly the same height that commercial airliners travel.
هەمان شتیش دەگرێتەوە بۆ گەورەترین تایبەتمەندی جوگرافی هەسارەکەمانە. بە خێرایی، ئەوە چوار دیارترینییانە. زەریا زەبەلاحترین چیای تێدایە، لوتکەی ناوەڕاستی زەریا. بە نزیکەیی ٦٥،٠٠٠ کیلۆمەتر درێژە، ئەو مەودای ژێر ئاوە نزیکەی ١٠ جار درێژترە لە درێژترین زنجیرە چیا کە لەسەر وشکانییە. لە خوارەوەی دانیمارک گەورەترین تاڤگە هەیە. ئەم تاڤگە مەزنە نزیکەیی ١١٦ جار زیاتر ئاو دەڕێژێت بەسەر لێوارەکەیدا بە بەراورد بە تاڤگەی ئینگای ڕووباری کۆنگۆ، گەورەترین تاڤگەی سەر وشکانی. لە ڕاستیدا بەرزترین چیای گۆی زەویش لە ناو زەریا دایە، لە دیدگای تەختایی ونە کە ماونا کیا لە هاوای ٤٢٠٠ مەتری لە سەرووی ئاستی دەریاوەیە، قەراخەکانیشی دەکەوێتە ژێر شەپۆلەکان بۆ ٥٨٠٠ مەتری دیکە. لە لوتکە بە بەفر داپۆشراوەکەیەوە تا خوارەوە بە قوڕ و لیتاوییەکەی، دواتر، ئەم چیایەی هاوای کە ١٠،٠٠٠ مەتر بەرزییەکەیەتی، کە بە پێش لوتکەی ئێڤەرێست دەکەوێتەوە بە زیاتر لە کیلۆمەترێک. کەوایە، مادام ئێڤەرێستی داماومان هەڵبژارد، با بەراوردی قوڵترین دۆڵی جیهانیش بکەین، چاڵێنجەر دیپ، لە ١١ کیلۆمەتری ناو قوڵایی زەریایە، کە شەش جار قوڵترە لە دۆڵی گراند. کە ئەم قوڵاییە بەسە بۆ نقومکردنی چیای ئێڤەریست و هێشتا زیاتر لە ٢.١ کیلۆمەتریش دەمێنێتەوە لە سەرووی لوتکە نقومبووەکەی. بە ڕێگایەکی تر، قوڵی چاڵێنجەر دیپ بە نزیکەیی هەمان بەرزییە کە هێڵی ئاسمانی پێیدا تێپەر دەبن.
So, pretty much however you choose to slice it, the ocean is capital B, capital I, capital G— BIG! It defines our planet, home to the greatest geological features, comprises the largest living space, and accordingly, is home to the greatest numbers and forms of life on Earth. It is practically incomprehensible in scope.
بۆیە، هەرچەندە تۆ بتەوێت پارچەشی بکەیت، زەریا (بی) کەپیتەڵە (پیتی ناوە ئینگلیزیەکە) (ئای) کەپیتەڵ (گی) کەپیتەڵ بیگ (واتا گەورە بە ئینگ) ئەمە پێناسەی هەسارەکەمان دەکات، ماڵی گەورەترین تایبەتمەندییە جوگرافییەکان، گەورەترین مەودا و ناوچەی ژیان لە خۆ دەگرێت، و بەم پێیە، ماڵی گەورەترین ژمارە و جۆری ژیانە لەسەر زەوی. کردارییانە ئەمە مایەی تێگەیشتن نییە لە مەودای زانستیدا.
But it is not so big, so vast, so extraordinary as to be untouchable. In fact, with roughly 50% of the world's population living within 100 kilometers of a coastline, and with most of the remainder living close enough to lakes, rivers, or swamps, all of which ultimately lead to the ocean, virtually every single person on the planet has the opportunity to influence the general health and nature of the world ocean.
بەڵام ئەمە هێندە گەورە نییە، هێندە مەزن نییە، هێندە دەرئاسا نییە کە وە چنگ نەخرێت. لە ڕااستیدا، نزیکەی ٪٥٠ دانیشتوانی جیهان لە ناو ١٠٠ کیلۆمەتری هێڵی کەنارەکان دەژین و لەگەڵ زۆربەی ئەوانەی ماونەتەوە تەواو لە نزیکی دەریاچەکان، ڕوبارەکان، یان مێرگەکان دەژین، کە لە کۆتاییدا هەموویان ڕێ دەگرن بەرەو زەریا، لە ڕاستیدا هەموو کەسێکی سەر ئەم هەسارەیە هەلی هەیە کە کاریگەری بکاتە سەر تەندروستی گشتی و سروشتی زەریای ئەم جیهانە.
Evidence of human influence is seen in every part of the ocean, no matter how deep, no matter how distant. The ocean defines our planet, but, in a very real sense, we define the ocean.
بەڵگەکانی کاریگەری مرۆڤ بینراون لە هەموو بەشەکانی زەریا، گرینگ نییە چەند قوڵە، گرینگ نییە چەند دوورە. زەریا پێناسەی هەسارەکەمان دەکات، بەڵام، لە دیدگایەکی زۆر ڕاستترەوە، ئێمە پێناسەی زەریا دەکەین.