Wow, what an honor. I always wondered what this would feel like.
چەند شەرەفێکی گەورەیە. هەمووکات بیرم ئەکردەوە ئەبێ ئەمە هەستێکی چۆنبێت.
So eight years ago, I got the worst career advice of my life. I had a friend tell me, "Don't worry about how much you like the work you're doing now. It's all about just building your resume."
هەشت ساڵ لەمەوبەر، خراپترین ئامۆژگاری ماوەی کارکردنمم وەرگرت. هاوڕێیەکم پێی وتم، "زۆر خەمی ئەوەت نەبێت چەندێک حەزت لە کارەکەتە کە ئێستا ئەیکەیت. تەنیا بۆ ئەوەیە سی ڤی پێ درووستکەیت."
And I'd just come back from living in Spain for a while, and I'd joined this Fortune 500 company. I thought, "This is fantastic. I'm going to have big impact on the world." I had all these ideas. And within about two months, I noticed at about 10am every morning I had this strange urge to want to slam my head through the monitor of my computer. I don't know if anyone's ever felt that. And I noticed pretty soon after that that all the competitors in our space had already automated my job role. And this is right about when I got this sage advice to build up my resume.
منیش دوای ماوەیەک لە ژیان لە ئیسپانیا گەڕابوومەوە، و چوومە کۆمپانیای فۆرچون ٥٠٠. وتم، "زۆر سەرسوڕهێنەر ئەبێت. کاریگەرییەکی زۆرم ئەبێت لەسەر ئەم جیهانە." هەموو ئەم بیرۆکانەم هەبوو. و لە ماوەی دوو مانگیشا، هەموو بەیانییەک نزیکەی ١٠ی بەیانی تێبینیم ئەکرد ئەم ویستە سەیرەم هەیە بۆ ئەوەی سەرم بکێشم بە شاشەی کۆمپیتەرەکەی بەردەمما. نازانم ئەگەر قەت کەس هەستی بەوە کردبێت. و زۆری پێنەچوو تێبینی ئەوەم کرد ڕکابەرەکانی شوێنی کارکردنەکە ڕۆڵی کارەکەمیان بە ئۆتۆماتیک کردووە. و ئەمەش ڕێک لەو کاتەیا بوو کە ئامۆژگارییە زیرەکانەکە کرام بەوەی سی ڤی دروستکەم.
Well, as I'm trying to figure out what two-story window I'm going to jump out of and change things up, I read some altogether different advice from Warren Buffett, and he said, "Taking jobs to build up your resume is the same as saving up sex for old age."
لەکاتێکا هەوڵم ئەیا بزانم لە کام تەلاری دوو نهۆمییەوە خۆم فڕێبەمە خوارەوە و شتەکان بگۆڕم، چەند ئامۆژگارییەکی هەمەجۆری وارێن بوفێتم خوێندەوە، و ئەیوت، "وەرگرتنی کار بۆ درووستکردنی سی ڤی وەک ئەوە وایە سێکس هەڵگریت بۆ تەمەنێکی پیر."
(Laughter)
(پێکەنین)
And I heard that, and that was all I needed. Within two weeks, I was out of there, and I left with one intention: to find something that I could screw up. That's how tough it was. I wanted to have some type of impact. It didn't matter what it was.
گوێم لەوە گرت، و هەموو ئەوە بوو کە ئەمویست. لە ماوەی دوو هەفتەیا، لەو شوێنە چوومە دەر، و بە یەک ئامانجەوە ڕۆشتم: شتێک بدۆزمەوە بتوانم تێکبیەم. هێندە قورس بوو. ئەمویست جۆرێک لە کاریگەریم هەبێت. گرنگ نەبوو بەلامەوە چی بێت.
And I found pretty quickly that I wasn't alone: it turns out that over 80 percent of the people around don't enjoy their work. I'm guessing this room is different, but that's the average that Deloitte has done with their studies. So I wanted to find out, what is it that sets these people apart, the people who do the passionate, world-changing work, that wake up inspired every day, and then these people, the other 80 percent who lead these lives of quiet desperation.
زۆریشی پێنەچوو بۆم دەرکەوت کە بەتەنیا نیم: دەرکەوت کە زیاتر لە لەسەدا هەشتای خەڵک حەزیان لە کارەکانیان نەبوو. لەوە ئەچێت ئەوانەی لەم شوێنەشان وانەبن، بەڵام ئەوە تێکڕای ئەوەیە کە دیلۆیت کردوێتی لە توێژینەوەکانیا. بۆیە ویستم بزانم ئەو شتە چییە، کە ئەم خەڵکانەی لەیەک جیاکردۆتەوە، ئەوانەی کارەکان لەدڵیانەوە ئەکەن، و جیهانی پێئەگۆڕن، کە هەموو ڕۆژێک بە ئیلهامێکەوە هەڵئەستن، و ئینجا لەسەدا هەشتاکەی تر کە بێچارانە خەریکی کارەکانی خۆیانن.
So I started to interview all these people doing this inspiring work, and I read books and did case studies, 300 books altogether on purpose and career and all this, totally just self-immersion, really for the selfish reason of -- I wanted to find the work that I couldn't not do, what that was for me.
بۆیە دەستمکرد بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەم کەسانەیا کە ئەم کارە ئیلهامبەخشانەیان ئەکرد، و کتێبم ئەخوێندەوە و توێژینەوەم لەسەر ئەزموونەکان ئەکرد، سێ سەد کتێب لەسەر ئامانج و کارکردن و ئەم جۆرە شتانە، بە تەواوەتی خۆمم تیا نوقم ئەکرد تەنیا بۆ ویستە خۆپەرستانەکەی -- دۆزینەوەی ئەو کارەی کە نەئەکرا نەیکەم، کام کارە بۆمن باشە.
But as I was doing this, more and more people started to ask me, "You're into this career thing. I don't like my job. Can we sit down for lunch?" I'd say, "Sure." But I would have to warn them, because at this point, my quit rate was also 80 percent. Of the people I'd sit down with for lunch, 80 percent would quit their job within two months. I was proud of this, and it wasn't that I had any special magic. It was that I would ask one simple question. It was, "Why are you doing the work that you're doing?" And so often their answer would be, "Well, because somebody told me I'm supposed to." And I realized that so many people around us are climbing their way up this ladder that someone tells them to climb, and it ends up being leaned up against the wrong wall, or no wall at all.
بەڵام کاتێک ئەمەم ئەکرد خەڵکی زیاتر دەستیان کرد بە پرسیارکردن لێم، "تۆ خەریکی ئەم بابەتی کاری گونجاوەیت. من حەزم لە ئیشەکەم نییە. ئەتوانین دانیشین و قسەکەین؟" منیش ئەموت، "بێگومان." بەڵام ئەبوو ئاگاداریان بکەمەوە، چونکە لەم ساتەیا ڕێژەی وازهێنانەکەی منیش لە سەدا هەشتا بوو. لەوانەی دائەنیشتم و قسەم لەگەڵ ئەکردن، لەسەدا هەشتایان وازیان لە کارەکەیان ئەهێنا لە ماوەی دوو مانگدا. شانازیم بەمەوە ئەکرد، و مەسەلە ئەوە نەبوو هیچ جادوێکی تایبەتم هەبێت. تەنیا یەک پرسیاری سادەم ئەکرد. ئەویش ئەوەبوو، "بۆچی ئەو کارە ئەکەیت کە ئێستا ئەیکەیت؟" وەڵامی ئەوانیش ئەوە ئەبوو، "لەبەر ئەوەی کەسێک پێی وتووم کە پێویستە ئەو کارە بکەم." درکم بەوە کرد زۆر کەسی چواردەورمان بەسەر ئەم پەیژەیەیا سەر ئەکەون کە کەسێک پێیان ئەڵێ پیایا سەرکەون، و دەر ئەچێت پەیژەکە بە دیوارێکی هەڵەوە نراوە، یان هەر بەهیچ دیوارێکەوە.
The more time I spent around these people and saw this problem, I thought, what if we could create a community, a place where people could feel like they belonged and that it was OK to do things differently, to take the road less traveled, where that was encouraged, and inspire people to change? And that later became what I now call Live Your Legend, which I'll explain in a little bit. But as I've made these discoveries, I noticed a framework of really three simple things that all these different passionate world-changers have in common, whether you're a Steve Jobs or if you're just, you know, the person that has the bakery down the street. But you're doing work that embodies who you are. I want to share those three with you, so we can use them as a lens for the rest of today and hopefully the rest of our life.
هەتا کاتی زیاترم بەسەر ئەبرد لەنزیک ئەم کەسانەوە و ئەم کێشەیەم ئەبینی، بیرم ئەکردەوە، چی ئەبێت ئەگەر بتوانین کۆمەڵگایەک دروستکەین، شوێنێک خەڵک بتوانن هەست بکە، کە شوێنی خۆیانە و ئاساییە ئەگەر لەوێ هەموو شتێک بەشێوەیەکی جیاواز بکەن، مەودایەکی کەمتری ڕێگاکە ببڕن، کە لەوێ هانی ئەوە بدرێت، و ئیلهام بەخەڵک ببەخشن بگۆڕدرێن؟ ئەوەش دواتر ئەبێت بەو شتەی کە پێی ئەڵێم ماڵپەڕی لیڤ یۆر لێجێند، کە کەمێکی تر ڕوونی ئەکەمەوە. بەڵام لەگەڵ ئەم دۆزینەوانەما، تێبینی چوارچێوەیەکی کارکردنی سێ شتی زۆر سادەم کرد کە هەموو ئەم کەسانەی بەحەسرەتەوە ئەیانەوێت جیهان بگۆڕن تیایا هاوبەشن، ئەگەر ستیڤ جۆبس بیت یان ئەگەر تەنیا، خاوەنی کۆگای نانکردنەکەی سەر شەقامەکە بیت. بەڵام ئەو کارە ئەکەیت کە بەرجەستەی ئەوە ئەکات تۆ کێیت. ئەمەوێ ئەو سێ شتەتان پێبڵێم، بۆ ئەوەی بتوانن وەک هاوێنەیەک بەکاریبێنن بۆ ئەو ماوەیەی ماومانە لەمڕۆیا و هیوادارم بۆ ئەو ماوەیەی ماویشتانە لە ژیانا.
The first part of this three-step passionate work framework is becoming a self-expert and understanding yourself, because if you don't know what you're looking for, you're never going to find it. And the thing is that no one is going to do this for us. There's no major in university on passion and purpose and career. I don't know how that's not a required double major, but don't even get me started on that. I mean, you spend more time picking out a dorm room TV set than you do you picking your major and your area of study. But the point is, it's on us to figure that out, and we need a framework, we need a way to navigate through this.
بەشی یەکەمی ئەم چوارچێوەی کاری سێ هەنگاوییە ئەوەیە بە تەواوەتی شارەزای خۆت بیت و لەخۆت تێبگەیت، چونکە ئەگەر نەزانیت بۆچی ئەگەڕێیت، هەرگیز نایدۆزیتەوە. ئەویش ئەوەیە کە کەس ئەم شتەمان بۆ ناکات. هیچ بابەتێکی خوێندن نییە لە زانکۆکان لەسەر حەز و ئارەزوو بۆ کارەکەت. تێناگەم چۆن ئەوە نەکراوە بە بابەتێکی خوێندن، بەڵام با زیاتر نەچمە قوڵایی ئەوە. مەبەستم ئەوەیە، کاتی زیاتر بەسەر ئەبەیت لە هەڵبژاردنی سێتی تەلەفزیۆنی ژوورەکەت وەک لە گەڕان بۆ هەڵبژاردنی باشترین کۆلێژ و بوارەکەی بۆی ئەخوێنیت. بەڵام خاڵی سەرەکی ئەوەیە، ئەکەوێتەوە سەر خۆمان ئەوە بزانین، و چوارچێوەیەکی کارکردنمان ئەوێت، پێویستمان بە ڕێنیشاندانێکە بەناو ئەمەیا.
And so the first step of our compass is finding out what our unique strengths are. What are the things that we wake up loving to do no matter what, whether we're paid or we're not paid, the things that people thank us for? And the Strengths Finder 2.0 is a book and also an online tool. I highly recommend it for sorting out what it is that you're naturally good at.
هەنگاوی یەکەمی قیبلەنوماکەشمان ئەوەیە بزانین خاڵی بەهێزی تایبەتمان چییە. ئەو شانە چین کە کاتێک لەخەو هەڵئەستین بەهەر نرخێک بێت هەر ئەمانەوێ بیکەین، ئەگەر پارەمان پێبدرێت بۆی یان نا، ئەو شتانەی خەڵک سوپاسمان ئەکات بۆی؟ دۆزەرەوەی خاڵی بەهێزیش کتێبێکە و ئامرازێکی سەر ئینتەرنێتیشە. پێشنیاری ئەکەم بۆ جیاکردنەوەی ئەو کارانەی بەشێوەیەکی سرووشتی تیایا باشیت. و
And next, what's our framework or our hierarchy for making decisions? Do we care about the people, our family, health, or is it achievement, success, all this stuff? We have to figure out what it is to make these decisions, so we know what our soul is made of, so that we don't go selling it to some cause we don't give a shit about.
دواتریش، چوارچێوەی کارکردنمان یان پلەبەندییەکەمان چییە بۆ ئەو بڕیاردانانە؟ گرنگی بە کەسەکانمان و خێزانەکەمان، و تەندروستی خۆمان ئەیەین زیاتر یان تەنیا دەستکەوت و سەرکەوتن، و ئەو جۆرە شتانەیە؟ پێویستە بزانین کامیانمان ئەوێت بۆ ئەوەی ئەم بڕیارانەی بەین. کەواتە ئەزانین رۆحمان لەچی پێکهاتووە، بۆ ئەوەی نەچین بیفرۆشین بە مەسەلەیەک کە هیچ گرنگ نییە بەلامانەوە. و
And then the next step is our experiences. All of us have these experiences. We learn things every day, every minute about what we love, what we hate, what we're good at, what we're terrible at. And if we don't spend time paying attention to that and assimilating that learning and applying it to the rest of our lives, it's all for nothing. Every day, every week, every month of every year I spend some time just reflecting on what went right, what went wrong, and what do I want to repeat, what can I apply more to my life.
ئینجا هەنگاوی دواتریش ئەزموونەکانمانە. هەموو ئەم ئەزموونانەمان هەیە. هەموو ڕۆژێک و هەموو خولەکێک شت فێر ئەبین لەسەر ئەوەی خۆشمان ئەوێت، و ڕقمان لێیە، و لە چییا باشین، و لە چییا خراپین. و ئەگەر کات بەسەر نەبەین لە سەرنجدان بەو شتەیا و کۆکردنەوەی ئەوەی فێریبووین و بەکارهێنانی بۆ ئەو ماوەیەی ماومانە لە ژیانمانا، کەواتە بۆ هیچ بووە. هەموو ڕۆژێک، هەموو هەفتەیە:، هەموو مانگێکی ساڵیش هەندێک کات بەسەر ئەبەم لە بیرکردنەوە لەوەی چی بە ڕاستی کراوە، چی بە هەڵەیی کراوە، و پێویستە چی دووبارەکەمەوە، ئەتوانم چی زیاتر بەکاربێنم لە ژیانما.
And even more so than that, as you see people, especially today, who inspire you, who are doing things where you say "Oh God, what Jeff is doing, I want to be like him." Why are you saying that? Open up a journal. Write down what it is about them that inspires you. It's not going to be everything about their life, but whatever it is, take note on that, so over time we'll have this repository of things that we can use to apply to our life and have a more passionate existence and make a better impact. Because when we start to put these things together, we can then define what success actually means to us, and without these different parts of the compass, it's impossible. We end up in the situation -- we have that scripted life that everybody seems to be living going up this ladder to nowhere.
زیاتریش لەسەر ئەو بابەتە، وەک ئەبینن خەڵک، بەتایبەتی لەم ڕۆژەیا، کە ئیلهامت پێئەبەخشن، کە کاتێک شتێک ئەکەن ئەڵێن "ئای خوایە، جێف چی ئەکات، ئەمەوێ وەک ئەو بم." بۆچی وا ئەڵێیت؟ جۆرناڵێک بکەرەوە. بینوسەرەوە بزانە چی شتێکی ئەوان ئیلهامت ئەیاتێ. هەموو شتێک نابێت سەبارەت بە ژیانیان، بەڵام هەرچییەک بێت، تێبینی بکە، بەتێپەڕبوونی کات جۆرێک لە گەنجینەمان ئەبێت کە ئەتوانین بەکاریبێنین بۆ ژیانی خۆمان و زیاتر حەز بە بوونی خۆمان بکەین و کاریگەرییەکی زیاترمان هەبێت. چونکە کاتێک دەست ئەکەین بە پێکەوەنانی ئەم شتانە، ئەواتە ئەتوانین پێناسەی بکەین کە بەڕاستی سەرکەوتن واتای چییە بۆمان، و بێ ئەم بەشە جیایانەی قیبلەنومایە مەحاڵ ئەبێت بۆمان. لەم دۆخەیا کۆتاییمان پێیەت -- ئەو ژیانە دەق بۆ نوسراوەمان هەیە کە ژیانی هەمووی بەشێوەیەکە بە پەیژەیەکا سەر ئەکەون نازانن بۆ کوێ ئەچێت.
It's kind of like in Wall Street 2, if anybody saw that, the peon employee asks the big Wall Street banker CEO, "What's your number? Everyone's got a number, where if they make this money, they'll leave it all." He says, "Oh, it's simple. More." And he just smiles. And it's the sad state of most of the people that haven't spent time understanding what matters for them, who keep reaching for something that doesn't mean anything to us, but we're doing it because everyone said we're supposed to. But once we have this framework together, we can start to identify the things that make us come alive. You know, before this, a passion could come and hit you in the face, or maybe in your possible line of work, you might throw it away because you don't have a way of identifying it. But once you do, you can see something that's congruent with my strengths, my values, who I am as a person, so I'm going to grab ahold of this, I'm going to do something with it, and I'm going to pursue it and try to make an impact with it.
بەجۆرێک وەک ۆڵ ستریتی دوو وایە، ئەگەر کەستان دیبێتتان، کارمەندە تازەکە لە بەڕێوبەری جێبەجێکاری بانقەکە ئەپرسێت، "ژمارەت چەندە؟ هەمووان ژمارەیەکیان هەیە، کە ئەگەر بگەن بەو پارەیە، ئیتر واز ئەهێنن." ئەویش ئەڵێت، "ئاه، ئاسانە. زیاتر." ئینجا زەردەخەنەیەک ئەکات. ئەوەش دۆخی هەموو خەڵکە کە جێگەی داخە و زۆربەیان کاتیان بەسەر نەبردووە لە تێگەشتن لەو شتانەی گرنگە بۆیان، کە بەردەوام هەوڵ بۆ شتێک ئەیەین، کە هیچ گرنگ نییە بەلامانەوە، بەڵام بۆیە ئەیکەین چونکە هەمووان پێیان وتوین پێویستە بیکەین. بەڵام هەر کە ئەم چوارچێوەیە کۆئەکەینەوە، دەست ئەکەین بە دیاریکردنی ئەو شتانەی کە وامان لێئەکەن زیندوو بینەوە. ئەشزانیت لەوانەیە پێش ئەمە، حەزێک بێتە ئاراوە و بیات بە ڕووخسارتا، یان هێڵێکی کارکردن کە ئەکرێت لەخۆتی بەدوور بگریت لەبەر ئەوەی ڕێگایەکت نەبووە بۆ دیاریکردنی کاری گونجاو. بەڵام کاتێک ئەوە ئەکەیت، ئەکرێت شتێک ببینیت کە یەک ئەگرێتەوە لەگەڵ تواناکانت، بەهاکانت، و وەک کەسێک کێیت، و بڵێیت هەموو ئەمە بەدەستەوە ئەگرم، شتێکی پێ درووست ئەکەم، و هەوڵی بۆ ئەیەم، و هەوڵ ئەیەم کاریگەرییەک درووستکەم.
And Live Your Legend and the movement we've built wouldn't exist if I didn't have this compass to identify, "Wow, this is something I want to pursue and make a difference with." If we don't know what we're looking for, we're never going to find it, but once we have this framework, this compass, then we can move on to what's next -- and that's not me up there -- doing the impossible and pushing our limits. There's two reasons why people don't do things. One is they tell themselves they can't do them, or people around them tell them they can't do them. Either way, we start to believe it. Either we give up, or we never start in the first place.
ماڵپەڕی لیڤ یۆر لێجینت و جوڵانەوەکەی بنیاتمان ناوە بوونی نەئەبوو ئەگەر ئەم قیبلەنومایەم نەبوایە بۆ دیاریکردنی، "ئەمە شتێکە ئەمەوێت هەوڵی بۆ بەم، و جیاوازییەکی پێ درووستکەم." ئەگەر نەزانین بۆ چی ئەگەڕێین، هەرگیز نایدۆزینەوە، بەڵام کە ئەم نەخشەیەمان دانا، ئەم قیبلەنومایە، ئەتوانین بچینە سەر هەنگاوی دواتر -- و ئەوەش من نیم لەو سەرەوە -- کاری مەحاڵ بکەم و لە توانای خۆم زیاتر بکەم. دوو هۆکار هەیە خەڵک ناتوانن کارێک بکەن کە ئەیانەوێت. یەکەمیان خۆیان بەخۆیان ئەڵێن کە پێیان ناکرێت، یان چواردەورەکەیان پێیان ئەڵێن کە پێیان ناکرێت. بەهەردوو لایا، دەست ئەکەین بە باوەڕکردن پێی. یان ئەوەتا کۆڵ ئەیەین، یان ئەوەتا هەر دەستی نایەینێ.
The things is, everything was impossible until somebody did it. Every invention, every new thing in the world, people thought were crazy at first. Roger Bannister and the four-minute mile, it was a physical impossibility to break the four-minute mile in a foot race until Roger Bannister stood up and did it. And then what happened? Two months later, 16 people broke the four-minute mile. The things that we have in our head that we think are impossible are often just milestones waiting to be accomplished if we can push those limits a bit. And I think this starts with probably your physical body and fitness more than anything, because we can control that. If you don't think you can run a mile, you show yourself you can run a mile or two, or a marathon, or lose five pounds, or whatever it is, you realize that confidence compounds and can be transferred into the rest of your world.
لە ڕاستیا، هەموو کارێک مەحاڵ بووە هەتا ئەوکاتەی کەسێک کردوێتی. هەموو داهێنانێک، هەموو شتێکی نوێ لە جیهانا، یەکەمجار بیرکردنەوەی خەڵک بە شێتانە دانراوە. رۆجەر بانیستەر و میلە چوار خولەکەکە، لەڕووی جەستەییەوە مەحاڵ بوو بە چوار خولەک میلێک ببڕیت بە کێبڕکێی سەر پێ هەتا ئەوکاتەی رۆجەر بانیستەر کردی. ئینجا چی ڕووی یا؟ دوو مانگ دواتر، شانزە کەسی تریش بە چوار خولەک میلێکیان بڕی. ئەو شتانەی لە مێشکمانایە و پێمان وایە کە مەحاڵن زۆر جار تەنیا وێستگەکانی ژیانن چاوەڕێ ئەکەن پێیان بگەین ئەگەر بتوانین کەمێک سنورەکانی خۆمان ببەزێنین. پێموابێت ئەمەش بە لەباری باری جەستەیی و بەهێزی لەشت دەستپێئەکات زیاتر لە هەر شتێکی تر، چونکە ئەتوانین کۆنترۆڵی ئەوە بکەین. ئەگەر وا بیر ئەکەیتەوە نەتوانیت یەک میل ڕابکەیت، ئەتوانی نیشانی خۆتی بەیت کە ئەکرێت میلێک یان دوان ڕابکەیت، یان ماراسۆنێک، یان پێنج پاوەند لەدەست بەیت، یان هەرشتێکی تربێت، درک بەوە ئەکەیت متمانە بەخۆبوون ئاوێتە ئەبێت و ئەکرێت بگوازرێتەوە بۆ بەشەکەی تری ژیانت.
And I've actually gotten into the habit of this a little bit with my friends. We have this little group. We go on physical adventures, and recently, I found myself in a kind of precarious spot. I'm terrified of deep, dark, blue water. I don't know if anyone's ever had that same fear ever since they watched Jaws 1, 2, 3 and 4 like six times when I was a kid. But anything above here, if it's murky, I can already feel it right now. I swear there's something in there. Even if it's Lake Tahoe, it's fresh water, totally unfounded fear, ridiculous, but it's there. Anyway, three years ago I find myself on this tugboat right down here in the San Francisco Bay. It's a rainy, stormy, windy day, and people are getting sick on the boat, and I'm sitting there wearing a wetsuit, and I'm looking out the window in pure terror thinking I'm about to swim to my death. I'm going to try to swim across the Golden Gate. And my guess is some people in this room might have done that before. I'm sitting there, and my buddy Jonathan, who had talked me into it, he comes up to me and he could see the state I was in. And he says, "Scott, hey man, what's the worst that could happen? You're wearing a wetsuit. You're not going to sink. And If you can't make it, just hop on one of the 20 kayaks. Plus, if there's a shark attack, why are they going to pick you over the 80 people in the water?" So thanks, that helps. He's like, "But really, just have fun with this. Good luck." And he dives in, swims off. OK.
لەگەڵ هاوڕێکانیشما کەمێک ئەم خووەم گرتووە. گرووپێکی بچووکمان هەیە. ئەچین بۆ سەرکێشی جەستەیی و بەم دواییە، خۆم لە دۆخێکی هەستیاردا بینییەوە. زۆر ئەترسم لە ئاوی شینی تاریکی قوڵ. نازانم ئەگەر کەس هەمان ئەو ترسەی هەبووبێت دوای ئەوەی یەک دوو سێ جار فلیمی جەویان دیبێت وەک من بە منداڵی. بەڵام هەر شتێک لەسەروو ئێرەوە، ئەگەر تاریک بێت، یەکسەر هەستی پێئەکەم. سوێند ئەخۆم شتێکی تیایە. تەنانەت ئەگەر دەریاچەی تاهۆیش بێت، ئاوی سازگارە، کە نابێ لێی بترسیت، نابەجێیە، بەڵام ترسەکە هەیە. بەهەرحاڵ، سێ ساڵ لەمەوبەر لەسەر بەلەمێکی گەورە بووم لە کەنداوی سان فرانسیسکۆ. ڕۆژێکی باراناوی و ڕەشەبایەکی بەهێزی هەبوو، خەڵکەکە سکیان تێکچوو لەسەر بەلەمەکە، و منیش دانیشتبووم و جلی مەلەم لەبەرا بوو، و لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم ئەکرد ترسێکی زۆر دایگرتبووم و بیرم ئەکردەوە لەم مەلەکردنەیا ئەمرم. هەوڵ ئەیەم بە مەلە پردی گۆڵدن گەیت تێپەڕێنم. و پێموابێت هەندێک کەس لێرە توانیویانە پێشتر ئەوە بکەن. لەوێ دانیشتبووم، و جۆناسانی هاوڕێم، کە هانی یام ئەوە بکەم، هات بۆلام و بینی لە چی دۆخێکام. و وتی، "سکۆت، هاوڕێ خراپترین شت چییە ڕووبات؟ جلی مەلەت لەبەرایە. نوقم نابیت. و ئەگەر ماندووش بوویت، بچۆرە سەر یەکێک لە بیست بەلەمەکە. هەروەها، ئەگەر هێرشی قرش هەبێت، بۆچی لەناو هەشتا کەسا بەتۆوە ئەگیرسێنەوە؟" وتم سوپاس، ئەوە یارمەتیدەر بوو. ئەیویست بڵێت، "هەر بەڕاستی چێژی لێ ببینە. بەهیوای بەختێکی باش." ئینجا مەلەیکرد و بەڕێکەوت. باشە.
Turns out, the pep talk totally worked, and I felt this total feeling of calm, and I think it was because Jonathan was 13 years old.
دەرچوو، هێمن کردنەوەکەی سوودی هەبوو، و منیش هەستم بە هێمنییەکی تەواو کرد، و پێموابێت هی ئەوە بوو کە جۆناسان سیانزە ساڵ بوو.
(Laughter)
(پێکەنین)
And of the 80 people swimming that day, 65 of them were between the ages of nine and 13. Think how you would have approached your world differently if at nine years old you found out you could swim a mile and a half in 56-degree water from Alcatraz to San Francisco. What would you have said yes to? What would you have not given up on? What would you have tried? As I'm finishing this swim, I get to Aquatic Park, and I'm getting out of the water and of course half the kids are already finished, so they're cheering me on and they're all excited. And I got total popsicle head, if anyone's ever swam in the Bay, and I'm trying to just thaw my face out, and I'm watching people finish. And I see this one kid, something didn't look right. And he's just flailing like this. And he's barely able to sip some air before he slams his head back down. And I notice other parents were watching too, and I swear they were thinking the same thing I was: this is why you don't let nine-year-olds swim from Alcatraz. This was not fatigue. All of a sudden, two parents run up and grab him, and they put him on their shoulders, and they're dragging him like this, totally limp. And then all of a sudden they walk a few more feet and they plop him down in his wheelchair. And he puts his fists up in the most insane show of victory I've ever seen. I can still feel the warmth and the energy on this guy when he made this accomplishment. I had seen him earlier that day in his wheelchair. I just had no idea he was going to swim. I mean, where is he going to be in 20 years? How many people told him he couldn't do that, that he would die if he tried that?
ئەو ڕۆژەش هەشتا کەس لەوانەی مەلەیان ئەکرد، شەست و پێنجیان لەنێوان تەمەنی نۆ و سیانزەیا بوون. بیری لێکەرەوە چۆن بەشێوەیەکی جیاواز مامەڵەت لەگەڵ ژیانت ئەکرد ئەگەر لە تەمەنی نۆ ساڵیا بۆت دەرکەوتایە ئەتوانی میل و نیوێک مەلە بکەیت لە ئاوێکی ساردا لە ئەلکاترازەوە بۆ سان فرانسیسکۆ. ئەوکاتە بۆ چی ئەتوت بەڵێ؟ لەسەر چی شتێک کۆڵت نەئەیا؟ چیت تاقی ئەکردەوە؟ لەگەڵ تەواوبوونم لە مەلەکردن، چوومە ئەکوا پارکەکە، و لە ئاوەکە ئەهاتمە دەرەوە و بێگومان نیوەی مناڵەکان پێشتر تەواو بووبوون، بۆیە هانیان ئەیام و هەموو بەپەرۆشی تەواو بوونم بوون. منیش سەرم بە تەواوەتی بەستبوی، ئەوەی مەلەی کردبێ لەوێ ئەزانێت، و سەری خۆم گەرم ئەکردەوە و سەیرم ئەکرد کاتێک خەڵکەکەی تر تەواویان ئەکرد. لەوکاتەیا بوو مناڵێکم بینی، هەستم ئەکرد لەباش ناچێت. و بەم شێوەیە لەشی شل بوو. بە ئەستەم ئەیتوانی هەناسە بات پێش ئەوەی پێش ئەوەی دووبارە سەری بکێشتەوە بە ئاوەکەیا. و تێبینیم کرد دایک و باوکی تریش هەبوون سەیریان ئەکرد، و سوێند ئەخۆم وەک من بیریان ئەکردەوە: لەبەر ئەمە نابێ بهێڵیت مناڵی نۆ ساڵان لە ئەلکاترازەوە مەلە بکات. ئەمە ماندوو بوون نەبوو. لەناکاو، دایک و باوکێک ڕایان کرد و گرتیان، و خستیانە سەر شانیان و بەم شێوەیە هێنایان، بە تەواوەتی لەپەل کەوتبوو. و ئینجا لەناکاو چەند هەنگاوێکی تر دوورکەوتنەوە و خستیانەوە سەر عەرەبانەکەی خۆی. و بە شێتانەترین شێوە کە بینیبێتم دەستی سەرکەوتنی بەرزکردەوە. هێشتا ئەتوانم هەست بە گەرمی و وزەکەی ئەو کوڕە بکەم کاتێک بەم دەستکەوتە گەشت. پێشتر ئەو ڕۆژە بینیبووم لەسەر عەرەبانەکەی خۆی. بەڵام نەمئەزانی کە مەلە ئەکات. باشە، ئەوە بیست ساڵی تر ئەبێ بەچی بگات؟ ئەبێ چەند کەس پێیان وتبێت ئەوە نەکات و ئەگەر بیکات لەوانەیە بمرێت؟
You prove people wrong, you prove yourself wrong, that you can make little incremental pushes of what you believe is possible. You don't have to be the fastest marathoner in the world, just your own impossibilities, to accomplish those, and it starts with little bitty steps. And the best way to do this is to surround yourself with passionate people. The fastest things to do things you don't think can be done is to surround yourself with people already doing them.
بۆ خەڵکی ئەسەلمێنیت کە هەڵەن، ئەشیسەلمێنیت کە خۆشت هەڵەیت، ئەکرێت هەندێک هەنگاوی یەکلاکەرەوە بنێیت بە ئاراستەی ئەوەی باوەڕت پێیەتی پێت بکرێت. پێویست ناکات خێراترین ڕاکەری ماراسۆنی جیهان بیت، تەنیا متمانەت بەخۆت بێت بتوانیت مەحاڵ بەدی بێنیت، و بە هەنگاوی بچووک دەستپێئەکات. و باشترین ڕێگاش بۆ ئەمە ئەوەیە خەڵکانێک لە چواردەورت بن هەمیشە بەچۆش و خرۆش بن. خێراترین ڕێگا بۆ کردنی ئەو شتانەی کە پێتوانییە بتوانرێت بکرێت ئەوەیە ئەو کەسانە بە چواردەورتەوە بن کە وەک تۆ خەریکن.
There's this quote by Jim Rohn and it says. "You are the average of the five people you spend the most time with." And there is no bigger lifehack in the history of the world from getting where you are today to where you want to be than the people you choose to put in your corner. They change everything, and it's a proven fact. In 1898, Norman Triplett did this study with a bunch of cyclists, and he would measure their times around the track in a group, and also individually. And he found that every time the cyclists in the group would cycle faster. And it's been repeated in all kinds of walks of life since then, and it proves the same thing over again, that the people around you matter, and environment is everything. But it's on you to control it, because it can go both ways. With 80 percent of people who don't like the work they do, that means most people around us, not in this room, but everywhere else, are encouraging complacency and keeping us from pursuing the things that matter to us so we have to manage those surroundings.
وتەیەکی جیم رۆن هەیە و ئەڵێت: "تۆ تێکڕای ئەو پێنج کەسەیت کە زۆرترینی کاتەکانت لەگەڵیانا بەسەر ئەبەیت." لە مێژووی جیهانیشا هیچ شتێک هێندەی ئەوە کارئاسانیت بۆ ناکات بۆ گەشتنت لە شوێنی ئێستاتەوە بۆ ئەو شوێنەی ئەتەوێ پێی بگەیت کە کێ هەڵ ئەبژێریت بۆ ئەوەی لە چواردەورت بن. هەموو شتێک ئەگۆڕن و ئەوەش ڕاستییەکی سەلمێنراوە. ساڵی ١٨٩٨، نۆرمان تریپلێت ئەم توێژینەوەیەی لەسەر چەند پاسکیل سوارێک کرد، و کاتی گەڕەکەیانی بە چواردەوری مەیدانەکەیا بە گرووپ هەژمار ئەکرد، و هەروەها تاک تاکیش. و بۆی دەرکەوت جار لەدوای جار پاسکیلسوارەکانی گروپەکە خێراتر لێیان ئەخوڕی. لەوکاتەوە لە هەموو بوارەکانی تری ژیاندا ئەمە دووبارە کراوەتەوە، و جار لەدوای جار هەمان شت ئەسەلمێنێت، کە کەسەکانی چواردەورت گرنگن، و ژینگەش هەموو شتێکە. بەڵام کۆنترۆڵکردنی بۆخۆت ئەمێنێتەوە، چونکە ئەکرێت بەهەردوو لایا بڕوات. لەبەر ئەوەی لەسەدا هەشتای خەڵک حەزیان لە کارەکەی خۆیان نییە، کەواتە زۆربەی خەڵکەکەی چواردەورمان، نەک ئەوانەی ئێرە، بەڵکو شوێنی تر، هانی ئاڵۆزکردنی ژیان ئەیەن و ناهێڵن هەوڵ بۆ ئەوە بەین کە گرنگە بەلامانەوە بۆیە پێویستە ئاگاداری چواردەورمان بین.
I found myself in this situation -- personal example, a couple years ago. Has anyone ever had a hobby or a passion they poured their heart and soul into, unbelievable amount of time, and they so badly want to call it a business, but no one's paying attention and it doesn't make a dime? OK, I was there for four years trying to build this Live Your Legend movement to help people do work that they genuinely cared about and that inspired them, and I was doing all I could, and there were only three people paying attention, and they're all right there: my mother, father and my wife, Chelsea. Thank you guys for the support.
خۆم لەم دۆخەیا بینییەوە -- خۆم نمونەی ئەوە بووم، دوو ساڵ لەمەوبەر. کەس هیچ حەز یان خولیایەکی هەبووە دڵ و ڕۆحی بۆ تەرخان کردبێت، لەگەڵ کاتێکی پێشوومارا، و زۆر حەز ئەکەن پێی بڵێن بزنس، بەڵام کەس سەرنجی پێنایات و هیچ پارە پەیا ناکات؟ باشە، من چوار ساڵ لەمەوبەر هەوڵم ئەیا ئەم جوڵانەوەی لیڤ یۆر لێجێندە بنیات بنێم هەتا هانی خەڵک بەم ئەو کارە بکەن کە بەڕاستی حەزیان لێیە و ئیلهامیان پێبەم، و ئەوەی لەتواناما بوو ئەمکرد، و تەنیا سێ کەس سەرنجیان ئەدا، و هەموویان لەوێ بوون: دایکم، باوکم، و چێڵسیای هاوسەرم. زۆر سوپاس بۆ پشتیوانیتان.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
And this is how badly I wanted it, it grew at zero percent for four years, and I was about to shut it down, and right about then, I moved to San Francisco and started to meet some pretty interesting people who had these crazy lifestyles of adventure, of businesses and websites and blogs that surrounded their passions and helped people in a meaningful way. And one of my friends, now, he has a family of eight, and he supports his whole family with a blog that he writes for twice a week. They just came back from a month in Europe, all of them together. This blew my mind. How does this even exist? And I got unbelievably inspired by seeing this, and instead of shutting it down, I decided, let's take it seriously. And I did everything I could to spend my time, every waking hour possible trying to hound these guys, hanging out and having beers and workouts, whatever it was. And after four years of zero growth, within six months of hanging around these people, the community at Live Your Legend grew by 10 times. In another 12 months, it grew by 160 times. And today over 30,000 people from 158 countries use our career and connection tools on a monthly basis. And those people have made up that community of passionate folks who inspired that possibility that I dreamed of for Live Your Legend so many years back.
منیش زۆرم حەز ئەکرد سەربگرێت، بۆ ماوەی چوار ساڵ بەڕێژەی لەسەدا سفر گەشەی کرد، و خەریکبوو دایخەم، و لەو کاتەیا بوو، گواستمەوە بۆ سان فرانسیسکۆ و چاوم بە چەند کەسێکی سەرنجڕاکێش کەوت کە شێوازێکی ژیانی شێتانەی پڕ سەرکێشیان هەبوو، لە بزنس و ماڵپەڕەکان و بلۆگەکان درووستکراو لەسەر حەزەکانیان، و بەشێوەی واتابەخش یارمەتی خەڵکیان ئەیا. و یەکێک لە هاوڕێکانم، کە ئێستا، خێزانێکی هەشت ئەندامی هەیە، و هەموو خێزانەکەی بەخێو ئەکات بە ماڵپەڕێک کە هەفتەی دوو جار شتی بۆ ئەنوسێت. تازە گەڕاونەتەوە دوای بەسەر بردنی مانگێک لە ئەوروپا، هەر هەموویان. ئەمە سەرنجی راکێشام. چۆن شتی وا بوونی هەیە؟ ئەمەم کە بینی ئیلهامێکی زۆری پێبەخشیم، و لەجیاتی ئەوەی ماڵپەڕەکەم دابخەم، بڕیارم یا گرنگی زیاتری پێبەم. و ئەوەی لە تواناما بوو کردم و کاتی خۆم تەرخان کرد، و هەموو کاتژمێرێکی کارکردنم بۆ دانا بۆ پشتیوانیکردنی ئەم کەسانە، لەگەڵیانا ئەچومە دەر و بیرەمان ئەخواردەوە و وەرزشمان ئەکرد. و دوای چوار ساڵ لە سفر گەشەکردن، لە ماوەی شەش مانگ لە چوونە دەرەوە لەگەڵیان، کۆمەڵگای لیڤ یۆر لێجێند دە هێندە گەشەی کرد. لە ماوەی دوانزە مانگی تردا، سەد و شەست هێندە. ئەمڕۆش زیاتر لە سی هەزار کەس لە سەد و پەنجاو هەشت وڵاتی جیاوە مانگانە ئامرازەکانی پەیوەندی و دۆزینەوەی کاری ئێمە بەکارئەهێنن. ئەو کەسانەش بوون ئەو کۆمەڵگا پڕ جۆشەیان درووست کرد کە ئیلهامیان بەخشی بۆ درووستکردنی ئەو ئەگەرەی خەونم پێوە بینیبوو بۆ ماڵپەڕی لیڤ یۆر لێجێند پێش چەند ساڵێک.
The people change everything, and this is why -- you know, you ask what was going on. Well, for four years, I knew nobody in this space, and I didn't even know it existed, that people could do this stuff, that you could have movements like this. And then I'm over here in San Francisco, and everyone around me was doing it. It became normal, so my thinking went from how could I possibly do this to how could I possibly not. And right then, when that happens, that switch goes on in your head, it ripples across your whole world. And without even trying, your standards go from here to here. You don't need to change your goals. You just need to change your surroundings. That's it, and that's why I love being around this whole group of people, why I go to every TED event I can, and watch them on my iPad on the way to work, whatever it is. Because this is the group of people that inspires possibility. We have a whole day to spend together and plenty more.
خەڵک هەموو شتێک ئەگۆڕن، و لەبەر ئەمەشە -- ئێوەش ئەپرسن چی ڕووی یا. ماوەی چوار ساڵ، هیچ کەسێکم لەم بوارەیا نەئەناسی و تەنانەت نەشمئەزانی کە بونی هەیە، کە خەڵک ئەتوانن ئەم کارە بکەن، کە ئەکرێت جوڵانەوەی ئاوات هەبێت. منیش لێرە بووم لە سان فرانسیسکۆ، و هەموو ئەوانەی چواردەورم ئەوەیان ئەکرد. بوو بە شتێکی ئاسایی، بیرکردنەوەم گۆڕا لەوەی چۆن بتوانم ئەمە بکەم بۆ چۆن ئەکرێت نەیکەم. ئینجا کاتێک ئەوە ڕووئەیات، ئەو پلاکە دائەگیرسێت لە مێشکتا، بەناو مێشکتا شەپۆل دروست ئەکات. بێ ئەوەی هەوڵیش بەیت، ستانداردت لێرەوە ئەچێت بۆ ئێرە. پێویست ناکات ئامانجەکانت بگۆڕیت. تەنیا پێویستە چواردەورت بگۆڕیت. لەبەر ئەوەیە، و لەبەر ئەوەیە حەز ئەکەم لەنزیک ئەم کۆمەڵە کەسەوە بم، لەبەر ئەوە ئەچم بۆ هەموو بۆنەکانی تێد، و لەسەر ئایپادەکەم سەیریان ئەکەم لەسەر ڕێگام بۆ کار، ئیتر هەرچییەک بێت. چونکە ئەمە ئەو کۆمەڵە کەسەن کە ئیلهام بە ئەگەرەکان ئەبەخشن. ڕۆژێکی تەواو و زۆر زیاترمان هەیە پێکەوە بەسەری بەرین.
To sum things up, in terms of these three pillars, they all have one thing in common more than anything else. They are 100 percent in our control. No one can tell you you can't learn about yourself. No one can tell you you can't push your limits and learn your own impossible and push that. No one can tell you you can't surround yourself with inspiring people or get away from the people who bring you down. You can't control a recession. You can't control getting fired or getting in a car accident. Most things are totally out of our hands. These three things are totally on us, and they can change our whole world if we decide to do something about it.
بۆ کۆکردنەوەی هەموو شتێک، لەڕووی ئەم سێ پایەیەوە، لەهەموو شتێک زیاتر خاڵی هاوبەشیان هەیە. لەسەدا سەد لەژێر کۆنترۆڵی خۆماندان. کەس ناتوانێت پێتبڵێت کە ناتوانیت شت لەسەر خۆت فێربیت. کەس ناتوانێ پێتبڵێت کە ناتوانیت پاڵ بە سنورەکانی خۆتەوە بنێیت و بزانیت چی مەحاڵە بۆت و تەنانەت ئەوەش بکەیت بە ڕاستی. کەس ناتوانێ پێتبڵێت کە ناتوانیت چواردەوری خۆت بەیت بە کەسی ئیلهامبەخش یان دوورکەوتنەوە لەوانەی کە ساردت ئەکەنەوە. ناتوانیت کۆنترۆڵی نسکۆ بکەیت. ناتوانیت کۆنترۆڵی دەرکردن بکەیت یان کۆنترۆڵی تووشبوون بە ڕووداوی هاتوچۆ. زۆربەی شتەکان بە تەواوەتی لەدەرەوەی جڵەوی خۆتایە. ئەم سێ شتە بە تەواوەتی بەدەستی خۆمانە، و ئەکرێت تەواوی جیهانمان بگۆڕێت ئەگەر بڕیار بەین شتێکی لەبارەوە بکەین. و
And the thing is, it's starting to happen on a widespread level. I just read in Forbes, the US Government reported for the first time in a month where more people had quit their jobs than had been laid off. They thought this was an anomaly, but it's happened three months straight. In a time where people claim it's kind of a tough environment, people are giving a middle finger to this scripted life, the things that people say you're supposed to do, in exchange for things that matter to them and do the things that inspire them.
ئەوەی ئەیبینین ئەوەیە کە بەشێوەیەک بەرفراوان ڕووئەیات. لە گۆڤاری فۆربسا خوێندمەوە، حکومەتی ئەمریکی بۆ یەکەم جار ڕایگەیاندووە لە ماوەی مانگێکا خەڵکی زیاتر هەبووە واز لە کارەکانیان بێنن وەک لەوانەی دەربکرێن. وایان زانیوە تەنیا ئەو مانگەیە بەڵام سێ مانگ بەسەر یەکەوە ڕووی یا. لە سەردەمێکدا کە خەڵک ئەڵێن جۆرە ژینگەیەکی قورسە، خەڵک ئەم ژیانە دەق بۆ داڕێژراوە بەنەفرەت ئەکەن، ئەو شتانەی خەڵک پێت ئەڵێن کە پێویستە بیانکەیت، لە بەرامبەر ئەو شتانەی گرنگە بۆیان و ئەو شتانە بکەیت کە ئیلهامیان پێئەبەخشێت.
And the thing is, people are waking up to this possibility, that really the only thing that limits possibility now is imagination. That's not a cliché anymore. I don't care what it is that you're into, what passion, what hobby. If you're into knitting, you can find someone who is killing it knitting, and you can learn from them. It's wild. And that's what this whole day is about, to learn from the folks speaking, and we profile these people on Live Your Legend every day, because when ordinary people are doing the extraordinary, and we can be around that, it becomes normal. And this isn't about being Gandhi or Steve Jobs, doing something crazy. It's just about doing something that matters to you, and makes an impact that only you can make.
خەڵکیش ئێستا زیاتر بە ئاگا یەنەوە بۆ ئەم ئەگەرە، کە بەڕاستی ئێستا تەنیا شت کە سنوور دابنێت بۆ ئەگەر ئەندێشەکردنە. ئەوە چیتر دەربڕینێکی سواو نییە. گرنگ نییە بەلامەوە بایەخ بەچی ئەیەیت، حەزەکەت چییە، و خولیاکەت چییە. ئەگەر حەزت لە چنینە ئەکرێت کەسێک بدۆزیتەوە کە شارەزایە تیایا و لێیانەوە فێربیت. بەدڵی خۆتانە. و جیهانی ئەم سەردەمەش بەو شێوەیەیە، فێربوون لەوانەوەی قسە ئەکەن، و ئێمەش ڕۆژانە ئەو جۆرە کەسانە کۆ ئەکەینەوە لەسەر ماڵپەڕەکەمان، چونکە کاتێک کەسێکی ئاسایی کارێکی نائاسایی ئەکات، و ئێمەش بتوانین لەچواردەوریان بین، ئەبێت بە شتێکی ئاسایی. ئەمەش دەربارەی ئەوە نییە ببیت بە غاندی یان ستیڤ جۆبس، و کاری شێتانە بکەیت. تەنیا ئەوەیە کارێک بکەیت کە گرنگە بەلاتەوە، و کاریگەرییەک درووست بکات کە تەنیا تۆ پێت ئەکرێت.
Speaking of Gandhi, he was a recovering lawyer, as I've heard the term, and he was called to a greater cause, something that mattered to him, he couldn't not do. And he has this quote that I absolutely live by. "First they ignore you, then they laugh at you, then they fight you, then you win."
بە باسکردنی غاندی، ئەو پارێزەربوو وازی لەکارەکەی هێنابوو، وەک بیستم، و هەوڵی بۆ پرسێکی گەورەتر یا، پرسێک کە گرنگ بوو بەلایەوە، کە نەئەکرا نەیکات. و ئەم وتەیەشی هەیە کە من بەپێی ئەوە ئەژیم. "یەکەمجار فەرامۆشت ئەکەن، ئینجا پێتپێئەکەنن، ئینجا شەڕت لەگەڵ ئەکەن، ئینجا ئەیبەیتەوە."
Everything was impossible until somebody did it. You can either hang around the people who tell you it can't be done and tell you you're stupid for trying, or surround yourself with the people who inspire possibility, the people who are in this room. Because I see it as our responsibility to show the world that what's seen as impossible can become that new normal. And that's already starting to happen. First, do the things that inspire us, so we can inspire other people to do the things that inspire them. But we can't find that unless we know what we're looking for. We have to do our work on ourself, be intentional about that, and make those discoveries. Because I imagine a world where 80 percent of people love the work they do. What would that look like? What would the innovation be like? How would you treat the people around you? Things would start to change.
هەموو شتێک مەحاڵ بووە هەتا ئەوکاتەی کەسێک پێی کراوە. یان ئەوەتا ئەکرێت لەگەڵ ئەو کەسانەیا بیت کە پێت ئەڵێن ناتوانیت بیکەیت و پێت ئەڵێن بێمێشکیت هەوڵی ئەوە ئەیەیت، یان چواردەورت بەو کەسانە ئەگریت کە ئیلهامت پێئەبەخشن، وەک ئەو کەسانەی لەم ژوورەیان. چونکە وەک بەرپرسیارێتی خۆمانی ئەبینم نیشانی جیهانی بەین کە ئەوەی وەک مەحاڵ ئەبینرێت ئەکرێت ببێت بە شتێکی نوێی ئاسایی. ئەوەش خەریکە ڕووئەیات. یەکەم، ئەو شتانە بکە کە ئیلهاممان پێئەبەخشن، بۆ ئەوەی بتوانین ئیلهام بە خەڵکی تریش ببەخشین ئەو کارانە بکەن کە ئیلهامیان پێئەبەخشێت. بەڵام ناتوانین ئەوە بدۆزینەوە ئەگەر نەزانین بۆ چی ئەگەڕێین. پێویستە بۆخۆمان کارەکانی خۆمان بکەین، بە مەبەستەوە ئەو کارانە بکە، و ئەو دۆزینەوانە بکە. چونکە ئەکرێت جیهانێک بێنمە بەرچاوم لەسەدا هەشتای حەزی لە کارەکەی خۆیبێت. ئەوە جیهانێکی چۆن ئەبێت؟ داهێنانەکان بەچی ئەگەن؟ چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسەکانی چواردەورت ئەکەیت؟ وردە وردە هەموو شتێک ئەگۆڕێت.
And as we finish up, I have just one question to ask you guys, and I think it's the only question that matters. And it's what is the work you can't not do? Discover that, live it, not just for you, but for everybody around you, because that is what starts to change the world. What is the work you can't not do?
لەگەڵ تەواوبوونیشمان، تەنیا یەک پرسیارم هەیە لێتانی بکەم، و پێموابێت تەنیا پرسیارە گرنگ بێت. و ئەو کارە چییە کە ناکرێت نەیکەیت؟ ئەوە بدۆزەرەوە، و لەسەری بژی، نەک تەنیا بۆخۆت، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەی چواردەوریشت، چونکە ئەوە وردە وردە دەست ئەکات بە گۆڕینی جیهان. ئەو کارە چییە ناکرێت نەیکەیت؟
Thank you guys.
سوپاس بۆ ئێوە.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)