لۆکی فیتنەچی، دەتلایەوە بە ناڕەحەتی لە چنگە ئاسنییەکانی تۆردا. شەوی ڕابردوو کاتێک کە خواکانی تر نوستبوون، لۆکی بەدزیەوە چوە لای ژنەکەی تۆر سیف و قژە جوانەکەی بڕی. لەو کاتدا ئەوە وەک گاڵتەیەکی خۆش دەردەکەوت، بەڵام تۆر بەنیاز بوو ھەموو ئێسکەکانی گیانی بشکێنێت. لۆکی دەبوو بیر لە ڕێگەیەک بکاتەوە بۆ ڕاست کردنەوەی ئەوەی کردوویەتی. بەس چی دەتوانێت جێی قژە جوانەکەی سیف پڕ کاتەوە، کە وەکو گەنمی هاوین ئاڵتوونی بوو؟ کورتە باڵاكان! - ئاسنگەرە ئەفسانەییەکانیان دەتوانن ھەموو شتێک دروست بکەن. بۆیە لۆکی بە پەلە چوو بۆ شانشینەکەیان، لە قوڵایی شاخەکانی زەوی. تەنانەت پێش ئەوەی بگات، لۆکی پلانی دا دەڕشت کە چۆن وابکات کورتەباڵاکان داواکەی جێبەجێ بکەن. بڕیاریدا باشترین گرەو ئەوەیە دوو بنەماڵە بكات بە دوژمنی یەکتر. سەرەتا سەردانی کوڕە لێھاتووەکانی ئیڤاڵدی كرد. پێی گووتن کە دوژمنەکانیان، دوو براکە بڕەک و ئەیتری، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان باشترین وەستای کارامەن لە جیھاندا و بڕیاریانداوە ئەمە لە پێشبڕکێیەکدا بسەلمێنن. یاساکە ئەوەیە دەبێت ھەر بنەماڵەیەک باشترین سێ دیاری بۆ خوداکان دروست بکەن، لە نێوانیان، ئیڤاڵدییەکان، دەبێ قژی ئاڵتونی دروست بکەن. دواتر لۆکی سەردانی بڕەک و ئەیتری کرد و ھەمان شتی پێ گووتن. ئەمجارە تەنها گووتی کوڕەکانی ئیڤاڵدی داوای ئەم ئاڵەنگاریەیان کردووە. بەڵام بڕەک و ئەیتری بە ئاسانی ھەڵنەدەخەڵەتێنران، ڕازیبوون تەنھا بەو مەرجەی لۆکی سەری خۆی بخاتە نێو یارییەکەوە. بە سادەیی ئەگەر بڕەک و ئەیتری بردیانەوە، لۆکی سەری خۆی ئەبەخشێت پێیان. لۆکی چارەی نەبوو تەنھا ڕازی بوون نەبێت، و بۆ پاراستنی خۆی دەبوو ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کوڕەکانی ئیڤاڵدی بە براوەی بێنە دەرەوە. ھەردوو لا لە کورتەباڵاکان دەستیان بە کارکردن کرد. ئەیتری دەستیکرد بە ھاوارکردن بەسەر بڕەک دا و پێی گووت کە بە ھیچ شێوەیەک نەوەستێت، ئەگەرنا شاکارەکەیان خراپ دەبێت. دەستبەجێ مێشێکی نامۆی ڕەش فڕییە نێو ژورەکەوە. ھەرکە پارچەیەک لە پێستەبەراز کرایە کورەکەوە، مێشەکە بە دەستی بڕەکیەوەدا، بەڵام بە خەیاڵیدا نەھات. دواتر، کە ئەیتری کاری لە سەر پارچەیەک ئاڵتون دەکرد، مێشەکە دای بە ملی بڕەکەوە. کورتەباڵاکە بەرگەی گرت. لە کۆتاییدا، ئەیتری پارچەیەک ئاسنی خستە نێو کوڕەکەوە. ئەمجارە مێشەکە ڕێک لەسەر پێڵووی چاوی بڕەک نیشتەوە بە ھەموو توانای پێوەیدا. و تەنھا لە نیو چرکەدا، بڕەک دەستی لە موشەدەمەکە بەر بوو. ئەوەندە بەس بوو، کۆتا شاکاریان بە پێی پێویست نەمایەوە لە نێو ئاگرەکەدا. لۆکی ئێستا دەرکەوتەوە لە شێوازی ئاسایی خۆیدا بە شکستیان زۆر دڵخۆش بوو، و ھاودەمی کورتەباڵاکانی کرد بۆ پێشکەشکردنی شاکارەکانیان بۆ خوداکان. یەکەمجار، لۆکی شاکارەکەی کوڕەکانی ئیڤاڵدی پێشکەش کرد. قژە ئاڵتونییەکەیان بەست بە سەری سیفەوە و قژی لە گەشەکردن بەردەوام بوو، تەنانەت لە پێشتر گەشاوەتر بوو. و دواتر، بۆ ئۆدن باوکی ھەموو خواکان، ڕمێکی نایاب کە دەیتوانی ھەموو شتێک ببڕێت. و لە کۆتاییدا پەڕۆیەکی بچووک کە دەگۆڕا بۆ کەشتیەکی گەورە دروست کرا بوو بۆ فرەیەر، خوای بەروو بووم. دواتر بڕەک ئەو شاکارانەی پێشکەش کرد کە دروست کرا بوو لەلایەن خۆی و براکەی. بۆ فرەیەر، یەکانەیەکی ئاڵتوونی ڕەونەقداریان دروست کرد بوو کە دەیتوانی گالیسکەکەی فرەیەر ڕابکێشێت بە ئاسماندا خێراتر لە ھەر ئاژەڵێکی تر. بۆ ئۆدن، ئەڵقەیەکی ئاڵتوون کە ھەشت ئەڵقەی تری ھاوشێوەی دروست دەکرد ھەموو نۆیەمین شەوێک. و بۆ تۆر، چەکوشێک کە پێی دەوترا میۆنیەر. دەسکەکەی زۆر کورت بوو، و لۆکی لەسەر ئەو ھەڵە بەرچاوە زەردەخەنەیەکی کرد، بەڵام دواتر بڕەک توانای چەکوشەکەی ئاشکرا کرد. میۆنیەر ھەرگیز ناشکێت، و ھەرگیز ئامانجەکەی لە دەست نادات و ھەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ ناو دەستەکانی ثۆر لەو شوێنەوە کە ھەڵیداوە. وێڕای دەسکە کورتەکەی، خواکان ھەموو ڕایان وابوو کە باشترین دیارییە. بەبیرھاتنەوەی ئەوەی چی لەسەر گرەو داناوە لۆکی ویستی ڕابکات، بەس ثۆر زوتر گەیشتە سەری. بەڵام پێش ئەوەی کورتەباڵاکان مافی گرەوەکەیان ببەن، لۆکی زیرەک ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان مافی بردنی سەری ئەویان ھەیە بەڵام ملی نا، بۆیە مافیان نییە بەھیچ شێوەیەک ملی ببڕن. ھەموو بە نابەدڵییەوە دانیانان پێدانا، بەڵام کۆتا پێکەنین بۆ بڕەک بوو. درێشەکەی براکەی ھێنا، لێوەکانی سمی و دەمی دوورییەوە، بۆ ئەوەی خوای فێڵ چیتر نەتوانێت فێڵە ڕقاوییەکانی بڵاو بکاتەوە. ئەوەی شایەنی گاڵتە بوو ئەوە بوو خواکان نرخی ئەوەیان نەزانی. کە ئەوە فێڵەکانی لۆکی بوو ئەوانی کردە خاوەنی ئەم باشترین شاکارانە و چەکوشێکی دا بە تۆر کە تا ئێستاش پێی دەناسرێتەوە.
Loki the mischief-maker, was writhing uncomfortably in Thor’s iron grip. The previous night, while the rest of the gods slept, he’d snuck up on Thor’s wife Sif and shorn off her beautiful hair. It’d seemed like a funny prank at the time, but now Thor was about to break every bone in his body. Loki had to think of some way to fix what he’d done. Yet who could replace Sif’s matchless hair, golden like a field of summer wheat? The dwarves! – their legendary smiths could make anything. So Loki rushed to their realm, deep within the mountains of the earth. Even before he arrived, the wily Loki was already scheming how he would get the dwarves to do his bidding. He decided that his best bet was to pit two families against each other. He first visited the masterful sons of Ivaldi. He told them that their rivals, a pair of brothers named Brokk and Eitri, had claimed that they were the best craftsmen in the world and were determined to prove it in a competition. The rules were that each family had to create three gifts for the gods, including, for the Ivaldis, golden hair. Then Loki visited Brokk and Eitri, and told them the same thing, only now claiming that the sons of Ivaldi had issued the challenge. But Brokk and Eitri couldn’t be fooled so easily, and only agreed to participate if Loki put his own head on the line. Literally—if Brokk and Eitri won, Loki would forfeit his head to them. Loki had no choice but to agree, and to save himself had to find a way to make sure the sons of Ivaldi emerged victorious. Both sets of dwarves got to work. Eitri set Brokk to man the bellows and told him not to stop for any reason, or the treasures would be ruined. Soon a strange black fly flew into the room. As a piece of pigskin was placed in the forge, the fly stung Brokk’s hand, but he didn’t flinch. Next, while Eitri worked a block of gold, the fly bit Brokk on the neck. The dwarf carried on. Finally, Eitri placed a piece of iron in the furnace. This time the fly landed right on Brokk’s eyelid and bit as hard as it could. And for just a split second, Brokk’s hand left the bellows. That’s all it took; their final treasure hadn’t stayed in the fire long enough. Loki now reappeared in his normal form, overjoyed by their failure, and accompanied the dwarves to present their treasures to the gods. First, Loki presented the treasures from the sons of Ivaldi. Their golden hair bound to Sif’s head and continued to grow, leaving her even more radiant than before. Next, for Odin the all-father, a magnificent spear that could pierce through anything. And finally a small cloth that unfolded into a mighty ship built for Freyr, god of the harvest. Then Brokk presented the treasures made by him and his brother. For Freyr they’d forged a golden-bristled boar who’d pull Freyr’s chariot across the sky faster than any mount. For Odin, a golden arm ring which would make eight more identical rings on every ninth night. And for Thor, a hammer called Mjolnir. Its handle was too short, and Loki smirked at the obvious defect. But then Brokk revealed its abilities. Mjolnir would never shatter, never miss its mark and always return to Thor’s hand when thrown. Despite the short handle, the gods all agreed this was the finest gift of all. Remembering what was at stake, Loki tried to flee, but Thor reached him first. But before the dwarves could have their due, clever Loki pointed out that they had won the rights to his head, but not his neck, and thus had no right to cut it. All begrudgingly admitted the truth in that, but Brokk would have the last laugh. Taking his brother’s awl, he pierced it through Loki’s lips and sewed his mouth shut, so the trickster god could no longer spread his malicious deceit. Yet the irony was not lost on the gods. For it was Loki’s deceit that had brought them these fine treasures and given Thor the hammer for which he’s still known today.