Today I'm going to show you an electric vehicle that weighs less than a bicycle, that you can carry with you anywhere, that you can charge off a normal wall outlet in 15 minutes, and you can run it for 1,000 kilometers on about a dollar of electricity. But when I say the word electric vehicle, people think about vehicles. They think about cars and motorcycles and bicycles, and the vehicles that you use every day. But if you come about it from a different perspective, you can create some more interesting, more novel concepts.
ئەمڕۆ من ئۆتۆمبیلێکی ئەلیکترۆنیتان پێشان دەدەم کێشی لە پاسکیلێک کەمترە، دەتوانیت لەگەڵ خۆت ھەڵیبگریت بۆ ھەموو شوێنێک، دەتوانیت بە کارەبایی ئاسایی دیوارەکان بە ١٥ دەقە بارگاوی بکەیتەوە، و بۆ ١٠٠٠ کیلۆمەتر تەنھا بای یەک دۆلار وزەی کارەبا سەرف دەکات. بەڵام کاتێک دەڵێم ئۆتۆمبێلی ئەلیکترۆنی، خەڵک ھەست دەکات باسی ئۆتۆمبێلی ڕاستەقینە دەکەم، یان ئەو پاسکیل و ماتۆڕانەی کە ڕۆژانە دەیانبینیت. بەڵام ئەگەر لە ڕوانگەیەکیترەوە سەیری بکەیت، دەتوانیت داھێنانی سەرنج ڕاکێشتر درووست بکەیت بەھۆی چەمکی تازەوە.
So we built something. I've got some of the pieces in my pocket here. So this is the motor. This motor has enough power to take you up the hills of San Francisco at about 20 miles per hour, about 30 kilometers an hour, and this battery, this battery right here has about six miles of range, or 10 kilometers, which is enough to cover about half of the car trips in the U.S. alone. But the best part about these components is that we bought them at a toy store. These are from remote control airplanes. And the performance of these things has gotten so good that if you think about vehicles a little bit differently, you can really change things.
بۆیە ئێمە شتێکمان درووست کرد. ھەندێکیان ئێستا پێمە، لە گیرفانمە. ئەمە ماتۆڕەكهیه. ئەم ماتۆڕە ئەوەندە وزەی ھەیە کە دەتوانێت تا گردەکانی سانفرانسیسکۆ بە خێرایی ٢٠ میل لە کاتژمێرێک بتگەیێنێت، بە نزیکەیی ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەم پاتریە، ئەم پاتریەی ئێرە جۆری شەش میلی یان ١٠ کیلۆمەتری ھەیە کە نزیکەی نیوەی گەشتەکانی ئۆتۆمبیلە تەنیا لە ئەمریکا. باشترین بەشی ئەم پێکھاتەیە ئێمە لە کۆگایەکی فرۆشتنی یاری منداڵان کریومانن. ئەمە کۆنترۆڵی فڕۆکەکانن. شێوازی کاری ئەم ئامێرانە نایابە ئەگەر جیاواز بیر لەم ئامێرانە بکەیتەوە، بەڕاستی دەتوانیت کۆمەڵێک شت بگۆڕیت.
So today we're going to show you one example of how you can use this. Pay attention to not only how fun this thing is, but also how the portability that comes with this can totally change the way you interact with a city like San Francisco.
بۆیە، ئەمڕۆ نموونەیەکتان پێشان دەدەم کە چۆن دەتوانیت ئەم کارە بکەیت. تکایە تەنیا سەرنج مەخەنە سەر ئەوەی ئەمە چەند خۆشە بەڵام سەرنج بدەن کە ئاسان گواستنەوەی ئەم ئامێرە چۆن کار دەکاتە سەر تێکەڵبوون وھەست کردن لە ناو شارێکی وەک سان فڕانسیسکۆ.
(Music) [6 Mile Range] [Top Speed Near 20mph] [Uphill Climbing] [Regenerative Braking]
(مۆسیقا) (خێرایی نزیکەی ٢٠ میل لە کاتژمێرێکدا) (بواری میل ٦) (سەرکەوتن بەسەر گرد) (ستۆپی دووبارە بووەوە)
(Applause) (Cheers)
(چەپڵە ڕێزان) (دڵخۆشی)
So we're going to show you what this thing can do. It's really maneuverable. You have a hand-held remote, so you can pretty easily control acceleration, braking, go in reverse if you like, also have braking. It's incredible just how light this thing is. I mean, this is something you can pick up and carry with you anywhere you go.
باشە، ئێستا پێشانتان دەدەین کە ئەم ئامێرە دەتوانیت چی بکات. زۆر بە ئاسانی دەتوانێت جووڵە بکات، کۆنتڕۆڵەکەی بە دەست دەگیرێت، بۆیە زۆر بە ئاسانی دەتوانیت خێرایی زیاد یان کەم بکەیت، دەتوانیت بۆ دواوەش بگەڕێتەوە، ستۆپیشی ھەیە. کەم کێشیەکەی باوەڕ پێ نەکراوە. ئەمە شتێکە دەتوانیت لەگەڵ خۆت بیگەڕێنیت، بۆ ھەر شوێنێک کە خۆت دەتەوێت.
So I'll leave you with one of the most compelling facts about this technology and these kinds of vehicles. This uses 20 times less energy for every mile or kilometer that you travel than a car, which means not only is this thing fast to charge and really cheap to build, but it also reduces the footprint of your energy use in terms of your transportation. So instead of looking at large amounts of energy needed for each person in this room to get around in a city, now you can look at much smaller amounts and more sustainable transportation.
من بە ڕاستیەکی گرنگ سەبارەت بەم ئامێرە و ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە کۆتایی بە قسەکانم دەھێنم. ئەمە٢٠ جار کەمتر وزە بە فیڕۆ دەدات بۆ ھەر کیلۆمەترێک یان میڵێک بە بەراورد بە گەشتەکانی ئۆتۆمبیل، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت، کەمە تەنھا بە خێرایی بارگاوی ناکرێت تێچووی بەرھەمھێنانی کەمە، بەڵکو زیانەکانی بەکارھێنانی وزەش کەم دەکاتەوە ئەو وزەی کە لە گەشت کردن بە فیڕۆ دەچێت. بۆیە لە جێگەی ئەوەی پێویستت بە وزەی زۆر ھەبێت بۆ ئەوەی ھەموو ئەو کەسانەی لەم ژوورەن بتوانن گەشتێکی ناو شار بکەن، دەتوانێت ڕێژەی وزە پاشەکەوت کراو چەند زۆرە و ئەم ڕێژە کەمە بە ئاسانی بە دەست دەھێنرێت.
So next time you think about a vehicle, I hope, like us, you're thinking about something new.
گەر بیرت لە ئامێری گواستنەوە کردەوە، ھیوادارم ئێوەش، وەک ئێمە، بیر لە شتێکی جیاواز بکەنەوە.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵە لێدان)