سێ ساڵ و نیو لەمەوبەر، یەکێک لە باشترین بڕیارەکانی ژیانمم یا. وەک بڕیارەکەم بۆ ساڵی نوێ، وازم لە رێجیم کردن هێنا، چیتر نیگەرانی کێشم نەبووم، و فێربووم بە وریاییەوە نان بخۆم. ئێستا کەی برسیم بێت ئەخۆم، و ١٠ پاوەند کێشم دابەزیوە. ئەمە خۆمم لە ١٣ ساڵییا، ئەوکاتەی یەکەم رێجیمم دەستپێکرد. ئێستا سەیری ئەو وێنەیە ئەکەم، و بیر ئەکەمەوە، پێویستت بە رێجیم نەبووە، پێویستت بەوە بووە فێری جل ڕێکخستن ببیت. (پێکەنین) بەڵام وامئەزانی پێویستە کێشی خۆم کەمکەم، و کە کێشەکەم زیا ئەکردەوە، بێگومان خۆم خەتابار ئەکرد. و بۆ سی ساڵی دواتر، چەند جار ئەچوومە سەر ڕێجیم و وازم ئەهێنایەوە. گرنگ نییە چیم تاقیکردبێتەوە، کێشەکەی کەمم ئەکرد هەمووجارێک سەر ئەکەوتەوە. دڵنیام زۆرێک لە ئێوە ئەو هەستە ئەزانێت. وەک زانای بواری مێشک، بیرم ئەکردەوە، ئەمە بۆ ئەوەنە قورسە؟ بێگومان، کێشت چەندێکە پشت ئەبەستێت بەوەی چەندێک ئەخۆیت و چەندێک وزە سەرف ئەکەیت. ئەوەی زۆر کەس درکی پێناکات ئەو برسێتی و بەکارهێنانی وزەیە لەلایەن مێشکەوە کۆنترۆڵکراوە، بەزۆری بێ ئاگاداری خۆمان. مێشکت زۆرێک لە کارەکان ئەکات لە پشت دیمەنەکانەوە، و ئەوەش شتێکی باشە، چونکە مێشکی هۆشیارت -- چۆن بەڕێزەوە بیڵێین؟ -- بە ئاسانی بەلاڕێدا ئەبرێت. شتێکی باشە پێویست ناکات بیرتبێت هەناسە بەیت کاتێک سەیری فلیمێک ئەکەیت. بیرت ناچێت بڕۆیت لەبەر ئەوەی بیر لەوە ئەکەیتەوە بۆ ئێوارە چی بخۆیت. مێشکت تێگەشتنی خۆشی هەیە لەسەر ئەوەی ئەبێ کێشت چەندێک بێت، گرنگ نییە بە هۆشی خۆت باوەڕت بە چی هەیە. ئەمە پێی ئەوترێت خاڵی دیاریکراوت، بەڵام ئەوە دەستەواژەیەکی بەهەڵەدابەرە، چونکە ڕاستییەکەی زنجیرەیەکە لە ١٠ بۆ ١٥ پاوەند. ئەتوانیت هەڵبژاردنەکانی ژیانت بەکاربێنیت بۆ گۆڕینی کێشت و بەرز و نزمکردنی بەو مەودایەیا، بەڵام زۆر زۆر قورسترە لە دەرەوەی بمێنیتەوە. هایپۆسالامەس، ئەو بەشەی مێشک کە کێشی لەش ڕێک ئەخات، زیاتر لە دوانزە ئاماژەی کیمیایی هەیە لە مێشکتا کە بە لەشت ئەڵێن کێشت زیاد بکات، زیاتر لە دوانزەی تر هەن بە لەشت ئەڵێن کەمیکەن، و سیستمەکەش وەک گەرمیپێو کارئەکات، وەڵامی بۆ ئاماژەکانی لەش هەیە بە ڕێکخستنی برسێتی، چالاکی و زیندەپاڵی بۆ هێشتنەوەی لەشت بە هاوسەنگی لەگەڵ گۆڕینی بارودۆخەکە. گەرمیپێوی سیستمیش وا ئەکات وانییە؟ پلەی گەرمی ماڵەکەت وەک خۆی ئەهێڵێتەوە کاتێک کەشی دەرەوە ئەگۆڕێت. ئێستا ئەتوانی هەوڵبەیت پلەی گەرمییەکە بگۆڕیت لە ماڵەکەتا بە کردنەوەی پەنجەرە لە هاوینا، بەڵام ئەوە ڕێکخستنی ناو گەرمیپێوەکە ناگۆڕێت، کە کاردانەوەکەی هەڵکردنی هیتەرەکە ئەبێت بۆ دووبارە گەرمکردنەوەی شوێنەکە. مێشکیشت ڕێک بە هەمان شێوە کاری خۆی ئەکات، بە بەکارهێنانی ئامرازی بەهێز وەڵامی کێش کەمبوونەوە ئەیاتەوە بۆ ئەوەی لەشت بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی خۆی بە ئاسایی ئەزانێت. ئەگەر کێشێکی زۆر لەدەست بەیت، مێشکت کاردانەوەی وا ئەبێت وەک ئەوەی برسیت بێت، و ئەگەر قەڵەو یان لاواز دەستتپێکردبێت، کاردانەوەی مێشکت ڕێک وەک خۆی ئەبێت. حەزمان ئەکرد مێشکتان بیتوانیایە پێتان بڵێت ئایا ئەتوانن کێش دابەزێنن یان نا، بەڵام ناتوانێت. ئەگەر کێشێکی زۆر کەمکەیتەوە، برسیت ئەبێت، و ماسولکەکانت وزەی کەمتر ئەسوتێنن. دکتۆر رودی لایبێڵ لە زانکۆی کۆڵۆمبیا دۆزییەوە کە ئەو کەسانەی توانیویانە لەسەدا ١٠ی کێشیان دابەزێنن ٢٥٠ بۆ ٤٠٠ کالۆری کەمتر ئەسوتێنن چونکە زیندەپاڵییان کپ ئەبێتەوە. ئەوەش خواردنێکی زۆرە. ئەمەش واتای ئەوەیە رێجیمکەرێکی سەرکەوتوو پێویستە ئەمەنە کەمتر بخوات بۆ هەتا هەتایە لە کەسێکی هەمان کێش کە هەموو کات لاواز بووە. لە ڕوانگەیەکی پەرەسەندنەوە، بەرگری لەشت بۆ کێش لەدەستدان ڕێی تێئەچێت. ئەوکاتەی خواردن کەم بووە، مانەوەی باپیرانمان پشتی بەستووە بە هەڵگرتنی وزە، و کێشەکەیان زیابۆتەوە کاتێک خواردن بەردەست بووە ئەیپاراستن لە کەمبوونەوەی دواتری خواردن. بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، برسێتی کێشەیەکی زۆر گەورەتر بووە لە زۆرخۆری. ئەمەش لەوانەیە ڕاستییەکی زۆر ناخۆش ڕوونکاتەوە: خاڵە دیاریکراوەکان ئەکرێت بەرزبنەوە، بەڵام بەدەگمەن دائەبەزن. ئێستا ئەگەر دایکت قەت باسی ئەوەی کردبێت کە ژیان دادپەروەرانە نییە، ئەمە ئەو شتەیە کە باسی کردووە. (پێکەنین) رێجیمکردنی سەرکەوتوو خاڵە دیاریکراوەکانت دانابەزێنێت. تەنانەت دوای ڕێگریکردنیش لە زیادبوونەوە هەتا حەوت ساڵیش، مێشکت هەر هەوڵ ئەیا واتلێکات کێشەکە سەرخەیتەوە. ئەگەر کێش کەمکردنەکە بەهۆی برسێتییەکی درێژخایەنەوە بووبێت، ئەوە کاردانەوەیەکی بەجێ ئەبێت. لە جیهان نوێکەمان کە هەمبەرگر لەدوای هەمبەرگر ئەخۆین، زۆر سەرناگرێت بۆ زۆرێکمان. ئەو جیاوازییە لەنێوان ڕابردووی باوباپیرانمان و زۆری خواردنی ئێستامان هۆکارەکەیە کە وای لە دکتۆر یۆنی فریدهۆفی زانکۆی ئۆتاوا کردووە هەندێک لە نەخۆشەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کاتەی خواردن کەمتر بەردەست بووە، و هەروەها هۆکارەکەشە کە گۆڕینی خواردنی ژینگە ئەبێت بە کاریگەرترین چارەسەر بۆ قەڵەوی. بەداخەوە، کێش زیادکردنی کاتی ئەکرێت ببێت بە هەمیشەیی. ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لە کێشێکی بەرزا بمێنیتەوە، لەوانەیە بۆ زۆرێکمان بۆ چەند ساڵێک بێت، لەوانەیە مێشکت بڕیار بات کە ئەوە ئاساییە نوێکەیە. دەروونناسەکان زۆرخۆرەکان دابەش ئەکەن بۆ دوو گرووپ، ئەوانەی پشت بە برسێتیان ئەبەستن و ئەوانەش کە کۆنترۆڵی خواردنیان ئەکەن لەڕێگەی بەهێزی خۆیانەوە، وەک زۆرێک لە رێجیمکەرەکان. با پێیان بڵێین ئەوانەی ژیرانە ئەخۆن و ئەوانەش کە خواردنیان کۆنترۆڵ ئەکەن. ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە ئەوانەی ژیرانە نان ئەخۆن ئەگەری کەمترە کێشیان زۆربێت، و کاتێکی کەمتر بەسەر ئەبەن لە بیرکردنەوە لە خواردن. زۆرخۆرەکانی خۆیان کۆنترۆڵکردووە مەترسیان زیاترە زۆر بخۆن دەرئەنجامی ریکلامێک، خواردنی زۆر، و بۆفێی کراوە. یەکتۆز خولق کردنیش، وەک یەک تۆپ ئایس کرێم لەوانەیە ببێتە هۆی دەستپێکردنی خواردن لەوانەی کۆنترۆڵی خواردنیان ئەکەن. منداڵان بەتایبەتی لەبەر مەترسیان بۆ ئەم سوڕی رێجیمکردن و ئینجا دەستکردنەوە بە خواردن. چەندین توێژینەوەی درێژخایەن دەریخستووە کچەکانی لە سەرەتای تەمەنی هەرزەکارییاندا دەست بە رێجیم ئەکەن ئەگەری ئەوەی کێشیان زیاد بکات سێ ئەوەندە زیاترە دوای پێنج ساڵ، تەنانەت ئەگەر بە کێشێکی ئاساییش دەستیان پێکردبێت، و هەموو ئەم توێژینەوانە دەریانخستووە کە هەمان هۆکارەکانی پێشبینی کێش زیادکردنیان کردووە پێشبینی پەرەسەندنی گرفتەکانی خواردنیشیان کردووە. هۆکارەکەی تریش بەهەرحاڵ، ئەوانەتان کە دایک یان باوکن، لەلایەن ئەندامی خێزانەکەیانەوە گاڵتەیان پێکراوە لەسەر کێشیان. بۆیە ئەوە مەکەن. (پێکەنین) زۆربەی هێڵکارییەکانم لە ماڵەوە بەجێهێشت، بەڵام نەمتوانی ئەمەیان فڕێنەیەم، چونکە من مێشکمم تەرخانکردووە، و ئاوا ژیان ئەکەم. (پێکەنین) ئەمە توێژینەوەیەکە کە سەیری مەترسی مردنی کردووە بەدرێژایی ١٤ ساڵ بە پشتبەستن بە چوار خووی تەندرووست: خواردنی میوە و سەوزەی پێویست، هەفتەی سێ جار وەرزش کردن، جگەرەنەکێشان، و خواردنەوەیەکی مامناوەند. با دەستپێکەین بە سەیرکردنی ئەو کەسانەی توێژینەوەکە کە کێشیان ئاساییە. بەرزی ستونەکان مەترسی مردنە، و ئەوانەش سفر، یەک، دوو، سێ، چوار لەسەر تەوەرە ئاسۆییەکە ژمارەکانی ئەو خووە تەندروستانەن کە کەسێکی دیاریکراو هەیەتی. وەک چاوەڕێشی ئەکەن، شێوازی ژیانی تەندروستتر بێت، ئەگەری کەمتر ئەبێت کەسەکانی توێژینەوەکە بمرن. ئێستا با بزانین چی ڕووی یاوە لەوانەی کێشیان زۆر بووە. ئەوانەی هیچ خوێکی تەندروستیان نەبووە مەترسی مردنیان بەرزتر بووە. زیادکردنی یەک خوی تەندروست خەڵکە کێش زۆرەکە ئەخاتەوە سەر مەودا ئاساییەکە. قەڵەوەکانیش کە هیچ خوێکی تەندروستیان نییە، مەترسییەکە زۆر بەرزە، حەوت هێندە بەرزتر لە تەندروستترین گرووپەکانی توێژینەوەکە. بەڵام شێوازێکی ژیانی تەندروست یارمەتی ئەم خەڵکە قەڵەوانەش ئەیات. ڕاستییەکەی، ئەگەر تەنیا سەیری گرووپەکە بکەیت کە هەر چوار خووە تەندروستەکەیان هەیە، ئەتوانی ببینیت کە کێش جیاوازییەکی زۆر کەم درووست ئەکات. ئەتوانی کۆنترۆڵی تەندروستی خۆت بکەیت بە کۆنترۆڵکردنی شێوازی ژیانت، تەنانەت ئەگەر نەتوانی کێش کەمکەیت و واهی بیهێڵیتەوە. پارێزەکان ئەوەنە پشتپێبەستوو نین. پێنج ساڵ دوای پارێز، زۆربەی کەسەکان کێشیان سەرخستۆتەوە. لەسەدا چلیان تەنانەت قەڵەوتریش بوون. ئەگەر بیر لەمە بکەیتەوە، ئەنجامی نموونەی پارێزکردن ئەوەیە ئەگەری زیاتر ئەبێت کە کێشت زیابێت لە مەودایەکی درێژخایەندا وەک لەوەی کەمیکەیت. ئەگەر قایلم کردبێتن کە پارێزکردن لەوانەیە کێشە بێت، پرسیاری دواتر ئەوەیە، ئەی چی بکەیت لەبارەیەوە؟ وەڵامەکەشم، بە وشەیەک، هۆشیاربوونە. ناڵێم پێویستە فێری تێڕامان بن یان بچن بۆ یۆگا. باسی ئەوە ئەکەم هۆشیارانە بخۆن: فێربن لە ئاماژەکانی لەشتان تێبگەن بۆ ئەوەی کەی برسیتان بوو نان بخۆن و کەی تێر بوون بووەستن، چونکە بەشێکی زۆری کێش زۆربوون خواردنە لە کاتێکا برسیت نییە. چۆن ئەوە ئەکەیت؟ ڕێگە بەخۆت بە چەندێک ئەوێت بخۆیت، و ئینجا کاربکە لەسەر ئەوەی بزانیت چی وا لە لەشت ئەکات هەست بە باشی بکات. داینشە بۆ ژەمی ئاسایی بێ ئەوەی سەرنج بڕوات. بیر لەوە بکەرەوە هەستی لەشت چۆنە کاتێک دەستئەکەیت بە خواردن و کاتێک ئەوەستیت، و با برسێتییەکەت بڕیاربات کەی پێویستە تەواو بیت. من ساڵێکم پێچوو بۆ فێربوونی ئەمە، بەڵام بەڕاستی شایەنی بوو. ئێستا زۆر زیاتر بێکێشەم لەگەڵ خواردنا وەک لە هەر کاتێکی تری ژیانم. زۆرجار بیری لێناکەمەوە. بیرم ئەچێتەوە کە چکلێتمان هەیە لە ماڵەوە. وەک ئەوە وایە هێزی دەرەکی دەستی گرتبێت بەسەر مێشکما. بە تەواوەتی جیاوازە. ئەبێ ئەوە بڵێم ئەم نزیکبوونەوەیە بۆ خواردن لەوانەیە واتلێنەکات کێش کەمکەیت مەگەر شت بخۆیت کاتێک برسیت نییە، بەڵام پزیشکەکان هیچ لێنزیکبوونەوەیەک نازانن کە کێشکەمکردنێکی زۆر درووستکات لە زۆر کەسا، و لەبەر ئەوەشە ئێستا زۆر کەس تیشکیان خستۆتە سەر ڕێگەگرتن لە کێش زیادبوون لەجیاتی پەرەدان بە کێش کەمکردن. با ڕووبەڕووی ببینەوە: ئەگەر پارێز بەسوود بوایە، هەموومان ئێستا لاواز بووین. (پێکەنین) بۆچی هەر هەمان شت ئەکەینەوە و چاوەڕێی ئەنجامی جیاواز ئەکەین؟ پارێزەکان لەوانەیە لە بێ زیان بچن، بەڵام زیانی تری زۆر ئەگەیەنێت. خراپترینی، ژیانەکان تێکئەیات: خووگرتن بە خواردنەوە ئەبێتە هۆی گرفتی خواردن، بەتایبەتی لە منداڵی بچووکدا. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەسەدا ٨٠ی کچانی تەمەن ١٠ ساڵ ئەڵێن کە پارێزیان کردووە. کچەکانمان فێربوون بەهای خۆیان بپێون بە پێوەرێکی هەڵە. تەنانەت لە باشترینیدا، پارێز بەفیڕۆدانی کات و وزەیە. پێویست بەو ئیرادەیە ئەکات کە ئەتوانی بەکاریبێنیت بۆ یارمەتیدانی منداڵەکانت هەتا ئەرکی قوتابخانە بکەن یان ئەو پرۆژە گرنگەی کارەکەت تەواوکەیت، و لەبەر ئەوەی ئیرادە سنووردارە، هەر ستراتیجییەک کە پشتی بەستووە بە بەکارهێنانی بەردەوامی زۆر گرنتی کراوە دەرئەنجام شکست بێنێت کاتێک سەرنجت ئەچێتە سەر شتێکی تر. با بە دوایین بۆچوونەوە بەجێتان بێڵم. چی ئەبێت ئەگەر بە هەموو ئەو کچانە بڵێین کە پارێز ئەکەن کە ئاساییە بخۆن کاتێک برسییانە؟ چی تیایە ئەگەر فێریان بکەین کار لەگەڵ ئارەزوی خواردنیان بکەن لەجیاتی ترس لێی؟ پێموابێت زۆربەیان دڵخۆشتر و تەندروستر ئەبن، و کە گەورەش بوون، زۆرێکیان لەوانەیە لاوازتر بن. خۆزگە کەسێک ئەوەی بە من ئەوت کاتێک ١٣ ساڵ بووم. زۆر سوپاس. (چەپڵەلێدان)
Three and a half years ago, I made one of the best decisions of my life. As my New Year's resolution, I gave up dieting, stopped worrying about my weight, and learned to eat mindfully. Now I eat whenever I'm hungry, and I've lost 10 pounds. This was me at age 13, when I started my first diet. I look at that picture now, and I think, you did not need a diet, you needed a fashion consult. (Laughter) But I thought I needed to lose weight, and when I gained it back, of course I blamed myself. And for the next three decades, I was on and off various diets. No matter what I tried, the weight I'd lost always came back. I'm sure many of you know the feeling. As a neuroscientist, I wondered, why is this so hard? Obviously, how much you weigh depends on how much you eat and how much energy you burn. What most people don't realize is that hunger and energy use are controlled by the brain, mostly without your awareness. Your brain does a lot of its work behind the scenes, and that is a good thing, because your conscious mind -- how do we put this politely? -- it's easily distracted. It's good that you don't have to remember to breathe when you get caught up in a movie. You don't forget how to walk because you're thinking about what to have for dinner. Your brain also has its own sense of what you should weigh, no matter what you consciously believe. This is called your set point, but that's a misleading term, because it's actually a range of about 10 or 15 pounds. You can use lifestyle choices to move your weight up and down within that range, but it's much, much harder to stay outside of it. The hypothalamus, the part of the brain that regulates body weight, there are more than a dozen chemical signals in the brain that tell your body to gain weight, more than another dozen that tell your body to lose it, and the system works like a thermostat, responding to signals from the body by adjusting hunger, activity and metabolism, to keep your weight stable as conditions change. That's what a thermostat does, right? It keeps the temperature in your house the same as the weather changes outside. Now you can try to change the temperature in your house by opening a window in the winter, but that's not going to change the setting on the thermostat, which will respond by kicking on the furnace to warm the place back up. Your brain works exactly the same way, responding to weight loss by using powerful tools to push your body back to what it considers normal. If you lose a lot of weight, your brain reacts as if you were starving, and whether you started out fat or thin, your brain's response is exactly the same. We would love to think that your brain could tell whether you need to lose weight or not, but it can't. If you do lose a lot of weight, you become hungry, and your muscles burn less energy. Dr. Rudy Leibel of Columbia University has found that people who have lost 10 percent of their body weight burn 250 to 400 calories less because their metabolism is suppressed. That's a lot of food. This means that a successful dieter must eat this much less forever than someone of the same weight who has always been thin. From an evolutionary perspective, your body's resistance to weight loss makes sense. When food was scarce, our ancestors' survival depended on conserving energy, and regaining the weight when food was available would have protected them against the next shortage. Over the course of human history, starvation has been a much bigger problem than overeating. This may explain a very sad fact: Set points can go up, but they rarely go down. Now, if your mother ever mentioned that life is not fair, this is the kind of thing she was talking about. (Laughter) Successful dieting doesn't lower your set point. Even after you've kept the weight off for as long as seven years, your brain keeps trying to make you gain it back. If that weight loss had been due to a long famine, that would be a sensible response. In our modern world of drive-thru burgers, it's not working out so well for many of us. That difference between our ancestral past and our abundant present is the reason that Dr. Yoni Freedhoff of the University of Ottawa would like to take some of his patients back to a time when food was less available, and it's also the reason that changing the food environment is really going to be the most effective solution to obesity. Sadly, a temporary weight gain can become permanent. If you stay at a high weight for too long, probably a matter of years for most of us, your brain may decide that that's the new normal. Psychologists classify eaters into two groups, those who rely on their hunger and those who try to control their eating through willpower, like most dieters. Let's call them intuitive eaters and controlled eaters. The interesting thing is that intuitive eaters are less likely to be overweight, and they spend less time thinking about food. Controlled eaters are more vulnerable to overeating in response to advertising, super-sizing, and the all-you-can-eat buffet. And a small indulgence, like eating one scoop of ice cream, is more likely to lead to a food binge in controlled eaters. Children are especially vulnerable to this cycle of dieting and then binging. Several long-term studies have shown that girls who diet in their early teenage years are three times more likely to become overweight five years later, even if they started at a normal weight, and all of these studies found that the same factors that predicted weight gain also predicted the development of eating disorders. The other factor, by the way, those of you who are parents, was being teased by family members about their weight. So don't do that. (Laughter) I left almost all my graphs at home, but I couldn't resist throwing in just this one, because I'm a geek, and that's how I roll. (Laughter) This is a study that looked at the risk of death over a 14-year period based on four healthy habits: eating enough fruits and vegetables, exercise three times a week, not smoking, and drinking in moderation. Let's start by looking at the normal weight people in the study. The height of the bars is the risk of death, and those zero, one, two, three, four numbers on the horizontal axis are the number of those healthy habits that a given person had. And as you'd expect, the healthier the lifestyle, the less likely people were to die during the study. Now let's look at what happens in overweight people. The ones that had no healthy habits had a higher risk of death. Adding just one healthy habit pulls overweight people back into the normal range. For obese people with no healthy habits, the risk is very high, seven times higher than the healthiest groups in the study. But a healthy lifestyle helps obese people too. In fact, if you look only at the group with all four healthy habits, you can see that weight makes very little difference. You can take control of your health by taking control of your lifestyle, even If you can't lose weight and keep it off. Diets don't have very much reliability. Five years after a diet, most people have regained the weight. Forty percent of them have gained even more. If you think about this, the typical outcome of dieting is that you're more likely to gain weight in the long run than to lose it. If I've convinced you that dieting might be a problem, the next question is, what do you do about it? And my answer, in a word, is mindfulness. I'm not saying you need to learn to meditate or take up yoga. I'm talking about mindful eating: learning to understand your body's signals so that you eat when you're hungry and stop when you're full, because a lot of weight gain boils down to eating when you're not hungry. How do you do it? Give yourself permission to eat as much as you want, and then work on figuring out what makes your body feel good. Sit down to regular meals without distractions. Think about how your body feels when you start to eat and when you stop, and let your hunger decide when you should be done. It took about a year for me to learn this, but it's really been worth it. I am so much more relaxed around food than I have ever been in my life. I often don't think about it. I forget we have chocolate in the house. It's like aliens have taken over my brain. It's just completely different. I should say that this approach to eating probably won't make you lose weight unless you often eat when you're not hungry, but doctors don't know of any approach that makes significant weight loss in a lot of people, and that is why a lot of people are now focusing on preventing weight gain instead of promoting weight loss. Let's face it: If diets worked, we'd all be thin already. (Laughter) Why do we keep doing the same thing and expecting different results? Diets may seem harmless, but they actually do a lot of collateral damage. At worst, they ruin lives: Weight obsession leads to eating disorders, especially in young kids. In the U.S., we have 80 percent of 10-year-old girls say they've been on a diet. Our daughters have learned to measure their worth by the wrong scale. Even at its best, dieting is a waste of time and energy. It takes willpower which you could be using to help your kids with their homework or to finish that important work project, and because willpower is limited, any strategy that relies on its consistent application is pretty much guaranteed to eventually fail you when your attention moves on to something else. Let me leave you with one last thought. What if we told all those dieting girls that it's okay to eat when they're hungry? What if we taught them to work with their appetite instead of fearing it? I think most of them would be happier and healthier, and as adults, many of them would probably be thinner. I wish someone had told me that back when I was 13. Thanks. (Applause)