له ساڵی ١٩٠١، ژنێك به‌ناوی ئاگوستا ڕه‌وانه‌ی ده‌زگایه‌كی ته‌ندروستی چاودێری په‌ككه‌وتان كرا له فرانكفۆرت. ئاگوستا خه‌یاڵاوی بوو ته‌نانه‌ت سه‌ره‌كیترین ورده‌كارییه‌كانی ژیانی بیرنهدههاتهوه. پزیشكه‌كه‌ی ناوی ئاڵوێس بوو. ئاڵوێس نه‌یده‌زانی چۆن یارمه‌تی ئاگوستا بدات، به‌ڵام چاودێری ده‌كرد تاكو، به‌داخه‌وه، له ١٩٠٦ كۆچی دوایی كرد. دوای مردنی ئاگوستا، ئاڵوێس لاشه‌كه‌ی كرده‌وه و په‌پكه‌ی خوێن و ئاڵۆزكاری سه‌یری له مێشكی ئاگوستا دۆزییه‌وه-- كه هه‌رگیز پێشتر شتی وای نه‌بینیبوو.
In the year 1901, a woman called Auguste was taken to a medical asylum in Frankfurt. Auguste was delusional and couldn't remember even the most basic details of her life. Her doctor was called Alois. Alois didn't know how to help Auguste, but he watched over her until, sadly, she passed away in 1906. After she died, Alois performed an autopsy and found strange plaques and tangles in Auguste's brain -- the likes of which he'd never seen before.
ئێستا ئه‌مه شته زۆر سهرسوڕهێنهكهیه. گه‌ر له‌بری ئه‌مه ئاگوستا ئه‌مڕۆ له ژیاندا مابوایه، نه‌مان ده‌توانی یارمه‌تی بده‌ین زیاتر له‌وه‌ی ئاڵوێس ١١٤ ساڵ پێش ئێستا توانی. ئاڵوێس ناوی دكتۆر. ئاڵوێس ئاڵزایمه‌ر بوو. و ئاگوستا دیته یه‌كه‌م نه‌خۆش بوو كه ده‌ستنیشانكرا به‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێی ده‌ڵێین نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر. له ١٩٠١ ه‌وه، بواری پزیشكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌وپێش چوو. به‌كتریا كوژ و پێكوتهمان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ پاراستنمان له هه‌وكردنه‌كان، چه‌ندین چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه، دژه به‌كتریای گه‌ڕاوه بۆ كه‌می به‌رگری له‌ش، و ستاتین بۆ نه‌خۆشی دڵ و چه‌ندانی تر. هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی بنچینهیمان به‌خۆوه نه‌دیوه له چاره‌كردنی ئه‌لزه‌هایمه‌ر
Now here's the even more striking thing. If Auguste had instead been alive today, we could offer her no more help than Alois was able to 114 years ago. Alois was Dr. Alois Alzheimer. And Auguste Deter was the first patient to be diagnosed with what we now call Alzheimer's disease. Since 1901, medicine has advanced greatly. We've discovered antibiotics and vaccines to protect us from infections, many treatments for cancer, antiretrovirals for HIV, statins for heart disease and much more. But we've made essentially no progress at all in treating Alzheimer's disease.
من به‌شێكم له تیمێكی زانایان كه زیاتر له ده ساڵه كاریانكردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌لزه‌هایمه‌ر. بۆیه هه‌موو كات بیر له‌مه ده‌كه‌مه‌وه. ئێستا ئه‌لزه‌هایمه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ٤٠ ملیۆن كه‌س هه‌یه له ته‌واوی جیهان. به‌ڵام له‌ساڵی ٢٠٥٠، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ١٥٠ ملیۆن كه‌س ده‌بێت-- كه، به‌م بۆنه‌یه‌وه، زۆربه‌تان ده‌گرێته‌وه. گه‌ر هیواخوازیت تاكو ٨٥ ساڵی یان زیاتر بژیت، ده‌رفه‌تی تووشبوونت بو ئه‌لزه‌هایمه‌ر نزیكه‌ی یه‌ك له دووكه‌س ده‌بێت. به وشه‌ی تر، ڕه‌نگه ساڵه زێڕینه‌كانی ته‌مه‌نت یان به ناڵاندن به‌ده‌ست ئه‌لزه‌هایمه‌ر به‌سه‌ر ببه‌یت یان یارمه‌تی ده‌ده‌یت له چاودێریكردنی خۆشه‌ویستێكت یان هاوڕێیه‌ك كه ئه‌لزه‌هایمه‌ری هه‌یه ته‌نیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ساڵانه تێچووی چاودێری ئه‌لزه‌هایمه‌ر ٢٠٠ بیلیۆن دۆلاره. له‌هه‌ر پێنج دۆلارێكی هاوكاری ته‌ندروستی یه‌كێكی له ئه‌لزه‌هایمه‌ر سه‌رف ده‌كرێت. ئهمڕۆئهمه نه‌خۆشییه‌كه كه زۆرترین تێچووی هه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت تاكو ساڵی ٢٠٥٠ تێچووه‌كه بگاته پێنج هێنده، هه‌ركه نه‌وه‌ی منداڵه زۆر له دایكبووه‌كان پێده‌گه‌ن،
I'm part of a team of scientists who has been working to find a cure for Alzheimer's for over a decade. So I think about this all the time. Alzheimer's now affects 40 million people worldwide. But by 2050, it will affect 150 million people -- which, by the way, will include many of you. If you're hoping to live to be 85 or older, your chance of getting Alzheimer's will be almost one in two. In other words, odds are you'll spend your golden years either suffering from Alzheimer's or helping to look after a friend or loved one with Alzheimer's. Already in the United States alone, Alzheimer's care costs 200 billion dollars every year. One out of every five Medicare dollars get spent on Alzheimer's. It is today the most expensive disease, and costs are projected to increase fivefold by 2050, as the baby boomer generation ages.
ڕه‌نگه تووشی سه‌رسوڕمانت بكات كه، به‌ساده‌یی، كه گه‌وره‌ترین به‌ره‌نگارییه پزیشكی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نه‌وه‌ی ئیستامانه. به‌ڵام ڕێژه‌ییانه زۆر كه‌ممان ئه‌نجامداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی. ئه‌مڕۆ، له ده له كاریگه‌رترین هۆكاره‌كانی مردن له جیهان، ئه‌لزه‌هایمه‌ر ته‌نیا هۆكاره كه ناتوانرێ بوه‌ستێنرێ، چارهبكرێ، یان كه‌مبكرێته‌وه. كه‌متر له‌باره‌ی زانستی ئه‌لزه‌هایمه‌ر تێده‌گه‌ین وه‌ك له نه‌خۆشییه‌كانی تر چونكه پاره‌و كاتی كه‌مترمان خستۆته گه‌ڕ بۆ له لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری. حكومه‌تی ئه‌مریكا ده هێنده‌ی ئه‌لزه‌هایمه‌ر پاره سه‌رف ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و ڕاستییه‌ش كه تێچووی ئهلزههایمهرمان زیاتره هه‌روه‌كو شێرپه‌نجه‌ش ساڵانه هاوشێوه‌ی ڕێژه‌ی مردنی هه‌یه.
It may surprise you that, put simply, Alzheimer's is one of the biggest medical and social challenges of our generation. But we've done relatively little to address it. Today, of the top 10 causes of death worldwide, Alzheimer's is the only one we cannot prevent, cure or even slow down. We understand less about the science of Alzheimer's than other diseases because we've invested less time and money into researching it. The US government spends 10 times more every year on cancer research than on Alzheimer's despite the fact that Alzheimer's costs us more and causes a similar number of deaths each year as cancer.
كه‌می سه‌رچاوه‌كان له هۆكارێكی بنچینه‌ییتر دروست ده‌بێت: كه‌می هۆشیاریی. چونكه ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی كه‌م ده‌یزانن به‌ڵام پێویسته بیزانن: ئه‌لزه‌هایمه‌ر نه‌خۆشییه‌كه و ده‌توانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین. له زۆربه‌ی ئه‌م ١١٤ ساڵه‌ی ڕابردوو، هه‌موو كه‌س، له‌نێویاندا زاناكانیش، به‌هه‌ڵه ئه‌لزه‌هایمه‌ریان له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نداچوون تێكه‌ڵ كردبوو. وامانده‌زانی خه‌ڵه‌فاوی به‌شێكی ئاسایی و حه‌تمی پیربوونه. به‌ڵام پێویسته سه‌یری وێنه‌ی مێشكی به‌ته‌مه‌نێكی ته‌ندروست و وێنه‌ی نه‌خۆشێكی ئه‌لزه‌هایمه‌ر بكه‌ین بۆ بینینی وێرانی به‌رجه‌سته‌ی ڕاسته‌قینه كه به‌هۆی ئه‌لزه‌هایمه‌ر تووشی بووه. هه‌روه‌ها هۆكاری ئه‌م له‌ناوچوونه زۆره‌ی بیره‌وه‌ری و توانای ئهقڵییهكان، ئه‌م زیانه‌ی به‌هۆی ئه‌لزه‌هایمه‌ر به مێشك ده‌گات به‌دیاریكراوی تێكڕای ته‌مه‌نی چاوه‌ڕوان- كرا‌و كه‌مده‌كاته‌وه و هه‌میشه كوشنده‌یه
The lack of resources stems from a more fundamental cause: a lack of awareness. Because here's what few people know but everyone should: Alzheimer's is a disease, and we can cure it. For most of the past 114 years, everyone, including scientists, mistakenly confused Alzheimer's with aging. We thought that becoming senile was a normal and inevitable part of getting old. But we only have to look at a picture of a healthy aged brain compared to the brain of an Alzheimer's patient to see the real physical damage caused by this disease. As well as triggering severe loss of memory and mental abilities, the damage to the brain caused by Alzheimer's significantly reduces life expectancy and is always fatal.
بیرتان بێت د. ئهلزههایمهرتان په‌پكه خوێن و ئاڵۆزی سه‌یری دۆزییه‌وه له مێشكی ئاگوستا سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا. تاكو نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا، شتی زۆرمان له‌باره‌ی ئه‌مانه نه‌ده‌زانی. ئه‌مڕۆ ده‌زانین كه له گه‌ردیله‌كانی پڕۆتین دروستكراون. ده‌توانیت گه‌ردیله‌یه‌كی پڕۆتین بێنیته پێش چاوت وه‌ك پارچه كاغه‌زێك كه ئاساییانه بۆ پارچه یه‌كی درێژه‌پێدراوی ئۆریگامی لوولدهدرێت چه‌ند په‌ڵه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه هه‌ن كه لینجن. و كاتێك به‌دروستی لوولدهدرێت، ئه‌م لینجییه له ناوه‌وه كۆتایی پێدێت. به‌ڵام هه‌ندێكجار هه‌ڵه ڕووده‌دات، هه‌ندێ له‌م لینجییه له ده‌ره‌وه ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌ردیله‌ی پرۆتینه‌كان به‌یه‌كه‌وه بنووسێن، تۆپه‌ڵه دروست ده‌كات و ده‌ره‌نجام ده‌بنه ئاڵۆزی و په‌پكه خوێنی گه‌وره. ئه‌مه له مێشكی نه‌خۆشانی ئه‌لزه‌هایمه‌ر ده‌بینین.
Remember Dr. Alzheimer found strange plaques and tangles in Auguste's brain a century ago. For almost a century, we didn't know much about these. Today we know they're made from protein molecules. You can imagine a protein molecule as a piece of paper that normally folds into an elaborate piece of origami. There are spots on the paper that are sticky. And when it folds correctly, these sticky bits end up on the inside. But sometimes things go wrong, and some sticky bits are on the outside. This causes the protein molecules to stick to each other, forming clumps that eventually become large plaques and tangles. That's what we see in the brains of Alzheimer's patients.
ده ساڵی ڕابردوومان له زانكۆی كامبریج به‌سه‌ربرد له هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌م خراپ كاركردنه. چه‌ند قۆناغێك هه‌ن، دیاریكردنی ڕێگریكردن له وه‌ستاندنی كامه قۆناغ ئاڵۆزه-- وه‌كو هاوكێشكردنی بۆمبه. بڕینی وایه‌رێك ڕه‌نگه هیچ نه‌بێت. بڕینی وایه‌رێكی تر ڕه‌نگه بۆمبه‌كه بته‌قێنێته‌وه. پێویسته قۆناغه ڕاسته‌كه بدۆزینه‌وه تا بیوه‌ستێنین، دواتریش ده‌رمانێك كه ته‌واوی ده‌كات.
We've spent the past 10 years at the University of Cambridge trying to understand how this malfunction works. There are many steps, and identifying which step to try to block is complex -- like defusing a bomb. Cutting one wire might do nothing. Cutting others might make the bomb explore. We have to find the right step to block, and then create a drug that does it.
تاكو ئێستا، به‌زۆری وایه‌رمان بڕیوه به‌هیوای باشتركردنی. به‌ڵام ئێستا گروپێكی هه‌مه‌چه‌شنی كۆبووینه‌ته‌وه له خه‌ڵك-- پزیشك، زینده‌وه‌رزان، بۆماوه‌زان، كیمیاگه‌ر، فیزیاوان، ئه‌ندازیار و بیركار. به‌یه‌كه‌وه، توانیومانه هه‌نگاوێكی گرنگ دیاریبكه‌ین له پرۆسه‌كه و ئێستا جۆرێكی نوێی ده‌رمان تاقیده‌كه‌ینه‌وه كه به‌دیاریكراوی ڕێگری له‌م هه‌نگاوه ده‌كات و نه‌خۆشییه‌كه ده‌وه‌ستێنێت.
Until recently, we for the most part have been cutting wires and hoping for the best. But now we've got together a diverse group of people -- medics, biologists, geneticists, chemists, physicists, engineers and mathematicians. And together, we've managed to identify a critical step in the process and are now testing a new class of drugs which would specifically block this step and stop the disease.
ئێستا با هه‌ندێك له نوێترین ئه‌نجامه‌كانمان پێشانتان بده‌م. تا ئێستا هیچ كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی تاقیگهكهمن نه‌یبینیوه. با سه‌یرێكی چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك بكه‌ین كه چی ڕوویدا كاتێك ئه‌م ده‌رمانانه‌مان له‌سه‌ر كرمه‌كان تاقیكرده‌وه. ئه‌مانه كرمی ته‌ندروستن، ده‌توانن بیبیننن ئاسایی ده‌جوڵێنه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌م كرمانه، گه‌ردیله‌ی پرۆتینیان هه‌یه لهناوهوهیان به‌یه‌كه ده‌نووسێن-- وه‌كو له مرۆڤه‌كان كه ئه‌لزه‌هایمه‌ریان هه‌یه. ده‌توانن بیبینن دیاره كه نه‌خۆشن. به‌ڵام گه‌ر ده‌رمانه نوێكه‌مان بده‌ینه ئه‌م كرمانه له قۆناغێكی زوو، دواتر ده‌بینین ئه‌وان ته‌ندروستن، سوڕیی ژیانیان ئاساییانه ده‌ژین. ئه‌مه ته‌نیا ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی سه‌ره‌تا- ییه، به‌ڵام ئه‌م جۆره توێژینه‌وه ده‌ریده‌خات كه ئه‌مه نه‌خۆشییه و ده‌توانین تێیبگه‌ین و چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
Now let me show you some of our latest results. No one outside of our lab has seen these yet. Let's look at some videos of what happened when we tested these new drugs in worms. So these are healthy worms, and you can see they're moving around normally. These worms, on the other hand, have protein molecules sticking together inside them -- like humans with Alzheimer's. And you can see they're clearly sick. But if we give our new drugs to these worms at an early stage, then we see that they're healthy, and they live a normal lifespan. This is just an initial positive result, but research like this shows us that Alzheimer's is a disease that we can understand and we can cure.
دوای ١١٤ ساڵ له چاوه‌ڕوانیی، له كۆتاییدا هیوای ڕاسته‌قینه هه‌یه كه ده‌كرێت به‌ده‌ستی بێنین له ده بۆ بیست ساڵی داهاتوو. به‌ڵام بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌م هیوایه، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه، پێویستمان به یارمه‌تییه. ئه‌مه له‌باره‌ی زانای وه‌كه من نییه-- له‌باره‌ی ئێوه‌یه. پێویسته هۆشیاریی زیادبكه‌ین به‌وه‌ی ئه‌لزه‌هایمه‌ر نه‌خۆشییه گه‌ر هه‌وڵبده‌ین، ده‌توانین لێی بده‌ین. له حاڵه‌تی نه‌خۆشی تر، نه‌خۆش و خێزانه‌كانیان به‌رپرسیارێتی ئه‌جامدانی توێژینه‌وه‌ی زیاتریا كردووه بۆ په‌ستان خستنه سه‌ر حكومه‌ت، پیشه‌سازی ده‌رمان، زاناكان و ڕێكخه‌ران. ئه‌مه گرنگ بوو له به‌ره‌وپێشچوونی چاره سه‌ری ڤایرۆسی كه‌می به‌رگریی مرۆڤیی له كۆتاییه‌كانی ١٩٨٠ كان. ئه‌مڕۆ هه‌مان پاڵ- نهر ده‌بینین بۆ زاڵبون به‌سه‌ر شێرپه‌نجه زۆربه‌ی جار نه‌خۆشانی ئه‌لزه‌هایمه‌ر ناتوانن قسه له‌سه‌ر خۆیان بكه‌ن. خێزانه‌كانیان، قوربانییه شاراوه‌كان، گرنگی به خۆشه‌ویستانیان ده‌ده‌ن شه‌وو ڕۆژ به‌زۆری ئه‌وه‌نده ماندوون ناتوانن بچنه ده‌ره‌وه و داوای گۆڕانكاری بكه‌ن. به‌ڕاستی كاره‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر تۆ. ئه‌لزه‌هایمه‌ر، به‌زۆری، نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی نییه. هه‌ركه‌سێك مێشكی هه‌بێت له‌مه‌ترسیدایه. ئه‌مڕۆ، ٤٠ ملیۆن نه‌خۆشی وه‌كو ئاگوستا هه‌ن، كه ناتوانن ئه‌و گۆڕانه‌ی كه پێویستیانه بنیاتی بنێن. یارمهتیدهربه به قسه‌كردن له‌بری ئه‌وان، و یارمهتیدهربه به داواكردنی چاره‌سه‌ر.
After 114 years of waiting, there's finally real hope for what can be achieved in the next 10 or 20 years. But to grow that hope, to finally beat Alzheimer's, we need help. This isn't about scientists like me -- it's about you. We need you to raise awareness that Alzheimer's is a disease and that if we try, we can beat it. In the case of other diseases, patients and their families have led the charge for more research and put pressure on governments, the pharmaceutical industry, scientists and regulators. That was essential for advancing treatment for HIV in the late 1980s. Today, we see that same drive to beat cancer. But Alzheimer's patients are often unable to speak up for themselves. And their families, the hidden victims, caring for their loved ones night and day, are often too worn out to go out and advocate for change. So, it really is down to you. Alzheimer's isn't, for the most part, a genetic disease. Everyone with a brain is at risk. Today, there are 40 million patients like Auguste, who can't create the change they need for themselves. Help speak up for them, and help demand a cure.
سوپاس.
Thank you.
(چه‌پڵه)
(Applause)