So, I am indeed going to talk about the spaces men create for themselves, but first I want to tell you why I'm here. I'm here for two reasons. These two guys are my two sons Ford and Wren. When Ford was about three years old, we shared a very small room together, in a very small space. My office was on one half of the bedroom, and his bedroom was on the other half. And you can imagine, if you're a writer, that things would get really crowded around deadlines.
من لە ڕاستیدا دەربارەی ئەو جێگەی تایبەتییانەی کە پیاوان بۆ خۆیان دروستی دەکەن، قسە دەکەم، بەڵام سەرەتا پێتان دەڵێم بۆچی لێرەم. لەبەر دوو هۆکار لێرەم. ئەم دوو لاوە کوڕی منن، ناویان فۆرد و ڕێنە. کاتێک فۆرد نزیکەی سێ ساڵ بوو، بە یەکەوە ژورێکی بچووکمان هەبوو، لە بۆشاییەکی بچوکدا. نوسینگەکەم نیوەی ژورەکەی گرتبوو، و جێگەی خەوی ئەو لە نیوەکەی تردا بوو. دەتوانیت وێنای بکەیت، ئەگەر نوسەر بیت، لە نزیک دوا وادەی کارەکانت، ئیش و کارەکانت کەڵەکە دەبن.
So when Wren was on the way, I realized I needed to find a space of my own. There was no more space in the house. So I went out to the backyard, and without any previous building experience, and about 3,000 dollars and some recycled materials, I built this space. It had everything I needed. It was quiet. There was enough space. And I had control, which was very important.
بۆیە کاتێک رێن خەریک بوو لە دایک دەبوو، زانیم پێویستم بە جێگەیەکی تایبەت دەبێت. بۆشایی تر لە ماڵەکەدا نەبوو. بۆیە بۆ حەوشەی دواوە چووم. بەبێ هیچ ئەزمونێکی پێشوی دروست کردن، بە نزیکەی ٣٠٠٠ دۆلار و هەندێك کەرەستەی بەکارهاتوو، شوێنێکم دروست کرد. هەمووشتێکی پێویستم هەمبوو. بێدەنگ بوو. بۆشایی تەواوی هەبوو. کۆنترۆڵم هەبوو، کە زۆر گرنگ بوو.
As I was building this space, I thought to myself, "Surely I'm not the only guy to have to have carved out a space for his own." So I did some research. And I found that there was an historic precedence. Hemingway had his writing space. Elvis had two or three manspaces, which is pretty unique because he lived with both his wife and his mother in Graceland. In the popular culture, Superman had the Fortress of Solitude, and there was, of course, the Batcave.
کە ئەم شوێنەم دروستکرد، بە خۆمم گوت، "بەدڵنیایی من تاکە کەس نیم جێگەیەکی تایبەتی بۆ خۆی هەبێت." لەبەر ئەوە هەندێک توێژینەوەم کرد. تێگەیشم کە پێشتر ئەمە لە مێژوودا ڕوویداوە. هێمینگوای شوێنی تایبەت بە نوسینی هەبوو. ئیلڤیس دو یان سێ جێگەی تایبەتی پیاوی هەبوو، کە بێ هاوتا بوو چونکە لەگەڵ دایکی و خێزانی لە گریسلاند دەژیا. لە دابونەریتی گەلیدا، سوپەرمان قەڵای تاکی هەبوو، و بە دڵنیاییەوە، باتکەیڤ، هەبوو.
So I realized then that I wanted to go out on a journey and see what guys were creating for themselves now. Here is one of the first spaces I found. It is in Austin, Texas, which is where I'm from. On the outside it looks like a very typical garage, a nice garage. But on the inside, it's anything but. And this, to me, is a pretty classic manspace. It has neon concert posters, a bar and, of course, the leg lamp, which is very important.
بۆم دەرکەوت کە دەمویست گەشتێک بکەم و ببینم کەسەکان چییان بۆ خۆیان دروست دەکرد. ئەمە یەکێکە لەو شوێنانەی کە سەرەتا دۆزیمەوە، لە ئۆستن-تەکساس. من خۆم خەڵکی ئەوێم. لای دەرەوە لە گەراجێکی زۆر تایبەت و جوان دەچێت. بەڵام لە ناوەوە، هیچ وا نییە. بۆ من، ئەمە جێگەیەکی تایبەتی زۆر کلاسیکییە. پۆستەری ئاهەنگی نیۆنی هەیە، باڕێک و، بە دڵنیاییەوە، چرایەکی قاچی، کە زۆر گرنگە.
I soon realized that manspaces didn't have to be only inside. This guy built a bowling alley in his backyard, out of landscaping timbers, astroturf. And he found the scoreboard in the trash.
زوو بۆم دەرکەوت جێگەی پیاو نابێت تەنها لە ناوەوە بێت. ئەم کەسە یاریگای بۆڵینگی لە حەوشەکەیدا دروست کردووە، لە تەختەی سروشتی و چیمەنی "ئاسترۆ تورف". و تەختەی گۆڵەکانی لە زبڵەکەدا دۆزییەوە.
Here's another outdoor space, a little bit more sophisticated. This a 1923 wooden tugboat, made completely out of Douglas fir. The guy did it all himself. And there is about 1,000 square feet of hanging-out space inside.
ئەمەش شوێنێکی ترە، کەمێک ئاڵۆزترە. بەلەمێکی ڕاکێشانی تەختەی ١٩٢٣ە، بە تەواوی لە درەختی دۆگلاس دروست کراوە. هەر خۆی بە تەنیا دروستی کردووە. نزیکەی ١٠٠٠ پێ بۆشایی پیاسەکردنی لە ناوەوە هەیە.
So, pretty early on in my investigations I realized what I was finding was not what I expected to find, which was, quite frankly, a lot of beer can pyramids and overstuffed couches and flat-screen TVs. There were definitely hang-out spots. But some were for working, some were for playing, some were for guys to collect their things. Most of all, I was just surprised with what I was finding.
بۆیە، لەکاتێکی زۆر زووی پشکنینەکانمدا بۆم دەرکەوت ئەوەی دەم دۆزیەوە، ئەوە نە بوو کە پێشبینیم دەکرد، بۆ نموونە قوتوی بەتاڵی بیرە کە هەڕەمیان پێ دروست دەکرا، و قەنەفەی زیاد و شاشەی تیڤی تەخت. بە دڵنیایی شوێنی چاودێری دەرەوەی هەیە. بەڵام هەندێک بۆ ئیشکردن، هەندێک بۆ یاری کردن، هەندێک بۆ کەسەکان بۆ کۆکردنەوەی شتەکانیان. زۆربەی جار، سەرم دەسوڕما بەوەی کە دەم دیت.
Take this place for example. On the outside it looks like a typical northeastern garage. This is in Long Island, New York. The only thing that might tip you off is the round window. On the inside it's a recreation of a 16th century Japanese tea house. The man imported all the materials from Japan, and he hired a Japanese carpenter to build it in the traditional style. It has no nails or screws. All the joints are hand-carved and hand-scribed.
ئەم شوێنە بە نموونە وەردەگرین. لەدەرەوە وەک گەراجی سروشتی باکوری ڕۆژهەڵاتە ئەمە لە لۆنگ ئایلاندە، لە نیۆرک. تاکە شت لەوانەیە سەرنجتان ڕابکێشێت پەنجەرە خڕەکەیە. لە ناوەوە، وەکو چا خانەیەکی سەدەی ١٦ی ژاپۆنییە. پیاوەکە هەموو کەرەستەکانی لە ژاپۆن هێناوە، و دارتاشێکی ژاپۆنیشی بەکرێ گرتووە بۆ ئەوەی بە شێوازێکی کۆن بنیاتی بنێت. بزمار یان بڕغوی پێوە نییە. هەمو پێکبەستەکان نەخشی دەستی و داخەری دەستییە.
Here is another pretty typical scene. This is a suburban Las Vegas neighborhood. But you open one of the garage doors and there is a professional-size boxing ring inside. (Laughter) And so there is a good reason for this. It was built by this man who is Wayne McCullough. He won the silver medal for Ireland in the 1992 Olympics, and he trains in this space. He trains other people. And right off the garage he has his own trophy room where he can sort of bask in his accomplishments, which is another sort of important part about a manspace.
دیمەنێکی تری سروشتی جوان لێرەیە. دراوسێیەتی قەراخ شاری ڤێگاسە. بەڵام کە دەرگای یەک لە گەراجەکان دەکەیەوە بازنەیەکی بۆکسینی قەبارە گونجاوی لێیە. (پێکەنین) هۆکارێکی باش بۆ ئەمە هەیە. ئەم پیاوە بە ناوی وەین مکێڵا دروستی کردووە. مەدالیای زیوی بۆ ئێرلاند بردەوە لە ئۆڵیمپیاکانی ١٩٩٢ دا، لەم شوێنەدا ڕاهێنانی کردووە. ڕاهێنانی بە خەڵکی تریش کردووە. لە لای ڕاستی گەراجەکە ژوری یادگاری خۆی هەیە هەموو سەرکەوتنەکانی لەوێ دادەنێت، کە ئەمەش جۆرێکی تری بەشی گرنگی بۆشایی پیاوە.
So, while this space represents someone's profession, this one certainly represents a passion. It's made to look like the inside of an English sailing ship. It's a collection of nautical antiques from the 1700s and 1800s. Museum quality.
کەواتە، کاتێک جێگەیەکی تایبەت پیشەی کەسێک دەنوێنێت، ئەمە بە دڵنیایی خۆشەویستی دەنوێنێت. وا دروست کراوە لە سەوڵی کەشتی ئینگلیزی دەچێت. کۆکراوەی شوێنەواری دەریایی ١٧٠٠کان و ١٨٠٠کانن. وەکو مۆزەخانەیەک.
So, as I came to the end of my journey, I found over 50 spaces. And they were unexpected and they were surprising. But they were also -- I was really impressed by how personalized they were, and how much work went into them. And I realized that's because the guys that I met were all very passionate about what they did. And they really loved their professions. And they were very passionate about their collections and their hobbies. And so they created these spaces to reflect what they love to do, and who they were.
هەروەها، کە گەیشتمە کۆتایی گەشتەکە، سەرو ٥٠ شوێنم دۆزییەوە. و پێشبینی نەکراو و سەرسوڕماناوی بوو. هەروەها -- بەڕاستی سەرسام بووبوم بە تایبەتمەندییان، و چەند ئیشکردنیان ویستووە. بۆم دەرکەوت هۆکاری ئەمە، کەسەکانن کە زۆر بەپەرۆش بوونە بۆ ئەوەی کە کردوویانە. و کارەکانیان زۆر خۆشویستووە. بە پەرۆش بوونە بۆ کۆلێکشن و کارەکانیان. بۆیە جێگەی تایەبتیان دروست کردووە بۆ دەربڕینی ئەوەی کە حەزیان لە چییە، و کێن
So if you don't have a space of your own, I highly recommend finding one, and getting into it. Thank you very much. (Applause)
کەواتە ئەگەر تۆجێگەی تایبەتی خۆتت نییە، بەڕاستی پێویستە دروستی بکەیت و خۆشت بوێت. زۆر سوپاس. (چەپڵەڕێزان)