بەم دواییانە، هەندێک پیاوانى سپیپێست و هەندێک ئافرەتانی ڕەشپێست دروشمى تویتەریان، یان وێنەکانى سەرهێڵیان ئاڵوگۆر کرد. ئەوان ناوەڕۆکەکەیان نەگۆڕى، وەک جاران لەتویتکردن بەردەوام بوون، بەڵام لەناکاو، پیاوە سپىپێستەکان تێبینیان کرد بانگ دەکران n ئەوان بەردەوام بەوشەى و لەڕێگاى سەرهێڵەوە خراپترین جۆرى سوکایەتیان پێدەکرا، لەکاتێکدا لەناکاو ئافرەتە ڕەشپێستەکان تێبینیان کرد شتەکان بۆیان زۆر خۆش بووە. ئێستا، گەر تۆ له پێنج ساڵى من دابى، ئینتەرنێتەکەت زۆربەى لەگوجیلەکان و پەریەکان پێکدێت جاروبار پەریەکان سوارى گوجیلەکان دەبن. ئەمە ڕاستیەکەیە. لە گۆگڵ بگەڕێ. بەڵام زۆربەمان ئەوە دەزانێت کە ئینتەرنێت دەکرێت شوێنێکى ناشیرین بێت. من قسە لەسەر گفتوگۆیە ڕەنگاوڕەنگەکان ناکەم کە بڕوام وایە سودى بۆ تەندروستى دیموکراسیمان دەبێ. من قسە لەسەر هێڕشى ناشیرینى کەسایەتیەکان دەکەم. ڕەنگە لەگەڵ تۆ ڕوى دابێت، لێ بەلایەنى کەمەوە ئەگەرەکە زۆر زیاتر دەبێت، و خراپتر بێت، گەرتۆ ژنبى، کەسێکى ڕەنگاوڕەنگ، یا ڕەگەزباز، یان لەهەمان کاتدا زیاتر لە یەکێکیان بیت. لەڕاستی دا، لەکاتێکدا ئەم وتارەم دەنوسى، من هەژمارى تویتەرێکم دۆزیەوە بەناوى @sallyKohnSuckds. بیۆکەى دەڵێت کەوا من "ڕقم لە پیاوە و ڕەگەزخوازم و تاکەشت لەژیانمدا ئەنجامم دابێت بڵاوکردنەوەى لاسارى ڕەگەزیە." کەوا، بەمبۆنەیەوە، تەنها سێیەمى ڕاستە. (مەبەستم، درۆیەکان! (پێکەنین بەڵام بەڕاستی، هەموان دەڵێین ڕقمان لەم پیسییهیە. پرسیارەکە ئەوەیە ئامادەیت هەیە بۆ قوربانیدانی کەسایەتی لە پێناو گۆرینی ئەوە. مەبەستم وازهێنان لە ئینتەرنیت نیە. مەبەستم گۆڕینی ڕێگای کلیک کردنەکەتە، چونکە کلیک کردن کردارێکی گشتیە. چیتر دۆسیەکە ئەوە نیە کەوا بژاردەی بەهێزی کەم کۆنترۆڵی هەموو میدیا دەکات و ئەوانی ترمان تەنها وەرگری نەرێنیەکانین. لەڕاستیدا، ئێمە هەموومان میدیاین. من ڕاهاتبووم وابیربکەمەوە، ئۆی، من جلەکان لەبەردەکەم، مکیاژێکی زۆر دەکەم، دەچمە سەر تیڤی، باسی هەواڵەکان دەکەم. ئەمە کردارێکی گشتی درووستکردنی میدیایە. و دواتر دەچمە ماڵەوە چاو بە وێبەکەدا دەخشێنم و تویتەکان دەخوێنمەوە، ئەمە کردارێکی تایبەتی بەکارهێنانی میدیایە. مەبەستم ئەوەیە، بە دڵنیایەوە. من بە جلی خەوم. هەڵەیە. هەموو ئەو شتانەی کە بڵۆگی دەکەین، تویتی دەکەی و هەموو ئەو شتانەى کەکلیکى دەکەین کردارێکى گشتیە لە دروستکردنى میدیا. ئێمە سەرنوسەرە نوێیەکانین. ئێمە بڕیارمانداوە چ شتێ سەرنج ڕادەکێشێ لەسەر بنەماى ئەوەى گرینگى بە چ شتێک دەدەین. ئێستا ئەمە شێوەى کارى میدیا. لەوێ هەموو خواریزمیە شاراوەکانى لێیە کەوا دیاریدەکات تۆ چ شتێک زیاتر دەبینى وهەموومان زیاتر چ دەبینین لەسەر بنەماى ئەوەى کلیکی سەر چ دەکەى، ئەمەش بەڕۆڵى خۆى بەتەواوى ڕۆشنبیریمان بنیاد دەنێت. سێ لە پێنجى ئەمریکەکان وابیردەکەنەوە ئێمە ئێستا ئێمە بەدەست کێشەى گەورەى بێڕەوشتى دەناڵێنین، لێ من واى دادەنێم کە بەلایەنى کەمەوە سێ لە پێنجى ئەمریکیەکان کلیک لەسەر هەمان پێگە دەکەن، کە دەنگۆ پیسەکان بڵاودەکاتەوە و خۆراکى خراپترین ویستراوى کۆمەڵگاکەمان دەدەن. لەڕوانگەى میدیاییدا بەشێوەیەکى زۆر ئاژاوە، بنەماى دروستکردنى ژاوەژاوى زیاترە تاوەکو ببیسترێ، و ئەمە زاڵبوونى دەنگە بەرزەکانە هانى ستەمکارى پیسیەکان دەدا. نابێ شتەکە بەک شێوەیە بێت. نابێت. ئێمە دەتوانین بنەماکە بگۆرین. پێشەکى، دووشت هەن دەتوانین بیکەین. یەکەم، تەنها لەلایەک مەوەستە کاتێک دەبینى کەسێک ئازار دەدرێت. گەر یەکێک لەسەرهێڵ جنێوى پێدرا، شتێک بکە. ببە بەپاڵەوان. ئەمە هەلى تۆیە. دەنگت بەرزبکەوە. دەنگ هەڵبڕە. ببە بەکەسێکى باش. شتە نەرێنیەکان لە ئەرێنیەکان جیا بکەوە. و دووەمیان، پێویستە ئێمە لەکلیک کردنى ناوەڕۆکە بێسودەکان بووەستین - بەپێدانى دوگمەى لینکبایت. ئەگەر تۆ ٢٤/٧ بەرنامەکانى کارداشیانت بەدڵ نییە هەموو کاتى بەرنامەکردنەکان، پێویستە تۆ لەکلیککردنى چیرۆکەکانى بوەستى دەربارەى سایدبووبى کیم کارداشیان. (دەزانم تۆ ئەوە دەکەی. ( چەپڵەلێدان تۆش، ئاشکرایە. مەبەستم، هەمان نموونە: ئەگەر تۆ حەزنەکەى سیاسیەکان ناو لەیەکترى بنێن، لەکلیک کردنى چیرۆکەکانیان بووەستە دەربارەى ئەوەى ئەندامى پارتێک باسى ئەندامى پارتێکی تر کردوە. بەتەنها کلیککردن لەبەرنامەیەکى ڕاستی تۆ بەنزینى پێدادەکەین. خراپتر دەکەى، ئاگرەکە زیاتر بڵاودەبێتەوە. تەواوى ڕۆشنبیریمان دەسوتێت. ئەگەر پێگەیەک بەزۆرترین کلیک براوەبێت، کەوایە پێویستە ئێمە شێوەى ئەم جیهانە دروستبکەین کە دەمانەوێت لەگەڵ کلیکەکانمان، چونکە کلیک کردن کردارێکى گشتیە. بۆیە بە بەرپرسیاریتیەوە کلیک بکە. سوپاس. ( چەپڵەلێدان)
So recently, some white guys and some black women swapped Twitter avatars, or pictures online. They didn't change their content, they kept tweeting the same as usual, but suddenly, the white guys noticed they were getting called the n-word all the time and they were getting the worst kind of online abuse, whereas the black women all of a sudden noticed things got a lot more pleasant for them. Now, if you're my five-year-old, your Internet consists mostly of puppies and fairies and occasionally fairies riding puppies. That's a thing. Google it. But the rest of us know that the Internet can be a really ugly place. I'm not talking about the kind of colorful debates that I think are healthy for our democracy. I'm talking about nasty personal attacks. Maybe it's happened to you, but it's at least twice as likely to happen, and be worse, if you're a woman, a person of color, or gay, or more than one at the same time. In fact, just as I was writing this talk, I found a Twitter account called @SallyKohnSucks. The bio says that I'm a "man-hater and a bull dyke and the only thing I've ever accomplished with my career is spreading my perverse sexuality." Which, incidentally, is only a third correct. I mean, lies! (Laughter) But seriously, we all say we hate this crap. The question is whether you're willing to make a personal sacrifice to change it. I don't mean giving up the Internet. I mean changing the way you click, because clicking is a public act. It's no longer the case that a few powerful elites control all the media and the rest of us are just passive receivers. Increasingly, we're all the media. I used to think, oh, okay, I get dressed up, I put on a lot of makeup, I go on television, I talk about the news. That is a public act of making media. And then I go home and I browse the web and I'm reading Twitter, and that's a private act of consuming media. I mean, of course it is. I'm in my pajamas. Wrong. Everything we blog, everything we Tweet, and everything we click is a public act of making media. We are the new editors. We decide what gets attention based on what we give our attention to. That's how the media works now. There's all these hidden algorithms that decide what you see more of and what we all see more of based on what you click on, and that in turn shapes our whole culture. Over three out of five Americans think we have a major incivility problem in our country right now, but I'm going to guess that at least three out of five Americans are clicking on the same insult-oriented, rumor-mongering trash that feeds the nastiest impulses in our society. In an increasingly noisy media landscape, the incentive is to make more noise to be heard, and that tyranny of the loud encourages the tyranny of the nasty. It does not have to be that way. It does not. We can change the incentive. For starters, there are two things we can all do. First, don't just stand by the sidelines when you see someone getting hurt. If someone is being abused online, do something. Be a hero. This is your chance. Speak up. Speak out. Be a good person. Drown out the negative with the positive. And second, we've got to stop clicking on the lowest-common-denominator, bottom-feeding linkbait. If you don't like the 24/7 all Kardashian all the time programming, you've got to stop clicking on the stories about Kim Kardashian's sideboob. I know you do it. (Applause) You too, apparently. I mean, really, same example: if you don't like politicians calling each other names, stop clicking on the stories about what one guy in one party called the other guy in the other party. Clicking on a train wreck just pours gasoline on it. It makes it worse, the fire spreads. Our whole culture gets burned. If what gets the most clicks wins, then we have to start shaping the world we want with our clicks, because clicking is a public act. So click responsibly. Thank you. (Applause)