I'm here today to talk about the two ideas that, at least based on my observations at Khan Academy, are kind of the core, or the key leverage points for learning. And it's the idea of mastery and the idea of mindset.
ئەمڕۆ بۆ ئەوە هاتووم باسی ئەو دوو بیرۆکەیە بکەم، کە لەسەر سەرنجدانەکانم لە ئەکادیمیای خان بنچینەیان گرتووە، بەبۆچوونی من ناوک، یان خاڵی کلیلی فێربوونن. ئەویش بیرۆکەی شارەزابوون و بیرۆکەی مێشک لەسەر جێگیرکردنە.
I saw this in the early days working with my cousins. A lot of them were having trouble with math at first, because they had all of these gaps accumulated in their learning. And because of that, at some point they got to an algebra class and they might have been a little bit shaky on some of the pre-algebra, and because of that, they thought they didn't have the math gene. Or they'd get to a calculus class, and they'd be a little bit shaky on the algebra. I saw it in the early days when I was uploading some of those videos on YouTube, and I realized that people who were not my cousins were watching.
ئەمەم لە ڕۆژەکانی سەرەتای کارکردن لەگەڵ پورزاکانما بینی. یەکەمجار زۆریان کێشەیان هەبوو لەگەڵ فێربوونی بیرکارییا، چونکە هەموویان بۆشایی کەڵەکەبوویان هەبوو لە فێربووندا. بەهۆی ئەوەشەوە، لە خاڵێکدا چوونەتە وانەی ئەلجێبرە و لەوانەیە کەمێک بێ بناغە بووبێتن لەسەر بابەتە سەرەتاییەکانی ئەلجێبرە، بەهۆی ئەوەوە، لەوانەیە وایان بیرکردبێتەوە کە جیناتی بیرکارییان نییە. یان چوبێتنە وانەی ژمێرزانییەوە، و کەمێک بێ بناغە بووبێتن لەسەر ئەلجێبرە. لە ڕۆژەکانی سەرەتادا بەدیم ئەکرد کاتێک هەندێک لەو ڤیدیۆیایانەم لەسەر یوتیوب دائەنا، و درکم بەوە کرد خەڵکی تریش کە پورزام نەبوون سەیریان ئەکرد.
(Laughter)
(پێکەنین)
And at first, those comments were just simple thank-yous. I thought that was a pretty big deal. I don't know how much time you all spend on YouTube. Most of the comments are not "Thank you."
یەکەمجاریش، سەرنجەکانی ئەیاننوسی تەنیا سوپاس کردن بوو. ئەوەم بە شتێکی زۆر گەورە ئەزانی. نازانم هەمووتان چەندێک کات بەسەر ئەبەن لەسەر یوتیوب. زۆربەی سەرنجەکان "زۆر سوپاس" نین.
(Laughter)
(پێکەنین)
They're a little edgier than that. But then the comments got a little more intense, student after student saying that they had grown up not liking math. It was getting difficult as they got into more advanced math topics. By the time they got to algebra, they had so many gaps in their knowledge they couldn't engage with it. They thought they didn't have the math gene. But when they were a bit older, they took a little agency and decided to engage. They found resources like Khan Academy and they were able to fill in those gaps and master those concepts, and that reinforced their mindset that it wasn't fixed; that they actually were capable of learning mathematics.
کەمێک لەوە سەرنج و تانەی ڕەقترن. بەڵام ئینجا سەرنجەکان کەمێک قورستر بوون، خوێندکار لەدوای خوێندکار ئەینوسی کە لەگەڵ گەورەبوونیانا حەزیان لە بیرکاری نەبووە. قورستر بووە بۆیان کاتێک چونەتە ناو بابەتی پێشکەوتووتری بیرکارییەوە. ئەوکاتە گەشتوونەتە ئەلجێبرە، بۆشایی زۆریان هەبووە لە ئاستی زانیارییاندا و پێیان قوت نەدراوە. ئیتر وایان زانیوە جیناتی باشبوون لە بیرکارییان نییە. بەڵام کە گەورەتر بوون، بۆخۆیان ڕێوشوێنی پێویستیان گرتۆتە بەر و بڕیاریان یاوە بیکەن. سەرچاوەی وەک خان ئەکادیمییان دۆزیوەتەوە و توانیویانە ئەو بۆشاییانە پڕ بکەنەوە و شارەزای ئەو چەمکانە ببن، و ئەوەش بیرکردنەوەکەی بەهێزتر کردوون کە چەقبەستوو نەبووە؛ کە هەر بەڕاستی ئەکرێت فێری بیرکاری ببن.
And in a lot of ways, this is how you would master a lot of things in life. It's the way you would learn a martial art. In a martial art, you would practice the white belt skills as long as necessary, and only when you've mastered it you would move on to become a yellow belt. It's the way you learn a musical instrument: you practice the basic piece over and over again, and only when you've mastered it, you go on to the more advanced one.
بە چەندین ڕێگاش، هەر بەم شێوەیە شارەزای زۆر شتی ژیان ئەبیت. بەو شێوەیە فێری هونەری شەڕکردن ئەبیت. لە هونەری شەڕکردندا، یەکەمجار ڕاهێنان لەسەر پشتێنی سپی ئەکەیت چەندێک پێویست بکات، و تەنیا ئەوکاتەی بەتەواوەتی شارەزای ئەبیت ئەتوانیت بچیتە سەر پشتێنی زەرد. هەر بەو شێوەیەش فێری ئامێری موزیک ئەبیت: دووبارە و دووبارە ڕاهێنان لەسەر پارچە سەرەتاییەکە ئەکەیت، و ئەوکاتەی بە تەواوەتی فێری ئەبیت، ئینجا ئەچیتە سەر دانەیەکی پێشکەوتووتر.
But what we point out -- this is not the way a traditional academic model is structured, the type of academic model that most of us grew up in. In a traditional academic model, we group students together, usually by age, and around middle school, by age and perceived ability, and we shepherd them all together at the same pace. And what typically happens, let's say we're in a middle school pre-algebra class, and the current unit is on exponents, the teacher will give a lecture on exponents, then we'll go home, do some homework. The next morning, we'll review the homework, then another lecture, homework, lecture, homework. That will continue for about two or three weeks, and then we get a test. On that test, maybe I get a 75 percent, maybe you get a 90 percent, maybe you get a 95 percent. And even though the test identified gaps in our knowledge, I didn't know 25 percent of the material. Even the A student, what was the five percent they didn't know?
بەڵام ئەوەی ئەیخەینە ڕوو -- مۆدێلە ئەکادیمییە کۆنەکان بەم شێوەیە بنیات نەنراون، ئەو مۆدێلەی زۆربەمان تیایدا گەورەبووین و فێریبووین. لە مۆدێلێکی ئەکادیمی کۆندا، خوێندکاران ئەکەین بە گرووپ، زۆربەی کات بەپێی تەمەن، و لەکاتی خوێندنی ناوەندیدا، بە تەمەن و خەمڵاندن بۆ تواناکانیان، و هەوڵ ئەیەین هەموویان پێکەوە فێر بکەین بە هەمان خێرایی. ئەوەشی زۆرجار ڕووئەیات، با بڵێین لە پۆلێکی ناوەندی وانەیەکی بناغەکانی ئەلجێبرەداین، و لە بەشی توانەکانداین، مامۆستاکە وانەیەک ئەڵێتەوە لەسەر چەندجارەکان، ئینجا ئەچینەوە ماڵەوە، هەندێک ئەرکی ماڵەوە بەجێئەهێنین. بۆ بەیانی دواتر سەیری ئەرکەکانی ماڵەوەیان ئەکەین، ئینجا وانەیەکی تر، ئەرکی ماڵەوە، وانە، ئەرکی ماڵەوە. ئەوە بۆ نزیکەی دوو یان سێ هەفتە بەردەوام ئەبێت، و ئینجا تاقیکردنەوەیەک ئەکەین. لەوانەیە لە تاقیکردنەوەکەیا، من حەفتا و پێنج بێنم، لەوانەیە تۆ نەوەت بێنیت، لەوانەیە نەوەت و پێنج بێنیت. هەرچەندە تاقیکردنەوەکە بۆشاییەکانیش لە زانیارییەکانمانا دەرئەخات، لەسەدا بیست و پێنجی بابەتەکانم نەزانیوە. تەنانەت ئەوەشی نەوەت و پێنجی هێناوە، ئەو لەسەدا پێنجە چی بووە کە نەیزانیوە؟
Even though we've identified the gaps, the whole class will then move on to the next subject, probably a more advanced subject that's going to build on those gaps. It might be logarithms or negative exponents. And that process continues, and you immediately start to realize how strange this is. I didn't know 25 percent of the more foundational thing, and now I'm being pushed to the more advanced thing. And this will continue for months, years, all the way until at some point, I might be in an algebra class or trigonometry class and I hit a wall. And it's not because algebra is fundamentally difficult or because the student isn't bright. It's because I'm seeing an equation and they're dealing with exponents and that 30 percent that I didn't know is showing up. And then I start to disengage.
هەرچەندە بۆشاییەکانیشمان دیاریکردووە، هێشتا هەموو پۆلەکە هەر ئەچێتە سەر بابەتی دوواتری خۆی، لەوانەیە بابەتێکی پێشکەوتووتریش بێت کە لەسەر ئەو بۆشاییانە بنیات ئەنرێت. لەوانەیە لۆگاریسم بێت یان چەندجارەی سالب. پرۆسەکەش بەردەوام ئەبێت، و یەکسەر دەست ئەکەیت بە درک کردن بەوەی ئەمە چەندێک سەیرە. لەسەدا بیست و پێنجی بابەتە بنچینەییەکانم نەزانیوە، و ئێستا ئەبێت بچمە سەر بابەتەکەی تر کە زۆر پێشکەوتووترە. و ئەمە بۆ چەندین مانگ، و ساڵیش بەردەوام ئەبێت هەتا لە خاڵێکدا، لەوانەیە بگەمە وانەی ئەلجێبرە یان وانەی سێگۆشەزانی و خۆم بییەم بە دیوارێکدا. و لەبەر ئەوەش نییە کە ئەلجێبرە خۆی زۆر قورس بێت یان خوێندکارەکە زیرەک نەبێت. لەبەر ئەوەیە کە من هاوکێشەیەک ئەبینم و ئەوانیش لە چەند جارەزانیدان و ئەو لەسەدا سییەش کە نەمئەزانی هەیە خەریکە دەر ئەکەون. و ئینجا ئەتوانم بەیەکییەوە ببەستمەوە.
To appreciate how absurd that is, imagine if we did other things in our life that way. Say, home-building.
پێی ئەزانم ئەوە چەندێک نابەجێیە، بیهێنەرە بەرچاوت ئەگەر شتەکانی تریش بەو شێوەیە بکەین لە ژیانمانا. بۆ نموونە، درووستکردنی خانوو.
(Laughter)
(پێکەنین)
So we bring in the contractor and say, "We were told we have two weeks to build a foundation. Do what you can."
ئەچین بەڵێندەرەکە ئەهێنین و ئەڵێین، "پێمان وتراوە دوو هەفتەمان هەیە بۆ درووستکردنی بناغەکە. چیت پێئەکرێت بیکە."
(Laughter)
(پێکەنین)
So they do what they can. Maybe it rains. Maybe some of the supplies don't show up. And two weeks later, the inspector comes, looks around, says, "OK, the concrete is still wet right over there, that part's not quite up to code ... I'll give it an 80 percent."
بۆیە ئەوە ئەکەن کە پێیان ئەکرێت. لەوانەیە باران ببارێت. لەوانەیە هەندێک لە پێداویستییەکان نەگات. دوو هەفتە دواتریش، پشکنەرەکە یەت، سەیر ئەکات، ئەڵێت، "باشە، هێشتا لەویا کۆنکرێتەکە تەڕترە، ئەو بەشە وەک پێویست نییە... هەشتا لەسەدی ئەیەمێ."
(Laughter)
(پێکەنین)
You say, "Great! That's a C. Let's build the first floor."
تۆش ئەڵێیت، "هەر باشە. با ئیتر نهۆمی یەکەم دروستکەین."
(Laughter)
(پێکەنین)
Same thing. We have two weeks, do what you can, inspector shows up, it's a 75 percent. Great, that's a D-plus. Second floor, third floor, and all of a sudden, while you're building the third floor, the whole structure collapses. And if your reaction is the reaction you typically have in education, or that a lot of folks have, you might say, maybe we had a bad contractor, or maybe we needed better inspection or more frequent inspection. But what was really broken was the process. We were artificially constraining how long we had to something, pretty much ensuring a variable outcome, and we took the trouble of inspecting and identifying those gaps, but then we built right on top of it.
بەهەمان شێوە. دوو هەفتەمان هەیە، چیت پێ ئەکرێت بیکە، پشکنەر یەت، حەفتا و پێنج لەسەد. زۆرباشە، نمرەیەکی خراپ نییە. نهۆمی دووەم، نهۆمی سێیەم، و ئینجا لەپڕێکدا، لەکاتێکدا کە نهۆمی سێیەم بنیات ئەنێیت، هەموو تەلارەکە هەرەس ئەهێنێت. ئەگەر کاردانەوەکەش هەمان ئەو کاردانەوەیە بێت کە لە بواری خوێندندا ئەتبێت، یان کە زۆر خەڵک هەیانە، لەوانەیە بڵێیت، لەوانەیە بەڵێندەرەکە خراپ بووبێت، یان پێویستمان بە پشکنینێکی باشترە یان پشکنینی زیاتر. بەڵام ئەوەی بەڕاستی شکاوە پرۆسەکە بووە. بەشێوەیەکی دەستکرد زۆرمان دەکرد لەوەی ئەبێ چەندێک زۆر شتێک بکەین بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە دەرئەنجامێکی جیاواز، و ئێمەش ئەرکمان کێشا ئەو بۆشاییانەمان پشکنی و دیاریکرد، بەڵام ڕێک لەسەر ئەوە بنیاتنانمان کردەوە.
So the idea of mastery learning is to do the exact opposite. Instead of artificially constraining, fixing when and how long you work on something, pretty much ensuring that variable outcome, the A, B, C, D, F -- do it the other way around. What's variable is when and how long a student actually has to work on something, and what's fixed is that they actually master the material.
کەواتە بیرۆکەی شارەزابوون ڕێک کردنی پێچەوانەکەیەتی. لەجیاتی ئەوەی بەشێوەیەکی دەستکرد زۆربکەیت، و چاکی بکەیتەوە کە کەی و بۆ ماوەی چەندێک کار لەسەر شتێک ئەکەیت هەتا ڕادەیەکی زۆر دڵنیا ئەبیت لە دەرئەنجامێکی هەمەجۆر، هێنانی نمرە جیاجیاکان -- ڕێک بە پێچەوانەوە بیکەیت. ئەوەی ئەگۆڕێت ئەوەیە کەی و بۆ ماوەی چەندێک پێویستە خوێندکارێک کار لەسەر شتێک بکات، و ئەوەی جێگیرکراوە ئەوەیە کە بە تەواوەتی فێری بابەتەکە ببن.
And it's important to realize that not only will this make the student learn their exponents better, but it'll reinforce the right mindset muscles. It makes them realize that if you got 20 percent wrong on something, it doesn't mean that you have a C branded in your DNA somehow. It means that you should just keep working on it. You should have grit; you should have perseverance; you should take agency over your learning.
هەروەها گرنگیشە درک بکەیت کە ئەمە نەک تەنیا وا لە خوێندکارەکە ئەکات چەند جارەکان باشتر فێربێت، بەڵکو بیرکردنەوە ڕاستەکەش ئەخاتە ئیش. وایان لێئەکات درک بەوە بکەن ئەگەر لەسەدا بیست هەڵە بکەن لە شتێکا، واتای ئەوە نییە ئاستی سێیەم لەسەر دی ئێن ئەیەکەیان نوسرابێت. واتای ئەوەیە کە پێویستە بەردەوامبیت لە کارکردن لەسەری. پێویستە خۆڕاگریت هەبێت؛ پێویستە درێژەپێدانت هەبێت؛ پێویستە خۆت ببیت بە چاودێر بەسەر فێربوونەکەتەوە.
Now, a lot of skeptics might say, well, hey, this is all great, philosophically, this whole idea of mastery-based learning and its connection to mindset, students taking agency over their learning. It makes a lot of sense, but it seems impractical. To actually do it, every student would be on their own track. It would have to be personalized, you'd have to have private tutors and worksheets for every student. And these aren't new ideas -- there were experiments in Winnetka, Illinois, 100 years ago, where they did mastery-based learning and saw great results, but they said it wouldn't scale because it was logistically difficult. The teacher had to give different worksheets to every student, give on-demand assessments.
ئێستا، زۆرێک لە ڕەخنەگرە ڕەشبینەکان، لەوانەیە بڵێن، ئەمە زۆر باشە، لەڕووی فەلسەفییەوە، ئەم بیرۆکەی فێربوون هەتا شارەزابوونە و پەیوەندییەکەی بە بیرکردنەوەوە، خوێندکاران ببن بە چاودێر بەسەر فێربوونی خۆیانەوە. زۆر ڕێی تێئەچێت، بەڵام لەوە ئەچێ پراکتیزە نەکرێت. بۆ ئەوەی ئەوە بکرێت، هەر خوێندکارە و لەسەر ڕێڕەوی خوێندنی خۆی ئەبێت. پێویستە جیا بکرێتەوە، پێویستە مامۆستای تایبەتیت هەبێت و هەر خوێندکارە و وانەی خۆی. و ئەمانەش بیرۆکەی نوێ نین -- تاقیکردنەوە کراوە لە وینێتکا، ئیلینۆیس، سەد ساڵ لەمەوبەر، کە فێربوونی هەتا شارەزابوونیان کردووە و ئەنجامی زۆر مەزنیان بینیوە، بەڵام وتیان گشتگیر ناکرێت چونکە لەڕووی دارایی و مرۆییەوە قورسە. مامۆستاکە ئەبوو وانەی جیاواز بیات بە هەر خوێندکارێک، هەڵسەنگاندنی جیا جیا بکات.
But now today, it's no longer impractical. We have the tools to do it. Students see an explanation at their own time and pace? There's on-demand video for that. They need practice? They need feedback? There's adaptive exercises readily available for students.
بەڵام ئێستا ئەمڕۆ، ئەوە چیتر شتێک نییە نەکرێت. ئامرازی پێویستمان هەیە بۆی. خوێندکارەکان ڕوونکردنەوە لە کات و خێرایی خۆیانا ئەبینن؟ ڤیدیۆی پێویست هەیە بۆ ئەوە. پێویستیان بە ڕاهێنانە؟ پێویستیان بە تێبینییە؟ ڕاهێنانی گونجاو هەیە بۆ هەر خوێندکارێک.
And when that happens, all sorts of neat things happen. One, the students can actually master the concepts, but they're also building their growth mindset, they're building grit, perseverance, they're taking agency over their learning. And all sorts of beautiful things can start to happen in the actual classroom. Instead of it being focused on the lecture, students can interact with each other. They can get deeper mastery over the material. They can go into simulations, Socratic dialogue.
کە ئەوەش ڕووئەیات هەموو شتە ڕێکوپێکەکان ڕووئەیەن. یەک، خوێندکارەکان ئەتوانن شارەزای چەمکەکە بن، بەڵام لە توانای گەشەکردنی خۆشیان تێئەگەن، خۆڕاگری، و بەردەوامبوون بنیات ئەنێن، خۆیان ئەبن بە چاودێر بەسەر فێربوونەکەیانەوە. ئیتر هەموو جۆرە شتە جوانەکانیش وردە وردە ڕووئەیەن لەناو پۆلە ڕاستەقینەکەدا. لەجیاتی ئەوەی کە تیشک بخاتە سەر وانەکە، خوێندکارەکان ئەتوانن پێکەوە کار بکەن. ئەتوانن بەشێوەیەکی قوڵتر شارەزای بابەتەکە ببن. ئەکرێت بچنە ناو درووستکردنەوەی بابەتەکە، یان گفتوگۆی سوقراتیانە.
To appreciate what we're talking about and the tragedy of lost potential here, I'd like to give a little bit of a thought experiment. If we were to go 400 years into the past to Western Europe, which even then, was one of the more literate parts of the planet, you would see that about 15 percent of the population knew how to read. And I suspect that if you asked someone who did know how to read, say a member of the clergy, "What percentage of the population do you think is even capable of reading?" They might say, "Well, with a great education system, maybe 20 or 30 percent." But if you fast forward to today, we know that that prediction would have been wildly pessimistic, that pretty close to 100 percent of the population is capable of reading. But if I were to ask you a similar question: "What percentage of the population do you think is capable of truly mastering calculus, or understanding organic chemistry, or being able to contribute to cancer research?" A lot of you might say, "Well, with a great education system, maybe 20, 30 percent."
بۆ پێزانینی زیاتر بۆ ئەوەی باسی ئەکەین و تراژیدیای تواناکانی لەدەستدراوە لێرەیا، ئەمەوێت ئەزموونێکی بیریتان پێبڵێم. ئەگەر چوارسەد ساڵ بچینە دواوە بۆ ڕابردوی خۆرئاوای ئەوروپا، کە ئەوکاتەش، لەسەر هەسارەکە ئاستی خوێندەواری تیایدا زیاتر بووە، ئەبینیت کە نزیکەی لەسەدا پانزەی خەڵکەکەی خوێندنەوەیان زانیوە. گومانیشم هەیە ئەگەر لە کەسێکت پرسیبێت کە خوێندنەوەی زانیبێت، بۆ نموونە پیاوێکی ئاینی، "پێتوایە چەندێکی خەڵک توانای خوێندنەوەی هەیە؟" لەوانەیە بڵێن، "بە سیستمێکی پەروەردەی باشەوە، لەوانەیە لەسەدا بیست یان سی." بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ بوایە، ئەزانین کە ئەو پێشبینییە زۆر ڕەشبینانە ئەبوو، کە نزیکەی لەسەدا سەدی خەڵک توانای خوێندنەوەیان هەیە. بەڵام ئەگەر بمەوێت پرسیارێکی هاوشێوەتان لێبکەم: "پێتان وایە چەندێکی خەڵک توانای ئەوەیان هەیە بەڕاستی فێری ژمێرزانی ببن، یان لە کیمیای ئەندامی تێبگەن، یان بتوانن بەشداری بکەن لە توێژینەوەی شێرپەنجەدا؟" لەوانەیە زۆرێکتان بڵێن، "باشە، بە سیستمێکی پەروەردەی باشەوە، لەوانەیە لەسەدا بیست یان سی."
But what if that estimate is just based on your own experience in a non-mastery framework, your own experience with yourself or observing your peers, where you're being pushed at this set pace through classes, accumulating all these gaps? Even when you got that 95 percent, what was that five percent you missed? And it keeps accumulating -- you get to an advanced class, all of a sudden you hit a wall and say, "I'm not meant to be a cancer researcher; not meant to be a physicist; not meant to be a mathematician." I suspect that that actually is the case, but if you were allowed to be operating in a mastery framework, if you were allowed to really take agency over your learning, and when you get something wrong, embrace it -- view that failure as a moment of learning -- that number, the percent that could really master calculus or understand organic chemistry, is actually a lot closer to 100 percent.
بەڵام ئەگەر ئەو خەمڵاندنە تەنیا لەسەر بنچینەی ئەزموونی خۆت بێت لە چوارچێوەیەکی شارەزانەبووندا، ئەزموونەکەت لەگەڵ خۆت یان بینینی هاوپۆلەکانت، کە فشارت ئەخرێتە سەر لەم خێراییە دیاریکراوەدا بەدرێژایی وانەکان، و ئەم هەموو بۆشاییەت تیا کۆبێتەوە؟ تەنانەت کاتێکیش نەوەت و پێنج لەسەد ئەهێنیت، ئەو پێنجە چییە کە نەتزانیوە؟ بەردەوامیش کۆ ئەبێتەوە -- هەتا ئەگەیتە پۆلێکی پێشکەوتوو، لەپڕا خۆت ئەیەیت بە دیوارێک و ئەڵێیت، "من بۆ ئەوە نەکراوم ببم بە توێژەرەوە لەسەر شێرپەنجە؛ ببم بە زانای فیزیا؛ ببم بە زانای بیرکاری." گومان ئەکەم ئەوە کێشەکە بێت، بەڵام ئەگەر ڕێگەت پێبدرێت لە چوارچێوەی شارەزابووندا کاربکەیت، ئەگەر ڕێگەت پێبدرێت ببیت بەچاودێر بەسەر فێربوونەکەتەوە، و کاتێک شتێک بەهەڵە تێئەگەیت، دانی پیانێیت -- ساتی شکستەکە وەک ساتێکی فێربوون سەیر بکەیت -- ئەو ژمارەیە، ئەو ڕێژە سەدییە کە شارەزای ژمێرزانی بیت یان لە کیمیای ئەندامی تێبگەیت، زۆر لە لەسەدا سەد نزیکتر ئەبێت.
And this isn't even just a "nice to have." I think it's a social imperative. We're exiting what you could call the industrial age and we're going into this information revolution. And it's clear that some things are happening. In the industrial age, society was a pyramid. At the base of the pyramid, you needed human labor. In the middle of the pyramid, you had an information processing, a bureaucracy class, and at the top of the pyramid, you had your owners of capital and your entrepreneurs and your creative class. But we know what's happening already, as we go into this information revolution. The bottom of that pyramid, automation, is going to take over. Even that middle tier, information processing, that's what computers are good at.
ئەمەش تەنیا شتێک نییە کە خۆشە بکرێت. پێموابێت پێویستییەکی کۆمەڵایەتییە. لەوە دەرئەچین کە پێی ئەوترێت سەردەمی پیشەسازی و ئەچینە ناو شۆڕشی زانینەوە. ئەوەش ڕوونە کە هەندێک شت خەریکە ڕووئەیەن. لە سەردەمی پیشەسازیدا، کۆمەڵگا هەرەمێک بوو. لە بناغەی هەرەمەکەدا، پێویستت بە دەستی کار بوو. لە ناوەڕاستی هەرەمەکەدا بە بەکارهێنانی زانیارییەکانت هەیە، چینی بیرۆکراتەکان، و لە لوتکەی هەرەمەکەشدا، خاوەنەکانی کۆمپانیاکان و خاوەنکارە نوێکان و چینە داهێنەرەکەت هەیە. بەڵام ئەزانین کە ئێستا چی ڕووئەیات، کاتێک بەرەو شۆڕشی زانیاری ئەچین. بناغەی ئەو هەرەمە، خۆکاری، دەست بەسەر شتەکانا ئەگرێت. تەنانەت بەشی ناوەڕاستیش، بەکارهێنانی زانیاری، کۆمپیوتەرەکان ئەو کارە ئەکەن.
So as a society, we have a question: All this new productivity is happening because of this technology, but who participates in it? Is it just going to be that very top of the pyramid, in which case, what does everyone else do? How do they operate? Or do we do something that's more aspirational? Do we actually attempt to invert the pyramid, where you have a large creative class, where almost everyone can participate as an entrepreneur, an artist, as a researcher?
کەواتە وەک کۆمەڵگا، پرسیارێکمان هەیە: هەموو ئەم بەرهەمهێنانە نوێیانە بەهۆی تەکنەلۆجیاوەیە، بەڵام کێ بەشداری تیا ئەکات؟ ئایا تەنیا ئەو لوتکەیەی هەرەمەکە ئەبێت، ئەگەر وابێت، ئەوانەی تر چی ئەکەن؟ چۆن کار ئەکەن؟ یان شتێک بکەین کە زیاتر بەرز خواز بێت؟ هەوڵی ئەوە بەین هەرەمەکە هەڵگێڕینەوە، کە چینێکی داهێنەری گەورەت هەبێت، کە بکرێت هەمووان بەشداری بکەن وەک نوێگەر لە کارکردن، هونەرمەند، و توێژەرەوە؟
And I don't think that this is utopian. I really think that this is all based on the idea that if we let people tap into their potential by mastering concepts, by being able to exercise agency over their learning, that they can get there. And when you think of it as just a citizen of the world, it's pretty exciting. I mean, think about the type of equity we can we have, and the rate at which civilization could even progress. And so, I'm pretty optimistic about it. I think it's going to be a pretty exciting time to be alive.
پێشموانییە ئەمە جیهانێکی بێوێنەی خەیاڵی بێت. پێموابێت بەڕاستی ئەمە هەمووی لەسەر بنچینەی بیرۆکەکەیە کە ئەگەر بهێڵین خەڵک بگەنە توانای ڕاستەقینەیان بە شارەزابوون لە چەمکەکاندا، بەوەی بتوانن فێربوونی خۆیان بگرنە دەستی خۆیان، ئەتوانن بگەنە ئەوێ. و کاتێکیش تەنیا وەک دانیشتووێکی جیهانەکە سەیری ئەکەیت، زۆر سەرنجڕاکێشە. بیر لەو ئاستی یەکسانییە بکەنەوە کە دەکرێت هەمانبێت، و خێراییەکەی ئەکرێت شارستانییەت گەشە بکات لەسەری. و بۆیە من گەشبینم لەم بارەیەوە. پێموابێت کاتێکی خۆش ئەبێت بۆ ئەوەی تیایدا بژیت.
Thank you.
زۆر سوپاس
(Applause)
(چەپڵەلێدان)