زۆر باشە،دەمەوێت وادابنێن لەهاوڕێیەکتانەوە نامەیەکتان پێدەگات و نووسراوە... "بڕوا ناکەیت چی ڕوویداوە. من ئێستا زۆر پەست و توڕەم!" تۆش وەک هاوڕێیەک چی بتوانی دەیکەیت و داوای ڕوونکردنەوەی زیاتر دەکەیت. ئەوانیش چیان بەسەرهاتووە لەبارەیەوە قسەت بۆ دەکەن لە هۆڵی ڕاهێنان بێت یا لەدەوام یا لەژوانی شەوی ڕابردوو. تۆش هەوڵدەدەیت گوێبگریت و تێبگەیت بۆچی توڕە و پەستن. ڕەنگە تەنانەت بەنهێنیش بڕیارت دابێت کە پێویستە ئەوان توڕەبن یان نا. ( پێكەنین ) و هەتا ڕەنگە چەند پێشنیارێکیشیان پێبدەیت. ئێستا ئێوە لەم ساتەدا، پێویسستە ئەوە بکەن کە من هەموو ڕۆژێک دەیکەم. لەبەرئەوەی من توێژەری باری توڕەییم، و وەک توێژەرێکی باری توڕەیی، بەشێکی شارەزاییەکەم لە ژیان بەسەر دەبەم -- هەروەها ژیانی تایبەتی خۆشم -- لێکۆڵینەوە دەکەم بۆچی خەڵک توڕە دەبن. لێکۆڵینەوە لەجۆری بیرەکان دەکەم کە هەیانە کاتێک توڕە دەبن، و لێکۆڵینەوەش دەکەم کە چ دەکەن کاتێک توڕە دەبن، ئاخۆ دەبێت بەشەڕ یان پەنا بۆ شت شکاندن دەبەن، یان هەتا بەسەر خەڵکیشدا هاواردەکەن لەسەر ئیبتەرنێت. (پێکەنین) هەروەک دێتە خەیاڵتان، کاتێ خەڵک دەبیستن من توێژەری باری توڕەیم، دەیانەوێت لەبارەی توڕییەکەیانەوە بۆم بدوێن، دەیانەوێت چیرۆکی توڕە بوونەکانیانم بۆ باس بکەن. ئەوەش لەبەرئەوەنا کە پێویستیان بە چارەسەرە، هەرچەندە هەندێکجاریش پێویستیانە، لەبەر ئەوەی توڕەیی شتێکی سەرتاسەرییە. تووڕەیی شتێکە هەموومان هەستی پێدەکەین و ئەوانیش بەسەریان دێت. هەر لە چەند مانگی سەرەتای ژیانەوە هەستی پێدەکەین، کاتێک ئەوەی بۆی دەگریان ودەمانویست بەدەستمان نەدەهێنا، شتانێکی وەک ''باوکە، مەبەستت چیە یاری شەق شەقەم بۆناکڕیت، من ئەوەم دەوێ!" (پێکەنین) بەدرێژایی تەمەنی لاوێتیدا هەستی پێدەکەین و دایکم دەتوانێ بڵێ ڕاستە. ببوورە، دایکە. هەتا دوا چرکەسات هەر لەگەڵمانە. لەڕاستیدا، توڕەیی لەهەندێ لەخراپترین ساتەکانی ژیانمان لەگەڵمان بووە. ئەمەش بەشێکی سرووشتی و چاوەڕوانکراوی دڵتەنگیەکانمانە. بەڵام هەروەها لەهەندێ لە خۆشترین ساتەکانی ژیانیشمان لەگەڵمان بووە. لە بۆنە تایبەتەکانی وەک ژن گواستنەوە وگەشتکردنەکان کە بەهۆی بێزاریەکانی ڕۆژانەوە چێژیان تێدا نامێنێت -- جەوی نالەبارو دواکەوتنی گەشتەکان- هەستێکی زۆر ناخۆشە لەو کاتەدا، بەڵام دواتر لەکۆتایدا لەبیردەچنەوە کاتێک شتەکان باش دەبن. گفتووگۆی زۆرم لەگەڵ خەڵک کردووە سەبارەت بە تووڕەییەکانیان لەو گفتووگۆیانەوە فێربوومە کە زۆربەی خەڵکی، گرەویش دەکەم ئێستا زۆرێک هەرلەم ژوورەدا، توڕەیی وەک کێشەیەک دەبینن. دەبینی کە چۆن خۆی لەژیانت وەردەدا، کە چۆن پەیوەندییەکان وێران دەکا، و کە چۆن توڕەیی ترسناکیشە. لەکاتێکدا لەهەموو ئەوانە تێدەگەم، من توڕەیی کەمێک جیاوازتر دەبینم، و ئەمڕۆ دەمەوێت شتێکی زۆر گرنگتان پێبڵێم لەبارەی توڕەییەکەتان، ئەویش ئەوەیە: کە توڕەیی هێزێکی تەندرووست و وزەدارە لەژیانتاندا. شتێکی باشە کە هەستی پێدەکەیت. و پێویستە هەستی پێبکەیت. بۆتێگەیشتن لەوە، دەبێت بگەڕێینەوە و قسەبکەین تا بزانین بۆچی توڕەدەبین. زۆرێکی ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەمەکەی لێکۆڵەری توڕەیی دکتۆر جێری دێفنباکەر، کە لە ساڵی١٩٩٦ لەسەر ئەم باتەتەی نووسی لە چاپتەرێکی پەرتووکەکە لسەر چ بکەین لەگەڵ توڕەیی کێشەدار. ئێستا، بۆ زۆربەمان،و گرەو دەکەم زۆرێک لە ئێوە، :هەستپێکردنەکەی سادەیە هەروەک بڵێی توڕە دەبم کاتێک ئیزعاجم دەکەن. گوێت لەم قسەیە دەبێت لەزمانی خەڵکیەوە. شتانێک دەڵێن وەک، "زۆر توڕە دەبم کاتێک خەڵکی بەم هێواشیەوە لێدەخوڕن،" یان، "توڕە بووم جوونکە دیسان شیرەکەی لەدەرەوە بەجێهێشت." یان ئەوەی من حەزم لێیەتی، ''من کێشەی توڕە بوونم نیە -- خەڵک دەبێت لە مناقەشەکردن لەگەڵم بهێنێت." ( پێکەنین ) ئێستا، تا باشتر لەو جۆرە توڕەکردنانە بگەین، پڕسیار لە زۆر خەڵک دەکەم بە هاوڕێ وهاوپیشە و تەنانەت ماڵەوەشمان، ئەو شتانە چین کە بەڕاستی بەسەرت دێن؟ چی توڕەتان دەکات؟ بەم بۆنەیەوە، ئێستا کاتێکی باشە بۆ ئاماژەدان بەیەکێک لە سوودەکانی بوون بە توێژەری توڕەیی ئەویش ئەوەیە زیاد لە ١٠ساڵم بەسەربردووە لە کۆکردنەوەی لیستێکی گشتگیری هەموو ئەوشتانەی کە هاوپیشەکانم ئیزعاج دەکات. ئەویش بۆ کاتی تەنگانەیە. (پێکەنین) بەڵام وەڵامەکانیان سەرسووڕهێنەر بوون، لەبەرئەوەی شتانێکیان دەوت وەک، ''کاتێک یانکەم دەدۆڕێت،'' ''کە خەڵک مڵچە مڵچ زۆر دەکات.'' بەم بۆنەیەوە، ئەمش شتێکی سەیر و باوە. ''کەسانێک کە زۆر هێواش ڕێدەکەن،'' وەک خۆم. بەدڵنیایەوە'' فولکەکانیش." فولکەکانیش -- (پێکەنین) با ڕاستیتان پێبڵێم، هیچ توڕەییەک وەک تووڕەیی ناو فولکەکان نییە. (پێکەنین) هەنذێکجار وەڵامەکانیان قەت کەم بایەخ نین. هەندێکجار باس لە ڕەگەز پەرستی و سێکسیزم و هەڕەشە لێکران و وێرانکارییە ژینگەییەکان و کێشە گەورەکانی جیهان دەکەن. بەڵام هەندێکجار، وەڵامەکانیان زۆر تایبەتکراون، تەنانەت ڕەنگە زۆر بە زەقیش تایبەتکراون. ئەو خەتە تەڕەی کە بەسەر کراسەکەتەوە دەبێت کاتێک بە سووتفە بەر ڕووی دەست شۆرە گشتیەکان دەکەویت. (پێکەنین) زۆر قەڵەوە، وانیە؟ (پێکەنین) یان "فلاش میمۆری کە تەنها بەس دوو ڕێگە هەیە تا بیخەیتە ناو شوێنی خۆی، بەس بۆ من تەنها دەبێت بە سێ جار بیخەمە ناوی؟" (پێکەنین) ئێستا ئەمە بەزۆری ڕووبدا یان بە کەمی، شتێکی گشتی بێت یان تایبەت، دەتوانین چاو لەم نموونانە بکەین و هەندێک خاڵی باویان لێوە وەرەگرین. ئێمە توڕە دەبین لە کاتانێکی ناڕەحەتدا، کە هەست دەکەیت نا دادپەروەرییە، کە خەونەکانمان وەستێندراون، دەکرا خۆمان لێ دوورخستبایەوە و وایلێدەکردین هەست بە بێ وزەیی بکەین. ئەمەش هەنگاوەکانی گەیشتننە بە توڕەیی. بەڵام دەشکرێت بلێیت کە توڕەیی تاکە شت نیە لەو کاتانەدا هەستی پێدەکەین. توڕەیی لە بەجیا ڕوونادات. دەکرێت هەست بە توڕەیی بکەین لەهەمان ئەو کاتەی غەمبارین یان ترساوین، یان هەست کردن بە زۆرێک لە هەستەکانی تر. بەڵام قسەکە لێرە ئەوەیە: کە ئەم بێزارکردنانە ئێمە توڕەناکەن. هیچ نەبێت بۆ خۆیان وانین، ئەوەش دەزانین ئەگەر شتەکان وابوونایە، ئەوا بەهەمان شت توڕە دەبووینەوە، بەڵام وامان لێنایەت. ئەو هۆکارانەی من پێی توڕە دەبم جیاوازن لە هۆکارەکانی تۆ، کەواتە دەبێت لێرە شتێکی تر هەبێت. ئەو شتە چیە؟ ئیمە دەزانین چی دەکەین و هەست بەچی دەکەین لەو ساتەی کە بێزاری کارمان لێدەکات. بەو قۆناغە دەڵێین قۆناغی پێش توڕەیی -- ئایا برسیتە، ئایا ماندوویت، ئایا لەبارەی شتێکی تەروە نیگەرانی ئایا لە شتێکا دواکەوتوویت؟ کاتێک هەست بەو شتانە دەکەیت، ئەو بێزاریانە هەستەکە خراپتر دەکەن. بەڵام ئەوەی گرنگ نەبێت ئەو بێزارکەریانەن، و قۆناغی پێش توڕەبوونیش نییە، بەڵکو: ئەوەیە کە چۆن ئەو بێزاریانە لێکدەدەینەوە، چۆن لە ژیانماندا واتایان پێدەبەخشین. کاتێک شتێکمان بەسەردێت، یەکەمجار بڕیار دەدەین، ئایا ئەوە باشە یان خراپ؟ ئایا دادپەروەرانەیە یان نا، ئایا شایستە بە لۆمەکردنە، یان سزاهەڵگرە؟ کارەکە لەسەرەتادا لێوردبوونەوەیە، ئەو کاتەیە کە خودی ڕووداوەکە هەڵدەسەنگێنیت. ئێمە بڕیار دەدەین کە لە ژیانی ئێمەدا چ مانایەکی هەیە هەرکە لێوردبوونەوەکە کرا، بڕیار دەدەین تاچەند خراپە. ئەمە لێوردبوونەوەی دووەمە . دەڵێین، "ئایا ئەمە خراپترین شتە تا ئێستا ڕوویدابێت، یان ئایا دەتوانم تێپەڕم پێیدا؟ ئێستا، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوە دەمەوێت خەیاڵ بکەن کە لێدەخووڕن بۆ جێگەیەک. پێش ئەوەی زیاتر بڵێم، پێویستە پێتان بڵێم، ئەگەر بێتو من خراپەکارێکی زۆر لێهاتووبام ویستبام بارودۆخێکی وا درووستبکەم کە ئێوە پێی توڕە ببان، بارودۆخەکەش زۆر هاوشێوەی لێخووڕین دەبوو. (پێکەنین) ئەوە ڕاستییە. بەقسەی خۆتان ئێوە ئێستا لەڕێگەن بۆ شوێنێک، هەموو ئەو شتانەی ڕوودەدەن -- وەک تڕافیک، شۆفێرەکانی تر، ڕێگە درووستکردن-- وادەردەکەوێت ڕێگری لە ئامانجەکەت دەکات. ئەوەتا هەموو یاسا نووسراو و نەنووسراوەکانی ڕێگە بوونیان هەیە، و ڕۆژانە ئەو یاسایانەن بەبەر چاوتەوە پێشێل دەکرێن، زۆر جار هیچ دەرەنجامێکی نیە. باشە کێ ئەو یاسایانە پێشێل دەکات؟ کەسانێک کە نەناسراون، هەرگیز نایان بینیتەوە، دەیانکەیت بە ئامانجێکی زۆر ئاسان بۆ توڕەییەکەت. (پێکەنین) وتمان تۆ بەرەو جێگایەک لێدەخووڕیت، بەمجۆرە ئامادەی بۆ توڕەبوون، ئەو کەسەی لەپێش تۆوەیە بەڕێک و پێکی لەخوار خێرای ڕێگە پێدراوەوە لێدەخوڕێت. کە ئەمەش بێزارکەرە چونکە بەڕاستی نازانی بۆچی ئاوا هێواش لێدەخووڕن. ئەمە لێوردبوونەوەی سەرەتایە. ئەوەت بینی و وتت ئەوە خراپە و شایستەی لۆمەکردنە. بەڵام لەوانەیە بڕیاریش بدەی ئەوە کێشەیەکی گەورەنیە. لەبەرئەوەی پەلەت نیە، بەلاتەوە گرنگ نیە. ئەوەش لێوردبوونەوەی دووەم بوو-- کە توڕە نابیت. بەڵام ئێستا خەیاڵ بکە دەچیت بۆ ئەنجامدانی چاوپێککەوتنی کارێک. ئەوەی ئەوکەسە دەیکات، نەگۆڕاوە و وەک خۆیەتی، وایە؟ کەواتە لێکدانەوەی سەرەتایی نەگۆڕە: هێشتا خراپ، و شایستەی لۆمەکردنە. بەڵام توانای تۆ بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەمە دەگۆڕێت. لەبەر ئەوەی لەپڕ، دەزانیت کە دواکەوتوویت بۆ ئەو چاوپێکەوتنی کارە. لەناکاو دەزانیت، کە ئەو کارەی خەونت بوو ناتوانی پێی بگەیت، ئەو کارەی کە قەراربوو سەفتە پارەی پێوە لێوەرگریت. (پێکەنین) کارەکەت وا خەریکە کەسێکی تر بەدەستی دێنێت تۆش بەرەو ئیفلاسی دەچیت. هیچ شتێکت بۆ نامێنێتەوە. هەروەها هێز لەدەست دەدیت، دەچیەوە لای دایک و باوکت. (پێکەنین) لەبەرچی؟ "لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی پێش من. کەسێک نیە بەڵکو دێوەزمەیەکە." (پێکەنین) ئەو دێوەزمەش بەس بۆ وێرانکردنی ژیانت لێرەیە. (پێکەنین) ئێستا ئەم پڕۆسەی بیرکردنەوەیە، پێی دەڵێن کەتاسرۆفایزینگ کە وادەکا بەخراپترین شیوە لە شتەکان بڕوانین. ئەمەش یەکێکە لەو جۆرە بیرکردنەوە سەراتاییانەی کە دەزانین کە پەیوەندی بە توڕەیی درێژخایەنەوەیە. بەڵام دوو شتی تریش لێرە هەیە. بەهەڵە هۆکار دانە پاڵ. بەزۆری کەسە توڕەکان گلەییەکانیان لەجێی خۆیان نیە. ئەوان گلەیی بەس لە خەڵک ناکەن، لەڕاستیدا بگرە لە شتە بێگیانەکانیش. گەر پێشت وایە ئەوە شتێکی گاڵتە ئامێزە، بیر لەکۆتا جار بکەوە کە سویچی سەیارەکەت لێ بزر بوو پاشان وتت، ئەو سویچە چی لێهات؟ چونکە دەزانی سویچەکانی تۆ بۆخۆیان ڕایان کرد. (پێکەنین) ئەو کەسانە شتەکان زۆر گشتی دەکەنەوە و وشەی وەک ''هەمیشە،'' ''هەرگیز،" "هەموو" "من هەمیشە ئاوام بەسەردێت،'' "ئەوەی دەمەوێ هەرگیز پێی ناگەم" یان ''ئەمڕۆ لەهەموو گلۆپە سوورەکانمدا لەڕیگەم بۆ ئێرە." داواکاریکردن: ئەوان پێویستییەکانی خۆیان دەخەنە پێش ئەوانی تر: "گرنگ نیە بۆم کە بۆچی ئەو کەسە زۆر خاو لێدەخوڕێت، دەبێت خێراتر بڕوات یا لابدات تا بە چاوپێکەوتنی ئەو کارە ڕابگەم." کۆتا دانەش، بانگکردنی توڕەکەرانە. ئەو کەسانە خەڵکی بەبێ عەقڵ و گەمژە و دێوەزمە بانگ دەکەن. یان کۆی هەموو ئەو شتانەی کە پێم وتراوە کە ناکرێت بیڵێم لەم ماوە قسەکردنەی تێد. (پێکەنین) لەبەرئەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، دەروونناسان بەم شتانەیان وتووە گۆرانی بیری یان تەنانەت بیروباوەڕی نامەعقول. بەڵێ، هەندێکجار نامەعقولن. ڕەنگە تەنانەت زۆربەی کاتیش وابن. بەڵام هەندێکجار، ئەو بیرکردنەوانە بەتەواوی ژیرانەن. نادادپەروەری لە جیھان ھەیە. کەسانی دڵ ڕەق و خۆپەرستی تیدایە، کە بە هەژاری مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن بەس توڕەبوون بەس نیە، بەڵکو ئەوە شتێکی ڕاستە تا توڕەبیت کە بەهەژاری مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن، گەر شتێک هەبێت و بمەوێت لەبیری نەکەن لە قسەکانی ئەمڕۆم، ئەوەیە: توڕەییەکەت لەناختدا وەک هەستێک بوونی هەیە چونکە توڕەیی پێشینانتی پێداویت، لەوەی مرۆڤە و نامرۆڤیشە، لەگەڵ سوودێکی پەرەسەندوو. هەر وەک چۆن ترس لە مەترسی ئاگادارت دەکاتەوە، ڕقەکەشت لە ناداد پەروەری ئاگادارت دەکاتەوە. ئەمە یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە مێشکت لەگەلت دەدوێت کە بەپێی پێویست هەتە. لەوەش زیاتر، توڕەییەکەت وزەت پێدەدات تا ئەو نادادپەروەرییە دەربڕیت. بۆ چرکەیەک بیر لە کۆتا جار بکەوە کە توڕەبوویت. لێدانی دڵت زیادی کرد. هەناسەدانت خێرا بوو دەستتکرد بە ئارەق کردنەوە. ئەمە نەستی سیستمی دەمارییە، یاخود بەمە دەڵێن سیستەمی بەرەنگاری یان ڕاکردن، کە دەست دەکا بە پێدانی وزە کە بۆ وەڵام دانەوە پێویستە. ئەمەش بەس ئەو شتانەن کە تێبینیت کردوون. لەهەمان کاتدا، سیستەمی هەرسکردنت خاو دەبێتەوە تا بتوانی وزەکە بپارێزیت. هەر لەبەر ئەوەیە دەمت وشک بوو. هەروەها لولە خوێنەکانت فراوان بوون تا خوێن بگات بە دوورترین خاڵی لەشت. هەر بۆیە ڕوخسارت سوور هەڵگەڕا. ئەمە هەموو بەشێکی ئەو ڕیگە ئاڵۆزە دەروونیەیە کە پێیدا دەڕۆیت کە ئەمڕۆ بوونی هەیە لەبەر ئەوەی یارمەتی بابوباپیرانتی داوە مامەلەکردن لەگەڵ هێزە بێبەزەیی و نا لێبووردەییەکانی سرووشت. کێشەکە ئەو شتەیە کە بابوباپیرانت کردیان بۆ چارەسەری توڕەییەکەیان، بۆ شەڕ کردنی جەستەیی، ئەوان چیتر نەگونجاون و نەبەرپرسیشن. ناتوانیت و نابێت هەرکاتێ توڕەبوویت داری یاری گۆڵفەکە ڕابوەشێنیت. (پێکەنین) بەڵام هەواڵە خۆشەکە لێرەیە. تۆ لەتواناتدایە شتێکی تر بکەی کە پێشینە بێگانە نامرۆڤەکان توانایان نەبوو. ئەو شتەش کۆنتڕۆڵکردنی هەست و سۆزتە کە لە تواناتدایە بیکەیت. تەنانەت گەر بتەوێت هێرشیش ببەیت، دەتوانیت خۆت بوەستێنیت و ئەو توڕەییەت ئاڕاستە بکەیت بۆ شتێکی زۆر بەرهەمهێن تر. زۆر جار کە باسی توڕەیی دەکەین، دەربارەی چۆن خۆپاراستن لە توڕەبوون دەکەین. بە خەڵکی دەڵێین ئارام ببنەوەو پشوو بدەن. تەنانەت پێشیان دەڵێن کە لەبیری بکەن. هەموو ئەوانە وایدادەنین کە توڕەیی خراپە و هەستکردنیش پێی خراپە. بەس لەبری ئەوە من دەمەوێت وەک هاندەرێک بیری لێبکەمەوە. هەروەک چۆن تینوێتیت هانتدەدا پەرداخێک ئاو بخۆیتەوە، بەهەمان شێوە برسییەتیشت هانتدەدا خواردنێک بێنی و بیخۆیت، توڕەییەکەشت هانتدەدا وەڵامت بۆ نادادپەروەری هەبێت. بۆیە پێویست ناکا زۆر بەقورسی بیربکەینەوە بۆ دۆزینەوەی شتانێک تا دەربارەیان توڕەبین. کاتێک دەگەڕێنەوە بۆ سەرەتا، هەندێک لەو شتانە هەزەلین و شایستەی ئەوەنین پێیان توڕەبین. بەڵام ڕەگەزپەرستی، سێکسیزم، هەڕەشەکردن، وێرانکارییە ژینگەییەکان، ئەو شتانە ڕاستین، و زۆر خراپن، تاکە ڕێگەش بۆ چارەسەرکردنیان ئەوەیە یەکەم جار توڕەببین پاشان ئەو توڕەییە بۆ بەرەنگاربوونەوە ئاڕاستە بکە. و پێویستیش ناکات بە شەڕ و تووندوتیژیەوە بەرەنگاری بکەیت. بێکۆتا ڕێگە هەیە بۆ دەربڕینی توڕەییەکەت. دەتوانی خۆپیشاندان بکەیت، دەتوانی نامەیەک بۆ ڕۆژنامەیەک بنووسی، دەتوانی ببەخشیت و بێبەرامبەر بۆ بنەماکان کاربکەیت، دەتوانی هونەر درووست بکەیت، دەتوانی ئەدەب درووست بکەیت، دەتوانی ھۆنراوە و مۆسیقا بەرهەم بهێنیت، دەتوانی کۆمەڵگەیەک دروست بکەیت کە گرنگی بەیەکتر بدەن ڕێگەمەدە ئەو کارە تووندوتیژانە ڕووبدەن. کەواتە جاری داهاتوو کە هەستت بەخۆت کرد تووڕە دەبیت، لەبری دامرکاندنەوەی توڕەییەکە، هیوادارم گوێی لێ بگریت کە دەیەوێت چیت پێبڵێت. پاشان هیوادارم ئاڕاستەی بکەیت بۆ شتێکی ئەرێنی و بەرهەمدار. سوپاس. (چەپڵە لێدان)
Alright, so I want you to imagine that you get a text from a friend, and it reads ... "You will NOT believe what just happened. I'm SO MAD right now!" So you do the dutiful thing as a friend, and you ask for details. And they tell you a story about what happened to them at the gym or at work or on their date last night. And you listen and you try to understand why they're so mad. Maybe even secretly judge whether or not they should be so mad. (Laughter) And maybe you even offer some suggestions. Now, in that moment, you are doing essentially what I get to do every day, because I'm an anger researcher, and as an anger researcher, I spend a good part of my professional life -- who am I kidding, also my personal life -- studying why people get mad. I study the types of thoughts they have when they get mad, and I even study what they do when they get mad, whether it's getting into fights or breaking things, or even yelling at people in all caps on the internet. (Laughter) And as you can imagine, when people hear I'm an anger researcher, they want to talk to me about their anger, they want to share with me their anger stories. And it's not because they need a therapist, though that does sometimes happen, it's really because anger is universal. It's something we all feel and it's something they can relate to. We've been feeling it since the first few months of life, when we didn't get what we wanted in our cries of protests, things like, "What do you mean you won't pick up the rattle, Dad, I want it!" (Laughter) We feel it throughout our teenage years, as my mom can certainly attest to with me. Sorry, Mom. We feel it to the very end. In fact, anger has been with us at some of the worst moments of our lives. It's a natural and expected part of our grief. But it's also been with us in some of the best moments of our lives, with those special occasions like weddings and vacations often marred by these everyday frustrations -- bad weather, travel delays -- that feel horrible in the moment, but then are ultimately forgotten when things go OK. I have a lot of conversations with people about their anger and it's through those conversations that I've learned that many people, and I bet many people in this room right now, you see anger as a problem. You see the way it interferes in your life, the way it damages relationships, maybe even the ways it's scary. And while I get all of that, I see anger a little differently, and today, I want to tell you something really important about your anger, and it's this: anger is a powerful and healthy force in your life. It's good that you feel it. You need to feel it. But to understand all that, we actually have to back up and talk about why we get mad in the first place. A lot of this goes back to the work of an anger researcher named Dr. Jerry Deffenbacher, who wrote about this back in 1996 in a book chapter on how to deal with problematic anger. Now, for most of us, and I bet most of you, it feels as simple as this: I get mad when I'm provoked. You hear it in the language people use. They say things like, "It makes me so mad when people drive this slow," or, "I got mad because she left the milk out again." Or my favorite, "I don't have an anger problem -- people just need to stop messing with me." (Laughter) Now, in the spirit of better understanding those types of provocations, I ask a lot of people, including my friends and colleagues and even family, "What are the things that really get to you? What makes you mad?" By the way, now is a good time to point out one of the advantages of being an anger researcher is that I've spent more than a decade generating a comprehensive list of all the things that really irritate my colleagues. Just in case I need it. (Laughter) But their answers are fascinating, because they say things like, "when my sports team loses," "people who chew too loudly." That is surprisingly common, by the way. "People who walk too slowly," that one's mine. And of course, "roundabouts." Roundabouts -- (Laughter) I can tell you honestly, there is no rage like roundabout rage. (Laughter) Sometimes their answers aren't minor at all. Sometimes they talk about racism and sexism and bullying and environmental destruction -- big, global problems we all face. But sometimes, their answers are very specific, maybe even oddly specific. "That wet line you get across your shirt when you accidentally lean against the counter of a public bathroom." (Laughter) Super gross, right? (Laughter) Or "Flash drives: there's only two ways to plug them in, so why does it always take me three tries?" (Laughter) Now whether it's minor or major, whether it's general or specific, we can look at these examples and we can tease out some common themes. We get angry in situations that are unpleasant, that feel unfair, where our goals are blocked, that could have been avoided, and that leave us feeling powerless. This is a recipe for anger. But you can also tell that anger is probably not the only thing we're feeling in these situations. Anger doesn't happen in a vacuum. We can feel angry at the same time that we're scared or sad, or feeling a host of other emotions. But here's the thing: these provocations -- they aren't making us mad. At least not on their own, and we know that, because if they were, we'd all get angry over the same things, and we don't. The reasons I get angry are different than the reasons you get angry, so there's got to be something else going on. What is that something else? Well, we know what we're doing and feeling at the moment of that provocation matters. We call this the pre-anger state -- are you hungry, are you tired, are you anxious about something else, are you running late for something? When you're feeling those things, those provocations feel that much worse. But what matters most is not the provocation, it's not the pre-anger state, it's this: it's how we interpret that provocation, it's how we make sense of it in our lives. When something happens to us, we first decide, is this good or bad? Is it fair or unfair, is it blameworthy, is it punishable? That's primary appraisal, it's when you evaluate the event itself. We decide what it means in the context of our lives and once we've done that, we decide how bad it is. That's secondary appraisal. We say, "Is this the worst thing that's ever happened, or can I cope with this? Now, to illustrate that, I want you to imagine you are driving somewhere. And before I go any further, I should tell you, if I were an evil genius and I wanted to create a situation that was going to make you mad, that situation would look a lot like driving. (Laughter) It's true. You are, by definition, on your way somewhere, so everything that happens -- traffic, other drivers, road construction -- it feels like it's blocking your goals. There are all these written and unwritten rules of the road, and those rules are routinely violated right in front of you, usually without consequence. And who's violating those rules? Anonymous others, people you will never see again, making them a very easy target for your wrath. (Laughter) So you're driving somewhere, thus teed up to be angry, and the person in front of you is driving well below the speed limit. And it's frustrating because you can't really see why they're driving so slow. That's primary appraisal. You've looked at this and you've said it's bad and it's blameworthy. But maybe you also decide it's not that big a deal. You're not in a hurry, doesn't matter. That's secondary appraisal -- you don't get angry. But now imagine you're on your way to a job interview. What that person is doing, it hasn't changed, right? So primary appraisal doesn't change; still bad, still blameworthy. But your ability to cope with it sure does. Because all of a sudden, you're going to be late to that job interview. All of a sudden, you are not going to get your dream job, the one that was going to give you piles and piles of money. (Laughter) Somebody else is going to get your dream job and you're going to be broke. You're going to be destitute. Might as well stop now, turn around, move in with your parents. (Laughter) Why? "Because of this person in front of me. This is not a person, this is a monster." (Laughter) And this monster is here just to ruin your life. (Laughter) Now that thought process, it's called catastrophizing, the one where we make the worst of things. And it's one of the primary types of thoughts that we know is associated with chronic anger. But there's a couple of others. Misattributing causation. Angry people tend to put blame where it doesn't belong. Not just on people, but actually inanimate objects as well. And if you think that sound ridiculous, think about the last time you lost your car keys and you said, "Where did those car keys go?" Because you know they ran off on their own. (Laughter) They tend to overgeneralize, they use words like "always," "never," "every," "this always happens to me," "I never get what I want" or "I hit every stoplight on the way here today." Demandingness: they put their own needs ahead of the needs of others: "I don't care why this person is driving so slow, they need to speed up or move over so I can get to this job interview." And finally, inflammatory labeling. They call people fools, idiots, monsters, or a whole bunch of things I've been told I'm not allowed to say during this TED Talk. (Laughter) So for a long time, psychologists have referred to these as cognitive distortions or even irrational beliefs. And yeah, sometimes they are irrational. Maybe even most of the time. But sometimes, these thoughts are totally rational. There is unfairness in the world. There are cruel, selfish people, and it's not only OK to be angry when we're treated poorly, it's right to be angry when we're treated poorly. If there's one thing I want you to remember from my talk today, it's this: your anger exists in you as an emotion because it offered your ancestors, both human and nonhuman, with an evolutionary advantage. Just as your fear alerts you to danger, your anger alerts you to injustice. It's one of the ways your brain communicates to you that you have had enough. What's more, it energizes you to confront that injustice. Think for a second about the last time you got mad. Your heart rate increased. Your breathing increased, you started to sweat. That's your sympathetic nervous system, otherwise known as your fight-or-flight system, kicking in to offer you the energy you need to respond. And that's just the stuff you noticed. At the same time, your digestive system slowed down so you could conserve energy. That's why your mouth went dry. And your blood vessels dilated to get blood to your extremities. That's why your face went red. It's all part of this complex pattern of physiological experiences that exist today because they helped your ancestors deal with cruel and unforgiving forces of nature. And the problem is that the thing your ancestors did to deal with their anger, to physically fight, they are no longer reasonable or appropriate. You can't and you shouldn't swing a club every time you're provoked. (Laughter) But here's the good news. You are capable of something your nonhuman ancestors weren't capable of. And that is the capacity to regulate your emotions. Even when you want to lash out, you can stop yourself and you can channel that anger into something more productive. So often when we talk about anger, we talk about how to keep from getting angry. We tell people to calm down or relax. We even tell people to let it go. And all of that assumes that anger is bad and that it's wrong to feel it. But instead, I like to think of anger as a motivator. The same way your thirst motivates you to get a drink of water, the same way your hunger motivates you to get a bite to eat, your anger can motivate you to respond to injustice. Because we don't have to think too hard to find things we should be mad about. When we go back to the beginning, yeah, some of those things, they're silly and not worth getting angry over. But racism, sexism, bullying, environmental destruction, those things are real, those things are terrible, and the only way to fix them is to get mad first and then channel that anger into fighting back. And you don't have to fight back with aggression or hostility or violence. There are infinite ways that you can express your anger. You can protest, you can write letters to the editor, you can donate to and volunteer for causes, you can create art, you can create literature, you can create poetry and music, you can create a community that cares for one another and does not allow those atrocities to happen. So the next time you feel yourself getting angry, instead of trying to turn it off, I hope you'll listen to what that anger is telling you. And then I hope you'll channel it into something positive and productive. Thank you. (Applause)