من دەمەوێت بە پرسیارێکی سادە دەست پێبکەم: ئایا بۆچی خەڵکی هەژار بڕیاری زۆر هەژارانە دەدەن؟ من دەزانم پرسیارێکی زەحمەتە، بەڵام با سەیرێکی داتا بکەین. هەژار زۆرتر داوا دەکات، کەمتر هەڵدەگرێت، جگەرە زیاتر دەکێشێت، ڕاهێنان کەمتر دەکات، زیاتر دەخواتەوە خواردنی تەندروست کەمتر دەخوات. بۆچی؟
I'd like to start with a simple question: Why do the poor make so many poor decisions? I know it's a harsh question, but take a look at the data. The poor borrow more, save less, smoke more, exercise less, drink more and eat less healthfully. Why?
ڕوونکردنەوەیەکی ستاندارد بۆ ئەمە جارێک لە لایەن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، مارگرێت تاچەر، کورتکرایەوە. و ئەو هەژاری بە"نەخوەشییەکی کەسایەتی" ناوبرد.
Well, the standard explanation was once summed up by the British Prime Minister, Margaret Thatcher. And she called poverty "a personality defect."
(پێکەنین)
(Laughter)
بەشێوەیەکی سادە، نەبوونی کەسایەتی،
A lack of character, basically.
من دڵنیام زۆرێک لە ئێوە بەم جۆرە دڵڕەق نین. بەڵام ئەو بیرۆکەیە دەڵێت هەڵەیەک لە ناخی هەژاراندا هەیە پەیوەندی بە قسەی تاچەرەوە نییە. هەندێک لە ئێوە لەوانەیەی باواڕتان وابێت کە هەژار دەبێت بەرپرسیارییەتی هەڵەکانی خۆی لە ئەستۆ خۆی هەڵگرێت. هەندێکی ترتان دەڵێن پێویستە ئێمە هاوکاری ئەوان بکەین بۆ ئەوەی بڕیاری باشتر بدەن. بەڵام گومانە سەرەکییەکە هەر وەک خۆیەتی: شتێکی هەڵە لە خودی ئەوان دا هەیە. ئەگەر بتوانین تەنها بیانگۆرین، ئەگەر بتوانین تەنها فێریان بکەین چۆن ژیانیان بەسەر ببەن، ئەگەر ئەوان تەنها گوێبگرن. و ڕاستگۆ بم، من ئەمەم بۆ ماوەیەکی زۆر نیشانی خەڵکی دا. ئەمە چەند ساڵێکی ڕابردووە بۆ دەرکەوت کە هەموو ئەو شتانەی من پێم وابوو سەبارەت بە هەژاری دەزانم هەڵە بوون.
Now, I'm sure not many of you would be so blunt. But the idea that there's something wrong with the poor themselves is not restricted to Mrs. Thatcher. Some of you may believe that the poor should be held responsible for their own mistakes. And others may argue that we should help them to make better decisions. But the underlying assumption is the same: there's something wrong with them. If we could just change them, if we could just teach them how to live their lives, if they would only listen. And to be honest, this was what I thought for a long time. It was only a few years ago that I discovered that everything I thought I knew about poverty was wrong.
چیرۆکەکە دەستی پێکرد کاتێک بە ڕێکەوت کەوتمە گەڕانێک لەلایەن هەندێک لە دەروونناسانی ئەمریکی. ئەوان بە درێژایی ٨٠٠٠ میل گەشتیان کرد، بەرەو هیندستان، بۆ خوێندنێکی سەرنج ڕاکێش. و ئەوە تاقیکردنەوەیەک بوو لەگەڵ جوتیارانی قامیشی شەکر. دەبێت بزانن کە ئەم جوتیارانە نزیکەی لە سەدا ٦٠ کۆدەکەنەوە لە داهاتی ساڵانەیان هەمووی لەسەر یەک وەردەگرن، ڕێک دوای دروێنە. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەوان تا ڕادەیەک هەژارن لە وەرزێکی ساڵدا و دەوڵەمەندن لە وەرزەکەی تر. توێژەران داوایان لێ کردون تاقیکردنەوەیەکی ئای-کیو پێش و دوای دروێنە. ئەوەی دواتر بۆیان دەرکەوت بەتەواوی مێشکم ڕاوەستا. جوتیاران خاڵی زۆر خراپتریان تۆمار کرد پێش دروێنە. کاریگەرییەکانی ژیان لە هەژاریدا، دەرکەوت، یەکسانە بە لەدەستدانی ١٤ خاڵی ئای -کیو. ئێستا، بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکتان پێبدەم، کە بەراوورد دەکرێت بۆ لەدەستدانی خەوی شەو یان کاریگەرییەکانی ئالودەبوون بە کحولی.
It all started when I accidentally stumbled upon a paper by a few American psychologists. They had traveled 8,000 miles, all the way to India, for a fascinating study. And it was an experiment with sugarcane farmers. You should know that these farmers collect about 60 percent of their annual income all at once, right after the harvest. This means that they're relatively poor one part of the year and rich the other. The researchers asked them to do an IQ test before and after the harvest. What they subsequently discovered completely blew my mind. The farmers scored much worse on the test before the harvest. The effects of living in poverty, it turns out, correspond to losing 14 points of IQ. Now, to give you an idea, that's comparable to losing a night's sleep or the effects of alcoholism.
دوای چەند مانگێک، گوێم لێبوو کە ئێڵدار شەفیر، پرۆفیسۆرێک لە زانکۆی پرینستۆن و یەکێک لە نوسەرەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، دەهات بۆ هۆڵەندا، لەو شوێنەی کە من تێیدا دەژیم. بۆیە لە ئەمستردام یەکمان بینی بۆ قسەکردن لەسەر شۆڕشگێڕەکەی بیردۆزی نوێی هەژاری. دەتوانم بۆ دوو وشە کورتی بکەمەوە: مێشکێکی دەگمەن. دەرکەوت کە خەڵک بەجیاوازی ڕەفتار دەکەن کاتێک بۆیان دەردەکەوێت شتێک لە ناخیان کەمە. بەبێ گوێدانە ئەوەی کە چی شتێکە -- ئەگەر کاتی پێویست، پارە یان خواردن نەبێت.
A few months later, I heard that Eldar Shafir, a professor at Princeton University and one of the authors of this study, was coming over to Holland, where I live. So we met up in Amsterdam to talk about his revolutionary new theory of poverty. And I can sum it up in just two words: scarcity mentality. It turns out that people behave differently when they perceive a thing to be scarce. And what that thing is doesn't much matter -- whether it's not enough time, money or food.
هەمووتان ئەم هەستە دەزانن، کاتێک کاری زۆر هەیە بۆ ئەنجامدانی، یان کاتێک کە تۆ بۆ نانی نیوەڕۆ دائەبری و شەکری ناو خوێنت کەم دەبێتەوە. ئەوا سەرنجدانت ڕاستەوخۆ بۆ پێویستییەکان کەم دەبێتەوە -- بۆ ئەو لەفەی کە ئێستا دەبێت بیخۆیت. ئەو کۆبونەوەیەی لە پێنج خولەکدا دەست پێدەکات یان ئەو پسولەی کە هەیە بۆ ئەوەی سبەی پارەکەی بدرێت. کەواتە تێڕوانینی دورودرێژ لە خەیاڵی مندا نامێنێت. دەتوانی بەراوردی بکەیت بە کۆمپیوتەرێکی نوێ کە ١٠ بەرنامەی قورس لە یەک کاتدا بەڕێوە دەبات. هێواشتر و هێواشتر دەبێت، هەڵە دەکات. لە کۆتاییدا، ڕادەوەستێت -- نەک لەبەر ئەوەی کۆمپیوتەرێکی خراپە، بەڵکو لەبەر ئەوەی زۆر شتی لە یەک کاتدا دەکات. هەژاران هەمان کێشەیان هەیە . ئەوان بڕیاری لاڵانە نادەن لەبەر ئەوەی ئەوان لاڵن، بەڵکو چونکە ئەوان لە چوارچێوەیەک دا دەژین کە تیایدا هەرکەسێک وایان لێدەکات بڕیاری لاڵ بدەن.
You all know this feeling, when you've got too much to do, or when you've put off breaking for lunch and your blood sugar takes a dive. This narrows your focus to your immediate lack -- to the sandwich you've got to have now, the meeting that's starting in five minutes or the bills that have to be paid tomorrow. So the long-term perspective goes out the window. You could compare it to a new computer that's running 10 heavy programs at once. It gets slower and slower, making errors. Eventually, it freezes -- not because it's a bad computer, but because it has too much to do at once. The poor have the same problem. They're not making dumb decisions because they are dumb, but because they're living in a context in which anyone would make dumb decisions.
بۆیە لەناکاو تێگەیشتم بۆچی زۆرێک بەرنامە دژە هەژارییەکانی ئێمە کار ناکەن. وەبەرهێنان لە پەروەردەدا، بۆ نمونە، زۆر جار بە تەواوی بێ کاریگەرن. هەژاری کەم زانین نییە. شیکردنەوەیەکی ئەم دواییەی ساڵی ٢٠١١ی لێکۆڵینەوەکان لەسەر کاریگەری فێرکاری بەڕێوەبردنی پارە گەیشتە ئەو ئامانجەی کە هیچ کاریگەریەکی نییە. ئێستا، بە ھەڵە لێم تێمەگەن -- ئەمە بۆ ئەوە نییە کە بڵێین هەژاران فێری هیچ شتێک نابن -- بە دڵنیاییەوە دەتوانن ژیرتر بن. بەڵام ئەمە بەس نییە. یان وەک پرۆفیسۆر شەفیر پێی وتم، "ئەمە وەک ئەوە وایە کەسێک فێری مەلە کردن بکەم پاشان فڕێی بدەیه ناو دەریایەکی زۆر توند و تیژەوە."
So suddenly I understood why so many of our anti-poverty programs don't work. Investments in education, for example, are often completely ineffective. Poverty is not a lack of knowledge. A recent analysis of 201 studies on the effectiveness of money-management training came to the conclusion that it has almost no effect at all. Now, don't get me wrong -- this is not to say the poor don't learn anything -- they can come out wiser for sure. But it's not enough. Or as Professor Shafir told me, "It's like teaching someone to swim and then throwing them in a stormy sea."
هێشتا بیرم دێت کە لەوێ دانیشتووم، سەرم لێشێوا. شۆک بوو کە ئێمە دەتوانین ئەم هەموو دەیان ساڵ لەمەوبەرە دابەزین. مەبەستمە، ئەم دەروونناسانە پێویستیان بە هیچ سکانێکی مێشک ئاڵۆز نەبوو، تەنها دەبوایە پێوانەی ئای-کیوی جوتیارەکە بکەن، و تاقیکردنەوەی ئای-کیو دایهێنا زیاتر لە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر. لەڕاستیدا، زانیم کە پێشتر سایکۆلۆژیای هەژاریم خوێندبووەوە. جۆرج ئۆروێل، یەکێکە لە گەورەترین ئەو نووسەرانەی تا ئێستا ژیاون، لە دەستپێکی ساڵانی بیستەکان لە هەژاری دا دەژیا. "جەوهەری هەژاری"" ئەو کاتە نوسی، ئەوەیە کە "داهاتوو لە ناو دەبەیت." ئەو سەرسام بوو بە، دەڵێت، "چۆن خەڵک بە پێی بەخشین دەیبەن ئەوان مافیان هەیە کە ئامۆژگاریت بکەن و دوعاتان لەسەر دەکەم هەر داهاتەکەت کەم دەبێتەوە بۆ خوار ئاستێکی دیاریکراوەوە."
I still remember sitting there, perplexed. And it struck me that we could have figured this all out decades ago. I mean, these psychologists didn't need any complicated brain scans; they only had to measure the farmer's IQ, and IQ tests were invented more than 100 years ago. Actually, I realized I had read about the psychology of poverty before. George Orwell, one of the greatest writers who ever lived, experienced poverty firsthand in the 1920s. "The essence of poverty," he wrote back then, is that it "annihilates the future." And he marveled at, quote, "How people take it for granted they have the right to preach at you and pray over you as soon as your income falls below a certain level."
ئێستا، ئەو وشانە هەموو لە جێ خودانە بۆ ئەم ڕۆژگارە. پرسیارە گەورەکە ئەوەیە، بێگومان: چی بکرێت؟ ئابووریناسانی هاوچەرخ چەند چارەسەرێک لە قۆڵەکانیان هەیە. ئێمە دەتوانین یارمەتی هەژاران لە کاری خۆیاندا بدەین یان نامەی نوسراویان بۆ بنێرین بۆ ئەوەی بیریان بهێنەوە قەرزی خۆیان بدەن. ئەم جۆرە چارەسەرە زۆر بەناوبانگە لەگەڵ سیاسەتمەدارە هاوچەرخەکان، زیاتر لەبەر ئەوەی، لەبەر ئەوەی بەھای ئەوان ھیچ نییە. پێم وایە، ئەم چارەسەرانە، هێمای ئەم سەردەمەن کە زۆرجار نیشانەکانی چارەسەر دەکەین، بەڵام هۆکاری ژێرەوەی پشت گوێ بخە.
Now, those words are every bit as resonant today. The big question is, of course: What can be done? Modern economists have a few solutions up their sleeves. We could help the poor with their paperwork or send them a text message to remind them to pay their bills. This type of solution is hugely popular with modern politicians, mostly because, well, they cost next to nothing. These solutions are, I think, a symbol of this era in which we so often treat the symptoms, but ignore the underlying cause.
بۆیە من دەپرسم: بۆچی ئێمە تەنها ئەو چوارچێوەیە ناگۆڕین کە هەژار تێیدا دەژی؟ یان، بگەڕێنەوە بۆ نمونەی خۆمان لە کۆمپیوتەرەکەمان: بۆچی بەردەوام دەبێت لە لە گەڕان لە بەرنامە کاتێک دەتوانین بە ئاسانی کێشەکە چارەسەر بکەین بە دابەزاندنی هەندێک بیرگەی زیادە؟ لەو خاڵەدا، پرۆفیسۆر شەفیر بە تەماشاکردنێکی ڕاست و ڕاست وەڵامیدایەوە. دوای چەند چرکەیەک، وتی، "ئۆه، تێدەگەم. مەبەستت ئەوەیە کە دەتەوێت پارەی زیاتر بدەینە هەژاران بۆ ئەوەی هەژاری لە ناو ببەین. ئۆھ، بێگومان، زۆر باش دەبێت. بەڵام دەترسم ئەو براندەی لە سیاسەتی چەپ ئێوە ھەتانە لە ئەمستردام -- لە ئەمریکا بوونی نییە."
So I wonder: Why don't we just change the context in which the poor live? Or, going back to our computer analogy: Why keep tinkering around with the software when we can easily solve the problem by installing some extra memory instead? At that point, Professor Shafir responded with a blank look. And after a few seconds, he said, "Oh, I get it. You mean you want to just hand out more money to the poor to eradicate poverty. Uh, sure, that'd be great. But I'm afraid that brand of left-wing politics you've got in Amsterdam -- it doesn't exist in the States."
بەڵام ئایا بەڕاستی ئەم بیرۆکەیەکی کۆنە، چەپگرە؟ بیرم کەوتەوە خوێندنەوە دەربارەی پلانێکی کۆن -- شتێک کە پێشنیار کراوە لەلایەن هەندێک لە بیرکەرەوە پێشەنگەکانی مێژووەوە. فەیلەسوف تۆماس مۆر سەرەتا لە کتێبەکەیدا ئاماژەی بۆ کرد، "یوتۆپییا،" زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر. و ئەم پشتیوانییە لەلایەن ئەم پرۆژەیە لە چەپەوە بۆ ڕاست پشتیوانی لێ دەکرێت، لە لایەن کەمپینی مافی مەدەنییەوە، مارتن لوسەر کینگ، بۆ ئابوریناس میلتۆن فریدمان. و ئەوە بیرۆکەیەکی زۆر سادەیە: گرەنتی داهاتی سەرەکی.
But is this really an old-fashioned, leftist idea? I remembered reading about an old plan -- something that has been proposed by some of history's leading thinkers. The philosopher Thomas More first hinted at it in his book, "Utopia," more than 500 years ago. And its proponents have spanned the spectrum from the left to the right, from the civil rights campaigner, Martin Luther King, to the economist Milton Friedman. And it's an incredibly simple idea: basic income guarantee.
ئەوە چ شتێکە؟ باشە، ئەوە ئاسانە. ئەوە بەخشینێکی مانگانەیە، بڕی چەند بەسە بۆ پارەدان بۆ پێویستیە بنەڕەتیەکانت: وەک خواردن، پەناگە، پەروەردە دابین بکەی. ئەوە بەتەواوی بێ مەرجە، بۆیە کەس پێت ناڵێیت کە دەبێت چی بکەیت بۆی، و کەس پێت ناڵێیت کە تۆ چی شتەکی پێ بکە. داهاتی بنەڕەتی خزمەت نییە، بەڵکو مافە. هیچ نەگبەتییەک نییە. کاتێک من دەربارەی سروشتی ڕاستەقینەی ھەژاری تێگەیشتم، نەمدەتوانی واز لە پرسیارکردن بهینم: ئایا ئەمە بیرۆکەکە ئێمە هەموومان چاوەڕێی بووین؟ ئایا بەڕاستی ئەمە ئاسان دەبێت؟ و لەو سێ ساڵەی دوایدا، هەموو شتێکم خوێندەوە توانیم دەربارەی داهاتی سەرەکی بخوێنم. توێژینەوەم لەسەر دەیان تاقیکردنەوە کرد کە ئەنجام دراوە لە هەموو جیهان، من بەخێرایی کەوتمە سەر چیرۆکێکی شارۆچکە کە ئەنجام درابوو -- بەڕاستی هەژاریی لەناو بردبوو. بەڵام دواتر... هەموو کەس دەربارەی ئەو لەبیر کرد.
What it is? Well, that's easy. It's a monthly grant, enough to pay for your basic needs: food, shelter, education. It's completely unconditional, so no one's going to tell you what you have to do for it, and no one's going to tell you what you have to do with it. The basic income is not a favor, but a right. There's absolutely no stigma attached. So as I learned about the true nature of poverty, I couldn't stop wondering: Is this the idea we've all been waiting for? Could it really be that simple? And in the three years that followed, I read everything I could find about basic income. I researched the dozens of experiments that have been conducted all over the globe, and it didn't take long before I stumbled upon a story of a town that had done it -- had actually eradicated poverty. But then ... nearly everyone forgot about it.
ئەم چیرۆکە لە شاری دۆفینی کەنەدا دەست پێدەکات. لە ساڵی ١٩٧٤دا، داھاتێکی سەرەکی بۆ ھەموو کەسێک لەم گوندە بچوکەدا دابین کرا، دڵنیابوون لەوەی کە کەس لە ژێر هێڵی هەژاری نییە. لە سەرەتای تاقیکردنەوەکەدا، کۆمەڵێک لێکۆڵەرەوە لە شارۆچکەکە کۆبوونەوە. بۆ ماوەی چوار ساڵ، هەموو شتێک بە باشی بەرێوە دەچوو.. بەڵام دواتر دەسەلات بە دەنگدان کەوتە دەست حکومەتی نوێ، و کابینەی نوێی کەنەدا ئاماژەیەکی کەم بۆ تاقیکردنەوە گرانبەهاکان بینی. جا کاتێک ڕوون بوویەوە کە لەوێ هیچ بڕە پارەیەک بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان نەماوە، توێژەران بڕیاریاندا کە فایلەکانیان بە نزیکی ٢٠٠٠ سندوق دووربخەنەوە. بیست و پێنج ساڵی بەسەر چوو، و دواتر ئێڤلین فۆرگێت، پرۆفیسۆرێکی کەنەدی، تۆمارەکانی دۆزینەوە. بۆ ماوەی سێ ساڵ، ئەو داتاکەی بۆ هەموو شێوازی ھەڵسەنگاندنی ئامار باس کرد، و گرنگ نییە چی تاقی کردەوە، ئەنجامەکان هەموو کات بە ھەمان شێواز بوون: تاقیکردنەوەکە سەرکەوتنێکی بەرچاوی ھەبوو.
This story starts in Dauphin, Canada. In 1974, everybody in this small town was guaranteed a basic income, ensuring that no one fell below the poverty line. At the start of the experiment, an army of researchers descended on the town. For four years, all went well. But then a new government was voted into power, and the new Canadian cabinet saw little point to the expensive experiment. So when it became clear there was no money left to analyze the results, the researchers decided to pack their files away in some 2,000 boxes. Twenty-five years went by, and then Evelyn Forget, a Canadian professor, found the records. For three years, she subjected the data to all manner of statistical analysis, and no matter what she tried, the results were the same every time: the experiment had been a resounding success.
ئێڤلین فۆرگێت ئاشکرایکرد کە خەڵکی دۆفین نەک تەنها دەوڵەمەندتر بوو بەڵکو زیرەکتر و تەندروستتریش بوون. نمایشی قوتابخانە بۆ منداڵان زۆر بەرەو پێش چوو بوو. ڕیژەی نەخۆشەکان بە ڕێژەی ٨.٥ ٪ کەمتر دابەزبوو. ڕووداوەکانی توندوتیژی خێزانی کەم بوون، لەگەڵ گلەیی تەندروستی دەروونی و مێشکی. و خەڵک وازیان لە کارەکانیان نەھێنا. ئەوانەی کەمتر کاریان دەکرد تەنها دایک و خوێندکاری نوێ بوون -- ئەوانە زیاتر لە قوتابخانە دەمانەوە. ئەنجامی هاوشێوە لەو کاتەوە دۆزرانەوە لە تاقیکردنەوە بێشومارەکانی تردا، لەسەرانسەری جیھان، بگرە لە ئەمریکا وە بۆ هیندستان.
Evelyn Forget discovered that the people in Dauphin had not only become richer but also smarter and healthier. The school performance of kids improved substantially. The hospitalization rate decreased by as much as 8.5 percent. Domestic violence incidents were down, as were mental health complaints. And people didn't quit their jobs. The only ones who worked a little less were new mothers and students -- who stayed in school longer. Similar results have since been found in countless other experiments around the globe, from the US to India.
بۆیە ... من لەو شتە فێربووم. کاتێک کە دێتە سەر هەژاری، ئێمە، دەوڵەمەند، پێویستە لە نیشاندانی ئەمە بوەستین کە ئێمە لەوان باشتر دەزانین. پێویستە واز لە ناردنی پێڵاو بهینن هەروەها تیدی ورچ بۆ هەژاران، بۆ ئەو کەسانەی کە هەرگیز نەمانبینیون. پێویستە لەسەرمان لەو پیشەسازییە گەورەی پێشنیاری بیرۆکراتی ڕزگارمان بێت کاتێک بە سادەیی دەتوانین موچەکانیان بدەین بۆ ئەو هەژارانەی کە پێویستە یارمەتیان بدرێت.
So ... here's what I've learned. When it comes to poverty, we, the rich, should stop pretending we know best. We should stop sending shoes and teddy bears to the poor, to people we have never met. And we should get rid of the vast industry of paternalistic bureaucrats when we could simply hand over their salaries to the poor they're supposed to help.
(چەپڵەڕێزان)
(Applause)
چونکە، مەبەستم ئەوەیە، شتێکی جوان دەربارەی پارە ئەوەیە خەڵک دەتوانن بەکاری بهینن بۆ کڕینی ئەو شتانەی پێویستیانە لە جیاتی ئەو شتانەی کە دامەزرێنەرەکان خۆیان بە شارەزا دەزانی کە پێویستانە. تەنها بیهێنە پێش چاوت چەند زانای بلیمەت و بازرگان و نوسەر، وەک جۆرج ئۆروێل، بە هەژاری و نەبووونی باڵا دەست دەبن. بیهێنە پێش چاوت کە چەند وزە و بەهرە کە ئێمە سەرف دەکەین ئەگەر بە یەکجاری خۆمان لە هەژاری ڕزگار بکەین. لەو باوەڕەدام کە داهاتێکی سەرەکی کار دەکات وەک سەرمایەی بەرهەمهێنەر بۆ خەڵک. و ئێمە ناتوانین ئەو کارە بکەین، چونکە هەژاری بە شێوەیەکی گەورە بێبەهایە. بۆ نمونە، تەنیا سەیری خەرجی منداڵە هەژارەکان لە ئەمریکا بکەن. ساڵانە بە ٥٠٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، لە ڕووی چاودێری تەندروستی تێچووی گرانترە، ڕێژەی خزمەتکراوان خراپترن، و تاوانی زیاتر. ئێستا، ئەمە بەفیڕۆدانێکی زۆر گەورەیە لە توانای مرۆڤدا.
Because, I mean, the great thing about money is that people can use it to buy things they need instead of things that self-appointed experts think they need. Just imagine how many brilliant scientists and entrepreneurs and writers, like George Orwell, are now withering away in scarcity. Imagine how much energy and talent we would unleash if we got rid of poverty once and for all. I believe that a basic income would work like venture capital for the people. And we can't afford not to do it, because poverty is hugely expensive. Just look at the cost of child poverty in the US, for example. It's estimated at 500 billion dollars each year, in terms of higher health care spending, higher dropout rates, and more crime. Now, this is an incredible waste of human potential.
بەڵام با باسی فیلەکەی ژوورەکە بکەین. چۆن دەتوانین گرەنتی داهاتی سەرەکی بە دەست بهێنین؟ باشە، لەڕاستیدا ئەمە زۆر ئاسانترە لەوەی کە بیری لێدەکەیتەوە. ئەوەی لە دۆفین ئەنجامیاندا داراییە بە باجی داهاتێکی نەرێنی. ئەمە مانای ئەوەیە کە داهاتەکەت زیاد دەکات هەر کاتێک تۆ دەچیتە ژێر هێڵی هەژارییەوە. و ھەر لەو سیناریۆیەدا، بەپێی باشترین خەمڵاندنی ئابوریناسانمان، ئەمە ڕوودەدات بە ١٧٥ ملیار-- ئەمە چارەکێگە لە خەرجی لەشکری ئەمریکی، لە سەدا یەک لە GDP -- دەتوانیت هەموو ئەمریکییە هەژارەکان بەرزبکەیەوە بۆ سەرووی هێڵی هەژاری. تۆ بەڕاستی دەتوانی هەژاری لەناوببەیت. ئێستا، دەبێت ئەمە ئامانجی ئێمە بێت.
But let's talk about the elephant in the room. How could we ever afford a basic income guarantee? Well, it's actually a lot cheaper than you may think. What they did in Dauphin is finance it with a negative income tax. This means that your income is topped up as soon as you fall below the poverty line. And in that scenario, according to our economists' best estimates, for a net cost of 175 billion -- a quarter of US military spending, one percent of GDP -- you could lift all impoverished Americans above the poverty line. You could actually eradicate poverty. Now, that should be our goal.
(چەپڵەڕێزان)
(Applause)
کاتی بیرکردنەوە و و ئاماژە بچوکەکان بەسەر چوون. بەڕاستی باوەڕم وایە کە کاتی ئەوە هاتووە بۆ بیرۆکەی نوێی بنەڕەتی، و داهاتی بنەڕەتی زۆر زیاترە لە ساسایەکی سادە. هەروەها ئەوە دووبارە بیرکردنەوەیە تەواوەی دەربارەی ئەوەی بەڕاستی کار چییە. هەر لەبەر ئەمەش، ئەمە تەنها هەژاران ئازاد ناکات، بەلکو ئێمە ھەمووان.
The time for small thoughts and little nudges is past. I really believe that the time has come for radical new ideas, and basic income is so much more than just another policy. It is also a complete rethink of what work actually is. And in that sense, it will not only free the poor, but also the rest of us.
لە ئێستادا ملیۆنان کەس هەست دەکەن کە کاری ئەوان هیچ ڕامان و گرنگی نییە. ڕاپرسییەکی ئەم دواییە لە نێوان ٢٣٠،٠٠٠ فەرمانبەر لە ١٤٢ وڵات دەریخست کە تەنها لە سەدا ١٣ی کرێکاران لە ڕاستیدا حەزیان لە کارەکەیانە. و ڕاپرسیەکی تر ئەوەی دۆزیەوە کە وەک لە سەدا ٣٧ی کرێکارانی بەریتانیا کارێکیان هەیە کە پێیان وایە تەنانەت پێویستی بە بوونیش نییە. ئەوە وەک ئەوەی براد پیتیە کە لە فیلمی "یانەی شەڕ" دەڵێت، "زۆرجار کار دەکەین کە بەحەزەوە نییە بۆ ئەوەی ئەو شتە بکڕین کە پێویستمان پێی نیە."
Nowadays, millions of people feel that their jobs have little meaning or significance. A recent poll among 230,000 employees in 142 countries found that only 13 percent of workers actually like their job. And another poll found that as much as 37 percent of British workers have a job that they think doesn't even need to exist. It's like Brad Pitt says in "Fight Club," "Too often we're working jobs we hate so we can buy shit we don't need."
(پێکەنین)
(Laughter)
ئێستا، بە هەڵە لە من تێمەگەن -- من باسی مامۆستاکان و زبڵڕێژ و کارمەندانی چاودێری ناکەم. ئەگەر ئەوان لە کارکردن وەستان، ئێمە دەکەوینە کێشەوە. من باسی ئەو کارانەی بە پارەی زۆر و خاوەن باشترین سیڤین کار دەکەن کە پارەیان دەست کەوت ... بە چاوپێکەوتنی ڕووبەرووی شاندە ستراتیجییەکان کاتێک بیر دەکەنەوە دەربارەی بەهای زیادکردنی لەناوچوو لە کۆمەڵگای تۆردا.
Now, don't get me wrong -- I'm not talking about the teachers and the garbagemen and the care workers here. If they stopped working, we'd be in trouble. I'm talking about all those well-paid professionals with excellent résumés who earn their money doing ... strategic transactor peer-to-peer meetings while brainstorming the value add-on of disruptive co-creation in the network society.
(پێکەنین)
(Laughter)
(چەپڵەڕێزان)
(Applause)
یان شتێکی لەو شێوەیە. تەنها دووبارە بیهێنە پێش چاوتان کە ئێمە چەند بەهرە بەهەدەر دەدەین، تەنها لەبەر ئەوەی بە منداڵەکانمان دەڵێن دەبێت "بژێوی ژیانیان" پەیدا دەکەین. یان بە بیربکەوە بلیمەتی بیرکاری چ کارێک لە فەیسبووک دەکات کە ئێمەی شەرمەزارکرد: چەند ساڵێک لەمەوبەر: "باشترین مێشکی نەوەکەم بیر لەوە دەکەنەوە کە چۆن وا لە خەڵک بکەن کلیک لەسەر ڕیکلامەکان بدەن."
Or something like that. Just imagine again how much talent we're wasting, simply because we tell our kids they'll have to "earn a living." Or think of what a math whiz working at Facebook lamented a few years ago: "The best minds of my generation are thinking about how to make people click ads."
من مێژوونوسێکم. ئەگەر مێژوو شتێکمان فێر بکات، ئەوەیە کە شتەکان لەوانەیە جیاواز بن. هیچ شتێک حەتمی نییە دەربارەی شێوەی پێکهاتەی کۆمەڵگەکەمان و ئابوری لە ئێستادا. بیرۆکەکان دەتوانن و جیهان دەگۆڕن. من پێم وایە بە تایبەتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ئەمە بە شێوەیەکی ڕوون دیار بوو کە ناتوانین بە ڕەوشی ئێستاکە گرێی بدەین -- کە پێویستمان بە بیرۆکەی نوێ هەیە.
I'm a historian. And if history teaches us anything, it is that things could be different. There is nothing inevitable about the way we structured our society and economy right now. Ideas can and do change the world. And I think that especially in the past few years, it has become abundantly clear that we cannot stick to the status quo -- that we need new ideas.
دەزانم کە زۆرێک لە ئێوە لەوانەیە هەست بە ڕەشبینی بکات دەربارەی داهاتوێک لە سەرهەڵدانی نایەکسانی، ترس لە بێگانە و گۆڕانی کەش و هەوا. بەڵام ئەمە بەس نییە بۆ ئەوەی بزانین ئێمە دژی چین. هەروەها پێویستە ئێمە لەگەڵ شتێک بین. مارتن لۆسەر کینگ نەیگوتبوو، "من کابوسێکم هەیە."
I know that many of you may feel pessimistic about a future of rising inequality, xenophobia and climate change. But it's not enough to know what we're against. We also need to be for something. Martin Luther King didn't say, "I have a nightmare."
(پێکەنین)
(Laughter)
ئەو خەونێکی ھەبوو.
He had a dream.
(چەپڵەڕێزان)
(Applause)
کەواتە... ئەوەیە خەونی منە: من باوەڕم بە داهاتوو ھەیە کە بەهای کارەکەت دیاری نەکراوە بە قەبارەی مووچەکەت، بەڵام بە بڕی ئەو دڵخۆشی کە تۆ دەریدەبڕیت و ئەو بڕە تێرامانەی کە دەیبەخشیت. من باوەڕم بە داهاتووهەیە کە مەرامی فێرکردن و پەروەردە ئەوە نییە تۆ ئامادە بکات بۆ کارێکی تری بێسوود بەڵام بۆ ژیانێکی باش. من باوەڕم بە داهاتووهەیە کە هەبوون بێ هەژاری بەرژەوەندی نییە بەڵام مافێک کە هەموومان شایەنین. کەواتە ئەوتا ئێمە لێرەین. ئێمە لێرەین. توێژینەوەمان کردووە، بەڵگەمان دەست کەوت و ئێمە خەونمان هەیە.
So ... here's my dream: I believe in a future where the value of your work is not determined by the size of your paycheck, but by the amount of happiness you spread and the amount of meaning you give. I believe in a future where the point of education is not to prepare you for another useless job but for a life well-lived. I believe in a future where an existence without poverty is not a privilege but a right we all deserve. So here we are. Here we are. We've got the research, we've got the evidence and we've got the means.
ئێستا، زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ دوای تۆماس مۆر یەکەم جار دەربارەی داهاتی سەرەکیمان نووسی، و ١٠٠ ساڵ دوای جۆرج ئۆروێل سروشتی ڕاستەقینەی هەژاریمان ئاشکرا کرد، لەسەر هەموومان پێویستە هەموو جیهانبینینمان بگۆڕین، چونکە تێرۆانینی هەژاری نەبوونی کەساییەتی نییە. هەژاری نەبوونی پارەی نەختینە.
Now, more than 500 years after Thomas More first wrote about a basic income, and 100 years after George Orwell discovered the true nature of poverty, we all need to change our worldview, because poverty is not a lack of character. Poverty is a lack of cash.
سوپاس بۆ ئێوە.
Thank you.
(چەپڵەلێدان)
(Applause)