دەتوانی لە ناو ئۆتۆمبێل بخوێنێتەوە؟ ئەگەر وایە، خۆت بە بەخت هەژمار بکە. بۆ یەک لەسەر سێی دانیشتوان، سەیری پەرتووک دەکەن کاتێک بە ئۆتۆمبێل یان بە کەشتی یان شەمەندەفەر و فرۆکە گەشت دەکەن خێرا گەدەیان تووشی ئازار دەبێت. بەڵام ئایە بۆچی توشی گێژی جووڵە دەبین؟ باشە، باوڕ دەکەی یان نا، زاناکانییش بەتەواوی دڵنیا نین. دیارترین تیۆر ئەوەیە کە ئاماژە هەستییەکان ناڕێک دەبن. کاتێک لەناو سەیارە گەشت دەکەیت، لەشت دوو پەیامی جیاوازی پێ دەگات. چاوەکانت ناو ئۆتۆمبێلەکە دەبینێت، کە وا دەردەکەوێت ناجوڵێت. لە هەمان کاتدا، گوێیەکانت بە مێشکت دەڵێن کە مێشکت خێرا دەبێت. بوەستە، گوێچکەت؟ گوێچکەت جگە لە بیستن ئەرکێکی تری هەیە. لە بەشی ناوەوەیدا کۆمەڵێک پێکهاتە هەیە کە پێی دەڵێن سیستەمی ژووریی، کە هەستی هاوسەنگی و جوڵەمان پێدەبەخشێت. لەناویدا سێ لوولەکی نیوە بازنەیی هەنە لە توانایاندایە هەست بە خولانەوە بکەن بۆ هەر یەک لە ڕەهەندەکانی. بۆشایی. و دوو کیسەی موو ئاساش هەن کە پڕن لە شلە. کە دەجوڵێیت، شلەکە جوڵە دەکات و ختوکەی مووەکان دەدەن، بە مێشکت دەڵێن، کە ئایە تۆ بە ئاسۆیی یان ستوونی دەجوڵێیتەوە. هەموو ئەمانە بە لەشت دەلێن بە کامە ئاڕاستەدا دەجوڵێیت، چەندێک خێرا بوویتە، تەنانەت بە چ گۆشەیەک. لە ناو ئۆتۆمبێلێک، سیستەمی ژووریت بە ڕێکی هەست بە جوڵەکانت دەکات، بەڵام چاوەکانت نایبینن بەتایبەتی کە بە سەر پەرتوکەکەوە لکاون. دەکرێت پێچەوانە بێتەوە. تۆ سەیری فیلم دەکەیت، و کامێراکە جوڵەیەکی بەرفراوان دەکات. لەم کاتەدا چاوەکانت هەست دەکەن تۆ دەجوڵێیت بەڵام گوێچکەت ئاگادارە کە تۆ هێشتا دانیشتویت. بەڵام بۆچی ئەو زانیارییە دژبەیەکە وادەکات هەست بە ناهەمواری بکەین؟ زاناکان دڵنیا نین، بەڵام وابیردەکەنەوە کە هۆکارێکی پەرەسەندنیانە هەیە. ئۆتۆمبێلە خێراکان و تۆمارە ڤیدیۆییەکان تەنها لە چەند سەدەیەکی ڕابردووەوە بوونیان هەیە، چاوتروکاندنێکە لە کاتی پەرەسەندن. بۆ زۆرینەی مێژوومان، ئەوەندە شتی وا نەبووە کە وا بکات هەستەوەرەکانمان تێکەڵ ببن، جگە لە ژەهرەکان. و لەبەرئەوەی ژەهرەکان باشترین شتانێک نین بۆ مانەوە لەژیان، لاشەمان بە ڕاستەوخۆیی پەرەیسەندووە بەڵام بە ڕێگەیەکی خۆش نا. بۆ وازهێننان لەوەی دەیخۆین سەرلێ تێکدانی دروست دەکرد. ئەوە تیۆرێکی زۆر قایلکەرە بەڵام کۆمەڵێک شت بێ ڕوونکردنەوە جێدەهێڵێت، وەک بۆ ئافرەت زیاتر تووشی کاریگەری گێژی جوڵە دەبن لە پیاوان، یان بۆ سەرنشینەکان زیاتر لە شۆفێرەکان دڵیانتێکهەڵ دێت. تیۆرێکی دیکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە زیاتر هۆکارەکەی ئەوەیە هەندێک دۆخی نەناسراو قورسی دەکات کە بتوانین زاڵ بن بەسەر ڕەفتاری ئاسایی لاشەمان. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە کاتێک لە ناو ئاوداین یان جوڵەکانمان دەگۆڕین بە ڕێژەیەکی بەرچاو کاریگەریی گێژی جوڵە کەمدەکاتەوە بەڵام لە ڕاستیدا نازانین چی ڕوودەدات. ئێمە چارەسەرە باوەکان دەزانین بۆ دڵ تێکهەڵاتنی ئۆتۆمبێل، سەیرکردنی ئاسۆ، دەرمانی سەر کەوانتەر، جوینی بنێشت، بەڵام هیچیان پشت پێبەستراو نین. یان ناتوانن چارەسەری گێژی جوڵەیەکی توند بکەن و هەندێک کات کێشەکە زۆر گەورەترە وەک لەوەی تەنها بێزار بیت لە گەشتێکی دوور و درێژ. لە ناسا کاتێک ئاسمانەوانەکان بەرەو بۆشایی دەڕۆن بە ٧هەزار میل لە کاتژمێرێک، گێژی جوڵە کێشەیەکی مەترسیدارە. جیا لە دواییین توێژینەوەکان دەربارەی تەکنەلۆژیاکانی سەردەمی بۆشایی، ناسا کاتێکی زۆریش تەرخان دەکات بۆ تێگەیشتن لەوەی چۆن ئاسمانەوانەکان بپارێزیت لە ڕشانەوە و ئامادەکردنی خواردن. وەکو تێگەیشتن لە نهێنییەکانی خەوتن یان چارەسەکردنی سەرمابوونی باو، گێژی جوڵە یەکێکە لەو کێشانەی کە وا دیارە سادە بێت، لەگەڵ ئەو هەموو پیشکەوتنە زانستییە سەرنجڕاکێشە ئێمە هێشتا کەمی لەبارەوە دەزانین. لەوانەیە ڕۆژێک ڕاستی هۆکارەکەی گێژی جووڵە بدۆزینەوە، و لەگەڵ ئەوەشدام ڕێگەیەکی زۆر کاریگەر بۆ خۆپاراستن لێی دەدۆزینەوە بەڵام ئەو ڕۆژە هێشتا لە ئاسۆدایە.
Can you read in the car? If so, consider yourself pretty lucky. For one-third of the population, looking at a book while moving along in a car or a boat or train or plane quickly makes them sick to their stomach. But why do we get motion sickness in the first place? Well, believe it or not, scientists aren't exactly sure. The most common theory has to do with mismatched sensory signals. When you travel in a car, your body gets two different messages. Your eyes are seeing the inside of a vehicle, which doesn't seem to be moving. Meanwhile, your ear is telling your brain you're accelerating. Wait, your ear? Your ear has another important function besides hearing. In its innermost part lies a group of structures known as the vestibular system, which gives us our sense of balance and movement. Inside there are three semicircular tubules that can sense rotation, one for each dimension of space. And there are also two hair-lined sacks filled with fluid. When you move, the fluid shifts and tickles the hairs, telling your brain if you're moving horizontally or vertically. All this tells your body which direction you're moving in, how much you've accelerated, even at what angle. In a car, your vestibular system correctly senses your movement, but your eyes don't see it, especially when glued to a book. The opposite can happen. You're at the movies, and the camera makes a sweeping move. This time, your eyes think you're moving while your ear knows you're sitting still. But why does this conflicting information make us feel so terrible? Scientists aren't sure, but they think there's an evolutionary explanation. Fast moving vehicles and video recordings have only existed in the last couple of centuries, a blink in evolutionary time. For most of our history, there wasn't that much that could cause this sensory mix-up, except for poisons. And because poisons are not the best thing for survival, our bodies evolved a direct but unpleasant way to get rid of what we ate that was causing the confusion. It's a pretty reasonable theory, but it leaves things unexplained, like why women are more affected by motion sickness than men, or why passengers get more nauseous than drivers. Another theory suggests that the cause is more about the way some unfamiliar situations make it harder to maintain our natural body posture. Studies show that being immersed in water or just changing your stance can greatly reduce the effects of motion sickness. But we don't really know what's going on. We know the more common remedies for car queasiness -- looking at the horizon, over-the-counter pills, chewing gum, but none are totally reliable nor can they handle intense motion sickness and sometimes the stakes are far higher than just not being bored during a long car ride. At NASA, where astronauts are hurled into space at 17,000 miles per hour, motion sickness is a serious problem. In addition to researching the latest space-age technologies, NASA also spends a lot of time figuring out how to keep astronauts from vomiting up their space rations. Like understanding the mysteries of sleep or curing the common cold, motion sickness is one of those seemingly simple problems that, despite amazing scientific progress, we still know very little about. Perhaps one day the exact cause of motion sickness will be found, and with it, a completely effective way to prevent it, but that day is still on the horizon.