ئەگەر لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەژیت، ١٧ ساڵی ڕابردووی ژیانت بەسەر بردووە بە پیاسەکردن و خواردن و خەوتن بەسەر سوپایەکی مت بووی مێروودا. ئەوانە سیکادەکانن. هەموو ١٧ ساڵێک، بە بلیۆنان لە زەوی دێنە دەرەوە بۆ ئەنجامدانی سێ شت: توێژ فڕێدان، هاوەڵ گرتن، و مردن. ١٥ جۆری جیاوازی سیکادەکان لەوێ هەن، کاتێک لە زەوی دێنە دەرەوە کۆدەبنەوە. هەندێکیان لە خولی ١٣ ساڵی دان، ئەوانیتر لە کاتی ١٧ ساڵیدان. بەهەر جۆرێ، سیکادەکان زۆربەی ژیانیان لە ژێر زەوی بەسەر دەبەن، شەربەتی ڕەگی ڕووەکەکان دەخۆنەوە. کاتێک دێنە دەرەوە، پێگەیشتووەکان دەست دەکەن بە هەڵکۆڵینی ڕێگەکە بۆ سەرەوە بۆ ڕووی دەرەوە، بۆ شوێنێک کە چەند هەفتەیەک لەوێ دەژین. لەماوەی ئەم چەند هەفتەیەدا، هەمووان دەزانن کە سیکادەکان دەگەنە جێ. بە بلیۆنان لەوێ دەردەکەون. دەنگیشیان بەرزە. سیکادە نێرینەکان کۆ دەبنەوە بۆ بانگ کردنی مێینەکان، دەنگی گۆرانی وتنە بە کۆمەڵەکانیان دەگاتە سەرووی سەد پلە وەکوو مشاری زنجیر بەرزە. لە ڕاستیدا، ئەگەر مشاری زنجیر یان مەکینەی چیمەن بڕ بەکاربهێنیت، سیکادە نێرەکان بە کۆمەڵ بۆت دێن، وابیر دەکەنەوە تۆ یەکێکی لەوان. وەکو زۆربەی شتەکانی تر لە سروشتدا، سیکادەکان بەبێ دەستەکەیان نایەن. ڕاوکەر و مشەخۆر دڵرەق و میهرەبانیان تێدایە کە لە پاڵ مێشە ویزەدارەکانەوە دێن. قارچکی ماسۆسپۆرا بە نموونە وەربگرە. ئەم قارچکە بچووکە سپیانە خۆیان بە سکی سیکادەکەوە دەنوسێنن و مێرووەکە بەزیندوویی دەخۆن، تۆوەکەش لە پاش خۆیان جێدەهێڵن. کاتێک ئەم تۆوانە دەردەپەڕن، دەپڕژێنە دەرەوە لە سیکادە زیندوو ماوەکە، مێشەکە دەکاتە خوێدانێکی مردووی فڕیو، تۆوەکە بەسەر سیکادە گومان نەکەرەکانی دراوسێی دادەڕژێنێت. کەچی ئێمە بە جوانییەکی وردی دەزانین کاتێک سیکادەکان بەڕێ دەکەون و دەپوکێنەوە، تا ئێستا نازانین بۆچی. هەندێ سودی مسۆگەریان هەیە بەدڵنیاییەوە، بۆ ئەوەی پۆلەکان بە تەواوی بێنە دەرەوە. ژمارەیەکی گەورەی سیکادەکان بێنە دەرەوە لە زەوی ئەوە زۆر ناخۆشە بۆ ڕاوکەرەکان، بەتەواوی مسۆگەر کراوە هەندێ لە مێرووەکان ڕزگاریان دەبێ و وەچە دەخەنەوە. لەو کاتەوەی سیکادەکان هەموو ١٣ یان ١٧ ساڵێک دێنە دەرەوە، درێژتر لە ژیانی ڕاوکەرەکانیان، ئەو ئاژەڵانەی دەیانخۆن پشتنابەستن بە بوونی ئەم مێرووانە. بەڵام بۆچی ١٣ یان ١٧ ساڵ، لە جیاتی ١٦ یان ١٨ یان ١٢؟ ئەم بەشە کەس بە تەواوی نایزانێت. دەشێت ژمارەکە بە ڕێکەوت ڕووبدات، یان ڕەنگە، سیکادەکان ژمارەی تاکیان خۆش بوێت. لە کۆتایدا، سیکادەکان یەکتری دەناسن و بەهێواشی دەمرن، دەنگیان لە مەوداکەدا ئاوا دەبێت. ئەو هێلکانەی داندراون دەست بەخولەکە دەکەنەوە، سیکادە بچووکەکان کون بۆ ژێرزەوی لێدەدەن، لە ڕووەکەکان خۆراک وەردەگرن، چاوەڕێی نۆرەی خۆیانن بۆ تاریککردنی ئاسمان لەگەڵ پڕکردنی هەوا بە گۆرانی. لە ١٧ ساڵدا ئامادە دەبن. ئەی تۆ؟
If you live on the east coast of the United States, you've spent the last 17 years of your life walking, eating and sleeping above a dormant army of insects. These are the cicadas. Every 17 years, billions of them emerge from the ground to do three things: molt, mate and die. There are 15 different broods of cicadas out there, grouped by when they'll emerge from the ground. Some of these broods are on a 13-year cycle, others are on a 17-year clock. Either way, the cicadas live underground for most of their lives, feeding on the juices of plant roots. When it's time to emerge, the adults begin to burrow their way out of the ground and up to the surface, where they'll live for just a few weeks. During these weeks, though, everybody will know the cicadas have arrived. There will be billions of them. And they're loud. Male cicadas band together to call for female mates, and their collective chorus can reach up to 100 decibels -- as loud as a chain saw. In fact, if you happen to be using a chain saw or a lawn mower, male cicadas will flock to you, thinking that you're one of them. Now, like most things in nature, the cicadas don't arrive without a posse. There are all sort of awesome and gross predators and parasites that come along with the buzzing bugs. Take the fungus Massospora for example. This little white fungus buries itself in the cicada's abdomen and eats the bug alive, leaving behind its spores. When those spores rupture, they burst out of the still-alive cicada, turning the bug into a flying saltshaker of death, raining spores down upon its unsuspecting cicada neighbors. But while we know pretty precisely when the cicadas will arrive and fade away, we're still not totally certain of why. There are certain advantages to having your entire species emerge at once, of course. The sheer number of cicadas coming out of the ground is so overwhelming to predators, it is essentially guaranteed that a few bugs will survive and reproduce. And since cicadas emerge every 13 or 17 years, longer than the lifespan of many of their predators, the animals that eat them don't learn to depend on their availability. But why 13 and 17 years, instead of 16 or 18 or 12? Well, that part no one really knows. It's possible the number just happened by chance, or, perhaps, cicadas really love prime numbers. Eventually, the cicadas will mate and slowly die off, their call fading into the distance. The eggs they lay will begin the cycle again, their cicada babies burrowing into the earth, feeding on plant juice, and waiting for their turn to darken the skies and fill the air with their songs. In 17 years, they'll be ready. Will you?