When I was a child, I always wanted to be a superhero. I wanted to save the world and make everyone happy. But I knew that I'd need superpowers to make my dreams come true. So I used to embark on these imaginary journeys to find intergalactic objects from planet Krypton, which was a lot of fun, but didn't yield much result. When I grew up and realized that science fiction was not a good source for superpowers, I decided instead to embark on a journey of real science, to find a more useful truth.
کاتێ مناڵ بوم هەمیشە دەمویست ببم بە سوپەر پاڵەوان دەمویست جیهان رزگار بکەم و هەموان دڵخۆش بکەم بەڵام دەمزانی کە پێویستم بە توانای نائاسایی هەیە بۆ ئەوەی خەونەکانم بهێنمە دی بۆیە خەیاڵم لە گەشتکردن دەکردەوە بۆ ئەوەی شتی گەردونی لە هەسارەی کریپتۆن بدۆزمەوە ئەمەش زۆر سەرنجڕاکێش بو بەڵام ئەنجامێکی زۆری لێ نەکەوتەوە کاتێ گەورە بوم و بۆم دەر کەوت کە خەیاڵی زانستی سەرچاوەیەکی باشی توانا نائاساییەکان نیە بڕیارم دا لەجیاتی ئەوە گەشت بکەم بە زانستی راستەقینەدا بۆ ئەوەی راستیی بەسودتر بدۆزمەوە
I started my journey in California, with a UC Berkeley 30-year longitudinal study that examined the photos of students in an old yearbook, and tried to measure their success and well-being throughout their life. By measuring the students' smiles, researchers were able to predict how fulfilling and long-lasting a subject's marriage would be,
من گەشتەکەم لە کالیفۆرنیاوە دەست پێ کرد بە لێکۆڵینەوەیەک لە ٣٠ ساڵی زانکۆی کالیفۆرنیا بێرکلی لەسەر وێنەی خوێندکارەکان لە کتێبێکە ساڵانەی کۆندا لێکۆڵینەوەکە هەوڵی دەدا سەرکەوتن و تەندروستییان بپێوێت بە درێژایی ژیانیان. بە پێوانەکردنی درێژی زەردەخەنەکەیان لێکۆڵەران توانییان پێشبینی بکەن کە هاوسەرگیری کەسەکە تا چ رادەیەک
(Laughter)
سەرکەوتو و ئاسودە دەبێت
how well she would score on standardized tests of well-being, and how inspiring she would be to others. In another yearbook, I stumbled upon Barry Obama's picture. When I first saw his picture, I thought that his superpowers came from his super collar.
ئایا نمرەیەکی چەند باش بەدەست دەهێنێت لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی تەندروستی دا و تا چەند ئیلهام بە کەسانی تر دەبەخشێت لە کتێبێکی ساڵانەت تردا، توشی وێنەیەکی باری ئۆباما بوم یەکەمجار کە وێنەکەم بینی بیرم کردەوە رەنگە توانا نائاساییەکانی لە یەخە نائاساییەکەیەوە هاتبێت
(Laughter)
بەڵام ئێستا دەزانم هەموی لە زەردەخەنەکەیەوە هاتووە
But now I know it was all in his smile.
Another aha! moment came from a 2010 Wayne State University research project that looked into pre-1950s baseball cards of Major League players. The researchers found that the span of a player's smile could actually predict the span of his life. Players who didn't smile in their pictures lived an average of only 72.9 years, where players with beaming smiles lived an average of almost 80 years.
ساتێکی سەرنجڕاکێشی تر لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٠ی زانکۆی واین ستەیتدایە کە تەماشای کارتی بەیسبۆڵەکانی پێش ساڵانی ١٩٥٠ی یاریزانەکانی خولی سەرەکی کردووە. لێکۆڵەرەکان بۆیان دەرکەوت کە درێژی زەردەخەنەی یاریزانەکە دەتوانێت پێشبینی درێژی ژیانی بکات ئەو یاریزانانەی کە لە وێنەکەیاندا پێ نەکەنیبون بە تێکڕا ٧٢.٩ ساڵ ژیابون لە کاتێکدا ئەوانەی خەندەیان کردبو بە تێکڕا ٨٠ ساڵ ژیابون
(Laughter)
-پێکەنین
The good news is that we're actually born smiling. Using 3D ultrasound technology, we can now see that developing babies appear to smile, even in the womb. When they're born, babies continue to smile -- initially, mostly in their sleep. And even blind babies smile to the sound of the human voice. Smiling is one of the most basic, biologically uniform expressions of all humans.
هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە لە راستیدا ئێمە بە زەردەخەنەوە لەدایک دەبین بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەرودەنگی سێ رەهەندی دەتوانین ئەوە ببینین کە منداڵ لە قۆناغەکانی دروستبونیدا لەوە دەچێت پێ بکەنێت تەنانەت لەناو رەحمیشدا کاتێ کە لەدایک دەبن مناڵان بەردەوام دەبن لە زەردەخەنە لە سەرەتادا زۆربەی جار لە کاتی خەودا تەنانەت مناڵە نابیناکانیش پێ دەکەنن کاتێ گوێیان لە دەنگی مرۆڤ دەبێت زەردەخەنە یەکێکە لە سەرەتاییترین و لە روی بایۆلۆجییەوە یەکجۆرترین دەربڕینی هەمو مرۆڤەکان
In studies conducted in Papua New Guinea, Paul Ekman, the world's most renowned researcher on facial expressions, found that even members of the Fore tribe, who were completely disconnected from Western culture, and also known for their unusual cannibalism rituals,
لە لیكۆڵینەوەکاندا کە لە پاپوا نیو جوینیا ئەنجام دراون پاوڵ ئیکمان کە بەناوبانگترین لێکۆڵەری جیهانە لە بواری دەربڕینە روخسارییەکان ئەوەی دۆزییەوە کە تەنانەت ئەندامانی خێڵی فۆر کە بەتەواوی لە کلتوری رۆژئاوا دابڕاو بون و بە سروتە مرۆڤخۆرییە نائاساییەکانیان بەناوبانگن
(Laughter)
زەردەخەنەیان بەو بارودۆخانەوە دەبەستەوە
attributed smiles to descriptions of situations the same way you and I would. So from Papua New Guinea to Hollywood all the way to modern art in Beijing, we smile often, and use smiles to express joy and satisfaction.
کە من و تۆ پێوەی دەبەستینەوە کەواتە لە پاپوا نیو جوینیاوە تا هۆلیود هەتا هونەری هاوچەرخ لە بەیجینگ ئێمە زۆر جار زەردەخەنە دەکەین تۆ بۆ دەربڕینی چێژ و ئاسودەیی زەردەخەنە دەکەین
How many people here in this room smile more than 20 times per day? Raise your hand if you do. Oh, wow. Outside of this room, more than a third of us smile more than 20 times per day, whereas less than 14 percent of us smile less than five. In fact, those with the most amazing superpowers are actually children, who smile as many as 400 times per day.
چەند کەس لێرە لەم ژورەدا زیاتر لە ٢٠ جار لە رۆژێکدا پێ دەکەنێ؟ دەستتان بەرز بکەنەوە. ئۆو. لە دەرەوەی ئەم ژوورە زیاتر لە یەک لەسەر سێمان رۆژانە زیاتر لە ٢٠ جار زەردەخەنە دەکەین لە کاتێکدا کەمتر لە ١٤ لەسەدمان رۆژانە کەمتر لە ٥ جار زەردەخەنە دەکەین لە راستیدا ئەوانەی کە سەرنجڕاکێشترین توانای نائاساییان هەیە لە راستیدا مناڵەکانن کە رۆژانە تا ٤٠٠ جار زەردەخەنە دەکەن
Have you ever wondered why being around children, who smile so frequently, makes you smile very often? A recent study at Uppsala University in Sweden found that it's very difficult to frown when looking at someone who smiles. You ask why? Because smiling is evolutionarily contagious, and it suppresses the control we usually have on our facial muscles. Mimicking a smile and experiencing it physically helps us understand whether our smile is fake or real, so we can understand the emotional state of the smiler.
ئایا هەرگیز پرسیوتە بۆچی کاتێ لەگەڵ مناڵاندا بیت کە زۆر زەردەخەنە دەکەن وات لێ دەکەن کە زۆر زەردەخەنە بکەیت؟ لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ئوپسالا لە سوید ئەوەی دۆزیوەتەوە کە زۆر سەختە دەموچاوت مۆن بکەیت کاتێک تەماشای کەسێک دەکەیت کە پێ دەکەنێت دەپرسیت بۆچی؟ چونکە زەردەخەنە لە رووی پەرەسەندنەوە دەگوێزرێتەوە و ئەو کۆنترۆڵە دەبەزێنێت کە ئێمە بە گشتی لەسەر ماسولکەکانی دەموچاومان هەمانە لاساییکردنەوەی پێکەنین و ئەزمونکردنی بە شێوەیەکی جەستەیی یارمەتیمان دەدات تێ بگەین ئایا زەردەخەنەکەمان دەستکردە یان راستەقینەیە کەواتە دەتوانین لە بارە سۆزدارییەکەی ئەو کەسە تێ بگەین کە زەردەخەنە دەکات
In a recent mimicking study at the University of Clermont-Ferrand in France, subjects were asked to determine whether a smile was real or fake while holding a pencil in their mouth to repress smiling muscles. Without the pencil, subjects were excellent judges, but with the pencil in their mouth -- when they could not mimic the smile they saw -- their judgment was impaired.
لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەبارەی لاساییکردنەوە کە لە زانکۆی کلێرمۆنت - فێراندی فرەنسا ئەنجامدراوە داوا لە بەشداران کرا بڕیار بدەن کە ئایا ئەو پێکەنینە راستەقینەیە یان دەستکردە لە کاتێکدا کە دەبو قەڵەمێک لەسەر دەمیان راگرن بۆ ئەوەی ماسولکەکانی پێکەنین سەرکوت بکەن بەبێ قەڵەمەکە، بەشداربووەکان دادوەرێکی زۆر باش بون بەڵام کاتێ قەڵەمەکەیان لە دەمدا بو کاتێ کە نەیاندەتوانی لاسایی ئەو پێکەنینە بکەنەوە کە دەیانبینی حوکمدانەکەیان راست نەبو.
(Laughter)
-پێکەنین
In addition to theorizing on evolution in "The Origin of Species," Charles Darwin also wrote the facial feedback response theory. His theory states that the act of smiling itself actually makes us feel better, rather than smiling being merely a result of feeling good. In his study, Darwin actually cited a French neurologist, Guillaume Duchenne, who sent electric jolts to facial muscles to induce and stimulate smiles. Please, don't try this at home.
سەرەڕای تیۆریزە کردنی پەرەسەندن لە کتێبی "سەرچاوەی جۆرەکان" چارڵس داروین تیۆری کاردانەوە روخسارییەکانیشی نوسیوە تیۆرییەکەی دەڵێت کە خودی کرداری زەردەخەنە لە راستیدا هەستێکی خۆشمان دەداتێ نەک ئەوەی کە تەنیا ئەنجامی ئەوە بێت کە هەستێکی خۆشمان هەیە لە لێکۆڵینەوەکەیدا داروین لە راستیدا دەمارناسێکی فرەنسی باس کردووە بە ناسی گیلاوم دوچێن کە هاندەری ئەلەکترۆنی لە ماسولکەکانی دەموچاو دەبەست بۆ ئەوەی زەردەخەنە دروست بکەن تکایە شتی وا لە ماڵەوە تاقی مەکەنەوە
(Laughter)
-پێکەنین
In a related German study, researchers used fMRI imaging to measure brain activity before and after injecting Botox to suppress smiling muscles. The finding supported Darwin's theory, by showing that facial feedback modifies the neural processing of emotional content in the brain, in a way that helps us feel better when we smile. Smiling stimulates our brain reward mechanism in a way that even chocolate -- a well-regarded pleasure inducer -- cannot match.
لە لێکۆڵینەوەیەکی پەیوەندیداردا لە ئەڵمانیا لێکۆڵەرەوەکان وێنەکانی ئێف ئێم ئار ئاییان بەکارهێنا بۆ ئەوەی چالاکی مێشک بپێون پێش و دوای لێدانی بۆتۆکس بۆ سەرکوتکردنی ماسولکەکانی پێکەنین دۆزینەوەکەیان تیۆرییەکەی داروینی پشتڕاستکردەوە بەوەی دەریخست کە کاردانەوە روخسارییەکان شێوازی کاری دەمارەکان دەگۆڕێت لە پێکهاتەی سۆزداریی مێشک دا بە جۆرێک کە یارمەتیمان دەدات کە کاتێ پێ دەکەنین هەستێکی باشترمان هەبێت زەردەخەنە میکانیزمە خەڵاتبەخشینی مێشکمان دەخاتە گەڕ بە جۆرێک کە تەنانەت شۆکۆلاتیش کە خۆشیبەخشێکی ناسراوە ناتوانێت پێی بگاتەوە
British researchers found that one smile can generate the same level of brain stimulation as up to 2,000 bars of chocolate.
لێکۆڵەرە بریتانییەکان بۆیان دەرکەوتووە کە یەک پێکەنین دەتوانێت هەمان بڕی جوڵاندنی مێشک بەرهەم بهێنیت کە ٢٠٠ پارچە شۆکۆلات بەرهەمی دەهێنێت
(Laughter)
-پێکەنین
Wait -- The same study found that smiling is as stimulating as receiving up to 16,000 pounds sterling in cash.
چاوەڕێ بکە. هەمان لێکۆڵینەوە بۆی دەرکەوتووە کە زەردەخەنە ئەوەندە جوڵێنەرە کە وەک ئەوە وایە ١٦٠٠٠ پاوەندی ئیستەرلینیت بدەنێ
(Laughter)
ئەمە وەک زەردەخەنەی ٢٥ هەزار دۆلاری وایە
That's like 25 grand a smile. It's not bad. And think about it this way: 25,000 times 400 -- quite a few kids out there feel like Mark Zuckerberg every day.
خراپ نیە بەم شێوەیە بیری لێ بکەرەوە ٢٥٠٠٠ کەڕەت ٤٠٠ مناڵێکی زۆر کەم هەن
(Laughter)
کە هەمو رۆژێک خۆیان بە مارک زوکەربێرگ بزانن
And unlike lots of chocolate, lots of smiling can actually make you healthier. Smiling can help reduce the level of stress-enhancing hormones like cortisol, adrenaline and dopamine, increase the level of mood-enhancing hormones like endorphins, and reduce overall blood pressure.
و بە پێچەوانەی برێکی زۆر شۆکۆلاتەوە زەردەخەنەی زیاتر لە راستیدا تەندروستترت دەکات زەردەخەنە دەتوانێت ئاستی هۆرمۆنەکانی هاندەری نیگەرانی کەمبکایەوە وەک کۆلیسترۆڵ و ئەدریناڵین و دۆپامین هۆرمۆنەکانی باشکردنی مەزاجیش بەرز بکاتەوە وەک ئیندۆرفین و بە گشتی فشاری خوێن دادەبەزێنێت
And if that's not enough, smiling can actually make you look good in the eyes of others. A recent study at Penn State University found that when you smile, you don't only appear to be more likable and courteous, but you actually appear to be more competent.
ئەگەر ئەمەش بەس نەبێت زەردەخەنە بەڕاستی وادەکات لە چاوی ئەوانی ترەوە باش دەربکەویت لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی پێن ستەیت دەری خست کە کاتێ زەردەخەنە دەکەیت نەک تەنیا وەک کەسێکی بەڕێز و خۆشەویست دەردەکەویت بەڵکو وا دەردەکەویت کە لێهاتوییت زیاترە
So whenever you want to look great and competent, reduce your stress or improve your marriage, or feel as if you just had a whole stack of high-quality chocolate without incurring the caloric cost, or as if you found 25 grand in a pocket of an old jacket you hadn't worn for ages, or whenever you want to tap into a superpower that will help you and everyone around you live a longer, healthier, happier life, smile.
کەواتە هەرکاتێ ویستت وەک کەسێکی مەزن و لێهاتو دەرکەویت نیگەرانییەکەت کەم بکەرەوە یاخود هاوسەرگیرییەکەت باشتر بکە یاخود وا دابنێ کە بڕێکی زۆر شۆکۆلاتی باشت خواردووە بەبێ ئەوەی بایەخ بە بڕی کالۆرییەکەی بدەیت یاخود وەک ئەوەی کە ٢٥ هەزار دۆلارت دۆزیبێتەوە لە گیرفانی چاکەتێکی کۆنتدا کە سەردەمێکی زۆرە لەبەرت نەکردووە یان هەر کاتێک ویستت توانا نائاساییەکەت بەکاربهێنیت کە یارمەتی خۆت و چواردەورەکەت بدات ژیانێکی زۆرتر و تەندروستتر و دڵخۆشتر بژیت ئەوا زەردەخەنە بکە
(Applause)
-چەپڵە