ڕۆژێکیان، سەرنووسەری ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز ستیڤ لۆپێز کاتێ بەشەقامەکانی لۆس ئەنجلۆسدا پیاسەی دەکرد گوێی لە میوزیکێکی خۆش بوو. سەرچاوەکەشی پیاوێک بوو، پیاوێکی ئەفریقی ئەمریکی، سەرنجڕاکێشی، بەھێزی، بێلانە، کەمانچەیەکی دەژەنی کە تەنھا دوو تەلی پێوە بوو.
One day, Los Angeles Times columnist Steve Lopez was walking along the streets of downtown Los Angeles when he heard beautiful music. And the source was a man, an African-American man, charming, rugged, homeless, playing a violin that only had two strings.
چیرۆکێکتان بۆ دەگێڕمەوە کە زۆرێکتان دەیزانن، چونکە ستیڤ دەبێتە بە سەرچاوەی نووسینی کتێبێک کە دواتر ئەویش کرا بە فیلمێک، کە ڕۆبێرت داونی جونیەر ڕۆڵی ستیڤ لۆپێزی دەبینی و جەیمی فۆکسیش ڕۆڵی ناتانیل ئەنتۆنی ئایەرس دەبینی، جەیمی فۆکسیش ڕۆڵی ناتانیل ئەنتۆنی ئایەرس دەبینی وازی لە پیشەکەی ھێنا بەھۆی تووشبوون بە نەخۆشی شیزۆفرینیا. ناتانیال وازی لە قوتابخانەی جولیارد ھێنا و تووشی شکستبوو، و٣٠ ساڵ دواتر بە بێلانە لەشەقامەکانی سکید ڕۆوی ناوەندی شاری لۆس ئەنجلۆس دا دەژیا. پێشنیار دەکەم کتێبەکەی ستیڤ بخوێننەوە یان تەماشایی فیلمەکەی بکەن تا تێبگەن لەوەی کە نەک تەنھا پەیوەندییکی جوان لەنێوان ئەم دوو پیاوەدا ھەیە ، بەڵکو ئەوەی چۆن میوزیک ئەم پەیوەندییەی دروست کردووە. و لەکۆتایشدا ھەر مۆسیقاژەنیەکەی بوو - بمبوورن بۆ ئەم قسەیەشم کە یارمەتی ناتانێلی دا چیتر لەسەر شەقامەکان نەمێنێتەوە.
And I'm telling a story that many of you know, because Steve's columns became the basis for a book, which was turned into a movie, with Robert Downey Jr. acting as Steve Lopez, and Jamie Foxx as Nathaniel Anthony Ayers, the Juilliard-trained double bassist whose promising career was cut short by a tragic affliction with paranoid schizophrenia. Nathaniel dropped out of Juilliard, he suffered a complete breakdown, and 30 years later he was living homeless on the streets of Skid Row in downtown Los Angeles. I encourage all of you to read Steve's book or to watch the movie to understand not only the beautiful bond that formed between these two men, but how music helped shape that bond, and ultimately was instrumental -- if you'll pardon the pun -- in helping Nathaniel get off the streets.
لەساڵی ٢٠٠٨ دا بەڕێز ئەیرسم بینی، ٢ساڵ لەمەوپێش،لە ھۆڵی کۆنسێرتی واڵت دیزنی. کەگوێی لە ژەنینێکی ئاوازی ژمارە یەکەم و چوارەمی بێتھۆڤن بووبوو، ھاتە پشتی شانۆ و خۆی ناساند. بە ڕووخۆشی و سادەییەکی زۆرەوە قسەی لەسەر یۆیۆما و ھیلاری کلینتن دەکرد ولەسەرتیمی دۆدجێرناگەن بە پاڵەوانی بەیسبۆڵ ھەمووشی لەبەرئەو ئەدایەی کەمانچەژەنەکە بوو لەکۆتا ژەنینی ئاوازی چوارەمی بیتھۆڤن دا. قسەمان لەسەر میوزیک کرد،وچەند ڕۆژێک دواتر ئیمەیڵێکم لەلایەن ستیڤەوە پێگەشت کە نووسرابوو ناتانێڵ حەزی بە وەرگرنی وانەی کەمانچە بوو لەگەڵ من.
I met Mr. Ayers in 2008, two years ago, at Walt Disney Concert Hall. He had just heard a performance of Beethoven's First and Fourth symphonies, and came backstage and introduced himself. He was speaking in a very jovial and gregarious way about Yo-Yo Ma and Hillary Clinton and how the Dodgers were never going to make the World Series, all because of the treacherous first violin passage work in the last movement of Beethoven's Fourth Symphony. And we got talking about music, and I got an email from Steve a few days later saying that Nathaniel was interested in a violin lesson with me.
، پێویستە ئاماژەبدەم کەناثانیال چارەسەرییەکانی ڕەت دەکردەوە چونکە چارەسەرییەکانی بە کارەبا و دەرمانی ثۆرۆزاین و کەلپچە لەدەست کردن بوو، و ئەو برینە بۆ ھەمووتەمەنی لەگەڵی ماوەتەوە. بەڵام لەئەنجامدا ئێستا ئەگەری تووشبوونی بە نیشانەکانی شیزۆفرینیا ھەیە. خراپترین حاڵەتیش کە تیای دەربکەوێت بریتییە توڕەبوونێکی لەحەد بەدەری پاشان دیارنەمانی بۆ چەند ڕۆێک، سەرگەردانی شەقامەکانی سکید ڕۆو دەبوو، ڕووبەڕووی ترسەکانی دەبوویەوە ، لەگەڵ ئازارەکانی مێشکی خۆی کە بەسەریا دەھات.
Now, I should mention that Nathaniel refuses treatment because when he was treated it was with shock therapy and Thorazine and handcuffs, and that scar has stayed with him for his entire life. But as a result now, he is prone to these schizophrenic episodes, the worst of which can manifest themselves as him exploding and then disappearing for days, wandering the streets of Skid Row, exposed to its horrors, with the torment of his own mind unleashed upon him.
ناتانیال لە حاڵەتێکی ئەوەندە خراپدا بوو کاتێک دەستمان بە یەکەم وانە کرد لە ھۆڵی کۆنسێرتی واڵت دیزنی جۆرە درەوشانەوەیەکی شێتانە لە چاویەکانیادا بوو، ونبوو بوو قسەی لەسەر ئەھریمەنێکی نادیارو و دواکەڵ دەکرد، و کەچۆن یەکێک لە کاتی خەوتنیدا ژەھراوی دەکرد.
And Nathaniel was in such a state of agitation when we started our first lesson at Walt Disney Concert Hall -- he had a kind of manic glint in his eyes, he was lost. And he was talking about invisible demons and smoke, and how someone was poisoning him in his sleep.
منیش ترسابووم، لەخۆم نا ، بەڵام دەترسام لەوەی ئەو لەدەست دەدەم، کە لە نێو یەکێک لە حەڵەتەکانیدا نقوم ببێت، و منیش پەیوەندی ئەو لەگەڵ کەمانچەدا تێک بدەم ئەگەر باسی نۆتەی سکاڵس و ئارپیجیۆس و شێوەکانی تری زانستی فێرکاری کەمانچە بکەم. «پێکەنین» بۆیە دەستم بە ژەنین کرد. وە یەکەم ئاوازی کۆنسێرتی کەمانچەی بیتھۆڤنم ژەنی.
And I was afraid, not for myself, but I was afraid that I was going to lose him, that he was going to sink into one of his states, and that I would ruin his relationship with the violin if I started talking about scales and arpeggios and other exciting forms of didactic violin pedagogy. (Laughter) So, I just started playing. And I played the first movement of the Beethoven Violin Concerto.
ئەوکاتەی کە خەریکی ژەنین بووم، تێگەشم کە گۆڕانكارییەکی گەورە لە چاوی ناتانیال دا دروست دەبوو. وەک ئەوە بوو دەرمانێکی نادیاری پێبدەیت، کارلێکێکی کیمیایی، کە ژەنینی میوزیکەکەی من کارلێکەرەکەی بووبێت. و ئەو توڕەییەی ناتانیال گۆڕا بۆ تێگەیشتنێک، حەزێکی زۆری زانین ومیھرەبانی. لە پڕێکدا کەمانچەکەی ھەڵگرت و لەڕێی گوێگرتنیەوە، دەستی کرد بە ژەنینی، ھەندێک پارچەی کۆنسێرتی کەمانچەکە داوایکردئاوازی موزیکژەنەکانی وەکـ،مەندلسن، چێکۆڤسکی وسیبلیەس بژەنم. ودەستمان کرد بە باسکردنی میوزیک لە باخەوە بۆ میوزیک ژەنەکانی بیتھۆڤن و برامس، بڕۆکنەر وئەوانەی بە پیتی بی دەستی پێدەکرد. لە بارتۆکەوە، بۆ ئێسا پێکا سالۆنێن.
And as I played, I understood that there was a profound change occurring in Nathaniel's eyes. It was as if he was in the grip of some invisible pharmaceutical, a chemical reaction, for which my playing the music was its catalyst. And Nathaniel's manic rage was transformed into understanding, a quiet curiosity and grace. And in a miracle, he lifted his own violin and he started playing, by ear, certain snippets of violin concertos which he then asked me to complete -- Mendelssohn, Tchaikovsky, Sibelius. And we started talking about music, from Bach to Beethoven and Brahms, Bruckner, all the B's, from Bartók, all the way up to Esa-Pekka Salonen.
و تێگەیشتم ئەو تەنها زانیاری تەواوی لەسەر میوزیک نەبوو. ئەوەندە بە ئەم میوزیکەوە پەیوەست بوو، گەیشتبووە ئاستێکی تاکەکەسی بە جۆرێک پەرۆشی و تێگەشتنەوە قسە دەکرد کەلەگەڵ ھاوپۆلەکانم لە ئۆکێسترای لۆس ئەنجلۆس باسم دەکرد. لەڕێی ژەنینی میوزیک و باسکردنی میوزیکەوە، ئەم پیاوە گۆڕا لە پیاوێکی بە گومان و تێکچووەوە کەلە شەقامەکانی لۆس ئەنجلسەوە ھاتووە بۆ ژەنیارێکی مەشقکپێکراوی بەڕێز و پسپۆڕ، زیرەکی قوتابخانەی جولیارد
And I understood that he not only had an encyclopedic knowledge of music, but he related to this music at a personal level. He spoke about it with the kind of passion and understanding that I share with my colleagues in the Los Angeles Philharmonic. And through playing music and talking about music, this man had transformed from the paranoid, disturbed man that had just come from walking the streets of downtown Los Angeles to the charming, erudite, brilliant, Juilliard-trained musician.
میوزیک دەرمانە . میوزیک دەمانگۆڕێت. وبۆ ناتانیال، میوزیک ژیرییە. موزیک وای لێدەکا لەڕێی خەیاڵەوە بیری بگۆڕێ وەهمەکان و شێوەیان لەڕێگەی خەیاڵ و داهێنانەکانیەوە. بۆ ڕاستی . ئەمەش هەڵهاتنێکە لە ئازارەکانی. تێگەشتم ئەمە کرۆکی ھونەرە. لەبەر ئەم ھۆکارە ئێمە میوزیکمان دروست کرد، کە شتێکە لە دەرەوە وەریدەگرین کە لەناخی هەمووماندا هەیە. هەستەکانمان، ولەڕێی هونەرەوە، لەڕێی داھێنانەکانمانەوە ، ئەو ھەستانەمان دەکەین بە ڕاستی. و ڕاستی ئەو دەربڕینەش دەگات بە هوموومان دەمانجوڵێنێت، ھانماندەدات، کۆماندەکاتەوە.
Music is medicine. Music changes us. And for Nathaniel, music is sanity. Because music allows him to take his thoughts and delusions and shape them through his imagination and his creativity, into reality. And that is an escape from his tormented state. And I understood that this was the very essence of art. This was the very reason why we made music, that we take something that exists within all of us at our very fundamental core, our emotions, and through our artistic lens, through our creativity, we're able to shape those emotions into reality. And the reality of that expression reaches all of us and moves us, inspires and unites us.
بۆ ناتنال، میوزیک گەڕانیەوە نێو ھاوڕێکانی. ھێزە ڕزگارکەرەکەی میوزیک گەڕانیەوە نێو خێزانی میوزیک ژەنەکان کە لێی تێدەگەشتن، تواناکانیان دەزانی و ڕێزیان لێدەگرت. و من ھەمیشە لەگەڵ ناتانیال میوزیک دروست دەکەم، جا لە ھۆڵی کۆنسێرتی واڵت دیزنی بین یان لە شەقامی سکیدڕۆو،ئەوم بیردەخاتەوە کە بۆچی من بووم بە میوزیک ژەن. سوپاس «چەپڵە»
And for Nathaniel, music brought him back into a fold of friends. The redemptive power of music brought him back into a family of musicians that understood him, that recognized his talents and respected him. And I will always make music with Nathaniel, whether we're at Walt Disney Concert Hall or on Skid Row, because he reminds me why I became a musician. Thank you. (Applause)
بڕۆنۆ جیوسانی : سوپاس ڕۆبەر گوپتا. «چەپڵە»
Bruno Giussani: Thank you. Thanks. Robert Gupta. (Applause)
ڕۆبەرت گوپتا: ئێستا ئاوازێک دەژەنم کەلە شەلۆژەنەکانم وەرگرتووە بۆیە بمبوورم.
Robert Gupta: I'm going to play something that I shamelessly stole from cellists. So, please forgive me.
«پێکەنین» «موزیک»
(Laughter) (Music)