I have spent my entire life either at the schoolhouse, on the way to the schoolhouse, or talking about what happens in the schoolhouse.
هەموو تەمەنم یان لە قوتابخانە بەسەر بردووە، یان لە ڕێگای قوتابخانە، یان لە باسکردنی ئەوەی چی ڕوودەدات لە قوتابخانە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Both my parents were educators, my maternal grandparents were educators, and for the past 40 years, I've done the same thing. And so, needless to say, over those years I've had a chance to look at education reform from a lot of perspectives. Some of those reforms have been good. Some of them have been not so good. And we know why kids drop out. We know why kids don't learn. It's either poverty, low attendance, negative peer influences... We know why. But one of the things that we never discuss or we rarely discuss is the value and importance of human connection. Relationships.
دایکم و باوکیشم لە بواری خوێندندا کاریان دەکرد، دایک و باوکی دایکیشم بەهەمان شێوە، و منیش ٤٠ ساڵی ڕابردوو، هەمان شتم کردووە. بۆیە، هەرچەند پێویستیش ناکات بیڵێم، بەدرێژایی ئەو ساڵانە دەرفەتی ئەوەم هەبووە سەیری چاکسازییەکانی بواری فێربوون بکەم لە چەندین ڕووانگەوە. هەندێک لەو چاکسازییانە باش بوون. هەندێکیان ئەوەندە باش نەبوون. و دەزانین منداڵان بۆچی واز لە قوتابخانە دەهێنن. دەزانین بۆچی ئەو منداڵانە فێرنابن. یان هەژارییە، یان کەمی ئامادەبوون، یان کاریگەری خراپی هاوڕێکانی... دەزانین بۆچی. بەڵام یەکێک لەو شتانەی کە قەت باسی ناکەین یان بە دەگمەن باسی دەکەین بەها و گرنگی پەیوەندی مرۆڤییە. پەیوەندییەکان.
James Comer says that no significant learning can occur without a significant relationship. George Washington Carver says all learning is understanding relationships. Everyone in this room has been affected by a teacher or an adult. For years, I have watched people teach. I have looked at the best and I've looked at some of the worst.
جەیمس کۆمەر دەڵێت هیچ فێربوونێکی بەرچاو ڕوونادات بەبێ پەیوەندییەکی بەرچاو. جۆرج واشینگتۆن کارڤەر دەڵێت هەموو فێربوونێک تێگەشتنە لە پەیوەندییەکان. هەموو ئامادەبووانی ئێرە لەلایەن گەورەیەک یان مامۆستایەکەوە کاری کراوەتە سەر بۆ چەندین ساڵ، سەیری وانەوتنەوەی خەڵکم کردووە. سەیری باشترینەکانم کردووە و سەیری خراپترینەکانیشم کردووە.
A colleague said to me one time, "They don't pay me to like the kids. They pay me to teach a lesson. The kids should learn it. I should teach it, they should learn it, Case closed."
جارێکیان هاوپیشەیەک پێی وتم، "بۆ ئەوە پارەم نایەنێ منداڵەکانم خۆشبوێت. بۆ ئەوە پارەم دەدەنێ وانەکە بڵێمەوە منداڵەکان پێویستە فێربنن من دەبێت وانەکە بڵێمەوە، و ئەوانیش پێویستە فێربن، هەر ئەوەندە."
Well, I said to her, "You know, kids don't learn from people they don't like."
منیش پێم وت، "دەزانیت چۆنە، منداڵان هیچ لەوانەوە فێرنابن کە خۆشیان ناوێن."
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
She said, "That's just a bunch of hooey."
ئینجا وتی، "ئەوە تەنیا قسەی پڕووپووچە."
And I said to her,
منیش پێم وت،
"Well, your year is going to be long and arduous, dear."
"باشە ساڵەکەت درێژ و سەخت دەبێت ئازیزم."
Needless to say, it was. Some people think that you can either have it in you to build a relationship, or you don't. I think Stephen Covey had the right idea. He said you ought to just throw in a few simple things, like seeking first to understand, as opposed to being understood. Simple things, like apologizing. You ever thought about that? Tell a kid you're sorry, they're in shock.
پێویست ناکا ئەمەش بڵێم. هەندێک کەس وا بیردەکەنەوە یان لە ناختدایە بتوانیت پەیوەندی بنیات بنێیت، یان لە ناختدا نییە. پێموابێت ستیڤن کۆڤی بیرۆکە درووستەکەی هەبووە. وتی کە پێویستە لە چەند شتێکی سادەوە دەستپێبکەیت، وەک ئەوەی هەوڵی تێگەشتن بدەیت، بە پێچەوانەی ئەوەی بتەوێ لێتتێبگەن. شتی سادەی تری، وەک پۆزش هێنانەوە. قەت بیرتان لەوە کردووەتەوە؟ بە منداڵێک بڵێ داوای لێبوردن دەکەم، یەکسەر ئەتاسێت پێی.
(Laughter)
(پێکەنین)
I taught a lesson once on ratios. I'm not real good with math, but I was working on it.
جارێکیان وانەیەکم دەوتەوە لەسەر ڕێژەکان. هەرچەندە زۆر باشنیم لە بیرکاریدا، بەڵام کارم لەسەر دەکرد.
(Laughter)
(پێکەنین)
And I got back and looked at that teacher edition. I'd taught the whole lesson wrong.
ئینجا هاتمەوە و سەیری چاپی وانەی مامۆستایەکم کرد. هەموو وانەکەم بە هەڵە وتبووەوە.
(Laughter)
(پێکەنین)
So I came back to class the next day and I said, "Look, guys, I need to apologize. I taught the whole lesson wrong. I'm so sorry."
بۆیە ڕۆژی دواتر هاتمەوە بۆ پۆلەکە و وتم، "سەیرکەن، مناڵینە، پێویستە داوای لێبوردن بکەم. هەموو وانەکەم بە هەڵە پێوتوونەتەوە. زۆر داوای لێبوردن دەکەم."
They said, "That's okay, Ms. Pierson. You were so excited, we just let you go."
وتیان، "کێشە نییە، مامۆستا پیرسن. زۆر بە گەرمییەوە وانەت دەوتەوە، حەزمان کرد بەردەوامبیت."
I have had classes that were so low, so academically deficient, that I cried. I wondered, "How am I going to take this group, in nine months, from where they are to where they need to be? And it was difficult, it was awfully hard. How do I raise the self-esteem of a child and his academic achievement at the same time?
هەندێک پۆلم هەبووە زۆر خراپ بوون، ئاستی زانیارییان ئەوەندە کەم بووە، گریاوم وتوومە، "باشە چۆن ئەم پۆلە لە نۆ مانگا، لەو ئاستەوە کە ئێستا تێیدان بەرەو ئاستی پێویست بەرم؟ زۆر قوریش بوو، لە ڕادەبەدەر. چۆن بڕوابەخۆبوونی منداڵێک و لە هەمان کاتدا ئاستی ئەکادیمی منداڵەکەم زیاد بکردایە؟
One year I came up with a bright idea. I told all my students, "You were chosen to be in my class because I am the best teacher and you are the best students, they put us all together so we could show everybody else how to do it."
ساڵێکیان بیرۆکەیەکی زۆر باشم بۆهات. بە خوێندکارەکانم وت، "ئێوە بۆیە هەڵبژێردراون بۆ ئەم پۆلە چونکە من باشترین مامۆستام و ئێوەش باشترین خوێندکارن، هەموومانیان کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی نیشانی هەمووانی بدەین چۆن سەرکەوتوو بین."
One of the students said, "Really?"
یەکێک لە خوێندکارەکان وتی، "بەڕاست؟"
(Laughter)
(پێکەنین)
I said, "Really. We have to show the other classes how to do it, so when we walk down the hall, people will notice us, so you can't make noise. You just have to strut."
وتم، "بەڕاستمە. پێویستە نیشانی پۆلەکانی تری بدەین چەند سەرکەوتوو ئەبین، بۆ ئەوەی کە بە ڕاڕەوەکاندا ڕۆشتین هەمووان سەیرمان بکەن، نەک پێویست بکات دەنگ درووست بکەین. تەنیا بە لەخۆڕازیبوونەوە بڕۆین."
(Laughter)
(پێکەنین)
And I gave them a saying to say: "I am somebody. I was somebody when I came. I'll be a better somebody when I leave. I am powerful, and I am strong. I deserve the education that I get here. I have things to do, people to impress, and places to go."
ئینجا وتەیەکم پێوتن بۆ ئەوەی بیڵێنەوە: من کەسێکم. کەسێک بووم کە هاتم. کەسێکی باشتر دەبم دوای ڕۆشتنم. من بەهێزم، و من بەتوانام. شایەنی ئەو فێرکردنەم کە لێرە پێم دەدرێت. شتی زۆر هەیە بیکەم، و خەڵکی زۆر هەیە سەرنجیان ڕاکێشم، و شوێنی زۆر هەیە بچم بۆی."
And they said, "Yeah!"
ئینجا وتیان. "بەڵێ!"
(Laughter)
(پێکەنین)
You say it long enough, it starts to be a part of you.
ئەوەندە زۆر دەیڵێیتەوە، ئیتر دەبێت بە بەشێک لەخۆت.
(Applause)
(پێکەنین)
I gave a quiz, 20 questions. A student missed 18. I put a "+2" on his paper and a big smiley face.
تاقیکردنەوەیەکی کورتم کردن، ٢٠ پرسیار بوو. خوێندکارێک ١٨ی نەزانیبوو منیش "٢+" م خستە سەر کاغەزەکەی لەگەڵ دەم و چاوێکی زەردەخەنە.
(Laughter)
(پێکەنین)
He said, "Ms. Pierson, is this an F?"
ئینجا وتی، "مامۆستا پیرسن، ئەمە کەوتنە؟"
I said, "Yes."
وتم، "بەڵێ."
(Laughter)
(پێکەنین)
He said, "Then why'd you put a smiley face?"
ئینجا وتی، "باشە کەواتە بۆچی دەم و چاوی زەردەخەنەت خستووەتە سەر؟"
I said, "Because you're on a roll. You got two right. You didn't miss them all."
منیش وتم، "چونکە لە باشتر بووندایت. دووانت ڕاست وەڵامداوەتەوە. لە هەموویا هەڵەت نەکردووە."
(Laughter)
(پێکەنین)
I said, "And when we review this, won't you do better?"
ئینجا وتم، "کە بەسەر ئەمەدا چووینەوە، باشتر نابیت تیایدا؟"
He said, "Yes, ma'am, I can do better."
وتی، "بەڵێ مامۆستا، دەتوانم باشتر بم."
You see, "-18" sucks all the life out of you. "+2" said, "I ain't all bad."
دەزانن، "١٨-" یەکسەر هیچ هیوایەکت ناهێڵێت. "٢+" ئەوەندە خراپ نابێت.
For years, I watched my mother take the time at recess to review, go on home visits in the afternoon, buy combs and brushes and peanut butter and crackers to put in her desk drawer for kids that needed to eat, and a washcloth and some soap for the kids who didn't smell so good. See, it's hard to teach kids who stink.
بۆ چەندین ساڵ، ئاگام لە دایکم بووە کاتی پشووی وەردەگرت بۆ پیاچوونەوە، دوای نیوەڕوان بە سەردانی ماڵان دەڕۆشت، فڵچە و شانەی دەکڕی و هەروەها کەرە و پسکیت بۆ ئەوەی بیخاتە چەکمەجەکەیەوە بۆ منداڵەکانی برسیان دەبوو، و جل و سابوونیش بۆ منداڵەکانی بۆنی خۆشیان لێوە نەدەهات. قورسە ئەو منداڵانە فێربکەیت کە بۆنی ناخۆشیان لێدێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
And kids can be cruel. And so she kept those things in her desk, and years later, after she retired, I watched some of those same kids come through and say to her, "You know, Ms. Walker, you made a difference in my life. You made it work for me. You made me feel like I was somebody, when I knew, at the bottom, I wasn't. And I want you to just see what I've become."
منداڵانیش دەکرێت قسەیان ناخۆشبێت. بۆیە ئەو شتانەی لە چەکمەجەکەدا هەڵدەگرت، و چەند ساڵێک دواتر، دوای خانەنشین بوونی، هەندێک لە هەمان ئەو منداڵانەم دەبینی دەهاتن و پێیان دەوت، "دەزانی مامۆستا ۆڵکەر، جیاوازییەکت درووست کرد لە ژیانمدا. واتلێکردم سەرکەوتوو بم. واتلێکردم هەست بکەم کە کەسێکم، کە لە ناخەوە دەمزانی کە کەس نیم. ئینجا دەمەوێ ئێستا ببینیت بوو بە چۆن کەسێک."
And when my mama died two years ago at 92, there were so many former students at her funeral, it brought tears to my eyes, not because she was gone, but because she left a legacy of relationships that could never disappear.
دوو ساڵ لەمەوبەریش کە دایکم لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا مرد، چەندین خوێندکاری پێشتری خۆی لە پرسەکەیدا بوون، چاوەکانی پڕ کردم لە فرمێسک، نەک لەبەر ئەوەی بەجێی هێشتین، بەڵکو لەبەر ئەوەی میراتییەک لە پەیوەندی جوانی بەجێهێشت کە قەت لەناوناچێت.
Can we stand to have more relationships? Absolutely. Will you like all your children? Of course not.
دەتوانین پەیوەندی زیاتر بنیات بنێین؟ بەدڵنیاییەوە. هەموو منداڵەکانت خۆش دەوێت؟ بێگومان نەخێر.
(Laughter)
(پێکەنین)
And you know your toughest kids are never absent.
دەشزانیت کە خۆڕاگرترین منداڵەکانی پۆلەکەت قەت ئامادەنەبوونیان نابێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
Never. You won't like them all, and the tough ones show up for a reason. It's the connection. It's the relationships. So teachers become great actors and great actresses, and we come to work when we don't feel like it, and we're listening to policy that doesn't make sense, and we teach anyway. We teach anyway, because that's what we do.
قەت. هەموویان بەدڵ نابێت، و خۆڕاگرەکان لەبەر هۆکارێک یەن. پەیوەندییەکەیە. پێکەوە ئاشنابوونەکەیە. هەتا هەموو منداڵەکانیشتان خۆش نەوێت قەت ناتوانن وەک پێویست فێربن مامۆستاکان دەبن بە ئەکتەر و ژنە ئەکتەری گەورە، و کە حەزمان پێی نابێت نایەین بۆ سەر ئیش، و گوێ لە هەندێک پەیڕەو دەگرین کە هیچ ڕێیان تێناچێت، و هەر وانەکەش دەڵێینەوە. هەرچۆنێک بێت دەیڵێینەوە، چونکە ئەوە بە ئیشی خۆمان دەزانین.
Teaching and learning should bring joy. How powerful would our world be if we had kids who were not afraid to take risks, who were not afraid to think, and who had a champion? Every child deserves a champion, an adult who will never give up on them, who understands the power of connection, and insists that they become the best that they can possibly be.
وانەوتنەوە و فێرکردن پێویستە شادی دەهێنێت. جیهانەکەمان چەندێک بەهێز دەبێت ئەگەر منداڵەکانمان نەترسن لەوەی مەترسی نەگرنە بەر، لە بیرکردنەوە نەترسن، و پاڵەوانێکیان هەبێت؟ هەموو منداڵێک شایەنی ئەوەیە پاڵەوانێکی هەبێت، گەورەیەک کە قەت کۆڵ نەیات لەسەریان، کە لە هێزی پەیوەندی تێبگات، سووربێت لەسەر ئەوەی کە دەتوانن ببن بە باشترین کەس.
Is this job tough? You betcha. Oh God, you betcha. But it is not impossible. We can do this. We're educators. We're born to make a difference.
ئەم کارە قوورسە؟ بێگومان ئای خوایە، بێگومان قورسە. بەڵام مەحاڵ نییە. دەتوانین ئەمە بکەین. ئێمە مامۆستاین. بۆ ئەوە کراوین جیاوازی درووست بکەین.
Thank you so much.
زۆر سوپاس بۆ هەمووتان.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)