لە ڕاستیدا بابەتێکی دوو کاتژمێریی بۆ خوێندکارانی ئامادەیی پێشکەشی دەکەم، کورتی دەکەمەوە بۆ سێ دەقیقە. کە باس لە یەک رۆژ دەکات لە فڕۆکەدا، کە بە ڕێگاوە بوم بۆ تێد، حەوت ساڵ لەمەوپێش. لە جێگاکەی تەنیشت منەوە خوێندکارێکی ئامادەیی بوو، هەرزەکارێك، بە ڕاستی لە خێزانێکی هەژارەوە هاتبوو. دەیویست شتێک لە ژیانیدا پێکەوە بنێ چەند پرسیارێکی کەمی ئاسانی لێکردم. وتی، ''چی ڕابەریت دەکات بۆ سەرکەوتن؟'' لە ڕاستیدا هەستێکی خراپم هەبوو،
This is really a two-hour presentation I give to high school students, cut down to three minutes. And it all started one day on a plane, on my way to TED, seven years ago. And in the seat next to me was a high school student, a teenager, and she came from a really poor family. And she wanted to make something of her life, and she asked me a simple little question. She said, "What leads to success?" And I felt really badly,
لەبەرئەوەی نەمتوانی وەڵامێکی باشی بدەمەوە. دابەزیم لە فڕۆکەکە، و هاتم بۆ (تێد). و وام دەزانی، من لە ناوەڕاستی ژورێکدام کە خەڵکی سەرکەوتووی تیادایە! کەواتە بۆ پرسیاریان لێ نەکەم کە چی یارمەتی داون سەربکەون، بە منداڵەکان بڵێم؟ کەواتە گوێبگرن، دوای حەوت ساڵ، و ٥٠٠ چاو پێکەوتن، پێتان دەڵێم کە چی بەڕاستی ڕێبەریت دەکات بۆ سەرکەوتن
because I couldn't give her a good answer. So I get off the plane, and I come to TED. And I think, jeez, I'm in the middle of a room of successful people! So why don't I ask them what helped them succeed, and pass it on to kids? So here we are, seven years, 500 interviews later, and I'm going to tell you what really leads to success
کە کارمەندانی (تێد) کردویانە یەکەم شت سۆزی بەتین. فریمان تۆماس وتویەتی، ''من سوز بەڕێوەم دەبات.''
and makes TEDsters tick. And the first thing is passion. Freeman Thomas says, "I'm driven by my passion."
کارمانەدانی (تێد)، هۆکاری کارکردنیان لەوێ خۆشەویستییە نەک پارە> کارۆل کۆلێتا وتویەتی، '' پارە دەدەم بە کەسێك ئەوە بکات کە من دەیکەم.'' وە شتە خۆشەکە ئەوەیە:
TEDsters do it for love; they don't do it for money. Carol Coletta says, "I would pay someone to do what I do." And the interesting thing is:
ئەگەر بە خۆشەویستییەوە کار بکەیت، بە هەر شێوەیەك بێت پارەت هەر دەست دەکەوێت. ئیش! ڕوثرت مێردۆچ پێی وتم، ''هەموو ئیشێك قورسە. هیچ شتێك ئاسان دەست ناکەوێت. بەڵام هەموو ئیشێك خۆشی تیایە.''
if you do it for love, the money comes anyway. Work! Rupert Murdoch said to me, "It's all hard work. Nothing comes easily. But I have a lot of fun."
وتی خۆشی تیادایە؟ ڕوپێرت؟ بەڵێ! (پێکەنین)
Did he say fun? Rupert? Yes! (Laughter)
کارمەندانی (تێد) بۆ خۆشی کار دەکەن. وە بە ڕاستیش کار دەکەن. بۆم دەرکەوت، ئەوان بە کارکردنەوە ئالودە نەبوون بەڵکو کارکردنیان خۆشدەوێت. (پێکەنین) باشە! (چەپڵەڕێزان)
TEDsters do have fun working. And they work hard. I figured, they're not workaholics. They're workafrolics. (Laughter) Good! (Applause)
ئەلێکس گاردن وتویەتی،''بۆ ئەوەی سەرکەوتووبیت، ئیشێك بکە
Alex Garden says, "To be successful, put your nose down in something
زۆر بەباشی کاری تیادا بکە.''
and get damn good at it."
ئەمە جادوو نییە؛ ئەمە کارپێکردنە، کارپێکردن، کارپێکردن.
There's no magic; it's practice, practice, practice.
هەروەها وورد بونەوەش. نۆرمان جیوسۆن پێی وتم، ''بە بڕوای من سەرکەوتن بە ووربونەوەو خۆتەرخان کردن دەبێت بۆ یەک کار.'' هەروەها خۆماندووکردن! دەڤید گالۆ وتویەتی، خۆت ماندووبکە.
And it's focus. Norman Jewison said to me, "I think it all has to do with focusing yourself on one thing." And push! David Gallo says, "Push yourself.
جەستەی، فیکری، پێویستە خۆت ماندوو، ماندوو، ماندووبکەی.'' پێویستە خۆت لە شەرم و شك لە خۆبوون ڕزگار بکەیت. گۆڵدی هاون وتویەتی، ''هەمیشە شكم لە خۆم بووە.
Physically, mentally, you've got to push, push, push." You've got to push through shyness and self-doubt. Goldie Hawn says, "I always had self-doubts.
ئەوەندە باش نەبووم؛ ئەوەندە زیرەکیش نەبووم. بڕوام نەبوو کە بتوانم سەرکەوتوو بم.'' هەمیشە ئاسان نییە کە خۆت ماندوو بکەیت، هەر لەبەر ئەوەشە کە دایکان دروست کراون. (پێکەنین) (چەپڵەڕێزان)
I wasn't good enough; I wasn't smart enough. I didn't think I'd make it." Now it's not always easy to push yourself, and that's why they invented mothers. (Laughter) (Applause)
فرانك جیری-- فرانك جیری پێی وتم، ''دایکم پاڵنەرم بوو.'' (پێکەنین) خزمەت کردن! شێروین نیولاند وتویەتی، ''ئەوە شەرەفێکی گەورەیە وەک دوکتۆرێک خزمەت بکەم.''
Frank Gehry said to me, "My mother pushed me." (Laughter) Serve! Sherwin Nuland says, "It was a privilege to serve as a doctor."
زۆریک لە منداڵان دەیانەوێت ببن بە ملیۆنێر. یەکەم شت من دەڵێم ئەوەیە:
A lot of kids want to be millionaires. The first thing I say is:
''باشە، تۆ ناتوانیت خزمەتی خۆت بکەیت؛
"OK, well you can't serve yourself;
تۆ پێویستە خزمەتی شتە بە نرخەکانی کەسانی تر بکەیت. لەبەر ئەوەی ئەوە ئەو ڕێگەیەیە کە بەڕاستی خەڵك پێی دەوڵەمەند دەبن.'' بیرۆکە! کارمەندی(تێد) بیڵ گەیتس وتویەتی، ''بیرۆکەیەکم هەیە:
you've got to serve others something of value. Because that's the way people really get rich." Ideas! TEDster Bill Gates says, "I had an idea:
دامەزراندنی یەکەم کۆمپانیا بۆ بەرنامەی کۆمپیوتەری بچوك.''
founding the first micro-computer software company."
من دەڵێم ئەوە بیرۆکەیەکی زۆر جوان بووە. ئەگەر خاوەنی بیرۆکەی داهێنەرانە بیت، هیچ جادوویەکی تێدا نی یە --
I'd say it was a pretty good idea. And there's no magic to creativity in coming up with ideas --
تەنها تەنها بە ئەنجام گەیاندنی چەند کارێکی ئاسانە. من چەند بەڵگەیەکتان دەدەمێ. بەردەوام بوون! جۆی کراوس وتویەتی، ''بەردەوامی هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنەکانمانە.'' ئەگەر شکستیش بهێنین. پێویستە هەر بەردەوام بین!
it's just doing some very simple things. And I give lots of evidence. Persist! Joe Kraus says, "Persistence is the number one reason for our success." You've got to persist through failure. You've got to persist through crap!
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت "ڕەخنەمان لێبگیرێت، زۆرلێکردن، بەرپەرچیش بدرێینەوە." (پێکەنین) کەواتە، وەڵامی ئەم پرسیارە ئاسانە: ٤٠٠٠ دۆلار بدە ئینجا وەرە بۆ تێد. (پێکەنین) یاخود واز لەوەیان بێنە، هەشت شتەکە بکە، و بڕوات بە من هەبێت، ئەمە هەشت شتی گەورەیە کە ڕێبەریت دەکات بۆ سەرکەوتن. سوپاس کارمەندانی تێد بۆ هەموو چاوپێکەوتنەکانتان! (چەپڵەڕێزان)
Which of course means "Criticism, Rejection, Assholes and Pressure." (Laughter) So, the answer to this question is simple: Pay 4,000 bucks and come to TED. (Laughter) Or failing that, do the eight things -- and trust me, these are the big eight things that lead to success. Thank you TEDsters for all your interviews! (Applause)