On Mondays and Thursdays, I learn how to die. I call them my terminal days. My wife Fernanda doesn't like the term, but a lot of people in my family died of melanoma cancer and my parents and grandparents had it. And I kept thinking, one day I could be sitting in front of a doctor who looks at my exams and says, "Ricardo, things don't look very good. You have six months or a year to live."
ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە، فێر ئەبم چۆن بمرم. پێیان ئەڵێم ڕۆژەکانی کۆتاییم. فێرناندای هاوسەرم دەستەواژەکەی بەدڵ نییە، بەڵام چەندین کەسێکی خێزانەکەم بە شێرپەنجەی خاڵی ڕەش مردوون و دایکم و باوکم و نەنکم و باپیریشم نەخۆشییەکەیان هەبووە. مینش هەر بیرم ئەکردەوە، ڕۆژێک یەت منیش لەبەردەمی پزیشکێکا دانیشم سەیری پشکنینەکانم بکات و بڵێت، "ریکاردۆ، شتەکان زۆر لە باش ناچن. شەش مانگ یان ساڵێکت ماوە لە ژیانا."
And you start thinking about what you would do with this time. And you say, "I'm going to spend more time with the kids. I'm going to visit these places, I'm going to go up and down mountains and places and I'm going to do all the things I didn't do when I had the time." But of course, we all know these are very bittersweet memories we're going to have. It's very difficult to do. You spend a good part of the time crying, probably. So I said, I'm going to do something else.
تۆش دەست ئەکەیت بە بیرکردنەوە لەوەی لەم کاتەیا کە ماوتە چی ئەکەیت. و ئەڵێیت، "کاتی زیاتر بەسەر ئەبەم لەگەڵ مناڵەکانما. سەردانی ئەم شوێنانە ئەکەم، بەسەر شاخەکانا یەم و ئەچم و ئەچم هەموو ئەو شتانە ئەکەم کە پێشتر کاتم نەبووە بیانکەم." بەڵام بێگومان، هەموومان ئەزانین ئەمانە یادەوەرییەکان ئەبن کە تاڵ و شیرینیش ئەبن. کردنی زۆر قورس ئەبێت. لەوانەیە بەشێکی باشی کاتەکە لە گریانا بەسەر بەریت. بۆیە وتم، من شتێکی تر ئەکەم.
Every Monday and Thursday, I'm going use my terminal days. And I will do, during those days, whatever it is I was going to do if I had received that piece of news. (Laughter)
هەموو دووشەممەیەک و پێنج شەممەیەک، ڕۆژەکانی کۆتاییم بەکارئەهێنم. لە ماوەی ئەم ڕۆژانەیا، ئەو شتانە ئەکەم، کە ئەگەر ئەو هەواڵە ناخۆشەی نەخۆشییەکەم پێبگەشتایە ئەمکرد. (پێکەنین)
When you think about -- (Applause) when you think about the opposite of work, we, many times, think it's leisure. And you say, ah, I need some leisure time, and so forth. But the fact is that, leisure is a very busy thing. You go play golf and tennis, and you meet people, and you're going for lunch, and you're late for the movies. It's a very crowded thing that we do. The opposite of work is idleness. But very few of us know what to do with idleness. When you look at the way that we distribute our lives in general, you realize that in the periods in which we have a lot of money, we have very little time. And then when we finally have time, we have neither the money nor the health.
کە بیری لێئەکەیتەوە -- (چەپڵەلێدان) کاتێک بیر لە پێچەوانەی کارکردن ئەکەیتەوە، هەندێک جار وا بیر ئەکەینەوە کاتی پشوودان بێت. ئینجا ئەڵێیت، ئاه، پێویستم بە هەندێک کاتە بۆخۆم، و بەو شێوەیە. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە، کە کاتی پشوودان زۆر سەرقاڵیت. ئەچیت گۆڵف و تێنس ئەکەیت، و چاوت بە خەڵک ئەکەوێت، و ئەچیت بۆ نانی نیوەڕۆ، و دوا ئەکەویت بۆ فلیمەکان. ئەو کاتانە زۆر سەرقاڵین بە چەندین شتەوە. پێچەوانەی کارکردن بێکارییە. بەڵام کەم لە ئێمە ئەزانین لە بێکارییا چی بکەین. کاتێک سەیر ئەکەیت بەشێوەیەکی گشتی ژیانی خۆمان چۆن دابەشکردووە، درک بەوە ئەکەیت لەو کاتانەیا کە پارەیەکی زۆرمان هەیە، کاتێکی کەممان هەیە. کاتێکیش دواجار کاتمان ئەبێت نە پارەمان پێئەبێت نە تەندروستی.
So we started thinking about that as a company for the last 30 years. This is a complicated company with thousands of employees, hundreds of millions of dollars of business that makes rocket fuel propellent systems, runs 4,000 ATMs in Brazil, does income tax preparation for dozens of thousands. So this is not a simple business.
بۆیە ئەم ٣٠ ساڵەی پێشوو دەستمانکرد بە بیرکردنەوە لەوە وەک کۆمپانیایەک. ئەمە کۆمپانیایەکی ئاڵۆزە و هەزارەها کارمەندی هەیە، کار بە سەدان ملیۆن دۆلارەوە ئەکات کە سیستمی پاڵپێوەنانی مووشەک درووست ئەکات چوار هەزار ئامێری ئەی تی ئێمی بەڕازیل بەڕێوە ئەبات، ئامادەکاری باجی داهات بۆ دەیان هەزار ئەکات. کەواتە ئەمە کارێکی سادە نییە.
We looked at it and we said, let's devolve to these people, let's give these people a company where we take away all the boarding school aspects of, this is when you arrive, this is how you dress, this is how you go to meetings, this is what you say, this is what you don't say, and let's see what's left. So we started this about 30 years ago, and we started dealing with this very issue. And so we said, look, the retirement, the whole issue of how we distribute our graph of life. Instead of going mountain climbing when you're 82, why don't you do it next week? And we'll do it like this, we'll sell you back your Wednesdays for 10 percent of your salary. So now, if you were going to be a violinist, which you probably weren't, you go and do this on Wednesday.
سەیرمان کرد و وتمان، با گۆڕانکاری دروستکەین بۆ ئەم کەسانە، با کۆمپانیایەک بەین پێیان چیتر لەو قوتابخانە توندانە نەچێت کە تیایا ئەمێنیتەوە، لەوانەش پێت بڵێن ئەبێت ئەم جلانە لەبەرکەیت، ئەبێ ئاوا بچیت بۆ کۆبوونەوە، ئەبێ ئەمە بڵێیت، نابێ ئەمە بڵێیت، و با بزانین چی ماوەتەوە. کەواتە نزیکەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر دەستمان پێکرد، و دەستمان کرد بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسە خۆیدا. و بۆیە وتمان سەیرکە، خانەنشین بوون، تەواوی پرسەکەمان کە چۆن هێڵکاری ژیان دابەش ئەکەین. لەجیاتی ئەوەی لە ٨٢ ساڵیدا بچیت بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخا، بۆچی هەفتەی داهاتوو ناچیت؟ بەم شێوەیەش ئەیکەین، چوارشەممانەکانی خۆتان پێئەفرۆشینەوە بە لەسەدا ١٠ی مووچەکانتان. کەواتە ئێستا، ئەگەر ویستبێتت ببیت بە کەمانژەن، کە لەوانەیە نەتتوانیبێت، ئەچیت و چوار شەممان ئەوە ئەکەیت. و
And what we found -- we thought, these are the older people who are going to be really interested in this program. And the average age of the first people who adhered were 29, of course. And so we started looking, and we said, we have to do things in a different way. So we started saying things like, why do we want to know what time you came to work, what time you left, etc.? Can't we exchange this for a contract for buying something from you, some kind of work? Why are we building these headquarters? Is it not an ego issue that we want to look solid and big and important? But we're dragging you two hours across town because of it?
ئەوەی دۆزیمانەوە ئەوەبوو -- وامانزانی، ئەوانەی بەتەمەنترن بایەخێکی زۆر ئەیەن بەم پرۆگرامە. و تێکڕای تەمەنی یەکەمین کەسەکانی بەشداربوون بێگومان، ٢٩ ساڵا بوو. بۆیە دەستمان کرد بە سەیرکردن، و وتمان، پێویستە شتەکان بەشێوەیەکی جیاواز بکەین. بۆیە دەستمان کرد بە وتنی هەندێک شتی وەک، بۆچی ئەمانەوێ بزانین چ کاتێک هاتوویت بۆ کار، چ کاتێک ڕۆشتوویت، هتد.؟ ناتوانین ئەمە ئاڵوگۆڕکەین بۆ گرێبەستێک بۆ کڕینی شتێک لێت، جۆرێک کار؟ بۆچی ئەم بارەگایانە درووست ئەکەین؟ مەسەلە لەخۆبایبوون نییە کە ئەمانەوێت ڕەق و گەورە و گرنگ دەرکەوین؟ بەڵام بەهۆیەوە دوو کاتژمێر بەناو شارەکەیا ئەتبەین؟
So we started asking questions one by one. We'd say it like this: One: How do we find people? We'd go out and try and recruit people and we'd say, look, when you come to us, we're not going to have two or three interviews and then you're going to be married to us for life. That's not how we do the rest of our lives. So, come have your interviews. Anyone who's interested in interviewing, you will show up. And then we'll see what happens out of the intuition that rises from that, instead of just filling out the little items of whether you're the right person. And then, come back. Spend an afternoon, spend a whole day, talk to anybody you want. Make sure we are the bride you thought we were and not all the bullshit we put into our own ads. (Laughter)
بۆیە دەستمان کرد بە یەک یەک پرسیارکردن. بەم شێوەیە ئەمانوت: یەکەم: چۆن خەڵک بدۆزینەوە؟ ئەچوینە دەر و هەوڵمان ئەیا و خەڵکمان وەرئەگرت و ئەمانوت، سەیرکە، کاتێک یەیت بۆلامان، دوو یان سێ چاوپێکەوتنمان نابێت و دوای ئەوە ئیتر بۆ هەتا هەتایە ببەسترێیتەوە پێمانەوە. بەو شێوەیە ئەوەی ماومانە لە ژیانمان تەواو ناکەین. بۆیە وەرن چاوپێکەوتنەکانتان بکەن. هەرکەسێک کە گرنگی ئەیات بە چاوپێکەوتن، هەر دەرئەکەوێت. و ئینجا سەیر ئەکەین بزانین چی ڕووئەیات دەرئەنجامی تیژبینییەکانی لەوەوە سەرهەڵئەیات، لەجیاتی تەنیا پڕکردنەوەی شتە بچووکەکانی کە ئایا کەسێکی ڕاستیت. ئینجا، بگەڕێرەوە، دواینیوەڕۆیەک، ڕۆژێکی تەواو بەسەربەرە، قسە لەگەڵ هەرکەسێکا بکە کە بتەوێت. دڵنیابە لەوەی ئێمە بووکەکە بین کە بیرت لێکردبێتەوە و نەک قسە پڕوپووچەکانی خستبێتمانە سەر ریکلامەکانمان. (پێکەنین)
Slowly we went to a process where we'd say things like, we don't want anyone to be a leader in the company if they haven't been interviewed and approved by their future subordinates. Every six months, everyone gets evaluated, anonymously, as a leader. And this determines whether they should continue in that leadership position, which is many times situational, as you know. And so if they don't have 70, 80 percent of a grade, they don't stay, which is probably the reason why I haven't been CEO for more than 10 years. And over time, we started asking other questions.
بەهێواشی چووینە سەر پرۆسەیەکی وتنی هەندێک شتی وەک، نامانەوێت کەس سەرکردەبێت لە کۆمپانیاکەیا ئەگەر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ نەکرابێت و ڕەزامەندیان پێنەدرابێت لەلایەن بەردەستەکانی داهاتووییانەوە. هەموو شەش مانگێک، هەمووان هەڵئەسەنگێنرێن بەشێوەیەکی بێناو، وەک سەرکردەیەک. ئەمەش دیاری ئەکات ئایا ئەبێت بەردەوام بن لەسەر پێگەی سەرکردایەتیکردنەکە، کە زۆربەی جارەکان بەپێی بارودۆخەکەیە، وەک ئەزانن. وە ئەگەر لەسەدا ٧٠ بۆ ٨٠ی نمرەکەیان نەبێت، ئەوا نامێننەوە، لەبەر ئەو هۆکارەشە زیاتر لە ١٠ ساڵە کاری بەڕێوەبردنم نەکردووە. و بە تێپەڕبوونی کات، دەستمان کرد بە کردنی پرسیاری تر.
We said things like, why can't people set their own salaries? What do they need to know? There's only three things you need to know: how much people make inside the company, how much people make somewhere else in a similar business and how much we make in general to see whether we can afford it. So let's give people these three pieces of information. So we started having, in the cafeteria, a computer where you could go in and you could ask what someone spent, how much someone makes, what they make in benefits, what the company makes, what the margins are, and so forth. And this is 25 years ago.
هەندێک شتمان ئەوت وەک، بۆچی خەڵک ناتوانن موچەی خۆیان دیاریکەن؟ پێویستە چی بزانن؟ تەنیا سێ شت هەیە پێویستە بیزانیت: خەڵکی تری ناو کۆمپانیاکە چەندیان دەست ئەکەوێت، خەڵکی تری ناو کاری هاوشێوە چەندیان دەستئەکەوێت و بە گشتی ئێمە چەندمان دەست ئەکەوێت هەتا بزانین پێمان ئەدرێت. کەواتە با ئەم سێ پارچە زانیارییە بیەین بە خەڵک. بۆیە چوینە کافتریاکە، چوینە سەر کۆمپیتەرێک کە ئەتتوانیت بچیتە سەری و بپرسیت کەسێک چی سەرف کردووە، کەسێک چەندی دەست ئەکەوێت، چەندێک قازانج ئەکەن، کۆمپانیاکە چەندی دەست ئەکەوێت، لێوارەکان چین و بەم شێوەیە. ئەمەش ٢٥ ساڵ لەمەوبەرە.
As this information started coming to people, we said things like, we don't want to see your expense report, we don't want to know how many holidays you're taking, we don't want to know where you work. We had, at one point, 14 different offices around town, and we'd say, go to the one that's closest to your house, to the customer that you're going to visit today. Don't tell us where you are. And more, even when we had thousands of people, 5,000 people, we had two people in the H.R. department, and thankfully one of them has retired. (Laughter)
کاتێک ئەم زانیارییانە ئەهات بۆ خەڵک، هەندێک شتمان ئەوت وەک، نامانەوێت ڕاپۆرتی خەرجیتان ببینین، نامانەوێت بزانین چەند ڕۆژی پشوو وەرئەگرن، نامانەوێ بزانین لەکوێ کار ئەکەن. لە خاڵێکدا، ١٤ نوسینگەی جیاجیامان هەبوو لە شارەکەدا، و ئەمانوت بڕۆ بۆ ئەو دانەیەی نزیکترینە لە ماڵەکەتەوە، بۆلای کڕیارەکەی کە ئەمڕۆ سەردانی ئەکەیت. پێمان مەڵێ لەکوێیت. لەوەش زیاتر، تەنانەت کاتێکیش هەزارەها کەسمان هەبوو، ٥ هەزار کەس، دوو کەسمان هەبوو لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکان، و سوپاسگوزارانە یەکێکیان وازیهێنا. (پێکەنین)
And so, the question we were asking was, how can we be taking care of people? People are the only thing we have. We can't have a department that runs after people and looks after people. So as we started finding that this worked, and we'd say, we're looking for -- and this is, I think, the main thing I was looking for in the terminal days and in the company, which is, how do you set up for wisdom? We've come from an age of revolution, industrial revolution, an age of information, an age of knowledge, but we're not any closer to the age of wisdom. How we design, how do we organize, for more wisdom? So for example, many times, what's the smartest or the intelligent decision doesn't jive. So we'd say things like, let's agree that you're going to sell 57 widgets per week. If you sell them by Wednesday, please go to the beach. Don't create a problem for us, for manufacturing, for application, then we have to buy new companies, we have to buy our competitors, we have to do all kinds of things because you sold too many widgets. So go to the beach and start again on Monday. (Laughter) (Applause)
پرسیارەکەشی ئەمانکرد ئەوەبوو، چۆن ئەتوانین بایەخ بە خەڵک بەین؟ خەڵک تەنیا شتە هەمانبێت. ناکرێت بەشێکمان هەبێت کە خەڵکەکە بەڕێوە ئەبات و ئاگاشی لێیان ئەبێت. بۆیە بۆمان دەرکەوت ئەمە سوودی هەیە، و ئەمانوت، ئەگەڕێین بۆ -- ئەمەش پێموابێت شتە سەرەکییەکەیە کە بۆی ئەگەڕام لە ڕۆژەکانی کۆتایی و لە کۆمپانیاکەیا، کە بەو شێوەیە هەوڵ بۆ دانایی ئەیەیت؟ لە سەردەمی شۆڕشەوە هاتوین، شۆڕشی پیشەسازی، سەردەمی زانیاری، سەردەمی زانین، بەڵام هیچ نزیکتر نین لە سەردەمی داناییەوە. چۆن نەخشە ئەکێشین، چۆن ڕێکخستن ئەکەین، بۆ دانایی زیاتر؟ بۆیە بۆ نموونە، زۆر جار، زیرەکانەترین بڕیار ئەوە نییە کە وا دەرئەکەوێت. هەندێک شت ئەڵێین وەک، بە بڵێین هەفتەی ٥٧ بەرنامە ئەفرۆشیت. ئەگەر هەتا چوارشەممە بیانفرۆشیت، تکایە بڕۆ بۆ کەنار دەریاکە. کێشە درووست مەکە بۆمان، بۆ درووستکردن، بۆ بەکارهێنان، ئەوکاتە ئەبێ کۆمپانیای نوێ بکڕینەوە، پێویستە ڕکابەرەکانمان بکڕینەوە، پێویستە هەموو ئەو جۆرە شتانە بکەین چونکە بەرنامەی زۆرت فرۆشتووە. بۆیە بڕۆ بۆ کەنار ئاوەکە و دوو شەممە دەستپێکەرەوە. (چەپڵەلێدان)(پێکەنین)
So the process is looking for wisdom. And in the process, of course, we wanted people to know everything, and we wanted to be truly democratic about the way we ran things. So our board had two seats open with the same voting rights, for the first two people who showed up. (Laughter) And so we had cleaning ladies voting on a board meeting, which had a lot of other very important people in suits and ties. And the fact is that they kept us honest.
کەواتە پرۆسەکە گەڕانە بۆ دانایی. و بێگومان لە پرۆسەکەدا، ئەمانویست خەڵک هەموو شتێک بزانن، و ئەمانویست بەڕاستی دیموکراسییانە بین دەربارەی بەڕێوەبردنی شتەکان. بۆیە لیژنەکەمان دوو جێگەی کراوەی هەبوو بە هەمان مافەکانی دەنگدانەوە بۆ یەکەمین دوو کەسی کە ئەهاتن. (پێکەنین) بۆیە خانمی پاکەرەوەمان هەبوو لە کۆبوونەوەی لینژنەیا دەنگی ئەیا، کە لەسەر هەمان مێز چەندین کەسی تری گرنگی لێبوو بە قات و بۆینباخەوە. ڕاستییەکەش ئەوەیە کە ئێمەیان بە ڕاستگۆیی هێشتۆتەوە.
This process, as we started looking at the people who came to us, we'd say, now wait a second, people come to us and they say, where am I supposed to sit? How am I supposed to work? Where am I going to be in 5 years' time? And we looked at that and we said, we have to start much earlier. Where do we start? We said, oh, kindergarten seems like a good place.
ئەم پرۆسەیە، کاتێک دەستمان کرد بە سەیرکردنی ئەوانەی ئەهاتن بۆلامان، ئەمانوت، ئێستا کەمێک بۆستە، خەڵک یەن بۆلامان و پێمان ئەڵێن، ئەبێ لەکوێیا دانیشم؟ ئەبێ چۆن کار بکەم؟ پێنج ساڵی تر لە کوێ ئەبم؟ سەیری ئەوەمان کرد و وتمان، ئەبێ زۆر زووتر دەستپێکەین. لەکوێوە دەستپێکەین؟ ئەمانوت، ئاه، باخچەی ساوایان لە شوێنێکی باش ئەچێت.
So we set up a foundation, which now has, for 11 years, three schools, where we started asking the same questions, how do you redesign school for wisdom? It is one thing to say, we need to recycle the teachers, we need the directors to do more. But the fact is that what we do with education is entirely obsolete. The teacher's role is entirely obsolete. Going from a math class, to biology, to 14th-century France is very silly. (Applause) So we started thinking, what could it look like? And we put together people, including people who like education, people like Paulo Freire, and two ministers of education in Brazil and we said, if we were to design a school from scratch, what would it look like?
بۆیە بناغەیەکمان دانا، کە ئێستا یانزە ساڵە، سێ قوتابخانەی هەیە، کە لەوێ هەمان پرسیارمان ئەکردەوە، چۆن نەخشەی قوتابخانە ئەکێشیتەوە بۆ هەبوونی دانایی؟ شتێکی ترە بڵێیت، پێویستە مامۆستاکان ریسایکڵکەینەوە، پێویستە بەڕێوبەرەکان زیاتر بکەن. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئەوەی ئەیکەین بە فێربوون تەواو کۆنە. ڕۆڵی مامۆستایان تەواو کۆنە. ڕۆشتن لە وانەی بیرکاری، بۆ زیندەوەرزانی، بۆ فەڕەنسای سەدەی چواردەهەم زۆر نابەجێیە. (چەپڵەلێدان) بۆیە دەستمان کرد بە بیرکردنەوە، کە ئەبێ لە چی بچێت؟ خەڵکیشمان کۆکردەوە، بەوانەشەوە کە حەزیان لە فێربوونە، خەڵکی وەک پاوڵۆ فریری، و دوو وەزیری پەروەردەی بەرازیل و وتمان، ئەگەر لە بناغەوە نەخشەی قوتابخانەیەک بکێشینەوە، ئەبێ لە چی بچێت؟
And so we created this school, which is called Lumiar, and Lumiar, one of them is a public school, and Lumiar says the following: Let's divide this role of the teacher into two. One guy, we'll call a tutor. A tutor, in the old sense of the Greek "paideia": Look after the kid. What's happening at home, what's their moment in life, etc.. But please don't teach, because the little you know compared to Google, we don't want to know. Keep that to yourself. (Laughter) Now, we'll bring in people who have two things: passion and expertise, and it could be their profession or not. And we use the senior citizens, who are 25 percent of the population with wisdom that nobody wants anymore. So we bring them to school and we say, teach these kids whatever you really believe in. So we have violinists teaching math. We have all kinds of things where we say, don't worry about the course material anymore. We have approximately 10 great threads that go from 2 to 17. Things like, how do we measure ourselves as humans? So there's a place for math and physics and all that there. How do we express ourselves? So there's a place for music and literature, etc., but also for grammar.
بۆیە ئەم قوتابخانەیەمان درووستکرد، کە پێی ئەوترێت لومیار، و لومیار کە یەکێکیان قوتابخانەیەکی گشتییە، و لومیار ئەمەی وت: با ئەم ڕۆڵەی مامۆستا دابەشکەین بۆ دوو. یەکێکیان، پێی بڵێین توتۆر (چاودێر( توتۆر، بە واتا یۆنانییە کۆنەکەی "پایدیا": ئاگات لە مناڵەکە بێت. ئەوەی ڕووئەیات لە ماڵەوەیان، ساتەکەیان چییە لە ژیانا، هتد... تکایە کاری فێرکردن مەکە، چونکە ئەو تۆزەی ئەیزانیت بەراورد بە گوگڵ، شتێکە نامانەوێ بیزانین. ئەوە بۆخۆت هەڵگرە. (پێکەنین) ئێستا، ئەو کەسانە ئەهێنین کە دوو شتیان هەیە: حەز و ئەزموون، و لەوانەیە کاری خۆیان بێت و لەوانەشە هی خۆیان نەبێت. دانیشتووانە بەتەمەنەکەش بەکارئەهێنین، کە لەسەدا ٣٥ی دانیشتووانەکەن بە داناییەکەوە کە چیتر کەس نایەوێت. بۆیە ئەیانهێنین بۆ قوتابخانە و ئەڵێین، ئەوە فێری مناڵەکان بکەن کە خۆتان باوەڕتان پێی هەیە. کەمانچەژەنمان هەیە وانەی بیرکاری ئەڵێتەوە. هەموو جۆرە شتەکانمان هەیە کە ئەڵێین، چیتر خەمی پێکهاتەکانی کۆرسەکەت نەبێت. نزیکەی ١٠ بابەتی گرنگمان هەیە کە لە ٢وەوە بۆ ١٧یە. شتی وەک، چۆن خۆمان ئەپێوین وەک مرۆڤێک؟ بۆیە شوێنی بیرکاری و فیزیا و ئەو جۆرە شتانە هەیە. چۆن خۆمان دەربڕین؟ کەواتە شوێن هەیە بۆ موزیک و وێژە، هتد.، بەڵام بۆ ڕێزمانیش.
And then we have things that everyone has forgotten, which are probably the most important things in life. The very important things in life, we know nothing about. We know nothing about love, we know nothing about death, we know nothing about why we're here. So we need a thread in school that talks about everything we don't know. So that's a big part of what we do. (Applause) So over the years, we started going into other things. We'd say, why do we have to scold the kids and say, sit down and come here and do that, and so forth. We said, let's get the kids to do something we call a circle, which meets once a week. And we'd say, you put the rules together and then you decide what you want to do with it. So can you all hit yourself on the head? Sure, for a week, try. They came up with the very same rules that we had, except they're theirs. And then, they have the power, which means, they can and do suspend and expel kids so that we're not playing school, they really decide.
ئینجا ئەو شتانەشمان هەیە کە هەمووان لەبیریان کردووە، کە لەوانەیە گرنگترین شت بن لە ژیانا. گرنگترین ئەو شتانەی هیچ نازانین لەسەریان. هیچ نازانین لەسەر خۆشەویستی، هیچ نازانین لەسەر مردن، هیچ نازانین لەسەر ئەوەی بۆچی لێرەین. کەواتە بابەتێکمان ئەوێت لە قوتابخانە باسی هەموو ئەو شتانە بکات کە نایزانین. کەواتە ئەوە بەشێکی گەورەی ئەوەیە کە ئەیکەین. (چەپڵەلێدان) بۆیە بەدرێژایی ساڵەکان، دەست ئەکەین بە چوون بۆناو شتەکانی تر. ئەڵێین، بۆچی ئەبێت سەرزەنشتی مناڵەکان بکەین و بڵێین، دانیشە و وەرە بۆ ئێرە و ئەوە بکە، و بەم شێوەیە. ئەمانوت، با وا لە مناڵەکان بکەین شتێک بکەن کە پێی ئەڵێین بازنە، کە هەفتەی جارێک یەکتر ببینن. ئینجا ئەڵێین، یاساکان پێکەوەنێن و ئینجا بڕیار بەن کە ئەتانەوێ چی لێکەن. کەواتە ئەتوانن هەمووتان بکێشن بە سەرتانا؟ بێگومان، بۆ هەفتەیەک، تاقیکەنەوە. هەمان ئەو یاسایانەی ئێمەیان بۆ هات، جگە لەوەی هی خۆیان بوو. ئینجا، هێزیشیان هەیە، واتا، ئەیانتوانی مناڵەکان ڕاگرن لە دەوام یان دەریانکەن بۆ ئەوەی تەنیا یاری بە قوتابخانەکە نەکەن، بەڕاستی بڕیاردەر بن.
And then, in this same vein, we keep a digital mosaic, because this is not constructivist or Montessori or something. It's something where we keep the Brazilian curriculum with 600 tiles of a mosaic, which we want to expose these kids to by the time they're 17. And follow this all the time and we know how they're doing and we say, you're not interested in this now, let's wait a year. And the kids are in groups that don't have an age category, so the six-year-old kid who is ready for that with an 11-year-old, that eliminates all of the gangs and the groups and this stuff that we have in the schools, in general. And they have a zero to 100 percent grading, which they do themselves with an app every couple of hours. Until we know they're 37 percent of the way we'd like them to be on this issue, so that we can send them out in the world with them knowing enough about it. And so the courses are World Cup Soccer, or building a bicycle. And people will sign up for a 45-day course on building a bicycle. Now, try to build a bicycle without knowing that pi is 3.1416. You can't. And try, any one of you, using 3.1416 for something. You don't know anymore. So this is lost and that's what we try to do there, which is looking for wisdom in that school.
ئینجا، لە هەمان ئەم چوارچێوەیەیا، وێنەیەکی پارچەپارچەی ژمارەیی ئەهێڵینەوە، چونکە ئەمە بونیادخوازی یان مۆنتیسۆری یان شتێکی لەو بابەتە نییە. شتێکە کە مەنهەجی خوێندنی بەرازیلیمان پێهێشتۆتەوە بە ٦٠٠ پارچەی وێنەکە، کە ئەمانەوێ ئەم مناڵانە بخەینە بەری هەتا ئەوکاتەی ئەبن بە ١٧ ساڵ. بەردەوامیش لەسەر ئەمە ئەڕۆین و ئەزانین کە چۆنن تیایا و ئەڵێین، ئەگەر ئێستا حەزت لەمە نییە باشە با ساڵێک لەسەری بووەستین. و مناڵەکان لە چەند گرووپێکا ئەبن کە بەپێی تەمەن پۆڵێن نەکراون، هەر بۆیە مناڵە شەش ساڵانەکە کە ئامادەیە بۆ ئەوە لەگەڵ ١١ ساڵانێک، کەواتە مناڵێکی شەش ساڵان ئەگەر ئامادەبێت بۆ بابەتێک لەگەڵ ١١ ساڵێک ئەوە هەموو گرووپ و کۆمەڵەکان ناهێڵێت و ئەو شتانەی بەشێوەیەکی گشتی کە هەمانە لە قوتابخانەکان. نمرەدانانیشیان لە سفر بۆ سەدە، کە هەموو دوو کاتژمێرێک ئەیکەن بە ئەپێکی لای خۆیان. هەتا ئەوکاتەی ئەزانین لەسەدا ٣٧یان هەیە پێمان خۆشە لەسەر ئەم بەرنامەیە بن، بۆ ئەوەی بتوانین بیانێرینە دەرەوە بۆ جیهان بزانین کە وەک پێویست ئەزانن لەسەری. خەڵکیش ناویان ئەنوسن بۆ کۆرسێکی ٤٥ ڕۆژی لەسەر درووستکردنی پاسکیل. ئێستا هەوڵی دروستکردنی پاسکیلبە بێ ئەوەی بزانیت پای یەکسانە بە ٣.١٤١٦. ناتوانیت. هەر یەکێکیش لە ئێوە، با هەوڵبات، ٣.١٤١٦ بەکاربێنێت بۆ شتێک. چیتر نایزانیت. کەواتە ئەمە لەدەستچووە و ئێمەش ئەمانەوێ ئەوە بکەین، کە گەڕانە بۆ دانایی لەو قوتابخانەیە.
And that brings us back to this graph and this distribution of our life. I accumulated a lot of money when I think about it. When you think and you say, now is the time to give back -- well, if you're giving back, you took too much. (Laughter) (Applause) I keep thinking of Warren Buffet waking up one day and finding out he has 30 billion dollars more than he thought he had. And he looks and he says, what am I going to do with this? And he says, I'll give it to someone who really needs this. I'll give it to Bill Gates. (Laughter) And my guy, who's my financial advisor in New York, he says, look, you're a silly guy because you would have 4.1 times more money today if you had made money with money instead of sharing as you go. But I like sharing as you go better. (Applause)
ئەوەش ئەمانهێنێتەوە سەر ئەم گرافە و ئەم دابەشکردنە بۆ ژیانمان. کە بیری لێئەکەمەوە پارەیەکی زۆرم کۆکردەوە. کاتێک بیر ئەکەیتەوە و ئەڵێیت ئێستا کاتی ئەوەیە بیگەڕێنیتەوە -- ئەویش ئەگەر بیگەڕێنیتەوە، زۆرت بردووە. (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) بەردەوام بیر ئەکەمەوە ئەگەر وارێن بوفێت ڕۆژێک لە خەو هەستێت و بۆی دەرکەوێت ٣٠ ملیار دۆلار زیاتری هەیە لەوەی کە خۆی بیری لێئەکردەوە. و سەیرکات و بڵێت، باشە چی لەمە بکەم؟ ئینجا بڵێت، ئەییەم بە کەسێک کە بەڕاستی پێویستی پێیەتی. ئەییەم بە بیڵ گەیتس. (پێکەنین) هاوڕێکەشم، کە ئامۆژگاریکەری داراییمە لە نیو یۆرک، ئەڵێت، سیرکە، تۆ کەسێکی سەیریت چونکە ئێستا ٤.١ ئەوەنە پارەت زیاتر ئەبوو ئەمڕۆ ئەگەر بە پارە پارەت پەیاکردایە لەجیاتی ئەوەی بەم شێوەیەی ئێستات هەر بیبەخشیتەوة. بەڵام پێمباشە هەتا زیاتر پەیاکەیت زیاتر ببەخشیت. (چەپڵەلێدان)
I taught MBAs at MIT for a time and I ended up, one day, at the Mount Auburn Cemetery. It is a beautiful cemetery in Cambridge. And I was walking around. It was my birthday and I was thinking. And the first time around, I saw these tombstones and these wonderful people who'd done great things and I thought, what do I want to be remembered for? And I did another stroll around, and the second time, another question came to me, which did me better, which was, why do I want to be remembered at all? (Laughter) And that, I think, took me different places. When I was 50, my wife Fernanda and I sat for a whole afternoon, we had a big pit with fire, and I threw everything I had ever done into that fire. This is a book in 38 languages, hundreds and hundreds of articles and DVDs, everything there was. And that did two things. One, it freed our five kids from following in our steps, our shadow -- They don't know what I do. (Laughter) Which is good. And I'm not going to take them somewhere and say, one day all of this will be yours. (Laughter) The five kids know nothing, which is good.
ماوەیەک کارگێڕی کارم ئەوتەوە لە زانکۆی ماساچوتس و دەرئەنجام ڕۆژێک لە گۆڕستانی ماونت ئۆبێرن خۆم بینییەوە. گۆڕستانێکی جوانە لە کامبریدج. و بەو ناوەیا ئەسوڕامەوە. ساڵیادی لەدایکبوونم بوو بیرم ئەکردەوە. بۆ یەکەم جار بوو، ئەم کێلی گۆڕانە ببینم و ئەم کەسە سەرسوڕهێنەرانە کە کاری مەزنیان کردووە و ئینجا بیرم کردەوە، ئەمەوێ خەڵک منیان چۆن بیربێت؟ و ئینجا کەمێکی تر گەڕام، و دووەم جار، پرسیارێکی تر هات بە مێشکما، کە باشتر بوو بۆم، ئەویش، بۆچی هەر بمەوێ منیان بیربێت؟ (پێکەنین) پێشموابێت ئەوە بۆ شوێنی جیاجیای بردووم. کە ٥٠ ساڵ بووم، من و فێرناندای هاوسەرم بۆ تەواوی دواینیوەڕۆیەک دانیشتین، کورەیەکی گەورەمان هەبوو ئاگری تیابوو، و هەموو ئەوەم فڕێ یایە ناو ئەو ئاگرەوە کە کردبووم. ئەمە کتێبێکە بە ٣٨ زمان، سەدان نوسراو و دی ڤی دی، هەموو شتێکی تیا بوو. ئەوەش دوو شتی کرد. یەکەمیان، پێنج مناڵەکەمانی ئازاد کرد لەوەی شوێن پێمان بگرنەوە، سێبەرەکانمان -- ئەوان نازانن چی بکەن. (پێکەنین) کە شتێکی باشە. ناشیانبەم بۆ شوێنێک و بڵێم، ڕۆژێک یەت هەموو ئەمە ئەبێت بە هی خۆت. (پێکەنین) پێنج مناڵەکە هیچ نازانن، کە شتێکی باشە.
And the second thing is, I freed myself from this anchor of past achievement or whatever. I'm free to start something new every time and to decide things from scratch in part of those terminal days. And some people would say, oh, so now you have this time, these terminal days, and so you go out and do everything. No, we've been to the beaches, so we've been to Samoa and Maldives and Mozambique, so that's done. I've climbed mountains in the Himalayas. I've gone down 60 meters to see hammerhead sharks. I've spent 59 days on the back of a camel from Chad to Timbuktu. I've gone to the magnetic North Pole on a dog sled. So, we've been busy. It's what I'd like to call my empty bucket list. (Laughter)
دووەم شتیش ئەوەیە، خۆشم ئازادکرد لەم لەنگەرەی دەستکەوتەکانی ڕابردووم. هەموو جارێک ئامادەم بۆ دەستپێکردنی شتێکی نوێ و بڕیار لەسەر شتەکان بەم لە سەرەتاوە لە بەشەکانی ئەو ڕۆژە کۆتاییانە. هەندێک خەڵکیش ئەڵێن، ئاه، کەواتە ئێستا ئەم کاتەت هەیە، ئەم ڕۆژە کۆتاییانە، و ئەتوانی بچیتە دەرەوە و چیت ئەوێت بیکەیت. نەخێر، چوین بۆ کەناردەرییاکان چوین بۆ سامۆوا و ماڵدیڤس و مۆزەمبیقیش، ئەوە تەواو بووە. بەسەر چیاکانی هیمالایا سەرکەوتووم. ٦٠ مەتر چوومەتە ژێر ئاوەوە بۆ بینینی قرشی سەر چەکوش. ٥٩ ڕۆژم بەسەر بردووە بە سوار پشتی وشترەوە لە چادەوە بۆ تیمبوکتو. بە خلیسکێنەی سەر بەفری سەگ چووم بۆ کیشوەری باکور. بۆیە سەرقاڵ بووین. ئەوەیە کە پێی ئەڵێم لیستی کارەکانی ئەبوو بیکەم و نەمکردووە. (پێکەنین)
And with this rationale, I look at these days and I think, I'm not retired. I don't feel retired at all. And so I'm writing a new book. We started three new companies in the last two years. I'm now working on getting this school system for free out into the world, and I've found, very interestingly enough, that nobody wants it for free. And so I've been trying for 10 years to get the public system to take over this school rationale, much as the public schools we have, which has instead of 43 out of 100, as their rating, as their grades, has 91 out of 100. But for free, nobody wants it. So maybe we'll start charging for it and then it will go somewhere. But getting this out is one of the things we want to do.
بەم لۆجیکەشەوە، سەیری ئەم ڕۆژانە ئەکەم و بیرئەکەمەوە، هێشتا خانەنشین نەبووم. هیچ هەست ناکەم خانەنشین بووبێتم. و بۆیە کتێبێکی تازە ئەنووسمەوە. لە دوو ساڵی ڕابردوودا سێ کۆمپانیای نوێمان کردۆتەوە. ئێستا کار ئەکەم لەسەر ئەوەی ئەم سیستمی قوتابخانەیە بێ بەرامبەر بەردەستخەم بۆ جیهان، و بۆشم دەرکەوت، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش، کە کەس بێ بەرامبەر نایەوێت. و بۆیە ماوەی ١٠ ساڵە هەوڵ ئەیەم سیستمی گشتی والێکەم ئەم سیستمی قوتابخانەیە بەکاربێنێت، قوتابخانە گشتییەکانمان خۆیان لە سەد ٤٣ێیان پێئەدرێت لە باشیا، کەچی نمرەی قوتابییەکانی ٩١ لە ١٠٠ی تێدایە. بەڵام کەس بێ بەرامبەر نایەوێت. بۆیە لەوانەیە دەستکەین بە پارەسەندن بۆی و ئینجا لەوانەیە لەوێوە بگاتە شوێنێک. بەڵام خستنە کاری ئەمە یەکێکە لەو شتانەی کە ئەمانەوێ بیکەین. و
And I think what this leaves us as a message for all of you, I think is a little bit like this: We've all learned how to go on Sunday night to email and work from home. But very few of us have learned how to go to the movies on Monday afternoon. And if we're looking for wisdom, we need to learn to do that as well. And so, what we've done all of these years is very simple, is use the little tool, which is ask three whys in a row. Because the first why you always have a good answer for. The second why, it starts getting difficult. By the third why, you don't really know why you're doing what you're doing. What I want to leave you with is the seed and the thought that maybe if you do this, you will come to the question, what for? What am I doing this for? And hopefully, as a result of that, and over time, I hope that with this, and that's what I'm wishing you, you'll have a much wiser future. Thank you very much. (Applause)
پێموابێت ئەوە وەک نامەیەک بەجێمان ئەهێڵێت بۆ هەمووتان. پێموابێت کەمێک بەم شێوەیەیە: هەموومان فێری ئەوەی بووین چۆن شەوانی یەک شەممان بچینە سەر ئیمێڵ و کارکردن. بەڵام زۆر کەم لە ئێمە فێربوون دوای نیوەڕوانی دوو شەممان بڕۆین بۆ سەیرکردنی فلیمەکان. و ئەگەر بمانەوێ بۆ دانایی بگەڕێین، پێویستە فێربین ئەوەش بکەین. و بۆیە ئەوەی ئەم ساڵانە کردوومانە زۆر سادەیە، سێ ئامرازە بچووکەکەیە، ئەویش پرسیارکردنی سێ بۆچییەکەیە پێکەوە. چونکە یەکەم بۆچی هەموو جارێک وەڵامێکی باشت دەستئەکەوێت بۆی. دووەم بۆچی، ئیتر لەوەوە قورستر ئەبێت. هەتا سێیەم بۆچی، هەر بەڕاستی نازانیت بۆچی ئەوە ئەکەیت کە ئەیکەیت. ئەوەی ئەمەوێ بۆتان بەجێبێڵم تۆوەکەیە و بیرکردنەوەکەیە کە ئەگەر ئەمە بکەیت، یەیتە سەر پرسیارەکە، ئەوە بۆچی؟ ئەمە بۆ چی ئەکەم؟ بەو هیوایەی، دەرئەنجامی ئەوە، و بە تێپەڕبوونی کاتیش، هیوادارم کە بەمە، و هیوای ئەوە ئەخوازم، داهاتووێکی زۆر دانایانەترتان هەبێت. زۆر سوپاس بۆ ئێوە. (چەپڵەلێدان)
Chris Anderson: So Ricardo, you're kind of crazy. (Laughter) To many people, this seems crazy. And yet so deeply wise, also. The pieces I'm trying to put together are this: Your ideas are so radical. How, in business, for example, these ideas have been out for a while, probably the percentage of businesses that have taken some of them is still quite low. Are there any times you've seen some big company take on one of your ideas and you've gone, "Yes!"?
ریکاردۆ، تۆ بەجۆرێک شێتیت. (پێکەنین) بۆ زۆر کەس، ئەمە لە شێتانە ئەچێت. و کەچی بە قوڵی دانایانەیە. پارچەکانی کە ئەمەوێت پێکیانەوە بنێم ئەمەن: بیرۆکەکانت زۆر رادیکاڵن. کە چۆن لە بزنسا بۆ نموونە، ئەم بیرۆکانە ماوەیەکە هەیە، لەوانەیە بەشێکی بزنسەکان هەندێک لەم بیرۆکانەیان بەکارهێنابێت کە هێشتا زۆر کەمن. هیچ جارێک ڕوویداوە کە کۆمپانیایەکی گەورە یەکێک لە بیرۆکەکانی تۆی وەرگرتبێت و تۆش دڵ خۆشبووبێت؟
Ricardo Semler: It happens. It happened about two weeks ago with Richard Branson, with his people saying, oh, I don't want to control your holidays anymore, or Netflix does a little bit of this and that, but I don't think it's very important. I'd like to see it happen maybe a little bit in a bit of a missionary zeal, but that's a very personal one. But the fact is that it takes a leap of faith about losing control. And almost nobody who is in control is ready to take leaps of faith. It will have to come from kids and other people who are starting companies in a different way.
ڕووئەیات، دوو هەفتە لەمەوبەر ڕوویدا لەگەڵ ریچارد برانسن، ئێستا ئەڵێن، ئاه، چیتر نامەوێ کۆنترۆڵی ڕۆژەکانی پشووت بکەم، یان نێتفلیکس هەتا ڕادەیەک هەنێکی جێبەجێ ئەکات، بەڵام پێموانییە زۆر گرنگ بێت. حەز ئەکەم زیاتر ببینم ڕووبات زیاتر بەشێوەیەکی پەرۆشی بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامێ:، بەڵام ئەوە شتێکی زۆر کەسییە. ڕاستییەکە ئەوەیە خۆت ئەخەیتە بەر مەترسی ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەست بەیت. و هیچ کەسێکیش نییە لە کۆنترۆڵا بێت ئامادە بێت بیخاتە مەترسییەوە. پێویستە لە منداڵەکان و خەڵکی ترەوە بێت کە بە شێوەی جیا جیا دەست بە کۆمپانیاکان ئەکەن.
CA: So that's the key thing? From your point of view the evidence is there, in the business point of view this works, but people just don't have the courage to -- (Whoosh)
کەواتە ئەوە شتە سەرەکییەکەیە؟ لە ڕوانگەی تۆوە بەڵگەکە هەیە، لە ڕوانگەی بزنسەوە ئەمە کار ئەکات، بەڵام خەڵک بوێری ئەوەیان نییە کە بیکەن -
RS: They don't even have the incentive. You're running a company with a 90-day mandate. It's a quarterly report. If you're not good in 90 days, you're out. So you say, "Here's a great program that, in less than one generation --" And the guy says, "Get out of here." So this is the problem. (Laughter)
تەنانەت پاڵنەریشیان هەیە. کۆمپانیایەک بەڕێوە ئەبەیت داواکارییەکەی گەشتنە ئامانجە لە ٩٠ ڕۆژدا. ڕاپۆرتی چارەکی ساڵ. ئەگەر لە ٩٠ ڕۆژدا باش نەبیت، تەواو دەرئەکرێیت. تۆش ئەڵێیت، ئەمە پرۆگرامێکی مەزنە، کە لە کەمتر لە نەوەیەکا -- یەکسەر پێت بڵێن، "لێرە بڕۆ دەر." کەواتە ئەمە کێشەکەیە. (پێکەنین)
CA: What you're trying to do in education seems to me incredibly profound. Everyone is bothered about their country's education system. No one thinks that we've caught up yet to a world where there's Google and all these technological options. So you've got actual evidence now that the kids so far going through your system, there's a dramatic increase in performance. How do we help you move these ideas forward?
ئەوەی ئەتەوێ بیکەیت لە پەروەردەیا بەلای منەوە زۆر کاریگەرە. هەمووان بێزارن لە سیستمی پەروەردەی وڵاتەکەیان. کەس وا بیرناکاتەوە کە توانیبێتمان بگەینە جۆرە جیهانێک کە تیایا گوگڵ و هەموو ئەم هەڵبژاردنە تەکنەلۆجیاییانە هەبن. کەواتە بەڵگەتان هەیە لەسەر ئەوەی منأڵەکانی ئەچن سی سیستمەکەی ئێوە، باشتربوونێکی بەرچاویان هەیە لە ئاستی زانیارییەکانیان. چۆن کارێک بکەین ئەم بیرۆکانە بڕۆنە پێشەوە؟
RS: I think it's that problem of ideas whose time has come. And I've never been very evangelical about these things. We put it out there. Suddenly, you find people -- there's a group in Japan, which scares me very much, which is called the Semlerists, and they have 120 companies. They've invited me. I've always been scared to go. And there is a group in Holland that has 600 small, Dutch companies. It's something that will flourish on its own. Part of it will be wrong, and it doesn't matter. This will find its own place. And I'm afraid of the other one, which says, this is so good you've got to do this. Let's set up a system and put lots of money into it and then people will do it no matter what.
پێموابێت کێشەی بیرۆکەکانە کە کاتی هاتووە. و هەرگیز پێشتر ئەوەندە ئینجیلی نەبووم دەربارەی ئەم شتانە. خۆمان بەردەستی ئەکەین. لەپڕ، کۆمەڵێک خەڵک ئەدۆزیتەوە -- کۆمەڵێک هەن لە ژاپۆن، کە زۆر ئەمترسێنن، پێیان ئەوترێت سملێریستەکان، و ١٢٠ کۆمپانیایان هەیە. بانگێشتیان کردووم. هەمووکات ترساوم لە ڕۆشتن بۆی. و گروپێکیش هەیە لە هۆڵەندا کە ٦٠٠ کۆمانپای هۆڵەندی بچووکی هەیە. شتێکە کە هەر بۆخۆی زیاتر ئەبووژێتەوە. بەشێکی هەڵە ئەبێت، و ئەوەش گرنگ نییە. ئەمە شوێنی خۆی ئەدۆزێتەوە. و من لەوەی تریان ئەترسم، کە ئەڵێت، ئەمە زۆر باشە پێویستە ئەمە بکەیت با سیستمێک درووستکەین و پارەیەکی زۆری تێکەین و ئیتر هەرچۆنێک بێت خەڵک ئەیکەن
CA: So you have asked extraordinary questions your whole life. It seems to me that's the fuel that's driven a lot of this. Do you have any other questions for us, for TED, for this group here?
کەواتە بەدرێژایی ژیانت پرسیاری نائاساییت کردووە. پێموابێت ئەوە سووتەمەنییەکەیە کە پاڵنەر بووە بۆ زۆرێک لەمە. هیچ پرسیارێکی ترت پێیە بۆمان، بۆ تێد، بۆ ئەم گروپەی ئێرە؟
RS: I always come back to variations of the question that my son asked me when he was three. We were sitting in a jacuzzi, and he said, "Dad, why do we exist?" There is no other question. Nobody has any other question. We have variations of this one question, from three onwards. So when you spend time in a company, in a bureaucracy, in an organization and you're saying, boy -- how many people do you know who on their death beds said, boy, I wish I had spent more time at the office? So there's a whole thing of having the courage now -- not in a week, not in two months, not when you find out you have something -- to say, no, what am I doing this for? Stop everything. Let me do something else. And it will be okay, it will be much better than what you're doing, if you're stuck in a process.
هەموو جارێک ئەگەڕێمەوە سەر هەمەجۆری پرسیارەکەی کوڕەکەم کردی کاتێک سێ ساڵ بوو. لە جاکوزییەکا دانیشتبووین، و ئەویش وتی، "باوکە، ئێمە بۆ هەین؟" هیچ پرسیارێکی تر نییە. کەس هیچ پرسیارێکی تری نییە. هەمەجۆری ئەم یەک پرسیارەمان هەیە، لە سێ بەدواوە. بۆیە کاتێک کات بەسەر ئەبەیت لە کۆمپانیایەک، لە ڕێکخراوێک، بیرۆکراسییەک و ئەڵێیت، کوڕە -- چەند کەس ئەناسیت کە لە کاتی سەرەمەرگیانا وتویانە، کوڕە، خۆزگە کاتی زیاترم بەسەر ئەبرد لەسەر کارەکەم؟ کەواتە زۆر گرنگە کە ئێستا ئەو بوێرییەت هەبێت -- نەک هەفتەیەکی تر، نەک دوو مانگی تر، نەک کاتێک شتێکت بۆ دەرئەکەوێت -- ئینجا بڵێیت، نا، باشە من ئەمە بۆ ئەکەم؟ هەموو شتێک بووەستێنە. با شتێکی تر بکەم. و ئیتر کێشە نامێنێت، زۆر باشتر ئەبێت لەوەی ئەیکەیت، ئەگەر لە پرۆسەیەکا گیرت خواردبێت.
CA: So that strikes me as a profound and quite beautiful way to end this penultimate day of TED. Ricardo Semler, thank you so much. RS: Thank you so much.
کەواتە ئەمەش واملێئەکات بەشێوەیەکی جوان کۆتایی بەم ڕۆژە بەسوودەی تێد بێ،م. ریکاردۆ سێملەر، زۆر سوپاس بۆتۆ. زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)