What I wanted to talk to you about today is two things: one, the rise of a culture of availability; and two, a request. So we're seeing a rise of this availability being driven by mobile device proliferation, globally, across all social strata. We're seeing, along with that proliferation of mobile devices, an expectation of availability. And, with that, comes the third point, which is obligation -- and an obligation to that availability.
ئەو شتەی کە من ویستم ئەمڕۆ قسەی لەسەر بکەم بۆ ئێوە دوو شتە: یەک، بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەکارهێنانە؛ .و دووەم، داواکاریەکە کەواتە بەرزبونەوەی ئەم بەکارهێنانە دەبینین بەهۆی زیاد بوونی ژمارەی مۆبایل، بە ناو هەموو چینەکانی کۆمەڵگا و جیهاندا. دەبینین، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئامێری مۆبایل، بەکارهێنانیشی بە ڕێژەیەکی بەرچاوە. و، لەگەڵ ئەمەشدا خاڵی سێیەم دێت، کە ناچارییە--و ناچاریکردنە بۆ ئەم بەکارهێنانە.
And the problem is, we're still working through, from a societal standpoint, how we allow people to be available. There's a significant delta, in fact, between what we're willing to accept. Apologies to Hans Rosling -- he said anything that's not using real stats is a lie -- but the big delta there is how we deal with this from a public standpoint. So we've developed certain tactics and strategies to cover up.
و کێشەکە ئەوەیە، ئێمە تا ئێستا کاری لێدەکەین، لە بۆچوونێکی کۆمەڵایەتییەوە، چۆن ئێمە ڕێگە بە خەڵک دەدەین کە بەردەست بن. لەڕاستیدا، لێرەدا ئامارێکی گرنگ هەیە، لە نێوان ئەوەی چی دەخوازین بۆ پەسەند کردن. داوای لێبوردن لە هانس ڕۆلینگ-- ئەو گوتی کە هەرچییەک کە بە ئامار نەبێت ڕاست نییە-- بەڵام ئامارێکی گەورە لێرە بۆ ئەوەیە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەمە دەکەین بە شێوەیەکی گشتی. بۆیە ئێمە گەشەمان بە چەند تاکتیک و ستراتیژییەک داوە بۆ ڕێگە پێگرتنی.
This first one's called "the lean." And if you've ever been in a meeting where you play sort of meeting "chicken," you're sitting there, looking at the person, waiting for them to look away, and then quickly checking the device. Although you can see the gentleman up on the right is busting him.
ئەمە یەکەمیانە پێی دەگوترێت "لاربوونەوەکە". و ئەگەر تاوەکو ئێستا لە کۆبوونەوەیەکدا بوویت، لەوێدا دانیشتوویت، چاودێری کەسێک دەکەیت تا ڕوو بکات بەو لادا، و پاشان خێرا ئامێرەکە(مۆبایل) بپشکنی. هەروەها لێرە کەسێک دەبینیت کە خۆی نابوت دەکات.
"The stretch." OK, the gentleman on the left is saying, "Screw you, I'm going to check my device." But the guy, here, on the right, he's doing the stretch. It's that reeeee-e-e-each out, the physical contortion to get that device just below the tabletop.
"خۆ درێژکردن". باشە، پیاوە بەڕێزەکەی لای چەپ دەڵێت، "داوەشێیت، من تەماشایەکی مۆبایلەکەم دەکەم". بەڵام ئەو کەسەی ئێرە، لە لای ڕاست، ئەو خۆی درێژ دەکاتەوە. تا ئەوکاتەی دەستی دەگاتە ئامێرەکەی لە ژێر مێزەکە.
Or, my favorite, the "Love you; mean it." (Laughter) Nothing says "I love you" like "Let me find somebody else I give a damn about."
یان، دڵخوازەکەی من، "خۆشم دەوێ". (پێکەنین) هیچ شتێک ناڵێت "خۆشم دەوێیت" وەکو بڵێت "با یەکێکی تر بدۆزمەوە تا گرینگی پێ بدەم".
Or, this one, coming to us from India. You can find this on YouTube, the gentleman who's recumbent on a motorcycle while text messaging. Or what we call the "sweet gravy, stop me before I kill again!" That is actually the device.
یان ئەمەیان، لە هیندەوە بۆمان هاتووە. دەتوانیت ئەمە لە یوتیوب بدۆزیتەوە، ئەم پیاوە کە لەسەر مانتۆڕێک ڕاکشاوە لەکاتی نوسینی نامەدا. یان وەک ئێمە دەڵێن "قشتۆکە، بموەستێنە پێش ئەوەی دیسان بکوژم"! لە ڕاستیدا ئەمەش هەر ئامێرەکەیە(مۆبایل).
What this is doing is, we find a -- (Laughter) a direct collision -- we find a direct collision between availability -- and what's possible through availability -- and a fundamental human need -- which we've been hearing about a lot, actually -- the need to create shared narratives. We're very good at creating personal narratives, but it's the shared narratives that make us a culture. And when you're standing with someone, and you're on your mobile device, effectively what you're saying to them is, "You are not as important as, literally, almost anything that could come to me through this device."
ئەوەی ئەمە دەیکات، ئێمە دۆزیمانەوە کە-- (پێکەنین) ناکۆکییەکی ڕاستەوخۆ ناڕێکییەکی ڕاستەوخۆمان دۆزییەوە لە نێوان -- و چی گونجاوە بەهۆی دەستکەوتن-- و پێویستی بنچینەیی مرۆڤ-- کە زۆربەی جار دەیبیستین، پێویستی بۆ دروستکردنی چیڕۆکە هاوبەشەکانە. ئێمە زۆر باشین لە دروستکردنی چیڕۆکە کەسییەکان، بەڵام ئەمە چیڕۆکە هاوبەشەکانن کە دەمانکەن بە کلتور. و کاتێک تۆ وەستاویت لەگەڵ کەسێک، و تۆ خەریکی ئامێری مۆبایلەکەتی، بە تەواوی هەموو ئەوەی کە بەوان دەڵێیت، "تۆ ئەوەندە گرینگ نیت، بە تەواوی، بە قەد هەر شتێکی کە لە مۆبایلەکەم بۆم دێت".
Look around you. There might be somebody on one right now, participating in multi-dimensional engagement.
سەیری دەوروبەری خۆت بکە. ئێستا لەوانەیە کەسێک خەریکی مۆبایل بێت، بۆ بەشداریکردن لە پەیوەندییەکی فرەڕەهەندی.
(Laughter)
(پێکەنین)
Our reality right now is less interesting than the story we're going to tell about it later.
ڕاستی ئێستامان بە قەد ئەو چیڕۆکانە کە دەیگێڕینەوە دواتر.
This one I love. This poor kid, clearly a prop -- don't get me wrong, a willing prop -- but the kiss that's being documented kind of looks like it sucks.
من حەزم لەمەیانە ئەم منداڵە هەژارە، بە ڕوونی پشتییە-- بە هەڵە لێم تێمەگەن، پشتییەکی ئامادە-- بەڵام ماچەکە کە تۆمارکراوە زۆر نابوتە.
This is the sound of one hand clapping.
ئەمە وەک چەپڵەی یەک دەست وایە.
So, as we lose the context of our identity, it becomes incredibly important that what you share becomes the context of shared narrative, becomes the context in which we live. The stories that we tell -- what we push out -- becomes who we are. People aren't simply projecting identity, they're creating it.
کەواتە، کە ئێمە کەسایەتی خۆمان لە دەست دا، ئەمە زۆر گرینگ دەبێت کە ئەوەی بڵاوی دەکەیەوە دەبێتە بەشێک لە چیڕۆکی هاوبەشمان، دەبێتە بەشێک لە ژیانمان. ئەو چیڕۆکانەی ئێمە دەیڵێین-- ئەوەی ئێمە درێژەی پێ دەدەین-- دەبێت بە ئێمە. خەڵک باسی کەسایەتی ناکات، ئەوان دروستی دەکەن.
And so that's the request I have for everybody in this room. We are creating the technology that is going to create the new shared experience, which will create the new world. And so my request is, please, let's make technologies that make people more human, and not less.
و ئەمە داواکەیە کە بۆ هەمووانم هەیە لێرە. ئێمە تەکنەلۆجیا دروست دەکەین ئەمە ئەزمونێکی نوێی هاوبەش دروست دەکات، کە جیهانێکی نوێ دروست دەبێت. ،و کەواتە داواکەی من ئەوەیە تکایە، با تەکنەلۆجیا دروست بکەین کە خەڵک زیاتر بکاتە مڕۆڤ، نەک کەمتر.
Thank you.
.سوپاس