Your company launches a search for an open position. The applications start rolling in, and the qualified candidates are identified. Now the choosing begins. Person A: Ivy League, 4.0, flawless resume, great recommendations. All the right stuff. Person B: state school, fair amount of job hopping, and odd jobs like cashier and singing waitress. But remember -- both are qualified. So I ask you: who are you going to pick?
كۆمپانیاكه‌ت ده‌ستی كردووه به‌گه‌ڕان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێگەی به‌تاڵ. ده‌ستكرا به‌پێشكه‌شكردنی داواكاری، كاندیده شیاوه‌كان ده‌ستنیشانكران. ئێستا كاتی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد. كه‌سی(ئه‌ی) : ئایڤی لیگ، سیڤییه‌كی بێ کەم و کوڕی، کەسی باش پێشنیاری کردووە. هه‌موو شتێكی ڕێکوپێکە. كه‌سی(بی): سته‌یت سكووڵ، ژماره‌یه‌ك ئیشی جیاواز، وه ئیشی سه‌یروسه‌مه‌ره وه‌ك كاشیهر و شاگردی. به‌ڵام بیرت بێت -- هه‌ردووكیان شیاون بۆ ئیشه‌كه. بۆیه من لێتان ده‌پرسم: تۆ كامیان هه‌ڵده‌بژێریت؟
My colleagues and I created very official terms to describe two distinct categories of candidates. We call A "the Silver Spoon," the one who clearly had advantages and was destined for success. And we call B "the Scrapper," the one who had to fight against tremendous odds to get to the same point. You just heard a human resources director refer to people as Silver Spoons and Scrappers --
من و هاوكاره‌كانم دوو زاراوه‌ی فه‌رمیمان درووست كردووه بۆ پێناسه‌كردنی دوو گرووپی جیاواز له کاندیدەکان. به (ئه‌ی) ده‌ڵێیین "خواپێ‌داو". كه‌سێكه كه به‌ڕوونی سوودی هه‌بووه و بۆ سه‌ركه‌ووتن ته‌رخانكراوه. وه به كه‌سی(بی) ده‌ڵێین"جه‌نگاوه‌ر". كه‌سێكه كه دژی ناهەمواری زۆر وه‌ستاوه تا بگاته هه‌مان ئاست. گوێت له‌وه‌بوو كه به‌ڕێوبه‌رێكی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به خه‌ڵك ده‌ڵێت خواپێ‌داو و جه‌نگاوه‌ر --
(Laughter)
(پێكه‌نین)
which is not exactly politically correct and sounds a bit judgmental. But before my human resources certification gets revoked --
ئه‌مه له‌ڕاستیدا سیاسه‌تێكی درووست نییه و تۆزێ حوكم بهسهردانهوه نزیكه. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆییهكهم لێ بستێننه‌وه --
(Laughter)
(پێكه‌نین)
let me explain.
با بۆتان ڕوونبکەمەوە.
A resume tells a story. And over the years, I've learned something about people whose experiences read like a patchwork quilt, that makes me stop and fully consider them before tossing their resumes away. A series of odd jobs may indicate inconsistency, lack of focus, unpredictability. Or it may signal a committed struggle against obstacles. At the very least, the Scrapper deserves an interview.
سی ڤی باسكردنی چیرۆكێكه. به‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ شتێكم ده‌رباره‌ی خه‌ڵك بۆ ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی ئه‌زمونه‌كانیان وه‌ك له‌وحه‌یه‌كی ڕه‌نگین دەخوێنرێتەوە، ئه‌وه وام لێده‌كات بوه‌ستم و به‌ته‌واوی لێیان ڕابمێنم پێش ئه‌وه‌ی سی ڤییەکانیان بخەمە لاوە. ژماره‌یه‌ك كاری سه‌یروسه‌مه‌ره ڕه‌نگه هێما بێت بۆ ناپته‌وی، بێ سه‌رنجی، پێشبینینه‌كراوی. یان هێمایه بۆ تێكۆشان به‌رامبه‌ر بەربەستەکان. له‌خراپترین حاڵه‌تدا، جه‌نگاوه‌ر شایەنی ئەوەیە چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بكه‌یت.
To be clear, I don't hold anything against the Silver Spoon; getting into and graduating from an elite university takes a lot of hard work and sacrifice. But if your whole life has been engineered toward success, how will you handle the tough times? One person I hired felt that because he attended an elite university, there were certain assignments that were beneath him, like temporarily doing manual labor to better understand an operation. Eventually, he quit. But on the flip side, what happens when your whole life is destined for failure and you actually succeed?
بۆئه‌وه‌ی روونتر بێت، من هیچم پێ نییه دژی خواپێداوه‌كان; وه‌رگیران و ده‌رچوون له‌زانكۆیه‌كی پێشەنگ كۆشش و قوربانیدانی زۆری ده‌وێت. به‌ڵام كه هه‌موو ژیانت به‌رنامه‌ڕێژی سه‌ركه‌وتنی بۆ كرابێت، چۆن ڕووبه‌رووی كاته سه‌خته‌كان ده‌بیته‌وه؟ كه‌سێكم خسته سه‌ر ئیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌زانكۆی نموونه‌یی بوو وای هه‌ستده‌كرد، كه وا كۆمه‌ڵێك ئه‌رك هه‌ن له‌خوار ئاستی ئه‌ودان، وه‌ك؛ كاری ده‌ستی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆئه‌وه‌ی باشترلهپرۆسهكه بگات. له‌كۆتاییدا، وازی هێنا. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، ئەی چی ئه‌گه‌ر هه‌موو چارەنوسی ژیانت شكست بێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا تۆ هه‌ر براوه‌بیت؟
I want to urge you to interview the Scrapper. I know a lot about this because I am a Scrapper. Before I was born, my father was diagnosed with paranoid schizophrenia, and he couldn't hold a job in spite of his brilliance. Our lives were one part "Cuckoo's Nest," one part "Awakenings" and one part "A Beautiful Mind."
ده‌مه‌وێ واتان لێبكه‌م كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ جهنگاوهرهكانیش بكه‌ن زۆر ده‌زانم ده‌رباره‌ی ئه‌مه چونكه خۆشم جه‌نگاوه‌رم. پێش ئه‌وه‌ی له‌دایكبم، باوكم به‌وه ده‌ستنیشانكرا بوو كه نه‌خۆشی شیزۆفرینیای هه‌یه، سه‌رباری لێهاتوویهكهی نه‌یتوانی .ئیشه‌كه‌ی درێژه پێ‌بدا ژیانمان به‌شێكی ببوه فیلمی "کوکۆس نێست (هێلانەی کوکو)،" به‌شێكی "لەخەو هەستان" بەشێکیشی فیلمی "مێشکێکی جوان."
(Laughter)
(پێكه‌نین)
I'm the fourth of five children raised by a single mother in a rough neighborhood in Brooklyn, New York. We never owned a home, a car, a washing machine, and for most of my childhood, we didn't even have a telephone. So I was highly motivated to understand the relationship between business success and Scrappers, because my life could easily have turned out very differently. As I met successful business people and read profiles of high-powered leaders, I noticed some commonality.
منداڵی چواره‌می ماڵه‌وه‌م له‌و پێنج مناڵه‌ی دایكێكی ته‌نیا گه‌وره‌ی كردن له گه‌ڕه‌كێكی ناخۆشی برۆكلین له نیوۆرك. هه‌رگیز نه‌بوینه خاوه‌نی سه‌یاره، خانوو، جلشۆر وه ته‌نانه‌ت به‌درێژایی ته‌مه‌نی منداڵیم، ته‌له‌فۆنیشمان نه‌بوو. بۆیه به‌ته‌واوی هاندرابووم تا له په‌یوه‌ندی نێوان جه‌نگاوه‌ره‌كان و سه‌ركه‌وتن له بواری بازرگانی تێبگه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانرا ژیانم زۆر به‌ئاسانی به شێوه‌یه‌كی جیاواز بگۆڕێ. له‌كاتێكدا زۆر بازرگانی سه‌ركه‌وتوم ده‌بینی. پرۆفایلی سه‌ركرده به‌هێزه‌كانم ده‌خوێنده‌وه، تێبینی هه‌ندێ شتێ هاوبه‌شم کرد.
Many of them had experienced early hardships, anywhere from poverty, abandonment, death of a parent while young, to learning disabilities, alcoholism and violence. The conventional thinking has been that trauma leads to distress, and there's been a lot of focus on the resulting dysfunction. But during studies of dysfunction, data revealed an unexpected insight: that even the worst circumstances can result in growth and transformation. A remarkable and counterintuitive phenomenon has been discovered, which scientists call Post Traumatic Growth.
زۆربه‌یان له‌سه‌ره‌تاوه تووشی سه‌ختی هاتبوون، له هه‌ژارییه‌وه بیگرە، تا پشتگوێخران، مردنی دایك و باوك له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا هەتا سه‌ختی فێربوون، ئالوده‌بوون به مه‌ی و تووندوتیژی. بیركردنه‌وه باو ئه‌وه‌یه كه خورپەی دەروونی ده‌بێته هۆی خه‌م و ته‌نگانه، وه سه‌رنجێكی زۆر ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و تێكچوونه‌ی ڕوویداوه. به‌ڵام كاتی لێكۆڵینه‌وه، داتاكان پێشبینی چاوه‌ڕواننه‌كراو پیشانده‌دن: كه ته‌نانه‌ت خراپترین بارودۆخه‌كان ده‌بنه هۆی گهشهكهردن و گۆڕان. دیارده‌یه‌كی دیار و دژه‌باو دۆزرایه‌وه، كه زاناكان پێی ده‌ڵێن گه‌شه یان هه‌ستانه‌وه‌ی دوای كه‌وتن.
In one study designed to measure the effects of adversity on children at risk, among a subset of 698 children who experienced the most severe and extreme conditions, fully one-third grew up to lead healthy, successful and productive lives. In spite of everything and against tremendous odds, they succeeded. One-third.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه كاریگه‌رییه‌كانی نه‌هامه‌تی ده‌پێوا له‌و منداڵانه‌ی كه مه‌ترسییان له‌سه‌ره، له‌ناو گروپێك كه له 989 منداڵ پێكهاتبوو ئه‌وانه‌ی كه ئه‌زموونی ناخۆشترین و جهمسهرگیرتین حاڵه‌ته‌كانیان كردبوو، سێ یه‌كی ته‌واویان كه گه‌وره‌بون ژیانێكی ته‌ندرووست و به‌رهه‌مداریان هه‌بوو. سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك و وه‌ستانه‌وه دژی ئه‌و هه‌موو ناڕێكییه، سه‌ركه‌وتوو بوون. سێ یه‌كیان.
Take this resume. This guy's parents give him up for adoption. He never finishes college. He job-hops quite a bit, goes on a sojourn to India for a year, and to top it off, he has dyslexia. Would you hire this guy? His name is Steve Jobs.
سەیری ئەم سی ڤییە بکەن. دایك و باوكی ئه‌م گه‌نجه دایان نابوو بۆ ئەوەی هەڵبگیرێتەوە. هه‌رگیز كۆلێژی ته‌واو نه‌كرد. زوو زوو کاری گۆڕیوە، ڕۆیشت بۆ هیندستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك، لە سەروو هەمووشییەوە، نەخۆشی گرانی خوێندنەوەی هەیە. ئایا ئه‌و كوڕه به‌كرێ ده‌گریت؟ ئەو کەسە ستیڤ جۆبسە.
In a study of the world's most highly successful entrepreneurs, it turns out a disproportionate number have dyslexia. In the US, 35 percent of the entrepreneurs studied had dyslexia. What's remarkable -- among those entrepreneurs who experience post traumatic growth, they now view their learning disability as a desirable difficulty which provided them an advantage because they became better listeners and paid greater attention to detail. They don't think they are who they are in spite of adversity, they know they are who they are because of adversity. They embrace their trauma and hardships as key elements of who they've become, and know that without those experiences, they might not have developed the muscle and grit required to become successful.
له لێكۆڵینه‌وه‌یكدا ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتوترین وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی جیهان، ده‌ریخست كه ژماره‌یه‌كی بەرچاویان نەخۆشی گرانی خوێندنەوەیان هەیە. له ئه‌مریكا، ٣٥ له‌سه‌دی ئه‌و بازرگانانه‌ی گرانی خوێندنەوەیان هەبوو. چی جێی سه‌رنجبوو -- له‌ناو ئه‌و وهبهرهێنهرانهدا ئه‌وانه‌ی ئه‌زموونی گه‌شه‌كردنی دوای كه‌وتنیان كردووه، ئێستا ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م فێربوونیان وا ده‌بینن كه سه‌ختییه‌كی خوازراوه و سوودیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كردوونی به گوێگرێكی باش و سه‌رنجی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ ورده‌كاریه‌كان. وا هه‌ستناكه‌ن هه‌ر هه‌مان ئه‌و كه‌سه بن به‌بێ ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی هه‌یانه، ده‌زانن كه له‌به‌ر نه‌هامه‌تییه‌كانه ئه‌و كه‌سه‌ی ئێستایان لێ درووست بووه. ئه‌وان خورپەی دەروونی و سه‌ختییه‌كانیان قبوڵكردووه وه‌ك توخمی سه‌ره‌كی درووستبوونی خۆیان، وه ده‌زانن به‌بێ ئه‌و ،ئه‌زموونه سه‌ختانه ڕه‌نگه ئه‌و توانا و هێزه‌یان به‌ده‌ست نه‌خستبا كه پێویستیانه. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووبن.
One of my colleagues had his life completely upended as a result of the Chinese Cultural Revolution in 1966. At age 13, his parents were relocated to the countryside, the schools were closed and he was left alone in Beijing to fend for himself until 16, when he got a job in a clothing factory. But instead of accepting his fate, he made a resolution that he would continue his formal education. Eleven years later, when the political landscape changed, he heard about a highly selective university admissions test. He had three months to learn the entire curriculum of middle and high school. So, every day he came home from the factory, took a nap, studied until 4am, went back to work and repeated this cycle every day for three months. He did it, he succeeded. His commitment to his education was unwavering, and he never lost hope. Today, he holds a master's degree, and his daughters each have degrees from Cornell and Harvard.
یه‌كێ له هاوكاره‌كانم ژیانی به‌ته‌واوی به‌ره‌و باڵایی برد ده‌ره‌نجامی شۆڕشی كه‌لتووری چین له ساڵی ١٩٦٦. له ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیدا دایك و باوكی گوازرانه‌وه بۆ دەرەوەی شار، خوێندنگاكان داخرابوون له پەکینگ جێهێڵرابوو تا خۆی به كاروباری خۆی ڕابگات تا ته‌مه‌نی گه‌یشته ١٦، تا ئیشێكی ده‌ستكه‌وت له كارگه‌یه‌كی جلوبه‌رگ. به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی به‌و قه‌ده‌ره ڕازیبێت، بڕیاریدا كه خوێندنی فه‌رمی درێژه پێبدات. یازده ساڵ دوای ئه‌وه، كاتێك دۆخه سیاسییه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات، شتێكی بیستبو له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بۆ وه‌رگیران له‌زانكۆ. ته‌نیا سێ مانگی به‌رده‌ستبوو بۆ فێربوونی هه‌موو مه‌نهه‌جی خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی. بۆیه، هه‌موو ڕۆژێ لهكارگهوه ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه، سه‌رخه‌وێكی ده‌شكاند، تا كاتژمێر٤ی به‌یانی ده‌یخوێند و دهگاڕایهوه سه‌ر كار تا سێ مانگ ئه‌م سووڕه دووباره بوویه‌وه. ئه‌نجامیدا، سه‌ركه‌وتوو بوو. به‌ڵێنی خۆپهیوهستكردنی به خوێندنه‌وه له‌ق نه‌بوو، وه هه‌رگیز بێ هیوا نه‌بوو. ئه‌مڕۆ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره، وه كچه‌كانیشی خاوه‌نی بڕوانامه‌ن له زانكۆكانی كۆرنێل و هارڤارد.
Scrappers are propelled by the belief that the only person you have full control over is yourself. When things don't turn out well, Scrappers ask, "What can I do differently to create a better result?" Scrappers have a sense of purpose that prevents them from giving up on themselves, kind of like if you've survived poverty, a crazy father and several muggings, you figure, "Business challenges? --
ئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌كان بەرەوپێش پاڵدەنێ باوەڕبوونیانە به‌وه‌ی كه تاكه كه‌سێك كه كۆنتڕۆڵی ته‌واوت به‌سه‌ریدا هه‌یه خودی خۆتی. كاتێك شته‌كان به باشی به‌ڕێوه‌ناچن، جنگاوهرهكان ده‌پرسن: ده‌توانم چی جیاواز بكه‌م تا ئه‌نجامێكی باشترم هه‌بێت؟ جهنگاورهكان هه‌ستی بوونی ئامانجیان هه‌یه كه وایان لێده‌كات ده‌ست له‌خۆیان به‌رنه‌ده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تۆ به‌رگه‌ی هه‌ژاری، باوكێكی شێت و ژماره‌یه‌ك كوتران بگریت، ناڕه‌حه‌تییه‌كانی بازرگانی فێرده‌بی؟ --
(Laughter)
(پێكه‌نین)
Really? Piece of cake. I got this."
هەر بەڕاستی؟ زۆر ئاسانە، لەمە تێگەشتم."
(Laughter)
(پێكه‌نین)
And that reminds me -- humor. Scrappers know that humor gets you through the tough times, and laughter helps you change your perspective.
شتێكی بیرهێنامه‌وه --گاڵتەکردن. جه‌نگاوه‌ره‌كان ده‌زانن ئه‌و گاڵتەکردنە لە کاتە سەختەکان ڕزگارت دەکات، وه پێكه‌نین یارمه‌تیت ده‌دات تێڕوانینی لە سەر خۆت بگۆڕیت.
And finally, there are relationships. People who overcome adversity don't do it alone. Somewhere along the way, they find people who bring out the best in them and who are invested in their success. Having someone you can count on no matter what is essential to overcoming adversity. I was lucky. In my first job after college, I didn't have a car, so I carpooled across two bridges with a woman who was the president's assistant. She watched me work and encouraged me to focus on my future and not dwell on my past. Along the way I've met many people who've provided me brutally honest feedback, advice and mentorship. These people don't mind that I once worked as a singing waitress to help pay for college.
له‌كۆتاییدا، په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ختییه‌كان تێده‌په‌ڕێنن به‌ته‌نیا نایكه‌ن. له‌شوێنێك له شوێنه‌كانی ڕێگاكه‌یان، كه‌سێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه باشترینی له‌ناویاندا به‌ده‌رخستووه دەستیان هەبووە لە سەرکەوتنەکانیاندا. بوونی كه‌سێك كه پشتی پێ ببه‌ستی جا بۆ هه‌رشتێك بێت پێویستییه‌كه بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختییه‌كان. به‌ختم هه‌بوو. له یه‌كه‌م ئیشم دوای كۆلێژ، ئوتومبێلم نه‌بوو، بۆیه له‌گه‌ڵ ژنێكدا پێكه‌وه ده‌ڕۆیشتین ژنه‌كه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك بوو. ئه‌و ده‌یبینی كه ئیشم ده‌كرد هانی ده‌دام كه سه‌رنجم له‌سه‌ر داهاتووم بێت و ئەوەندە بیر لە ڕابردوو نەکەمەوە. له‌و ڕێگایه‌دا خه‌ڵكی زۆرم ناسی ئه‌وانه‌ی كه به دڵڕه‌قییه‌كی دڵسۆزانه راوبۆچوون، ئامۆژگاری و چاودێرییان ده‌دامێ. ئه‌و خه‌ڵكانه گوێییان به‌وه نه‌ده‌دا كه من پێشتر وه‌ك شاگرد كارم كردبوو تا پاره‌ی كۆلێژ بده‌م.
(Laughter)
(پێكه‌نین)
I'll leave you with one final, valuable insight. Companies that are committed to diversity and inclusive practices tend to support Scrappers and outperform their peers. According to DiversityInc, a study of their top 50 companies for diversity outperformed the S&P 500 by 25 percent.
له‌گه‌ڵ كۆتا هۆشیارییه‌كی به‌نرخ به‌جێتان دێڵم. ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه كاری جیاواز و فره‌ڕه‌هه‌ند ئه‌نجام ده‌ده‌ن یارمه‌تی جه‌نگاوه‌ره‌كان ده‌ده‌ن له‌مه‌شدا له هاوتاكانیان باشترن. بەپێی ماڵپەڕی دایڤێرسیتی، لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی باشترین ٥٠ كۆمپانیای خۆیان بۆ فره‌ڕه‌هه‌ندی لەسەدا ٢٥ لە ئێس ئاند پی ٥٠٠ باشتربوون.
So back to my original question. Who are you going to bet on: Silver Spoon or Scrapper? I say choose the underestimated contender, whose secret weapons are passion and purpose.
بۆیه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ پرسیاره بنچینهییهكهم؟ گره‌و له‌سه‌ر كامیان ده‌كه‌یت: خواپێ‌داو یان جه‌نگاوه‌ر؟ من ده‌ڵێم پێشبڕكێكاره پشتگوێخراوهكه هه‌ڵبژێره، كه چه‌كه شاراوه‌كانی پریتین له په‌رۆشی و ئامانج.
Hire the Scrapper.
جه‌نگاوه‌ر به‌كرێ بگره.
(Applause)
(چه‌پڵه‌لێدان)