So if someone asked you for the three words that would sum up your reputation, what would you say? How would people describe your judgment, your knowledge, your behaviors, in different situations? Today I'd like to explore with you why the answer to this question will become profoundly important in an age where reputation will be your most valuable asset.
ئەگەر کەسێک پرسیاری لێ کردیت وتی ئەو سێ وشەیە چین کە سومعەی تۆ دروست دەکات، تۆ چی پێ دەڵێیت؟ خەڵک چۆن بڕیارەکانت دەبینن زانیارییەکانت، چۆنیەتی هەڵسوکەوتت لە حاڵەتی جیا جیادا؟ ئەمڕۆ من خۆشحاڵ ئەبم بە دۆزینەوەی ئەوەی کە بۆچی وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر گرنگ دەبێت لە کاتێکدا ناوبانگی تۆ گرنترین شت دەبێت
I'd like to start by introducing you to someone whose life has been changed by a marketplace fueled by reputation. Sebastian Sandys has been a bed and breakfast host on Airbnb since 2008. I caught up with him recently, where, over the course of several cups of tea, he told me how hosting guests from all over the world has enriched his life. More than 50 people have come to stay in the 18th-century watchhouse he lives in with his cat, Squeak. Now, I mention Squeak because Sebastian's first guest happened to see a rather large mouse run across the kitchen, and she promised that she would refrain from leaving a bad review on one condition: he got a cat. And so Sebastian bought Squeak to protect his reputation.
پێم خۆشە بە پێناساندنی کەسێک بە ئیوە، دەست پێبکەم کە ژیانی بە هۆی بازاڕەوە گۆڕاوە بازاڕێکی خاوەن ناوبانگ سباستیان ساندیس، بەڕێوەبەری ژەمی بەیانی و شوێنی خەوتن بووە لە ئێر بی ئێن بی لە ساڵی ٢٠٠٨ لەم دواییانەدا پێی گەیشتم، پاش خواردنەوەی چەند کوپێک چا لەگەڵیدا پێی وتم کە چۆن میوانداریکردنی میوان لە سەرتاسەری جیهانەوە ژیانیان بەنرخ کردووە زیاتر لە ٥٠ کەس هاتوون کە بۆ ئەوەی بمێننەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٨ کان لە بازاڕی کاتژمێرەکاندا کە خۆی و سکویکی پشیلە تیایدا دەژین ئێستا بۆیە من باسی سکویکم کرد چونکە یەکەمین میوانی سباستیان وا ڕێکەوت مشکێکی گەورە ببینێت کە بەناو چێشتخانەکەدا ڕای دەکرد وە خانمە میوانەکە پەیمانی دا دەست لەوە دەگرێت بەشێوەیەکی خراپ سەیری شوێنەکە بکات بەمەرجێ پشیلەیەک بهێنێت لەبەرئەوە سباستیان سکویکی پشیلەی کڕی بۆ ئەوەی ناوبانگی خۆی بپارێزێت
Now, as many of you know, Airbnb is a peer-to-peer marketplace that matches people who have space to rent with people who are looking for a place to stay in over 192 countries. The places being rented out are things that you might expect, like spare rooms and holiday homes, but part of the magic is the unique places that you can now access: treehouses, teepees, airplane hangars, igloos. If you don't like the hotel, there's a castle down the road that you can rent for 5,000 dollars a night. It's a fantastic example of how technology is creating a market for things that never had a marketplace before.
ئێستا وەک زۆربەی دەزانێت ( ئێر بی ئێن بی) جۆرە بازاڕێکە کاری ڕێکخستنی ئەو کەسانەیە کە جێگەیەکیان هەیە تاوەکو بیدەن بە کرێ لەگەڵ ئەو کەسانەی بۆ شوێنێک دەگەڕێن کە لێی بمێننەوە لە زیاتر لە ١٩٢ وڵاتدا ئە شوێنانەی کە دراون بە کرێ شوێن گەلێکن لەوانە پێشبینیان بکەیت بۆ نمونە ژوری زیادە، خانووی پشوو بەڵام بەشە سەرسوڕهێنەرەکە ئەو شوێنە ناوازانەن کە ئێستا دەتوانن بچنە ناویان، خانووی سەردارەکان، چادر خانووە لەبەفر دروست کراوەکان، فڕۆکە هەڵواسراوەکان ئەگەر ئوتێلەکەشت بە دڵ نەبوو، قەڵایەک هەیە لە کۆتایی ڕێگاکە کە دەتوانن لەبەرامبەر ٥٠٠٠ دۆلار بۆ شەوێک بە کرێی بگریت ئەوە نمونەیەکی نایابە لەسەر ئەوەی کە چۆن تەکنەلۆجیا بازار دەخوڵقێنێت بۆ ئەو شتانەی کە هەرگیز لەمەو پێش بازاڕیان نەبووە
Now let me show you these heat maps of Paris to see how insanely fast it's growing. This image here is from 2008. The pink dots represent host properties. Even four years ago, letting strangers stay in your home seemed like a crazy idea. Now the same view in 2010. And now, 2012. There is an Airbnb host on almost every main street in Paris. Now, what's happening here is people are realizing the power of technology to unlock the idling capacity and value of all kinds of assets, from skills to spaces to material possessions, in ways and on a scale never possible before. It's an economy and culture called collaborative consumption, and, through it, people like Sebastian are becoming micro-entrepreneurs. They're empowered to make money and save money from their existing assets.
با ئاێستا ئەم نەخشە ناوازانەی پاریستان نیشان بدەم بۆ ئەوەی ببینن کە چۆن بە بەخێراییەکی باوەڕپێنەکراو گەشە دەکات ئەم وێنەیەی ئێرە هی ساڵی ٢٠٠٨ ە خاڵە پەمەییەکان ئاماژەن بۆ موڵکە میواندارییەکان تەنانەت لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردودا بهێڵیت کەسێکی نامۆ لە ماڵەکەتدا بمێنێتەوە لە بیرۆکەیەکی شێتانە دەچوو ئێستا هەمان دیمەن بەڵام ساڵی ٢٠١٠ وە لە ئێستادا ٢٠١٢ بە نزیکەیی لە هەموو شاڕێیەکی پاریسدا میوان خانەیەکی (ئێر بی ئێن بی) هەیە ئێستا ئەوەی لێرەدا ڕوو دەدات ئەوەیە کە خەڵک تێدەگەن لە هێزی تەکنەلۆژیا بۆ کردنەوەی توانا و نرخی هەموو شتە بە نرخەکان هەر لە کارامەیی تا موڵکایەتی بەچەنە ڕێگەیەک و لەسەر پێوەرێک کە هەرگیز لەوەوپێش لە توانادا نەبووە ئەوە ئابورییەک و کلتورێکە ناودەبرێن بە بەکارهێنانی یارمەتیدەر هەر لەو ڕێگەیەشەوە خەڵکی وەکو سباستیان دەبن بە خاوەن پڕۆژەیەکی بچوک دەسەڵات پێدراوە بۆ بەدەست هێنانی پارە و پاشەکەوت کردنی لە موڵکەکانییەوە
But the real magic and the secret source behind collaborative consumption marketplaces like Airbnb isn't the inventory or the money. It's using the power of technology to build trust between strangers. This side of Airbnb really hit home to Sebastian last summer during the London riots. He woke up around 9, and he checked his email and he saw a bunch of messages all asking him if he was okay. Former guests from around the world had seen that the riots were happening just down the street, and wanted to check if he needed anything. Sebastian actually said to me, he said, "Thirteen former guests contacted me before my own mother rang." (Laughter)
بەڵام جادووە ڕاستەقینەکە و نهێنییەکە لە پشت بازاڕی بەکارهێنەری یارمەتیدەری وەکو( ئێر بی ئێن بی)، نە لیستی ناوەڕۆک و نە پارەیە بەڵکو بەکارهێنانی هێزی تەکنەلۆژیایە بۆ بیناکردنی دڵنیایی لە نێوان کەسە نامۆکاندا لە هاوینی ڕابردوودا ماڵەکەی سباستیان پێکرا لەماوەی ڕودانی کارەساتە ناوخۆییەکان لە لەندەن لە دەوروبەری ٩ی بەیانیدا لە خەو هەستاو سەردانی ئیمەیڵەکەی کرد کۆمەڵێک نامەی بینی کە پرسیاری ئەوەی تێدا کرابوو ئایا ئەو باشە ئەو میوانانەی کە پێشتر لەوێ مابونەوە، لە سەرتاسەری جیهانەوە ئەوەیان بینی کە چۆن کارە تێکدەرەکان لە کۆتایی ئەو شەقامەدا ڕویان دابوو ، دەیانویست بزانن ئایا سباستیان باشە و پێویستی بە هیچ نییە؟ لەڕاستیدا سباستیان پێی وتم ٣٠ کەس لەوانەی لە ڕابردودا میوان بوون پەیوەندییان پێوە کردم پێش ئەوەی دایکم پەیوەندیم پێوە بکات
Now, this little anecdote gets to the heart of why I'm really passionate about collaborative consumption, and why, after I finished my book, I decided I'm going to try and spread this into a global movement. Because at its core, it's about empowerment. It's about empowering people to make meaningful connections, connections that are enabling us to rediscover a humanness that we've lost somewhere along the way, by engaging in marketplaces like Airbnb, like Kickstarter, like Etsy, that are built on personal relationships versus empty transactions.
ئێستا ئەم چیرۆکە کورتە دەمانباتە قوڵایی ئەوەی بۆچی من زۆر دڵخۆشم بە بەکارهێنانی یارمەتیدەر وە بۆچی دوای ئەوەی کتێبەکەمم تەواو کرد بڕیارمدا هەوڵ بدەم ئەمەبڵاو بکەمەوە و بیکەمە جوڵەیەکی جیهانی لەبەرئەوەی ئەمە لە جەوهەردا بریتییە لە بەهێز کردن چونکە ئەمە توانای درووستکردنی پەیوەندی مانادار دەداتە خەڵکی پەیوەندییەک وامان لێبکات ئەو مرۆڤایەتییە بدۆزینەوە کە لە شوێنێک لەسەر ڕێگەکە ونمان کردووە بە بەشداری کردن لە بازاڕێکی وەکو ( ئێر بی ئێن بی ) وەکو کیک ستارتەر وەکو (ئتسی) کە لەسەر بنەمای پەیوەندییە تاکە کەسییەکان لەبەرامبەر بە گرێبەستی پوچ بنیات نراون
Now the irony is that these ideas are actually taking us back to old market principles and collaborative behaviors that are hard-wired in all of us. They're just being reinvented in ways that are relevant for the Facebook age. We're literally beginning to realize that we have wired our world to share, swap, rent, barter or trade just about anything. We're sharing our cars on WhipCar, our bikes on Spinlister, our offices on Loosecubes, our gardens on Landshare. We're lending and borrowing money from strangers on Zopa and Lending Club. We are trading lessons on everything from sushi-making to coding on Skillshare, and we're even sharing our pets on DogVacay. Now welcome to the wonderful world of collaborative consumption that's enabling us to match wants with haves in more democratic ways.
ئێستا گاڵتەکە ئەوەیە کە ئەم بیرۆکانە دەمانباتەوە بۆ ڕێسا کۆنەکانی بازاڕ کە تیایدا ڕەوشتی یارمەتیدانە قورس و نامۆن بۆ ئێمە جارێکی تر دروست کراونەتەوە بە شێوەیەک سودیان هەبێت بۆ کاتی فەیسبووک ئەدەبیانە دەستمان کردووە بەوەیبزانین کە چۆن جیهانمان بەستۆتەوە پێکەوە بۆ ئەوەی بەشداریان پێ بکەین لەگەڵ یەکدا بە گۆڕینەوە، بازرگانی کردن، بەکرێدان بە نزیکەیی هەموو شتێ، تەنانەت بەشداری بە سەیارەکانیشمان دەکەین لە ویپکاڕ پاسکیلەکانمان، نوسینگەکانمان باخچەکانمان، ئێمە قەرزدەدەین و قەرز وەردەگرینەوە لەسەر تۆڕەکانی (زوپا ) و (یانەی بەکرێدانەکان) پارە بە قەرز دەدەینە کەسە نامۆکان و بە قەرزیش وەری دەگرینەوە ئێمە بازرگانی بە هەموو شتێکەوە دەکەین هەر لە دروست کردنی سوشیەوە بیگرە تا دانانی کۆد بۆ سکیڵشەیر تەنانەت ئاژەڵە ماڵییەکانیشمان لەسەر وێب سایتی (دۆگڤاکای) بەشداری پێ دەکەین ئێستا بەخێر بێن بۆ جیهانە جوانەکەی بەکارهێنانی هاوکاری کە توانای ئەوەمان دەداتێ ئەوەی هەمانە لەگەڵ ئەوەی دەمانەوێت بیان گونجێنین بە ڕێگەیەکی دیموکراتیانە تر
Now, collaborative consumption is creating the start of a transformation in the way we think about supply and demand, but it's also a part of a massive value shift underway, where instead of consuming to keep up with the Joneses, people are consuming to get to know the Joneses. But the key reason why it's taking off now so fast is because every new advancement of technology increases the efficiency and the social glue of trust to make sharing easier and easier.
لە ئێستادا بەکارهینانی هاوکاری بریتییە لە خوڵقاندنی سەرەتایەک لە گۆڕینی چۆنیەتی بیر کردنەوەمان دەربارەی پێدان و داواکاری بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە گرنگییە گەورەشاردراوەکەی کە تێیدا لە جیاتی ئەوەی لەگەڵ (جۆنس) هاوشان بیت خەڵک دەتوانن جۆنس بناسن بەڵام هۆکاری سەرەکی دابەزینەکەی بەم خێراییەی ئێستا ئەوەیە هەموو پێشکەوتنێکی تەکنەلۆژیا کاردەکاتە سەر زیاد بوونی متمانەی کۆمەڵایەتی ئەمەش وەا دەکات بەشداری پێکردنی ئاسانتر و ئاسانتر بێت
Now, I've looked at thousands of these marketplaces, and trust and efficiency are always the critical ingredients. Let me give you an example. Meet 46-year-old Chris Mok, who has, I bet, the best job title here of SuperRabbit. Now, four years ago, Chris lost his job, unfortunately, as an art buyer at Macy's, and like so many people, he struggled to find a new one during the recession. And then he happened to stumble across a post about TaskRabbit.
ئێستا من سەیری هەزاران لەم بازاڕانەم کردووە هەموو کات بەتوانای و متمانە پێکهاتە گرنگەکانیانن با نمونەیەکتان بدەمێ کری مۆکی تەمەن ٤٦ ساڵان بناسن،گرەو لەسەر ئەوە دەکەم کە ئەو خاوەنی باشترین کارە کە ناوی "سوپەر ڕابیت" ە ئێستا، ٤ ساڵ لەمەبەر بەداخەوە کریس کارەکەی لەدەست دا کە وەکو کڕیارێکی هونەری کاری دەکرد لە (ماسیس) وەکو زۆرینەی خەڵک ململانێیەکی زۆری کرد بۆ ئەوەی کارێکی نوێ بدۆزێتەوە بەڵام دواتر بە ڕێکەوت چاوی بە پۆستێک دەکەوێت دەربارەی " تاسک ڕابیت" کاری کەروێشک
Now, the story behind TaskRabbit starts like so many great stories with a very cute dog by the name of Kobe. Now what happened was, in February 2008, Leah and her husband were waiting for a cab to take them out for dinner, when Kobe came trotting up to them and he was salivating with saliva. They realized they'd run out of dog food. Kevin had to cancel the cab and trudge out in the snow. Now, later that evening, the two self-confessed tech geeks starting talking about how cool it would be if some kind of eBay for errands existed. Six months later, Leah quit her job, and TaskRabbit was born. At the time, she didn't realize that she was actually hitting on a bigger idea she later called service networking. It's essentially about how we use our online relationships to get things done in the real world.
جیرۆکی پشت " تاسک ڕابیت" دەستی پێکرد، هەر وەک چیرۆکە مەزنەکانی کە، کە بە سەگێکی زۆر جوان دەستپێ دەکات کە ناوی (کابی)یە ئەوەی کە ڕویدا لە مانگی ٢ی ٢٠٠٨دا لیا و هاوسەرەکەی چاوەڕێی تاکسیان دەکرد تاوەکو بیانباتە دەرەوە بۆ نانی ئێوارە . لەو کاتەدا کۆبیان بینی کە ڕای دەکرد بەرەو ڕویان وە لیک لە دەمی دەهات تێگەشتن کە خواردنی سەگیان نەماوە کیڤن ناچار بوو واز لە تاکسییەکە بهێنێت و زۆر بە سەختی بە ناو بەفرەکەدا ڕێ بکات بۆ خواردن بۆ سەگەکەیان دواتری هەمان ئێوارە ئەم دوو کەسە بە قسەی خۆیان ئاڵودەی تەکنەلۆژیان باسی ئەوەیان دەکرد چەند خۆش دەبێت گەر بێت و شتێکی وەکو وێب سایتی (ئی بەی) هەبێت بۆ ئەرکێکی کوورت دوای ٦ مانگ (لیا) وازی لە کارەکەی هێنا و " تاسک ڕابیت" هاتە ئاراوە لەو کاتەدا نەی دەزانی کە خەریکی بیرۆکەیەکی زۆر مەزنترە. کە دواتر ناویان نا خزمەت گوزاری هێڵی پەیوەندییەکان کە بنچینەی کارەکە دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانە بۆ ئەوەی شتەکان بە ڕاستی جێبەچی بکەین لە جیهانی ڕاستەقینەدا
Now the way TaskRabbit works is, people outsource the tasks that they want doing, name the price they're willing to pay, and then vetted Rabbits bid to run the errand. Yes, there's actually a four-stage, rigorous interview process that's designed to find the people that would make great personal assistants and weed out the dodgy Rabbits. Now, there's over 4,000 Rabbits across the United States and 5,000 more on the waiting list.
چۆنیەتی کارکردنی یەکەی کەروێشک "تاسک ڕابیت" ئەوەیە کە خەڵک بە پشت بەستن بە سەرچاوە دەرەکییەکان ئەو کارانەی دەیانەوێت بیکەن ئەو نرخەی لەسەر دادەنێن کە خۆیان پێیان خۆشە دواتر(ڤێتت رابیت)ەکان هەوڵ دەدەن کارەکانیان جێ بەچی بکەن بەڵی لە ڕاستیدا پڕۆسەی چاوپێکەوتنی ٤ پلە زۆر وردترە کە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بدۆزیتەوە کە دەکرێ ببنە یارمەتی دەری کەسێتی بۆ ئەوەی کەروێشکە سەرکەشەکان دوور بخەنەوە لە ئێستادا زیاتر لە ٤٠٠٠ کەروێسک هەن لەسەرتاسەری ویلایەتە یاکگرتوەکاندا ٥٠٠٠ تریش لە لیستی چاوەڕوانیدان
Now the tasks being posted are things that you might expect, like help with household chores or doing some supermarket runs. I actually learned the other day that 12 and a half thousand loads of laundry have been cleaned and folded through TaskRabbit. But I love that the number one task posted, over a hundred times a day, is something that many of us have felt the pain of doing: yes, assembling Ikea furniture. (Laughter) (Applause) It's brilliant. Now, we may laugh, but Chris here is actually making up to 5,000 dollars a month running errands around his life. And 70 percent of this new labor force were previously unemployed or underemployed. I think TaskRabbit and other examples of collaborative consumption are like lemonade stands on steroids. They're just brilliant.
ئەو کارانەی کە پۆست کراون لەوانەیە ئێوە پێشبینیان بکەن بۆ نمونە لە کاری ناو ماڵ یاخود بازاڕ کردن لە ڕاستیدا لەو چەند ڕۆژەی ڕابردودا ئەوەم زانی کە زیاد لە ١٢ و نیو هەزار جل شۆردراون و قەدەخە کراون لە ڕێگەی (تاسک ڕابیت)ەوە بەڵام ئەو پۆستەی کە بە دڵمە ئەوەیە، یەکەمین کار کە پۆست کراوە زیاد لە سەدان جار لە ڕۆژێککدا، شتێکە لەوانەیە زۆرینەمان هەستمان بە ئازارەکەی کردبێت کە ئەنجاممان داوە بەڵێ ئەویش بەستنی کەل و پەلەکانی کۆمپانیای (ئایکیا) یە شتێکی زیرەکانەیە ئێستا لەوانەیە پێ بکەنین بەڵام لێرەدا کریس مانگانە نزیکەی ٥٠٠٠ دۆلاری دەست دەکەوێت بە کردنی ئەم کارانە لە ژیانیدا لە %٧ ی هێزی کاری ئەوانە بوون کە پێشتر بێ کار بوون یان لە چاوەڕوانی ئەوەدا بوون دامەزرێن لەو بڕوایەدام (تاسک ڕابیت) و نمونەکانی تری وەک ئەم هاوکارییە کۆمەڵایەتییە وەک شەربەتی لیمۆی پڕ لە ووزە بەخش وان، زۆر زیرەکانەن
Now, when you think about it, it's amazing, right, that over the past 20 years, we've evolved from trusting people online to share information to trusting to handing over our credit card information, and now we're entering the third trust wave: connecting trustworthy strangers to create all kinds of people-powered marketplaces. I actually came across this fascinating study by the Pew Center this week that revealed that an active Facebook user is three times as likely as a non-Internet user to believe that most people are trustworthy. Virtual trust will transform the way we trust one another face to face.
کاتێک بیری لێ دەکەینەوە وایە زۆر سەرسوڕهێنەرن کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردودا، لەوەوە گەشەمان کردووە کە بڕوا بە خەڵکی بکەین دەربارەی پێ دانی زانیارییەوە بۆ پێدانی زانیاری دەربارەی کارتی بانکی ئێستاش لە چوونە ناوەوەداین بۆ سییەمین شەپۆلی باوەڕ پێکردن بە پەیوەندی کردن بە کەسانی باوەڕ پێکراوی نامۆوە بۆ ئەوەی هەموو جۆرەکانی بازاڕمان بۆ دروست بکەن لە ڕاستیدا لەم لێکۆڵینەوە سەرسوڕهێنەرەی سەنتەری پیو دا ئەوەم بەرچاو کەوت، کە دەری خستووە کەسێکی بەکارهێنەری فەیسبووک ٣ جار زیاتر لە کاسێک کە هیچ تۆڕی ئینتەرنێت بەکار ناهێنێت بڕوا بەوە دەکات کە خەڵکی جێی بڕوان بڕوا پێکردنی ڕاستی لە شێوەی بڕوا کردنمان بە یەکتر دەگۆڕێت ڕوو بە ڕوو
Now, with all of my optimism, and I am an optimist, comes a healthy dose of caution, or rather, an urgent need to address some pressing, complex questions. How to ensure our digital identities reflect our real world identities? Do we want them to be the same? How do we mimic the way trust is built face-to-face online? How do we stop people who've behaved badly in one community doing so under a different guise? In a similar way that companies often use some kind of credit rating to decide whether to give you a mobile plan, or the rate of a mortgage, marketplaces that depend on transactions between relative strangers need some kind of device to let you know that Sebastian and Chris are good eggs, and that device is reputation.
ئێستا لەگەڵ هەموو ڕەشبینیمدا، گەشبینم گرنگی تەندروست دەبێت یان زیاتر پێویستی لە ناکاو دەبێت بۆ ناونیشانی زۆر پێویست، پرسیاری ئاڵۆز چۆن پێناسە دیجیتاڵییەکانمان کاردەکەنە سەر پێناسە ڕاستەقینەکانمان؟ ئایا دەمانەوێت بە هەمان شێوە بن؟ چۆن دەتوانین هەمان باوەڕ پێکردنمان هەبێ کە لە ژیانی ئاسایدا و لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت؟ چۆن ئەو کەسانە بوەستێنین کە بە خراپی مامەڵە دەکەن لە کۆمەڵگەیەکدا لە ژێر سایەیەکی جیاوازدا دەیکەن؟ بە هەمان شێوەی کۆمپانیاکان کە جۆرێک لە متمانەی ڕاستکردنەوە بۆ بڕیاردان هەرچەندا بە پێدانی نەخشە بۆ مۆبایلەکەت ئەو بازاڕانەت کە پشت بە هەندێ گرێ بەست دەبەستن لە نێوان کەسانی نامۆدا پێویستیان بە ئامێرێک هەیە بۆ ئەوەی بزانن کەسانی وەک سباستیان و کریس کەسی باشن ئەو ئامێرەش ناوبانگە
Reputation is the measurement of how much a community trusts you. Let's just take a look at Chris. You can see that over 200 people have given him an average rating over 4.99 out of 5. There are over 20 pages of reviews of his work describing him as super-friendly and fast, and he's reached level 25, the highest level, making him a SuperRabbit. Now — (Laughter) -- I love that word, SuperRabbit. And interestingly, what Chris has noted is that as his reputation has gone up, so has his chances of winning a bid and how much he can charge. In other words, for SuperRabbits, reputation has a real world value.
ناوبانگ پێوەرێکە بۆ ئەوەی بزانین چۆن کۆمەڵگە بڕوات پێ دەکات با سەیرێکی کریس بکەین دەبینین زیاد لە ٢٠٠ کەس پلەی ٤.٩٩ یان لە ٥ داوەتێ زیاد لە ٢٠ لاپەڕە هەن لەسەر ئیشەکەی دەربارەی ئەوەی ئەو کەسێکی زۆر کراوە و خێرایە گەیشتۆتە پلەی ٢٥ کە بەرزترین پلەیە کە کردویەتییە سوپەر ڕابیت ئێستا ئەم ناوەم زۆر بە دڵە سوپەر ڕابیت بەشێوەیەکی سەر سوڕهێنەر کریس پێشبینی ئەوەی کردووە کە ناوبانگی بەرز بۆتەوە بەهەمان شێوەی چانسی بۆ بردنەوەی مەزادێک و چەندیش دەتوانێت وەربگرێت بە مانایەکی تر بۆ سوپەر ڕابیت، ناوبانگ لەژیانی ڕاستیدا نرخێکی ڕاستەقینەی هەیە
Now, I know what you might be thinking. Well, this isn't anything new. Just think of power sellers on eBay or star ratings on Amazon. The difference today is that, with every trade we make, comment we leave, person we flag, badge we earn, we leave a reputation trail of how well we can and can't be trusted. And it's not just the breadth but the volume of reputation data out there that is staggering. Just consider this: Five million nights have been booked on Airbnb in the past six months alone. 30 million rides have been shared on Carpooling.com. This year, two billion dollars worth of loans will go through peer-to-peer lending platforms. This adds up to millions of pieces of reputation data on how well we behave or misbehave.
ئێستا ئەزانم لەوانەیە بیر لە چی بکەنەوە شتێکی نوێیە تەنها بیر لە فرۆشیارەکانی ئیبەی بکەنەوە یان پۆلێن کردنی ئەستێرەکان لە ئەمەزۆن جیاوازییەکە لە ئەمڕۆدا ئەوەیە لەگەڵ هەموو گرێ بەستێکدا کە دەیبیستین ڕەخنەیەک جێ دەهێڵن هەرکەسێک کە ئاڵایەکی دەدەیتێ هەر باجێک کە شایەنین جێپەنجەی خۆمان لەسەر ناوبانگمان بەجێ دەهێڵین لەسەر چۆنیەتی ئەوەی کە چۆن دەکرێت بڕوا پێکراو بین ئەوەش تەنها فراوانی ناوبانگ نین بەڵکو قەبارەکەشیەتی لە ناوبانگی کە شتێکی زۆر باشە تەنها ئەمە بخەنە بەر چاو کە ٥ ملیۆن شەو گیراوە تەنها لە ٦ مانگی ڕابردودا ٣٠ ملیۆن سواربوون بەشداری پێکراوە لە ڕێگەی Carpooling.com ەوە ئەم ساڵ قەرز بە قیمەتی ٢ بلیۆن دۆلار دەدرێت لە لایەن (پیر- تو- پیر) بۆ بەکرێدان ئەمە ملیۆنان جار مستەوای ناوبانگمان بەرز دەکاتەوە کە ئایا چەند باش یان خراپ مامەڵەمان کردووە
Now, capturing and correlating the trails of information that we leave in different places is a massive challenge, but one we're being asked to figure out. What the likes of Sebastian are starting to rightfully ask is, shouldn't they own their reputation data? Shouldn't the reputation that he's personally invested on building on Airbnb mean that it should travel with him from one community to another? What I mean by this is, say he started selling second-hand books on Amazon. Why should he have to start from scratch? It's a bit like when I moved from New York to Sydney. It was ridiculous. I couldn't get a mobile phone plan because my credit history didn't travel with me. I was essentially a ghost in the system.
ئێستا بەسەردا زاڵ بوون و بەستنەوەی شوێنەواری زانیارین کە جێیان دەهێڵین لە شوێنە جیاوازەکاندا کە بەرەنگارییەکی گەورەیە بەڵام شتێک کە پرسیارمان کردووە بۆ ئەوەی بۆ مان دەرکەوێت کەسانی وەک سباستیان دەست بە پرسیاری ڕاستی دەکەن نابێ خۆیان بۆ خۆیان داتای ناوبانگیان هەبێ؟ نابێ ئەو ناوبانگەی کە خۆی بەدەستی هێناوە لە (ئەیربنب) کە پێویستە گەشت بکات لەگەڵیدا لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر؟ ئەوەی مەبەستە ئەوەیە، با بڵێین دەستی کرد بە کاری فرۆشتن کتێبی دەستی دووی ئەمازۆن بۆ دەبێ لە هیچەوە دەست پێ بکاتەوە؟ کەمێک وەک ئەوە وایە کە من لە نییۆڕکەوە چومە سیدنی بێ ئەقلانە بوو، نەم دەتوانی مۆبایلێکم هەبیت لەبەر ئەوەی مێژووی پارە و قەرزەکانم نەیان دەتوانی گەشت بکەن لەگەڵمدا بە جۆرێک لە جۆرەکان وەکو سێبەرێک وابوو لەناو سیستەمەکاندا
Now I'm not suggesting that the next stage of the reputation economy is about adding up multiple ratings into some kind of empty score. People's lives are too complex, and who wants to do that? I also want to be clear that this isn't about adding up tweets and likes and friends in a Klout-like fashion. Those guys are measuring influence, not behaviors that indicate our trustworthiness.
من پێشنیاری ئەوە دەکەم لە پلەی داهاتودا ناوبانگی ئابووری دەربارەی کۆکردنەوەی هەمە لایەن بێت، دەبێت پێوانە دابنێین بۆ خاڵێک کە بونی نەبێت ژیانی خەڵکی زۆر ئاڵۆزە کێ دەیەوێت شتی وا بکات؟ دەمەوێت لەوەشدا ڕوون بم کە مەسەلەکە دەربارەی زیاد کردنی ژمارەی هاوڕێ و حەزی (لایک) هاوڕێیان نی یە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەو کەسانە کاریگەرەکان دەژمێرن نەک ڕەفتارەکانیان کە ئەوە دیاری دەکەین جێی بڕواین یان نا
But the most important thing that we have to keep in mind is that reputation is largely contextual. Just because Sebastian is a wonderful host does not mean that he can assemble Ikea furniture. The big challenge is figuring out what data makes sense to pull, because the future's going to be driven by a smart aggregation of reputation, not a single algorithm. It's only a matter of time before we'll be able to perform a Facebook- or Google-like search and see a complete picture of someone's behaviors in different contexts over time. I envision a realtime stream of who has trusted you, when, where and why, your reliability on TaskRabbit, your cleanliness as a guest on Airbnb, the knowledge that you display on Quora or Tripovo, they'll all live together in one place, and this will live in some kind of reputation dashboard that will paint a picture of your reputation capital.
بەڵام گرنگترین شت لە مێشکماندا دەبێت ببێت ئەوەیە کە ناوبانگ زیاتر ناوەڕۆکە تەنها لەبەر ئەوەی سباستیان پێشوازیکەرێکی زۆر باشە مانای ئەوە نییە کە ئەو دەتوانێت کەلوپەلە ناوماڵییەکانی (ئایکیا) ببەستێ گەورەترین بەرەنگار بوونەوە ئەوەیە بزانیت چ داتایەک ژیرانە بەکار بهێنرێت لەبەر ئەوەی داهاتوو لە لایەن ناوبانگێکی کۆکراوە دەبرێت بەڕێوە نەک تاکێک مەسەلەکە تەنها کاتە تا دەگەینە ئەوەی گەڕانێک بە ناو گۆگڵ یان فەیسبووک دا بکەین بۆ ئەوەی چۆنیەتی مامەڵەی کەسێک بە درێژایی کات ببینین بە وێنەوە لە ناوەڕۆکە جیاوازەکاندا و بە درێژایی کات من پێشبینی ئەوە دەکەم کە ئاخۆ کێ بڕواتان پێ دەکات کەی، بۆ و لە کوێ، لە "تاسک ڕابیت" دەبیتە جێگای متمانە یان پاکوخاوێنیت و دەسپاکیت وەک میوانێک لە ئەیربنب ئەو زانیاریانەی کە دەیان خەیتە ڕوو لە کوارا هەموویان بەیەکەوە لەیەک شوێندا دەژین ئەمەش تەنها لەسەر یەک تەختەی ناوبانگ دەمێنێتەوە کە وێنەیەکی ناوبانگی خۆتت بۆ دروست دەکات
Now this is a concept that I'm currently researching and writing my next book on, and currently define as the worth of your reputation, your intentions, capabilities and values across communities and marketplaces. This isn't some far-off frontier. There are actually a wave of startups like Connect.Me and Legit and TrustCloud that are figuring out how you can aggregate, monitor and use your online reputation.
ئەم تێگەشتنەی کە من ئێستا بە دوایدا دەگەڕێم وە کتێبی داهاتومی لەسەر دەنوسم، وە لە ئێستادا بەرامبەرە بە ناوبانگت و ویستەکانت تواناکانت، بڕواکانت، لە سەرتاسەری کۆمەڵگاکان لە بازاڕدا ئەمە سنورێکی دوور نییە لە ڕاستیدا شەپۆلی دەستپێکی وەکو بەیەک بەستنەوە لە ئارادایە وەکو (لێجیت) و (ترەستکلاود) کە ئەوە دەدۆزنەوە تۆ چۆن ناوبانگی ڕاستەوخۆت دەست دەخەیت و بەکاری دەهێنیت
Now, I realize that this concept may sound a little Big Brother to some of you, and yes, there are some enormous transparency and privacy issues to solve, but ultimately, if we can collect our personal reputation, we can actually control it more, and extract the immense value that will flow from it.
من دەزانم ئەم چەمکە دەکرێت تۆزێ لە قسەی برا گەورەیەک بچێت بۆ هەندێکتان، بەڵێ کێشەی زۆر هەیە بۆ ئەوەی چارە سەر بکرێت بەڵام لە دوا جاردا گەر تۆ بتوانیت ناوبانگی خۆت کۆبکەیتەوە ئەوا ئێمە دەتوانین زیاتر کۆنتڕۆڵی بکەین سوودە گەورەکانی لێ دەربکەین
Also, more so than our credit history, we can actually shape our reputation. Just think of Sebastian and how he bought the cat to influence his.
هەروەها ژیان لە مێژووی قەرزەکانمان دەتوانین شێوە بدەینە ناوبانگمان تەنها بیر لە سبێستیان بکەنەوە چۆن پشیلەکەی کڕی بۆ ئەوەی
Now privacy issues aside, the other really interesting issue I'm looking at is how do we empower digital ghosts, people [who] for whatever reason, are not active online, but are some of the most trustworthy people in the world? How do we take their contributions to their jobs, their communities and their families, and convert that value into reputation capital?
کێشە کەسییەکان بخەنە لاوە، وە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی تر کە سەیری دەکەم ئەوەیە چۆن هێز دەدەینە شەبەحە دیجیتاڵییەکان کەسانێک بە هەر هۆیەک بێت چالاک نین لە ئۆنلاین بەڵام یەکێکە لە هەرە کەسە باوەڕ پێکراوەکان لە جیهاندا ؟ چۆن یارمەتی کارەکانیان دەدەین کۆمەڵگاکانیان، خێزانەکانیان دەیگۆڕینە سەر بناغەی ناوبانگ؟
Ultimately, when we get it right, reputation capital could create a massive positive disruption in who has power, trust and influence. A three-digit score, your traditional credit history, that only 30 percent of us actually know what it is, will no longer be the determining factor in how much things cost, what we can access, and, in many instances, limit what we can do in the world. Indeed, reputation is a currency that I believe will become more powerful than our credit history in the 21st century. Reputation will be the currency that says that you can trust me.
بەشێوەیەکی سەرەکی کاتێ بەتەواوی کارەکە دەکەین دەکرێت تەشویشێکی ئیجابی دروست بکات لەسەر ئەوەی کێ هێز و متمانە و کاریگەری هەیە تۆمارێکی سێ ژمارەیی، "مێژووی ژمارەی کلتوری" ی ئێوە کە تەنها %٣٠ لە ئێمە دەزانین کە ئەو تۆمارە چی یە چیتر کاریگەریەکی ئەوتۆی نامێنێت لەسەر بڕی تێچوون و ئەو شتانەی کە ئێمە دەتوانین بچینە ناویان وە لە هەندێ باردا، تواناکانی ئێمە لە جیهاندا سنووردار دەکات لە ڕاستیدا،ناوبانگ دراوێکە کە من لەو بڕوایەدام زۆر بە هێز تر دەبێت لە مێژووی قەرز و پارەکانمان لەسەدەی ٢١ دا ناوبانگ دەبێتە ئەو هۆکارەی کە دەڵێت تۆ دەتوانیت متمانەم پێ بکەیت
Now the interesting thing is, reputation is the socioeconomic lubricant that makes collaborative consumption work and scale, but the sources it will be generated from, and its applications, are far bigger than this space alone. Let me give you one example from the world of recruiting, where reputation data will make the résumé seem like an archaic relic of the past.
ئێستا شتە سەر سوڕهێنەرەکە ئەوەیە ناوبانگ هۆکاری ئابوری و کۆمەڵایەتییە کە وا دەکات هاوکاری کۆمەڵایەتی بکات بەڵام سەرچاوەکان لەم قەزایە گەورەتر دەبێت وەک لە شوێنیک کە دابڕاوە با نمونەیەکتان بدەمێ لە جیهانی دوبارە بونەوەدا لەسەر ئەوەی داتای ناوبانگ دەتوانێت تازە وەکو کۆن لێ بکات
Four years ago, tech bloggers and entrepreneurs Joel Spolsky and Jeff Atwood, decided to start something called Stack Overflow. Now, Stack Overflow is basically a platform where experienced programmers can ask other good programmers highly detailed technical questions on things like tiny pixels and chrome extensions. This site receives five and a half thousand questions a day, and 80 percent of these receive accurate answers. Now users earn reputation in a whole range of ways, but it's basically by convincing their peers they know what they're talking about.
چوار ساڵ بەر لە ئێستا مەندوبەکانی تەکنەلۆژیا و دەڵاڵەکان جویل سپۆلسکی و جێف ئەتوود بڕیاریاندا دەست بە شتێک بکەن ناویان نا ستاک ئۆڤەر فلۆو ئێستا ستاک ئۆڤەر فلۆو بەرنامەیەکە ئەو کەسانەی ئەزمونیان هەیە لە دروست کردنی پڕۆگرامدا دەتوانن پرسیار لەوانە بکەن کە زۆر باشن لە پرسیاری تەکنەلۆژیدا لەسەر شتی وەک جنۆکە یان کشانی کرۆم ئەم سایتە ٥٠٠٠ و نیو پرسیار وەر دەگرێت لە ڕۆژێکدا لە %٨٠ یان وەڵامیان دەدرێتەوە ئێستا بەکارهێنەرەکان ناوبانگیان پەیا کردووە بەچەند شێوەیەک بەڵام لە بناغەدا بەپێی ئەوەی کە چۆن بڕوا بە خانەدانانەکان بکەن کە دەزانن باسی چی دەکەن
Now a few months after this site launched, the founders heard about something interesting, and it actually didn't surprise them. What they heard was that users were putting their reputation scores on the top of their résumés, and that recruiters were searching the platform to find people with unique talents. Now thousands of programmers today are finding better jobs this way, because Stack Overflow and the reputation dashboards provide a priceless window into how someone really behaves, and what their peers think of them.
دوای چەند مانگێک لە دامەزراندنی ئەم سایتە ئەوانەی کە دۆزییانەوە شتێکی سەیریان بینی کە لە ڕاستیدا توشی سەر سوڕ مانی کردن ئەوان بیستیان کە کە بەکارهێنەرەکان ناوبانگی خۆیان لە پڕۆگرامەکەدا بە ناوی خۆیانەوە تۆمار دەکەن وە دامەزرێنەرەکان پڕۆگرامەکە دەگەڕان بۆ ئەو کەسانەی وەها بەهرەیەکی ناوازەیان هەیە ئێستا هەزاران لە کەسانی دروستکەری پڕۆگرامەکان دەتوانن کاری زۆر باشتر بدۆزنەوە بەهۆی ستیک ئۆڤەر فلۆو وە ناوبانگی تەختەی پێوانەییەکەیان ویندۆیەکی گران بەها دەبەخشێت دەربارەی چۆن کەسێک بەڕاستی مامەڵە دەکات وە خانەدانەکان چۆن بیر دەکەنەوە دەربارەیان
But the bigger principle of what's happening behind Stack Overflow, I think, is incredibly exciting. People are starting to realize that the reputation they generate in one place has value beyond the environments from which it was built. You know, it's very interesting. When you talk to super-users, whether that's SuperRabbits or super-people on Stack Overflow, or Uberhosts, they all talk about how having a high reputation unlocks a sense of their own power. On Stack Overflow, it creates a level playing field, enabling the people with the real talent to rise to the top. On Airbnb, the people often become more important than the spaces. On TaskRabbit, it gives people control of their economic activity.
بەڵام گەورەترین ڕێسا دەربارەی ئەوەی چی لە پشت ستیک ئۆڤەر فلۆوەوە ڕوو دەدات لەو بڕوایەدام شتێکی تەواو سەرسوڕهێنەرە خەڵکی خەریکە لەوە تێدەگەن کە ئەو ناوبانگەی کە خەریکە لە شوێنێک بەردەستی دەکەن نرخی زۆرترە لە شوێنەکەی لێی بنیات نراوە دەزانن، ئەمە شتێکی زۆر سەیرە کتێک قسە لەگەڵ بەکارهێنەرێک دەکەیت کە ئایا سوپەر ڕابیت یان کەسە خێراکان لە ستیک ئۆڤەر فلۆو هەموو باس لەوە دەکەن کە چۆن ناوبانگێکی بەرزیان هەیە کە چۆن هێزی ژیریان بە کاردەهێنن لە ستاک ئۆڤەر فلۆو مەجالێک دروست دەکات بۆ ئەو کەسانەی بەهرەی ڕاستەقینەیان هەیە بگەنە ئەنجامی باش لە (ئەیربنب) خەڵک زیاتر گرنگتر دەبن وە لەشوێنی تاسک ڕابیت دا کۆنتڕۆڵ دەدەنە خەڵکی بۆ چالاکییە ئابورییەکان
Now at the end of my tea with Sebastian, he told me how, on a bad, rainy day, when he hasn't had a customer in his bookstore, he thinks of all the people around the world who've said something wonderful about him, and what that says about him as a person. He's turning 50 this year, and he's convinced that the rich tapestry of reputation he's built on Airbnb will lead him to doing something interesting with the rest of his life.
لە کۆتای چا کەمدا لەگەڵ سباستیان پێی وتم چۆن لە ڕۆژێکی ناخۆشی باراناویدا کە هیچ کڕیارێک نەبوو لە فرۆشگای کتێبەکەیدا، بیریی لەو هەموو خەڵکە دەکردەوە کە شتێکی زۆر خۆشیان پێ وتن وەکو کەسێک چییان پێ وتن پێیان دەوت ئەو دەبێتە ٥٠ ساڵ و بڕواشی پێیەتی کە ئەو ناوبانگە گەورەیەی بنیات ناوە لە ئەیربنب دەیگەیەنێتە ئەوەی شتێکی سەرسوڕهێنە بکات لە تەواوی ژیانیدا
You know, there are only a few windows in history where the opportunity exists to reinvent part of how our socioeconomic system works. We're living through one of those moments. I believe that we are at the start of a collaborative revolution that will be as significant as the Industrial Revolution. In the 20th century, the invention of traditional credit transformed our consumer system, and in many ways controlled who had access to what. In the 21st century, new trust networks, and the reputation capital they generate, will reinvent the way we think about wealth, markets, power and personal identity, in ways we can't yet even imagine. Thank you very much. (Applause) (Applause)
وەک خۆتان دەزانن لە مێژوودا تەنها چەند پەنجەرەیەک هەبووە کە دەرفەتن بۆ ئەوەی جارێکی تر داهێنان بکرێت لە کارە بازرگانییە-کۆمەڵآیەتییەکاندا ئێمە بە یەکێک لەو ساتانەدا تێپەڕ دەبین لەو بڕوایەدام کە ئێمە لە سەرەتای شۆڕشی هاوکاریداین کە هەروەکو شۆڕشی بازرگانی گرنگ دەبێت لە سەدەی ٢١ دا داهێنانی توانا تەقلیدیەکان لە چەند ڕوویەکەوە سیستمی بەکاربردنی گۆڕی کۆنتڕۆڵی ئەوەی کرد کە کێ دەتوانێت چی بکات لە سەدەی ٢١ دا نیتۆرکە نوێیەکەی متمانە هەروەها ئەو ناوبانگە زەبەلاحەی کە درووستیان کردووە، ، داهێنان دەکەن لەسەر ئەوەی کە چۆن بیر لە پارە و بازاڕ و هێز دەکەینەوە هەروەها داهێنان دەکەن لە پێناسی کەسێتمان، بە جۆرێک کە ئێستا ناتوانین پێشبینیان بکەین زۆر سوپاستان دەکەم چەپڵە لێدان