So today, I want us to reflect on the demise of guys. Guys are flaming out academically; they're wiping out socially with girls and sexually with women. Other than that, there's not much of a problem. So what's the data? So the data on dropping out is amazing. Boys are 30 percent more likely than girls to drop out of school. In Canada, five boys drop out for every three girls. Girls outperform boys now at every level, from elementary school to graduate school. There's a 10 percent differential between getting BA's and all graduate programs, with guys falling behind girls. Two-thirds of all students in special ed. remedial programs are guys. And as you all know, boys are five times more likely than girls to be labeled as having attention deficit disorder -- and therefore we drug them with Ritalin.
کەوایە ئەمڕۆ، دەمەوێت بیر بکەینەوە دەربارەی لەناوچوونی کوڕان. کوڕەکان لە بواری ئەکادیمی لە پاشەکشە دان: لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە بەرامبەر کچەکان لە ڕووی سێکسەوە لەگەڵ ژنەکان تێکدەشکێن. بە پێچەوانەی ئەمە، هیچ کێشەیەکیتر نییە. کەوایە زانیاریەکان چین؟ زانیاریەکان لەسەر وازهێنان سەرسوڕهێنەرن. کوڕەکان بە ڕێژەی سەدا ٣٠ زیاتر لە کچەکان واز لە قوتابخانە دەهێنن. لە کەنەدا، پێنج کوڕبەرامبەر سێ کچ واز لە قوتابخانە دەهێنێت. ئێستا کچان لە هەموو ئاستێکدا لە کوڕان باشترن، لە قوتابخانەی سەرەتایی تاوەکو دەرچوون. بەڕێژەی سەدا ١٠ جیاوازی هەیە و هەموو BA لە نێوان بە دەستهێنانی بەرنامەکانی خوێندنی باڵا، بە پێشکەوتنی کچەکانە بەسەر کوڕەکاندا. دوو لەسەر سێی خوێندکاران لە بەرنامەکانی خوێندنی تایبەت کوڕن. و هەروەک ئەوەی هەموتان دەیزانن، کوڕان پێنج ئەوەندە زیاتر لە کچەکان ئەگەری دەستنیشان کردنیان بە نەخۆشی هەیە-- و دواتر ئێمە دەرمانی ڕیتالینیان پێ دەدەین.
What's the evidence of wiping out? First, it's a new fear of intimacy. Intimacy means physical, emotional connection with somebody else -- and especially with somebody of the opposite sex who gives off ambiguous, contradictory, phosphorescent signals. (Laughter) And every year there's research done on self-reported shyness among college students. And we're seeing a steady increase among males. And this is two kinds. It's a social awkwardness. The old shyness was a fear of rejection. It's a social awkwardness like you're a stranger in a foreign land. They don't know what to say, they don't know what to do, especially one-on-one [with the] opposite sex. They don't know the language of face contact, the non-verbal and verbal set of rules that enable you to comfortably talk to somebody else, listen to somebody else.
بەڵگەکانی لەناوچوون چین؟ یەکەم، ترسی لێکنزیک بوونەوە. لێک نزیک بوونەوە بەمانای پەیوەندی مادی، سۆزداری دێت لەگەڵ کەسێکی تر -- و بەتایبەتی لە گەڵ کەسێکی ڕەگەزی بەرامبەر کەوا ناڕوونی، پێچەوانەیی دەنوێنێت، و ئاماژەی فسفۆڕی دەبەخشێت. (پێکەنین) و هەموو ساڵێک توێژینەوە ئەنجام دەدرێت لەسەر ئاگادارکردنەوەی شەرمی تاک لە نێو خوێندکارانی زانکۆ. و ئێمە ڕێژەی زیاتر لە نێو نێرەکان دەبینین. و ئەمە دوو جۆرە. ئەمە شەرمێکی کۆمەڵایەتیە. شەرمە کۆنەکە ترسێکی ڕەتکردنەوە بووە. ئەوە شەرمێکی کۆمەڵایەتیە وەک بڵێی بێگانەبێت. ئەوان نازانن چی بڵێن، و چی بکەن، بەتایبەتی لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەردا. ئەوان پەیوەندی زمانی ڕووخسار نازانن، کۆمەڵێک ڕێسای زارەکی و نازارەکی کەوا یارمەتیت دەدات بە ئاسوودەیی قسە لەگەڵ کەسانی تر بکەی، گوێ لە کەسانی تر بگرێت.
There's something I'm developing here called social intensity syndrome, which tries to account for why guys really prefer male bonding over female mating. It turns out, from earliest childhood, boys, and then men, prefer the company of guys -- physical company. And there's actually a cortical arousal we're looking at, because guys have been with guys in teams, in clubs, in gangs, in fraternities, especially in the military, and then in pubs. And this peaks at Super Bowl Sunday when guys would rather be in a bar with strangers, watching a totally overdressed Aaron Rodgers of the Green Bay Packers, rather than Jennifer Lopez totally naked in the bedroom. The problem is they now prefer [the] asynchronistic Internet world to the spontaneous interaction in social relationships.
خەریکی پەرەپێدانی شتێکم پێی دەوترێت نیشانەی چڕ بوونی کۆمەڵایەتی، کە هەوڵ دەدات ڕونی بکاتەوە بۆ کوڕان پێیان باشە هاوڕێیەتی نێرەکان بکەن وەک لە مێیەکان. دەرکەوت، لەسەرەتای منداڵییەوە، کوڕان، و دواتر پیاوان، هاوڕییەتی پیاوانیان پێ باشترە -- هاوڕێی ماددی. و لە ڕاستیدا توێکڵێکی خرۆشان هەیە کە ئێمە سەیری دەکەین، چونکە کوڕان لەگەڵ کوڕان بوونە لە تیمەکان، لە یانەکان، لە دەستەکان، لە برایەتیەکان، بەتایبەتی لە نێو سەربازیدا، و دوایی لە مەیخانەکاندا. و ئەمەش لوتکەی سوپەر بۆڵی یەکشەممەیە کاتێک کوڕان پێیان باشترە لە باڕ لەگەڵ بێگانەیەک بێت، سەیری ئارۆن رۆدجێرزی گرین بای پاکێرس بکات بە تەواوی جلەکانی، وەک لەوەی سەیری جێنیفەر لۆپێز بکەن بەڕووتی لە ژووری خەودا، کێشەکە ئەوەیە ئێستا ئەوان جیهانی ئینتەرنێتی ناهاوتاییان پێ باشترە بۆ کارلێک کردنی خۆنەویستانە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا.
What are the causes? Well, it's an unintended consequence. I think it's excessive Internet use in general, excessive video gaming, excessive new access to pornography. The problem is these are arousal addictions. Drug addiction, you simply want more. Arousal addiction, you want different. Drugs, you want more of the same -- different. So you need the novelty in order for the arousal to be sustained.
هۆکارەکان چین؟ باشە، ئەمە ئەنجامێکی بێ مەبەستە. پێموایە بەکارهێنانی ئینتەرنێتی زۆر، یاریکردنی زۆری ڤیدیۆیی، و چونەناوەوەی نوێی زۆر بۆ پۆڕنۆگرافی. کێشەکە ئەوەیە ئەوانە ئاڵودەی خرۆشاندنن. ئاڵودەبوونی بێهۆشکەرەکان، تەنها زیاترت دەوێت. لە ئاڵودەبوونی خرۆشاندن، شتی جیاواترت دەوێت. دەرمانەکان، هەمان شت زیاترت دەوێت. لە دواییدا پێویستت بە نوێکاری دەبێت بۆ بەردەواموونی خرۆشاندن.
And the problem is the industry is supplying it. Jane McGonigal told us last year that by the time a boy is 21, he's played 10,000 hours of video games, most of that in isolation. As you remember, Cindy Gallop said men don't know the difference between making love and doing porn. The average boy now watches 50 porn video clips a week. And there's some guy watching a hundred, obviously. (Laughter) And the porn industry is the fastest growing industry in America -- 15 billion annually. For every 400 movies made in Hollywood, there are 11,000 now made porn videos.
کێشەکە ئەوەیە پیشەسازی ئەم شتە زیاد دەکەن. ساڵی ڕابردوو جەین ماکگۆنگاڵ پێی وتین کاتێک کوڕ دەبێتە ٢١ ساڵ، ئەو ١٠،٠٠٠ کاتژمێر یاری ڤیدیۆیی دەکات، زۆربەشی بە تەنهایی. وەک بیرت بێت، سیندی گاڵۆپ وتی پیاوان جیاوازیەکە نازانن لە نێوان خۆشەویستی کردن و پۆڕن کردن. ئێستا کوڕانی ئاسایی لە هەفتەیەکدا سەیری ٥٠ ڤیدیۆی پۆڕن دەکەن. و هەندێک کوڕ هەیە سەیری سەد ڤیدیۆ دەکەن، بێگومان. (پێکەنین) و پیشەسازی پۆڕن خێراترین پیشەسازی سەرکەوتووە لە ئەمریکا -- ساڵانە ١٥ ملیارە. بۆ هەر ٤٠٠ فلیمی درووست کراو لە هۆڵیوود، ئێستا ١١،٠٠٠ ڤیدیۆی پۆڕنی درووست کراو هەیە.
So the effect, very quickly, is it's a new kind of arousal. Boys' brains are being digitally rewired in a totally new way for change, novelty, excitement and constant arousal. That means they're totally out of sync in traditional classes, which are analog, static, interactively passive. They're also totally out of sync in romantic relationships, which build gradually and subtly.
بۆیە کاریگەریەکە، زۆر خێراییە، ئەوە جۆرێکی نوێی خرۆشاندنە. مێشکی کوڕان دووبارە ژمارەکان بە ڕێگەیەکی نوێ دەبینێتەوە بۆ گۆڕانکاری، نوێکاری، جۆش و خرۆشانی بەردەوام. بە واتای ئەوە دێت ئەوان بەتەواوی لەگەڵ چینە نەریتیەکان ناگونجێن، کەوا لێک چوون، وەستاون، کاریگەری نەرێنین. ئەوان بەتەواوەتی لە دەرەوەی گونجاندنەکانن لە پەیوەندیە رۆمانسیەکاندا، کەوا وردە وردە لێهاتویی دروست دەکات.
So what's the solution? It's not my job. I'm here to alarm. It's your job to solve.
کەوایە چارەسەرەکە چییە؟ ئەمە کاری من نییە. من بۆ ئاگاداری لێرەم. چارەسەرەکە کاری تۆیە.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵە لێدان)
But who should care? The only people who should care about this is parents of boys and girls, educators, gamers, filmmakers and women who would like a real man who they can talk to, who can dance, who can make love slowly and contribute to the evolutionary pressures to keep our species above banana slugs. No offense to banana slug owners. Thank you.
بەڵام کێ پێویستە گرنگی پێبدا؟ تەنها کەسانێک پێویستە گرنگی پێ بدەن خانەوادەی کوڕ و کچەکانن، مامۆستایان، یاریکەرەکان، دروستکەری فلمەکان و ئافرەتەکان کەوا پیاوی ڕاستەقینەیان بەدڵە کە دەتوانن قسە بکەن، و سەما بکەن، ئەوەی کە دەتوانێت بە هێواشی خۆشەویستی بکات و لە پەستانی گەشەسەندن هاوبەشی بکات بۆ مانەوەی جۆریەتیمان لە سەرووی کرمە لیچقەکان. سوکایەتی نییە بە خاوەنی کرمە لیچقەکان سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)