لە ساڵی ١٧٧٦ دا، ئیمپڕاتۆریەتێکی بەهێز لە ئەمریکای باکور دروست بوو. لاکۆتاکان گەشتبوونە چیا ڕەشەکان، پیرۆزترین شوێن و ویستراوترین شوێنی ڕاوکردنی گامێش لە دەشتەکانی ڕۆژئاوا.
In 1776, a powerful empire was born in North America. The Lakotas had reached the Black Hills, the most sacred place and most coveted buffalo hunting grounds in the western plains.
دەکەوێتە باشوری داکۆتای ئێستا، چاودێری چیا ڕەشەکان، و پاها ساپا، لاکۆتاکان وەک هێزی زاڵ دەستنیشان کرابوون لە ڕۆژئاوای ئەمریکا. تەنیا چەند دەیەیەک پێشتر، ڕکابەریان کردووە بۆ دەسەڵات لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵات و دۆڕاندن.
Located in what is now South Dakota, control of the Black Hills, or Paha Sapa, marked the Lakotas as the dominant power in the American West. Just a few decades before, they were vying for power in the eastern woodlands— and losing.
یەکێک لە حەوت نەتەوەکان، یان حەوت ئەنجومەنی ئاگر، کە هاوپەیمانی سیۆی پێکهینا، لاکۆتاکان لە دارستانەکان و زۆنگاوەکان ژیاون لە نێوان دەریاچە گەورەکان و دۆڵی میزۆری بۆ چەندین سەدە. لە ١٦٠٠ز دا، داگیرکەرانی ئەوروپا ئەم هەرێمەیان ناجێگیر کرد. لەکاتێک هەندێک هۆزەکان قازانجیان دەکرد بە بازرگانی لەگەڵ فەڕەنسای نوێ، لاکۆتاکان لەدەرەوەی ماوەی باشترین دەرفەتەکانی بازرگانی ژیاون. لە سەرەتاکانی 1700دا، سەرنجیان خستە سەر ڕۆژئاوا.
One of seven nations, or seven council fires, that made up the Sioux Alliance, the Lakotas had lived in the forests and wetlands between the Great Lakes and the Missouri Valley for centuries. In the 1600s, European colonizers destabilized this region. While some tribes profited by trading furs with new France, the Lakotas lived just out of range of the best trade opportunities. So in the early 1700s, they turned their attention west.
دەشتەکانی ڕۆژئاوا کەمتر بەپیت بوون و گەورەتر بوون لە نشتیمانی لاکۆتاکان. تاکە بەدەستگەیشتنی خواردن و ئاو قەراغ ڕوبارەکان بوو_ زەوی ئەریکاراس لەپێشدا پێشنیار کرابوو.
The western plains were much less fertile and abundant than the Lakotas’ homelands. The only easy access to food and water was immediately alongside the rivers— land Arikaras had already claimed.
بۆ پێشبڕکێ، لاکۆتاکان بوون بە ڕاوچی شارەزای گامێش و جەنگاوەرەکان لەسەر پشتی ئەسپ. دەستیانگرت بەسەر کشتوکاڵی ئەریکاراس، ناچاریانکردن تاوەکو باج بدەن بۆ گەنمەشامی و کولەکە. کاتێک ئیسپانییەکان گەشتن چاوەڕوان بوون بۆ دۆزینەوەی زەمینەی بازرگانی سودبەخش، لەجیاتی ئەوە ئەوان دەبوایە باج بدەن بە لاکۆتاکان. لە 1804، ڕوباری میسۆری دیمەنێکی نوێ بەخۆوە بینی: مێریویثەر لویس و ویلیام کلارک. ئاغای لاکۆتا گامێشی ڕەش ڕەتیکردەوە ڕێگایان بدات تا ئەوان باجێکی زۆر گرانیان پێدان.
To compete, the Lakotas became skilled buffalo hunters and warriors on horseback. They conquered the farming Arikaras, forcing them to pay tributes of maize and squash. When the Spanish arrived expecting to find lucrative trading grounds, they had to pay tolls to the Lakotas instead. In 1804, a new spectacle came floating up the Missouri River: Merriwether Lewis and William Clark. Lakota chief Black Buffalo refused to let them pass until they paid a hefty tribute.
سەرەڕای ئەو دەستپێکە بەردینە، گەشتەکە سەرەتای هاوپەیمانیەکی تەواوی بازرگانی دیاریکرد لەنێوان لاکۆتاکان و ئەمریکا پیاوانی لاکۆتا گامێشیان ڕاو دەکرد، ژنانیش جلیان لە چەرمەکەی دروست دەکرد بۆ بازرگانی. حکومەتی ئەمریکا چەک، تەقەمەنی، و کەلوپەلی تری دابین کرد، تەنانەت ڤاکسینی ئاوڵەی بۆ لاکۆتاکان دابینکرد ئەوانی پاراست لە پەتای کوشندە کە نەتەوە ڕەسەنەکانی تری ئەمریکای وێرانکرد.
In spite of this rocky start, the expedition marked the beginning of a close trade alliance between the Lakotas and the United States. Lakota men hunted buffalo, while women processed the hides into robes for trade. The US government supplied guns, ammunition, and other goods, even providing Lakotas with smallpox vaccines that protected them from the deadly epidemics that ravaged other Native American nations.
لەسەر کاغەز، ئەمریکا زەوییەکانی لاکۆتای لە فەڕەنسا بەدەست هێنابوو لە کڕینی لویزیانا. بەڵام لاکۆتاکان زەوییەکانی خۆیان جێناهێڵن بەهۆی ڕێکەوتنی نێوان دوو هێزی بێگانە. هەرچەندە 15,000 لاکۆتا و 23 ملیۆن ئەمریکی هەبوون، زۆربەی دانیشتوان و سەربازی ئەمریکا لە لێواری ڕۆژهەڵات کۆکرابوونەوە. تەنیا هێنانی سوپا بۆ ناوچەی لاکۆتا خەرجیەکی زۆری ویست، کاتێک دەگەنە ئەوێ ڕووبەڕوی جەنگاوەرە مەزنەکان دەبنەوە لەگەڵ زانیاری قوڵی ناوخویی و هاوپەیمانییەکان. بۆ ڕێگەگرتن لە جەنگێک ناتوانن بەرگەی بگرن و نایبەنەوە، حکومەتی ئەمریکا هەوڵی دەدا بۆ هێمن کردنەوەی لاکۆتاکان، پێدانی سەرانەی چەک و تەقەمەنی و ئازوقەکان لەلایەن سەرکردەی لاکۆتا دیاریکرابوون.
On paper, the United States had acquired the Lakotas’ lands from France in the Louisiana Purchase. But the Lakotas would not cede their lands because of an agreement between two foreign powers. Though there were 15,000 Lakotas and 23 million Americans, the bulk of US population and military might was concentrated on the east coast. Just getting an army to Lakota territory presented a huge expense, and once there they would face formidable warriors with deep local knowledge and alliances. To avoid a war it couldn’t afford and wouldn’t win, the US government attempted to appease the Lakotas, paying steep tributes of ammunition and rations demanded by Lakota leaders.
لەکاتێکدا بەنزیکەیی هەموو ئەمریکیەکان لە ئەمریکای باکور زۆریان لێکرابوو بۆ جێهێشتنی زەوییەکانیان و بۆ پاراستنگەکان، ئیمپڕاتۆریەتی لاکۆتا تا ئێستاش لە فراوان بوون دایە. لە ١٨٥٠ دا، ٥٠٠,٠٠٠ کم چوارگۆشەیان داگیرکردووه. بە جیاجیا بڵاوبونەتەوە بەسەر ئەو ناوچە فراوانە، گوندەکانی خۆیان گواستۆتەوە لە بەدواداگەڕانی گامێش هەرچەندە هیچ هێزێکی سەرەکی نەبوو، سەرکردەکانی باندەکان، یان ۆیاتاکان، لە سەمای ساڵانەی خۆر کۆدەبوونەوە
So while almost all the Native Americans in North America were being forced off their lands and onto reservations, the Lakota Empire was still expanding. By 1850, they controlled some 500,000 square kilometers. They were spread thinly across this vast area, moving their villages in pursuit of Buffalo. Though there was no central authority, the leaders of bands, or oyates, came together at annual Sun Dances
بۆ دانانی ستراتیجی و ڕێکخستنی کردارە ئاڵۆزەکانی دیپلۆماسی. هەموو هاوینێک چەند هەفتەیەک دەمانەوە، سەماکانی خۆر مەڕاسیمی ڕۆحی بوون کە پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دووپات دەکردەوە، ئاشت کەرەوە واکان تانکا، ڕۆحە مەزنەکە، جیهانی لە هاوسەنگی هێشتەوە.
to strategize and coordinate complex diplomatic operations. Lasting a few weeks each summer, Sun Dances were spiritual ceremonies that reaffirmed communal ties, appeased Wakan Tanka, the Great Spirit, and kept the world in balance.
کۆچی خەڵک بۆ کالیفۆڕنیا دەست پێدەکات لە 1849، کۆمەڵێک جێگیربووی سپی ڕۆژئاوای هێنا، دەستدرێژیکردنە سەر ناوچەی لاکۆتا و شێواندنی ڕەوە گامێشەکان. سەرکردەکانی لاکۆتا بەتەواوی تێگەیشتن ئەو کۆچە وەک هێمایەکە کە ئەمریکا ئیتر نیازی نەبوو بۆ ڕێزگرتن لە پێشنیار بۆ زەوی. لە تۆڵەدا، هێرشیانکردە سەر فارغۆنی شەمەندەفەر و فەرمانگەکانی حکومەت.
Starting in 1849, the California gold rush brought hordes of white settlers west, encroaching on Lakota territory and disturbing the buffalo herds. Lakota leaders correctly interpreted this migration as a signal that the US no longer intended to respect their claim to the land. In retaliation, they attacked wagon trains and government offices.
لەگەڵ گەورەبوونی ئاڵۆزییەکە، ئاغا هەوری سور لە واشنتۆن دی سی دانوستانی کرد. لەکاتی گەڕانەوەیدا لە ناوچەی لاکۆتا، سەرکردەکان گای دانیشتوو، ئەسپی شێت، و ئەوانی تریش ئامادەکاریان کردبوو بۆ جەنگ. ئەوان هاوپەیمانەکانی خۆیان شایان و ئەراپاهۆ یان کۆکردەووە و بەنزیکەی هەموو نەتەوەکانی تری سیۆ لەدژی ئەمریکا.
As the conflict grew, Chief Red Cloud negotiated in Washington DC. While back in Lakota territory, chiefs Sitting Bull, Crazy Horse, and others prepared for battle. They mobilized their Cheyenne and Arapaho allies and almost all the other Sioux nations against the US.
لە 1876، بەتەواوەتی سەد ساڵ دوای دەرکەوتنی لاکۆتاکان، پشکنیارانی زێڕ چیا پیرۆزە ڕەشەکانیان داگیرکرد. بۆ زۆربەی لاکۆتاکان، ئەمە کۆتا پوش بوو. دوای بینینی لەلایەن گای دانیشتوو، ئەسپی شێت سەرکردایەتی هێزەکانی لاکۆتا دەکات بۆ تێکشکانی یەکلایکەرەوەی ئەمریکیەکان لە جەنگی بیگهۆڕنی بچوک.
In 1876, exactly 100 years after the Lakotas’ arrival, gold prospectors occupied the sacred Black Hills. For many Lakotas, this was the final straw. Following a vision by Sitting Bull, Crazy Horse led Lakota forces to decisively defeat the Americans in the Battle of the Little Bighorn.
دوای ئەم سەرکەوتنە، تەنانەت لاکۆتاکان ڕووبەڕوی هەڕەشەی ترسناک بوونەوە: گەشتی گالیسکە و دروستکردنی ڕێگای ئاسنین ژمارەی گامێشەکانی کەمکردەوە، و ڕوبەڕوی برسییەتی بوونەوە. بۆ ڕزگار بوون، چوون بۆ شوێنی پاراستن، ئەو شوێنەی کە بەرپرسانی ئەمریکا گای دانیشتوو و ئەسپی شێتیان لێ کوشت و هەوڵیاندا بۆ لەناوبردنی کلتوریان، قەدەغەکردنی سەمای خۆر لە پاراستنەگەکان. لاکۆتاکان دەستیانکرد بە جموجۆڵی ناڕەزایی پێی دەوترا سەمای تارمایی. لە ساڵی 1890 بەهۆی ئەو بەرگریکردنە، سوپای ئەمریکا هەزاران لاکۆتای کۆمەڵ کوژ کرد، زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لە ڕووباری ئەژنۆی بریندار.
After this victory, the Lakotas faced an even graver threat: wagon travel and railroad construction had decimated buffalo populations, and they faced starvation. To survive, they moved on to reservations, where the authorities murdered Sitting Bull and Crazy Horse and attempted to dismantle their culture, prohibiting the Sun Dance on reservations. The Lakotas started a protest movement called the Ghost Dance. Alarmed by this resistance, in 1890, the US Army massacred hundreds of Lakotas, many of them women and children, at Wounded Knee Creek.
ئەمڕۆش، لاکۆتاکان بەردەوامن لە شەڕکردن بۆ کلتوور و خاکەکەیان. لە 2016، لە ئاستی جیهان لایەنگریان ڕاکێشا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی دروستکردنی ڕێڕەوی چوونە ژورەوەی داکۆتا بەناو پاراستنگەکانی ئەوان، بەردەوام بوونی مێژوویەکی درێژ لە بەرهەڵستی بۆ حکومەتێکی ناسراو بۆ شکاندنی بەڵێنەکانی خۆی.
Today, Lakotas continue to fight for their culture and their land. In 2016, they drew supporters worldwide to protest construction of the Dakota Access Pipeline through their reservation, continuing a long history of resistance to a government known for breaking its promises.