I've been intrigued by this question of whether we could evolve or develop a sixth sense -- a sense that would give us seamless access and easy access to meta-information or information that may exist somewhere that may be relevant to help us make the right decision about whatever it is that we're coming across. And some of you may argue, "Well, don't today's cell phones do that already?" But I would say no. When you meet someone here at TED -- and this is the top networking place, of course, of the year -- you don't shake somebody's hand and then say, "Can you hold on for a moment while I take out my phone and Google you?" Or when you go to the supermarket and you're standing there in that huge aisle of different types of toilet papers, you don't take out your cell phone, and open a browser, and go to a website to try to decide which of these different toilet papers is the most ecologically responsible purchase to make.
ئەم پرسیارە سەرنجی ڕاکێشام ئایا دەتوانین هەستی شەشەم تێوەگلێنین یان گەشەی پێ بدەین هەستێک بۆ بەدەست هێنانی هتوانایەکی بێ سنور و توانای داخڵ بوون بۆ سەرو زانیاری یان زانیارییەک کە ئەگەری بوونی هەیە لە هەرشوێنێک کە یارمەتیدەر بێت بۆ بڕیاردانێکی دروست دەربارەی هەر شتێک کە دێتە ڕێمان هەندێکتان لەوانەیە ناکۆکیتان هەبێت لە سەر ئەوەی ئێستا مۆبایل ئەو کارە ناکات؟ بەڵام من دەڵێم نەخێر کاتێک کە یەکێک دەبینیت لێرە لە تێد وە بەدڵنیاییەوە ئەمە باشترین شوێنی ئنتەرنێتە بە درێژایی ساڵەکە تەوقە لەگەڵ کەسێکدا ناکەیت و بڵێیت دەتوانیت یەک خولەک بوەستیت تاکو مۆبایلەکەم دەردەهێنم و لە گۆگڵ بۆ زانیارییەکانت دەگەڕێم؟ یان کاتێک دەچیت بۆ مارکێت لە کاتێکدا لەو ڕاڕەوە گەورەیەدا وەستاویت کە پڕە لە جۆری جیاواز لە کلینێکسی توالێت مۆبایلەکەت دەرناهێنیت و ئنتەرنێت بکەیتەوە و لە سایتەکاندا بگەڕێیت تا بزانی کام لەم کلینێکسی توالێتە جیاوازانە لە هەموو ئەوانی تر بەرپرسیارێتی ژینگەیی لەگەڵدایە تا بیکڕیت
So we don't really have easy access to all this relevant information that can just help us make optimal decisions about what to do next and what actions to take. And so my research group at the Media Lab has been developing a series of inventions to give us access to this information in a sort of easy way, without requiring that the user changes any of their behavior. And I'm here to unveil our latest effort, and most successful effort so far, which is still very much a work in process. I'm actually wearing the device right now and we've sort of cobbled it together with components that are off the shelf -- and that, by the way, only cost 350 dollars at this point in time.
کەواتە ئێمە لە ڕاستیدا چوونە ناوەوەیەکی ئاسانمان نییە بۆ هەموو ئەم زانیاریانە پەیوەندیدارانە کە یارمەتیمان بدات بۆ دانی باشترین بڕیار دەربارەی ئەوەی دواتر چی بکەین و چ کارێک ئەنجام بدەین بۆیە گروپی لێکۆڵەرەوەکانم لە تاقیگەی ڕاگەیاندن دا گەشەمان دا بە زنجیرەیەک لە داهێنان تا بتوانین داخڵی زانیارییەکان ببین بە شێوەیەکی ئاسان بەبێ ئەوەی بەکارهێنەر هیچ گۆڕانکاریییەک لە ڕەوشتیاندا ڕوو بدات من لێرەم بۆ ئاشکرا کردنی دواترین بەرهەممان سەرکەوتوو ترین بەرهەمە تاکو ئێستا تاوەکو ئێستاش کاری زۆر ماوە لەسەری ئەنجام بدرێت من لە ڕاستیدا ئێستا ئامێرەکە بەکار دەهێنم بە جۆرێک لە جۆرەکان لکاندومانە بەیەکەوە لەگەڵ بەشە بنچینەییەکانی ئەو ڕەفەیەی دەرەوە کە هەر بەو بۆنەیەوە ٣٥٠$ تێدەچێت لەم کاتەدا
I'm wearing a camera, just a simple web cam, a portable, battery-powered projection system with a little mirror. These components communicate to my cell phone in my pocket which acts as the communication and computation device. And in the video here we see my student Pranav Mistry, who's really the genius who's been implementing and designing this whole system. And we see how this system lets him walk up to any surface and start using his hands to interact with the information that is projected in front of him. The system tracks the four significant fingers. In this case, he's wearing simple marker caps that you may recognize. But if you want a more stylish version, you could also paint your nails in different colors.
من کامێرایەکم پێیە، تەنها کامێرایەکی سادە کە بگوێزرێتەوە، سیستەمێکی دەرکەوتوو کە بە پاتری ئیش دەکات و ئاوێنەیەکی بچوکی پێوەیە ئەم پێکهاتانە پەیوەندی دەکەن بە مۆبایلەکەمەوە لە گیرفانمدا کە وەک ئامێرێکی پەیوەندی کردن و ژمێریار بەکاردێت لەم ڤیدۆیەدا خوێندکارەکەم پاراناڤ میستری دەبینین کە زۆر زیرەکانە دیزاینی ئەم بەرنامەیەی دروست کردووە دەبینین کە چۆن ئەم سیستەمە ڕێگەی پێ دەدات بتوانێت بچێت بۆ هەر ڕوویەک و دەست بکات بە بەکارهێنانی دەستەکانی بۆ کاردانەوە لەگەڵ ئەو زانیارییانەدا کە لە بەردەمیدا پیشان دەدرێت سیستەمەکە شوێن هەر چوار پەنجەکانی دەکەون لەم بارەدا، ئەو کڵاوێکی سادەی دیاری کراوی لەسەر کردووە کە دەتوانن بیان ناسنەوە بەڵام ئەگەر ڤێرژنێکی جوانترت ویست دەتوانیت نینۆکەکانت بە ڕەنگی جیاواز ڕەنگ بکەیت و
And the camera basically tracks these four fingers and recognizes any gestures that he's making so he can just go to, for example, a map of Long Beach, zoom in and out, etc. The system also recognizes iconic gestures such as the "take a picture" gesture, and then takes a picture of whatever is in front of you. And when he then walks back to the Media Lab, he can just go up to any wall and project all the pictures that he's taken, sort through them and organize them, and re-size them, etc., again using all natural gestures.
کامێراکەشت بە شێوەیەکی سەرەکی دوای ئەو چوار پەنجەیە بکەوێت وە هەر جوڵەیەک بناسیتەوە کە دروستی دەکات کەواتە دەتوانێت بچێتە سەر، بۆ نمونە ، نەخشەی کەنار دەریایەکی درێژ نزیک کردنەوە و دورخستنەوەی هەروەها سیستەمەکە هێمای ڕەمزی دەناسێتەوە بۆ نمونە هێمای وێنەیەک بگرە پاشان وێنەی ئەوە دەگرێت کە لەبەردەمتدایە کاتێک گەڕایەوە بۆ تاقیگە دەتوانێت بچێتە سەر هەر دیوارێک کە بیەوێت وە هەموو ئەو وێنانە پیشان بدات دیاریان بکات و ڕێکیان بخات قەبارەیان دەستکاری بکات دووبارە بەکارهێنانی جووڵە سروشتییەکان
So, some of you most likely were here two years ago and saw the demo by Jeff Han, or some of you may think, "Well, doesn't this look like the Microsoft Surface Table?" And yes, you also interact using natural gestures, both hands, etc. But the difference here is that you can use any surface, you can walk up to any surface, including your hand, if nothing else is available, and interact with this projected data. The device is completely portable, and can be --
زۆر ڕێی تێ دەچێت هەندێکتان دوو ساڵ لەمەوبەر لێرە بووبن و نیشاندانەکەی (جێف هان)تان بینیبێت ڕەنگە هەندێکتان بڵێن باشە ئەمە وەک پڕۆگرامی (سێرفەیس تەیبڵ) نییە؟ بەڵێ ئێوە جووڵە سروشتییەکان و هەردوو دەستەکان و هتد....بەکار دەهێنن بەڵام جیاوازییەکە لێرەدا ئەوەیە دەتوانن هەموو ڕووەکان بەکار بهێنن دەتوانن بەرەو سەرەوە بڕۆن یان بۆ هەر ڕویەک کە خۆتان دەتانەوێت دەتوانن دەستان بەکار بهێنن ئەگەر هیچی تر دەست نەکەوت لەگەڵ ئەم زانیارییانەدا تێکەڵ ببن و کار بکەن ئەم ئامێرە بەتەواوەتی گونجاوە بۆ هەڵگرتن
(Applause)
....وە دەتوانێت
(Applause ends)
چەپڵە
So, one important difference is that it's totally mobile. Another even more important difference is that in mass production, this would not cost more tomorrow than today's cell phones and would actually not sort of be a bigger packaging -- could look a lot more stylish than this version that I'm wearing around my neck. But other than letting some of you live out your fantasy of looking as cool as Tom Cruise in "Minority Report," the reason why we're really excited about this device is that it really can act as one of these sixth-sense devices that gives you relevant information about whatever is in front of you. So we see Pranav here going into the supermarket and he's shopping for some paper towels. And, as he picks up a product, the system can recognize the product that he's picking up, using either image recognition or marker technology, and give him the green light or an orange light. He can ask for additional information. So this particular choice here is a particularly good choice, given his personal criteria. Some of you may want the toilet paper with the most bleach in it rather than the most ecologically responsible choice.
کەواتە جیاوازییەکی گرنگ ئەوەیە کە دەتوانرێت بگوێزرێتەوە جیاوازییەکی گرنگتر ئەوەیە لە بوونی ئەم هەموو بەرهەمەدا ئەمە هێندەی مۆبایلەکانی ئەمڕۆی تێناچێت هەروەها هەڵگرتنیشی ئەمەندە قورس نییە و دەکرێت شێوەی جوانتریش بێت لەم ڤێرژنەی کە لە ملی مندایە بەڵام بۆ ئەوەی نەتباتەوە ناو جیهانی خەیاڵ کە وابزانن وەک (تۆم کروس) سەرنج ڕاکێشن لە (ماینۆریتی ریپۆڕت)دا هۆکاری زۆر دڵخۆش بونمان بەم ئامێرە ئەوەیە کە دەتوانێت وەک حاسەی شەشەم کار بکات و زانیاری گرنگت بداتێ دەربارەی هەرچییەک کە لەبەر دەستتدایە بەڵێ دەبینین (پراناڤ) دەچێت بۆ سوپەر مارکێت خەریکی کڕینی کەمێک خاولی چێشتخانەیە هەرکاتێک شتێکی کڕی سیستەمەکە دەزانێت چ شتێکی هەڵبژاردووە بە بەکارهێنانی ناسەرەوەی وێنە یان تەکنەلۆژیای نوسین ڕەنگی سور یان سەوز بدات لەو شتەی کە کڕڕاوە دەتوانێت داوای زانیاری زیاتر بکات کەواتە ئەم هەڵبژاردنە تایبەتە لێرەدا ئەو شتە تایبەتە دەدات بە کڕیارەکە کە خۆی دەیەوێت ڕەنگە هەندێکتان ئەو کلینکسە هەڵبژێرن بۆ توالێتەکانتان کە زۆرترین ماددەی پاککەرەوەی کیمیایی تێدایە نەک ئەوانەی کە هەڵبژاردنێکی باشە بۆ ژینگە
(Laughter)
پێکەنین
If he picks up a book in the bookstore, he can get an Amazon rating -- it gets projected right on the cover of the book. This is Juan's book, our previous speaker, which gets a great rating, by the way, at Amazon. And so, Pranav turns the page of the book and can then see additional information about the book -- reader comments, maybe sort of information by his favorite critic, etc. If he turns to a particular page, he finds an annotation by maybe an expert or a friend of ours that gives him a little bit of additional information about whatever is on that particular page. Reading the newspaper -- it never has to be outdated.
ئەگەر ئەو کتێبێک هەڵبگرێت لە کتێب فرۆشەکە ئەتوانێت بە ئەمەزۆن پێوانەی بکات لەسەر بەرگی کتێبەکە وا نیشان دەدات ئەمە کتێبی (خوان)ە، قسەکەری پێشومان بەو بۆنەیەوە، پێوانەیەکی مەزن پێوانە دەکات لە ئەمەزۆن دواتر، (پراناڤ) لاپەڕەی کتێبەکەی هەڵدەداتەوە وە دەتوانێت زانیاری زیاتر ببینێت لەسەر کتێبەکە ڕەخنەی خوێنەران، ڕەنگە زانیاری یەکێک لە ڕەخنەگرە باشەکانی تێدابێت ئەگەر بچێتە سەر لاپەڕەیەکی دیاریکراو لەوانەیە تێبینییەکی کەسێکی لێهاتوو یان هاوڕێیەکی خۆمان ببینێت لەسەری کە هەندێ لە زانیاری زیادەی بداتێ دەربارەی هەرچییەک کە لەسەر ئەو لاپەڕە تایبەتییەیە خوێندنەوەی ڕۆژنامە هەرگیز بەسەر ناچێت
(Laughter)
پێکەنین
You can get video annotations of the events that you're reading about. You can get the latest sports scores, etc. This is a more controversial one.
ئەتوانیت تێبینی ڤیدۆیت دەست بکەوێت لەسەر ئەو ڕوداوانەی کە تۆ دەیان خوێنیتەوە دەتوانیت دواین تۆمارەکانی وەرزشت دەست بکەوێت ئەمەیان زیاتر جێگەی گفتوگۆیە
(Laughter)
پێکەنین
As you interact with someone at TED, maybe you can see a word cloud of the tags, the words that are associated with that person in their blog and personal web pages. In this case, the student is interested in cameras, etc. On your way to the airport, if you pick up your boarding pass, it can tell you that your flight is delayed, that the gate has changed, etc. And, if you need to know what the current time is, it's as simple as drawing a watch --
کاتێک لە بەرنامەی تێد هەڵسوکەوت لەگەڵ کەسێکدا دەکەیت لەوانەیە تۆ وشەیەک بە کۆمەڵێک هێما ببینیت ئەو وشانەی پەیوەندیان بەو کەسەوە هەیە لە پەیجی تایبەتی خۆیان و بەشی خۆیان لە ڕۆژنامەدا لە حاڵەتەدا، خوێندکاران سەرنج دەدەنە کامێرا و شتی تر لەسەر ڕێگای خۆت بەرەو فڕۆکە خانە ئەگەر شاشەی زانیاری فڕۆکە خانە ببینیت، پێت ئەڵێت کە گەشتەکە دواکەوتووە دەروازەکە گۆڕاوە هەروەها ئەگەر پێویستت بە زانینی کات بێت سادەیە و ئاسانە وەک وێنە کردنی کاتژمێرێک
(Laughter)
پێکەنین
(Applause)
چەپڵە
on your arm.
لەسەر قۆڵت
So that's where we're at so far in developing this sixth sense that would give us seamless access to all this relevant information about the things that we may come across. My student Pranav, who's really, like I said, the genius behind this.
بۆیە ئێرە ئەو شوێنەیە کە پێی گەشتووین لە گەشەسەندنی هەستی شەشەم ئەمەش ئەمان بەستێتەوە بە هەموو ئەو زانیاریانەی کە بەستراون بەیەکەوە دەربارەی ئەو شتانەی کە لەوانەیە توشی ببین خوێندکارەکەم (پراناڤ) وەک وتم زیرەکەکەیە کە ئەم کارانەی کردووە
(Applause and cheering)
چەپڵە
(Applause ends)
He does deserve a lot of applause, because I don't think he's slept much in the last three months, actually. And his girlfriend is probably not very happy about him either. But it's not perfect yet, it's very much a work in progress. And who knows, maybe in another 10 years we'll be here with the ultimate sixth sense brain implant.
ئەو شایەنی چەپڵە و پیاهەڵدانە لەبەر ئەوەی لەم سێ مانگەی پێشودا بە ڕاستی بڕوا ناکەم بە باشی نوستبێت هەروەها لەو بڕوایەدام کە کچەکەی هاوڕێشی ئەوەی پێ خۆش نەبێت بەڵام تەواویش نیە هێشتا، کاری زۆری دەوێت کێ ئەزانێت، لەوانەیە لە ١٠ ساڵی داهاتودا ئێمە لێرە بین لەگەڵ ئەوەی هەستی شەشەم لە ناو مێشکماندا بچێنین
Thank you.
سوپاس
(Applause)
چەپڵە