What do you do when you have a headache? You swallow an aspirin. But for this pill to get to your head, where the pain is, it goes through your stomach, intestines and various other organs first.
چی دەكەیت كاتێك سەر ئێشەت هەیە؟ دەنكە حەبێكی ئەسپرین دەخۆیت. بەڵام تاوەکو ئەم دەنكە حەبە بە سەرت دەگات، ئەو شوێنەی ئازارەكەی هەیە، سەرەتا بە گەدە، ڕیخۆڵەكان و ئەندامە جیاوازەكانی تر تێپەر دەبێت.
Swallowing pills is the most effective and painless way of delivering any medication in the body. The downside, though, is that swallowing any medication leads to its dilution. And this is a big problem, particularly in HIV patients. When they take their anti-HIV drugs, these drugs are good for lowering the virus in the blood, and increasing the CD4 cell counts. But they are also notorious for their adverse side effects, but mostly bad, because they get diluted by the time they get to the blood, and worse, by the time they get to the sites where it matters most: within the HIV viral reservoirs. These areas in the body -- such as the lymph nodes, the nervous system, as well as the lungs -- where the virus is sleeping, and will not readily get delivered in the blood of patients that are under consistent anti-HIV drugs therapy. However, upon discontinuation of therapy, the virus can awake and infect new cells in the blood.
خواردنی دەنكە حەبێك کاریگەرترین و بێ ئازارترین ڕێگەی گەیشتنی ھەر دەرمانێكە لە جەستەدا. بەڵام كاریگەری نەرێنی ئەمە ئەوەیە خواردنی ھەر دەرمانێک، کاریگەری خۆی هەر هەیە. بەڵام ئەمە كێشەیەكی گەورەیە، بە تایبەت بۆ تووشبوانی نەخۆشی ئایدز. كاتێك توشبوانی ئایدز دەرمانی دژە ئایدز وەردەگرن، ئەم دەرامانانە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی ڤایرۆسی ناو خوێنی توشبوو باشن، و ژمارەی خانەكانی CD4 زیاد دەكات. هەروەها ئەم دەرمانانە بەوەش ناسراون كاریگەری خراپی پێچەوانەیان ھەیە، کاریگەریان بەڕێژەیەك خراپە، كاتێك دەگەنە ناو سووڕی خوێن بەڵام كاریگەریان خراپتر دەبێت، كاتێك بەو شوێنە دەگەن كە زۆرترین كێشەی ھەیە: بۆ نموونە ئەو شوێنەی پڕ لە ڤایرۆسی ئایدزە. ئەم شوێنانە لە جەستەدا -- بۆ نموونە گرێیەكانی لیمفاوى، كۆئەندامی دەماری، ھەروەھا سییەكانن -- كاتێك ڤایرۆسەكان لەو شوێنانەن، یەكسەر ناگەنە ناو خوێنی لە توشبوویەک کە بەردەوام چارەسەری دەرمانی دژە ئایدزهەیە. بەڵام، لە کاتی بەردەوام نەبوون لە چارەسەر، ڤایرۆسەكە وریا دەبێتەوە و خانە نوێیەكانی ناو خوێن تووش دەكات.
Now, all this is a big problem in treating HIV with the current drug treatment, which is a life-long treatment that must be swallowed by patients. One day, I sat and thought, "Can we deliver anti-HIV directly within its reservoir sites, without the risk of drug dilution?" As a laser scientist, the answer was just before my eyes: Lasers, of course. If they can be used for dentistry, for diabetic wound-healing and surgery, they can be used for anything imaginable, including transporting drugs into cells.
ئەمە کێشەیەکی گەورەیە بۆ چارەسەری ئایدز لە ڕێگەی چارسەری دەرمان، ئەمەش چارەسەری دڕێژخایەنە کە پێویستە تووشبوەکان بەردەوام دەرمان بخۆن. ڕۆژێک، دانیشتم و بیرم کردەوە، "ئێمە دەتوانین ڕاستەوخۆ دەرمانی دژە ئایدز بە شوێنی توشبوو بە ڤایرۆسەکە، بەبێ کاڵکردنەوەی کاریگەری دەرمانەکە بگەیەنین؟" وەک زانایەکی لەیزەر، وەڵامەکە لە پێش چاوم بوو: بێگومان" لێزەر. ئەگەر لێزەر لە زانستی ددانسازى، بۆ توشبوو بە نەخۆشی شەکرە و نەشتەرگەری ناوەوەکی بەکار دەهێنرێت، کەواتە بۆهەر شتێکی تر کە هەستی پێ بکرێ بەکار دەهێنرێت، ئەویش گەیاندنی دەرمانەکانە بە خانەکان.
As a matter of fact, we are currently using laser pulses to poke or drill extremely tiny holes, which open and close almost immediately in HIV-infected cells, in order to deliver drugs within them. "How is that possible?" you may ask. Well, we shine a very powerful but super-tiny laser beam onto the membrane of HIV-infected cells while these cells are immersed in liquid containing the drug. The laser pierces the cell, while the cell swallows the drug in a matter of microseconds. Before you even know it, the induced hole becomes immediately repaired.
لە ڕاستیدا، ئێستا ئێمە تیشکی لێزەر بۆ دروست کردنی کۆنێکی بچوک بەکار دەهێنین، بۆ کردنەوە و داخستنی ئەو خانەکانی توشبوو بە ئایدز لە هەمان کاتدا بۆ ئەوەی دەرمانەکە بچێتە نێو ئەم خانانە. ئێوە لەوانەیە بپرسن " ئەمە چۆن دەبێت؟ وەڵامەک ئەوەیە ئێمە تیشکێکی بەهێزی لێزەر لە هەمان کاتدا زۆر بچووکە بۆ سەر توێژی خانەکانی توشبوو بە ئایدز بەکار دەهێنین لەو کاتەی ئەم خانانە لە نێو ئەو شلەیەی دەرمانەکەی تێدایە نقوم دەکرێن. تیشکی لێزەر خانەکە دەسمێت، لە وکاتەی خانەکە دەرمانەکە هەڵدەمژێت لە کەمتر لە چرکەیەکدا هەڵدەمژێت. پێش ئەوەی تۆ بزانیت چی ڕوو دەدات، یەکسەر دەبێتە هۆی چاک کردنەوەی کونە.
Now, we are currently testing this technology in test tubes or in Petri dishes, but the goal is to get this technology in the human body, apply it in the human body. "How is that possible?" you may ask. Well, the answer is: through a three-headed device. Using the first head, which is our laser, we will make an incision in the site of infection. Using the second head, which is a camera, we meander to the site of infection. Finally, using a third head, which is a drug-spreading sprinkler, we deliver the drugs directly at the site of infection, while the laser is again used to poke those cells open.
لە ئێستادا، ئێمە ئەم تەکنەلۆجیایە لە لوولەی تاقیگەکان دەفری شووشە تاقی دەکەینەوە، بەلام ئامانجمان لە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە لە جەستەی مڕۆڤدا، ئەوەیە لەسەر جەستەی مڕۆڤ جێبەجێ بکەین. ئێوە لەوانەیە بپرسن " ئەمە چۆن دەبێت؟ وەڵامەکە ئەمەیە: لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێرێکی سێ سەر دەکرێت بە بەکارهێنانی سەری یەکەم ئەویش لێزەرە" ئێمە بڕینێکی لە شوێنی توشبوو بە ڤیرۆسەکە دروست دەکەین. بە بەکارهێنانی سەری دووەم، ئەویش کە کامێرایە، بە شوێنی توشبوو بە ڤایرۆسەکە دەگەین لە کۆتاییدا، بەکارهێنانی سەری سێیەم، ئەویش ئامێرێکی دەرمان پڕژاندنە ئێمە دەرمانەکان ڕاستەوخۆ بە شوێنە توشبوەکە دەگەیەنین، جارێکی تر لێزەر بۆ کرانەوەی خانەکان بەکار دەهێنێرێت.
Well, this might not seem like much right now. But one day, if successful, this technology can lead to complete eradication of HIV in the body. Yes. A cure for HIV. This is every HIV researcher's dream -- in our case, a cure led by lasers.
لەوانەیە قسەکانم بۆ کاتی ئێستا بەس نەبێت. بەڵام ڕۆژێک، ئەگەر سەرکەوتوو بێت، ئەم تەکنەلۆجیایە دەتوانی بە تەواوەتی ڤایرۆسی ئایدز لە ناو جەستە بسڕێتەوە. بەڵێ، چارەسەر بۆ ئایدز. ئەمە خەونی هەموو لێکۆڵەرێکی نەخۆشی ئایدزە. ئەم چارەسەرە بە پشت بەستن بە لێزەر دەبێت.
Thank you.
سوپاستان دەکەم
(Applause)
(چەپڵە)