Okay, now I don't want to alarm anybody in this room, but it's just come to my attention that the person to your right is a liar.
باشە، ئێستا نامەوێت هەمووان بەئاگا بێنمەوە لەم ژوورەیا، بەڵام سەرنجمدا کە کەسەکەی لای ڕاستت درۆزنە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Also, the person to your left is a liar. Also the person sitting in your very seats is a liar. We're all liars. What I'm going to do today is I'm going to show you what the research says about why we're all liars, how you can become a liespotter and why you might want to go the extra mile and go from liespotting to truth seeking, and ultimately to trust building.
کەسەکەی لای چەپیشت درۆزنە. هەروەها تەنانەت کەسەکەی لەسەر کورسییەکەت دانیشتووە درۆزنە. هەموومان درۆزنین. ئەوەی ئەمڕۆ ئەیکەم ئەوەیە نیشانتان ئەیەم توێژینەوەکە چی دەڵێت دەربارەی ئەوەی بۆچی هەموو درۆزنین، چۆن ببیت بە دۆزەرەوەی درۆ و بۆچی لەوانەیە بتەوێت میلێکی زیادەش بڕۆیت و لە دۆزینەوەی درۆوە بچیت بۆ گەڕان بۆ ڕاستی، و لە ئاکامیشدا بنیاتنانی متمانە.
Now, speaking of trust, ever since I wrote this book, "Liespotting," no one wants to meet me in person anymore, no, no, no, no, no. They say, "It's okay, we'll email you."
ئێستا، بە باسکردنی متمانە، لەوەتەی ئەم کتێبەم نوسیوە، "دۆزینەوەی درۆ،" چیتر کەس نایەوێت ڕووبەڕوو چاوی پێم بکەوێت، نا، نا، نەخێر. هەمووجارێ دەڵێن، "باشە، ئیمەیڵ بۆ دەنێرین."
(Laughter)
(پێکەنین)
I can't even get a coffee date at Starbucks. My husband's like, "Honey, deception? Maybe you could have focused on cooking. How about French cooking?"
تەنانەت ناشتوانم ژوانێکی قاوە خواردنەوەم هەبێت لە ستاربەکس. مێردەکەم دەڵێ، "ئازیزەکەم، هەڵخەڵەتاندن؟ بۆچی زیاتر تیشک نەخستە سەر چێشتلێنان. لێنانی خواردنی فەڕەنسیت پێچۆنە؟"
So before I get started, what I'm going to do is I'm going to clarify my goal for you, which is not to teach a game of Gotcha. Liespotters aren't those nitpicky kids, those kids in the back of the room that are shouting, "Gotcha! Gotcha! Your eyebrow twitched. You flared your nostril. I watch that TV show 'Lie To Me.' I know you're lying." No, liespotters are armed with scientific knowledge of how to spot deception. They use it to get to the truth, and they do what mature leaders do everyday; they have difficult conversations with difficult people, sometimes during very difficult times. And they start up that path by accepting a core proposition, and that proposition is the following: Lying is a cooperative act. Think about it, a lie has no power whatsoever by its mere utterance. Its power emerges when someone else agrees to believe the lie.
کەواتە پێش ئەوەی دەستپێکەم، ئەوەی کە ئەیکەم ئەوەیە کە ئامانجەکەمتان بۆ ڕووندەکەمەوە، کە ئەویش فێرکردنی یاری دۆزینەوە و گرتن نییە. درۆدۆزەرەوەکان ئەو مناڵە بە قێزوبێزانە نین، ئەوانەی لە پشتەوەی ژوورەکەیان و هاوار دەکەن، "گرتمیت! گرتمیت! برۆت ڕاتەکی. کڕکڕاگەی لوت جوڵاند. سەیری ئەو بەرنەما تەلەفزیۆنییەم کردووە 'درۆم لەگەڵ بکە.' دەزانم درۆ ئەکەیت. نەخێر، درۆدۆزەرەوەکان چەکێکی زانستییان پێیە بۆ دۆزینەوەی هەڵخەڵەتاندن. بەکاریدەهێنن بۆ گەشتن بە ڕاستییەکە، و ئەوە دەکەن کە سەرکردە پێگەشتووەکان ڕۆژانە دەیکەن؛ گفتوگۆی قورسیان دەبێت لەگەڵ کەسانی قورسدا، هەندێک جار لە کاتی زۆر قورسدا. بە قبوڵکردنی گریمانەیەکی ناوەکیش دەست بەو ڕێڕەوە دەکەن، و ئەو گریمانەیەش ئەمەی خوارەوەیە: درۆکردن کردەوەیەکی دوولایەنەیە. بیری لێکەنەوە، درۆ هیچ هێزێکی نییە تەنیا بە درکاندنی. ئەوکاتە هێزی دەبێت کاتێک کەسێکی تر قبوڵی ئەوە دەکات باوەڕ بە درۆکە بکات.
So I know it may sound like tough love, but look, if at some point you got lied to, it's because you agreed to get lied to. Truth number one about lying: Lying's a cooperative act. Now not all lies are harmful. Sometimes we're willing participants in deception for the sake of social dignity, maybe to keep a secret that should be kept secret, secret. We say, "Nice song." "Honey, you don't look fat in that, no." Or we say, favorite of the digiratti, "You know, I just fished that email out of my Spam folder. So sorry."
کەواتە ئەزانم لەوانەیە لە خۆشەویستی قورس بچێت، بەڵام سەیرکەن، ئەگەر لە خاڵێکدا درۆتان لەگەڵ بکرێت، لەبەر ئەوەیە قبوڵتان کردووە درۆتان لەگەڵ بکرێت. ڕاستی ژمارە یەک لەسەر درۆکردن: درۆکردن کارێکی دوولایەنەیە. ئینجا، هەموو درۆکان زیانبەخش نین. هەندێک جار خۆمان ئەمانەوێت کەسەکە بکەوێتە درۆکەوە لەبەر خاتری ڕەوشتی کۆمەڵایەتی، لەوانەیە بمانەوێت نهێنییەک بپارێزین کە پێویستە بە نهێنی بمێنێتەوە. دەڵێین، "گۆرانییەکی خۆشە." "ئازیزەکەم، قەڵەو نیت بەوەوە، نەخێر." یان دەڵێین، ئەوەی لە ئەلیکترۆنیاتدا زۆر باوە، "ئەزانیت چۆنە، ئیمەیڵەکەم بۆیە نەدیبوو چونکە چووبووە ناو فۆڵدەری زبڵەکەوە. زۆر داوای لێبوردن ئەکەم."
But there are times when we are unwilling participants in deception. And that can have dramatic costs for us. Last year saw 997 billion dollars in corporate fraud alone in the United States. That's an eyelash under a trillion dollars. That's seven percent of revenues. Deception can cost billions. Think Enron, Madoff, the mortgage crisis. Or in the case of double agents and traitors, like Robert Hanssen or Aldrich Ames, lies can betray our country, they can compromise our security, they can undermine democracy, they can cause the deaths of those that defend us.
بەڵام هەندێک جاریش هەیە خۆمان هەڵیان دەخەڵەتێنین. ئەوەش دەکرێت باجێکی قورسی هەبێت لەسەرمان. ساڵی پار ٩٩٧ ملیار دۆلار بە شێوەی فێڵ و نایاسایی لەدەستچووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. ئەوە کەمێکی لە یەک تریلیۆن دۆلار کەمترە. ئەوە لە سەدا حەوتی داهاتی ساڵانەیە. هەڵخەڵەتاندن زیانی ملیارەهای لێدەکەوێتەوە. بیر لە ئینرۆن، و مادۆف بکەنەوە، قەیرانی کەفیلەکان. یان لە دۆسیەی کاربەدەستە دوولایەنی و ناپاکەکان، وەک رۆبێرت هانسین یان ئاڵدریچ ئەیمس، درۆکان دەکرێ ناپاکی لە وڵاتەکەمان بکات، دەکرێت زیان بە ئاسایشمان بگەیەنێت، دەکرێت زیان بە دیموکراسییەت بگەیەنێ، لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی ئەوانەی بەرگریمان لێدەکەن.
Deception is actually serious business. This con man, Henry Oberlander, he was such an effective con man, British authorities say he could have undermined the entire banking system of the Western world. And you can't find this guy on Google; you can't find him anywhere. He was interviewed once, and he said the following. He said, "Look, I've got one rule." And this was Henry's rule, he said, "Look, everyone is willing to give you something. They're ready to give you something for whatever it is they're hungry for." And that's the crux of it. If you don't want to be deceived, you have to know, what is it that you're hungry for?
هەڵخەڵەتاندن مەسەلەیەکی قورسە. ئەم پیاوە جامبازە، هێنری ئۆبەرلاندەر، جامبازێکی گەورە بوو، دەسەڵاتدارانی بەریتانی دەڵێن دەیتوانی هەموو سیستمی بانقی جیهانی خۆرئاوا ببڕێت. و ناشتوانی ئەم پیاوە لەسەر گوگڵ بدۆزیتەوە؛ ناتوانی لە هیچ کوێیەک بیدۆزیتەوە. جارێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا، و ئەم قسانەی کرد. وتی، "سەیرکەن، یەک یاسام هەیە." ئەمەش یاساکەی هێنری بوو، وتی، "سەیرکەن، هەمووان ئامادەن شتێک بەنێ. ئامادەن شتێک بدەنێ لە بەرامبەر هەر شتێکدا کە برسین بۆی." ئەوەش ناو کرۆکەکەیەتی. ئەگەر ناتەوێت هەڵبخەڵەتێنرێیت، پێویستە بزانیت، ئەو شتە چییە کە برسیت بۆی؟
And we all kind of hate to admit it. We wish we were better husbands, better wives, smarter, more powerful, taller, richer -- the list goes on. Lying is an attempt to bridge that gap, to connect our wishes and our fantasies about who we wish we were, how we wish we could be, with what we're really like. And boy are we willing to fill in those gaps in our lives with lies.
هەمووشمان بەجۆرێک نامانەوێ دانی پیانێین. حەزمان دەکرد مێردێکی باشتر، ژنێکی باشتر بووینایە، زیرەکتر، بەهێزتر، باڵا بەرزتر، دەوڵەمەنتر بووینایە -- و زۆر شتی تریش. درۆکردن هەوڵێکە بۆ پەڕینەوە بەو بۆشاییەدا، بۆ بەستنەوەی خواستەکانمان و خەیاڵەکانمان دەربارەی ئەوەی ئاواتمان دەخواست کێ بوینایە و چۆن بوینایە، وەک لەوەی خۆمان چۆنین. هەمووشمان ئامادەین ئەو بۆشاییانەی ژیانمان بە درۆ پڕ بکەینەوە.
On a given day, studies show that you may be lied to anywhere from 10 to 200 times. Now granted, many of those are white lies. But in another study, it showed that strangers lied three times within the first 10 minutes of meeting each other.
لە ڕۆژێکدا، بەپێی توێژینەوەکان لەوانەیە هێندەی ١٠-٢٠٠ جار درۆت لەگەڵ بکرێت. بەشێکی زۆری ئەوانە درۆی سپین. بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی تر، نیشانیداوە ئەوانەی یەکتر ناناسن سێ جار درۆ دەکەن لە دە خوولەکی یەکەمی یەکتر ناسیندا.
(Laughter)
(پێکەنین)
Now when we first hear this data, we recoil. We can't believe how prevalent lying is. We're essentially against lying. But if you look more closely, the plot actually thickens. We lie more to strangers than we lie to coworkers. Extroverts lie more than introverts. Men lie eight times more about themselves than they do other people. Women lie more to protect other people. If you're an average married couple, you're going to lie to your spouse in one out of every 10 interactions. Now, you may think that's bad. If you're unmarried, that number drops to three.
ئێستا کە ئەم زانیارییە دەبیستین، بیردەکەینەوە. ناتوانین باوەڕ بەوە بکەین درۆکردن چەندێک بڵاوە. خۆمان لە بنچینەدا دژی درۆکردنین. بەڵام ئەگەر لە نزیکترەوە سەیرکەین، مەسەلەکە لەوە قوڵتریشە. زیاتر درۆ لەگەڵ خەڵکی نەناسراودا دەکەیت وەک لە هاوپیشەکانمان. ڕووکراوەکان زیاتر درۆ دەکەن وەک لە داخراوەکان. پیاوان هەشت هێندە زیاتر درۆ لەبارەی خۆیانەوە دەکەن وەک لە خەڵکی تر. ژنان زیاتر بۆ پاراستنی خەڵکی تر درۆ دەکەن. ئەگەر ژن و مێردێکی ئاسایی بن، لە دە یەکتر بینین جارێک درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن. ئێستا، لەوانەیە وا بیرکەنەوە ئەوە خراپ بێت. ئەگەر هاوسەرگیریتان نەکردبێت ئەو ڕێژەیە زیاد دەکات بۆ سێ جار.
Lying's complex. It's woven into the fabric of our daily and our business lives. We're deeply ambivalent about the truth. We parse it out on an as-needed basis, sometimes for very good reasons, other times just because we don't understand the gaps in our lives. That's truth number two about lying. We're against lying, but we're covertly for it in ways that our society has sanctioned for centuries and centuries and centuries. It's as old as breathing. It's part of our culture, it's part of our history. Think Dante, Shakespeare, the Bible, News of the World.
درۆکردن ئاڵۆزە. چنراوەتە ناو کوتاڵی ژیانی ڕۆژانەمان و ژیانی کارکردنمانەوە. زۆر بەقوڵی دوو هەڵوێستین بەرامبەر ڕاستییەکە. لەسەر بنەمای پێویستی خۆمان شیدەکەینەوە، هەندێک جار بۆ هۆکاری زۆر باش، هەندێک جاری تریش لەبەر ئەوەی لە بۆشاییەکانی ژیانمان تێناگەین. ئەوە ڕاستی ژمارە دووە لەسەر درۆ کردن. ئێمە دژی درۆکردنین، بەڵام بە شاراوەیی لەگەڵین بە چەند شێوازێک کە کۆمەڵگا بۆ چەندین سەدەی لەدوای یەک لەژێر ئابڵۆقەدا بووە. هێندەی هەناسەدان کۆنە. بەشێکە لە کلتورەکەمان، بەشێکە لە مێژووەکەمان. بیر لە دانتێ، شەیکسپیر، ئینجیل، و هەواڵەکانی جیهان بکەنەوە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Lying has evolutionary value to us as a species. Researchers have long known that the more intelligent the species, the larger the neocortex, the more likely it is to be deceptive. Now you might remember Koko. Does anybody remember Koko the gorilla who was taught sign language? Koko was taught to communicate via sign language. Here's Koko with her kitten. It's her cute little, fluffy pet kitten. Koko once blamed her pet kitten for ripping a sink out of the wall.
درۆکردن بەهای پەرەسەندنی هەیە بۆ ئێمە وەک بوونەوەرێک. توێژەرەوەکان ماوەیەکی زۆرە دەزانن کە تا جۆرە بوونەوەرەکە زیرەک بێت، نوێترین بەشی توێکڵی مێشک گەورەتر دەبێت، و ئەگەری زیاترە هەڵخەڵەتێنەرتر بێت. هەمووتان کۆکۆتان بیرە. کەس کۆکۆی گۆریلای بیرە کە زمانی نیشانەی فێرکرابوو؟ کۆکۆ فێری ئەوە کرابوو بە زمانی نیشانە پەیوەندی بکات. ئەمە کۆکۆیە لەگەڵ پشیلەکەی. پشیلە جوانە تووکنەکەی. کۆکۆ جارێک پشیلە ماڵییەکەی تۆمەتبار کرد بە دەرکردنی دەستشۆرەکە لە دیوارەکە.
(Laughter)
(پێکەنین)
We're hardwired to become leaders of the pack. It's starts really, really early. How early? Well babies will fake a cry, pause, wait to see who's coming and then go right back to crying. One-year-olds learn concealment.
وا درووستبووین خۆمان بە سەرۆکی هەمووان بزانین. زۆر زۆر زوو دەستی پێکردووە. چەندێک زوو؟ منداڵان بەدرۆوە دەگرین، دەوەستن، چاوەڕێدەکەن بزانن کێ دێت و ئینجا دووبارە دەگەڕێنەوە سەر گریان. لە یەک ساڵیدا فێری شت شاردنەوە دەبن.
(Laughter)
(پێکەنین)
Two-year-olds bluff. Five-year-olds lie outright. They manipulate via flattery. Nine-year-olds, masters of the cover-up. By the time you enter college, you're going to lie to your mom in one out of every five interactions. By the time we enter this work world and we're breadwinners, we enter a world that is just cluttered with Spam, fake digital friends, partisan media, ingenious identity thieves, world-class Ponzi schemers, a deception epidemic -- in short, what one author calls a post-truth society. It's been very confusing for a long time now.
دوو ساڵ بەهەڵەدا بردن. لە پێنج ساڵیدا درۆی ڕاستەوخۆ. لەڕێی مەراییەوە کۆنترۆڵی چواردەور دەکەن. نۆ ساڵان، زۆر بە باشی فێری پەردەپۆش کردن دەبن. تا ئەوکاتەی دەچنە زانکۆ، لە هەر پێنج جارێک جارێک درۆ لەگەڵ دایکت دەکەیت. تا ئەوکاتەی یەینە ئەم جیهانی کارکردنەوە و بژێوی ژیان دابین دەکەین، دێینە جیهانێکەوە کە پڕە لە ئیمەیڵی ساختە، هاوڕێی ساختەی ئینتەرنێت، ڕاگەیاندنی حیزبی، دزە زیرەکەکانی ناسنامە، قۆڵبڕینی وەبەرهێنەری نوێ بۆ دانەوەی قەرزی وەبەرهێنەری کۆن، بەربڵاوییەکی قۆڵبڕین -- بە کورتی، ئەوەی نوسەرێک پێی دەڵێت کۆمەڵگای دوای ڕاستی. ماوەیەکی زۆرە جیهان زۆر سەرلێشێوێنەر بووە.
What do you do? Well, there are steps we can take to navigate our way through the morass. Trained liespotters get to the truth 90 percent of the time. The rest of us, we're only 54 percent accurate. Why is it so easy to learn? There are good liars and bad liars. There are no real original liars. We all make the same mistakes. We all use the same techniques. So what I'm going to do is I'm going to show you two patterns of deception. And then we're going to look at the hot spots and see if we can find them ourselves. We're going to start with speech.
باشە چی بکەین؟ هەندێک هەنگاو هەیە دەتوانین بینێین بۆ دەرچوون لەم هەموو درۆیە. درۆ دۆزەرەوە ڕاهێنان پێکراوەکان لەسەدا ٩٠ی جارەکان دەگەنە ڕاستی. ئەوانەی ترمان لە سەدا ٥٤ی جارەکان ڕاست دەکەین. بۆچی فێربوونی ئەوەندە ئاسانە؟ درۆزنی باش و درۆزنی خراپیش هەیە. هیچ درۆزنێکی بنەڕەتی ڕاستەقینە نییە. هەموو هەمان هەڵەکان دەکەین. هەموو هەمان تەکنیکەکان بەکاردێنین. کەواتە ئەوەی ئێستا ئەمەوێ بیکەم ئەوەیە کە دوو شێوازی هەڵخەڵەتاندنتان نیشاندەدەم. ئینجا سەیری خاڵە گرنگەکان دەکەین و بزانین خۆمان دەتوانین بیاندۆزینەوە. بە وتارێک دەستپێدەکەین.
(Video) Bill Clinton: I want you to listen to me. I'm going to say this again. I did not have sexual relations with that woman, Miss Lewinsky. I never told anybody to lie, not a single time, never. And these allegations are false. And I need to go back to work for the American people. Thank you.
بیڵ کلینتۆن: ئەمەوێ گوێملێگرن. دووبارە ئەمە دەڵێمەوە. پەیوەندی سێکسیم نەبوو لەگەڵ ئەو ژنە، خاتوو لیوینسکی. قەت بە کەسم نەوتووە درۆ بکات، بۆ تەنیا جارێکیش. ئەم تۆمەتانە ڕاست نین. و پێویستە بگەڕێمەوە بۆ سەر کارکردن بۆ خەڵکی ئەمریکا. زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
Pamela Meyer: Okay, what were the telltale signs? Well first we heard what's known as a non-contracted denial. Studies show that people who are overdetermined in their denial will resort to formal rather than informal language. We also heard distancing language: "that woman." We know that liars will unconsciously distance themselves from their subject, using language as their tool. Now if Bill Clinton had said, "Well, to tell you the truth ..." or Richard Nixon's favorite, "In all candor ..." he would have been a dead giveaway for any liespotter that knows that qualifying language, as it's called, qualifying language like that, further discredits the subject. Now if he had repeated the question in its entirety, or if he had peppered his account with a little too much detail -- and we're all really glad he didn't do that -- he would have further discredited himself.
پامێڵا: باشە، نیشانەکانی درۆکردن چی بوون؟ یەکەم شت گوێمان لەوەبوو کە ناسراوە بە نکوڵیکردنی فەرمی. توێژینەوەکان نیشانیانداوە ئەوانەی زۆر سورن لەسەر نکوڵیکردنەکە پەنا دەبەنە بەر زمانێکی فەرمی وەک لە زمانێکی نافەڕمی. هەروەها گوێمان لە زمانی خۆدوورخەرەوە بوو: "ئەو ژنە" دەزانین کە درۆزنەکان بێ ویستی خۆیان خۆیان دووردەخەنەوە، لە ئامانجەکەیان، زمان وەک ئامراز بەکاردێنن. ئێستا ئەگەر بیڵ کلینتۆن بیوتایە، "ڕاستییەکەتان پێبڵێم...." یان ئەوەی ریچارد نیکسن حەزی لێبوو، "بەوپەڕی ڕاشکاوییەوە.." ئاشکرا کردنێکی بێ مەبەست دەبوو بۆ هەر درۆدۆزەرەوەیەک کە دەزانێت زمانی گونجاندن، وەک ناونراوە، هەر پێی دەوترێت زمانی گونجاندن، زیاتر بابەتەکە ئاشکرا دەکات. ئێستا ئەگەر تەواوی پرسیارەکەی دووبارە بکردایەتەوە، یان ئەگەر زیاتر وردەکاری بوتایە لەسەر پێگەی خۆی -- و خۆشحاڵین کە ئەوەی نەکرد -- زیاتر خۆی ئاشکرا دەکرد.
Freud had it right. Freud said, look, there's much more to it than speech: "No mortal can keep a secret. If his lips are silent, he chatters with his fingertips." And we all do it no matter how powerful you are. We all chatter with our fingertips. I'm going to show you Dominique Strauss-Kahn with Obama who's chattering with his fingertips.
فرۆید ڕاستی وتوە. فرۆید وتوێتی، سەیرکە، لە قسەکردن زیاتر هەیە: "هیچ بوونەوەرێک نهێنی پێناشاردرێتەوە. ئەگەر لێوەکانی بێدەنگ بوون، بە نووکی پەنجەی قسە دەکات." هەمووشمان چەندێک بەهێزیش بین ئەوە دەکەین. هەموو بە سەری پەنجەمان قسە دەکەین. دۆمینیک سترۆس کانتان پیشان دەدەم لەگەڵ ئۆباما کە بە سەری پەنجەی قسە دەکات.
(Laughter)
(پێکەنین)
Now this brings us to our next pattern, which is body language. With body language, here's what you've got to do. You've really got to just throw your assumptions out the door. Let the science temper your knowledge a little bit. Because we think liars fidget all the time. Well guess what, they're known to freeze their upper bodies when they're lying. We think liars won't look you in the eyes. Well guess what, they look you in the eyes a little too much just to compensate for that myth. We think warmth and smiles convey honesty, sincerity. But a trained liespotter can spot a fake smile a mile away. Can you all spot the fake smile here? You can consciously contract the muscles in your cheeks. But the real smile's in the eyes, the crow's feet of the eyes. They cannot be consciously contracted, especially if you overdid the Botox. Don't overdo the Botox; nobody will think you're honest.
ئێستا ئەمە دەمانبەتە سەر شێوەی دووەم، کە زمانی جەستەیە. بۆ زمانی جەستە پێویستە ئەم شتە بکەیت. بەڕاستی پێویستە گریمانەکانت فڕێبەیتە دەرەوەی دەرگاکە. با زانست کەمێکی تر لە ئاستی ڕۆشنبیریت زیادبکات. چونکە وادەزانین هەمووکات درۆزنەکان دەشڵەژێن. دەزانن چی، ناسراون بەوەی دەتوانن بەشی سەرەوەی لەشیان بوەستێنن کاتێ درۆ دەکەن. وا دەزانین درۆزنەکان سەیری چاو ناکەن. دەزانن بۆ ئەوەش، کەمێک زۆر سەیری چاوەکانت دەکەن تەنیا لەبەر ئەو بیروباوەڕە باوە. وا دەزانین گەرمی و زەردەخەنە نیشانەی ڕاستگۆیین. بەڵام درۆدۆزەرەوەی ڕاهێنانپێکراو دەتوانن لە دووری میلێکەوە زەردەخەنەی ساختە بدۆزنەوە. هەمووتان زەردەخەنەیەکی درۆ بەدی دەکەن لێرە؟ دەتوانن بە ویستی خۆتان ماسولکەیەکی ڕوومەتتان گرژکەن. بەڵام زەردەخەنە ڕاستییەکە لە چاوەکاندایە، چرچییەکانی چواردەوری چاو. ناکرێت بە ویستی خۆمان گرژ بکرێن، بەتایبەتی ئەگەر بۆتۆکسی زۆر کردبێت. بۆتۆکسی زۆر مەکەن؛ کەس باوەڕ بەوە ناکات ڕاستگۆ بیت.
Now we're going to look at the hot spots. Can you tell what's happening in a conversation? Can you start to find the hot spots to see the discrepancies between someone's words and someone's actions? Now, I know it seems really obvious, but when you're having a conversation with someone you suspect of deception, attitude is by far the most overlooked but telling of indicators.
ئێستا سەیری خاڵە گرنگەکان دەکەین. دەتوانی لە گفتوگۆیەکدا بزانیت چی ڕووئەیات؟ دەتوانیت دەستکەیت بە دۆزینەوەی خاڵە گرنگەکان بۆ بینینی نەگونجانەکان لە نێوەکان قسەکان و کردەوەکانی کەسێکدا؟ ئێستا، دەزانم زۆر لە ئاشکرا دەچێت، بەڵام کاتێک گفتوگۆت لەگەڵ کەسێکدا دەبێت کە گومانی هەڵخەڵەتاندنی لێدەکەیت، هەڵوێست یەکێکە لەو شتانەی چاوپۆشی لێکراوە بەڵام ئاماژە پێدەرێکیشە.
An honest person is going to be cooperative. They're going to show they're on your side. They're going to be enthusiastic. They're going to be willing and helpful to getting you to the truth. They're going to be willing to brainstorm, name suspects, provide details. They're going to say, "Hey, maybe it was those guys in payroll that forged those checks." They're going to be infuriated if they sense they're wrongly accused throughout the entire course of the interview, not just in flashes; they'll be infuriated throughout the entire course of the interview. And if you ask someone honest what should happen to whomever did forge those checks, an honest person is much more likely to recommend strict rather than lenient punishment.
کەسی ڕاستگۆ هەوڵدەدات هاوکاربێت. نیشانی دەدەن کە لە لایەنی تۆن. بەپەرۆش دەبن. حەز دەکەن و یارمەتیدەریش دەبن بۆت بۆ ئەوەی بگەیت بە ڕاستییەکە. هەوڵدەدەن چی دەزانن بیڵێن، ناوی گومان لێکراوەکان، دابینکردنی وردەکاری. پێت دەڵێن، هێی، لەوانەیە ئەوانەی لیستی موچەیان لایە ئەو چەکە ساختانەیان درووستکردووە. زۆر توڕە دەبن ئەگەر هەست بکەن بە هەڵە تۆمەتبار کراون بە درێژایی ماوەی یەکتر بینینەکە، نەک ناوبەناو' بەدرێژایی ئەو ماوەیە لە توڕەییا دەبن. و ئەگەر لە کەسێکی ڕاستگۆ بپرسیت پێویستە چی لە کەسێک بکرێت کە ئەو چەکە ساختانەی دروستکردووە، کەسێکی ڕاستگۆ ئەگەری زیاترە پێشنیاری سزایەکی قورس بکات وەک لە سزایەکی سوک.
Now let's say you're having that exact same conversation with someone deceptive. That person may be withdrawn, look down, lower their voice, pause, be kind of herky-jerky. Ask a deceptive person to tell their story, they're going to pepper it with way too much detail in all kinds of irrelevant places. And then they're going to tell their story in strict chronological order. And what a trained interrogator does is they come in and in very subtle ways over the course of several hours, they will ask that person to tell that story backwards, and then they'll watch them squirm, and track which questions produce the highest volume of deceptive tells.
ئێستا با بڵێین ڕێک هەمان ئەو گفتوگۆیەت دەبێت لەگەڵ کەسێکی هەڵخەڵەتێنەر. ئەو کەسە لەوانەیە کەمێک کزبێت، سەیری خوارەوە بکات، دەنگی نزمکات، بووەستێت، کەمێک قسەناخۆش بێت. داوا لە کەسێکی هەڵخەڵەتێنەر بکە چیرۆکەکەیان بگێڕنەوە، وردەکاری زۆری پێوە دەکەن، لە هەموو شوێنە ناپێویستەکاندا. و هەروەها چیرۆکەکەشیان بە ڕیزبەندییەکی کاتی ورد دەڵێنەوە. و ئەوەی لێکۆڵەرەوەیەکی ڕاهێنانپێکراو دەیکات ئەوەیە کە یەن و بە چەند ڕێگایەکی زۆر هێواش و بەدرێژایی چەند کاتژمێرێک داوا لە کەسەکە دەکەن چیرۆکەکەیان بە پێچەوانەوە بگێڕنەوە، و ئینجا سەیریان دەکەن چۆن پێچ بەخۆیان دەدەن، و سەیرکە بزانە کام پرسیارانە بە بەرزترین دەنگ وەڵام دەدەنەوە.
Why do they do that? Well, we all do the same thing. We rehearse our words, but we rarely rehearse our gestures. We say "yes," we shake our heads "no." We tell very convincing stories, we slightly shrug our shoulders. We commit terrible crimes, and we smile at the delight in getting away with it. Now, that smile is known in the trade as "duping delight."
بۆچی ئەوە دەکەن؟ هەموومان هەمان شت دەکەین. درۆکان لەبەر دەکەین، بەڵام بە دەگمەن جوڵەی لەشمان لەبەردەکەین. دەڵێین بەڵێ، و سەرمان ڕادەوەشێنین "نەخێر" چیرۆکی زۆر قایلکەر دەگێڕینەوە، کەمێک شانمان بەرزدەکەینەوە. تاوانی قێزەون دەکەین، و زەردەخەنە دەکەین لەبەر ئەوەی بۆمان چووەتە سەر. ئەو زەردەخەنەیە لە جیهانی کرداریدا بە "زەردەخەنەی هەڵخەڵەتاندن ناسراوە."
And we're going to see that in several videos moving forward, but we're going to start -- for those of you who don't know him, this is presidential candidate John Edwards who shocked America by fathering a child out of wedlock. We're going to see him talk about getting a paternity test. See now if you can spot him saying, "yes" while shaking his head "no," slightly shrugging his shoulders.
لە چەند ڤیدیۆیەکی دواتریشدا ئەو شتە دەبینین، بەڵام دەستپێدەکەین -- بۆ زۆرێک لە ئێوە کە نایناسن، ئەمە پاڵێوراوی سەرۆکایەتی جۆن ئێدواردسە کە ئەمریکای تاساند بە باوکایەتی کردنی منداڵێک لە دەرەوەی هاوسەرگیریدا. سەیری دەکەین کاتێک باسی ئەوە دەکات چۆن پشکنینی باوکایەتی بۆ کراوە. بزانن هەستی پێئەکەن کە دەڵێت "بەڵێ" و سەریشی ڕائەوەشێنێت "نەخێر" کەمێکیش شانی دەکاتەوە.
(Video) John Edwards: I'd be happy to participate in one. I know that it's not possible that this child could be mine, because of the timing of events. So I know it's not possible. Happy to take a paternity test, and would love to see it happen.
جۆن: دڵخۆش ئەبم ئەگەر بۆم بکرێت. دەزانم کە ئەوە ناکرێت و لەوانەیە ئەم مناڵە هی من بێت، بەهۆی کاتی ڕووداوەکانەوە. بۆیە ئەزانم شتی وا نابێت. ئامادەم پشکنینی باوکایەتییەکە بکەم، و پێمخۆش دەبێت ئەنجامدانی ببینم.
Interviewer: Are you going to do that soon? Is there somebody --
بەنیازیت زوو ئەوە بکەیت؟ هیچ کەسێ: هەیە --
JE: Well, I'm only one side. I'm only one side of the test. But I'm happy to participate in one.
من یەک لایەنی ئەوەم. من تەنیا یەک لایەنی پشکنینەکەم. بەڵام دڵخۆش دەبم بەشداری لە پشکنینێکی وادا بکەم.
PM: Okay, those head shakes are much easier to spot once you know to look for them. There are going to be times when someone makes one expression while masking another that just kind of leaks through in a flash. Murderers are known to leak sadness. Your new joint venture partner might shake your hand, celebrate, go out to dinner with you and then leak an expression of anger. And we're not all going to become facial expression experts overnight here, but there's one I can teach you that's very dangerous and it's easy to learn, and that's the expression of contempt. Now with anger, you've got two people on an even playing field. It's still somewhat of a healthy relationship. But when anger turns to contempt, you've been dismissed. It's associated with moral superiority. And for that reason, it's very, very hard to recover from. Here's what it looks like. It's marked by one lip corner pulled up and in. It's the only asymmetrical expression. And in the presence of contempt, whether or not deception follows -- and it doesn't always follow -- look the other way, go the other direction, reconsider the deal, say, "No thank you. I'm not coming up for just one more nightcap. Thank you."
باشە، ئەو سەر ڕاوەشاندنانە بینینی ئاسانترە ئەگەر بۆیان بگەڕێیت. جاری وا هەیە کاتێک کەسێک دەربڕینێک دەکات بۆ داپۆشینی دەربڕینێکی تر کە لە چاوتروکاندنێکدا لێی دەرچووە. بکوژەکان ناسراون بەوەی کە دڵتەنگی لێیانەوە دزە ئەکات. هاوەڵە نوێکەت کە بەشداربووە لە سەرکێشییەکە لەوانەیە تۆقەت لەگەڵکات، ئاهەنگ بگێڕێت، لەگەڵ بچێتە دەر و ئینجا دەربڕینێکی توڕەیی دەرپەڕێنێت. کەسیشمان بە شەو و ڕۆژێک نابین بە پسپۆڕی دەربڕینی دەم و چاو، بەڵام یەکێک هەیە دەتوانم فێرتان بکەم و زۆر مەترسیدارە و فێربوونی ئاسانە، و ئەویش دەربڕینی بە کەم سەیرکردنە. لە توڕەییدا، دوو کەست هەیە لە مەیدانێکی یاریکردنی یەکساندان. هێشتا تا ڕادەیەک پەیوەندییەکی تەندروستە. بەڵام کاتێک توڕەیی دەبێت بە بەکەم سەیرکردن، تۆ ڕەتکراویتەتەوە. بەستراوەتەوە بە بەرزتری ڕەوشتی. لەبەر ئەو هۆکارەش، چاکبوونەوە لێی زۆر قورسە. زیاتر لەمە دەچێت. نیشانەکەی بەرزبوونەوەی سووچێکی لێوەکانە لەگەڵ چوونە ناوەوەی. تەنیا دەربڕینی ناڕێکە. و لە هەبوونی بەکەم سەیرکردندا، ئەگەر هەڵخەڵەتاندن بەدوایدا بێـ یان نا -- و هەمووکات بەدوایدا نایەت -- سەیری لاکەی تر بکە، بە ئاراستەکەی تردا بڕۆ، بە ڕێکەوتنەکەیا بچۆرەوە، بڵێ، "نا سوپاس. بۆ یەک خواردنەوەی تری شەوانە نایەم. سوپاس."
Science has surfaced many, many more indicators. We know, for example, we know liars will shift their blink rate, point their feet towards an exit. They will take barrier objects and put them between themselves and the person that is interviewing them. They'll alter their vocal tone, often making their vocal tone much lower.
زانست چەندین ئاماژەی تری ئاشکراکردووە. دەزانین بۆ نموونە، دەزانین درۆزنەکان ڕێژەی چاوتروکاندنیان دەگۆڕن، ئاراستەی قاچیان بەرەو شوێنی چوونەدەرەوە دەبێ. هەر شتێک وەک بەربەست بەکاربێت دەێهێنن و لە نێوان خۆیان و ئەو کەسە دایدەنێن کە قسەیان لەگەڵ دەکات. تۆنی دەنگیان دەگۆڕن، زۆربەی کات تۆنی دەنگیان زۆر نزمتر دەکەنەوە.
Now here's the deal. These behaviors are just behaviors. They're not proof of deception. They're red flags. We're human beings. We make deceptive flailing gestures all over the place all day long. They don't mean anything in and of themselves. But when you see clusters of them, that's your signal. Look, listen, probe, ask some hard questions, get out of that very comfortable mode of knowing, walk into curiosity mode, ask more questions, have a little dignity, treat the person you're talking to with rapport. Don't try to be like those folks on "Law & Order" and those other TV shows that pummel their subjects into submission. Don't be too aggressive, it doesn't work.
ئێستا شتێکی تریش هەیە. ئەم ڕەفتارانە تەنیا ڕەفتارن. بەڵگەی هەڵخەڵەتاندن نین. ئاڵای سورن. ئێمە مرۆڤین. ڕۆژانە چەندین جار بێ ویستی خۆمان ئەو جوڵانەی لەش دەکەین. خۆیان بەتەنیا هیچ شتێک ناگەیەنن. بەڵام کاتێک چەند نیشانەیەک پێکەوە دەبینیت، ئەوە ئاماژەت دەداتێ. سەیرکە، گوێگرە، وردبەرەوە، پرسیاری قورس بکە، لەو دۆخە وەرە دەر کە پێتوابێت هەموو شتێک دەزانیت، بچۆرە دۆخی حەسرەتەوە، پرسیاری زیاتر بکە، کەمێک هەیبەت هەبێت، کەمێک بە تێگەشتن و هەستەوە قسە لەگەڵ کەسەکە بکە. وەک ئەو کەسانەی زنجیرەی تەلەفزیۆنی "لۆو ئان ئۆردەر" مەبن کە بەزۆر وا لە ئامانجەکانیان دەکەن خۆیان بەدەستەوە بن. زۆر توند و تیژ مەبە، ئەوە سودی نابێت.
Now, we've talked a little bit about how to talk to someone who's lying and how to spot a lie. And as I promised, we're now going to look at what the truth looks like. But I'm going to show you two videos, two mothers -- one is lying, one is telling the truth. And these were surfaced by researcher David Matsumoto in California. And I think they're an excellent example of what the truth looks like.
ئێستا، کەمێک باسی ئەوەمان کرد چۆن قسە لەگەڵ یەکێ بکەین کە درۆ ئەکات و چۆن بە درۆکە بزانین. وەک بەڵێنیشم پێدان، ئێستا سەیر دەکەین بزانین ڕاستییەکە لە چی دەچێت. بەڵام دوو ڤیدیۆتان نیشان ئەیەم، دوو دایک -- یەکێکیان درۆ ئەکات، یەکێکی تریان ڕاستی دەڵێت. ئەمانەش لەلایەن توێژەرەوە دەیڤد ماتسومۆتۆوە بڵاوکرایەوە لە کالیفۆرنیا. پێشموابێت نموونەی زۆر باشن بۆ ئەوەی ڕاستییەکە لەچی دەچێت.
This mother, Diane Downs, shot her kids at close range, drove them to the hospital while they bled all over the car, claimed a scraggy-haired stranger did it. And you'll see when you see the video, she can't even pretend to be an agonizing mother. What you want to look for here is an incredible discrepancy between horrific events that she describes and her very, very cool demeanor. And if you look closely, you'll see duping delight throughout this video.
ئەم دایکە، دایان داونس، لە نزیکەوە تەقەی لە منداڵەکانی کرد، بەرەو نەخۆشخانە بردوونی کاتێک خوێنیان لێڕۆشتووە لە ئوتومبێلەکەیا، وتوشێتی کە کەسێکی نەناسراو ئەوەی کردووە. کە ڤیدیۆکەشتان بینی دەبینن، تەنانەت ناشتوانێت وا دەریبخات دایکێکە جەرگی سوتاوە. ئەوەی پێویستە بۆی بگەڕێن نەگونجانە زۆرەکەیە لە نێوان ڕووداوە ناخۆشەکاندا کە باسی دەکات و هەڵسوکەوتە زۆر لەسەرخۆکەیەتی. ئەگەر لەنزیکیشەوە سەیریکەن، بەدرێژایی ڤیدیۆکە زەردەخەنەی هەڵخەڵەتاندن دەبینن.
(Video) Diane Downs: At night when I close my eyes, I can see Christie reaching her hand out to me while I'm driving, and the blood just kept coming out of her mouth. And that -- maybe it'll fade too with time -- but I don't think so. That bothers me the most.
دیان داونس: شەوان کە چاوەکانم دائەخەم، دەبینم کریستی دەستی درێژدەکات بۆم کاتێک شۆفێری ئەکەم، و بەردەوام خوێن لەدەمی یەتە دەرەوە. و ئەوەش -- لەوانەیە بەتێپەڕبوونی کات نەمبێنێت -- بەڵام پێموانییە. ئەوەش لەهەمووی ناخۆشترە.
PM: Now I'm going to show you a video
ئێستا ڤیدیۆیەکتان پیشان ئەیەم
of an actual grieving mother, Erin Runnion, confronting her daughter's murderer and torturer in court. Here you're going to see no false emotion, just the authentic expression of a mother's agony.
هی دایکێکی جەرگ سوتێنراوی ڕاستەقینە، ئیرین رونیۆن، کە ڕووبەڕووی بکوژ و ئەشکەنجەدەری کچەکەی دەبێتەوە لە دادگا. لێرەیا هیچ هەستێکی ساختە نابینن، تەنیا دەربڕینێکی ڕاستی دایکێکی جەرگ سوتاو.
(Video) Erin Runnion: I wrote this statement on the third anniversary of the night you took my baby, and you hurt her, and you crushed her, you terrified her until her heart stopped. And she fought, and I know she fought you. But I know she looked at you with those amazing brown eyes, and you still wanted to kill her. And I don't understand it, and I never will.
ئەم وتارەم نوسی لە سێیەم ساڵیادی ئەو شەوەی مناڵەکەت لێ بردم، و ئازارت یا، و تێکت شکاند، ئەشکەنجەت یا تا دڵی وەستا. ئەویش بەرەنگارت بۆوە، و ئەزانم کە بەرەنگارت بۆتەوە. بەڵام ئەزانم کە بەو چاوە قاوەییە سەرسوڕهێنەرانە سەیری کردویت، و تۆش هەر ویستوتە بیکوژیت. و لەوە تێناگەم، و قەتیش لێی تێناگەم.
PM: Okay, there's no doubting the veracity of those emotions.
باشە، ئێستا هیچ گومان لە ڕاستی ئەو هەستانە نییە.
Now the technology around what the truth looks like is progressing on, the science of it. We know, for example, that we now have specialized eye trackers and infrared brain scans, MRI's that can decode the signals that our bodies send out when we're trying to be deceptive. And these technologies are going to be marketed to all of us as panaceas for deceit, and they will prove incredibly useful some day. But you've got to ask yourself in the meantime: Who do you want on your side of the meeting, someone who's trained in getting to the truth or some guy who's going to drag a 400-pound electroencephalogram through the door?
ئێستا تەکنەلۆجیا بۆ زانینی ئەوەی ڕاستییەکە لە چی دەچێت لە بەرەوپێشچووندایە، زانستەکەی پشتی. دەزانین، بۆ نموونە، ئێستا پشکنەری تایبەتی جوڵەی چاو و تیشکی ئینفرارێدی مێشکمان هەیە، لەرینەوەی موغناتیزی دەتوانێت ئەو ئاماژانە بدۆزێتەوە کە لەش دەریئەکات کاتێک هەوڵدەدەین هەڵخەڵەتێنەر بین. ئەم تەکنەلۆجیایانەشمان هەمووی پێدەفرۆشرێتەوە وەک دەرمانی دژی هەڵخەڵەتاندن، و ڕۆژێک دێت زۆر بەسوود بن. بەڵام لەو کاتەدا پێویستە لە خۆت بپرسیت: دەتەوێت لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا کێ لە لای تۆ بێت، کەسێک کە ڕاهێنراوە لە گەشتن بە ڕاستییەکە یان یەکێک کە ئامێرێکی هێڵکاری مێشکی ٤٠٠ پاوەندی دەهێنێت بەناو دەرگاکەیا؟
Liespotters rely on human tools. They know, as someone once said, "Character's who you are in the dark." And what's kind of interesting is that today, we have so little darkness. Our world is lit up 24 hours a day. It's transparent with blogs and social networks broadcasting the buzz of a whole new generation of people that have made a choice to live their lives in public. It's a much more noisy world. So one challenge we have is to remember, oversharing, that's not honesty. Our manic tweeting and texting can blind us to the fact that the subtleties of human decency -- character integrity -- that's still what matters, that's always what's going to matter. So in this much noisier world, it might make sense for us to be just a little bit more explicit about our moral code.
درۆ دۆزەرەوەکان پشت بە ئامرازی مرۆیی دەبەستن. دەزانن، وەک جارێک کەسێک وتی، کەسایەتیت ئەوەی ناو تاریکییەکەیە. ئەوەشی سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە لەم سەردەمەیا تاریکییەکی زۆر کەممان هەیە. جیهانەکەمان ٢٤ کاتژمێرە ڕووناکە. بەو هەموو بلۆگ و تۆڕە کۆمەڵایەتیانە ڕۆشن کراوەتەوە ژیانی ڕۆژانەی نەوەیەکی نوێی خەڵک پیشان دەدەن کە بە ویستی خۆیان دەیانەوێت ژیانەکەیان لەبەر چاوی خەڵک بەرنە سەر. جیهانێکی زۆر قەرەباڵغترە. کەواتە ململانێیەک کە پێویستە بیرمانبێت، زیاد لە پێویست هاوبەشکردنی خەڵک، ئەوە ڕاستگۆیەتی نییە. ئەو هەموو پۆستکردن و بڵاوکردنەوەیە دەکرێ کوێرمان بکات بۆ ئەو ڕاستیەی کە جیاکەرەوەکانی ڕەوشتجوانی مرۆڤ -- پتەوی کەسایەتی -- هێشتا ئەوە گرنگە، هەمووکات ئەوە گرنگ دەبێت. کەواتە لە جیهانێکی پڕ لە ژاوەژاوەتردا، لەوانەیە ڕێیتێچێت بۆمان کەمێکی تر بە تەواوەتی پەیوەست بین بە دەستوری ڕەوشتەکانەوە.
When you combine the science of recognizing deception with the art of looking, listening, you exempt yourself from collaborating in a lie. You start up that path of being just a little bit more explicit, because you signal to everyone around you, you say, "Hey, my world, our world, it's going to be an honest one. My world is going to be one where truth is strengthened and falsehood is recognized and marginalized." And when you do that, the ground around you starts to shift just a little bit.
کاتێک زانستی ناسینەوەی هەڵخەڵەتاندن تێکەڵ دەکەیت لەگەڵ هونەری سەیرکردن، گوێگرتن، خۆت ڕزگار دەکەیت لە بەشداربوون لە درۆیەک. ئەو ڕێچکەیە هەڵدەبژێریت کە کەمێک ڕوونتر بیت، چونکە ئاماژە بۆ چواردەور دەنێریت، دەڵێیت، "هێی، جیهانەکەم، جیهانەکەمان، جیهانێکی ڕاستگۆیانە دەبێت. جیهانەکەم جیهانێک دەبێت کە تیایدا ڕاستی بەهێز دەکرێت و هەڵە دەناسرێتەوە و سنوردار دەکرێت." کە ئەوەش دەکەیت، زەوییەکەی چواردەورت دەست دەکات بە کەمێک ڕێکبوونەوە.
And that's the truth. Thank you.
ئەوەش ڕاستییەکەیە. زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)