شارەکان وەک خوشک و براکان وایە لەناو خێزانی پیاوێک کە ژنێک زیاتر هەبێت. هەر یەکێکیان کەسایەتییەکی تایبەتی هەیە و بە ئاڕاستەیەکی جیاوازا ئەڕوات. بەڵام هەموویان بەجۆرێک بنەچەیەکی هاوبەشیان هەیە. هەندێک جار بیر ئەکەمەوە شارەکانی دوای سەردەمی داگیرکاری وەک منداڵەکانی دوو کەمترین دڵخوازترین ژنە، کە بەردەوام پرسیاریان لێئەکرێت، "ئاه، بۆچی ناتوانی زیاتر وەک خوشکەکەت بیت؟" (پێکەنین) "بۆچی"یەکانی شارەکانیش بەزۆری وەک یەکن، گرنگ نییە لە کوێیان: شوێنێکی باشتر کە وا ئەکات بازرگانی و بەڕێوەبردن باشتربێت؛ دەرفەتی گونجاو بۆ مرۆڤەکان بۆ شارەزاکان و نەشارەزاکان وەک یەک؛ بەردەوام لە ئامادەباشییا بێت بۆ گۆڕانکاری خێرا و بێگومان بەرگەگریش. "چۆن"ی شارەکان، ئەوەیان، چیرۆکێکی جیاوازە. چۆن بەڕێوە ئەبرێن؟ چۆن گەشە ئەکەن؟ چۆن بڕیار ئەیەن کێ سەر بەوێیە و کێ سەر بەوێ نییە؟ لاگۆس ماڵەکەی منە. هەمووکات ئەتوانیت نەیجیرییەکان بدۆزیتەوە بە شوێنکەوتنی دەنگ و سەماکردنەکە، وانییە؟ (پێکەنین) وەک هەر شارێکی تری سەرەکی، ئەو شوێنە زۆر شتە، زۆرێکی کە زۆر لەگەڵ یەک ناگونجێت. گواستنەوە گشتییەکەمان زۆر باش کار ناکات، بۆیە ئەم پاسە زەردە کاڵانەمان هەیە کە هی کەرتی تایبەتە زۆر جار ئەبێتە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ. شوێنی نیشاندانی ئوتومبێلی کەشخە زۆرە و زۆرجار شەقامەکانی پڕکردووە. بە زۆر کردن بە مەسیحی لەسەر شەقام یەکتۆز کەمتر بڵاوە لە هەراسانکردنی سەر شەقام. لەش فرۆشەکان هەندێک جار دوو بڕوانامەیان هەیە، کارێک لە بانق و ڕۆڵێکی گرنگیش لە کڵێسە. (پێکەنین) لە هەر ڕۆژێکا بێت، ئەکرێ یان ئاهەنگێک هەبێت یان لەشێکی سوتێنراو لە ناوەڕاستی شەقامێکا. زۆر شت هەیە کە ئەکرێت هەبێت لە لاگۆس و زۆر شتیش کە لەوانەیە نەبێت، و زۆر جار جیاوازی لەنێوان ئەگەری بوون و نەبوون تەنیا ئەوەیە کە کێیت، و ئەگەر وە پێویست خۆشبەخت بیت، پەیوەندیت لەگەڵ کێ بەهێزە. جێگەبوونەوەت لە لاگۆس زیاتر چەمکی شلەیە دیاریکراوە بە ڕەچەڵەک، بیرکردنەوەی ڕەگەزیت، ڕەگەز، بەڵام ئەوەی زۆر دیارە و زۆرترین توندوتیژی لەسەرە، چین. پێش ئەوەی نەیجیریا ببێت بە وڵاتێک، خەڵکە ماسیگرەکەی چەمەکانی ناوەوە دەستیان کرد بە هاتن بۆ دەریاچەی لاگۆس و گوندیان بەدرێژایی کەنارئاوەکە درووستکردووە. نزیکەی شەست ساڵ دواتر، بابیرم، ئۆلدودۆتون ئادێکونلی کوکۆییش، گەشتۆتە لاگۆس. وەک من، ئەویش دەرچووی زانکۆی ئیبادان بووە، ئەندامێکی گەنجی پێشەنگە خوێندەوارەکە لە سەردەمی سەربەخۆییدا. بەتێپەڕبوونی کات، بەناوبانگ بووە لە کارەکەیا وەک ڕووپێوی زەوییەکان، نەخشەی گەڕەکەکانی کێشاوە کە ئێستا پڕبوونەتەوە کاتێک لەو زەوییانە گیا گەشتۆتە کەمەرت. کە نۆ ساڵ بووم مرد. و هەتا ئەو کاتە، خێزانەکەم، وەک زۆر خێزانی تری ئەو ماسیگرانە، لاگۆسی بە ماڵی خۆی زانی. لەناو یۆروباکانا، وتەیەکمان هەیە، "ئیکۆ گبۆڵ ئۆ گبۆڵ،" ئەگەر وەریگێڕیت واتە لاگۆس ئەکرێت ببێت بە ماڵی هەر کەسێک. بەڵام هەتا یەت ئەو وتەیە کەمتر و کەمتر ڕاست ئەبێت. زۆر کەسی خەڵکی لاگۆس، بە نەوەکانی ئەو خەڵکە ماسیگرانەشەوە کە چەندین نەوە پێش باپیرم گەشتوون، ئێستا خەریکە دەر ئەکرێن بۆ شوێنکردنەوەی شارە هەڵتۆقیوەکە کە ئێستا وەک "دووبەی نوێ" باس ئەکرێت. ئەزانن، لاگۆس ئیلهام بۆ خەونی گەورە ئەبەخشێت، تەنانەت لە سەرکردەکانیشیا، و حکومەتە لەدوای یەکەکان باسی خواستی گەورەیان کردووە بۆ شارێکی گەورە کە تیایا هەژاری بوونی نەبێت. بەداخەوە، لەجیاتی تیشکخستنە سەر بنەبڕکردنی هەژاری وەک چاوەڕێ ئەکرێت، ستراتیجییەکەی هەڵبژێردراوە تیشک ئەخاتە سەر لەناوبردنی خەڵکە هەژارەکە. تشرینی یەکەمی پار، حکومەت پلانێکی ڕاگەیاند بۆ لەناوبردنی هەموو گەڕەکە سەرئاوەکانی لاگۆس. زیاتر لە ٤٠ کۆمەڵگای ڕەسەنی لەم شێوەیە هەیە بەدرێژایی شارەکەیا، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەسی تیا ئەژی. ئۆتۆدۆ گبامێ، گوندێکی سەد ساڵی بە ڕێژەیەکی دانیشتووان کە یەک لەسەر سێی مۆناکۆیە و توانای ئەوەشی هەیە بکرێت بە شوێنی گەشتیاری کەنارئاو -- (پێکەنین) یەکێک بوو لە یەکەمین شوێنەکانی کرایە ئامانج. دوای دەستپێکردنی ڕووخاندنەکەی دەربارەی ئۆتۆدۆ گبامێوە بیستم. کە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ سەردانم کرد، چاوم بە ماگدالێن ئایفۆجو کەوت. ئێستا ژنێکی بێماڵە کە نازناوەکەی واتە، "جیهان کوێرە." باسیلی کوڕی ماگدالین یەکێک بوو لەو زیاد لە ٢٠ کەسەی کە لەوکاتەیا فیشەکیان پێوەنرا، خنکان یان بە مردوو دانران لەکاتی تەختکردنی ئەو ناوچەیە. لە دەرەوەی پەناگەکەی، ئەو دوو یاریگای لمە سپییەم بینی کە باسیل یاری لێئەکرد. بەچواردەوریشمانا شوێنەوارەکانی قوتابخانەکان و کڵێساکان، بنکەکانی تەندروستی، کۆگاکان و هەزاران ماڵ بوون. مناڵە گەنجەکان یارمەتیدەر بوون لە درووستکردنی پەناگەکان، و نزیکەی ٥ هەزار دانیشتوو، کە شوێنی تریان نەبوو بۆی بڕۆن، هەر لەوێ مانەوە. و ئینجا لە مانگی نیساندا، ئاسایشی شارەکە گەڕانەوە. ئەمجارەیان، شوێنەکەیان بە تەواوەتی پێ چۆڵکردن، بە لێیان، و تەقە، و ئاگر. ئێستا کە قسە ئەکەم، تیمی بنیاتنان کەنارئاوەکانی ئۆتۆدۆ گبامێ ئامادە ئەکەن بۆ هەر کەسێک کە بتوانێت پارەی دیمەنێکی چەند ملیۆن دۆلاری بات. شوێنە نوێکەی پەرەی پێئەدرێت پێی ئەوترێت هاوینەهەواری پێروینکڵی پێچۆڵکردنی بەزۆر هەتا بڵێی پڕە لە توندوتیژی و بێگومان نادەستووریشە. و کەچی هێشتا، زۆر ڕووئەیەن لە چەندین شارماندا، چونکە یەکەم شت کە فێرئەکرێین لەبیریکەین دەربارەی خەڵکی هەژار ئەوەیە کە ئەوان مرۆڤن. باوەڕمان وایە کە ماڵ شتێکە کەسێک مافی تەواوەتی هەیە بەسەرییەوە، مەگەر کەسەکە هەژار بێت و ماڵەکە بەشێوەیەکی دیاریکراو بنیات نرابێت لە گەڕەکێکی دیاریکراودا. بەڵام تەنیا یەک پێناسە نییە بۆ وشەی "ماڵ". هەرچۆنێک بێت، گەڕەکێکی هەژار چییە لەپاڵ وەڵامێکی ئۆرگانی بۆ کەمی خانووبەرە و نایەکسانی داهات؟ کوختەی جەمەلۆن چییە ئەگەر کەسێک نەبێت کە ماڵ بۆخۆیان دروست ئەکات دژی هەموو جیاوازییەکان؟ گەڕەکە هەژارەکان چارەسەرێکی ناتەواون بۆ کەمی خانووبەرە، بەڵام نموونەی ڕەسەنیشن بۆ داهێنان، خۆگونجاندن و توانای بەرگەگرتن لە بناغەکەیا -- و لە دڵی -- هەموو شارێکی زیندووا. پێویست ناکات ببیت بە دوبەی نوێ ئەگەر خۆت ئێستا لاگۆس بیت. (چەپڵەلێدان) ناسنامەی خۆمان هەیە، ریتمی خۆمان، و وەک هەر کەسێکیش کە شارەزای لاگۆسە ئەتوانێ پێتبڵێت، خەڵکە هەژارەکەی لاگۆس زۆر جار سەرچاوەی کەسایەتی شارەکەن. بێ هەژارەکان، لاگۆس بەناوبانگ نابێت بە موزیکەکەی یان وزە بێکۆتاکەی یان تەنانەت ئەو ڕاستیەی کە ئەتوانیت خواردنەوەیەکی سارد یان بێچووە سەگێک بکڕیت لە جامی ئوتومبێلەکەتەوە. (پێکەنین) بارودۆخەکانی وامان لێئەکات هەندێک گەڕەکی دیاریکراو بە هەژارنشین ناونێین ئەکرێ بەشێوەیەکی کارا باشتر بکرێن، بەڵام بێ درک کردن بە مرۆڤبوون و هێزی خەڵکەکە نابێت کە تیایا ئەژین. لە لاگۆس، کە شتومەکی گشتی بەدەگمەن بۆ خەڵکی گشتی بەردەستە، دانیشتووانی گەڕەکە هەژارەکان زۆر جار لە ڕیزی پێشەوەی چارەسەرە داهێنەرانەکانان. دوای دابڕان لە تۆڕی دابەشکردنی کارەبا بۆ چەندین مانگ لەبەر ئەوەی کۆمپانیای وزە نەیئەزانی چۆن پارە کۆکاتەوە، ناوچەیەک پەرەی بە سیستمێک یا کە پارەی نێردراوی کۆئەکردەوە و کارئاسانی ئەکرد بۆ هەمووان پارەیەکی کەمتر بەن. ناوچەیەکی تریش پرۆگرامێکی چاکسازی درووستکرد کە کوڕە شەڕفرۆشەکانی بەکرێ ئەگرت وەک ئاسایش. هەموو فێڵێک و هەموو حەشارگەیەک ئەزانن، بۆیە ئێستا کێشە درووستکەرەکان ئەگەری زیاتر ئەبوو بگیرێن و بدرێن بە پۆلیس و گەنجی کەمتریش ئەچنە چالاکی تاوانکردنەوە. شوێنێکی تر بەم دواییە توانیوێتی سیستمێکی هاوبەشی ژینگە پارێز بۆ تەوالێتەکان دابنێت. نموونەی لەم شێوە لە هەموو لاگۆسا بەکاریەت. ناوچە دانیشتووانە نایاساییەکان بەشێوەیەکی نایاسایی ناونراون کێشەەکە. ڕاستییەکەی، کێشە ڕاستەقینەکان هۆکارەکانن کە درووستیان ئەکەن، بواردان بۆ هەژاری دابڕاندنی کۆمەڵایەتی و شکستی دەوڵەت. کاتێک حکومەتەکانمان وەک هەڕەشە گەڕەکە هەژارەکان ناوئەبات بۆ ڕەواییدان بە دەستبەسەرداگرتنی بەزۆری زەوییەکان یان دەرکردن بەزۆر، پشت بەوانەمان ئەبەستن کە لە خانووە ڕەسمییەکانا ئەژین بۆ ئەوەی نەزانانە و بە بێدەنگی شوێنیانکەوین. لەجیاتی ئەوە ئەبێ بیریان بێنینەوە کە حکومەتەکان تەنیا بۆ خزمەتکردنی ئەوانە نەهاتوون کە لە خانووی کەشخەیا ئەژین، بەڵکو بۆ ئەوانەش کە بۆیان پاک ئەکەنەوە و پاسەوانیان ئەکەن. ئێمە -- (چەپڵەلێدان) ڕاستییەکانی ئێمە لەوانەیە جیاواز بێت، بەڵام مافەکانمان نەخێر. حکومەتی لاگۆس، وەک زۆرێکی تری سەر کیشوەرەکەمان، بە قسە باسی بیرۆکەی بەشداریپێکردن ئەکات، لەکاتێکا وا ئەجوڵێتەوە وەک ئەوەی بەرەوپێشچوون تەنیا بەوە بەدی یەت کە کۆمەڵێک کەس بسڕێتەوە، بەکاریانبێنێت یان تەنانەت لەناویشیان بەرێت کە وا سەیری ئەکرێت بتوانرێت سەرف بکرێن. خەڵکەکانی کەمئەندامن و لەسەر شەقامەکانی لاگۆس سواڵ ئەکەن یان ئەپاڕێنەوە کۆ ئەکرێنەوە، بێزار ئەکرێن، و دەستگیر ئەکرێن. ژنەکانی گەڕەکە کەم دەرامەتەکان ئەکرێنە ئامانج و تۆمەتبار ئەکرێن بە لەشفرۆشی، بێگوێدانە ئەوەی کە چی ئەکەن بۆ ژیان. هاوڕەگەزبازەکان ئەکرێنە مەڕی قوربانی بۆ سەرنج لادان لە کێشە سیاسییە ڕاستەقینەکان. بەڵام خەڵک، وەک شارەکان، بەرگەگرن، و هیچ بڕێک لە ڕەوایی پێدان یان شەڕپێفرۆشتن یان توندوتیژی ناتوانێت بە تەواوەتی لەناومان بەرێت. لەش فرۆشی، ژنان و ژنەکانیش کە وەک لەش فرۆش کارئەکەن هێشتا بنەبڕ نەبوون، سەرەڕای چەندین سەدە کپکردنەوەیان. ئەفریقییە هاوڕەگەزبازەکان هێشتا هەن، هەرچەنە هاوڕەگەزبازی ئێستا لە زۆربەی بەشەکانی کیشوەرەکە کراوە بە تاوان. منیش زۆر دڵنیام خەڵکە هەژارەکە هەر ئاوا بە ئاسانی لەناوناچن لەبەر ئەوەی هەموو شتەکانیان لێ سەندراوەتەوە کە هەیانبووە. هەموومان گەشتووینەتە ئێرە، و ئەوەش وەڵامی پرسیارەکە ئەیاتەوە ئەگەر سەر بێرە بین یان نا. کاتێک ئەو خەڵکە ماسیگرانە دەستیانکرد بە چوونە خوارەوە بۆ دەریاچەکە لە گەڕانیانا بۆ ماڵی نوێ، هەرگیز بەسەریان نەهاتووە شارەکەی بە چواردەورییانا بەرز ئەبێتەوە ڕۆژێک یەت سوربێت لەسەر ئەوەی کە ئەمان سەر بەوێ نین. حەز ئەکەم باوەڕ بەوە بکەم کە باپیرم، لە نەخشەدانان بۆ سنورە نوێکانی لاگۆس، ویستوێتی زیاتر بیکاتەوە شوێن بۆ خەڵکی تر بکاتەوە پێشوازی لێکرێت لە شارەکە بەهەمان شێوەی خۆی. لە ڕێگام بۆ ئێرە، نەنکم قسەی لەگەڵ کردم هەتا بیرم بێنێتەوە کە چەندێک شانازیم پێوە ئەکات، بابیرم و دایکیشم چەندێک شانازیان ئەکرد ئەگەر بمانانایە. من هاتنە دی خەونەکەیانم. بەڵام هیچ هۆکارێک نییە کە خەونەکەیان -- یان خەونەکەی من، بۆ ئەو مەسەلەیە --- ڕێگەی پێبدرێت بێتە دی لەکاتێکا ئەوەی ئەوانی تر ببێت بە خەوێکی ناخۆش. با بیریشمان نەچێتەوە: کەمترین پێویستی بۆ خەونێک شوێنێکی سەلامەتە سەرتی لێ دانێیت. ئێستا زۆر درەنگە بۆ باسیل، بەڵام بۆ ماگدالین نا، بۆ ئەو سەدان هەزارە نا، ملیۆنانەکەی لەژێر مەترسیدان لە لاگۆس یان لە هەر شارێکی ترمان. نابێ جیهان بە نابینایی بمێنێتەوە بۆ ناڵاندنەکەی درووست ئەکرێت کاتێک نکوڵی لە مرۆڤبوونی خەڵک ئەکەین، یان تەنانەت توانا سەرسوڕهێنەرەکەش بۆ گەشەکردن هەیە هەیە کاتێک هەموو ڕۆڵبینەرەکان ئەناسینەوە و ئەینرخێنین. پێویستە حکومەتەکان و خۆشمان بە بەرپرسیار بزانین بۆ هێشتنەوەی شارە هاوبەشەکانمان بە سەلامەتی بۆ هەمووان، چونکە تەنیا شارەکانی شایەنی بنیاتنان بن -- بێگومان، تەنیا داهاتووەکانی شایەنی ئەوەن خەونی پێوە ببینیت -- ئەوانەن کە جێگەی هەموومان ئەبێتەوە، گرنگ نییە کە کێین یان چۆن ماڵ بۆخۆمان درووست ئەکەین. زۆر سوپاس. (چەپڵەلێدان)
Cities are like siblings in a large polygamous family. Each one has a unique personality and is headed in a distinct direction. But they all have somewhat shared origins. Sometimes I think postcolonial cities are like the children of the two least-favorite wives, who are constantly being asked, "Ah, why can't you be more like your sister?" (Laughter) The "why" of cities is largely the same, no matter where they are: an advantageous location that makes trade and administration possible; the potential for scalable opportunities for the skilled and unskilled alike; a popular willingness to be in constant flux and, of course, resilience. The "how" of cities, however, is a whole other story. How are they run? How do they grow? How do they decide who belongs and who doesn't? Lagos is my home. You can always find the Nigerians by following the noise and the dancing, right? (Laughter) Like any major city, that place is a lot of things, many of which are highly contradictory. Our public transportation doesn't quite work, so we have these privately owned bright yellow buses that regularly cause accidents. Luxury car showrooms line badly maintained and often flooded roads. Street evangelism is only slightly less ubiquitous than street harassment. Sex workers sometimes have two degrees, a bank job and a prominent role in church. (Laughter) On any given day, there can be either a party or a burned body in the middle of a street. There is so much that is possible in Lagos and so much that isn't, and very often the difference between possibility and impossibility is simply who you are, and if you're lucky enough, who you're connected to. Belonging in Lagos is a fluid concept determined by ethnic origin, sexual orientation, gender, but most visibly and often most violently, class. Before Nigeria became a country, fisherpeople from the inland creeks started to come down the Lagos lagoon and establish villages along the coast. About 60 years later, my grandfather, Oludotun Adekunle Kukoyi, also arrived in Lagos. Like me, he was an alumnus of the University of Ibadan, a young member of the educated elite in the independence era. Over time, he built an illustrious career as a land surveyor, mapping out now-bustling neighborhoods when they were just waist-high wild grass. He died when I was nine. And by that time, my family, like the families of those fisherpeople, knew Lagos as home. Among the Yoruba, we have a saying, "Èkó gb’olè, ó gb’ọ̀lẹ," which can be translated to mean that Lagos will welcome anyone. But that saying is becoming less and less true. Many Lagosians, including the descendants of those fisherpeople who arrived generations before my grandfather, are now being pushed out to make room for an emergent city that has been described as "the new Dubai." You see, Lagos inspires big dreams, even in its leaders, and successive governments have declared aspirations towards a megacity where poverty does not exist. Unfortunately, instead of focusing on the eradication of poverty as you would expect, the strategy of choice focuses on eliminating the poor. Last October, the Governor announced plans to demolish every single waterfront settlement in Lagos. There are more than 40 of these indigenous communities all over the city, with over 300,000 people living in them. Otodo Gbame, a hundred-year-old fishing village with a population about three-quarters that of Monaco and similar potential for beachfront luxury -- (Laughter) was one of the first to be targeted. I first heard of Otodo Gbame after the demolition started. When I visited in November 2016, I met Magdalene Aiyefoju. She is a now-homeless woman whose surname means, "the world is blind." Magdalene's son Basil was one of over 20 people who were shot, drowned or presumed dead in that land grab. Standing outside her shelter, I saw the two white-sand football fields where Basil used to play. Spread all around us were the ruins of schools, churches, a primary health center, shops, thousands of homes. Young children enthusiastically helped to put up shelters, and about 5,000 of the residents, with nowhere else to go, simply stayed put. And then in April, state security personnel came back. This time, they cleared the community out completely, with beatings, bullets and fire. As I speak, there are construction crews preparing Otodo Gbame's beaches for anyone who can afford a multi-million-dollar view. The new development is called "Periwinkle Estate." Forced evictions are incredibly violent and, of course, unconstitutional. And yet, they happen so often in so many of our cities, because the first thing we are taught to forget about poor people is that they are people. We believe that a home is a thing a person absolutely has a right to, unless the person is poor and the home is built a certain way in a certain neighborhood. But there is no single definition of the word "home." After all, what is a slum besides an organic response to acute housing deficits and income inequality? And what is a shanty if not a person making a home for themselves against all odds? Slums are an imperfect housing solution, but they are also prime examples of the innovation, adaptability and resilience at the foundation -- and the heart -- of every functional city. You don't need to be the new Dubai when you're already Lagos. (Applause) We have our own identity, our own rhythm, and as anyone who knows Lagos can tell you, poor Lagosians are very often the source of the city's character. Without its poor, Lagos would not be known for its music or its endless energy or even the fact that you can buy an ice cold drink or a puppy through your car window. (Laughter) The conditions that cause us to define certain neighborhoods as slums can be effectively improved, but not without recognizing the humanity and the agency of the people living in them. In Lagos, where public goods are rarely publicly available, slum dwellers are often at the forefront of innovating solutions. After being disconnected from the grid for months because the power company couldn't figure out how to collect bills, one settlement designed a system that collectivized remittances and got everyone cheaper rates into the bargain. Another settlement created a reform program that hires local bad boys as security. They know every trick and every hideout, so now troublemakers are more likely to get caught and reported to police and fewer of the youth end up engaging in criminal activity. Yet another settlement recently completed a flood-safe, eco-friendly communal toilet system. Models like these are being adopted across Lagos. Informal settlements are incorrectly named as the problem. In fact, the real problems are the factors that create them, like the entrenchment of poverty, social exclusion and state failures. When our governments frame slums as threats in order to justify violent land grabs or forced evictions, they're counting on those of us who live in formal housing to tacitly and ignorantly agree with them. Rather, we must remind them that governments exist to serve not only those who build and live in luxury homes, but also those who clean and guard them. Our -- (Applause) our realities may differ, but our rights don't. The Lagos state government, like far too many on our continent, pays lip service to ideas of inclusion, while acting as though progress can only be achieved by the erasure, exploitation and even elimination of groups it considers expendable. People living with disabilities who hawk or beg on Lagos streets are rounded up, extorted and detained. Women in low-income neighborhoods are picked up and charged with prostitution, regardless of what they actually do for a living. Gay citizens are scapegoated to distract from real political problems. But people, like cities, are resilient, and no amount of legislation or intimidation or violence can fully eliminate any of us. Prostitutes, women and women who work as prostitutes still haven't gone extinct, despite centuries of active suppression. Queer Africans continue to exist, even though queerness is now criminalized in most parts of the continent. And I'm fairly certain that poor people don't generally tend to just disappear because they've been stripped of everything they have. We are all already here, and that answers the question of whether or not we belong. When those fisherpeople started to sail down the lagoon in search of new homes, it could not have occurred to them that the city that would rise up around them would one day insist that they do not belong in it. I like to believe that my grandfather, in mapping new frontiers for Lagos, was trying to open it up to make room for other people to be welcomed by the city in the same way that he was. On my way here, my grandma called me to remind me how proud she was, how proud [my grandfather] and my mother would have been. I am their dreams come true. But there is no reason why their dreams -- or mine, for that matter -- are allowed to come true while those of others are turned to nightmares. And lest we forget: the minimum requirement for a dream is a safe place to lay your head. It is too late now for Basil, but not for Magdalene, not for the hundreds of thousands, the millions still under threat in Lagos or any of our cities. The world does not have to remain blind to the suffering that is created when we deny people's humanity, or even to the incredible potential for growth that exists when we recognize and value all contributions. We must hold our governments and ourselves accountable for keeping our shared cities safe for everyone in them, because the only cities worth building -- indeed, the only futures worth dreaming of -- are those that include all of us, no matter who we are or how we make homes for ourselves. Thank you. (Applause)