In the 1600s the Dutch East India Company employed hundreds of ships to trade gold, porcelain, spices, and silks around the globe. But running this massive operation wasn’t cheap. In order to fund their expensive voyages, the company turned to private citizens– individuals who could invest money to support the trip in exchange for a share of the ship’s profits. This practice allowed the company to afford even grander voyages, increasing profits for both themselves and their savvy investors.
لە ساڵی ١٦٠٠ ەکان کۆمپانیای ھۆڵەندی ڕۆژھەڵاتی ھند سەدان کەشتی دامەزراند بۆ بازرگانی کردن بە زێڕ، فەخفوری، بەھارات، و ئاوریشم لە جیھاندا. بەڵام بەڕێوەبردنی ئەم کارە گەورەیە ئاسان نەبوو. لە پێناو پارەدانی گەشتە زۆر تێچوەکانیان، کۆمپانیاکە ڕوی کردە دانیشتوان- ئەو تاکانەی دەیان توانی پارە وەبەربھێنن بۆ پشتگیری کردنی گەشتەکان لە بەرامبەر ھەبوونی پشک لە قازانجی کەشتیەکان بکەن. ئەم کارە وای کرد کۆمپانیاکان بتوانن گەشتی گرانتر ئەنجام بدەن، و قازانجەکانی خۆیان و وەبەرھێنە ژیرەکانیان بەرز بکەنەوە.
Selling these shares in coffee houses and shipping ports across the continent, the Dutch East India Company unknowingly invented the world’s first stock market. Since then, companies have been collecting funds from willing investors to support all kinds of businesses. And today, the stock market has schools, careers, and even whole television channels dedicated to understanding it. But the modern stock market is significantly more complicated than its original incarnation. So how do companies and investors use the market today?
بە فرۆشتنی ئەم پشکانە لە قاوەخانەکان و بەندەرەکانی کەشتی لە کیشوەرەکان، کۆمپانیای ھۆڵەندی ڕۆژھەڵاتی ھند بێ ئاگایانە یەکەم بازاڕی بۆرسەی جیھانیان داھێنا. لەو کاتەوە، کۆمپانیاکان پارە کۆ دەکەنەوە لەو وەبەرھێنانەی خوازیاری پشتگیری کردنی ھەموو جۆرە بازرگانیەکن. و ئەمڕۆ، بازاڕی بۆرسە قوتابخانە و ڕێچکەی ھەیە، تەنانەت کەناڵی تەلەفزیۆنیان ھەیە کە تەرخان کراوە بۆ تێگەشتن لە بۆرسە. بەڵام بازاڕی بۆرسەی مۆدێرن زۆر ئاڵۆزترە لەوەی لە سەرەتادا هەبوون. کەوایە چۆن ئەمڕۆ کۆمپانیا و وەبەرھێنەکان بازاڕی بۆرسە بەکاردێنن؟
Let’s imagine a new coffee company that decides to launch on the market. First, the company will advertise itself to big investors. If they think the company is a good idea, they get the first crack at investing, and then sponsor the company’s initial public offering, or IPO. This launches the company onto the official public market, where any company or individual who believes the business could be profitable might buy a stock. Buying stocks makes those investors partial owners in the business.
با وا دابنێین کۆمپانیایەکی نوێی قاوە کە بڕیار دەدات بچێتە بۆرسەوە. یەکەم، دەبێ کۆمپانیاکە لای وەبەرھێنە گەورەکان ڕیکلام بکات. و ئەگەر پێیان وابوو بیرۆکەی کۆمپانیاکە باشە، بە خێرایی پارە وەبەردەھێنن تێیدا دەکەن، و دواتر پشتگیری سەرەتای خستنەڕووی گشتی کۆمپانیاکە دەکەن. ئەمە کۆمپانیاکە دەخاتە نێو بازاڕی فەرمی کراوە، کە تێیدا ھەر کۆمپانیایەک و تاکێک کە بڕوای وایە بازرگانیەکە قازانجی دەبێت لەوانەیە بەشێک بکڕێت. کڕینی ئەم پشکانە وەبەرھێنەکان دەکاتە ھاوبەش لەم بازرگانیەدا.
Their investment helps the company to grow, and as it becomes more successful, more buyers may see potential and start buying stocks. As demand for those stocks increases, so does their price, increasing the cost for prospective buyers, and raising the value of the company's stocks people already own. For the company, this increased interest helps fund new initiatives, and also boosts its overall market value by showing how many people are willing to invest in their idea.
وەبەرھێنانەکەیان یارمەتی گەشەی کۆمپانیاکە دەدات، و کە زیاتر سەرکەوتوو بوو، لەوانەیە کڕیاری زیاتر گرینگیەکەی ببینن و دەست بکەن بە کڕینی پشکەکانی. کە داواکاری لەسەر پشکەکان بەرز بوەوە، نرخەکانیشیان بەرز دەبنەوە، بەرز بوونەوە بۆ کڕیاری پێش بینیکراو، و نرخی پشکەکانیش ھەڵ دەکشێن بۆ ئەو کەسانەی پێشتر خاوەن پشک بوون. بۆ کۆمپانیاکە، ئەم بەرزبوونەوەی خواستە یارمەتیان دەدات ھەنگاوی زیاتر بنێن، و ھەروەھا یارمەتی بەرزبونەوەی تێکرای نرخی کۆمپانیاکە دەدات بە نیشاندانی ئەوەی تا چەند خەڵک دەیانەوێت وەبەرھێنان بکەن لە بیرۆکەکانی کۆمپانیاکە.
However, if for some reason a company starts to seem less profitable the reverse can also happen. If investors think their stock value is going to decline, they’ll sell their stocks with the hopes of making a profit before the company loses more value. As stocks are sold and demand for the stock goes down, the stock price falls, and with it, the company’s market value. This can leave investors with big losses– unless the company starts to look profitable again.
ھەر چۆنێک بێت، لەبەر ھەر ھۆکارێک ئەگەر کۆمپانیایەکە وا دەرکەوت قازانجی کەمە دەکرێت پێچەوانەکەی ڕوو بدات. ئەگەر وەبەرھێنەکان بزانن نرخی پشکەکانیان نزم دەبێتەوە، ئەوا پشکەکانیان دەفرۆشن بەو ھیوایەی قازانج بکەن پێش ئەوەی کۆمپانیا بەھای زیاتر لە دەست بدات. کە پشکەکان فرۆشران، خواستیش لەسەریان کەم دەبێتەوە، نرخی پشکەکان دادەڕمێت، و لەگەڵیدا، بەھای بازاڕی کۆمپانیاکەش دادەڕمێت. ئەمە وا دەکات وەبەرھێنەکان زەرەری گەورە بکەن- ھەتا ئەو کاتەی کۆمپانیاکە دووبارە دەست دەکاتەوە بە قازانج کردن.
This see-saw of supply and demand is influenced by many factors. Companies are under the unavoidable influence of market forces– such as the fluctuating price of materials, changes in production technology, and the shifting costs of labor. Investors may be worried about changes in leadership, bad publicity, or larger factors like new laws and trade policies. And of course, plenty of investors are simply ready to sell valuable stocks and pursue personal interests. All these variables cause day-to-day noise in the market, which can make companies appear more or less successful. And in the stock market, appearing to lose value often leads to losing investors, and in turn, losing actual value.
ئەم بەرز و نزمیەی خواست و خستنە ڕوو چەندین ھۆکار کاریان تێ دەکات. کۆمپانیایەکان لە ژێر کاریگەری چەندین ھێزی ڕێ لێ نەگیراوی بازاڕدان— وەک بەرز و نزم کردنی نرخی کەلوپەلەکان، گۆڕان لە بەرھەمی تەکنەلۆجی، و گۆڕانی نرخی کارکەر. لەوانەیە وەبەرھێنەکان نیگەران بن لە گۆڕانی سەرۆکایەتی، ڕیکلامی خراپ، ھۆکاری تری گەورەتردا بن وەک یاسای تازە و سیاسەتی بازرگانی. و بێگومان، زۆرێک لە وەبەرھێنەکان بە ئاسانی ئامادەن بۆ فرۆشتنی پشکە بەنرخەکان و شوێن حەزی کەسیان بکەون. ئەم ھەموو گۆڕانە دەبێتە ھۆی ژاوەژاوی زۆر لە بازاڕەدا، کە وا دەکات کۆمپانیاکە کەمتر یان زیاتر سەرکەوتوو دەربکەوێت. و لە بازاڕی بۆرسەدا، لەدەست دانی نرخ وادەکات وەبەرھێنیش لەدەست بدرێت، و دواتر، تەواوی نرخەکەی.
Human confidence in the market has the power to trigger everything from economic booms to financial crises. And this difficult-to-track variable is why most professionals promote reliable long term investing over trying to make quick cash. However, experts are constantly building tools in efforts to increase their chances of success in this highly unpredictable system.
متمانەی خەڵک بە بازاڕەكە توانای ھەیە چۆنی ھەموو شتێک بەرەو گەشە کردن یا بەرەو قەیرانی ئابوری ببات. زانینی ئەم گۆڕانە قورسە لە بەر ئەوەیە پیشەگەرەکان بەژداری لە وەبەرھێنانی دور مەودای بە قازانج دەکەن نەک ھەوڵدان بۆ خێرا دەسکەوتنی پارە. ھەر چۆنێک بێت، شارەزایان بە بەردەوامی ئامێر دروست دەکەن بۆ بەرز کردنەوەی ھەلی سەرکەوتنیان لەم سیستەمەدا کە ناتوانرێ پێشبینی بکرێت.
But the stock market is not just for the rich and powerful. With the dawn of the Internet, everyday investors can buy stocks in many of the exact same ways a large investor would. And as more people educate themselves about this complex system they too can trade stocks, support the businesses they believe in, and pursue their financial goals. The first step is getting invested.
بەڵام بازاڕی بۆرسە تەنھا بۆ دەوڵەمەند و بەھێزەکان نییە. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت، وەبەرھێنەری کەم تواناش دەتوانن پشک بکڕن بە ھەمان شێوەی وەبەرھێنە دەوڵەمەندەکان. و لەگەڵ ڕۆشنبیر بوونی خەڵکی زیاتر دەربارەی ئەم سیستەمە ئاڵۆزە دەتوانن مامەڵە بە پشکەوە بکەن، و پشتگیری ئەو کارانە بکەن کە بڕوایان پێیە، و دوای ئامانجە ئابوریەکانیان بکەون. کە یەکەم ھەنگاوی وەبەرھێنان کردنە.