2014, July 5, the Ukrainian army entered Sloviansk city in eastern Ukraine. They gathered all the locals in Lenin Square. Then, they organized the public crucifixion of the son of a pro-Russia militant. He was only three years old. Refugee Galina Pyshnyak told this story to Russia's First TV channel.
٥، ــی تەمموزی ،۲۰۱٤ سوپای ئۆکڕانی چووە ناو شاری سلۆڤیانیسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکڕانیا. هەموو خەڵکی ناوچەکەیان لە مەیدانی لینین کۆکردەوە. پاشان، لەسێدارەدانی گشتیان بە بەر چاوی خەڵک ڕێکخست بۆ کوڕی یەکێک لە ئەندامانی میلیشیاکانی سەر ڕوسیا. کوڕەکە تەمەنی تەنها سێ ساڵ بوو. گلینیا پیشنیاک ئەم چیرۆکەی بۆ کەناڵی یەکی ڕوسی گێڕاوەتەوە.
In fact, this incident never happened. I visited Sloviansk. There is no Lenin Square. In reality, Galina's husband was an active pro-Russia militant in Donbass.
لەڕاستیدا، ئەم ڕووداوە هەرگیز ڕووینەداوە. چووم بۆ سلۆڤیانسک. مەیدانی لینین بوونی نەبوو. لە ڕاستیدا، هاوسەری گلینا کەسایەتیەکی میلیشیای ڕوسی چالاک بوو لە دۆنباس.
This is just one of many examples. Ukraine has been suffering from Russian propaganda and fake news for four years now, but Russia is not the only player in this space. Fake news is happening all around the world. We all know about fake news. We see it and read it all the time. But the thing about fake news is that we don't always know what is fake and what is real, but we base our decisions on facts we get from the press and social media. When facts are false, decisions are wrong.
ئەمە یەکێکە لە چەندین نموونە. ئۆکڕانیا بووەتە قوربانی پڕوپاگەندە و هەواڵە ساختەکانی ڕوسیا بۆ ماوەی چوار ساڵ و تاکو ئێستاش، بەڵام ڕوسیا تەنها نییە لەم کارەدا. هەواڵی ساختە لە سەرانسەری جیهان بڵاودەبێتەوە. هەموومان هەواڵە سەبارەت بە ساختەکان دەزانین. دەکەونە بەرچاومان و دەیانخوێنینەوە. بەڵام شتێک لەبارەی هەواڵە ناڕاستەکان ئەمەیە کە نازانین کامە ڕاست و کامە ساختەیە، بەڵام بڕیارەکانمان جەخت دەکەینەوە کە لە ڕۆژنامە و تۆڕەکۆمەڵایەتیکان دەبینین. کاتێک ڕاستیەکان هەڵە دەبن، بڕیارەکانیش هەڵە دەبن.
A lot of people stop believing anyone at all and this is even more dangerous. They easily become prey to populists in elections, or even take up arms. Fake news is not only bad for journalism. It's a threat for democracy and society.
زۆربەی خەڵک چیتر بڕوا بە کەس ناکەن ئەمەش شتێکی مەترسیدارترە. ئەوان لە هەڵبژاردنەکان بە ئاسانی دەبنە نێچیری تێکدەر و سەرلێشێواوەکان، یان بۆ بەرەنگاری چەک هەڵدەگرن. هەواڵی هەڵە تەنها بۆ ڕۆژنامەوانی خراپ نییە. ئەمە هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکڕاسی و کۆمەڵگە.
Four years ago, unmarked soldiers entered the Crimean Peninsula, and at the same time, Russian media was going crazy with fake news about Ukraine. So a group of journalists, including me, started a website to investigate this fake news. We called it StopFake. The idea was simple: take a piece of news, check it with verifiable proof like photos, videos and other strong evidence. If it turns out to be fake, we put it on our website. Now, StopFake is an informational hub which analyzes propaganda in all its phases. We have 11 language versions, we have millions of views, We have taught more than 10,000 people how to distinguish true from false. And we teach fact checkers all around the world.
چوار ساڵ پێش ئێستا، چەند سەربازێکی نەناسراو چوونە نیمچەدوورگەی کریمیەن، لە هەمان کات دا، میدیای ڕوسی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاریان دەربارەی ئۆکڕانیا بڵاو دەکردەوە. کەواتە گروپێک لە ڕۆژنامەنووسان، بە خۆشمەوە، ماڵپەڕێکمان دانا بۆ لێکۆڵینەوە لەم هەواڵە ساختانە. ناومان نا StopFake. بیرۆکەکە سادەبوو: پارچە هەواڵێک دەست بخە، بەدواداچونی لەگەڵ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بۆ بکە وەکو وێنە، گرتەی ڤیدیۆی، یان هەر، بەڵگەیەکی بەهێزی تر. ئەگەر دەرکەوت هەواڵەکە ناڕاستە، ئەوا لە ماڵپەڕەکە دایدەنێین. ئێستا، ڕێکخراوی ڕاگرتنی ساختەکاری بووەتە سەنتەرێکی زانیاری کە پڕوپاگەندە لە گشت قۆناغەکان شی دەکاتەوە. یازدە زمانمان هەیە، لەگەڵ ملیۆنان بینەر، زیاتر لە ۱۰.۰۰۰ مان فێرکردوە چۆن ڕاستی لە چەواشەکاری جیا بکەنەوە. و ئێمە ڕاهێنان لە ئاستی جیهان بۆ دۆزینەوەی ڕاستی دەدەین.
StopFake has uncovered more than 1,000 fakes about Ukraine. We've identified 18 narratives created using this fake news, such as Ukraine is a fascist state, a failed state, a state run by a junta who came to power as a result of a coup d'état. We proved that it's not bad journalism; it's a deliberate act of misinformation.
ناوەندی ڕاگرتنی ساختە زیتر لە ۱۰۰۰ بەڵگەی ساختەی لەبارەی ئۆکڕانیا ئاشکرا کردووە. ئێمە ۱٨ ڕێگەمان دۆزیوەتەوە کە دروستکراون بۆ بەکار هێنانی ئەم هەواڵە ساختانە، وەک ئەوەی ئۆکڕانیا وڵاتێکی فاشستی بێت، دەوڵەتێکی شکست خواردوە، وڵاتێکە بەهۆی کودەتاوە بەهێزی سەربازی بەڕێوە بچێت ئەمە تەنها ڕۆژنامەیەکی خراپ نییە: ئەمە چەواشەکاریەکی بە ئەنقەستە.
Fake news is a powerful weapon in information warfare, but there is something we can do about it. We all have smartphones. When we see something interesting, it's often automatic. We just click and pass it along. But how can you not be a part of fake news? First, if it's too dramatic, too emotional, too clickbait, then it's very likely that it isn't true. The truth is boring sometimes.
هەواڵی ساختە لە جەنگی زانیاری دا چەکێکی بەهێزە، بەڵام شتێک هەیە دەتوانین لەبارەی ئەمەوە بیکەین. هەموومان مۆبایلی زیرەکمان هەیە. کاتێک شتێکی سەیر دەبینین، بەشێوەیەک زۆر خۆکاریە. تەنها کلیک دەکەین و تێدەپەڕین بەسەریدا. بەڵام چۆن دەتوانی بەشێک نەبی لە هەواڵی ساختە؟ یەکەم، ئەگەر زۆر درامی بوو، زۆر هەست بزوێن و هەژێنەر بوو، ئەوا ئەگەری ساختەبوونی ئەم هەواڵە زۆرە. هەندێک کات ڕاستی بێزارکەرە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Manipulations are always sexy. They are designed to captivate you. Do your research. This is the second point, very simple. Look at other sites. Check out alternative news sources. Google names, addresses, license plates, experts and authors. Don't just believe, check. It's the only way to stop this culture of fake news.
قۆرغکاری هەمیشە سەرنجڕاکێشە. وا دروستکراون کە سەرنجت ڕابکێشن. لێکۆڵینەوە بکە. ئەمە دووەم خاڵە، زۆر بە سادەی. سەیری ماڵپەڕی تر بکە. بەدوای سەرچاوەیەکی تری هەواڵ بگەڕێ. سایتە گۆگڵیەکان، ناونیشان، تابلۆی، مۆڵەت دراو، شارەزا و نووسەرەکان. ڕاستەوخۆ بڕا مەکە، بە دواداچوون بکە. ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی کە هەواڵە ساختەکان ڕابگرین.
This information warfare is not only about fake news. Our society depends on trust: trust in our institutions, in science, trust in our leaders, trust in our news outlets. And it's on us to find a way to rebuild trust, because fake news destroys it.
ئەمە تەنها هەواڵی ساختە نیە بەڵکو جەنگی زانیارییە. کۆمەڵگەکان پشت بە متمانە دەبەستن: متمانە لە دامەزراوەکانماندا، لە زانستدا، متمانە بە سەرۆکەکانمان، متمانە بە سەرچاوە هەواڵیەکانمان. ئەمەش ئەرکی ئێمەیە کە ئەم متمانەیە بنیات بنێینەوە، چونکە هەواڵی ساختە ئەمەی تێک شکاندوە.
So ask yourself, what have you lost your faith in? Where has trust been ruined for you? And what are you going to do about it?
بۆیە پرسیار لە خۆت بکە، متمانەت بە چێ نەماوە؟ لە کوێ متمانەت لە جێگەی خۆی نەبووە؟ و سەبارەت بەم نەمانی متمانەیە چی دەکەیت؟
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)