کڵۆی شاشا بڕۆکس: سڵاو، کۆمەڵگەی تێد، سەیری زنجیرەیەکی چاوپێکەوتنی تێد دەکەیت پێدەوترێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ھەستە سەختەکان بکەین. من مێوانی تۆم کڵۆی شاشا بڕۆنکس، و کارمەندی لێپرسراو لە تێد. ساڵی ڕابردوو پڕبوو لە خەم و پەژارەی کەسی و کۆمەڵی. و ئەو پەژارەش چەندین شێوەی گرتووە. و بۆ چوونە ناو قوڵایی جیهانی تێگەیشتن و مانای پەژارە من سەرەتا قسە لەگەڵ نینا وێستبڕۆک دەکەم، دەروونناسی هاوسەرگیری و خێزان کە پاڵپشتی بریکاردەرەکانی کردووە لەماوەی لەدەستدان. سڵاو، نینا.
Cloe Shasha Brooks: Hello, TED Community, you are watching a TED interview series called How to Deal with Difficult Feelings. I’m your host, Cloe Shasha Brooks, and a curator at TED. This past year has been full of both personal and collective grief. And this grief has taken many forms. And to dive deeper into the world of understanding and managing grief, I'll be speaking first with Nina Westbrook, a marriage and family therapist who has supported clients through loss. Hi, Nina.
نینا وێستبڕۆک: سڵاو کڵۆی خۆشحاڵم بە بینینت. سپاس بۆ هەڵبژاردنی من.
Nina Westbrook: Hi, Cloe, good to see you. Thank you so much for having me.
ک ش ب: سپاس بۆ هاتنە پاڵ ئێمە. نینا، تۆ باسی ئەوەت کرد کە چەندە خەم و پەژارە دەکرێت بەهۆی لەدەستدانی خەڵک و شتە دیاریکراوەکان بێت. بەڵام دەکرێت دەربارەی لەدەستدانی خەونەکانیش بێت، شتێک کە زۆربەی خەڵک دەکرێت ساڵی ڕابردوو پێیدا ڕۆشتبن. دەتوانیت هەندێک نموونەم بدەیتێ بۆ خەونە لەدەست چووەکان و باسی ئەوە بکە مانای چییە ئەزموونکردنی ئەم جۆرە پەژارەیە؟
CSB: Thanks for joining us. Nina, you have talked about how grief can be about the loss of people and tangible things. But that it can also be about the loss of dreams, something that many people have experienced over the past year. Can you give me some examples of grieving for lost dreams and talk about what it means to experience this kind of grief?
نینا وێستبڕۆک: بێ گومان. باوەڕم وایە کە پەژارە دەتوانێت چەندین شێوەی هەبێت، و پێم وابێت زۆربەی جار کاتێک ئێمە بیر لە پەژارە دەکەینەوە، ئێمە لەگەڵ پڕۆسەی هەست و سۆز پێکی دەبەستینەوە
NW: Absolutely. I believe that grief can take so many different forms, and I think oftentimes when we think about grief, we associate it with the emotional process
ئەوە ڕوودەدات کاتێک ئێمە لەگەڵ مردنی کەسێکی خۆشەویست مامەڵەدەکەین. من نازانم. ئەوە باو نییە پەژارە لێکبدەیتەوە یان بیبەستیتەوە بە لەدەستدانی خەون. کەواتە کاتێک بیر لە خەیاڵەکان دەکەیتەوە و کاتێک دەستیانپێکرد و چەندە بەقوڵی ڕیشەیان داکوتا ناو ژیانی ڕۆژانەمان و ڕۆتینیەکانمان و تاوەکو چەند خەونەکانمان پڕۆسەی بڕیارەکانمان دیاریدەکەن و ئەو هەڵبژاردنانەی دەیکەین لەماوەی ژیانماندا، گرنگی زۆریان هەیە بڕی بۆشایی لە مێشکماندا و لە دڵماندا. منداڵێک بێنە پێش چاوت کە، لە تەمەنێکی بچوکەوە، دەست بە خەون بینین دەکەن و ئەوان خەون دەبینن دەربارەی بوون بە کەشتیوانی ئاسمانی و ڕۆیشتن لەسەر مانگ یان بوون بە وەرزشکارێکی پیشەگەر. و دواتر کە گەورەتر دەبین، ئێمە سەرنج دەخەینە سەر پێویستییەکانمان چین و ئەو شتەی کە ئێمە دەمانەوێت، و خەونەکانمان زیاتر وەک بەدەست هێنانی پیشەی خەونەکانمان دەردەکەون یان شوێنی کار یان کردنەوەی بازرگانی، هەبوونی منداڵ یان دۆزینەوەی خۆشەویستی. و ڕاستیەکەش ئەوەیە کە ئەو خەونانە هەمیشە نایەنەبوون و بەجۆرێک دەردەکەون کە وەک ئەوەی ئێمە وێنامان کردووە، ڕاستە؟ و ئەوەش دەکرێت زۆر وێرانکەر بێت بۆ زۆر خەڵک. لەدەستدانی پیشە و کارەکان یان جیابوونەوەکانمان، لەدەستدانی پەیوەندییەکان، یان بێبەرهەمی هەمووی دەکرێت شتی زۆر وێرانکەر بن و ئەوجۆرە ڕووداوە وێرانکەرانە دەتخەنە ناو دۆخێ سۆزداری کە لە کاتی خەم و پەژارە ڕوودەدات.
that takes place when we're coping with the death of a loved one. I don't know. It's just not as common to associate grief or correlate grief with the loss of a dream. So when you think about dreams and when they begin and how deeply they're rooted into our daily lives and our routines and how much our dreams determine our decision-making process and the choices that we make throughout the course of our lives, they hold a pretty significant amount of space in our minds and in our hearts. Imagine a child who, you know, from a young age, we begin to dream and they begin to dream about becoming an astronaut one day and walking on the moon or becoming a professional athlete. And then as we grow older, we begin to focus in on what our needs are and what our wants are, and our dreams begin to look more like acquiring our dream careers or job positions or opening businesses, having children or finding love. And the reality is that these dreams do not always work out and manifest themselves in a way that we have imagined, right? And that can be so devastating for so many people. The loss of careers and jobs or our divorces, the loss of relationships, or infertility can all be extremely devastating things and those types of devastating events propel you into the emotional process that takes place during grief.
CSB: با پرسیارێک بپرسین کە لەلایەن بەشداربوانەوە کراوە. ئەو شتە دڵنەوایکەرانە چین بۆ کردن یان وتن کاتێک کەسێک لە پەژارە دایە؟ پێم وایە کەسێکی تر لەم حاڵەتە.
CSB: Let's bring a question up from the audience. What are comforting things to do or say when someone is grieving? So I guess someone else in this case.
نینا وێستبڕۆک: بەڕاستی ئەوە پرسیارێکی سەرنج ڕاکێشە. زۆربەی جار، تەنیا ئامادەبوون و پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاندان
NW: That's a really amazing question. A lot of the time, simply being present and offering support and encouragement
بەڕاستی گرنگ دەبێت کاتێک هەوڵدەدەیت پاڵپشتی کەسێکی تر بکەیت لەکاتی خەم و پەژارەیدا. من پێم وایە پەیوەندیکردنیش گرنگە، لەو کەسە بپرسیت، “دەتوانم چی بکەم،” یان“چیت لێم دەوێت لەم کاتەدا و چۆن دەتوانم پاڵپشتیت بکەم،” جۆرێکە لە باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی بزانیت چۆن پاڵپشتی ئەو کەسە بکەیت. هەندێک کات تەنیا کەسێکیان دەوێت گوێیان بۆ بگرێت. دەزانیت، هەندێک جار کەسێکیان پێویستە بیان خاتە پێکەنین یان یارمەتیان بدات، سەرقاڵیان بکەن بۆ ماوەیەک یان هەندێک جار پێویستیان بە کەسێکە تەنیا بۆ ئەوەی لەلایان بن. ئەوە بەتەواوەتی دەکەوێتە سەر کەسەکە، لەبەرئەوەی پەژارە زۆر کەسییە بەوجۆرەی پێیدا تێپەڕدەبین.
is really going to be important when you're trying to support someone else through their grief. I think communication is also important, asking that person, "What can I do," or "What do you need from me in this moment and how can I best support you," is kind of going to be the best way to figure out how to support this person. Sometimes they just want someone to listen to. Sometimes they need someone to make them laugh or to help, you know, keep them distracted for a moment or sometimes they just need someone to be around them. It just really depends on the person, since grief is so subjective in the way that we go through it.
CSB: بەتەواوەتی. با ڕاستەوخۆ بڕۆینە ناو هەندێک ستراتیجی، من دڵنیام تۆ پلانت هەیە بۆ ڕێکخستنەوەی پەژارەی خەونە لەدەست چووەکان. خەڵک چۆن خۆیان کۆدەکەنەوە دوای ئەوە؟
CSB: Totally. And let's go right into some strategies, too. So I'm sure you have strategies for managing the grief of lost dreams. How do people pick themselves back up after that?
نینا وێستبڕۆک: یەکەم، دەتەوێت ڕێگە بەخۆت بدەیت بۆ خەمخواردن. و ئەوە گەشتێکی یەک ئاڕاستەیی نییە، بەڵکو زۆر بەرزی و نزمی کە ڕوودەدات. هەندێک ڕۆژ باش دەبیت و هەندێک ڕۆژیش لەوانەیە بگریت و هەندیک جاریش لەوانەیە مانگێک بەبێ گریان تێپەڕێنیت. و دواتر ڕۆژێک هەمووشتێک بەجارێک تێکبشکێ. ئەوە تەنیا مەسەلەی ڕێپێدانی خۆتە بۆ ڕۆشتن بەناو ئەو هەستانە و زانین و دڵنیابوون لەخۆت کە ئەوە باش و ئاساییە. و هەروەها لە مێشکت بیهێڵەوە کە ئەوە باشە کە هەست بەخۆشی بکەین تەنانەت لە کاتەکانی خەمباریشدا کە تۆ ئەزموون دەکەیت کاتێک خەمباریت. شتێکی تریش کە من پێم وایە زۆر گرنگە ئەوەی تەنیا چالاک بیت لە پڕۆسەی پەژارەدا. پەژارەکەت پشتگوێ مەخە. دەتوانیت بۆ پاڵپشتی بگەڕێیت. نابێت بترسیت لە داواکردنی پاڵپشتی یان پشت بەستن بەکەسانی تر، ئەو کەسانەی کە متمانەیان پێدەکەی، هاوڕێکان، ئەندامانی خێزان، هاوکارەکان، هەر کەسێک بۆ پاڵپشتی ببێت. و دواتر دانانی پلانێک، دانانی پلانێکی نوێ. ماتەمینی بەدرێژایی کات ڕوودەدات. ئەو چی دەکات، ئێمە چی دەکەین، و هەموو هەستەکان کە ئێمە پێیدا تێپەڕین بەدرێژایی ئەو دۆخەی ماتەمینیە ئایا ئێمە خۆمان بەسۆزەوە جیادەکەینەوە لە خەونەکە کە ئێمە خەفەتبارین یان لەو شتەی کە خەمبارین دەربارەی. و ئەوە چی دەکات دەرخستنی خۆتە و کردنەوەی شوێن بۆ خەونە نوێیەکان و ئەزموونی نوێ و دەرفەتی نوێ لە داهاتوودا. کەواتە دانانی ئامانج و پلاندانان باش دەبێت. زۆربەی کاتەکان ئێمە سەرنج دەخەینە سەر پلانی ئەی. کەواتە ئەوە کاتێکی باشە بۆ سەرنج و سەرنج بخە سەر پلاندانان بۆ داهاتوویەکی نوێ و ئامانجی نوێ.
NW: You want to give yourself permission to grieve, first off. And it's not a linear journey, there is going to be lots of ups and downs that take place. Some days you're going to be OK and some days you might cry and sometimes you might go a month without crying. And then one day everything comes crashing down all at once. It's just a matter of giving yourself permission to go through these feelings and knowing and reassuring yourself that this is OK and it's normal. And also keeping in mind that it's OK to feel joy even in those moments of sadness that you're going to experience when you're grieving. The other thing that I think is really important is just to be proactive in the grieving process. Don't ignore your grief. You can seek support. You can't be afraid to ask for support or lean on others, people that you trust, friends, family members, coworkers, whomever it may be for support. And then making a plan, making a new plan. Mourning happens over time. What it's doing, what we're doing, and all of the emotions that were going through during that mourning process is we're literally detaching ourselves emotionally from the dream that we are mourning or from the object that we're mourning. And what that's doing is opening yourself up and making space for new dreams and new experiences and new opportunities in the future. So goal setting and planning is going to be key. A lot of the time we really focus on plan A. So this is a great time to pivot and focus on planning for a new future and a new outcome.
CSB: بێ گومان. و کۆتا پرسیاری خێرا بۆتۆ، کە هەندێک جار خەڵک لەخۆیان شێت دەبن بۆ کۆتایی نەهاتنی پەژارەیان. چ شتێک بەو کەسانە دەڵێیت؟
CSB: Absolutely. And just one final quick question for you, which is that sometimes people get mad at themselves for not getting over their grief. What would you say to those people?
NW: زۆر گرنگە کە بەردەوام بیت لە چاکبوونەوە لە گرنگترین بەشی هزرت. و من پێم وایە کە تێگەیشتنی دۆخی پەژارە و ڕۆشتن بەناو بەرزی و نزمیەکان و زانینی ئەوەی کە ئەمە هەمووی بەشێکە لێی، پێویستە خۆڕاگر بیت لەگەڵ خۆت، پێویستە ناز بەخۆت بدەیت و تێبگەیت کە ڕۆژی باشت دەبێت، ڕۆژی خراپت دەبێت. بەڵام کاتێک هەمووی دەکەوێت بۆی، ئەگەر تۆ پارێزگاری دەکەیت لە بیرۆکەی چاکبوونەوە لەگرنگترین بەشی هزرت، ئەوا دەتوانیت سەرنج بخەیتە سەر وزە و کاتت لەو پڕۆسەیە و ڕۆیشتن بەناوی بەڕێگایەک کە بەرهەمدارە بۆ باشبوونی سۆزداریت لە داهاتوودا.
NW: It's really important to keep healing at the forefront of your mind. And I think that understanding the grief process and going through the ups and downs and knowing that that's all a part of it, you have to be patient with yourself, you have to give yourself grace and understand that you're going to have good days, you're going to have bad days. But when it all comes down to it, if you're keeping the idea of healing in the forefront, then you can focus your energy and your time into that process and going through it in a way that is productive to your emotional well-being in the future.
CSB: ناوازەیە. زۆر سپاس نینا، بۆ ئەم گفتوگۆیە. ئێمە گەیشتینە کۆتای، بەڵام زۆر سپاس گوزاری تۆم کە ئەمڕۆ لەگەڵمان بووی. ئاگاداری خۆت بە.
CSB: Wonderful. Well, thank you so much for this conversation, Nina. We have come to the end, but really grateful to you for joining us. Take care.
NW: زۆر سپاس بۆ بانگکردنی من. ئاگاداری خۆت بە.
NW: Thank you so much for having me. Take care.