What you're doing, right now, at this very moment, is killing you. More than cars or the Internet or even that little mobile device we keep talking about, the technology you're using the most almost every day is this, your tush. Nowadays people are sitting 9.3 hours a day, which is more than we're sleeping, at 7.7 hours. Sitting is so incredibly prevalent, we don't even question how much we're doing it, and because everyone else is doing it, it doesn't even occur to us that it's not okay. In that way, sitting has become the smoking of our generation.
ئەو کارەی دەیکەیت هەر ئێستا، لەم ساتەدا دەتکوژێت. زیاتر لە ئوتومبیل و ئینتەرنێت و تەنانەت زیاتر لەو ئامێری مۆبایلە بچوکەی کە بەردەوام باسی دەکەین ئەو تەکنەلۆجیایەی کە هەمو رۆژێک بەکاری دەهێنیت ئەمەیە: سمتت. لەم سەردەمەدا مرۆڤ رۆژانە ٩.٣ کاتژمێر دادەنیشێت ئەمەش لە ماوەی نوستنمان زیاترە کە ٧.٧ کاتژمێرە دانیشتن ئەوەندە بەربڵاوە کە تەنانەت پرسیار ناکەین کە چەند دادەنیشین و لەبەر ئەوەی هەمو کەسێک دادەنیشێت خەیاڵمان بۆ ئەوە ناچێت کە شتێکی خراپە. بەم شێوەیە دانیشتن بووە بە جگەرەکێشانی ئەم نەوەیەی ئێمە.
Of course there's health consequences to this, scary ones, besides the waist. Things like breast cancer and colon cancer are directly tied to our lack of physical [activity], Ten percent in fact, on both of those. Six percent for heart disease, seven percent for type 2 diabetes, which is what my father died of. Now, any of those stats should convince each of us to get off our duff more, but if you're anything like me, it won't.
بە دڵنیاییەوە کاریگەری تەندروستی لێ دەکەوێتەوە کاریگەری مەترسیدار، جگە لە زیادبونی ورگ. شتی وەک شێرپەنجەی مەمک و شێرپەنجەی کۆڵۆن راستەوخۆ بەستراون بە ئەنجامنەدانی چالاکی جەستەییەوە لە راستیدا ١٠%ی ئەم نەخۆشییانە بۆ ئەم هۆکارە دەگەڕێتەوە. ٦%ی نەخۆشییەکانی دڵ ٧%ی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم کە باوکم بەو نەخۆشییە مرد ئێستاش هەر یەک لەو ژمارانە دەبێت قایلت بکات کە زیاتر هەستینە سەر پێ بەڵام ئەگەر تۆ لە من بچیت، ئەم کارە ناکەیت.
What did get me moving was a social interaction. Someone invited me to a meeting, but couldn't manage to fit me in to a regular sort of conference room meeting, and said, "I have to walk my dogs tomorrow. Could you come then?" It seemed kind of odd to do, and actually, that first meeting, I remember thinking, "I have to be the one to ask the next question," because I knew I was going to huff and puff during this conversation. And yet, I've taken that idea and made it my own. So instead of going to coffee meetings or fluorescent-lit conference room meetings, I ask people to go on a walking meeting, to the tune of 20 to 30 miles a week. It's changed my life.
ئەوەی وای لە من کرد بجوڵێم پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی بو. کەسێک بۆ کۆبونەوەیەک بانگێشتی کردم بەڵام نەیتوانی منیشی تێدا جێ بکاتەوە لە ناو ژورێکی کۆبونەوەی ئاساییدا، و وتی "دەبێت سبەینێ پیاسە بە سەگەکانم بکەم. ئەو کاتە دێیت؟" شتێکی سەیر بو و لە راستیدا ئەو کۆبونەوەیەی یەکەم، لە بیرمە دەموت "دەمەوێ پرسیاری دوای ئەمە من بیکەم" چونکە دەمزانی کە هەناسەم لەبەر دەبڕێت لە کاتی ئەم وتووێژە دا. بەڵام بیرۆکەکەم قبوڵ کرد و کردم بە هی خۆم بۆیە لە بری ئەوەی بچن بۆ قاوەخانە بۆ کۆبونەوە یان بۆ ژورێکی کۆبونەوە کە بە گڵۆپی فلۆرێسنت روناککراوەتەوە من داوا لە خەڵک دەکەم بە دەم پیاسەکردنەوە کۆبونەوە بکەن هەفتانە ٢٠-٣٠ میل ببڕن. ئەمە ژیانی منی گۆڕی.
But before that, what actually happened was, I used to think about it as, you could take care of your health, or you could take care of obligations, and one always came at the cost of the other. So now, several hundred of these walking meetings later, I've learned a few things.
بەڵام پێش ئەوە، لەراستیدا ئەوەی رویدا بریتی بو لەوەی من بە جۆرێک بیرم لێ دەکردەوە کە دەتوانیت تەندروستی خۆت بپارێزیت یان دەتوانیت بایەخ بە کارە ناچارییەکان بدەیت و هەمیشە یەکێکیان لەسەر حسابی ئەوی تریان رو دەدات. و ئێستاش دوای ئەنجامدانی سەدان کۆبونەوە بەدەم پیاسەکردنەوە چەند شتێک فێر بوم.
First, there's this amazing thing about actually getting out of the box that leads to out-of-the-box thinking. Whether it's nature or the exercise itself, it certainly works.
یەکەم، هاتنە دەرەوە لە سندوقەکە شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە کە دەبێتە هۆی بیرکردنەوەی فراوانتر و نوێتر. ئەگەر ئەمە سروشت بێت یان خودی وەرزشەکە بێت، بە دڵنیاییەوە سودبەخشە.
And second, and probably the more reflective one, is just about how much each of us can hold problems in opposition when they're really not that way. And if we're going to solve problems and look at the world really differently, whether it's in governance or business or environmental issues, job creation, maybe we can think about how to reframe those problems as having both things be true. Because it was when that happened with this walk-and-talk idea that things became doable and sustainable and viable.
دووەمیان، کە رەنگە زیاتر ئەمە دەربخات ئەوەیە کە هەر یەکەمان تا چەند دەتوانێت کێشەکان رابگرێت لە کاتێکدا کە خۆیان لە راستیدا بەو شێوەیە نەبن. و ئەگەر ئێمە بە نیازبین کێشەکان چارەسەر بکەین و بە شێوەیەکی جیاواز تەماشای جیهان بکەین چ بواری حوکمڕانی بێت چ بواری بازرگانی یان کاروباری ژینگەیی، فەراهەمکردنی کار رەنگە بتوانین بیر لە چوارچێوەیەکی نوێ بۆ ئەو کێشانە بکەینەوە وەک هێشتنەوەی هەردو شتەکە وەک راستییەک. لەبەر ئەوەی کاتێک کە ئەمە رو دەدات بەم بیرۆکەیەی پیاسەکردن و قسەکردنەوە شتەکان دەبن بە شتی کرداری و بەردەوام و گەشەکردو.
So I started this talk talking about the tush, so I'll end with the bottom line, which is, walk and talk. Walk the talk. You'll be surprised at how fresh air drives fresh thinking, and in the way that you do, you'll bring into your life an entirely new set of ideas.
من ئەم وتەیەم بە باسکردنی سمت دەست پێکرد بە دێڕێک کۆتایی پێ دەهێنم کە دەڵێت پیاسە بکە و قسە بکە. قسەکەت بەدەم پیاسەوە بکە. سەرسام دەبیت کە چۆن هەوای تازە بیرکردنەوەی تازە دروست دەکات و بەو کارەی کە تۆ ئەنجامی دەدەیت کۆمەڵێک بیرۆکەی تەواو نوێ دەهێنیتە ژیانتەوە.
Thank you.
سوپاس
(Applause)
-چەپڵە