What are you doing on this stage in front of all these people?
لەسەر ئەم شانۆیە لە بەردەم ئەم هەموو خەڵکە چی دەکەی؟
(Laughter)
(پێکەنین)
Run!
ڕاکە!
(Laughter)
(پێکەنین)
Run now.
ئێستا ڕاکە.
That's the voice of my anxiety talking. Even when there's absolutely nothing wrong, I sometimes get this overwhelming sense of doom, like danger is lurking just around the corner.
ئەوە دەنگی دڵەراوکێی منە. تەنانەت ئەگەر هیچ شتێکی هەڵەش ڕووینەدابێت، هەندێک جار ئەو هەستە ناخۆشە لام دروست دەبێت، وەک مەترسییەک لە دەوروبەری گۆشەیەک خۆی دەشارێتەوە.
You see, a few years ago, I was diagnosed with generalized anxiety and depression -- two conditions that often go hand in hand. Now, there was a time I wouldn't have told anybody, especially not in front of a big audience. As a black woman, I've had to develop extraordinary resilience to succeed. And like most people in my community, I had the misconception that depression was a sign of weakness, a character flaw. But I wasn't weak; I was a high achiever. I'd earned a Master's degree in Media Studies and had a string of high-profile jobs in the film and television industries. I'd even won two Emmy Awards for my hard work. Sure, I was totally spent, I lacked interest in things I used to enjoy, barely ate, struggled with insomnia and felt isolated and depleted. But depressed? No, not me.
چەند ساڵێک پێش ئيستا، دکتۆرەکان پێیان ڕاگەیاندم کە بە دەست دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەناڵێنم بوونی ئەم دوو حاڵەتە لە یەک کەس لە هەمان کاتدا بەربڵاوە. ئەم حاڵەتەم لە خەڵک شاردبووەوە و نەمدەویست خەڵک بەم حاڵەتەم بزانێت، بەتایبەتی لە بەردەم ئامادەبووانێکی لەم چەشنە. وەک ئافرەتێکی ڕەش پێست, پێویست بوو پەڕە بە توانا شاڕاوەکان بۆ سەرکەوتنم بدەم. هەروەک زۆرینەی خەڵک لە کۆمەڵگەکەم، ئەو هەڵە تێگەیشتنەم سەبارەت بە خەمۆکی کە خاڵی لاوازییە، و کەسایەتیەکی بێ توانا هەبوو. بەڵام من بێ توانا نەبووم، بەڵکو کەسێکی سەرکەوتوو بووم. بڕوانامەی ماستەرم لە بواری میدیاییدا بەدەست هێنابوو و دەست پێکێکی باشم لە فیلم و بەرهەم هێنانەکانی تەلەڤیزۆندا هەبوو. تەنانەت دوو خەڵاتی ئیمی بۆ ئەم کۆششە زۆرەم بەدەست هێنا. بە دڵنیاییەوە، کاتێکی زۆرم بۆ ئەم کارە تەرخان کرد، ئارەزووم بۆ شتەکان کەم بوو لە چێژوەرگرتن ڕاهاتبووم، کەمخۆر بووم، لەگەڵ بێخەوی دەمناڵاند و هەستم بە دوورە پەرێزی و بێسودی دەکرد. بەڵام بێ هیوا بم؟ .نەخێر، ئەوە من نییم
It took weeks before I could admit it, but the doctor was right: I was depressed. Still, I didn't tell anybody about my diagnosis. I was too ashamed. I didn't think I had the right to be depressed. I had a privileged life with a loving family and a successful career. And when I thought about the unspeakable horrors that my ancestors had been through in this country so that I could have it better, my shame grew even deeper. I was standing on their shoulders. How could I let them down? I would hold my head up, put a smile on my face and never tell a soul.
چەند هەفتەیەکی ویست تا بتوانم دانی پێدابنێم :بەڵام دکتۆرەکە ڕاستی دەکرد بێ هیوا بووم. کەسم لەم حاڵەتە ئاگادار نەکردبووەوە. هەستم بە شەرمەزاری دەکرد. پێم وانەبوو مافی ئەوەم هەبێ بێ هیوا بم. ژیانێکی ناوازەم لەگەڵ خێزانێکی بەختەوەر و پیشەیەکی سەرکەوتوو هەبوو کاتێک بیرم لە مەترسیەیە بێ ئەندازانەی کە باوباپیرانمان لەم وڵاتە بە هەمان حاڵەتەت دا تێپەڕییون دەکردەوە، بۆ ئەوەی بەسەر خۆمدا زاڵ بم، بەڵام، بە پێچەوانەوە شەرمنینم زیاتر پەرەی دەسەند لەسەر شانی ئەوان وەستا بووم. کەواتە چۆن دەتوانم بێ هیوایان بکەم؟ سەرم بەرز دەکردەوە، بزەیەکم دەکرد بە هیچ کەسێکم نەدەگوت کە بە دەست چییەوە دەناڵێنم.
On July 4, 2013, my world came crashing in on me. That was the day I got a phone call from my mom telling me that my 22-year-old nephew, Paul, had ended his life, after years of battling depression and anxiety. There are no words that can describe the devastation I felt. Paul and I were very close, but I had no idea he was in so much pain. Neither one of us had ever talked to the other about our struggles. The shame and stigma kept us both silent.
لە ٤ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٣ ەوە، جیهان بەسەرمدا ڕووخا. ئەوە ئەو ڕۆژە بوو لە لایەن دایکمەوە پەیوەندیم پێوە کرا پێی ووتم پاوڵی برازا تەمەن ٢٢ ساڵانەکەم، پاش چەند ساڵێک ململانێ لەگەڵ دڵەراوکێ و خەمۆکی کۆتایی بەژیانی هێناوە. هیچ وشەیەک نییە بتوانێت وەسفی ئەو ڕوخانە دەروونییەم بکات کە هەستم پێی دەکرد. من و پاوڵ زۆر لەیەکەوە نزیک بووین، بەڵام پێم وانەبوو لە ناو ئازارێکی زۆر بێت. هیچکام لە ئێمە هەرگیز قسەمان سەبارەت بە نەهامەتیەکانمان نەدەکرد. شەرم و داخ ئێمەی بە بێدەنگی هێشتەوە.
Now, my way of dealing with adversity is to face it head on, so I spent the next two years researching depression and anxiety, and what I found was mind-blowing. The World Health Organization reports that depression is the leading cause of sickness and disability in the world. While the exact cause of depression isn't clear, research suggests that most mental disorders develop, at least in part, because of a chemical imbalance in the brain, and/or an underlying genetic predisposition. So you can't just shake it off.
ئێستا کارم ئەوەیە ڕەفتار لەگەڵ ئەو نەهامەتیانە بکەم کە ڕووبەروویان دەبمەوە، بۆیە دوو ساڵم بۆ توێژینەوە سەبارەت بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێوە تەرخان کرد ئەوەی دۆزیمەوە سەرسوڕهێنەر بوو. ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێمان ڕادەگەیەنن خەمۆکی هۆکاری نەخۆشی و لاوازییە لە جیهاندا. لەکاتێکدا هۆکاری سەرەکی خەمۆکی ناڕوونە، توێژینەوەکان پێشنیاردەکەن زۆرینەی ئەوانەی نەخۆشی مێشکیان هەیە، بە لایەنی کەمەوە بەشێک، بۆ ناهاوسەنگی کیمیایی لە مێشکدا، یان نەخۆشیە بۆماوەیەکان دەگەڕێتەوە. کەواتە ناتوانیت بە ئاسانی لێی ڕزگار بیت.
For black Americans, stressors like racism and socioeconomic disparities put them at a 20 percent greater risk of developing a mental disorder, yet they seek mental health services at about half the rate of white Americans. One reason is the stigma, with 63 percent of black Americans mistaking depression for a weakness. Sadly, the suicide rate among black children has doubled in the past 20 years.
سەبارەت بە ئەمریکییە ڕەش پێستەکان، هەراسانکردنەکانی وەک ڕەگەزپەرستی و جیاکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی ٢٠ لە سەد ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی مێشک زیاد دەکات. هێشتا بە نزیکەی نیوەی ئەمریکییە سپی پێستەکان بە دوای خزمەتگوزاری تەندروستی مێشکدا دەگەڕێن. یەک هۆکار جێی داخە ٦٣ لە سەدی ئەمریکییە ڕەش پێستەکان لەوە تێگەیشتوون خەمۆکی هۆکاری لاوازییە. بە داخەوە ڕێژەی قوربانی لە نێوان منداڵە ڕەش پێستەکان لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوو دوو ئەوەندە بووە.
Now, here's the good news: seventy percent of people struggling with depression will improve with therapy, treatment and medication. Armed with this information, I made a decision: I wasn't going to be silent anymore. With my family's blessing, I would share our story in hopes of sparking a national conversation.
:ئێستا هەواڵە دڵخۆشكەرەکە ئەویە ٧٠ لە سەدی ئەو کەسانەی بە دەست خەمۆکیەوە دەناڵێنن بە چارەسەری سروشتی دەرمان یان چەرەسەری پزیشکی لە خەمۆکی ڕزگاریان دەبێت. ئەم زانیاریانە ڕێگە خۆشکەر بوون بۆ بڕیارێک: نامەوێت چیتر بێ دەنگ بم. بە پاڵپشتی خێزانە خۆشەویستەکەم، دەمەوێت چیڕۆکەکانمان باس بکەم بە هیوای دروست بوونی کڵپەیەک لە گفتوگۆی نێونەتەوەیی.
A friend, Kelly Pierre-Louis, said, "Being strong is killing us." She's right. We have got to retire those tired, old narratives of the strong black woman and the super-masculine black man, who, no matter how many times they get knocked down, just shake it off and soldier on. Having feelings isn't a sign of weakness. Feelings mean we're human. And when we deny our humanity, it leaves us feeling empty inside, searching for ways to self-medicate in order to fill the void. My drug was high achievement.
کیلی پیرەر لویسی هاوڕێم دەیگوت، "بەهێز بوون دەمان کوژێت." ڕاست دەکات. پێویستە لەو چیڕۆکە کۆنە توز لەسەر نیشتووانەی باس لە ئافرەتە ڕەش پێستە بەهێزەکە و پیاوە ڕەش پێستە ماسولکەدارەکە دەکات دوور بکەوینەوە، گرنگی نییە چەند جار دەکەوێت، تەنها گرنگی پێمەدە و بەردەوام بە. هەبوونی هەستەکان مانای لاوازی نییە. هەستەکان واتا ئێمە مرۆڤین. و کاتێک ئێمە پشت لە مرۆڤایەتیمان دەکەین، ڕێگە بۆ بەتاڵ بوونی ناخمان خۆش دەکات. گەڕان بۆ ڕێگەچارە بۆ پڕ کردنەوەی ئەم بەتأل بوونەی ناخمان. دەرمانەکانم دەسکەوتێکی باش بوو.
These days, I share my story openly, and I ask others to share theirs, too. I believe that's what it takes to help people who may be suffering in silence to know that they are not alone and to know that with help, they can heal. Now, I still have my struggles, particularly with the anxiety, but I'm able to manage it through daily mediation, yoga and a relatively healthy diet.
لەم ڕۆژانە، چیڕۆکەکەم بە کراوەیی باس دەکەم، و داوا لە خەڵکانیتریش دەکەم قسە بکەن. باوەڕم وایە ئەمە ئەو شتەیە کە بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکانەی لە بێدەنگی ئازار دەچێژت پێویست بێت تا بزانن تەنها نین. و بزانن بە یارمەتی دان، دەتوانن چارەسەر بکرێن. هێشتا تێدەکۆشم، بە تایبەتی لەگەڵ دڵەڕاوکێ ، دەتوانم لە ڕێگەی ڕاهێنانی ڕۆژانە، یۆگا و کەمێک ڕێجیم بۆ پاراستنی تەندرستیم بەسەری دا زاڵبم.
(Laughter)
(پێکەنین)
If I feel like things are starting to spiral, I make an appointment to see my therapist, a dynamic black woman named Dawn Armstrong, who has a great sense of humor and a familiarity that I find comforting. I will always regret that I couldn't be there for my nephew. But my sincerest hope is that I can inspire others with the lesson that I've learned.
ئەگەر هەست بکەم شتەکان بەرەو ئاڵۆزبوون دەچن سەردانی دکتۆر دەکەم، ژنە ڕەش پێستێکی چالاک بە ناوی دوان ئارمسترۆنگ، هەستێکی گەورەی گاڵتەکردنی هەیە و هۆگریەک کە من ئاسودەیی تیادا دەدۆزمەوە. و هەمیشە داخم بۆ ئەمە دەخۆم نەمتوانی هاوکاری و ڕێنمایی برازاکەم بکەم.. بەڵام لە ناخی دڵمەوە هیوا دەخوازم ئەو وانەیەیکە فێر بووم بتوانم بۆ کەسانی تر ڕوون بکەمەوە.
Life is beautiful. Sometimes it's messy, and it's always unpredictable. But it will all be OK when you have your support system to help you through it. I hope that if your burden gets too heavy, you'll ask for a hand, too.
ژیان جوانە. بەڵام هەندێ جار قورسە، و هەمیشە چاوەڕوان نەکراوە. بەڵام ئەمەش باش دەبێ ئەگەر سیستەمێک بۆ پاڵپشتیت بۆ تێپەڕبوون بەم ناخۆشیە هەبێت. هیوام وایە ئەگەر ئەرکەکەتان قوڕسە، داوای یارمەتی بکەن.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
( چەپڵەرێزان)