Picture warm, gooey cookies, crunchy candies, velvety cakes, waffle cones piled high with ice cream. Is your mouth watering? Are you craving dessert? Why? What happens in the brain that makes sugary foods so hard to resist?
وێنایی کێکی گەرم و شیرین بکە، شیرنی ڕەق، کێکی نەرم، پسکیتی قوچەکی پڕکرابێت لە دۆندرمە. دەمت ئاوی کرد؟ ئارەزووت چووە سەر شیرینی؟ بۆچی؟ چی ڕوویدا لە مێشکتدا کە وایکرد زۆر لاواز بیت بەرانبەر خواردنە شیرنەمەنییەکان؟
Sugar is a general term used to describe a class of molecules called carbohydrates, and it's found in a wide variety of food and drink. Just check the labels on sweet products you buy. Glucose, fructose, sucrose, maltose, lactose, dextrose, and starch are all forms of sugar. So are high-fructose corn syrup, fruit juice, raw sugar, and honey. And sugar isn't just in candies and desserts, it's also added to tomato sauce, yogurt, dried fruit, flavored waters, or granola bars.
شەکر چەمکێکی گشتییە بەکاردێت بۆ پەسنکردنی جۆرێک لە ڕیشاڵ پێی دەوترێت کاربۆھیدرەیت، کە بونی ھەیە لە بەشێکی زۆری خواردن و خواردنەوەکاندا. تەنھا سەیری ڕێژەی شەکر بکە لەسەر ئەو بەرھەمانەی دەیکڕیت. گلوکەوز، فروکتەوز، سوکرەوز، ماڵتەوز، لاکتەوز، دێکسترەوز و ستارچ. ھەموویان شێوەی شەکرن. و ھەروەھا فروکتەوزی تێر خۆشاوی دانەوێڵە شەربەتی میوە، شەکری سروشتی، ھەنگوین. و شەکر تەنھا لە نێو نوقڵ و شیرنیەکان دا نییە، بەڵکو دەکرێتە نێو دۆشاوی تەماتە، ماست، میوەی وشک کراوە ئاوە تامدارەکان، بسکیتی گرانۆلا.
Since sugar is everywhere, it's important to understand how it affects the brain. What happens when sugar hits your tongue? And does eating a little bit of sugar make you crave more?
لەبەرئەوەی شەکر لە ھەموو شوێنێکە، گرنگە تێبگەین کە چۆن کار لە مێشک دەکات. چی ڕوودەدات کاتێک شەکر بەر زمانت دەکەوێت؟ و ئایا خواردنی کەمێک شەکر وات لێدەکات زیاتر پەرۆش بیت؟
You take a bite of cereal. The sugars it contains activate the sweet-taste receptors, part of the taste buds on the tongue. These receptors send a signal up to the brain stem, and from there, it forks off into many areas of the forebrain, one of which is the cerebral cortex. Different sections of the cerebral cortex process different tastes: bitter, salty, umami, and, in our case, sweet. From here, the signal activates the brain's reward system. This reward system is a series of electrical and chemical pathways across several different regions of the brain. It's a complicated network, but it helps answer a single, subconscious question: should I do that again? That warm, fuzzy feeling you get when you taste Grandma's chocolate cake? That's your reward system saying, "Mmm, yes!" And it's not just activated by food. Socializing, sexual behavior, and drugs are just a few examples of things and experiences that also activate the reward system. But overactivating this reward system kickstarts a series of unfortunate events: loss of control, craving, and increased tolerance to sugar.
گەر تۆ کەمێک دانەوێڵە بخۆیت. ئەو شەکرەی کە تیایەتی ھەستەوەری تامی شیرین و بەشێک لە مەمیلەکانی چەشتن چالاک دەکات لەسەر زمانت. ئەم ھەستەوەرانە ئاماژە دەنێرن بۆ لاسکی مێشک، و لەوێوە پەل دەھاوێت بۆ ناوچەی جیاواز لە پێشەوەی مێشک، یەک لەوانە توێکڵی مێشکە. بەشە جیاوازەکانی توێکڵی مێشک تامی جیاواز وەردەگرن: تاڵ، سوێر، خۆشتام، و لەم دۆخەی ئێمەدا، شیرین. لێرەوە ئاماژەکان بە سیستەمی خەڵات کردنی مێشکی کارادەکەن، ئەم سیستەمە زنجیرەیەکە لە ڕێگەی کارەبایی و کیمیایی بەرەو چەند ھەرێمێکی جیاوازی مێشک. تۆڕێکی ئاڵۆزە، بەڵام وەڵامی پرسیارێکی بەپەلە دەداتەوە: پێویست دەکات دووبارە تام بکەمەوە؟ ئەو گەرمی و چێژەی ھەستی پێ دەکەیت کاتێک تامی کێکە قاوەکەی نەنکت دەکەیت، ئەوە ڕیوارد سیستەمی مێشکتە دەڵێت، "ممم، بەلێ" و ئەوە تەنھا بە خواردن چالاک نابێت. کۆمەڵایەتی بوون، ئاکاری وروژێنەر، و ھۆشبەرەکان تەنھا چەند نموونەیەکی کەمن لەو هۆکارانەی کە دەبنە ھۆی چالاککردنی سیستەمی خەڵات کردنی. بەڵام زۆر چالاک کردنی ئەم سیستەمە دەبێتە ھۆی زنجیرە ڕوداوێکی ناخۆش: لەدەستدانی کۆنترۆڵ، ئارەزوو کردن و زیادکردنی ئارامیگرتن بەرامبەر شەکر.
Let's get back to our bite of cereal. It travels down into your stomach and eventually into your gut. And guess what? There are sugar receptors here, too. They are not taste buds, but they do send signals telling your brain that you're full or that your body should produce more insulin to deal with the extra sugar you're eating.
با بچینەوە سەر دانەوێڵەکەمان، بە ناو گەدەتدا دەچێتە خوارەوە لە کۆتایدا دەگاتە ھەناوت. و بڵێ چی؟ لێرەش ھەستەوەری شەکری لێیە. ئەوان تام ناکەن بەڵام ئاماژە دەنێرن بە مێشکت دەڵێن کە تۆ تێر بویت یان لەشت پێویستی بە دروسکردنی ئینسۆلینی زیاتر ھەیە تا مامەڵە بکەت لەگەڵ ڕێژەی ئەو شەکرەی دەیخۆیت.
The major currency of our reward system is dopamine, an important chemical or neurotransmitter. There are many dopamine receptors in the forebrain, but they're not evenly distributed. Certain areas contain dense clusters of receptors, and these dopamine hot spots are a part of our reward system. Drugs like alcohol, nicotine, or heroin send dopamine into overdrive, leading some people to constantly seek that high, in other words, to be addicted. Sugar also causes dopamine to be released, though not as violently as drugs. And sugar is rare among dopamine-inducing foods. Broccoli, for example, has no effect, which probably explains why it's so hard to get kids to eat their veggies.
گرنگترینی خەڵاتی سیستەمی مێشک دۆپامینە کە دەمارێکی کیمیایی گرنگ یان دەمارێکی گەیەنەرە. چەندین دۆپامین ھەن لە ھەستەوەرەکانی پێشەوەی مێشک، بەڵام بە یەکسانی دابەش نەبوون، ناوچەیەکی دیاریکراوی کۆمەڵێک ھەستەوەری شێتی تێدایە، و ئەو دۆپامینە گەرمانە بەشێکن لە خەڵاتی سیستەمی مێشکمان. ھۆشبەر و ئەلکھوول، یان ھیرۆین و نیکۆتێن وا لە دۆپامین دەکەن ھەڵبچن، وا لە ھەنێک خەڵک دەکات کە بە بەردەوامی ئەو ھەڵچونە بخوازن، بە شێوەیەکی تر، پێوەی ئالودە بن. شەکریش ھەروەھا دەبێتە ھۆی ھەڵچوونی دۆپامین بەڵام وەک ھۆشبەر نا. شەکر بە دەگمەن ھەیە لە نێو ئەو خواردنانەی دەبنە ھۆی ھەڵچوونی دۆپامین. بڕوکلی، بۆ نمونە، ھیچ کاریگەریەکی نییە کە ئەمە ڕونیدەکاتەوە بۆ ئەونە گرانە منداڵێک سەوزە بخوات.
Speaking of healthy foods, let's say you're hungry and decide to eat a balanced meal. You do, and dopamine levels spike in the reward system hot spots. But if you eat that same dish many days in a row, dopamine levels will spike less and less, eventually leveling out. That's because when it comes to food, the brain evolved to pay special attention to new or different tastes. Why? Two reasons: first, to detect food that's gone bad. And second, because the more variety we have in our diet, the more likely we are to get all the nutrients we need. To keep that variety up, we need to be able to recognize a new food, and more importantly, we need to want to keep eating new foods. And that's why the dopamine levels off when a food becomes boring.
بەو بۆنەیەوە، با بڵێین تۆ برسیتە و بڕیارت داوە خواردنێکی مامناوەند بخۆیت. خواردت و ڕێژەی دۆپامین بەرزبۆوە لە بەشە گەرمەکانی ڕیوارد سیستەمتدا، بەڵام تۆ گەر ھەمان خواردن بخۆی چەند ڕۆژێک لەسەر یەک، بەرزبوونەوەی دۆپامین کەمتر و کەمتر دەبێتەوە. ئەوە لەبەرئەوەیە کاتێ خواردن یەتە ئاراوە، مێشک ھەوڵ دەدات بگەڕێت بۆ تامی تازە و جیاواز. بۆچی؟ لەبەر دوو هۆکار: یەکەم، بۆ دۆزینەوەی ئەو خواردنانەی خراپ بوون. و دووەم، چونکە ھەتا زیاتر ژەمەکانمان دەوڵەمەند بێ بە خۆراکی جیاواز، ئەوە زیاتر ئێمە ئەو ئەو مادە خۆراکیانە وەردەگرین کە پێویستمانە. بۆ پارێزگاری لەو ھەمەجۆریە، پێویستە بتوانین خواردنی نوێ بناسینەوە، لە ھەموی گرنگتر، دەبێت بەردوام بین لە تاقیکردنەوەی خواردنی نوێ. و لەبەر ئەوەیە پلەی دۆپامین دادەبەزێت کاتێ خواردنەکان دووبارە دەبنەوە.
Now, back to that meal. What happens if in place of the healthy, balanced dish, you eat sugar-rich food instead? If you rarely eat sugar or don't eat much at a time, the effect is similar to that of the balanced meal. But if you eat too much, the dopamine response does not level out. In other words, eating lots of sugar will continue to feel rewarding. In this way, sugar behaves a little bit like a drug. It's one reason people seem to be hooked on sugary foods.
ئێستا با باسی ژەم بکەینەوە. چی دەبێت ئەگەر لە بری خواردنێکی تەندروست و مامناوەند، تۆ خواردنێکی دەوڵەمەند بە شەکر بخۆیت؟ ئەگەر تۆ بە کەمی شەکر بخۆیت یان بەپێی پێویست نەیخۆیت لەوکاتەدا، کاریگەریەکەی ھەمان شتە وەک ئەوەی خواردنە مامناوەندەکە. بەڵام گەر زۆر بخۆیت، کاردانەوەی دۆپامین دانابەزێت. بە شێوەیەکی تر، خواردنی شەکری زۆر بەردەوام خۆشی دەبەخشێت. بەم جۆرە، شەکر کەمێک وەک ھۆشبەر مامەڵە دەکات. ئەمە ھۆکاری ئەوەیە کە خەڵک ئەکەونە داوی شەکرەوە.
So, think back to all those different kinds of sugar. Each one is unique, but every time any sugar is consumed, it kickstarts a domino effect in the brain that sparks a rewarding feeling. Too much, too often, and things can go into overdrive. So, yes, overconsumption of sugar can have addictive effects on the brain, but a wedge of cake once in a while won't hurt you.
کەوابوو، بیر لەو جۆرە جیاوازانەی شەکر بکەوە، ھەمویان بێھاوتان، بەڵام ھەرکاتێک ھەر جۆرێک شەکر بخورێت، دۆپامین دەست دەکات بە کاریگەری خۆی لەسەر مێشک بە بەخشین ھەستی خۆشی. زۆر جار دەبێتە هۆی لەدەست چوونی شتەکان. کەوابوو، بەڵێ، زیاد لە پێویست خواردنی شەکر ئەکرێ مێشک ئالودە بکات، بەڵام خواردنی کێکێک جار جار زیانت پێ ناگەیەنێت.