I can't think of anyone who just has one interest in life, and that's all they want to do for the rest of their life.
ناتوانم بیر لەوانە بكەمەوە كە لە ژیانیاندا تەنها یەك ئارەزوویان هەیە، و دەیانەوێـت بە درێژایی ژیانیان ئەم شتە ئەنجام بدەن.
[The Way We Work]
(شێوەی كاركردنمان)
Around 15 percent of American workers don't have traditional full-time jobs. They're half-time, part-time, contract workers or temps. The term "side hustle" just seems to fit with this ethos where people are putting together a few different things to make a living.
نزیكەی ١٥% ی پیشەوەرە ئەمریكییەكان پیشەی تەواوی ڕۆژ كاركردنیان نییە. پیشەكانیان لە جۆری نیو ڕۆژ یان لە بەشێکی ڕۆژە یان ئیشی کاتی دەکەن. دەستەواژەی (پیشەی سەربەخۆ) لەگەڵ ئەم شێوازی كاركردنەدا گونجاوە كە خەڵكی بۆ بژێوی ژیانیان كۆمەڵێك پیشەی جیاواز بەیەكەوە دەنێن.
The word "side hustle" has its roots in popular African American newspapers. In the 1920s, these papers used the word "hustle" to refer to some kind of scam. By the 1950s, they were using "side hustle" to refer to legitimate work, too. A side hustle is a little different than a second job. A second job is about necessity. While a side hustle can certainly bring in extra income, it's a little more aspirational. Side hustle captures a certain kind of scrappy, entrepreneurial spirit.
وشەی "پیشەی سەربەخۆ" لە ڕۆژنامە ئەمریكییە ئەفریقییەكاندا ڕەگ و بنچینەی هەیە. لە ساڵانی ١٩٢٠دا ئەم ڕۆژنامانە وشەی "چاڵاكی" یان بەكار دەهێنا بۆ ئاماژە كردن بە هەندێك جۆری پلانی هەڵخەڵەتێنەر. لە ساڵانی ١٩٥٠ کانەوە، ئەوان ووشەی "پیشەی سەربەخۆ" بەكار دەهێنن هەروەها بۆ كاری یاساییش. پیشەی سەربەخۆ كەمێك جیاوازترە لە پیشەی دووەم پیشەی دووەم لەبەر پێویستییە. لە كاتێكدا پیشەی سەربەخۆ داهاتی زیاتر دەستەبەر دەكات، ئەوە زیاتر ئارەزوو بەخشە. پیشەی سەربەخۆ ڕۆحێكی دەستپێشخەرانەی هەمەجۆر بەسەریدا زاڵ دەبێت.
I've interviewed more than 100 women of color on Side Hustle Pro who started successful side hustles. Nailah Ellis-Brown started Ellis Island Tea out of her trunk. Arsha Jones started her famous Capital City Co Mambo Sauce with one product and a PayPal link. All these women are running side hustles. What exactly does this tell us?
چاوپێكەوتنی كارم لەگەڵ زیاتر لە ١٠٠ ژن كردووە دەربارەی پیشەی سەربەخۆ كەوا پیشەی سەربەخۆی سەركەوتوویان دەست کردووە. بـڕاون لە سندوقی سەیارەكەیدا پیشەی "چـای دورگـەی ئـێلیـس"ی ناساند ئـارشـا جـۆنـز دروستكردنی ساسی كـاپـیـتەڵ سـیـتـی كـۆ مـامـبۆ ی بەناوبانگی دەستپێكرد بە یەك بەرهەم و ژێدەرێكی پـەیپـاڵ. هەموو ئەم ژنانە پیشەی سەربەخۆ بەڕێوە دەبەن. ئەوە بە دیاریكراوی چیمان پێدەڵێت؟
First, that people are seeing opportunity within their communities. The goal here isn't necessarily to be the next Coca-Cola or Google. Scale is great, but there's also beauty in a successful business that's built for a specific audience.
یەكەم، ئەم خەڵكانە لەناو كۆمەڵگاكانیان كۆمەڵێك هەل دەبینن. لێرەدا ئامانج بوون بە هاوشێوەی كۆكاكۆلا یان گووگڵ نیە. پێوانەكە مەزنە، بەڵام لەم بازرگانییە سەركەوتووەدا جوانیی هەیە كە بۆ جەماوەرێكی دیاریكراو درووستكراوە.
Second, people are increasingly interested in being their own boss. Being your own boss takes discipline. Self-made millionaires tend to have one big trait in common: they make decisions, hold themselves accountable and push through in the face of challenges. A side hustle is a great way to try out being your own boss and see if you have those skills before fully stepping out on your own.
دووەم، خەڵكی بەشێوەیەكی بەرچاو ئارەزوومەندن بازرگانی خۆیان هەبێت. بوون بە بەڕێوەبەری خۆت پێویستی بە مەشقكردنە. ئەوانی خۆیان دەكەنە ملیۆنێر :پێویستە سیفەتێكی گەورەی هاوبەشیان هەبێت ئەوان بڕیارەكان دەدەن، وەكوو بەڕێوەبەرێك ڕەفتار دەكەن و بەرەو ڕووی ئاڵنگارییەكان دەوەستنەوە. پیشەی سەربەخۆ ڕێگایێكی باشە بۆئەوەی خۆبەڕێوەبەریی ئەزموون بكەیت و بزانی ئایا ئەم ئەزموونانەت هەیە پێش ئەوەی پەتەواوی هەنگاوی خۆت بنێیت.
Third, people are multipassionate. I want to stress that not every side hustle is started because someone hates their job. Many are started simply because people are interested in lots of different things. Lisa Price, who started a hair and beauty company, Carol's Daughter, was working in television production when she started side-hustling. She says she actually loved her job. It was the fact that she came home every day feeling good that led her to start experimenting with making fragrances and hair oils in her kitchen. We're always being taught that we're supposed to know what we want to do when we grow up. But when you're multipassionate, you want to dip and dabble in those different things. It doesn't mean that you're not committed to your job, it just means that you have other outlets that bring you joy.
سێیەم، خەڵكی فرە ئارەزوون. دەمەوێت تیشك بخەمە سەر ئەوەی دەستپێكردنی هەموو پیشەیەكی سەربەخۆ لەبەر ئەوە نەبووە ڕقی لە پیشەكەیەتی. زۆربەیان بە سادەیی دەستیان پێكرد چونكە خەڵكی حەزیان لە كۆمەڵێك شتی جیاوازە. لـیزا پـرایس، كە دەستی بە كۆمپانیای ئارایشتگا و قژ كرد، كچەكەی كـاڕۆڵ، كاری لە بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی دەكرد كاتێك دهستی به ئیشی سهربهخۆ کرد. ئەو گووتی لەڕاستیدا حەزی لە كارەكەی بوو. ئەوە ڕاست بوو كە ئەو هەموو ڕۆژێك بە هەستێكی خۆشەوە دەگەڕایەوە ماڵەوە كە ئەوی پەلكێشی ئەزموونكردنی درووستكرنی بۆن و زەیتی قژ لە مەتبەخەكەیدا كرد ئێمە هەمیشە وا فێركراوین پێویستە بزانین كاتێك گەورە بووین حەزدەكەین چی بكەین. بەڵام كاتێك تۆ فرە ئارەزوویت، دەتەوێت خۆت نوقمی ئەم شتە جیاوازانە بكەیت. ئەوە مانای ئەوە نییە كە تۆ بە پیشەكەتەوە پەیوەست نیت، ئەوە تەنها بەواتای ئەوە دێت كەوا تۆ پیشەی ترت هەیە كە دڵخۆشیت بۆ دەهێنێت.
And that brings me to the final thing the side hustle revolution shows us: people want to make a bet on themselves. Side hustles are appealing because it's easier to take that chance when you have some kind of income coming in. Even if a side hustle doesn't take off, it's still an investment in yourself. Forty-one percent of millennials who have a side hustle say they've shared this information with their employers. They're not worried about their managers reacting negatively. They recognize all the learning and growth that comes with running a side hustle. Everyone is looking to feel fulfilled. Thirty-eight percent of baby boomers feel some kind of regret about their career. No one wants that.
و كە من بۆ كۆتا شت دەبات شۆڕشی پیشەی سەربەخۆ نیشانمان دەدات: خەڵكی دەیانەوێت گرەو لەسەر خۆیان بكەن. پیشە سەربەخۆكان سەرنجڕاكێشن چونكە ئاسانتر ئەم چانسە دەهێنن كاتێك تۆ هەنێك داهاتت دێتە دەست. تەنانەت ئەگەر پیشەی سەربەخۆ سەركەوتووش نەبێت، ئەوا هێشتا وەبەرهێنانە لە خودی خۆتدا. لە ٤١% ی ئەو گەنجانەی كە پیشەی سەربەخۆیان هەیە دەڵێن ئەم زانیارییانەیان لەگەڵ خاوەن كارهكانیان باس کردووە. ئەوان نیگەران نین لەوەی بەڕێوەبەرەكەیان كاردانەوەی نەرێنی هەبێت. ئەوان تێگەیشتن کە فێر بوون و گەشە دەبێتە هۆی گەشەی چالاکی لاوەکی. هەمووان بەدوای هەستی دڵنیایی بووندا دەگەڕێن. لە ٣٨% ی بەتەمەنەكان دەربارەی پیشەكەیان هەست بە كەمێك پەشیمانی دەكەن. هیچ كەس ئەوەی ناوێت.
The truth is that there are many different ways to find happiness through what we do. Side hustles are about embracing that hope that we can be the ones making the decisions in how we spend our work lives.
ڕاستییەكە ئەوەیە كە كۆمەڵێك ڕێگا هەیە بۆ دۆزینەوەی دڵخۆشی بەهۆی ئەو شتەی دەیکەین. پیشە سەربەخۆكان خەریكە ئەو هیوایە دەگرنە باوەش كە دەكرێ ئێمە ببین بەو كەسانەی كە بڕیادەرن لە چۆنیەتی بەسەربردنی ژیانی پیشەییمان.