I met 273 start-up founders last year. And each one was looking for money. As a tech investor, my goal was to sort through everyone that I met and make a quick determination about which ones had the potential to make something really big.
ساڵی ڕابردوو چاوم به 273 دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای نوێ كه‌وت. هه‌ر یه‌ك له‌وان به دوای پاره‌دا ده‌گه‌ڕان. وه‌ك وه‌به‌رهێنێكی تەکنەلۆژی، ئامانجیم پۆلێنكردنی هه‌موو ئه‌وانه بوو كه چاوم پێیان دەكه‌وت و بڕیارێكی خێرا بده‌م كه كامه‌یان توانای ئەنجامدانی کاری گەورەی هەیە.
But what makes a great founder? This is a question I ask myself daily. Some venture capitalists place bets based on a founder's previous background. Did they go to an Ivy League school? Have they worked at a blue-chip company? Have they built out a big vision before? Effectively, how smart is this person?
به‌ڵام چ شتێك دامه‌زرێنه‌رێكی مه‌زن دروست ده‌كات؟ ئه‌مه پرسیارێكه ڕۆژانه له خۆمی ده‌كه‌م. هه‌ندێك سه‌رمایه‌داری سه‌ركه‌ش گره‌و لەسەر پێشینه‌یی دامه‌زرێنه‌ره‌كه دەکەن. ئایا له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی یه‌كێتی ئایڤی)خوێندوویه‌تی؟) (ئایا له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی(بلو-چیپ كاری كردووه؟ ئایا پێشتر خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌بووه؟ به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه تا چه‌ند ئه‌و كه‌سه زیره‌كه؟
Other VCs asses a founder's emotional quotient, or EQ. How well will this person build teams and build rapport across customers and clients?
ئه‌وانیتر پۆلێنی زیره‌كی سۆزیی دامه‌زرێنه‌ره‌كه ده‌كه‌ن. تا چ ئاستێك ئه‌و كه‌سه ده‌توانێت گروپی كار دروست بكات و په‌یوه‌ندی له نێوان كڕیاره‌كان درووست بكات؟
I have a different methodology to assess start-up founders, though, and it's not complicated. I look for signs of one specific trait. Not IQ, not EQ. It's adaptability: how well a person reacts to the inevitability of change, and lots of it. That's the single most important determinant for me. I subscribe to the belief that adaptability itself is a form of intelligence, and our adaptability quotient, or AQ, is something that can be measured, tested and improved.
من ڕێگەیەکی جیاوازم بۆ هەڵسەنگاندنی دامەزرێنەرەکان هه‌یه، ڕێگەکە زۆر ئاڵۆز نییە. بە دوای چەند ئاماژه‌یه‌كی دیاریکراودا دەگەڕێم. نه تێكڕای زیره‌كی، نه زیره‌كی سۆزیی. ئه‌مه توانایی خۆگونجانه: تا چ ئاستێك ئه‌و كه‌سه توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ گۆڕانی ناچاری؟، و زۆر شتی له‌و بابه‌ته. ئەمە گرنگترین هۆکار و فاکتەرە بۆ من، من پشتگیری ئه‌و بیروڕایه ده‌كه‌م كه توانای خۆگونجان بۆ خۆی شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی زیره‌كی، و به‌ركه‌وته‌ی خۆگونجانمان، (یاخود(ئه‌ی كیو، شتێكه ده‌توانرێت بپێورێت، تاقیبكرێته‌وه و باشتر بكرێت.
AQ isn't just useful for start-up founders, however. I think it's increasingly important for all of us. Because the world is speeding up. We know that the rate of technological change is accelerating, which is forcing our brains to react. Whether you're navigating changing job conditions brought on by automation, shifting geopolitics in a more globalized world, or simply changing family dynamics and personal relationships. Each of us, as individuals, groups, corporations and even governments are being forced to grapple with more change than ever before in human history.
ئه‌ی كیو) ته‌نیا بۆ دامه‌زرێنه‌ره) نوێیه‌كان به سوود نییه، بەڵکو پێم وایە بۆ هەموومان زۆر گرنگە. چونكه جیهان زۆر خێرا ده‌ڕوات. ئێمه ده‌زانین ڕێژه‌ی گۆڕانكاری ته‌كنیكی خێرایە، كه‌وا زۆر له مێشكمان ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه. ئه‌گه‌ر تۆ به دوای بارودۆخی كاری گۆڕاودا ده‌گه‌ڕێیت کە بەهۆی خودکارییەوە پەیدا بووە، گۆڕانكاری جیۆپۆله‌تیكی له جیهانێكی زیاتر عه‌وله‌مه، یاخود به ساده‌یی، گۆڕانكاری له داینامیكی خێزانی و په‌یوه‌ندی كه‌سیی. هه‌ر یه‌كێك له ئێمه وه‌كو تاك، وه‌كو گروپ دامه‌زراوه‌كان و ته‌نانه‌ت حكومه‌ته‌كانیش زۆرمان لێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گۆڕانی زیاترململانێ بكه‌ین زیاتر له هەر كاتێك له مێژووی مرۆڤایه‌تی.
So, how do we assess our adaptability? I use three tricks when meeting with founders. Here's the first. Think back to your most recent job interview. What kind of questions were you asked? Probably some variation of, "Tell me about a time when," right? Instead, to interview for adaptability, I like to ask "what if" questions. What if your main revenue stream were to dry up overnight? What if a heat wave prevented every single customer from being able to visit your store? Asking "what if," instead of asking about the past, forces the brain to simulate. To picture multiple possible versions of the future. The strength of that vision, as well as how many distinct scenarios someone can conjure, tells me a lot.
بۆیه، چۆن پۆلێنی توانای خۆگونجانمان بكه‌ین؟ من سێ فێڵ به‌كارده‌هێنم كاتێک چاوم به دامه‌زرێنه‌ره‌كان ده‌كه‌وێت. .ئه‌مه یه‌كه‌مینیانه هه‌وڵبده كۆتا چاوپێكه‌وتنی كارت بیر بێته‌وه كه ئه‌نجامتدا. چ جۆره پرسیارێكت لێ كرا؟ له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێك له ئه‌و كاته‌م پێ بڵێ كه،" وایه؟" له بڕی ئه‌مه، بۆ چاوپێكه‌وتن بۆ توانایی خۆگونجان، حه‌زم لێ یه پرسیاری"ئه‌ی ئه‌گه‌ر" بكه‌م. ئه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی داهاتت له شه‌و و ڕۆژێكدا بڕا؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌پۆلێكی گه‌رمی هه‌موو كڕیارێكی دوورخسته‌وه له‌وه‌ی بتوانێ سه‌ردانی كۆگاكهت بكات؟ پرسیاركردن ده‌رباره‌ی"ئه‌ی ئه‌گه‌ر" له‌بڕی پرسیاركردن ده‌رباره‌ی ڕابردوو، زۆر له مێشك ده‌كات بۆ هاندان. بۆ وێنه‌كردنی چه‌نده‌ها چیڕۆكی شیاو ده‌رباره‌ی داهاتوو. هێزی ئه‌و وێنا کردنە، هه‌روه‌ها توانای خوڵقاندنی چه‌ندین سیناریۆی جیاواز، زۆر شتم پێ ده‌ڵێت.
Practicing simulations is a sort of safe testing ground for improving adaptability. Instead of testing how you take in and retain information, like an IQ test might, it tests how you manipulate information, given a constraint, in order to achieve a specific goal.
كارپێكردنی لاساییكردنه‌وه جۆرێك له ڕووبه‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌لامه‌ته بۆ باشتركردنی توانای خۆگونجان. له بڕی تاقیكردنه‌وه‌ی چۆن زانیاری وه‌رده‌گری و ده‌پارێزیت، وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ی تێكڕای زیره‌كیی، تاقیت ده‌كاته‌وه چۆن زانیارییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌یت به ئامارێكی پێدراو، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجێكی دیاریكراو.
The second trick that I use to assess adaptability in founders is to look for signs of unlearning. Active unlearners seek to challenge what they presume to already know, and instead, override that data with new information. Kind of like a computer running a disk cleanup. Take the example of Destin Sandlin, who programed his bicycle to turn left when he steered it right and vice versa. He called this his Backwards Brain Bike, and it took him nearly eight months just to learn how to ride it kind of, sort of normally. The fact that Destin was able to unlearn his regular bike in favor of a new one, though, signals something awesome about our adaptability. It's not fixed. Instead, each of us has the capacity to improve it, through dedication and hard work.
دووه‌م فێڵ كه بۆ پۆلێنی توانای خۆگونجان له دامه‌زرێنه‌ره‌كان به‌كاری دەهێنم بریتییه له گه‌ڕان به دوای ئاماژه‌كانی له بیركردن. له بیركهره چالاكه‌كان به‌ره‌نگاری ئه‌وه‌ی كه پێشتر ده‌یزانن ده‌بنه‌وه، له‌بڕی ئه‌وه، گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و داتایانه به زانیاری نوێ. زیاتر به کەمپیوتەرێک ده‌چێت كه دیسكه‌كان پاك ده‌كاته‌وه. نموونه‌ی "دیستین ساندڵین" وه‌رده‌گرین، كه پایسكیله‌كه‌ی بهرنامهكرد تا به‌ره‌ولای چه‌پ بڕوا كه به‌لای ڕاست لێی ده‌خوڕی و به پێچه‌وانه‌وه. ناوی"پایسكیلی مێشك بۆ دواوه"ی لێنا، و نزیكه‌ی هه‌شت مانگی خایاند تا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی فێرببێت ئەم پایسکیلە لێبخوڕێت . ڕاستی ئه‌وه‌ی كه "دێستین" توانی چۆنیه‌تی لێخورینی پایسكیله ئاساییه‌كه‌ی له بیربكات له پێناوی دانەیەکی نوێ، ئاماژه‌ی شتێكی زۆر باشه ده‌رباره‌یی خۆگونجانمان. ئه‌مه جێگیر نییه. له بڕی ئه‌مه، هه‌ر یه‌كێ له ئێمه توانای هه‌یه به‌ره‌وپێشی ببا، له ڕێگەی ته‌رخانكردن و كاری جددی.
On the last page of Gandhi's autobiography, he wrote, "I must reduce myself to zero." At many points in his very full life, he was still seeking to return to a beginner's mindset, to zero. To unlearn. In this way, I think it's pretty safe to say Gandhi had a high AQ score.
له لاپه‌ڕه‌ی كۆتایی ژیاننامه‌كه‌ی،"غاندی" دەنوسێت، ".پێویسته خۆم كه‌م بكه‌مه‌وه بۆ سفر" له چه‌نده‌ها خاڵ له ته‌واوی ژیانی، هێشتا به دوای گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ هۆشمه‌ندیی سه‌ره‌تایی، بۆ سفر. بۆ له‌بیركردنی ئه‌وه‌ی فێری بووه. به‌و ڕێگەیه، وا بیرده‌كه‌مه‌وه زۆر ته‌واوه بڵێم غاندی" تێكڕایه‌كی " خۆگونجانی به‌رزی هه‌بوو.
(Laughter)
(پێكه‌نین)
The third and final trick that I use to assess a founder's adaptability is to look for people who infuse exploration into their life and their business. There's a sort of natural tension between exploration and exploitation. And collectively, all of us tend to overvalue exploitation. Here's what I mean. In the year 2000, a man finagled his way into a meeting with John Antioco, the CEO of Blockbuster, and proposed a partnership to manage Blockbuster's fledgling online business. The CEO John laughed him out of the room, saying, "I have millions of existing customers and thousands of successful retail stores. I really need to focus on the money."
فێڵی سێ یه‌م و كۆتایی كه‌وا به‌كاری ده‌هێنم بۆ پۆلێنكردنی توانای خۆگونجانی دامهزرێنهرێك بریتییه له گه‌ڕان به دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دۆزینەوەی نوێ بەشێکە لە ژیان و ئیشیان. جۆرێك له گرژی سروشتی له نێوان دۆزینه‌وه‌و زیادەڕەوی هه‌یه. و به گشتی، هه‌موومان مه‌یلی کەمکردنەوەی بەهای .زیادەڕەوی کردنمان هه‌یه مه‌به‌ستیم ئه‌مه‌یه. له ساڵی ٢٠٠٠، پیاوێك به فێڵ توانی چاوپێكه‌وتنێك "ڕێك بخات له‌گه‌ڵ "جۆن ئهنتیۆكۆ، سه‌رۆكی جێ به‌جێكاری "بلۆك به‌سته‌ر"، و پێشنیاری كرد ببنه هاوبه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره بازرگانییه "ئۆنڵاینه‌كانی "بڵۆك به‌سته‌ر. سه‌رۆكی جێ به‌جێكار، جۆن، گاڵته‌ی پێكرد له ژووره‌كه‌ی ده‌ریكرد، گوتی: من ئێستا ملیۆنه‌ها كڕیار" و هه‌زاره‌ها كۆگەی فرۆشتنی سه‌ركه‌وتووم هەیە. به‌ڕاستی پێویسته جه‌خت ".له‌سه‌ر پاره بكه‌م
The other man in the meeting, however, turned out to be Reed Hastings, the CEO of Netflix. In 2018, Netflix brought in 15.8 billion dollars, while Blockbuster filed for bankruptcy in 2010, directly 10 years after that meeting. The Blockbuster CEO was too focused on exploiting his already successful business model, so much so that he couldn't see around the next corner. In that way, his previous success became the enemy of his adaptability potential.
به‌ڵام پیاوه‌كه‌ی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه، "ده‌ركه‌وت كه "ڕید هه‌یستینگز سه‌رۆكی جێ به‌جێكاری"نێتفڵیكس"ه. "له ساڵی ٢٠١٨، "نێتفڵیكس بووه خاوه‌نی 15.8ملیار دۆلار، "له كاتێكدا "بلۆك به‌سته‌ر مایه‌پووچی خۆی له ساڵی2010 ڕاگه‌یاند . ڕاسته‌وخۆ 10 ساڵ دوای ئه‌م چاوپێكه‌وتنه سه‌رۆكی جێ به‌جێكاری "بڵۆك به‌سته‌ر" زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر قۆزتنه‌وه‌ی نموونه‌ی بازرگانییه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڕاده‌یه‌ك نه‌یده‌توانی ئه‌وه بیبینێت کە له نزیكی خۆیەتی. به‌م ڕێگەیه، سه‌ركه‌تنی پێشووتری بووه دوژمن له دژی توانای خۆگونجانی.
For the founders that I work with, I frame exploration as a state of constant seeking. To never fall too far in love with your wins but rather continue to proactively seek out what might kill you next. When I first started exploring adaptability, the thing I found most exciting is that we can improve it. Each of us has the capacity to become more adaptable. But think of it like a muscle: it's got to be exercised. And don't get discouraged if it takes a while. Remember Destin Sandlin? It took him eight months just to learn how to ride a bike.
بۆ ئه‌و دامه‌زرێنه‌رانه‌ی كه ئیشیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، من دۆزینه‌وه چوارچێوه ده‌كه‌م بە حاڵه‌تێكی گه‌ڕانی به‌رده‌وام، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتنه‌كانت زۆر دڵخۆش نه‌بیت به‌ڵكو به‌رده‌وام به وردی به دوای هەر شتێک که دواتر له ناوت ببات بگه‌ڕێیت. كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستم به دۆزینه‌وه‌ی توانای خۆگونجان كرد، ئه‌و شته‌ی كه‌وا زۆر دڵخۆشكه‌ر بوو ئه‌وه‌یه ده‌توانین بەرەو پێش بچین. هه‌ر یه‌كێك له ئێمه توانای هه‌یه زیاتر خۆی بگونجێنێت. وه‌ك ماسولكه‌یه‌ك بیری لێ بكه‌نه‌وه: پێویسته ڕاهێنانی پێبكرێت. و بێ وره مه‌بن گه‌ر ماوه‌یه‌ك بخایه‌نێت. دێستن ساندڵێن"تان بیردێته‌وه؟" هه‌شت مانگی خایاند بۆ ئه‌وه‌ی فێربێت چۆن پاسكیلەکەی لێبخوڕێت.
Over time, using the tricks that I use on founders -- asking "what if" questions, actively unlearning and prioritizing exploration over exploitation can put you in the driver's seat -- so that the next time something big changes, you're already prepared.
به تێپه‌ڕبوونی كات، ئه‌و فێڵانه‌ی له‌سه‌ر --دامه‌زرێنه‌ره‌كان به‌كاریان ده‌هێنم ،"كردنی پرسیاری "ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌بیركردن به شێوه‌یه‌كی چالاكانه و پێشه‌نگ كردنی دۆزینه‌وه له‌سه‌ر زیادەڕەوییە ده‌توانێت له شوێنی لێخوڕینتان دابنێت بۆیه جاری داهاتوو شتێكی گه‌وره ڕوبدات، ئێوە ئامادەن.
We're entering a future where IQ and EQ both matter way less than how fast you're able to adapt. So I hope that these tools help you to raise your own AQ.
ئێمه ده‌چینه داهاتوویه‌ك كه‌وا تێكڕایی زیره‌كی و زیره‌كیی سۆزیی هه‌ردووكیان كه‌متر گرنگن له چاو توانای خۆگونجانی خێرا. هیوادارم ئه‌و ئامرازانه یارمه‌تیتان بدەن (ئه‌ی كیو) تان به‌رزبكه‌نه‌وه.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چه‌پڵه)