My travels to Afghanistan began many, many years ago on the eastern border of my country, my homeland, Poland. I was walking through the forests of my grandmother's tales. A land where every field hides a grave, where millions of people have been deported or killed in the 20th century.
گەشتەکانم بۆ ئەفغانستان زۆر دەمێکە دەستی پێ کردووە لە سنووری خۆرهەڵاتی وڵاتەکەم، نیشتیمانەکەم، پۆڵەندا. بەناو دارستانەکانی چیرۆکەکانی داپیرەمدا دەڕۆیشتم. خاکێک کە هەموو بستێکی گۆڕێکی هەڵ گرتووە، کە ملیۆنەها خەڵك شار بەدەر کراون یان کوژراون لە سەدەی بیستەمدا.
Behind the destruction, I found a soul of places. I met humble people. I heard their prayer and ate their bread. Then I have been walking East for 20 years -- from Eastern Europe to Central Asia -- through the Caucasus Mountains, Middle East, North Africa, Russia. And I ever met more humble people. And I shared their bread and their prayer. This is why I went to Afghanistan.
لە پشت ئەم وێرانکاریەوە، ڕوحی شوێنەکانم دۆزیەوە. ئاشنای خەڵکی خاکی بووم. گوێم لە نزاکانیان بوو و نمەکیانم کرد. دواتر بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بەرەو خۆرهەڵاتدا ڕۆیشتم -- لە خۆرهەڵاتی ئەوروپاوە بۆ ناوەندی ئاسیا -- بەناو چیاکانی قەوقازدا، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا، ڕووسیا. و ئاشنای خەڵکی خاکی بووم. هاوبەشی نان و نوێژەکانیانم کرد. لەبەر ئەم هۆیە بوو ڕۆشتم بۆ ئەفغانستان.
One day, I crossed the bridge over the Oxus River. I was alone on foot. And the Afghan soldier was so surprised to see me that he forgot to stamp my passport. But he gave me a cup of tea. And I understood that his surprise was my protection.
ڕۆژێک، بە پردێکدا تێپەڕیم بەسەر ڕووباری ئۆکسوسدا. بەتەنها بووم بە پێ. سەربازێکی ئەفغانی زۆر سەرسام بوو بە بینینم کە لە یادی کرد مۆر لە پاسپۆرتەکەم بدات. بەڵام کوپێک چایی پێمدا. من تێگەیشتم کە لەپڕ دەرکەوتنی ئەو بۆ پاراستنی من بوو.
So I have been walking and traveling, by horses, by yak, by truck, by hitchhiking, from Iran's border to the bottom, to the edge of the Wakhan Corridor. And in this way I could find noor, the hidden light of Afghanistan. My only weapon was my notebook and my Leica. I heard prayers of the Sufi -- humble Muslims, hated by the Taliban. Hidden river, interconnected with the mysticism from Gibraltar to India. The mosque where the respectful foreigner is showered with blessings and with tears, and welcomed as a gift.
بەردەوام بووم لە ڕۆیشتن و گەشتکردن، بە ئەسپ، بە گا، بە بارهەڵگر، بە خۆڕایی گەشتکردن، لە سنووری ئێرانەوە. بۆ ناوەوە و بۆ لێواری واخان کۆریدۆر. بەم ڕێگەیە توانیم نوور بدۆزمەوە، ڕووناکە شاراوەکەی ئەفغانستان. تاکە چەکی من دەفتەری تێبینی و لێیسیا بوو. گوێم لە نزای سۆفییەکان بوو -- موسڵمانە خاکییەکان، لە لایەن تالیبانەوە نەفرەتیان لێ کرابوو. ڕووباری شاراوە، بەسترابوویەوە بە سۆفیگەری لە گیبرالتەرەوە بۆ هیندستان. مزگەوتەکە شوێنی رێزگرتنی کەسە بیانییەکانە بە نزای خێر شوردرابوو لەگەڵ فرمێسکەکان، پێشوازیان دەکرد وەک بەخششێکی خوایی.
What do we know about the country and the people that we pretend to protect, about the villages where the only one medicine to kill the pain and to stop the hunger is opium? These are opium-addicted people on the roofs of Kabul 10 years after the beginning of our war. These are the nomad girls who became prostitutes for Afghan businessmen.
ئێمە چی دەزانین دەربارەی وڵاتەکە و خەڵکەکەی کە وا پیشان دەدەین دەیپارێزین، دەرباری گوندەکان کە تاکە دەرمان بۆ نەهێشتنی ئازار و وەستاندنی برسیەتی تلیاکە؟ ئەو تلیاکانە خەڵکیان ئاڵودە کرد بوو لەسەر سەربانەکانی کابول ١٠ ساڵ دوای دەستپێکردنی جەنگەکەمان. ئەوان کچانی دەشتەکین کە ببوون بە سۆزانی بازرگانە ئەفغانییەکان.
What do we know about the women 10 years after the war? Clothed in this nylon bag, made in China, with the name of burqa. I saw one day, the largest school in Afghanistan, a girls' school. 13,000 girls studying here in the rooms underground, full of scorpions. And their love [for studying] was so big that I cried.
ئێمە چی دەزانین دەربارەی ئافرەتەکان ١٠ ساڵ دوای جەنگ؟ کە بەو جانتا نایلۆنیانە داپۆشرا بوون کە لە چین درووستکراوە، بە ناوی نیقابەوە. ڕۆژێک بینیم، گەورەترین قوتابخانەی ئەفغانستان، قوتابخانەی کچان. ١٣٠٠٠ کچ لەوێ دەیانخوێند لە ژوورەکانی ژێرزەمیندا، کە پڕ بوون لە دووپشک. خۆشەویستیان [بۆ خوێندن] زۆر گەورە بوو کە گریاندمی.
What do we know about the death threats by the Taliban nailed on the doors of the people who dare to send their daughters to school as in Balkh? The region is not secure, but full of the Taliban, and they did it.
ئێمە چی دەزانین دەربارەی هەڕەشەی مەرگ لەلایەن تالیبانەوە کە لێیان دەکرا لەو خەڵکانەی کە بوێریان کردووە و کچەکانیان ناردووە بۆ قوتابخانە وەکو لە بالخ؟ ناوچەکە پارێزراو نییە، پڕە لە تاڵیبان، و ئەوان ئەمەیان کرد.
My aim is to give a voice to the silent people, to show the hidden lights behind the curtain of the great game, the small worlds ignored by the media and the prophets of a global conflict.
ئامانجی من ئەوەیە دەنگیان بگەیەنم بە خەڵکە بێدەنگەکان، بۆ پیشاندانی ڕووناکییە شاراوەکان لە پشت پەردەی ئەو یاریە مەزنە، میدیا و پێغەمبەرانی شەڕە جیهانییەکان جیهانە بچووکەکانیان فەرامۆش کردووە.
Thanks.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)