لەساڵی ١٩٩٧، ئافرەتێکی فەڕەنسی بەناوی جانی کاڵمێنت کۆچی دوای کرد دوای ۱۲۲ ساڵ و ۱٦٤ ڕۆژی مانەوە لە ژیان لەسەر زەوی، بەهۆی ئەوە بوو بە بە تەمەنترین کەس لە مێژوودا. تەمەنی ئەو ئافرەتە زۆر سەرسوڕهێنەر بوو ملیۆنێرێک بەڵێنی ملیۆنێک دۆلاری دا بۆهەرکەسێک بتوانێ ئەم پێوانەیە بشکێنێت. بەڵام لەڕاستیدا مانەوە لەژیان لەم تەمەنە یان زیاتر کارێکی زۆر دەگمەنە، یان ڕەنگە هیچ مرۆڤێک، توانای بەدیهێنانی ئەم کارەی نەبێت. لاشەی مرۆڤەکان بەم شێوەیە دروست نەکراوە بەرگەی بەتەمەن داچوون بگرێت. توانستی ئێمەی مرۆڤ بە ۹۰ ساڵ مەزەندە دەکرێت. بەڵام مەبەستمان لە پیربوون چییە بەتەواوی هەروەها دژایەتی لاشە چۆنە لەپێناو مانەوە لەژیان؟ ئێمە بەشێوەیەکی ڕووکەشی دەزانین پیری چییە. بۆهەندێک کەس، بەمانای گەشەکردن و گەورەبوون دێت، لەکاتێکدا بۆهەندێکی تر، پیربوونە. سەڕەرای ئەوەش هێشتا پێناسەی زانست بۆ پیری بەرەنگارییە. دەتوانین بڵێین پیری پڕۆسەیەکی سەرەکییە دەکرێ ڕووبدات و بە کارلێکردن لەگەڵ ژینگە و تیشکی خۆر، و ژەهراویبوونی هەوا، ئاو و ماددە خۆراکیەکانمان، بەهۆیی گۆرانی پێکهاتەیی و چالاکی گەردیلە کیماییەکان و خانەکانی لاشە. ئەم گۆڕانکاریانە دەگەڕێنەوە بۆ پووکانەوەی خانەکان، و دوای ئەمەش شکست هێنانی زیندەیی بەتەواوی. تێگەیشتنمان بۆ میکانیزمی پیری زۆر کەم و کورتە. بەڵام بەم دوایانە زاناکان نۆ تایبەتمەندی فسیۆلۆژییان دایە پاڵ، خۆیی دەبینێتەوە لە گۆڕانی بۆماوە و هەتا گۆڕان لەتوانای نوێبوونەوەی خانەکانیش و ئەمە ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕێت. سەرەتا، بۆماوەیی لاشەمان بە تێپەڕبوونی کات بە کۆمەڵ تێک دەشکێت دەگۆڕێ بۆ سەرشێوەی برینی ناوکە ترش"DNA". ئەوە بەشێوەیەکی سرووشتی ڕوودەدات کاتێک ناووکە ترش دووبارە لە لاشە نوێدەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەخانە دابەشبووەکان نیە. ئەندامەکانی مایتۆکۆندریا هۆکاری سەرەکی ئەم تێک شکاندنەن. مایتۆکۆندریا ئەدینۆسین و سێ فۆسفات بەرهەم دێنێت. یان ATP، کە ئەمەش سەرچاوەی سەرەکی وزەیە بۆ سەرجەم پڕۆسەکانی خانەیی، سەرەڕایی ئەوەش مایتۆکۆندریا دەست بەسەر چەندین چالاکی جیاوازدا دەگرێت و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە خانە مردووە ڕێکخراوەکاندا. ئەگەر چالاکی مایتۆکۆندریا سست ببێت، دواتر خانەکان و سەرجەم ئەندامەکانیش تێک دەشکێن. وەک زانراوە گۆڕانەکانی تر لە شێوەی بۆ ماوەیی ڕوودەدات، هەروەها پێیدەڵێن گۆڕانی نا بۆ ماوەی ئۆپۆژنیتیکی، کە کار دەکاتە سەر خانەو شانەکانی لاشە. خامۆشی بۆماوەیی بە ئاستێکی نزمتر دەردەکەوێ لە نەوە نوێیەکاندا لە مرۆڤە بە تەمەنەکان زیاتر دەردەکەوێ، دەبێتە هۆیی بەرز بوونەوەی گەشەی نەخۆشیە خراپەکانی ڕزین، پووکانەوە، وەک ئەلزەهایمەر کە پیری زیاتر پێش دەخات. تەنانەت ئەگەر خۆمان لە هەموو گۆڕانێکی بۆماوەیی بەدوور بگرین، سەرەڕای ئەمەش خانەکانیش نامان پارێزن. ڕاستیەکەی بۆ نوێبوونەوەی خانەکان دەگەڕێتەوە، کە ئەمە کارێکی زۆر سەرەکییە بۆمانەوە لەژیان، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی بەتەمەندا دەچین. ناوکە ترشی ناو خانەکانمان لەناو کڕۆمۆسۆماکاندا ناواخنن، هەریەک لەمانە دوو ناوچەی پارێزەری هەیە لە دەورووبەری پێیدەڵێن تێلۆمێرەکان. ههرجارێك خانهكان نوێدهبنهوه ئهمانه كورتدهبنهوه. کاتێک تێلۆمێرەکان زۆر کورت دەبنەوە، خانەکان لە نوێ بوونەوە دەوەستن و دەمرن، توانایی لاشەمان زۆرهێواش دەبێت لەنوێ کردنەوەی خۆیدا. لەگەڵ پیربوون خانەکانیش بەشێوەیەکی زیاتر گەشەدەکەن و گەورە دەبن، پڕۆسەیەکە تیایدا خانە بازنەیەکان دەوەستن لەکاتی مەترسی، لەم کاتەدا خانە شێرپەنجەیەکان دەست بە زیاد بوون دەکەن. ئەم کاردانەوانە کەم دەبنەوە بە تێپەڕبوونی تەمەن، گەشەی خانەکان دەوەستن، توانای نوێبوونەوەی کەم دەکات. هەروەها پیری لە خانەکانیش لە چەندین لقی خانەیی پێکدێن، لەزۆربەی شانەکان جێگیر دەبن و تایبەتمەندی دابەشبوونی بێ سنووری هەیه بێ ئەوەی قەرەبووی خانەکانی تر بکاتەوە. کاتێک پیردەبین خانە لق دارەکان لە ژمارەدا کەم دەبنەوە و دەست دەکەن بە لەدەستدانی توانستی دابەشبوونیان، کارلەسەر نوێبوونەوەی شانەکان و هێزی پارێزگاری کردن لە فرمانی سەرەکی ئەندامەکان گۆڕانکاریەکانی تری خانە بریتیە لە ئەنجامدانی فرمانەکانی خانە بە دروستی. کاتێک پیر دەبن، لە کۆنتڕۆڵ کردنی کوالێتی پڕۆتینەکان دەوەستن، هۆکاری کەڵەکە بوونی تێک شکاندنەکان و خۆراکە ژەهراویەکان، بەهۆی چالاکی زۆری خۆراکی کە ئەمەش دەبێتە هۆی کوشتنیان. پەیوەندی نێوان خانەکان زۆر کزو هێواش دەبێت، سەرەنجام توانای لاشە لە ڕاپەڕاندنی فرمانەکانی کزو لاواز دەبێت. زۆرشت هەن تا ئێستا تێنەگەیشتووین دەربارەی پیربوون. لەکۆتایدا، ئایا تەمەنێکی درێژ پەیوەندی بە سیستەمی خۆراکییەوە هەیە، یان ڕاهێنان، و داو دەرمان، یان هەرشتێکی تر؟ ئایا تەکنیکی نوێی داهاتوو وەک چاک بوونەوەی خانەکانی کاربۆهیدرات، یان چارەسەری بۆماوەیی، بەشێوەیەکی دەستکرد تەمەنمان زیاد دەکات؟ و ئایا لەم کاتەدا دەمانەوێ زیاتر بژین وەک لەوەی ئێستا هەیە؟ ١٢٢ساڵ مانەوە لەژیان وەک ئیلهامێک وایە، هیچ قسەیەکمان نییە، زانیخوازی بۆ کوێمان دەبات.
In 1997, a French woman named Jeanne Calment passed away after 122 years and 164 days on this Earth, making her the oldest known person in history. Her age was so astounding that a millionaire pledged $1 million to anyone who could break her record. But in reality, living to this age or beyond is a feat that very few, maybe even no humans, are likely to accomplish. Human bodies just aren't built for extreme aging. Our capacity is set at about 90 years. But what does aging really mean and how does it counteract the body's efforts to stay alive? We know intuitively what it means to age. For some, it means growing up, while for others, it's growing old. Yet finding a strict scientific definition of aging is a challenge. What we can say is that aging occurs when intrinsic processes and interactions with the environment, like sunlight, and toxins in the air, water, and our diets, cause changes in the structure and function of the body's molecules and cells. Those changes in turn drive their decline, and subsequently, the failure of the whole organism. The exact mechanisms of aging are poorly understood. But recently, scientists have identified nine physiological traits, ranging from genetic changes to alterations in a cell's regenerative ability that play a central role. Firstly, as the years pass, our bodies accumulate genetic damage in the form of DNA lesions. These occur naturally when the body's DNA replicates, but also in non-dividing cells. Organelles called mitochondria are especially prone to this damage. Mitochondria produce adenosine triphosphate, or ATP, the main energy source for all cellular processes, plus mitochondria regulate many different cell activities and play an important role in programmed cell death. If mitochondrial function declines, then cells and, later on, whole organs, deteriorate, too. Other changes are known to occur in the expression patterns of genes, also known as epigenetic alterations, that affect the body's tissues and cells. Genes silenced or expressed only at low levels in newborns become prominent in older people, leading to the development of degenerative diseases, like Alzheimer's, which accelerate aging. Even if we could avoid all these harmful genetic alterations, not even our own cells could save us. The fact remains that cellular regeneration, the very stuff of life, declines as we age. The DNA in our cells is packaged within chromosomes, each of which has two protective regions at the extremities called telomeres. Those shorten every time cells replicate. When telomeres become too short, cells stop replicating and die, slowing the body's ability to renew itself. With age, cells increasingly grow senescent, too, a process that halts the cell cycle in times of risk, like when cancer cells are proliferating. But the response also kicks in more as we age, halting cell growth and cutting short their ability to replicate. Aging also involves stem cells that reside in many tissues and have the property of dividing without limits to replenish other cells. As we get older, stem cells decrease in number and tend to lose their regenerative potential, affecting tissue renewal and maintenance of our organs original functions. Other changes revolve around cells' ability to function properly. As they age, they stop being able to do quality control on proteins, causing the accumulation of damaged and potentially toxic nutrients, leading to excessive metabolic activity that could be fatal for them. Intercellular communication also slows, ultimately undermining the body's functional ability. There's a lot we don't yet understand about aging. Ultimately, does longer life as we know it come down to diet, exercise, medicine, or something else? Will future technologies, like cell-repairing nanobots, or gene therapy, artificially extend our years? And do we want to live longer than we already do? Starting with 122 years as inspiration, there's no telling where our curiosity might take us.