من نزیکەی ٢٠ جار لە ژیانمدا گواستومەتەوە. هەر جارێک گواستومەتەوە بۆ گەڕەکێکی نوێ، شارێکی نوێ، وڵاتێکی نوێ، وا دیارە قورستر و قورستر دەبێت کە بەردەوام بم لەو هاوڕێیەتیانەی کە بەجێم هێشتوون. بەڵام ئێستا، وا دیارە بە تایبەتی بەردەوام بوون لەو هاوڕێیەتیانە گرنگە هەروەها قورسە. کەواتە پێم سەیرە چۆن بەڕێوە دەچێت؟ چۆن بتوانم ئەو هاوڕێیەتیانە بهێڵمەوە بە بێ ئەوەی هەڵبوەشێتەوە؟
I've moved about 20 times in my life. And each time that I move to a new neighborhood, a new city, a new country, it seems to get harder and harder to sustain the friendships I left behind. But right now, sustaining those friendships seems especially important and especially difficult. So I'm wondering what is manageable? How can I keep those friendships afloat without getting overwhelmed?
[ئایا من ئاساییم؟ لەگەڵ مونا چەلەبی]
[Am I Normal? with Mona Chalabi]
بۆ ئەوەی بزانم، ڕووم کردە دوو سەرچاوەی باوەڕپێکراوی خۆم: داتا و دایکم. ئێستا، لەبەرئەوەی ئەو ڕقی لەوەیە لە کامێرا دەربکەوێت، ئەم بوکەڵەیە باش دەبێت. بەڵام پێش ئەوەی ئەو بێت، ویستم سەیری ئەو لێکۆڵینەوانە بکەم دەربارەی ئەوەی چۆن پەیوەندی هاوڕێیەتی هەڵدەوەشێتەوە بە هیوای ئەوەی کە بتوانم دووربکەومەوە لە هەندێک لەو هەڵچونانە.
To find out, I turned to my two most trusted sources: data and my mum. Now, since she hates being on camera, this puppet is going to be as good as it gets. But before she weighs in, I wanted to look at the studies on how friendships fall apart in the hopes that I might be able to avoid some of those pitfalls.
بە پشت بەستن بە یەکێک لەو لێکۆڵینەوانە، پەیوەندی هاوڕێیەتی زۆرجار بەهۆی نەبوونی دەرفەتەوە هەڵدەوەشێتەوە بۆ یەکتر بینین، چوونە دەرەوە و گرێدان. کە لەوانەیە ڕوون بکاتەوە، دوای ساڵێک لە گۆشەگیری، هەندێک لە هاوڕێیەتیەکانم وا هەستدەکەن بە دەزوو هەڵواسراون. هەمان توێژەر مانشێتی دروست کرد ئەوەی دۆزیەوە کە هەر حەوت ساڵ جارێک ئێمە نیوەی هاوڕێیەتیەکانمان لەدەست دەدەین.
According to one study, friendships often dissolve because of a lack of opportunity to meet, hang out and connect. Which may explain why, after a year of isolation, some of my friendships feel like they're hanging on by a thread. The same researcher made headlines with the finding that we lose half of our friendships every seven years.
ئێستا، پێش ئەوەی بە ناو لیستی پەیوەندیەکەتدا بڕۆیت، دەبێت بزانیت ئەوەندە قورس نییە کە دیارە. لەو حەوت ساڵەدا، قەبارەی کۆمەڵەی هاوڕێیەتیەکەمان بە ڕاستی زۆر جێگیرە. کەواتە ئەگەر تۆ ئێستا٢٠ یان ٣٠ هاوڕێی باشت هەیە، حەوت ساڵ دواتر، تۆ لەوانەیە هێشتا ٢٠ یان ٣٠ هاوڕێی باشت هەبێت. ئەگەر چی لە سەدا ٥٢ ی ئەو دەموچاوانە جیاواز دەبن. لە ماوەی حەوت ساڵدا، ئێمە جێگایان بە کەسی نوێ دەگۆڕین.
Now, before you start doomscrolling through your contact list, you should know that's not quite as severe as it sounds. Over those seven years, the size of our friendship group actually stays pretty stable. So if you have 20 or 30 good friends now, seven years later, you still probably have 20 or 30 good friends. The catch, though, is that 52 percent of those faces will be different. Over seven years, we will replace many of the people in our network with new ones.
وەک کەسێک کە پێویست بوو زیاتر و زیاتر لە ماڵەوە کار بکات، هەلی چوونە دەرەوە و دروستکردنی هاوڕێی نوێ زۆر سنوردارە. ئەوە شتێکی زۆر باشە کە من زۆرجار نەمدەتوانی. هەروەها توێژینەوەی پێکهێنانی هاوڕێی نوێ وا دابنێ ئەمە کات دەخایەنێت. کاتێکی زۆر.
As someone who has had to work more and more from home, the opportunity to go out and make new friends is pretty limited. It's a luxury I don't often have. And the research on the formation of new friends suggest that this takes time. A lot of time.
لێکۆڵینەوەیەک کە بەم دواییە دۆزرایەوە کە تۆ دەبێت لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ کاتژمێر بەسەر ببەیت لەگەڵ کەسێکدا پێش ئەوەی لە ئاشنابوونەوە بگۆڕێن بۆ هاوڕێی ئاسایی. ئەوان بەرزدەکرێنەوە بۆ هاوڕێیەکی تەواو هەڵهاتوو دەوروبەری ٨٠ بۆ ١٠٠ کاتژمێر، هەروەها بەرزدەبنەوە بۆ باشترین هاوڕێ دوای ئەوەی بە لایەنی کەمەوە ٢٠٠ کاتژمێر کاتی تایبەت بە یەکەوە بەسەردەبەن .
A recent study found that you have to spend between 40 and 60 hours with someone before they can go from an acquaintance to a casual friend. They get upgraded to a fully fledged friend around 80 to 100 hours, and get elevated to a best friend after you spend at least 200 hours of quality time together.
هەروەها لێرە سەرنج لەسەر ئەو کاتە تایبەتەیە. لەوانەیە تۆ هەموو بەیانییەک بە کارمەندی قاوەخانەکە بڵێیت “سڵاو” یاخود بەڕێزبیت لەگەڵ هاوپیشەیەک، بەڵام پێویست نییە بانگهێشتیان بکەیت بۆ نانی ئێوارە.
And the emphasis here is on quality time. You might say "hi" to a barista every morning or be polite to a coworker, but you wouldn't necessarily invite either one over for dinner.
من تۆزێک هەستم بە ترس دەکرد لەبەر ئەو هەمووە ژمارەیە تاوەکو لەگەل دایکمدا قسەم کرد، کە زۆرگەشبینترە بە هەموو ئەمانە. “هاوڕێیەتی لە ژیانتدا زۆر گرنگە. هاوڕێیەتی چۆن دەست پێدەکات؟ یەکەم شت ئەوەیە کەسەکە بناسیت. ئەگەر تۆ نەتەوێت ئەم خەڵکە بناسیت، ئەگەر تۆ دەرگای گفتوگۆ نەکەیتەوە، تۆ هەرگیز نابیت بە هاوڕێی ئەوان. تۆ دەبێت دەست پێبکەیت. ئەگەر دەتەوێت گۆشەگیر بیت، تۆ تەنها پەنجەرەکەت دادەخەیت و سەیری ئەوان دەکەیت، و ئەوان سەیرت ناکەن.”
I was feeling a little bit daunted by all of these numbers until I spoke to my mum, who has a more optimistic take on all of this. "A friendship is essential in your life. How does friendship start? The first thing is to know that person. If you don't want to know these people, if you don't open a window of communication, you will never become friends of them. You have to start. If you want to be isolated, you just shut your windows and look at them, and they don't look at you."
باشە، کەواتە بەڵێ، ئەگەر من بە ڕاستی، بە ڕاستی بمەوێت هاوڕێی نوێ دروست بکەم، دەتوانم بچمە دەرەوە و هاوڕێی نوێ دروست بکەم بە، گوتنی، لە دەرگای دراوسێکەمان بدەم، کە ئاوازێکی زۆر خۆش لێدەدات بە دەنگێکی تۆزێک بەرز. بەڵام ئەی چی دەربارەی کۆمەڵە هاوڕێکەی ئێستام؟ ئایا ئێمە هەموومان سزادراوین بەوەی کە هەلێکمان نییە بۆ ئەوەی وەک جاران دەربچین؟
OK, so yes, if I really, really want to make a new friendship, I could go out and make the effort to make a new friend by, say, knocking on my neighbor's door, who plays really good music a bit too loudly. But what about my current group of friends? Are we all doomed just because we don't get the chance to hang out like we used to?
“پێم وایە بەڵێ، لەگەڵ هاوڕێکاندا، ئەو دووریە هەر زیاتر و زیاتر دەبێت گەر تۆ ئەوان نەبینیت. بەڵام هەروەها ئەو کەسەت بۆ دەردەخات کە ون نابێت بە هۆی کات یاخود دووری. ئەوان لێرە دەبن ئەگەر تۆ پێویستت پێیان بێت. کەواتە هاوڕێ تایبەتەکان. هەروەها کاتە قورسەکان نیشانت دەدات کێ گرینگیت پێدەدات هەروەها کێ کەسێکی باشە یاخود هاوڕێیەکی باشە.”
"I think yes, with the friends, the distance gets further and further if you are not meeting them. But it also shows you the ones that don't disappear because of the time or the distance. They will be there for you if you need them. So the special friends. And this difficult time shows you who cares and who is a good person or a good friend."
پێم وایە ئەو ڕاستە. پێم وا نییە هاوکێشەیەکی جادوویی هەبێت یاخود ژمارەیەکی ئەفسانەیی بۆ چەند کاتژمێرێک بەدواکەوتن. ئەمە تەنها کات و هەوڵدانی دەوێت. کەواتە گەر ڕێگام پێبدەیت، هاوڕێیەکی باشم هەیە کە دەبێت پەیوەندی پێوە بکەم.
I think she's right. I don't think there's a magical formula or a mythical number of hours to chase. This just takes time and effort. So if you'll excuse me, I have a good friend that I need to call.