چەندێک دەخایەنێت بۆ زاڵ بوون بەسەر جیابوونەوە؟ هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە من توێژینەوەکەم کردووە. هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە ڕەنگە وەڵامەکەتان بە دڵ نەبێت.
How long does it take to get over a breakup? The good news is I've done the research for you. The bad news is that you might not like the answer.
[ئایا من ئاساییم؟ لەگەڵ مونا چەلەبی]
[Am I Normal? with Mona Chalabi]
چەند ساڵێک پێش ئێستا، ژمارەیەک لە بڵاوکراوەکان ناڕاست بوون لە توێژینەوە بە خوێنەرەکانیان دەوت کە ١١ هەفتەی پێویستە تا بەسەر جیابوونەوە زاڵ ببیت. واتە بە نزیکەیی ٣ مانگ بەسەردەبەیت بە گوێگرتن لە مۆسیقای غەمگین لەکاتێکدا ڕووێکی ئازا نیشاندەدەیت. لەوانەیە زیاتر بخایەنێت, بەڵام تەنها چەند هەڵدانەوەیەکە لەسەر ڕۆژژمێرەکەت. کێشەیەکی وانییە، ها؟
See, a few years back, a number of publications were touting a study telling their readers that it takes 11 weeks to get over a breakup. That's nearly three months spent listening to depressing music while putting on a brave face. It might feel longer than it is, but it's only a few swipes on the calendar app. No big deal, right?
باشە, بەداخەوە, لەوانەیە شتەکە ئاوا ڕاستەوانە نەبێت. دەبینیت, ئەم بەندانە زۆر بە توندی ئەم لێکۆڵینەوەیان بە ڕێگای هەڵە بردووە. لەڕاستیدا, لێکۆڵینەوەکە هیچی نەوت لەبارەی ئەوەی چەندێ دەخایەنێ بەسەر جیابوونەوە زاڵ بیت. تەنها جەختی لە کاریگەرییەکانی کۆتایی هێنان بە پەیوەندی دەکردەوە, بەتایبەتی لەنێو دەرنەچووەکان, کە ئەمەش ژمارەیەکی زۆریان دەگرێتەوە. بۆئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە کە چەندێک دەخایەنێت تا بەسەر جیابوونەوە زاڵ ببیت, دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی مەودا درێژ بکەیت, لێکۆڵینەوەییەک لەسەر خەڵکێکی زۆر زۆر لەو کاتەی جیابوونەوەیان وە ساڵ لە دوای ساڵ درێژەی پێ بدەیت. بەڵام لێکۆڵینەوەی لەم شێوەییە خەرجی زۆرە و ئاڵۆزە بۆ بەدواکەوتن.
Well, unfortunately, it's not so straightforward. See, those articles drastically misrepresented that study. In fact, the study never said anything about how long it takes to get over a breakup. It only focused on the aftereffects of ending a relationship, specifically among undergrads, which is a whole other can of worms. To really answer that question of how long it takes to get over a breakup, you would need to do a longitudinal study, a study that would basically follow a ton of people from the moment of their breakup and track their progress year after year after year. But studies like that are expensive and complicated to carry out.
بۆیە بە نەبوونی زانیاری ڕێک و پێک, بڕیارمدا داوای یارمەتی پڕۆفیشناڵ بکەم. چووم بۆ لای چەند پزیشکێک دکتۆر هۆد تەمیر. ئەو ئەزمونێکی زۆرباشی هەیە لەگەڵ کەسانێکی زۆر کە لە پەیوەندی دابوون و, بۆ درکاندنی نهێنی, ئەو چارەسەری دەروونی خۆشەویستەکەم بوو. بۆیە پرسیارم لێکرد پێتوایە چەندی پێدەچێت تا بەسەر جیابوونەوە زاڵ ببیت. “پێموانییە ژمارەیەکی جادوویی هەبێت...
So with no adequate data, I decided to seek professional help. I went to couples therapists, Dr. Hod Tamir. He has anecdotal experience with countless people in relationships and, full disclosure, he was my couple’s therapist, too. So I asked him how long he thinks it takes to get over a breakup. "I don't think there is a magic number ...
گەر هەستمان کرد دەتوانین ئەوەی هەستی پێدەکەین دەریبخەین, ئەوا نابێت ئەمە لە ناوەوە بهێڵینەوە. کاتێک تۆ شتانێکی تر دەکەیت کە تۆ دەبێت بیکەیت و پێیانەوە سەرقاڵ بوویت, دواتر لە خاڵێکدا سەیری دواوە دەکەیت و دەڵێیت بەڵێ, ئەمە کۆنە یارمە. و هەست دەکەیت ئەو هەستانەی ئێستا هەتە وەکو پێشتر نییە. دەتوانن بەرکەوتنتان هەبێت پێکەوە و هەست بە ئازار نەکەن.”
If we feel like we can express ourselves in how we're feeling, we don't have to keep it bottled up. Once you're doing other things that you're engaged with and distracted by, then at some point you look back and like, 'Oh yeah, that's my ex.' And you notice that the feelings that you have are not as raw. You can bump into each other and not feel pain."
و زانیارییەک کە پشتگیری بیردۆزەکەی دکتۆر تەمیر بکە ئەوەیە. لێکۆڵینەوەییەک هەیە بە ڕێگەییەکی جیاواز دەڕوانێتە هاوکێشەی خۆشەویستی. بە شێوەییەکی تر, ئایا چەند ڕێچکەیەکی سادە دەتوانن خۆشەویستی تۆ بۆ کەسێک بگۆڕن؟ لێکۆڵینەوەکە ئەوە دەردەخات کاتێک بەشداربووان سەرقاڵکران بە بیرکردنەوە لە شتێک جگە لە خۆشەویستی پێشوویان, وەکو, خولیای دڵخوازیان یان پیشەی نموونەیی خۆیان, هەستیان بەرامبەر بە خۆشەویستی پێشوویان وەک خۆی مایەوە, بەڵام وایکرد هەست بە خۆشی بکەن. بەکارهێنانی سەرقاڵی بۆ باشتربوون ڕێک ئەوەیە دکتۆر تەمیر پێشنیاری کرد. لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ستراتیجی دووبارە دەستپێکردنەوەی نەرێنی, بە بیرهێنانەوەی هەموو ئەو شتە ناخۆشانەی کە خۆشەویستی پێشوت وتوویەتی یان کردوویەتی, هەستت بەرامبەر خۆشەویستی پێشووت کەم دەکاتەوە. بەڵام وات لێدەکات هەست “بە خۆشی نەکەیت,” وە پێموایە ئەوە واتە خەمباری. لەکۆتاییدا, سێیەم ستراتیجی کە بە دووبارە دەستپێکردنەوە بە هەستی خۆشەویستی. بۆ ئەمە, دەبووایە بەشداربووان بەردەوام سەیری دەستەواژەی بکردایە وەک “خۆشەویستی بەشێکە لە ژیان” و “ئاساییە کەسێکم خۆشبوێت کە هیچیکە لەگەڵی نیم.” بەڵێ, ئەمە هیچی نەگۆڕی بۆ ئەوان.
And the data supports Dr. Tamir's theory. One study looked at different strategies for love regulation. In other words, can a few simple methods change how much you love someone? The study found that when participants were distracted into thinking about something other than their ex, like, their favorite hobby or ideal career, their love feelings for their ex stayed the same, but it did make them feel more pleasant. Using distractions to start to feel better is exactly what Dr. Tamir has suggested. The study also found that a negative reappraisal strategy, essentially remembering all of the shit things your ex said and did, does decrease love feelings for your ex. But it also makes you feel "unpleasant," and I'm guessing that means sad. Finally, a third, more zen strategy known as reappraisal of love feelings. For this, participants had to muse over statements like "Love is part of life" and "It's OK to love someone I'm no longer with." Yeah, that changed nothing at all for them.
بەتێکڕایی، زانایان بۆیان دەرکەوت, وە من زمانی زانستی بەکارناهێنم لێرە, جەختکردنەوە لەسەر شتە خراپەکانی خۆشەویستی پێشووت یارمەتیت دەدات کەمتر هەست بە خۆشەویستی بکەیت. لەکاتێکدا خۆت سەرقاڵ بکەیت بە بابەتی ترەوە, وەک پزیشکەکەم پێشنیاری کرد, بەڕاستی واتلێدەکات باشتربیت. هەرچۆنێک بێت, لێکۆڵینەوەکە و دکتۆر تەمیر هەردووکیان پێت دەڵێن کە کاتێک خۆ سەرقاڵ کردن بۆ ماوەی کورت باشە, ئەوە چارەسەر نییە بۆ ماوەی درێژ
Overall, the researchers concluded, and I'm not using the scientific language here, that concentrating on the bad things about your ex can help you to feel less in love. While distracting yourself with other subjects, as my therapist suggested, can actually make you feel better. However, the research and Dr. Tamir would both tell you that while distraction is good in the short term, it is not a long-term solution.
“بەسوود وەرگرتن لەو کاتە و هەوڵ بدەیت تێی بگەیت لەڕاستیدا ڕێگەییەکی خێراترە بۆ چارەسەربوون نەوەک پشتگوێی بخەیت.”
"Taking that time to process and understand it is actually a much quicker way to heal than ignoring it."
سەرەنجام, بۆ خاتری خۆمان و هاوبەشی داهاتوومان, دەبێت ڕووبەڕووی هەستەکانمان ببینەوە.
Eventually, for the sake of ourselves and our future partners, we're going to have to face up to our feelings.
بۆیە ماوەی چەندی پێدەچێت تاوەکو زاڵ ببیت بەسەر جیابوونەوە؟ باشە, چیدیکە لێکۆڵینەوەی ماوە درێژمان نییە تا بزانین بەڵام لەوە گرنگتر فێربووم کەوا لە جیاتی ئەوەی ڕۆژەکان بژمێرم, ئەوە زۆر باشترە دووبارە خۆمان بەو شتانە ببەستینەوە کە حەزمان پێی هەیە. شتێک بدۆزینەوە سەرقاڵمان بکات وە هەستەکانمان بەتاڵ بکەینەوە کاتێک ئامادەبووین. گەر بتوانین ئەمانە بکەین, ئەوکاتە ڕۆژێکیان بە باشە لێی دەردەچین وە لە کۆتاییدا, ئەمە ئەوە نییە هەموومان بە دوایدا دەگەڕێین؟
So how long does it take to get over a breakup? Well, we don't have enough long-term studies to know. But more importantly, I’ve learned that instead of counting down the days, we're much better off reconnecting with the things we love to do. Finding something to distract us and unpacking our feelings when we're ready. If we can do all that, then one day hopefully we'll come out of it feeling OK. And in the end, isn't that what we're really after?