Why grow homes? Because we can. Right now, America is in an unremitting state of trauma. And there's a cause for that, all right. We've got McPeople, McCars, McHouses. As an architect, I have to confront something like this.
بۆچی ماڵەکان گەشەپێبدەین؟ چوونکە دەتوانین. لە ئێستادا، ئەمریکا بووەتە دۆخێکی بەردەوامی تاسان. و هۆکار هەیە بۆ ئەوە، باشە. ئێمە McPeople, McCars, McHouses مان هەیە وەک تەلارسازێک، دەبێت ڕووبەرووی شتێکی وا ببمەوە.
So what's a technology that will allow us to make ginormous houses? Well, it's been around for 2,500 years. It's called pleaching, or grafting trees together, or grafting inosculate matter into one contiguous, vascular system. And we do something different than what we did in the past; we add kind of a modicum of intelligence to that. We use CNC to make scaffolding to train semi-epithetic matter, plants, into a specific geometry that makes a home that we call a Fab Tree Hab. It fits into the environment. It is the environment. It is the landscape, right?
جا ئەو تەکنەلۆژیایە چییە کە ڕێگە دەدات خانووە قەبەکان درووست بکەین؟ باشە، ئەوە نزیکەی ٢٥٠٠ ساڵە. پێی دەوترێت ئاڵاندن، یان پەیوندکردنی دارەکان بەیەکەوە. یان پەیوندکردنی ماددە بی سنورەکان بۆ یەک بۆری چۆنیەک. و ئێمە شتێکی جیاوازتر دەکەین لەوەی لە ڕابردوو کردوومانە: ئێمە مشتێک زیرەکیمان کردە ناویەوە. CNC مان بەکارهێنا بۆ دروستکردنی چیۆبەست بۆ ڕاهێنانی ماددە بێ نازناوەکان، ڕووەکەکان بۆ ئەندازەیەکی تایبەت کە وا لە ماڵێک دەکات پێی بلێین Fab Tree Hab. لە بارە بۆ ژینگە، خۆشی ژینگەیە. دیمەنێکە، وایە؟
And you can have a hundred million of these homes, and it's great because they suck carbon. They're perfect. You can have 100 million families, or take things out of the suburbs, because these are homes that are a part of the environment. Imagine pre-growing a village -- it takes about seven to 10 years -- and everything is green.
و دەکرێت سەدان ملیۆن ماڵی وامان هەبێت، و گرنگن چونکە کاربۆن هەڵدەمژن. نایابن. دەتوانی١٠٠ میلیۆن خێزانت هەبێت، یا لابردنی شتەکان لە قەراغەکان، چونکە ئەم ماڵانە بەشێکن لە ژینگە بیهێنە پێش چاوت گوندێکی گەشە سەرەتایی نزیکەیی حەوت ساڵ بۆ ١٠ ساڵی دەوێت-- و هەموو شت سەوزە.
So not only do we do the veggie house, we also do the in-vitro meat habitat, or homes that we're doing research on now in Brooklyn, where, as an architecture office, we're for the first of its kind to put in a molecular cell biology lab and start experimenting with regenerative medicine and tissue engineering and start thinking about what the future would be if architecture and biology became one.
ئینجا ئێمە هەر خانوی سەوزناکەین بەهەمان شێوە ژینگەی لێکۆڵینەوەی مایکرۆسکۆپی دروست دەکەین، یان ئەو ماڵانەی لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکەین ئێستا لە بڕوکلین، شوێنێک، وەک ئۆفیسێکی تەلارسازی، لە پێشینەین بۆ پێکهێنانی تاقیگەیەکی زیندەزانی گەردی-خانەیی و دەستپێکی تاقیکردنەوە بە دەرمانی نوێ بووەوە و ئەندازیاری شانەیی و بیرکردنەوە لەوەی داهاتوو چۆن دەبێت گەر تەلارسازی و زیندەزانی ببن بە یەک.
So we've been doing this for a couple of years, and that's our lab. And what we do is we grow extracellular matrix from pigs. We use a modified inkjet printer, and we print geometry. We print geometry where we can make industrial design objects like, you know, shoes, leather belts, handbags, etc., where no sentient creature is harmed. It's victimless. It's meat from a test tube. So our theory is that eventually we should be doing this with homes.
بۆیە بۆ ماوەی دوو ساڵە ئەم کارە دەکەین، و ئەوە تاقیگەکەمانە و ئەوەی دەیکەین گەشەکردنە بە پسدانی منداڵانی بەراز و چاپگەرێکی گۆڕانکەر بەکار دەهێنین و ئەو شکڵانە چاپ دەکەین کە دەتوانین لەوێ دیزاینی تەنە پیشەسازییەکان بکەین نمونە، وەک دەزانن، پێڵاو، پشتێنەی چەرم، جانتای دەستی، هتد.، شوێنێک بوونەوەرێکی بە هەست زیانی پێنەگات. قوربانی کەمە، گۆشتی تیوبێکی تاقیکەرەوەیە. بۆیە بیردۆزەکەمان لە کۆتاییدا پێویستە ئەمە لەگەڵ ماڵەکان بکەین.
So here is a typical stud wall, an architectural construction, and this is a section of our proposal for a meat house, where you can see we use fatty cells as insulation, cilia for dealing with wind loads and sphincter muscles for the doors and windows.
ئەمە نموونەی دیوارێکی بە بزمارکراوە، بیناکارییەکی تەلارسازی، ئەمەش کەرتێکی پێشنیازەکەی ئێمەیە بۆ ماڵێکی گۆشتی، دەتوانی خانە چەورەکان ببینی وەک ناوکەشێک گەڵای برژۆڵە ئاسا بۆ هێزەکانی با و ماسوولکە دەرهاویشتەکان بۆ دەرگا و پەنجەرە.
(Laughter)
(پێکەنین)
And we know it's incredibly ugly. It could have been an English Tudor or Spanish Colonial, but we kind of chose this shape. And there it is kind of grown, at least one particular section of it.
و دەزانین کە یەگجار زۆر ناشرینە. دەکرا ستایلی تودەری ئینگلیزی بوایە یان کۆلۆنیاڵی ئیسپانی بەڵام هەرچۆن بێت شێوەکەمان هەڵبژارد. و ئەمەش بە گەشەکردوویی، هیچ نەبی کەرتێکی بچووکییەتی.
We had a big show in Prague, and we decided to put it in front of the cathedral so religion can confront the house of meat. That's why we grow homes. Thanks very much.
بەرنامەیەکی گەورەمان هەبوو لە پراگ، و بڕیارماندا لەبەر دەم کەنیسەکە دایبنێین ئەوەش وادەکان دین بەرەوڕووی خانووی گۆشت بێتەوە. بۆیە خانووەکان گەشە پێدەدەین، زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)