I love fashion. I actually go to bed every night thinking about what I'm going to wear the next day. Clothing transforms me, defines me, gives me confidence. You may not feel the same way about fashion, but I bet you have a favorite T-shirt or a pair of jeans that transforms you -- makes you feel good, makes you feel confident, makes you feel like you.
من حەزم لە نمایشی جل و بەرگە. لە ڕاستیدا هەموو شەوێك دەچمە سەر جێگەكەم بیر دەكەمەوە بەیانی چی لەبەر بكەم. جل و بەرگ من دەگۆڕێت، پێناسەی من دەكات، باوەڕ بە خۆبوونم پێ دەبەخشێت. لەوانەیە تۆ ھەمان ئەو ھەستەی منت بۆ جل و بەرگ نەبێت، بەڵام گرەو دەكەم تیشێرتێکی بە حەزی خۆت یان دوو كابۆت هەیە شێوەی تۆ دەگۆرێت-- وا دەکات ھەست بە باشی بکەیت، وا دەكات ھەستی باوەڕ بەخۆبوون ھەبێت، وا دەكات ھەست بكەی وەك ئەوەی ھەیت،
When I was younger, I wanted to be Betsey Johnson. I thought we were kindred, crazy-hair spirits together. I did go to fashion design, I worked in the industry for years and loved it.
کاتێک گەنجتر بووم، دەمویست ببم بە بێستی جۆنسن. ھەستم دەكرد كەس و كاری یەک بین، هەمان هەست و سۆزی شێتانەمان هەبوو. بڕیارمدا کاری دیزاینی جل و بەرگ بکەم، چەند ساڵێک لەم پیشەسازییە كارم كرد و حەزم لەم کارە بوو.
I married, I had three kids. But life can be heartbreakingly ironic. My middle child, Oliver, was born with a rare form of muscular dystrophy, or MD. MD affects his muscle strength, his pulmonary system, distorts his body and makes everyday life more challenging than most. From the time he could walk, which wasn't until about two and a half, he had to wear leg braces for stability. Because he wasn't growing appropriately, he had to wear a feeding tube that was placed on his face. He endured stares, and so did I.
هاوسەرگیریم كرد، سێ منداڵم بوو. بەڵام دەكرێ ژیان پڕ لە خەمی گاڵتە ئامێز بێت. منداڵی ناوەنجیم، ئۆلیڤەر، لە زگماکەوە بە ئێسكە نەرمە لەدایك بوو بە كورتكراوەی MD. ئێسكە نەرمە گاریگەری لەسەر بەهێزی ماسولكە، سیستەمی سییەكانی ھەیە، جەستەی ناڕیک دەکات وادەكات ھەموو ڕۆژێك زیاتر بەڕەنگاری ژیان ببیتەوە. لەو كاتەی توانی بە پێی خۆی بڕوات، ناگاتە دوو ساڵ و نیو، بە شەقە دەڕۆیشت لاقی دەستكردی لەبەر دەكرد. چونكە جەستەی بەشێوەیەكی ڕێك و پێك گەشەی نەدەكرد، بۆری نان خواردنی لە دەم و چاوی بۆ دانرابوو. بەشێوەیەکی سەرسوورهێنەر خۆراگر بوو، هەروەها منیش.
But my husband Greg and I told him that no matter what, he was just like everybody else. But everyday tasks for Oliver that we all take for granted were incredibly challenging. That simple act of dressing yourself -- the very thing that I adore -- was a nightmare for him. His form of MD does not affect his mind. His brain is an A-plus, which means he's acutely aware of his shortcomings. This became very evident when he started school, and that daily act of dressing yourself was a constant reminder of what he could and could not do. So our solution was for Oliver to wear sweatpants every day: to school, to parties, on vacations -- his uniform. For special occasions, he would wear proper pants. But many times, because he couldn't manage the button and zipper, I would have to take him to the men's room, which was incredibly embarrassing for him and the other men that were in there. But them -- I said, "Oh, please. There's nothing I haven't seen before."
بەڵام من و گرێگی هاوسەرم پێمان گوت ھەر چۆنێک بێت كێشە نییە، ئەو وەك ھەر كەسێكترە. بەڵام ئەڕكی ڕۆژانە بۆ ئۆلێڤەر ئەوەی ئێمە بە ھەند وەردەگرین زۆر ئەستەم بوون. کاری سادەی پۆشینی جل و بەرگت-- کە شەیدای ئەم کارەم -- بۆ کوڕەکەم کابوسێک بوو. جۆری ئێسكە نەرمەكەی كاریگەری لەسەر مێشكی نییە. مێشكی لە حاڵەتێکی زۆر باشدایە، بەو واتایەی ئەو زۆر بە خراپی ئاگاداری كەم و كوڕیەكانی خۆیەتی. ئەمە زوو دەركەوت كاتێك چووە فێرگە، و ئەركی ڕۆژانەی پۆشینی جل وبەرگت وەبیرهێنانەوەی بە بەردەوامی چی دەتوانێ بكات و چی ناتوانێ. بۆیە چارەسەری ئێمە بۆ ئۆلڤەر ئەوە بوو هەموو ڕۆژێك پانتۆڵ بۆ : فێرگە، لە ئاھەنگەكان، لە بۆنەكان، یەکپۆشی لەبەر بکات. بۆ بۆنە تایبەتەكان، دەبوو پانتۆڵی شیاو لەبەر بكات. بەڵام زۆربەی كات، بەھۆی ئەوەی نەیدەتوانی قۆپچە و زنجیر دابخات، دەبوو من بیبەمە ژووری پیاوان، بەڕاستی بۆ ئەو زۆر شەرم هێنەر بوو هەروەها بۆ ئەو پیاوانەیش لەوێ بوون. بەڵام ئەوان -- من دەمگوت، "هیچ شتێک نییە پێشتر نەمدی بێت."
(Laughter)
(پێكەنین)
For years we muddled through. But when Oliver was in third grade, I found out he was more like me than I ever imagined. Oliver, too, cared about fashion. He came home from school one day and said very definitively that he was going to wear jeans to school like everybody else gets to wear. Well, I certainly couldn't go to class with him and take him to the boys' room, but there was no way I was telling my eight-year-old that he couldn't wear what he wanted to wear.
چەندین ساڵمان بە زەحمەت بەڕێكرد. بەڵام كاتێك ئۆلیڤەر لە پۆلی سێ بوو، بۆم دەەكەوت كوڕەكەم زۆر زیاتر لەوەی خەیاڵم دەكرد خۆشیدەویست. ئۆلیڤەریش، بایەخی بە نمایشی جل و بەرگ دەدا. ڕۆژێك لە فێرگە گەڕایەوە و بە بڕیاری کۆتاییەوە گوتی لەمەوادوا كە بۆ فێرگە دەچم وەك ھەر كەسێكیتر كابۆ دەپۆشم. بە دڵنیاییەوە لەگەڵ ئەوەی نەمدەتوانی لەگەڵی بۆ پۆڵ بچم و بۆ ژووری پیاوانی ببەم، بەڵام ڕێگە چارەم نەبوو بە كوڕە ھەشت ساڵانەكەم گوت تۆ ناتوانی ئەوەی دەتەوێت لەبەر بكەی.
So that night, I MacGyvered the hell out of his jeans. I remembered when I was pregnant and unwilling to stop wearing my own favorite pants, even though I was busting out of them, that rubber-band trick. You moms remember what I'm talking about? The rubber band through the buttonhole, around the button and back? Instant stretch. So I removed the zipper so he could pull it up and down on his own. I cut up the side seam of the bottom of his pants to accommodate for his leg braces, applied Velcro -- hold your ears, everybody: peel and stick, mind you -- so that it would close around it. When I showed Oliver my arts and crafts project, he absolutely beamed. He went into school with his head held so high. Those jeans transformed him. He was able to get dressed on his own, he was able to go to the bathroom on his own; those jeans gave him confidence.
بۆیە ئەو شەوە، بڕیارمدا کابۆیەکی تایبەت بەخۆی دەستکاری بکەم. بەبیرم دێت کاتێک سکپڕ بووم حەزم نەدەکرد واز لە لەبەر کردنی ئەو کابۆیانەی کە حەزم لێیەتی بێنم، لەگەڵ ئەوەی کە زۆر لەبەرم تەسک بوون، بەڵام کەمەریان قایشێکی لاستیکی بوون. دایکان بەبیرتان بێت من دەربارەی چی قسە دەکەم؟ قایشی لاستیکی لەناو کونە قوپچەکەوە، بە دەوری قۆپچەکە بۆ پشتەوە بڕوات؟ دەستبەجێ فراوان دەبێت بۆیە زنجیرەکەم لێ کردەوە دوای ئەوە خۆی توانی پانتۆڵەکەی لەبەر بکات و داکەنێت. لاکانی پانتۆڵەکانم بۆ تەسک کردەوە بە شێوەیەک بگونجێ و بە توندی بە لاقەکانی پێوە بلکێت، لەزگەیەکم بۆ لێدا -- هەمووتان گوێم لێ ڕابگرن: ئاگادار بن، لێکردنەوە و پێوەلکاندن -- بە دەوری دادەخرێت. کاتێک پڕۆژە هونەری و کارە دەستیەکەم بە ئۆلیڤەر نیشاندا، بە تەواوەتی گەشایەوە. بە شانازی و باوەڕ بەخۆبوونێکی زۆرەوە بۆ فێرگە ڕۆیشت. ئەم پانتۆڵانە ئەویان گۆڕی. لە توانای دابوو بە خۆی جلەکانی لەبەر بکات، لە توانای دابوو خۆی بچێتە تەوالێت: ئەم جۆرە پانتۆڵانە هەستی باوەڕبەخۆبوونی پێ بەخشی.
I didn't realize it at the time, but this was my first foray into the world of adaptive clothing. Adaptive clothing is defined as clothing designed for people with disabilities, the elderly and anyone who struggles with dressing themselves. Adaptive clothing did exist, but it was missing that mainstream fashion component. It was very medicinal and very functional but not stylish. And that's a huge problem, because what you wear matters. Clothing can affect your mood, your health and your self-esteem.
من ئەو کاتە دڕکم بەمە نەکرد، بەڵام ئەمە یەکەم هاندەرم بوو بۆ چوونە نێو جیهانی جل و بەرگی گونجێنراو. جل و بەرگی گونجێنراو بە دیزانی جل و بەرگی کەم ئەندامەکان، بەساڵاچووان و هەر کەسێک بۆ جل بەرگ لەبەرکردن پشت بە خۆی دەبەسێت ناو دەبرێت. جل و بەرگی گونجێنراو دەست دەکەوێت، بەڵام ڕێرەوە گشییەکەی بەشی نمایشی لە دەستدابوو. زۆر کرداری و چارەسەری بوو، بەڵام شێوازی جوانی نەبوو. و ئەمە کێشەیەکی گەورەیە، چونکە بە دڵی خۆت جل لەبەر ناکەیت. جل و بەرگ دەتوانێت کاریگەری لەسەر باری دەروونیت، تەندروستیت و باوەڕ بەخۆبوونت هەبێت.
Now, being a fashion lover, I've known this forever, but scientists actually have a name for it. It's called "Enclothed Cognition," the co-occurrence of two factors: the symbolic meaning of clothing and the physical experience of wearing the clothing, both of which have a direct correlation to how you feel about yourself. There's actually a professor in the UK by the name of Karen J. Pine. She wrote a book called "Mind What You Wear: The Psychology of Fashion." She states in her book that when you put clothes on, you adapt the characteristics of what you're wearing, whether you realize it or not. That's why you feel like a rock star when you put on those perfect-fitting jeans. That's why you feel invincible when you put on that power suit, and that's why you feel beautiful in that little black dress. But that's exactly why Oliver felt so isolated when he couldn't wear what he wanted to wear. He even said to me one time, "Mom, wearing sweatpants every day makes me feel like I'm dressing disabled."
بوون بە هەواداری نمایشی جل و بەرگ، باش ئەمە دەزانم بەڵام زاناکان ناوێکی تریان بۆ ئەمە هەیە. پێی دەڵێن هەستپێکردن بە پۆشین، لەم دوو هۆکارە بوونی هەیە: ئاماژەی پۆشینی جل و بەرگ و شارەزایی جەستەیی لە لەبەرکردنی جل و بەرگ، هەردووکیان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە چۆنیەتی هەست کردن بە خۆتەوە هەیە. لە ڕاستیدا پڕۆفیسۆرێک هەیە لە بەریتانیا بە ناوی کارین جەی پاینە. پەرتوکێکی بە ناو "ئاگادار بە چی لەبەر دەکەیت: دەروونزانی تایبەت بە نمایشکردن." لە پەرتووکەی دەریدەخات کاتێک جلێک لەبەر دەکەیت، تایبەتمەندیەتی خۆت لەگەڵ ئەو جلەی لەبەر دەکەیت دەگونجێنیت، هەتا ئەگەر دڕک بەمە بکەی یان نا. هەر بۆیە وا هەست دەکەی ئەستێرەیەکی ڕۆکیت کاتێک ئەو کابۆیە نایابانە لەبەر دەکەیت. بۆیە تۆ هەست بە بەهێزی دەکەیت کاتێک تۆ ئەم پۆشاکە لەبەر دەکەیت، لە نێو ئەم عەزییە ڕەشە کورتەدا هەست بە جوانی دەکەیت. هەر بۆیە ئۆلیڤەر هەستی بە دوورە پەرێزیەکی زۆر دەکرد کاتێک نەیدەتوانی بە دڵی خۆی جل لەبەر بکات. هەتا جارێکیان پێی گوتم، "دایکە لەبەر کردنی پۆشاکی وەرزشی هەموو ڕۆژێک وا دەکات هەست بکەم من پۆشاکی کەم ئەندام لەبەر دەکەم."
There are one billion people on our planet that experience some type of disability. One billion. If 10 percent of that billion experience clothing challenges, that's an enormous amount of people that may not be as confident, as successful or even as happy as they could be. The morning after Oliver left for school wearing those jeans, I realized that I could do something about that. And so I did.
یەک بلیۆن خەڵک لەسەر هەسارەکەمان هەیە کە بەدەست هەندێک لە کەم ئەندامییەوە دەنالێنن. یەک بلیۆن. ئەگەر لە سەدا دەی ئەم بلیۆنە بەڕەنگاری شارەزاییەکانی جل و بەرگ بن، ئەمەش ژمارەیەكی زۆرە لەوانەیە باوەڕیان بە خۆیان، بە سەرکەوتنی خۆیان نەبێت یان ھەتا بەو ڕادەیە دڵ خۆش نەبی كە ئەو دەیەوێت. ئەو بەیانییەی دوای ئەوەی ئۆلیڤەر كابۆی لەبەر کرد لە فێرگە بەجێم هێشت، بۆم دەركەوت دەتوانم شتێك سەبارەت بەمە بکەم. و ئەنجامیشمدا.
In 2013, I founded an organization called Runway of Dreams. The mission was to educate the fashion industry that modifications could be made to mainstream clothing for this community that has never been served. And it began with an entire year of research. I went to schools, I went to facilities, I went to hospitals. I literally chased down people on the street who were in wheelchairs or if they had walkers or even if they had a slight limp.
لە ٢٠١٣ دا، ڕێكخڕاوێكم بە ناوی ڕەنوەی ئۆف دڕیمیس دامەزراند. گرنگی بە نمایشی پیشەسازی دەدا دەتوانێ گۆڕانكاری پێویست لەو پۆشاکانەی باون بكرێت بۆ ئەو كۆمەڵگەیەی کە دەستی خزمەتی پێ نەگەیشتووە. ئەمەش بە یەک ساڵی تەواوی لێكۆلینەوە دەكرێت. من بۆ فێرگەكان، بەشەكانی چاودێری منداڵان، نەخۆشخانەكان چووم. بەدوای ئەو خەڵكانە كەوتم لەسەر كورسی ئەلیكترۆنی كەم ئەندامانن یان ئەوانەی كورسی ڕاگریان ھەیە یان ئەوانەی دەشەلین.
(Laughter)
(پێکەنین)
I know I must have looked insane, but I knew that if I was really going to make a difference, I had to truly understand the clothing challenges of as many different people as I possibly could.
دەزانم تۆزێك شێتانە دەردەكەوتم، بەڵام دەمزانی جیاوازیەكم دروست كردووە، دەبوایە بەپێ توانای خۆم لە سەرکێشییەکانی پۆشینی جل و بەرگی زۆرێک لەم خەڵکە جیاوازانە ورد ببمەوە.
I met a young man who was 18 who has cerebral palsy. He was going to Harvard University. He said to me, "Can you imagine? I got myself into Harvard, but my dream is to be able to wear jeans on campus, like the other freshmen will wear." I met a little girl named Gianna, who was missing her left forearm and her hand. Her mother told me she could not bear to see her daughter's difference magnified by a dangling sleeve, so she had every single long-sleeve shirt professionally tailored. Can you imagine the time and money she spent? I also had the great privilege of spending time with Eric LeGrand, former Rutgers football player who was paralyzed during a tackle in 2010. I had, at this point, seen some unfathomable things, but this, by far, was the most heart-stopping.
چاوم بە گەنجێکی ١٨ ساڵی کەوت نەحۆشی ئیفلیجی مێشکی هەبوو. لە زانکۆی هارڤارد وەرگیرابوو. پێی گوتم، "دەتوانی بھێنیتە بەرچاوت؟ لە زانكۆی ھاڤەرد وەرگیرام. بەڵام خەونەکەم ئەوە بوو لە ناو کەمپی زانکۆ، وەک هەر گەنجیکیتر کابۆ لەبەر بکەم." چاوم بە کچێکی بچوک بە ناوی جییانا کەوت، کە دەست و باسکی چەپی لە دەست دابوو. دایکی ئەم کچە پێی گوتم توانای بەرگە گرتنم بۆ بینینی ئەم جیاوازیە گەورەیەکی کچەکەم بەهۆی ئەوەی قۆڵی شۆر دەبێتەوە نەبوو، هەموو ئەو قەمیسانەی هەیبوون قوڵیان درێژ بوون. دەتوانن ئەو کاتە و ئە بڕە پارەیەی سەرفی کرد بهێنە بەر چاوتان؟ هەروەها لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ من دەرفەتێکی گەورە بوو چاو بە ئێریک لێگراند، یاریزانی پێشووی روتجەرز کەوت لە کاتی چارەسەر کردن کە توشی ئیفلیجی بوو. لەو کاتەدا، چاوم بە هەندێک شتی کە ناتوانیت لێی تیبگەی کەوت، بەڵام ئەمە، قورسترین قۆناغ بوو.
You see, Eric is a really big guy, and it took two aides and a lifting machine to get him dressed. I sat and watched this process for over two hours. When I expressed my shock to Eric, he looked at me and said, "Mindy, this is every single day. What can I say? I like to look sharp."
دەبینن، ئیریک گەنجێکی زۆر زەخمە، پێویستی بە دوو یاردەر و ئامێرێکی بەرزکەرەوە لە کاتی لەبەر کردنی جل و بەرک هەیە. زیاتر لە دوو کاتژمێر دانیشتم و سەیری ئەم پڕۆسەیەم کرد. کاتێک سەرسوورمانی خۆم بۆ ئێریک دەربڕی، سەیری کردم و گوتی، "میندی، ئەمە هەمو ڕۆژێک ڕوو دەدات. دەتوانم چی بڵێم؟ حەز دەکەم وەک کەسێکی زیرەک دەربکەوم."
Research done.
لێکۆلینەوە تەواو بوو.
I knew that if I was going to make a change in the industry, I had to use my background and really figure out how to make these clothes modified. So I took the information I gathered over that past year, and I figured out that there were actually three categories that were affected across the board. The first were closures. Buttons, snaps, zippers, hook-and-eyes were a challenge for almost everybody. So I replaced them with a more manageable technology: magnets. Magnets made our Harvard freshman able to wear jeans on campus, because he could dress himself.
دەمزانی ئەگەر هەر گۆڕانکاریەکم لەم پیشەسازیەدا کردبێت پێشینەی خۆمم بەکارهێنابوو و بۆم دەرکەوت چۆن ئەم پۆشاکانە بگۆڕم. بۆیە ئەو ساڵە من ئەم زانیاریەم وەرگرت و کۆمکردەوە، و بۆم دەرکەوت لە ڕاستیدا سێ جۆرهەبوو کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکان هەبێت. یەکەمیان ڕێگەی داخستن بوو. قۆپچەکان، ئامێری بەستن، زنجیر، قوڵاب و ئەڵقەی بچوک بۆ هەموو کەسێک سەرکێشی بوو. بۆیە جێگۆرکێ ئەمانەم بە تەکنەلۆجیایەکی ئاسانی وەک: موگناتیس کرد. موگناتیس وای لە گەنجەکەی زانکۆی هارڤەرد کرد بتوانی کابۆ لە کەمپی زانکۆ بپۆشێت، بەم هۆیەوە ئەو توانی بەخۆی پۆشاک بپۆشێت.
Second: adjustability. Pant lengths, sleeve lengths, waistbands were a challenge for so many different-shaped bodies. So I added elastic, an internal hemming system. This way, Gianna could wear a shirt right off the rack and just adjust the one sleeve.
دووەمیان: گەورە و بچووککردن. دڕێژی پانتۆڵ، دڕێژی قۆڵ، کەمەر بەند بۆ شێوەی جەستە جیاوازەکان گۆڕانکاریم تێدا دەکرد. بۆ ئەمانە لاستیکم ، لە لێواری ناوەوە زیاد کرد. بەم ڕێگەیە، گییانا توانی قەمیسی ڕاستەوخۆ لەبەر بکات بە یەک قۆڵ دروست کراوە.
Last: alternate ways to get the clothing on and off the body, outside the traditional way of over your head. So I designed a way to go in arms first. This, for somebody like Eric, could actually take five steps off his dressing process and give him back the gift of time.
ڕێگە چارەی کۆتایی: ڕێگەی بەدیل بۆ لەبەر کردن و داکەندنی جل و بەرگە، دوور لەم ڕێگە باوەی لە ڕیگەی سەرەوە جل لەبەر دەکەیت. دیزاینی شێوازێکم کرد سەرەتا پۆشاکەکە لە ڕێگەی قۆڵ لەبەر دەکرێت. ئەمەش، بۆ کەسێکی وەک ئێریک، لە ڕاستیدا بە پێنج هەنگاو توانی جل بپۆشێت دووبارە کاتی مانەوەی پێ دەبەخشێت.
So I went out, I bought clothing right off the rack, I sat at my kitchen table, ripped them apart, did prototype after prototype, until I felt I had great modifications. And then I was ready for the big leagues: the fashion industry. Rather than designing my own collection, I knew if I was really going to make a difference, I had to go mainstream. I believed that I just needed to educate the industry of the enormity of this population and the fact that these were consumers that simply weren't being considered.
بۆیە چوومە دەرەوە، پۆشاکی سەر ڕەفەکانم کڕی لەسەر مێزی مەتبەخ دانیشتم، پۆشاکەکانم پارچە پارچە کردن نموونە دوای نموونەم تاقی کردەوە تا هەستم بەمە کرد گۆڕانکاریەکی باشم کردووە. پاشان من بۆ ئەم پاڵەوانێتییە گەورەیە ئامادە بووم کە: پیشەسازی نمایش بوو لە جیاتی ئەوەی دیزاینی بەرهەمی خۆم، دەمزانی ئەگەر هەر جیاوازییەک دروست بکەم، دەبوایە بە ڕێرەوی گشتیدا بڕۆم. باوەڕم وابوو کارم ئەوەیە پیشەسازی بەرەو پێش ببەم لەم ئاپۆرە گەورەیەی و ڕاستیەکەش ئەوەیە بەکارهێنەران لە دیزاین گرینگیان پێنەدراوە.
And I am thrilled to say that the industry heard me. Runway of Dreams collaborated with the most amazing, forward-thinking brand on our planet --
و من دڵخۆشم کە پیشەسازی گوێبیستی من بووە. ڕەنوەی ئۆف دریمس هەماهەنگی لەگەڵ بەناوبانگترین، براندی لەسەر هەسارەکەمان دەکرد
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)
who took my vision to market and made fashion history by launching the first mainstream adaptive collection. And the rest is yet to come.
کە تێڕوانینی منی بۆ مارکێتەکان برد مێژوی نمایشی دروست کرد بە هۆی بەردەست بوونی یەکەم کۆکراوەی چاکراو. ئەوەی ماوەش دێن.
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)
So --
بۆیە --
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)
Fashion holds the key to a vital lifeline. Clothing can be transformative. Clothing equals confidence. So tomorrow, when you are starting your day and you're thinking about what you're going to wear, I hope you appreciate the process and think about how what you chose makes you feel.
نمایش پاڵپشتیەکی گرنگ لەخۆ دەگرێت. پۆشاک دەتوانرێت گۆڕانکاری تێدا بکرێ. پۆشاک واتە باوەڕ بەخۆ بوون. بۆیە بەیانی، کاتێک دەست بە ڕۆژەکەت دەکەیت و بیر دەکەیتەوە چی لەبەر بکەیت، ئومێدەوارم دەست خۆشی لەم پڕۆسەیە بکەن و بیر بکەوە هەست بەوە بکەی چی هەڵدەبژێریت.
Today, Oliver is 13. He wears his adaptive khakis, his magnetic button-front shirt -- feels like the coolest kid around. My boy has total swagger.
ئەمڕۆ، ئۆلیڤەر ١٣ ساڵە. پانتۆلە ڕەنگ خاکییە چاکراوەکەی، قەمیسەکەی بە قوپچەی موگناتیسی لەبەر دەکات -- هەست دەکات قۆزترین منداڵە لە جیهاندا. کوڕەکەم بە لەنجەولارە.
(Laughter)
(پێکەنین)
As I mentioned, Oliver's disease is degenerative, which means his muscles are going to break down over time. This, by far, is the most devastating part for me. I have to sit on the sidelines and watch my boy deteriorate. And there's nothing I can do about it. So I am looking up from the things that I cannot control to the things that I can, because I have no option.
وەک ئاماژەم پێدا، نەخۆشیەکەی ئۆلیڤەر تەخۆشیەکی زگماکییە، بەو مانایەی بە تێپەبوونی کات ماسوولکەکانی لەکار دەکەون. ئەمەش بۆ من ڕووخێنەرترین بەشە. دەبێت بێ چارە دانیشم و سەیری خراپتر بوونی حاڵی کوڕەکەم بکەم. و هیچ شتێکم لەدەست نایەت بتوانم بۆ بکەم. هەر بۆیە لە پێناو ئەو شتەی من ناتوانم کۆنترۆلی بکەم گەشە بەم شتەی دەتوانم کۆنترۆلی بکەم دەدەم، چونکە هەڵبژاردەی ترم نییە.
And so, I am looking up. And I'm asking the fashion industry to look up. And now, I'm asking all of you to look up, too.
و بۆیە، گەشەی پێدەدەم. و داوا لە پیشەسازی نمایش دەکەم گەشەی پێ بدەن. و ئێستا، داوا لە هەمووتان دەکەم ئێوەش گەشەی پێ بدەن.
Thank you.
سوپاستان دەکەم.
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)