It is almost the end of the winter, and you've woken up to a cold house, which is weird, because you left the heater on all night. You turn on the light. It's not working. Actually, the coffee maker, the TV -- none of them are working. Life outside also seems to have stopped. There are no schools, most of the businesses are shut, and there are no working trains. This is not the opening scene of a zombie apocalypse movie.
نزیکی کۆتایی زستانە، و لە خەو ھەستاوی لە ماڵێکی سارد، کە نامۆیە، چونکە گەرمکەرەوەکەت بە درێژایی شەو بە ھەڵکراوی جێھێشتووە. گڵۆپەکان ھەڵدەکەی. کار ناکەن. لەڕاستیدا، ئامێری قاوەکە، تەلەفزیۆنەکە -- ھیچیان کار ناکەن. ژیانی دەرەوەش پێدەچێت وەستابێت. ھیچ خوێندنگایەک نییە، زۆربەی کارەکان داخراون، و ھیچ شەمەندەفەرێک کار ناکات. ئەمە دیمەنی سەرەتای فیلمی زۆمبی نییە.
This is what happened in March 1989 in the Canadian province of Quebec, when the power grid lost power. The culprit? A solar storm.
ئەمە ئەوەیە کە لە ئازاری ١٩٨٩ لە ھەرێمی کەنەدی ڕوویدا، کاتێک تۆڕی وزە وزەی لەدەست دا. تاوانبار؟ ڕەشەبای خۆری.
Solar storms are giant clouds of particles escaping from the Sun from time to time, and a constant reminder that we live in the neighborhood of an active star. And I, as a solar physicist, I have a tremendous chance to study these solar storms. But you see, "solar storm chaser" is not just a cool title. My research helps to understand where they come from, how they behave and, in the long run, aims to mitigate their effects on human societies, which I'll get to in a second.
ڕەشەبای خۆری تەنۆلکەی ھەوری زەبەلاحن کە لە خۆرەوە دەردەچن لە کاتێک بۆ کاتێکی تر، و بیرھێنەرەوەیەکی بەردەوامە بۆ ئەوەی کە ئێمە دراوسێی ئەستێرەیەکی چالاکین. و من، وەک فیزیاوانێکی کۆمەڵەی خۆری، شانسێکی مەزنم ھەیە بۆ خوێندنی ئەو ڕەشەبا خۆرییانە. بەڵام دەزانی، "شوێنکەوتەی ڕەشەبای خۆری" ناونیشانێکی زۆر باش نییە. توێژینەوەکەم یارمەتی دەدات لە تێگەشتنی شوێنی ھاتنیان، چۆنیەتی ڕەفتاریان و، زۆرترینیش، ئامانجەکانی کەمکردنەوەی کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگاکانی مرۆڤ، کە چرکەیەکی تر باسی دەکەم.
At the beginning of the space exploration age 50 years ago only, the probes we sent in space revealed that the planets in our Solar System constantly bathe in a stream of particles that are coming from the Sun and that we call the solar wind. And in the same way that global wind patterns here on Earth can be affected by hurricanes, the solar wind is sometimes affected by solar storms that I like to call "space hurricanes." When they arrive at planets, they can perturb the space environment, which in turn creates the northern or southern lights, for example, here on Earth, but also Saturn and also Jupiter.
لە سەرەتای تەمەنی گەڕانی بۆشایی کە تەنھا ٥٠ ساڵ لەمەوبەرە، ئەو پێوەرانەی کە ناردمانن بۆ بۆشایی ئاشکرای کرد کە ھەسارەکانی سیستەمی خۆری ئێمە بەردەوام لە جۆگەی تەنۆلکەکان تەڕ دەبن کە لە خۆرەوە دێن و ئەوەیە کە ئێمە پێی دەڵێین بای خۆری. و بە ھەمان ڕێگە کە بای جیھانی بنکەی لەسەر زەوی دادەنێت دەتوانرێ کاریگەری بخرێتە سەر لەڕێی گەردەلولەوە، بای خۆری ھەندێ جار کاریگەری دەخرێتە سەر بەھۆی ڕەشەبا خۆرییەکان کە حەز دەکەم پێی بڵێم "گەردەلولەکانی بۆشایی." کاتێک دەگەنە ھەسارەکان، دەتوانن ژینگەی بۆشایی تێک بدەن، کە لە بەرامبەردا ڕووناکییەکانی باکووری و باشووری دروست دەکات، بۆ نمونە، لێرە لەسەر زەوی، ھەروەھا زوحەلیش و موشتەریش.
Luckily, here on Earth, we are protected by our planet's natural shield, a magnetic bubble that we call the magnetosphere and that you can see here on the right side. Nonetheless, solar storms can still be responsible for disrupting satellite telecommunications and operations, for disrupting navigation systems, such as GPS, as well as electric power transmission. All of these are technologies on which us humans rely more and more. I mean, imagine if you woke up tomorrow without a working cell phone -- no internet on it, which means no social media. I mean, to me that would be worse than the zombie apocalypse.
خۆشبەختانە، لێرە لەسەر زەوی، بەھۆی قاوغی سروشتی ھەسارەکەمان پارێزراوین، بڵقێکی موگناتیسی کە پێی دەڵێین بەرگەھەوای موگناتیسی و کە دەتوانی لێرە لە لای ڕاست بیبینیت. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەشەبا خۆرییەکان ھێشتا دەتوانن بەرپرس بن لە تێکچوونی پەیوەندی و کارکردنی مانگە دەستکردەکان، و تێکچوونی سیستەمەکانی ڕێدۆزی، وەکو GPS، ھەروەھا بڵاوکردنەوەی وزەی کارەبایی. ھەموو ئەمانە تەکنەلۆجیان کە ئێمەی مرۆڤ زیاترو زیاتر پشتیان پێدەبەستین. بیھێنە پێش چاوت ئەگەر ئەمڕۆ لە خەو ھەستایتایە بێ ئەوەی مۆبایلەکەت کاربکات بەبێ ئیتەرنێت، واتا بەبێ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. بۆ من ئەوە خراپترە لە فیلمی زۆمبی.
(Laughter)
(پێکەنین)
By constantly monitoring the Sun, though, we now know where the solar storms come from. They come from regions of the Sun where a tremendous amount of energy is being stored. You have an example here, as a complex structure hanging above the solar surface, just on the verge of erupting. Unfortunately, we cannot send probes in the scorching hot atmosphere of the Sun, where temperatures can rise up to around 10 million degrees Kelvin. So what I do is I use computer simulations in order to analyze but also to predict the behavior of these storms when they're just born at the Sun.
لەڕێی بەردەوام چاودێریکردنی خۆر، ئێستا دەزانین کە ڕەشەبا خۆرییەکان لە کوێوە دێن. لە ھەرێمەکانی خۆرەوە دێن کە ڕێژەیەکی زۆر لە وزەی لێ کۆ دەکرێتەوە. لێرەدا نمونەیەکمان ھەیە، کە پێکھاتەیەکی ئاڵۆز لە سەرەوەی ڕووی خۆر ھەڵواسراوە ڕێک لەسەر کەناری تەقینەوە. بەداخەوە، ناتوانین پێوەرەکان بنێرین بۆ ناو گەرمییە سوتێنەرەکەی بەرگەھەوای خۆر، کە پلەی گەرمی تیایدا سەرووی ١٠ ملیۆن پلەی کێڵڤنە. بۆیە ئەوەی من دەیکەم بەکارھێنانی لێکچووی کۆمپیوتەرە بۆ شیکردنەوە و ھەروەھا بۆ پێشبینیکردنی ڕەفتاری ئەو ڕەشەبایانە ڕێک لە کاتی لەدایک بوونیان لە خۆرەوە.
This is only one part of the story, though. When these solar storms are moving in space, some of them will inevitably encounter space probes that we humans have sent in order to explore other worlds. What I mean by other worlds is, for example, planets, such as Venus or Mercury, but also objects, such as comets. And while these space probes have been made for different scientific endeavors, they can also act like tiny cosmic meteorological stations and monitor the evolution of these space storms. So I, with a group of researchers, gather and analyze this data coming from different locations of the Solar System. And by doing so, my research shows that, actually, solar storms have a generic shape, and that this shape evolves as solar storms move away from the Sun. And you know what? This is key for building tools to predict space weather.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمە تەنھا بەشێکی چیرۆکەکەیە. کاتێک ئەو ڕەشەبا خۆرییانە دەچنە ناو بۆشاییەوە، ھەندێکیان بە تەواوی ڕوبەڕوی پێوەرەکانی بۆشایی دەبنەوە کە ئێمەی مرۆڤ ناردومانن بۆ گەڕان لە جیھانەکانی تر. مەبەستم لە جیھانەکانی تر، بۆ نمونە، ھەسارەکانە، وەکو ڤینۆس یان عەتارد، ھەروەھا شتی، وەکو ئەستێرە کلکدارەکان. و کاتێک ئەو پێوەرانەی بۆشایی دروستکران بۆ ھەوڵدانی زانستی جیاواز، دەشتوانن وەکو وێستگەی کەشناسییانەی تۆزی گەردوونی بچوک ڕەفتار بکەن و چاودێری گەشەی ئەو ڕەشەبایانەی بۆشایی بکەن. بۆیە من، لەگەڵ کۆمەڵێک توێژەر، کۆ دەبینەوە و ئەم زانیارییە شی دەکەینەوە کە لە شوێنە جیاوازەکانی سیستەمی خۆرییەوە دێن. و لەڕێی ئەمەوە، توێژینەوەکەم پیشانی دەدات، کە لە ڕاستیدا، ڕەشەبای خۆرییەکان شێوەیەکی ڕەگەزییان ھەیە، و ئەم شێوەیە گەشە دەکات کاتێک کە ڕەشەبا خۆرییەکان لە خۆر دوور دەکەونەوە. و دەزانی چی؟ ئەمە کلیلی بنیادنانی ئامرازی پێشبینیکردنی کەش و ھەوای بۆشاییە.
I would like to leave you with this beautiful image. This is us here on Earth, this pale blue dot. And while I study the Sun and its storms every day, I will always have a deep love for this beautiful planet -- a pale blue dot indeed, but a pale blue dot with an invisible magnetic shield that helps to protect us.
حەز دەکەم بەم وێنە جوانە بەجێتان بھێڵم. ئەمە ئێمەین لێرە لەسەر زەوی، ئەم خاڵە شینە کاڵە. و کاتێک ھەموو ڕۆژێک لە خۆر و ڕەشەباکانی دەکۆڵمەوە، ھەمیشە خۆشەویستییەکی قووڵم ھەیە بۆ ئەم ھەسارە جوانە -- لەڕاستیدا خاڵێکی شینی کاڵە، بەڵام خاڵێکی شینی کاڵە لەگەڵ قاوغێکی موگناتیسی نادیار ئەوە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنمان.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵە)