I grew up in Europe, and World War II caught me when I was between seven and 10 years old. And I realized how few of the grown-ups that I knew were able to withstand the tragedies that the war visited on them -- how few of them could even resemble a normal, contented, satisfied, happy life once their job, their home, their security was destroyed by the war. So I became interested in understanding what contributed to a life that was worth living. And I tried, as a child, as a teenager, to read philosophy and to get involved in art and religion and many other ways that I could see as a possible answer to that question. And finally I ended up encountering psychology by chance.
من لە ئەوروپا گەورە بوم و ئەو کاتەی تەمەنم ٧ - ١٠ ساڵان بو توشی جەنگی جیهانی دووەم بوم بۆم دەرکەوت چەند کەسێکی کەم لە گەورەکان کە دەمناسین توانییان لەبەردەم ئەو تراجیدیایەدا کە جەنگ بەسەریدا هێنابون خۆیان راگرن هەندێ لەوان تەنانەت توانیبوی ببێتە نمونەی کەسێکی ئاسایی، ئاسودە شاد و دڵخۆش لە کاتێکدا کە کارەکەیان و ماڵەکەیان و ئاسایشیان بە هۆی جەنگەکەوە لەناو چوبو بۆیە حەزم کرد تێ بگەم لەوەی کە چی وا دەکات ژیان شایستەی ژیان بێت و لە کاتی مناڵی و هەرزەکاریدا هەوڵم دا و فەلسەفەم خوێندەوە و لە هونەر و ئایین و زۆر بواری تردا بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارەدا گەڕام دواجار بە رێکەوت توشی دەرونناسی بومەوە.
I was at a ski resort in Switzerland without any money to actually enjoy myself, because the snow had melted and I didn't have money to go to a movie. But I found that on the -- I read in the newspapers that there was to be a presentation by someone in a place that I'd seen in the center of Zurich, and it was about flying saucers [that] he was going to talk. And I thought, well, since I can't go to the movies, at least I will go for free to listen to flying saucers. And the man who talked at that evening lecture was very interesting. Instead of talking about little green men, he talked about how the psyche of the Europeans had been traumatized by the war, and now they're projecting flying saucers into the sky. He talked about how the mandalas of ancient Hindu religion were kind of projected into the sky as an attempt to regain some sense of order after the chaos of war. And this seemed very interesting to me. And I started reading his books after that lecture. And that was Carl Jung, whose name or work I had no idea about.
من لە ناوچەی خلیسکێنەی سەر بەفر بوم لە سویسرا و پارەم هیچ پێ نەبو کە کاتێکی خۆشی پێ ببەمە سەر، چونکە بەفرەکە توابۆوە منیش پارەم پێ نەبو بچم بۆ سینەما. بەڵام لە رۆژنامەدا ئەوەم خوێندەوە کە کۆڕێک هەیە لەلایەن کەسێکەوە لە شوێنێک لە ناوەندی زوریخ کەسەکەش بڕیار بو لەبارەی دەفرە فڕیوەوە قسە بکات منیش وتم باشە خۆ ناتوانم بچم بۆ سینەما لانی کەم دەچم بۆ گوێگرتن لە دەفرە فڕیوەکان ئەو پیاوەی ئەو ئێوارەیە قسەی دەکرد زۆر سەرنج راکێش بو لە بری ئەوەی باسی پیاوە بچوکە رەنگ سەوزەکان بکات باسی ئەوەی کرد کە چۆن باری دەرونی ئەوروپییەکان کە ئازاری جەنگی پێ گەیشتووە و چۆن ئێستا دەفری فڕیو دەنێرنە ئاسمان. باسی ئەوەی کرد کە (مەنداڵە - بازنە)کانی ئایینی هیندۆسی دێرین بە جۆرێک هەڵدەدران بۆ ئاسمان وەک هەوڵێک بۆ دوبارە بە دەستهێنانەوەی هەندێ لەو ئاسودەییە کە فەوزای جەنگ لێی سەندبونەوە. ئەمەش زۆر سەرنجڕاکێش بو بەلای منەوە و دوای ئەو وانەیە دەستم کرد بە خوێندنەوەی کتێبەکانی ئەو کەسە ئەو کەسە کارڵ یۆنگ بو کە هیچ زانیارییەکم لەسەر ناو و کارەکانی نەبو
Then I came to this country to study psychology and I started trying to understand the roots of happiness. This is a typical result that many people have presented, and there are many variations on it. But this, for instance, shows that about 30 percent of the people surveyed in the United States since 1956 say that their life is very happy. And that hasn't changed at all. Whereas the personal income, on a scale that has been held constant to accommodate for inflation, has more than doubled, almost tripled, in that period. But you find essentially the same results, namely, that after a certain basic point -- which corresponds more or less to just a few 1,000 dollars above the minimum poverty level -- increases in material well-being don't seem to affect how happy people are. In fact, you can find that the lack of basic resources, material resources, contributes to unhappiness, but the increase in material resources does not increase happiness.
ئینجا هاتم بۆ ئەم وڵاتە بۆ ئەوەی دەرونناسی بخوێنم و هەوڵم دا لە رەگەکانی دڵخۆشی تێ بگەم ئەمە ئەنجامێکی نمونەییە کە زۆر کەس خستویانەتە رو و چەند شیوازێکی جیاوازیشی هەیە بەڵام ئەمە، بۆ نمونە، نیشانی دەدات کە نزیکەی ٣٠%ی یەو خەڵکەی کە لە ساڵی ١٩٥٦ەوە لە ئەمریکا بەشداری ئەم تاقیکرنەوەیان کردووە وتویانە کە ژیانیان زۆر دڵخۆشانەیە ئەمەش بە هیچ جۆرێک نەگۆڕاوە لە کاتێکدا کە داهاتی تاکەکەس بە پێودانگێک کە بە نەگۆڕی بەرامبەر هەڵاوسان دانراوە، زیاد لە دو هێندە و بە نزیکەیی سێ هێندە زیادی کردووە لەو ماوەیەدا بەڵام بە تەواوی هەمان ئەنجام دەبینیت واتە لە دوای خاڵیکی دیاریکراوەوە - کە کەم تا زۆر نزیکەی چەند هەزار دۆلارێکە لە سەرو ئاستی هەژارییەوە زیادبون لە روی مادییەوە لەوە ناچێت کار بکاتە سەر بڕی دڵخۆشی لای خەڵک. لە راستیدا، ئەوە دەبینیت کە نەبونی سەرچاوە بنەڕەتییەکان سەرچاوە مادییەکان، دەبنە هۆی ناڕەحەتی بەڵام زیادبونی سەرچاوە مادییەکان نابنە هۆی زیادبونی دڵخۆشی
So my research has been focused more on -- after finding out these things that actually corresponded to my own experience, I tried to understand: where -- in everyday life, in our normal experience -- do we feel really happy? And to start those studies about 40 years ago, I began to look at creative people -- first artists and scientists, and so forth -- trying to understand what made them feel that it was worth essentially spending their life doing things for which many of them didn't expect either fame or fortune, but which made their life meaningful and worth doing.
بۆیە لێکۆڵینەوەکەم زیاتر بایەخی دا بە - دوای ئەوەی بۆم دەرکەوت ئەم شتانە بە راستی پەیوەندییان هەیە بە ئەزمونەکەی خۆمەوە، هەوڵم دا تێ بگەم لەوەی: کە لە ژیانی رۆژانەدا - لە ئەزمونی ئاساییماندا ئایا هەست دەکەین بە راستی دڵخۆشین؟ بۆ دەستپێکردن ئەو لێکۆڵینەوانەی نزیکەی ٤٠ ساڵ لەمەوبەر، من بە تەماشاکردنی کەسانی داهێنەر دەستم پێ کرد یەکەمجار هونەرمەندان و ئینجا زاناکان و بەو شێوەیە - هەوڵم دا تێ بگەم لەوەی چ شتێک دا دەکات کە هەست بکەن ئەوە دەهێنێت ژیانیان بەسەر ببەن بە ئەنجامدانی ئەو کارانەوە کە رەنگە زۆربەیان چاوەڕوانی پارە و ناوبانگیان نەکردبێت بەڵام وای کردووە ژیانیان واتایەکی هەبێت و شایەنی ژیان بێت.
This was one of the leading composers of American music back in the '70s. And the interview was 40 pages long. But this little excerpt is a very good summary of what he was saying during the interview. And it describes how he feels when composing is going well. And he says by describing it as an ecstatic state.
ئەمە یەکێک بو لە ئاوازدانەرە گەورەکانی ئەمریکا لە ساڵانی حەفتاکاندا چاوپێکەوتنەکە ٤٠ لاپەڕەیە بەڵام ئەم بەشەی لێ وەرگیراوە کە زۆر بە باشی قسەکانی چاوپێکەوتنەکەی تیا کورت بۆتەوە. باسە ئەوە دەکات کە چ هەستێکی هەیە کاتێ ئاوازدانانەکەی بەباشی بەڕێوە دەچێت حاڵەتەکە بە حاڵەتێکی ئێکستەسی دەچوێنێت
Now, "ecstasy" in Greek meant simply to stand to the side of something. And then it became essentially an analogy for a mental state where you feel that you are not doing your ordinary everyday routines. So ecstasy is essentially a stepping into an alternative reality. And it's interesting, if you think about it, how, when we think about the civilizations that we look up to as having been pinnacles of human achievement -- whether it's China, Greece, the Hindu civilization, or the Mayas, or Egyptians -- what we know about them is really about their ecstasies, not about their everyday life. We know the temples they built, where people could come to experience a different reality. We know about the circuses, the arenas, the theaters. These are the remains of civilizations and they are the places that people went to experience life in a more concentrated, more ordered form.
وشەی ئێکستەسی - شەیدایی لە زمانی یۆنانیدا مانای ئەوەیە لایەنی شتێت بگریت پاشان بو بە لێکچواندن بۆ حاڵەتێکی ئەقڵی کە تیایدا هەست دەکەیت ئەو شتەی ئەنجامی دەدەیت شتێکە لە دەرەوەی رۆتینی رۆژانەدا. کەواتە ئێکستەسی لە گەوهەردا بریتییە لە هەنگاونان بۆ ناو واقیعێکی ئەلتەرناتیڤ ئەمەش سەرنجڕاکێشە، ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە، کە چۆن، کاتێ بیر لە لەو شارستانێتییانە دەکەینەوە کە بە لوتکەی دەستکەوتەکانی مرۆڤیان دەزانین - ئیتر چین بێت، یۆنان بێت، شارستانێتی هیندۆسەکان بێت یان مایاکان یان میسرییەکان - ئەوەی ئێمە لە بارەیانەوە دەیزانین لە راستیدا ئێکستەسییەکەیانە، نەک ژیانی رۆژانەیان. ئێمە ئەو پەرستگایانە دەزانین کە دروستیان کردووە، کە خەڵک دەیتوانی بۆ ئەزمونکردنی واقیعێکی جیاواز سەردانی بکات ئێمە سێرکەکان دەزانین مەیدانەکان، تەختەی شانۆکان ئەمانە پاشماوەی شارستانییەکانن و ئەو شوێنانەن کە خەڵک چووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی چڕتر و رێکخراوتر ئەزمونی ژیان بکات
Now, this man doesn't need to go to a place like this, which is also -- this place, this arena, which is built like a Greek amphitheatre, is a place for ecstasy also. We are participating in a reality that is different from that of the everyday life that we're used to. But this man doesn't need to go there. He needs just a piece of paper where he can put down little marks, and as he does that, he can imagine sounds that had not existed before in that particular combination. So once he gets to that point of beginning to create, like Jennifer did in her improvisation, a new reality -- that is, a moment of ecstasy -- he enters that different reality. Now he says also that this is so intense an experience that it feels almost as if he didn't exist. And that sounds like a kind of a romantic exaggeration. But actually, our nervous system is incapable of processing more than about 110 bits of information per second. And in order to hear me and understand what I'm saying, you need to process about 60 bits per second. That's why you can't hear more than two people. You can't understand more than two people talking to you.
ئێستا ئەم پیاوە پێویست ناکات بچێت بۆ شوێنێکی لەم جۆرە کە ئەمەش - ئەم جێگەیە، ئەم مەیدانە، کە دروست کراوە وەکو تەختی شانۆکەی یۆنان، ئەمەش شوێنێکە بۆ ئێکستەسی. ئێمە بەشداری لە واقیعێکدا دەکەین کە جیاوازە لەو ژیانی رۆژانەیەی کە لەسەری راهاتوین. بەڵام ئەم پیاوە پێویستی بەوە نیە بچێت بۆ ئەوێ تەنیا پێویستی بە پارچە کاغەزێک هەیە کە بتوانێ هەندێ نیشانەی بچوکی لەسەر بنوسێت و کاتێ ئەمە دەکات خەیاڵ لە کۆمەڵێک دەنگ دەکاتەوە کە پێشتر بەم پێکهاتە تایبەتە بونیان نەبووە. بۆیە کاتێ دەگاتە ئەو خاڵەی کە ئیتر دروستکردن دەست پێدەکات وەک جێنیفەر لە داهێنانەکەیدا کردی واقیعێکی نوێ - واتە ساتێکی ئێکستەسی - دەچێنە ناو ئەو واقیعە جیاوازەوە ئێستا دەڵێت کە ئەم ئەزمونە ئەوەندە چڕە کە ئەو هەستەی دەداتێ کە خۆی هیچ بونێکی نیە. ئەمەش وەک زیادەڕۆییەکی رۆمانسی دەردەکەوێت بەڵام لە راستیدا کۆئەندامی دەماری ئێمە توانای ئەوەی نیە کە لە چرکەیەکدا زیاتر لە ١١٠ بت زانیاری لێکبداتەوە و بۆ ئەوەی گوێت لە من ببێت و تێ بگەیت کە دەڵێم چی پێویستت بەوەیە لە چرکەیەکدا ٦٠ بت زانیاری لێکبدەیتەوە لەبەر ئەمەیە کە ناتوانیت لە یەککاتدا گوێ لە دو کەس بگریت ناتوانیت لە یەک کاتدا لە دو کەس تێ بگەیت کە قسەت بۆ دەکەن
Well, when you are really involved in this completely engaging process of creating something new, as this man is, he doesn't have enough attention left over to monitor how his body feels, or his problems at home. He can't feel even that he's hungry or tired. His body disappears, his identity disappears from his consciousness, because he doesn't have enough attention, like none of us do, to really do well something that requires a lot of concentration, and at the same time to feel that he exists. So existence is temporarily suspended. And he says that his hand seems to be moving by itself. Now, I could look at my hand for two weeks, and I wouldn't feel any awe or wonder, because I can't compose. (Laughter)
باشە، کاتێ کە بە تەواوی سەرقاڵی ئەم پرۆسە تەواو سەرقاڵکەرە دەبیت کە بریتییە لە دروست کردنی شتێکی نوێ، وەک ئەم پیاوە ئەوەندە سەرنجی نامێنێتەوە کە چاودێری ئەوە بکات جەستەی چۆنە، یان بیر لە کێشەکانی ماڵەوەی بکاتەوە. تەنانەت ناتوانێ هەست بکات ئەگەر برسی بێت یان ماندو بێت. جەستەی دیار نامێنێت شوناسەکەی لە ئاگاییەکەیدا دیار نامێنێت لەبەر ئەوەی سەرنجی بەشی پێویست لەلا نەماوە، وەک چۆن ئێمەش نیمانە بۆ ئەوەی شتێک زۆر بە باشی ئەنجام بدات کە پێویستی بە فۆکەسێکی زۆر هەیە لە هەمان کاتدا هەستیش بکات کە بونی هەیە. بۆیە (بوون) بۆ ماوەیەکی کاتی هەڵدەواسرێت. و دەڵێت وەکو ئەوە وایە دەستی لە خۆیەوە بجوڵێت ئێستا من دەتوانم بۆ دو هەفتە تەماشای دەستەکانم بکەم و هەست بە هیچ سەرسامی و سەرسوڕمانێک نەکەم، چونکە من ناتوانم ئاواز دابنێم -پێکەنین
So what it's telling you here is that obviously this automatic, spontaneous process that he's describing can only happen to someone who is very well trained and who has developed technique. And it has become a kind of a truism in the study of creativity that you can't be creating anything with less than 10 years of technical-knowledge immersion in a particular field. Whether it's mathematics or music, it takes that long to be able to begin to change something in a way that it's better than what was there before. Now, when that happens, he says the music just flows out. And because all of these people I started interviewing -- this was an interview which is over 30 years old -- so many of the people described this as a spontaneous flow that I called this type of experience the "flow experience." And it happens in different realms.
کەواتە ئەوەی لێرەدا پێت دەڵێت ئەوەیە کە ئاشکرایە ئەم پرۆسە ئۆتۆماتیکی و لەخۆوەیە کە باسی دەکات دەکرێت تەنیا بەسەر ئەو کەسانەدا بێت کە زۆر راهێنراون و فێری تەکنیک بون. ئەمەش بووە بە جۆرێک لە راستیی بەڵگە نەویست لە لێکۆڵینەوەکانی داهێناندا کە ناتوانیت هیچ شتێک دروست بکەیت بەبێ ئەوەی ١٠ ساڵ لە ناو تەکنیک و زانیاری ئەو بوارەدا نوقم ببیت ئەگەر بیرکاری بێت یان مۆسیقا، ئەو ماوەیەی پێویستە بۆ ئەوەی بتوانیت گۆڕانێک بهێنیتە کایەوە کە شتەکە باشتر بکات لە چاو جارانیدا. ئێستا، کاتێ ئەم شتە رو دەدات دەڵێت مۆسیقاکە دەڕژێتە دەرەوە و لەبەر ئەوەی ئەو هەمو خەڵکەی کە چاوپێکەوتنم لەگەڵ دا کردون ئەمە چاوپێکەوتنێکە کە زیاتر لە ٣٠ ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە زۆرێک لەو خەڵکە شتەکەیان بە هەڵقوڵانێکی لەخۆوە پێناسە کردووە کە من بەم جۆرە ئەزمونە دەڵێم "ئەزمونی هەڵقوڵان" و ئەمەش لە بواری جیاجیادا رو دەدات
For instance, a poet describes it in this form. This is by a student of mine who interviewed some of the leading writers and poets in the United States. And it describes the same effortless, spontaneous feeling that you get when you enter into this ecstatic state. This poet describes it as opening a door that floats in the sky -- a very similar description to what Albert Einstein gave as to how he imagined the forces of relativity, when he was struggling with trying to understand how it worked. But it happens in other activities. For instance, this is another student of mine, Susan Jackson from Australia, who did work with some of the leading athletes in the world. And you see here in this description of an Olympic skater, the same essential description of the phenomenology of the inner state of the person. You don't think; it goes automatically, if you merge yourself with the music, and so forth.
بۆ نمونە، شاعیرێک ئەمە بەم جۆرە باس دەکات ئەمە خوێندکارێکی من چاوپێکەوتنی کردووە لەگەڵ هەندێ نوسەر و شاعیری ناسراوی ئەمریکادا. ئەمەش باس لەو هەستە بێماندوێتی و لەخۆوەیە دەکات کە توشت دەبێت کاتێ دەچیتە ئەم حاڵەتی ئێکستەسییەوە. ئەم شاعیرە وەک کرانەوەی دەرگایەکی ئاسمان باسی لێوە دەکات باسکردنێکی زۆر نزیکە لەوەی ئەلبێرت ئەنیشتاین کردی سەبارەت بەوەی چۆن هێزەکانی رێژەگەرایی بە خەیاڵدا هاتووە کاتێ کە بە سەختی هەوڵی دەدا تێ بگات کە رێژەگەرایی چۆن کاردەکات بەڵام ئەمە لە چالاکییەکانی تریشدا رو دەدەن بۆ نمونە، ئەمەش خوێندکارێکی تری منە سوسەن جەکسۆن لە ئوسترالیاوە کە کارەکەی لەگەڵ چەند وەرزشکارێکی ناسراوی جیهاندا ئەنجام داوە و لێرەدا لە باسی ئەم سکەیتەرەی ئۆڵۆمۆپییەوە ئەوە دەبینیت کە هەمان ناوەڕۆکی باس کردنی دیاردەناسیی حاڵەتی ناوخۆییە ئەو کەسەیە. تۆ بیر ناکەیتەوە: ئەمە شتێکی ئۆتۆماتیکییە. ئەگەر تۆ خۆت لەگەڵ مۆسیقاکە لێک بدەیت، و بە هەمان شێوە.
It happens also, actually, in the most recent book I wrote, called "Good Business," where I interviewed some of the CEOs who had been nominated by their peers as being both very successful and very ethical, very socially responsible. You see that these people define success as something that helps others and at the same time makes you feel happy as you are working at it. And like all of these successful and responsible CEOs say, you can't have just one of these things be successful if you want a meaningful and successful job. Anita Roddick is another one of these CEOs we interviewed. She is the founder of Body Shop, the natural cosmetics king. It's kind of a passion that comes from doing the best and having flow while you're working.
لە راستیدا لە دوا کتێبیشمدا باسم لەوە کردووە ناوی "گود بزنس - بازرگانی باش"ە، کە تیایدا چاوپێکەوتنم لەگەڵ چەند بەڕێوەبەرێکی جێبەجێکاردا کردووە کە لەلایەن هاوکارەکانیانەوە بە کەسانی زۆر سەرکەوتو و زۆر بە رەوشت و لە روی کۆمەڵایەتییەوە زۆر بەرپرسیار ناسراون. دەبینیت ئەم کەسانە سەرکەوتن بەوە پێناسە دەکەن کە شتێک بێت یارمەتی کەسانی تر بدات و لە هەمان کاتدا وات لێ دەکات دڵخۆش بیت کاتێ کاری تێدا دەکەیت. و وەک هەمو ئەم بەڕێوەبەرە سەرکەوتو و بەرپرسیارانە دەڵێن ناتوانیت تەنیا یەکێک لەم شتانەت هەبێت بۆ ئەوەی سەرکەوتو بیت ئەگەر بتەوێ کارێکی پڕمانا و سەرکەوتوت هەبێت. ئانیتا رۆدیک یەکێکی ترە لەو بەڕێوەبەرە جێبەجێکارانەی کە چاوپێکەوتنمان لەگەڵ کردووە. دامەزرێنەری بۆدی شۆپە کە مکیاجی سروشتی پلەیەکە ئەمە جۆرە حەزێکە کە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆت بدەیت و لە کاتی کاردا هەڵقوڵانت هەبێت
This is an interesting little quote from Masaru Ibuka, who was at that time starting out Sony without any money, without a product -- they didn't have a product, they didn't have anything, but they had an idea. And the idea he had was to establish a place of work where engineers can feel the joy of technological innovation, be aware of their mission to society and work to their heart's content. I couldn't improve on this as a good example of how flow enters the workplace.
ئەمە وتەیەکی سەرنجڕاکێشی ماسراو ئیبوکایە کە ئەو کەسەیە کاتێ کۆمپانیای سۆنی خەریک بو ئیفلاسی دەکرد چونکە هیچ بەرهەمێکی نەبو هیچ شتێکیان نەبو، بەڵام تەنیا بیرۆکەیەکیان هەبو ئەو بیرۆکەیەی هەیبو ئەوە بو کە شوێنێکی کار دروست بکەن کە ئەندازیارەکان بتوانن هەست بە چێژی داهێنانە تەکنەلۆجییەکان بکەن ئاگاداربن لە ئەرکەکەیان بەرامبەر کۆمەڵگا و کار بکەن بۆ ئاسودەکردنیان. ناتوانم ئەم نمونەیە بەرەوپێشتر ببەم کە چۆن هەڵقوڵان دەچێتە ناو شوێنی کارەوە.
Now, when we do studies -- we have, with other colleagues around the world, done over 8,000 interviews of people -- from Dominican monks, to blind nuns, to Himalayan climbers, to Navajo shepherds -- who enjoy their work. And regardless of the culture, regardless of education or whatever, there are these seven conditions that seem to be there when a person is in flow. There's this focus that, once it becomes intense, leads to a sense of ecstasy, a sense of clarity: you know exactly what you want to do from one moment to the other; you get immediate feedback. You know that what you need to do is possible to do, even though difficult, and sense of time disappears, you forget yourself, you feel part of something larger. And once the conditions are present, what you are doing becomes worth doing for its own sake.
ئێستا کاتێ لێکۆڵینەوە دەکەین - کە ئێمە لەگەڵ هاوکارەکانی ترمان لە شوێنە جیاجیاکانی جیهاندا زیاتر لە ٨٠٠٠ چاوپێکەوتنمان ئەنجام داوە - هەر لە پیاوە ئایینیەکانی دۆمینیکاوە تا راهیبە نابیناکان، تا ئەو کەسانەی بە هیمالایادا سەردەکەون، تا شوانەکانی ناڤاژۆ - ئەوانەی چێژیان لە کارەکەیان بینیوە. و بەبێ رەچاوکردنی کلتورەکە بەبێ لەبەرچاوگرتنی پەروەردە و شتی تر، ئەم ٧ مەرجە هەیە کە پێدەچێت کاتێ خەڵک لە حاڵەتی هەڵقوڵاندا بێت ئەزمونی بکات. ئەو فۆکەسە هەیە کە کاتێ چڕ دەبێتەوە بەرەو هەستی ئێکستەسیمان دەبات، بەرەو هەستی روونی: رێک دەزانیت لە ساتێکەوە بۆ ساتێکی تر دەتەوێ چی بکەیت دەستبەجێ فیدباکت پێ دەگاتەوە. دەزانیت پێویستت بە چییە ئەنجامی بدەیت چی مومکینە بکرێت، هەرچەندە سەختیش بێت و هەست دەکەیت کات دیار نامێنێت، خۆتت بیر دەچێتەوە هەست دەکەیت بەشێکیت لە شتێکی گەورەتر و کاتێ مەرجەکان ئامادە بن ئەو کارەی دەیکەیت خۆی لە خۆیدا دەبێتە شایستەی ئەنجامدان.
In our studies, we represent the everyday life of people in this simple scheme. And we can measure this very precisely, actually, because we give people electronic pagers that go off 10 times a day, and whenever they go off you say what you're doing, how you feel, where you are, what you're thinking about. And two things that we measure is the amount of challenge people experience at that moment and the amount of skill that they feel they have at that moment. So for each person we can establish an average, which is the center of the diagram. That would be your mean level of challenge and skill, which will be different from that of anybody else. But you have a kind of a set point there, which would be in the middle.
لە لێکۆڵینەوەکانماندا بەم شێوازە سادەیە ژیانی رۆژانەی خەڵک دەخەینە رو لە راستیشدا دەتوانین زۆر بە وردی ئەمە بپێوین چونکە ئێمە ئامێرێکی ئەلکترۆنی دەدەین بە خەڵک کە رۆژی دە جار دەکوژێتەوە هەرجارێکیش کە دەکوژێتەوە پێی دەڵێیت کە چی دەکەیت و چ هەستێکت هەیە لە کوێیت و بیر لە چی دەکەیتەوە دو شت پێوانیان سەختە ئەزمونی خەڵک لەو ساتەدا و ئەو بڕی شارەزاییەی کە وا هەست دەکەن لەو ساتەدا هەیانە بەم جۆرە دەتوانین تێکڕایەک بۆ هەر یەکە لە کەسەکان دابنێین کە ناوەندی دایاگرامەکەیە. ئەمە دەبێتە ئاستی تێکڕایی تەحەدا و شارەزاییەکانت کە جیاوازە لە هی زۆر کەسی تر بەڵام لێرەدا جۆرە کۆمەڵە خاڵێکت هەیە، کە لە ناوەڕاستدا دەبێت
If we know what that set point is, we can predict fairly accurately when you will be in flow, and it will be when your challenges are higher than average and skills are higher than average. And you may be doing things very differently from other people, but for everyone that flow channel, that area there, will be when you are doing what you really like to do -- play the piano, be with your best friend, perhaps work, if work is what provides flow for you. And then the other areas become less and less positive.
ئەگەر بزانین ئەو کۆمەڵە خاڵە چیە ئەوا تا رادەیەک بە وردی دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین چ کاتێک دەچیتە حاڵەتی هەڵقوڵانەوە ئەمەش ئەو کاتە دەبێت کە تەحەداکەتان لە تێکڕا بەرزتر بێت و شارەزاییەکان لە تێکڕا زیاتر بێت و رەنگە تۆ شتەکان زۆر بە جیاواز لە خەڵکانی تر ئەنجام بدەیت بەڵام بۆ هەمو کەسەکان، ئەو کەناڵی هەڵقوڵانە، ئەو ناوچەیەی ئەوێ ئەو کاتە دەبێت کە تۆ ئەو کارە دەکەیت کە بەڕاستی حەز دەکەیت ئەنجامی بدەیت پیانۆ لێ بدەیت، لەگەڵ باشترین هاوڕێتدا بیت، رەنگە کارەکەشت ئەگەر کارەکەت ئەو شتە بێت کە هەڵقوڵانت پێ دەبەخشێت ئینجا ئەرێنیێتییەکەی ناوچەکەی تر کەمدەبێتەوە
Arousal is still good because you are over-challenged there. Your skills are not quite as high as they should be, but you can move into flow fairly easily by just developing a little more skill. So, arousal is the area where most people learn from, because that's where they're pushed beyond their comfort zone and to enter that -- going back to flow -- then they develop higher skills. Control is also a good place to be, because there you feel comfortable, but not very excited. It's not very challenging any more. And if you want to enter flow from control, you have to increase the challenges. So those two are ideal and complementary areas from which flow is easy to go into.
بەرزبونەوە هێشتا باشە چونکە لەوێدا زیاد لە پێویست تەحەدا کراویت شارەزاییەکانیت ئەوەندەی پێویست بەرز نین بەڵام بە ئاسانی دەتوانیت بچیتە هەڵقوڵانەوە تەنیا لە رێگەی پەرەپێدانێ کەمێک شارەزایی زیاترەوە. کەواتە بەرزبونەوە ئەو ناوچەیەیە کە زۆر کەس لێوەی فێر دەبن چونکە ئەوێ ئەو شوێنەیە کە پاڵیان پێوە دەنرێت بچنە دەرەوەی ناوچەی ئاسودەییان بۆ چونە ئەوێت - گەڕانەوە بۆ هەڵقوڵان- ئینجا شارەزایی زیاتر پەرە پێ دەدەن کۆنترۆڵیش شوێنێکی باشە چونکە لەوێدا هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، بەڵام زۆر دڵخۆش نیت ئەمە تەحەدایەکی ئەوەندە زۆر نیە ئەگەر بتەوێ لە کۆنترۆڵەوە بچیتە هەڵقوڵان دەبێت تەحەداکان زیاتر بکەیت بۆیە ئەوانە دو ناوچەی نمونەیی و تەواوکاری یەکترن کە لێیانەوە چونە ناو هەڵقوڵان ئاسانە
The other combinations of challenge and skill become progressively less optimal. Relaxation is fine -- you still feel OK. Boredom begins to be very aversive and apathy becomes very negative: you don't feel that you're doing anything, you don't use your skills, there's no challenge. Unfortunately, a lot of people's experience is in apathy. The largest single contributor to that experience is watching television; the next one is being in the bathroom, sitting. Even though sometimes watching television about seven to eight percent of the time is in flow, but that's when you choose a program you really want to watch and you get feedback from it.
پێکهاتەکەی تری تەحەدا و شارەزایی وردە وردە گرنگییەکەی کەم دەبێتەوە پشودان شتێکی باشە - هێشتا هەستێکی باشت دەداتێ بێزاربون دەست دەکات بە رق لێبونێکی زۆر و بێ هەستی دەبێتە شتێکی زۆر نەرێنی وا هەست ناکەیت کە شتێک ئەنجام دەدەیت شارەزاییەکانت بەکار ناهێنیت، هیچ تەحەدایەک نیە. بەداخەوە، ئەزمونی زۆر کەس لەناو بێهەستی دایە گەورەترین تاکە پێکهێنەری ئەو ئەزمونە بریتییە لە تەماشاکردنی تەلەفزیۆن، دووەمیان بریتییە لەوەی لە حەمامدا بیت، دانیشتبیت هەرچەندە هەندێ جار تەماشاکردنی تەلەفزیۆن نزیکەی سەدی حەوت بۆ هەشتی کاتەکە لە هەڵقوڵاندایە بەڵام ئەمە ئەو کاتانەیە کە ئەو بەرنامانە هەڵدەبژێریت کە بە راستی دەتەوێت تەماشایان بکەیت و فیدباکیان لێوە وەردەگریتەوە.
So the question we are trying to address -- and I'm way over time -- is how to put more and more of everyday life in that flow channel. And that is the kind of challenge that we're trying to understand. And some of you obviously know how to do that spontaneously without any advice, but unfortunately a lot of people don't. And that's what our mandate is, in a way, to do.
بۆیە ئەو پرسیارەی دەمانەوێت بیخەینە رو - و من کاتەکەم زۆر تێپەڕاندووە ئەوەیە کە چۆن بەشێکی زیاتری ژیانی رۆژانەمان بخەینە ناو ئەو کەناڵی هەڵقوڵانەوە ئەمەش جۆرە تەحەدایەکە کە هەوڵ دەدەین لێی تێ بگەین و ئاشکرایە هەندێکتان دەزانن کە چۆن بە شێوەیەکی لەخۆوە ئەم کارە بکەن بەبێ هیچ ئامۆژگارییەک، بەڵام بە داخەوە زۆر خەڵک ئەمە نازانن. ئەمەش ئەو شتەیە کە دەمانەوێت ئەنجامی بدەین
Thank you.
سوپاس
(Applause)
-چەپڵە