لە ٣ ئاداری ١٩١٣دا، خۆپیشاندەران ڕێگەیان بۆ ژنێکی سپی پۆش کردەوە: پۆشاکێکی سپی پان و پۆڕی پۆشیبوو و سواری ئەسپێکی سپی بوو بوو، بەئاسانی دەناسرایەوە چالاکوان ئینس میڵهۆڵند بوو.
On March 3, 1913, protesters parted for the woman in white: dressed in a flowing cape and sitting astride a white horse, the activist Inez Milholland was hard to miss.
ئەو لە پێشەوەی ڕێپێوانی مافی دەنگدانی ژنان بوو- یەکەم خۆپیشاندانی بە کۆمەڵ بوو لەسەر ئاستی نەتەوەیی ژنان دوای مافی دەنگدانیان دەکرد. دوای چەند مانگێک لە دانانی پلانی ستراتیچی و گفتوگۆکردن، هەزارەها ژن لە واشنتۆنی پایتەخت کۆبوونەوە. لەوێ، داوای هەموارکردنەوەی دەستورتیان دەکرد تاکو مافی دەنگدانیان پێبدرێت.
She was riding at the helm of the Women’s Suffrage Parade- the first mass protest for a woman’s right to vote on a national scale. After months of strategic planning and controversy, thousands of women gathered in Washington D.C. Here, they called for a constitutional amendment granting them the right to vote.
تا ساڵی ١٩١٣دا، چالاکوانانی مافی ژنان بۆ چەند دەیەیەک خەباتیان گێڕاوە. وەکو کۆمەڵەیەکی پشتگوێخراو، ژنان هیچ کاریگەریەکیان لە یاساکاندا نەبوو کە کاریگەری لەسەرخۆیان یان ژیانی کەسانی ترهەبوو. هەرچۆنێک بێت، خەباتیان دەکرد تا پارێزگاری لە پاڵپشتی فراوانتر بکەن بۆ یەکسانی سیاسی. هیچ سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست نەهێنا تا ساڵی ١٨٦٦، کاتێک ژنانی یوتا و ئایدەهۆ داوای مافی دەنگدانیان کرد. ئەم ڕووداوە کە هەموو ویلایەتەکانی گرتووە کە مافی دەنگدانی ژنانیان ناساند بۆ چوار.
By 1913, women’s rights activists had been campaigning for decades. As a disenfranchised group, women had no voice in the laws that affected their– or anyone else’s– lives. However, they were struggling to secure broader support for political equality. They’d achieved no major victories since 1896, when Utah and Idaho enfranchised women. That brought the total number of states which recognized a women’s right to vote to four.
کەسایەتیەکی نوێ و خاوەن ئەزموون لەکاری میدیایی بەناوی ئاڵیس پاوڵ دەرکەوت. ئەو ئیلهامی لە چالاکوانانی بەریتانیایەوە سەرچاوەی گرتبوو، لە سەرەتاکانی ١٩٠٠ مانی لە خواردن گرت و بە زیندانیکردنیشی ئارامیگرت. لەجیاتی ئەوەی هەڵمەتی باجدار لە ویلایەتێک و بۆ ویلایەتێکی تر ئەنجام بدات، پاوڵ بەدوای کاریگەری درێژخایەنی هەموارکردنەوەی دەستور گەڕا، کەوا پارێزگاری لە مافی دەنگدانی تەواوی ژنانی نەتەوەوەکە دەکرد.
A new, media-savvy spirit arrived in the form of Alice Paul. She was inspired by the British suffragettes, who went on hunger strikes and endured imprisonment in the early 1900s. Rather than conduct costly campaigns on a state-by-state basis, Paul sought the long-lasting impact of a constitutional amendment, which would protect women’s voting rights nationwide.
وەکو ئەندامی دەستەی داکۆکیکار لە داواکردنی مافی دەنگدانی بۆ ژنانی نەتەوەی ئەمریکا، پاوڵ پێشنیاری ڕێپێوانێکی مەزنی کرد تا پاڵپشتی زیاتر پەیدا بکەن و گەشە بە جوڵانەوەکە بدەن. سەرەتا دەسەڵاتدارانی واشنتەن پلانەکەیان ڕەتکردەوە - و هەوڵیاندا شوێنی ڕێپێوانەکە بۆ شەقامە لاوەکییەکان بگوازنەوە. بەڵام پاوڵ ئەم بڕیارانەی هەڵوەشاندەدوە و دوپاتیکردەوە ڕێپێوانەکە ڕۆژی پێش دەسبەکاربوونی سەرۆک وەزیرانی نوێ وودڕۆ ویڵسون ئەنجام دەدرێت. ئەمش سەرنجی میدیا گەورەکان ڕادەکێشێت و سەرنجی ئەو قەڕەباڵغییەی خەڵک لە شارۆچکەکەن ڕادەکێشێت.
As a member of the National American Women Suffrage Association, Paul proposed a massive pageant to whip up support and rejuvenate the movement. Washington authorities initially rejected her plan- and then tried to relegate the march to side streets. But Paul got those decisions overturned and confirmed a parade for the day before the presidential inauguration of Woodrow Wilson. This would maximize media coverage and grab the attention of the crowds who would be in town.
هەرچۆنێکبێت، لە پلاندانانی ڕێپێوانەکەدا، پاول بەتەواوەتی سەرنجی ژنە سپی پێستەکان دەدا لە هەموو باگراوندەکان. تەنانەت ئەوانەشی کە ڕەگەزپەرست بوون، چالاکانە چالاکوانە ئەفریقیە ئەمریکیەکانی سستکردبوو و ڕێکخراوەکانی بەشداری کردن- و ڕایگەیاند کە ئەوانەی بەشداری ئەو پۆلێنانە دەکەن لە هێلی دواوە بڕۆن.
However, in planning the parade, Paul mainly focused on appealing to white women from all backgrounds, including those who were racist. She actively discouraged African American activists and organizations from participating- and stated that those who did so should march in the back.
بەڵام ژنە ڕەش پێشتەکان لە جوڵانەوە نەتەوەیەکە نادیار نەبوون ڕۆڵی خۆیان گێڕا. لە ڕۆژی ڕێپێوانەکە، ئایدە بی، وێڵس بارنێت، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی دژی لە سێدارە دان، ڕەتیکردەوە لە هێڵی دواوە بێت بەشانازییەوە لە ژێر ئاڵای ئیلینۆیس ڕێپێوانی کرد. هاودامەزرێنەری NAACP کەنیسەی ماری تێریڵ، لەگەڵ ٢٢ دامەزرێنەری یانەی ژنانی دێلتا سیگما سیتا بەشداری ڕێپێوانەکەی کرد، ڕێکخراوێک لەلایەن خوێندکارە ژنەکانی زانکۆ هاوردەوە دروستکرا. بەم شێوانەوە و زیاتریش، ژنانی ڕەش پێست سەرەڕای دوژمنایەتییەکی توند لە لایەن ژنانی سپی پێست لە جوڵانەوەکە بەردەوام بوون، و هەڕەشەی جەستەی و سیاسی گەورە.
But black women would not be made invisible in a national movement they helped shape. On the day of the march, Ida B. Wells-Barnett, a ground-breaking investigative journalist and anti-lynching advocate, refused to move to the back and proudly marched under the Illinois banner. The co-founder of the NAACP, Mary Church Terrell, joined the parade with the 22 founders of the Delta Sigma Theta Sorority, an organization created by female students from Howard University. In these ways and more, black women persevered despite deep hostility from white women in the movement, and at great political and physical risk.
لە ڕۆژی ڕێپێوانەکە، خۆپیشاندەران کۆبوونەوە تا خۆپیشاندانێکی ڕێکوپێک و بەهێز ئەنجام بدەن. ئەو کەسانەی لە ڕێپێوانەکە بەژداریان کردبوو بریتیبوون لە چالاکوانانی نێودەوڵەتی، هونەرمەندان، خانمە ئەکتەرەکان و بازرگانەکان. گاڵیسکە ئاڵتونیەکان لە شێوەی بازنەی یەک بە دوای یەک دەهاتن، زەنگی ئازادی گەورە، و نەخشەی ئەو وڵاتانەی مافی دەنگدانیان بە ژنان دابوو. لەبەردەم بینای وەزارەتی دارای تێدەپەڕن، هونەرمەندان نمایشی دەسکەوتە مێژووییەکانی ژنانیان بەشێوەی ڕاستەوخۆی ئۆکێسترا نمایش دەکرد.
On the day of the parade, suffragists assembled to create a powerful exhibition. The surging sections of the procession included international suffragists, artists, performers and business-owners. Floats came in the form of golden chariots; an enormous Liberty Bell; and a map of enfranchised countries. On the steps of the Treasury Building, performers acted out the historical achievements of women to a live orchestra.
خۆپیشاندەران بەردەوام ىبوون تەنانەت لەلایەن جەماوەرێکی تورە ڕێگەیان لێگیرا، سوکایەتیان پێکرا و تفیان لێکرا، جگەرەیان تێدەگرتن و ئازاری جەستەیی خۆپیشاندەرانیان دەدا. پۆلیس هیچ تەداخولی نەکرد، و لە کۆتاییەکەی زیاتر لە ١٠٠ ژن ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
The marchers carried on even as a mob blocked the route, hurling insults and spitting at women, tossing cigars, and physically assaulting participants. The police did not intervene, and in the end, over 100 women were hospitalized.
خەراپ مامەڵەکردن لەگەڵ ژنان، لە تەواوی وڵات بڵاوبویەوە، پێگەی ڕێپێوانەکە لەناو ڕای گشتی دەنگیدایەوە- خۆپیشاندەران هەست و سۆزی زیاتریان بەدەستهێنا، ڕۆژنامە نەتەوەییەکان ڕەخنەی توندیان لە پۆلیس گرت، ئەندامانی ئەنجوومەن لێکۆڵینەوەیان لە کردارەکانی خۆیان دەکرد لەماوەی ڕێپێوانەکە. دوای خۆپیشاندانەکە، "ڕۆژنامەی ژنان" بەیانی کرد، "ئەوەی ڕویداوە بۆ واشنتۆن ئایرۆچوون بوو، خۆپیشاندەران سەرکەوتنێکی مەزنیان بەدەستهێناوە."
Their mistreatment, widely reported throughout the country, catapulted the parade into the public eye— and garnered suffragists greater sympathy. National newspapers lambasted the police, and Congressional hearings investigated their actions during the parade. After the protest, the "Women’s Journal" declared, “Washington has been disgraced. Equal suffrage has scored a great victory."
لەم ڕیگەیەوە، ڕێپێوانەکە یارمەتیدەر بوو بۆ بەهێزکردنی پشتیوانی داواکردنی مافی دەنگدانی ژنان کە لە ساڵی دواتردا بەردەوام بوو. چالاکوانان بەردەوام بوون لە فشار خستنە سەر نوێنەرەکانیان، لە کۆبوونەوەکان بەژداربوون، و سکاڵاین دژ بە کۆشکی سپی تۆمار کرد.
In this way, the march initiated a surge of support for women’s voting rights that endured in the coming years. Suffragists kept up steady pressure on their representatives, attended rallies, and petitioned the White House.
ئێنیز میڵهۆڵاند، ئەو ژنەی لەسەر ئەسپە سپیەکە بوو، بەبێ وەستان لە تەواوی ویلایەتە یەکگرتووەکان خەباتی دەگێڕا، سەرەڕای ئەوە بەدەست نەخۆشی درێژخایەنەوە دەیناڵاند. مەرگ ڕێگەی نەدا تا بەرهەمی ڕەنج و ماندووبوونەکانی ببینیت. لەساڵی ١٩١٦دا، لەکاتی وتاردان بۆ خۆپیشاندەران کەوت و یەکسەر کۆچی دوایکرد. بەگوێرەی ڕاپۆرتە بەناوبانگەکان، کۆتا قسەی ئەو ئەوە بوو، "بەڕێز، سەرۆکی وەزیران، دەبێ ژنان تاکەی چاوەڕێی ئازادی بن؟"
Inez Milholland, the woman on the white horse, campaigned constantly throughout the United States, despite suffering from chronic health problems. She did not live to see her efforts come to fruition. In 1916, she collapsed while giving a suffrage speech and died soon after. According to popular reports, her last words were, “Mr. President, how long must women wait for liberty?”
لەگەڵ ئەوەی چەند دەیەیەکی خایاند تا ژنان مافی دەنگدانیان پێدرا، لە ساڵی ١٩٢٠، ئەنجوومەن یاسای ژمارە ١٩ دەستوری هەموارکردەوە، لەکۆتاییەکەی ژنان مافی دانگدانیان پێدرا.
Though full voting inclusion would take decades, in 1920, Congress ratified the 19th amendment, finally granting women the right to vote.