So I want to talk today about money and happiness, which are two things a lot of us spend a lot of our time thinking about, either trying to earn them or trying to increase them. And a lot of us resonate with this phrase, we see it in religions and self-help books: money can't buy happiness. And I want to suggest today that, in fact, that's wrong.
ئەمەوێ ئەمڕۆ باسی پارە و دڵخۆشی بکەم کە دو شتن کە زۆربەمان کاتێکی زۆر بیر لەوە دەکەینەوە کە هەوڵ بدەین بەدەستیان بهێنین یان زیادیان بکەین و زۆرێک لە ئێمە بەم شێوەیە پاساوی بۆ دەهێنینەوە ئەمە لە کتێبە ئایینی و خۆفێرکەرییەکاندا دەبینین کە پارە ناتوانێ دڵخۆشی بکڕێت. ئەمەوێ ئەمڕۆ ئەوە بڵێم کە لە راستیدا ئەمە هەڵەیە.
(Laughter)
-پێکەنین
I'm at a business school, so that's what we do. So that's wrong, and in fact, if you think that, you're just not spending it right. So instead of spending it the way you usually spend it, maybe if you spent it differently, that might work a little bit better. Before I tell you the ways you can spend it that will make you happier, let's think about the ways we usually spend it that don't, in fact, make us happier. We had a little natural experiment. So CNN, a little while ago, wrote this interesting article on what happens to people when they win the lottery. It turns out people think when they win the lottery their lives will be amazing. This article's about how their lives get ruined. What happens when people win the lottery is, one, they spend all the money and go into debt; and two, all of their friends and everyone they've ever met find them and bug them for money. It ruins their social relationships, in fact. So they have more debt and worse friendships than they had before they won the lottery.
من لە بەشی بازرگانیم، ئیشمان ئەمەیە. ئەوە هەڵەیە، لە راستیدا ئەگەر وا دەزانیت هی ئەوەیە کە بە هەڵە خەرجی دەکەیت. کەواتە ئەگەر لە بری ئەوەی بەو شێوازەی ئێستات پارەکە خەرج بکەیت رەنگە ئەگەر بە شێوەیەکی تر خەرجی بکەیت رەنگە تۆزێک باشتر بێت. پێش ئەوەی چەند رێگەیەکتان پێ بڵێم کە بەهۆیەوە پارە خەرج کردن دڵخۆشترتان دەکات با باسی ئەو رێگە باوانە بکەین کە پارەی پێ خەرج دەکەین کە لە راستیدا دڵخۆشترمان ناکەن. ئێمە تاقیکردنەوەیەکی سروشتیی بچوکمان ئەنجام دا سی ئێن ئێن ماوەی پێشو ئەم وتارە سەرنجڕاکێشەی بڵاو کردەوە سەبارەت بەوەی کاتێ خەڵک یانسیبی بۆ دەردەچێت چی لێ بەسەر دێت. وا دەردەکەوێ کە کاتێ خەڵک یانسیبیان بۆ دەردەچێ وا دەزانن ژیانیان زۆر خۆش دەبێت ئەم وتارە باسی ئەوە دەکات کە چۆن ژیانیان وێران دەبێت. کەواتە کاتێ خەڵک یانسیبیان بۆ دەردەچێت بە پلەی یەکەم هەمو پارەکە خەرج دەکەن و دەکەونە قەرزەوە بە پلەی دووەمیش، هەمو هاوڕێکانیان و هەمو ئەو کەسانەی کە رۆژێک لە رۆژان بینیویانە دێن بۆ لایان و داوای پارەیان لێ دەکەن و لە راستیدا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان لەناو دەبات کەواتە قەرزەکانیان زیاتر دەبێت و هاوڕێیەتییەکانیان خراپتر دەبێت لەچاو ئەو کاتەی پێش دەرچونی یانسیبەکە. خاڵی سەرنجڕاکێش لەم وتارەدا
What was interesting about the article was, people started commenting on the article, readers of the thing. And instead of talking about how it made them realize that money doesn't lead to happiness, everyone started saying, "You know what I'd do if I won the lottery ...?" and fantasizing about what they'd do. Here's just two of the ones we saw that are interesting to think about. One person wrote, "When I win, I'm going to buy my own little mountain and have a little house on top."
ئەوەیە خوێنەرەکان لێدوانیان لەبارەی ئەم وتارەوە نوسیوە. لە بری ئەوەی باسی ئەوە بکەن کە چۆن ئەم بەسەرهاتە وای لێ کردون بزانن پارە بەرەو دڵخۆشییمان نابات هەموان دەستبەجێ وتویانە "ئەزانی ئەگەر من یانسیبم بۆ دەرچێت چی ئەکەم...؟" و خەیاڵ پڵاوییان لەبارەوە کردووە. تەنیا دو دانەیان زۆر سەرنجڕاکێشە کە بیریان لێ بکەیتەوە کەسێک نوسیوێتی: "ئەگەر من یانسیب ببەمەوە، چیایەکی بچوک بۆ خۆم دەکڕم و خانویەکی بچوک لەسەر لوتکەکەی دروست دەکەم."
(Laughter)
-پێکەنین
And another person wrote, "I would fill a big bathtub with money and get in the tub while smoking a big fat cigar and sipping a glass of champagne." This is even worse: "... then I'd have a picture taken and dozens of glossies made. Anyone begging for money or trying to extort from me would receive a copy of the picture and nothing else."
کەسێکی تریش نوسیوێتی "بانیۆیەکی حەمام پڕ دەکەم لە پارە و سیگارێکی گەورەی ئەستور دەکێشم و دەچمە ناو بانیۆکەوە و پەرداخێک شەمپانیاش دەگرم بە دەستەوە." لەوەش خراپتر: "ئینجا وێنەیەکی خۆم دەگرم و ژمارەیەکی زۆری لەبەر دەگرمەوە هەر کەسێک داوای پارەم لێ بکات یان بیەوێت سەرانەم لێ بسەنێت تەنیا کۆپییەکی وێنەکەی دەدەمێ و هیچی تر."
(Laughter)
-پێکەنین
And so many of the comments were exactly of this type, where people got money and, in fact, it made them antisocial. So I told you it ruins people's lives and their friends bug them. Also, money often makes us feel very selfish and we do things only for ourselves. We thought maybe the reason money doesn't make us happy is that we're spending it on the wrong things; in particular, we're always spending it on ourselves. And we wondered what would happen if we made people spend more of their money on others. So instead of being antisocial with your money, what if you were more pro-social with it?
زۆربەی لێدوانەکان رێک لەم جۆرە بون کاتێ خەڵک پارەی دەست دەکەوێت لە راستیدا دەیانکات بە مرۆڤی دژ بە کۆمەڵ پێم وتن ئەمە ژیانی خەڵک وێران دەکات و هاوڕێکانیان بێزاریان دەکەن هەروەها پارە زۆر جار دەمانکاتە مرۆڤی زۆر خۆپەرست و شت تەنیا بۆ خۆمان دەکەین رەنگە هۆکاری ئەوەی کە پارە دڵخۆشمان ناکات ئەوە بێت کە هەمیشە پارەکە لە شتی هەڵەدا خەرج دەکەین بەتایبەتی، پارەکە لە خۆماندا خەرج دەکەین. ئێمە بیرمان کردۆتەوە، کە چی رو دەدات ئەگەر وا بکەین خەڵک بڕێکی زۆری پارەکەیان لە خەڵکی تردا خەرج بکەن. کەواتە لە بری ئەوەی بە پارەکەمان دژە کۆمەڵایەتی بین چی دەبێت ئەگەر بە پارەکەت زیاتر لایەنگری کۆمەڵایەتی بیت
We thought, let's make people do it and see what happens. Let's have some people do what they usually do, spend money on themselves, and let's make some people give money away, and measure their happiness and see if, in fact, they get happier. The first way we did this was, one Vancouver morning, we went out on the campus at University of British Columbia, approached people and said, "Do you want to be in an experiment?" They said, "Yes." We asked them how happy they were, and then gave them an envelope. One of the envelopes had things in it that said, "By 5pm today, spend this money on yourself." We gave some examples of what you could spend it on. Other people got a slip of paper that said, "By 5pm today, spend this money on somebody else." Also inside the envelope was money.
بیرمان کردەوە وتمان با وا بکەین خەڵک ئەم کارە بکات بزانین چی رو دەدات کەواتە با هەندێ خەڵک ئەو شتە بکەن کە هەمیشە دەیکەن و پارە لە خۆیاندا خەرج بکەن و با وا بکەین خەڵک پارەکە خەرج کەن و دڵخۆشییەکەیان بپێوین بزانن ئایا بە راستی دڵخۆشتر بون یەکەم رێگە کە ئەمەمان ئەنجام دا لە بەیانییەکی ڤانکوڤەردا، چوین بۆ کەمپەکەی زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا و لە خەڵک نزیک بوینەوە و وتمان "دەتەوێت بەشداری لە تاقیکردنەوەیەکدا بکەیت؟" وتیان "بەڵێ." لێمان پرسین چەند دڵخۆشن، ئینجا زەرفێکی نامەمان دانێ یەکێک لە زەرفەکان نامەیەکی تیابو دەیوت "تا ٥ی ئێوارە ئەم پارەیە لە خۆتدا خەرج بکە." چەند نمونەیەکیشمان دانێ کە دەتوانن لە چیدا خەرجی بکەن. ئەو بەیانییە خەڵکت تریش کاغەزێکیان درایە "تا ٥ی ئێوارە ئەم پارەیە لە کەسێکی تردا خەرج بکە." هەروەها لە زەرفی نامەکەدا پارەشی تێدا بو
And we manipulated how much money we gave them; some people got this slip of paper and five dollars, some got this slip of paper and 20 dollars. We let them go about their day and do whatever they wanted. We found out they did spend it in the way we asked them to. We called them up and asked them, "What did you spend it on? How happy do you feel now?" What did they spend it on? These are college undergrads; a lot of what they spent it on for themselves were things like earrings and makeup. One woman said she bought a stuffed animal for her niece. People gave money to homeless people. Huge effect here of Starbucks.
بڕی جیاوازی پارەشمان تیا دانا هەندێ کەس ٥ دۆلارمان دانێ هەندێکی تریش ٢٠ دۆلار ئینجا رێگەمان پێ دان بچن بەلای کارەکانیانەوە و چییان دەوێ ئەنجامی بدەن بۆمان دەرکەوت بە هەمان ئەو شێوەیە پارەکەیان خەرج کردبو کە داوامان لێ کردبون ئینجا شەو بانگمان کردنەوە و لێمان پرسین "لە چیدا پارەکەت خەرج کرد و ئێستا چەند دڵخۆشیت؟" لە چیدا خەرجیان کردبو؟ ئەمانە خوێندکاری زانکۆ بون، بۆیە زوربەی ئەو کەسانەی پارەکەیان لە خۆیاندا خەرج کردبو شتی وەک گوارە و مکیاجیان پێ کڕیبو. ژنێک وتی ئاژەڵیکی پڕی بۆ خوشکەزاکەی کڕێوە. خەڵک پارەیان دابو بە کەسانی بێ جێگە ستاربەکس کاریگەرییەکی زۆری هەیە. -پێکەنین
(Laughter)
ئەگەر پێنج دۆلارییەک بدەیت بە خوێندکارێکی زانکۆ، وەکو قاوە دیتە بەر چاوی
So if you give undergraduates five dollars, it looks like coffee to them, and they run over to Starbucks and spend it as fast as they can. Some people bought coffee for themselves, the way they usually would, but others bought coffee for somebody else. So the very same purchase, just targeted toward yourself or targeted toward somebody else. What did we find when we called at the end of the day? People who spent money on others got happier; people who spent it on themselves, nothing happened. It didn't make them less happy, it just didn't do much for them.
بۆیە بەوپەڕی خێرایی دەچن لە ستاربەکس خەرجی بکەن بەڵام هەندێ کەس قاوەیەکیان بۆ خۆیان کڕیبو، وەکو جاران دەیانکرد بەڵام خەڵکی تر هەبو وتیان قاوەیان بۆ کەسێکی تر کڕیوە کەواتە هەمان كڕین بەڵام یان بۆ خۆت یان بۆ کەسێکی تر. ئێمە کە ئەو رۆژە بانگمان کردنەوە چیمان بۆ دەرکەوت؟ ئەو کەسانەی پارەکەیان لە خەڵکی تردا خەرج کردبو دڵخۆشتر بون. ئەو کەسانەی کە پارەکەیان لە خۆیاندا خەرج کردبو هیچ نەگۆڕابون. دڵخۆشییەکەی کەمتر نەکردبونەوە، بەڵام سودی زۆری پێ نەگەیاندبون.
The other thing we saw is the amount of money doesn't matter much. People thought 20 dollars would be way better than five. In fact, it doesn't matter how much money you spent. What really matters is that you spent it on somebody else rather than on yourself. We see this again and again when we give people money to spend on others instead of on themselves. Of course, these are undergraduates in Canada -- not the world's most representative population. They're also fairly wealthy and affluent and other sorts of things.
ئەو شتەی تر کە بۆمان دەرکەوت ئەوەیە کە بڕی پارەکە زۆر گرنگ نیە خەڵک وا بیریان دەکردەوە کە ٢٠ دۆلار زۆر لە ٥ دۆلار باشترە لە راستیدا گرنگ نیە چەند پارە خەرج دەکەیت ئەوەی گرنگە ئەوەیە لە خەڵکی تردا خەرجی بکەیت نەک لە خۆتدا. ئێمە چەندین جار ئەم ئەنجامەمان بەدەست هێناوە ئەو کاتەی پارە بە خەڵک دەدەین لە کەسانی تردا خەرجی بکەن بە دڵنیاییەوە، ئەمانە خوێندکارانی زانکۆن لە کەنەدا ئەمانە نوێنەری زۆربەی جیهان نین. ئەمانە تا رادەیەک دەوڵەمەندن و پارەدارن و شتی لەم جۆرە.
We wanted to see if this holds true everywhere in the world or just among wealthy countries. So we went to Uganda and ran a very similar experiment. Imagine, instead of just people in Canada, we say, "Name the last time you spent money on yourself or others. Describe it. How happy did it make you?" Or in Uganda, "Name the last time you spent money on yourself or others and describe that." Then we asked them how happy they are, again. And what we see is sort of amazing, because there's human universals on what you do with your money, and real cultural differences on what you do as well. So for example, one guy from Uganda says this: "I called a girl I wished to love." They basically went out on a date, and he says at the end that he didn't "achieve" her up till now.
ئێمە ویستمان بزانین ئایا ئەمە لە هەمو جیهاندا راستە یان تەنیا لە وڵاتە دەوڵەمەندەکاندا وایە. بۆیە چوین بۆ ئۆگەندا و تاقیکردنەوەیەکی هاوچەشنمان ئەنجامدا بیهێنە بەر چاوی خۆت، لە بری ئەوەی تەنیا لەسەر خەڵکی کەنەدا ئەنجامی بدەین وتمان "باسی دواهەمین جار بکە کە پارەت لە خۆتدا یان لە کەسێکی تردا خەرج کردبێت باسی بکە. چەند دڵخۆشی کردیت؟" یان لە ئۆگەندا "باسی دواهەمین جار بکە کە پارەت لە خۆتدا یان لە کەسێکی تردا خەرج کردبێت و باسی بکە." دیسانەوە پرسیارمان لێ کردن تا چەند دڵخۆشن ئەوەی بۆمان دەرکەوت سەرنجڕاکێش بو چونکە پارە خەرج کردن لایەنی گەردونیی هەیە و هەندێ جیاوازیی کلتورییش هەیە لەسەر ئەو شتەی ئەنجامی دەدەیت. بۆ نمونو کەسێک لە ئۆگەندا دەڵێت "تەلەفونم بۆ کچێک کرد کە خۆزگەم دەخواست خۆشم بوێت." بە راستییەکەی چون بۆ ژوان. و دەڵێت تا ئێستاش ئەو کچەی بەدەست نەهێناوە.
(Laughter)
ئەمەش کەسێکە لە کەنەدا
Here's a guy from Canada. Very similar thing. "I took my girlfriend out for dinner. We went to a movie, we left early, and then went back to her room for ... cake," just cake.
زۆر لەیەک دەچن. "هاوڕێ کچەکەمم برد بۆ نانخواردنی دەرەوە چوین بۆ سینەما، زو گەڕاینەوە ئینجا چیون بۆ ژوورەکەی بۆ ..." تەنیا کێک، تەنیا قاشێک کێک. ئەمە شتێکی گەردونیی مرۆڤە، تۆ پارە لە خەڵکی تردا خەرج دەکەیت
(Laughter)
Human universal: you spend money on others, you're being nice. Maybe you have something in mind, maybe not. But then we see extraordinary differences. So look at these two. This is a woman from Canada. We say, "Name a time you spent money on somebody else." She says, "I bought a present for my mom. I drove to the mall, bought a present, gave it to my mom." Perfectly nice thing to do. It's good to get gifts for people you know. Compare that to this woman from Uganda: "I was walking and met a longtime friend whose son was sick with malaria. They had no money, they went to a clinic and I gave her this money." This isn't $10,000, it's the local currency. So it's a very small amount of money, in fact. But enormously different motivations here. This is a real medical need, literally a lifesaving donation. Above, it's just kind of, I bought a gift for my mother.
تۆ بە جوانی رەفتاریان لەگەڵ دەکەیت رەنگە شتێکت لە مێشکدا بێت، رەنگە نەبێت. بەڵام دواتر جیاوازی نائاسایی بەدی دەکەین تەماشای ئەم دوانە بکە. ئەمە ژنێکە لە کەنەداوە. ئێمە دەڵێین "باسی جارێک بکە کە پارەت لە کەسێکی تردا خەرج کردبێت." دەڵێت "دیارییەکم بۆ دایکم کڕی. بە ئوتومبیلەکەم چوم بۆ مۆڵەکە، دیارییەکەم کڕ و دام بە دایکم." ئەمە بە تەواوی کارێکی جوانە. شتێکی باشە دیاری بدەی بەو کەسانەی دەیانناسیت. ئەمە بەراورد بکە بەم ژنە لە ئۆگەندا. "پیاسەم دەکرد و هاوڕێیەکی کۆنم بینی کە کوڕەکەی توشی نەخۆشی مەلاریا بوبو پارەیان نەبو، دەچون بۆ نەخۆشخانە و من پارەکەم دانێ." ئەمە ١٠٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی نیە، ئەمە پارەی وڵاتی ئەوانە. ئەمە لە راستیدا پارەیەکی زۆر کەمە. بەڵام هاندەرەکان زۆر زۆر جیاوازن. ئەمە پێداویستییەکی تەندروستییە. بەڕاستی بەخشینێکە کە ژیان رزگار دەکات. لە سەرو ئەوەشەوە، ئەمە جۆرێکە لەوە، دیارییەکم بۆ دایکم کڕی.
What we see again, though, is that the specific way you spend on other people isn't nearly as important as the fact that you spend on other people in order to make yourself happy, which is really quite important. So you don't have to do amazing things with your money to make yourself happy. You can do small, trivial things and still get the benefits from doing this. These are only two countries. We wanted to look at every country in the world if we could, to see what the relationship is between money and happiness.
بەڵام ئەوەی دەیبینیت ئەوەیە کە رێگەیەکی تایبەتە کە پارە لە خەڵکدا خەرج بکەیت. ئەوەندە گرنگ نیە بەقەد ئەوەی کە لە کەسی تردا خەرجە بکەیت بۆ ئەوەی خۆت دڵخۆش بکەیت کە ئەوە بەڕاستی زۆر گرنگ بۆیە پێویست ناکات بە پارەکەت شتی زۆر سەرنجڕاکێش ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت. دەتوانیت شتی بچوکیی لاوەکی ئەنجام بدەیت بەڵام سودیشی لێ ببینیت ئەمە تەنیا دو وڵاتە ئێمە ویستمان کە تاقیکردنەوەکە فراوانتر بکەین و لە هەر وڵاتێک توانیمان تاقیکردنەوەکەمان ئەنجام دا بۆ ئەوەی بزانین پەیوەندی نێوان پارە و دڵخۆشی چییە زانیارییەکەمان لە دەزگای گالەپەوە بەدەست هێنا
We got data from the Gallup Organization, which you know from all the political polls happening lately. They asked people, "Did you donate money to charity recently?" and, "How happy are you with life in general?" We can see what the relationship is between those two things. Are they positively correlated, giving money makes you happy? Or are they negatively correlated? On this map, green will mean they're positively correlated, red means they're negatively correlated. And you can see, the world is crazily green. So in almost every country in the world where we have this data, people who give money to charity are happier people than people who don't give money to charity. I know you're looking at the red country in the middle. I would be a jerk and not tell you what it is, but it's Central African Republic. You can make up stories. Maybe it's different there for some reason. Just below that to the right is Rwanda, though, which is amazingly green.
کە ئێوە بەهۆی هەمو هەڵبژاردنە سیاسییەکانی ئەم دواییەوە دەیناسن ئەوان لە خەڵک دەپرسن "ئایا تۆ بەم دواییە پارەت لە کاری خێرخوازییدا خەرج کردووە؟" و لێیان دەپرسن "بە گشتی چەند لە ژیانتدا دڵخۆشیت؟" دەتوانین پەیوەندی نێوان ئەو دو شتە ببینین ئایا پەیوەندییەکەیان راستەوانەیە؟ پارە بەخشین دڵخۆشت دەکات. یان پەیوەندییەکە پێچەوانەیە؟ لەسەر ئەم نەخشەیە سەوز مانای ئەوەیە کە پەیوەندییەکە راستەوانەیە و سور مانای وایە پەیوەندییەکە پێچەوانەیە و دەبینیت کە جیهان بە شێوەیەکی شێتانە سەوز دەچێتەوە کەواتە بە نزیکەیی لە هەمو وڵاتێکی جیهاندا کە ئێمە ئەم زانیارییەمان هەیە ئەو کەسانەی کە پارە دەبەخشن بە کاری خێرخوازی دڵخۆشترن لەو کەسانەی پارە نابەخشن بە کاری خێرخوازی ئەزانم هەموتان تەماشای ئەو وڵاتە سورەی ناوەڕاست دەکەن کارێکی ناشرینە پێتان نەڵێم ئەمە چیە بەڵام لە راستیدا ئەوە کۆماری ناوەندی ئەفریقایە دەتوانیت چیرۆکی بۆ دروست بکەیت. رەنگە لەبەر هۆکاری جیاجیا ئەم شوێنە جیاواز بێت. هەر لە خوار ئەوەوە رواندای لێیە کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش سەوزە. کەواتە تەماشای هەر شوێنێک بکەین
So almost everywhere we look, we see that giving money away makes you happier than keeping it for yourself. What about work, which is where we spend the rest of our time, when we're not with the people we know. We decided to infiltrate some companies and do a very similar thing. These are sales teams in Belgium. They work in teams, go out and sell to doctors and try to get them to buy drugs. We can look and see how well they sell things as a function of being a member of a team. We give people on some teams some money "Spend it however you want on yourself," just like we did with the undergrads in Canada. To other teams we say, "Here's 15 euro. Spend it on one of your teammates. Buy them something as a gift and give it to them. Then we can see, we've got teams that spend on themselves and these pro-social teams who we give money to make the team better. The reason I have a ridiculous pinata there is one team pooled their money and bought a pinata, they smashed the pinata, the candy fell out and things like that. A silly, trivial thing to do, but think of the difference on a team that didn't do that at all, that got 15 euro, put it in their pocket, maybe bought themselves a coffee, or teams that had this pro-social experience where they bonded together to buy something and do a group activity. What we see is that the teams that are pro-social sell more stuff than the teams that only got money for themselves.
دەبینین پارە خەرج کردن دڵخۆشترمان دەکات لەوەی تەنیا بۆ خۆمانی هەڵگرین ئەی سەبارەت بە ژیانی کارەکەت، کە زوربەی کاتەکانمانی تیا بەسەر دەبەین کە لەگەڵ ئەو کەسانەدا نین کە دەیانناسین بڕیارمان دا بچینە ناو چەند کۆمپانیایەکەوە و هەمان شت تاقی بکەینەوە ئەمە چەند تیمێکی فرۆشتنە لە بولگاریا ئەمانە بە تیم کار دەکەن، ئەمانە دەچنە دەرەوە و شت بە دکتۆرەکان دەفرۆشن و هەوڵ دەدەن دکتۆرەکان دەرمانیان لێ بکڕن دەتوانین بزانین چەند بە باشی شتەکان دەفرۆشن کە کاری ئەندامانی تیمەکەیە. هەندێ لە تیمەکان، پارەمان بە هەندێ لە ئەندامانی دا کە بۆ خۆیانی خەرج بکەن وتمان "لەو شتەدا خەرجی بکە کە دەتەوێ" رێک وەک چۆن بە خوێندکارەکانی زانکۆمان وت لە کەنەدا. بەڵام بۆ تیمەکانی تر وتمان "ئەمە ١٥ یۆرۆیە ئەم هەفتەیە بۆ هاوکارێکی تیمەکەتی خەرج بکە دیارییەکیان بۆ بکڕە و بیاندەرێ ئێستا ئەو تیمانەمان هەیە کە پارەکەیان لە خۆیاندا خەرج کردبو و ئەو تیمانەمان هەیە کە لایەنگری کۆمەڵایەتیین هەیە کە ئێمە پارەمان دانێ بۆ ئەوەی تیمەکە کەمێک باشتر بکەن هۆکاری ئەوەی کە (پیناتا)یەکی بێمانام لەوێ داناوە ئەوەیە کە یەکێک لە تیمەکان پارەکەیان کۆکۆدەوە و پیناتایەکیان پێ کڕی هەمویان لە دەوری کۆبونەوە و پیناتاکەیان شکاند و نوقوڵەکان رژانە دەرێ و شتی لەو جۆرە. ئەمە کارێکی زۆر بێمانا و لاوەکییە بەڵام بیر لە جیاوازییەکە بکە لەگەڵ ئەو تیمەدا کە ئەم کارەی نەکردووە کە ١٥ یۆرۆی وەرگرت و خستیە گیرفانییەوە رەنگە قاوەیان بۆ خۆیان پێ کڕیبێت یان ئەو تیمانەی کە ئەم ئەزمونە لایەنگری کۆمەڵایەتتەیان ئەنجام دا کە هەمویان کۆبونەوە بۆ ئەوەی شتێک بکڕن و چالاکییەکی بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن ئەوەی دەیبینین ئەوەیە کە ئەو گروپانەی کە لایەنگری کۆمەڵایەتیین شتی زیاتر دەفرۆشن لە چاو ئەو تیمانەدا کە پارەکە بۆ خۆیان هەڵدەگرن
One way to think of it is: for every 15 euro you give people for themselves, they put it in their pocket and don't do anything different than before. You don't get money from that; you lose money, since it doesn't motivate them to perform better. But when you give them 15 euro to spend on their teammates, they do so much better on their teams that you actually get a huge win on investing this kind of money.
و رێگەیەک بۆ بیرکردنەوە لەم بابەتە ئەوەیە کە بەرامبەر هەر ١٥ یۆرۆیەک کە دەیدەیت بە کەسێک بۆ خۆی و دەیخەنە گیرفانیان، هیچ شتێکی جیاوازی پێ ناکەن لەوەی پێشتر کردویانە بۆیە هیچ سودێکی لێ نابینیت لە راستیدا زیان دەکەیت چونکە ئەو پارەیە هانی نەداون باشتر کار بکەن بەڵام کاتێ ١٥ یۆرۆیان دەدەیتێ لە ئەندامەکانی تری تیمەکەیاندا خەرجی بکەن لە تیمەکەیاندا کاری باشتر دەکەن بە راستیش سودێکی زۆر لە وەبەرهێنانی ئەم پارەیەدا بەدەست دەهێنیت
You're probably thinking to yourselves, this is all fine, but there's a context that's incredibly important for public policy, and I can't imagine it would work there. And if he doesn't show me that it works here, I don't believe anything he said. I know what you're all thinking about are dodgeball teams.
بۆت دەردەکەوێت کە رەنگە لە لای خۆت بڵێیت ئەمە هەموی باشە بەڵام بارودۆخێک هەیە کە زۆر گرنگە بۆ سیاسەتی گشتی و بڕوا ناکەم لەوەدا سەرکەوتو بێت. و ئەگەر ئەم کەسە نیشانم نەدات کە لەم بوارەدا سەرکەوتووە ئەوە بڕوا بە هیچ قسەیەکی ناکەم. و دەزانم هەموتان بیر لە تیپی خۆ لە تۆپ لادان دەکەنەوە
(Laughter)
-پێکەنین
This was a huge criticism that we got, that if you can't show it with dodgeball teams, this is all stupid. So we went and found these dodgeball teams and infiltrated them, and did the exact same thing as before. So we give people on some teams money to spend on themselves. Other teams, we give them money to spend on their dodgeball teammates. The teams that spend money on themselves have the same winning percentages as before. The teams we give the money to spend on each other become different teams; they dominate the league by the time they're done.
ئەمە رەخنەیەکی گەورە بو کە لێمان گیرا کە وترا ئەگەر نەتوانن ئەمە لەسەر تیپی خۆ لە تۆپ لادان بسەلمێنن، هەمو شتەکەتان بێمانایە. بۆیە چوین و ئەم تیپی خۆ لە تۆپ دزینەوانەمان دۆزییەوە و چوینە ناویانەوە و هەمان شتی پێشومان دوبارە کردەوە لە هەندێ لە تیپەکاندا پارەمان دا بە کەسەکانی کە لە خۆیاندا خەرجی بکەن لە تیپەکانی تردا پارەمان دانێ کە لە ئەندامانی تری تیپەکەیاندا خەرجی بکەن. ئەو تیپانەی کە پارەکەیان لە خۆیاندا خەرج کردبو هەمان ئەو رێژەی بردنەوەیەیان بەدەست هێنا کە پێشتر هەیانبو ئەو تیپانەش کە پارەمان دانێ بۆ ئەندامەکانی تری خەرج بکەن بون بە تیپێکی جیاواز لە راستیدا لە کۆتاییدا خۆلەکەیان بردەوە
Across all of these different contexts -- your personal life, you work life, even things like intramural sports -- we see spending on other people has a bigger return for you than spending on yourself. So if you think money can't buy happiness, you're not spending it right. The implication isn't you should buy this product instead of that product, and that's the way to make yourself happier. It's that you should stop thinking about which product to buy for yourself, and try giving some of it to other people instead.
لە هەمو ئەم بارودۆخە جیاوازانەوە لە ژیانی تاکەکەسیتدا، لە ژیانی کارەکەتدا تەنانەت شتە بێماناکانی وەک وەرزشە بەکۆمەڵەکان دەبینین کە پارە خەرج کردن لە کەسانی تردا ئەنجامی گەورەتری دەبێت بۆت وەک لەوەی لە خۆتدا پارەکە خەرج بکەیت بۆیە تەنیا دەڵێم ئەگەر ئێوە وا دەزانن لە پارە ناتوانێت دڵخۆشی بکڕێت ئەوا تۆ بە دروستی خەرجی ناکەیت گرنگ نیە تۆ ئەم بەرهەمە بکڕیت یان ئەو بەرهەمە ئەوە دڵخۆشترت ناکات لە راستیدا ئەوەیە کە دەبێت واز لە بیرکردنەوە بهێنیت سەبارەت بەوەی کە چ بەرهەمێک بۆ خۆت بکڕیت و هەوڵ بدەیت هەندێ لەو پارەیە بە خەڵکی تر ببەخشیت.
And we luckily have an opportunity for you. DonorsChoose.org is a nonprofit for mainly public school teachers in low-income schools. They post projects like, "I want to teach Huckleberry Finn and we don't have the books," or, "I want a microscope to teach my students science and we don't have a microscope." You and I can go on and buy it for them. The teacher and the kids write you thank-you notes, sometimes they send pictures of them using the microscope. It's an extraordinary thing.
ئێمەش خۆشبەختانە هەلێکمان هەیە بۆتان. donorschoose.org رێکخراوێکی قازانجنەویستە کە بەشێوەیەکی سەرەکی بایەخ بە قوتابخانە گشتییە کەمدەرامەتەکان دەدات پرۆژەکانیان بڵاو دەکەنەوە دەڵێن "دەمەوێت هەکلبێری فین بە خوێندکارەکانم بڵێمەوە بەڵام کتێبمان نیە" یان "پێویستم بە وردبینێکە بۆ ئەوەی خوێندکارەکانم فێری زانست بکەم بەڵام وردبینمان نیە." ئێوە و من دەتوانین بچین ئەو شتەیان بۆ بکڕین مامۆستاکە نامەیەکی سوپاست بۆ دەنوسێت. مناڵەکان نامەی سوپاست بۆ دەنوسن. هەندێ جار وێنەی خۆیانت بۆ دەنێرن کە وردبینەکە بەکار دەهێنن. ئەمە شتێکی زۆر نایابە.
Go to the website and start yourself on the process of thinking less about "How can I spend money on myself?" and more about "If I've got five dollars or 15 dollars, what can I do to benefit other people?" Ultimately, when you do that, you'll find you benefit yourself much more.
بچۆرە سەر پێگە ئەلکترۆنییەکە و دەست بکەرەوە بە فەرامۆش کردنی ئەوەی "چۆن دەتوانم پارە لە خۆمدا خەرج بکەم؟" و زیاتر بیر بکەرەوە لەوەی "ئەگەر ٥ دۆلار یان ١٥ دۆلارم هەبێت دەتوانم چی بکەم بۆ ئەوەی سود بە خەڵک بگەیەنم؟" چونکە دواجار کاتێ تۆ ئەم کارە دەکەیت، بۆت دەردەکەوێت کە سودێکی زۆر زیاتر بە خۆت دەگەیەنیت.
Thank you.
سوپاس
(Applause)
-چەپڵە