Back home, my friends call me nicknames, such as "The Giant Clam Girl," "Clam Queen," or, "The Mother of Clams."
کاتی گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە، ھاوڕێکانم بە نازناوەکانم بانگیان کردم، بۆ نموونە "کچی ھێلکە شەیتانۆکە زەبەلاحەکان،" "شاژنی ھێلکە شەیتانۆکە،" یان، "دایکی ھێلکە شەیتانۆکەکان."
(Laughter)
(پێکەنین)
This is because every time I see them, I talk nonstop about giant clams all day, every day. Giant clams are these massive and colorful shelled marine animals, the largest of its kind. Just look at this shell. The biggest recorded individual was four-and-a-half-feet long and weighed about 550 pounds. That is almost as heavy as three baby elephants.
لەبەر ئەوەی ھەموو کات کە دەیان بینم، ھەموو ڕۆژەکە بێوەستان دەربارەی ھێلکە شەیتانۆکە زەبەلاحەکان قسە دەکەم، ھەموو ڕۆژێک. ھێلکە شەیتانۆکە زەبەلاحەکان ئاژەڵانی دەریایی قاوغداری ڕەنگاوڕەنگی گەورەن، گەورەترینن لە جۆری خۆیان. سەیری ئەم قاوغە بکەن. گەورەترین تاکی تۆمارکراو چوار پێ و نیو درێژ بوو و کێشی ٥٥٠ پاوەند بوو. کە ھێندەی سێ بەچکە فیل قورسە.
South Pacific legends once described giant clams as man-eaters that would lie in wait on the seabed to trap unsuspecting divers. A story goes that a diver had lost his legs while trying to retrieve a pearl from a giant clam. I thought, "Really?" So out of curiosity, I did an experiment using myself as bait.
ئەفسانەکانی باشوور جارێک باسی ھێلکە شەیتانۆکەکانیان وەک مرۆڤ خۆرەکان دەکەن کە لە ژێرەوەی دەریادا و دەنێنەوە بۆ مەلەوانە خۆش باوەڕەکانی دەریا. چیرۆکێک ھەیە کە مەلەوانێک قاچەکانی لە دەست داوە کاتی ھەوڵدان بۆ بەدەستھێنانی مرواری لە ھێلکە شەیتانۆکەیەکەوە. بیرم کردەوە، "بەڕاست؟" بۆیە لە دەرەوەی زانستخوازی، تاقیکردنەوەم ئەنجامدا بە بەکارھێنانی خۆم وەکو خۆراکێک.
(Laughter)
(پێکەنین)
I carefully placed my hand into the clam's mouth and waited. Hmm ... I still have my hand. It seems that these gentle giants would rather retreat and protect their fleshy bodies than feed on me. So much for those killer clam myths!
بە وریاییەوە دەستم لەناو دەمی ھێلکە شەیتانۆکەکە دانا و چاوەڕێم کرد. ھمم ... ھێشتا دەستمم ھەیە. پێدەچێت ئەو زەبەلاحە نەرم و نیانانە دەکشێنەوە و جەستە گۆشتنەکەیان دەپارێزن لە جیاتی ئەوەی من بخۆن. ئەو ھێلکە شەیتانۆکە بکوژانە قسەی پڕوپوچ بوو!
Unfortunately, the reality is, we are the giant clams' biggest threat. Considered a delicacy throughout the Western Pacific and Indian Oceans, giant clams have been traditionally fished as seafood. Fishermen are particularly interested in their adductor muscles, which are organs that hold the two shells together like a hinge. Just for their muscles, giant clams were almost hunted to extinction between the 1960s and 1980s. Clamshells are also popular in the ornamental trade as jewelry and for display. In the South China Sea, fishermen went out of their way to collect fossilized clamshells by digging through large areas of coral reefs. These were later carved and sold as so-called "ivory handicrafts" in China. Giant clams, dead or alive, are not safe from us. It's a "clamity!"
بەداخەوە، ڕاستییەکە بریتییە لە، ئێمە گەورەترین ترسی ھێلکە شەیتانۆکە زەبەلاحەکانین. وەکو خواردنێکی خۆش لێی دەڕوانرێت لە ڕۆژئاوای ھێمن و ئۆقیانوسە ھیندییەکان، ھێلکە شەیتانۆکە ھەرلە کۆنەوە وەک خواردنی دەریایی ڕاو دەکرێن. ماسیگرەکان بەشێوەیەکی تایبەتی بایەخ دەدەن بە ماسولکە بەستەرەکانیان، ئەو ئەندامانەن کە دوو قاوغەکانیان بەیەکەوە دەبەستێت وەکو ئەنجامەی دەرگا. تەنھا بۆ ماسولکەکانیان، ھێلکە شەیتانۆکە تا نزیکی لەناوچوون ڕاوکراون لە نێوان ١٩٦٠ و ١٩٨٠. ھەروەھا قاوغی ھێلکە شەیتانۆکەکان لە بازرگانی خشڵیشدا بەر بڵاون وەکو ڕازاندنەوە و بۆ پیشاندان. لە دەریای چینی باشوور، ماسیگرەکان دەچوون بۆ کۆ کردنەوەی قاوغی ھێلکە شەیتانۆکە بە بەرد بووەکان بە ھەڵکۆڵینی ناوچەی گەورەی تیرە مەرجانییەکان. دواتر دەنەخشێنران و دەفرۆشران بە ناوی "کاری دەستی عاجی فیل" لە چین. ھێلکە شەیتانۆکە زەبەلاحەکان، مردوو یان زیندوو، لە ئێمە پارێزراو نین. ئەوە "کارەساتە!"
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵە)
With the spotlight on more charismatic marine animals such as the whales and coral reefs, it is easy to forget that other marine life needs our help, too. My fascination with giant clams got me started on conservation research to fill in the knowledge gaps on their ecology and behavior. One of the discoveries that we made was that giant clams could walk across the seafloor. Yes, you heard me right: they can walk.
بە ڕووناکی خستنە سەر ئاژەڵی دەریایی ھەست جوڵێنەری زیاتر وەک نەھەنگ و تیرە مەرجانییەکان، ئاسانە لەبیرکردنی ئەوەی ژیانە دەریاییەکانی تر پێویستیان بە یارمەتیمانە. دڵڕفێنی من لەگەڵ ھێلکە شەیتانۆکەکان وایانکرد دەست بکەم بە توێژینەوەی پاراستن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە زانیارییەکانیان لەسەر ژینگەزانی و ڕەفتاریان. یەکێک لە دۆزینەوەکانمان ئەوە بوو کە ھێلکە شەیتانۆکە دەتوانن بڕۆن لەژێر دەریا. بەڵێ: گوێت لە ڕاستی بوو: ئەوان دەتوانن بڕۆن.
To find out, we placed numerous baby clams on a grid. Now watch what happens over 24 hours. We think that walking is important for getting away from predators and finding mates for breeding. While it can hard to imagine any movement in these enormous animals, giant clams up to 400 pounds can still walk, they just move slower.
بۆ دۆزینەوەی، ژمارەیەک بەچکە شەیتانۆکەمان لەسەر تۆڕێک دانا. ئێستا سەیر بکە دوای ٢٤ کاتژمێر چی ڕوو دەدات. بیرمان دەکردەوە ڕۆشتن گرنگە بۆ دوورکەوتنەوە لە ئاژەڵە دڕندەکان و دۆزینەوەی ھاوەڵ بۆ زاوزێ کردن. لە کاتێکدا قورسە ھەر جوڵەیەکی ئەو ئاژەڵە مەزنانە بھێنیە پێش چاوت، ھێلکە شەیتانۆکەکان کە کێشیان سەروو ٤٠٠ پاوەندە ھێشتا دەتوانن بجوڵێن، تەنھا ھێواشتر دەجوڵێن.
During my PhD, I discovered more secrets about the giant clams. But there was something missing in my work. I found myself asking, "Why should people care about conserving giant clams?" -- other than myself, of course.
لە ماوەی دکتۆراکەم، نھێنی زیاترم دۆزییەوە دەربارەی ھێلکە شەیتانۆکە زەبەلاحەکان. بەڵام شتێک لە کارەکەم کەم بوو. پرسیارم لە خۆم دەکرد، "بۆچی پێویستە خەڵکی گرنگی بە ھێشتنەوەی ھێلکە شەیتانۆکەکان بدەن؟" -- بە دڵنیاییەوە، جگە لە من.
(Laughter)
(پێکەنین)
It turns out that giant clams have a giant impact on coral reefs. These multitasking clams are reef builders, food factories, shelters for shrimps and crabs and water filters, all rolled into one. In a nutshell, giant clams play a major contributing role as residents of their own reef home, and just having them around keeps the reef healthy. And because they can live up to 100 years old, giant clams make vital indicators of coral reef health. So when giant clams start to disappear from coral reefs, their absence can serve as an alarm bell for scientists to start paying attention, similar to the canary in a coal mine. But giant clams are endangered. The largest clam in the world is facing the threat of extinction, with more than 50 percent of the wild population severely depleted. And the ecological benefits of having giant clams on coral reefs are likely to continue only if populations are healthy, making their conservation paramount.
ئەوە دەوەستێتە سەر ئەوەی ھێلکە شەیتانۆکە کاریگەریان ھەیە لەسەر تۆپەڵە مەرجانەیەکان. ئەو ھێلکە شەیتانۆکە ئەرک ھەمەجۆرانە بنیادنەری تیرەکانن، کارگەکانی خواردنن، پەناگەن بۆ ڕۆبیان و قرژاڵەکان و ئاو پاڵێون، ھەموویان لە یەک دانەدا. لەناو قاوغدا، ھێلکە شەیتانۆکەکان چەند ڕۆڵێکی بەخشین دەگێڕن وەک بوون بە شوێنی نێشتەجێ بوونی مەرجانەکانی خۆی، و تەنھا بە نزیک ھێشتنەوەیان مەرجانەکان تەندروست دەبن. و چونکە دەتوانن تا سەروو ١٠٠ ساڵ بژین، ھێلکە شەیتانۆکەکان نیشانەی گرنگ لە تەندروستی مەرجانەکان پیشان دەدەن. بۆیە کاتێک ھێلکە شەیتانۆکەکان لە تیرە مەرجانییەکان ون دەبن، نەبوونیان وەکو زەنگێکی ئاگاداری خزمەت دەکات بۆ زانایان بۆ چاودێری کردن، وەکو کەنارییەک لە کانی خەڵوزی بەردین. ھێلکە شەیتانۆکەکان خراونەتە مەترسییەوە. گەورەترین ھێلکە شەیتانۆکە لە جیھاندا ڕووبەڕووی مەترسی لەناوچوون دەبێتەوە، بە زیاتر لە ٥٠ لە سەدی ژمارەی ئاژەڵی کێوی بەکار ھاتوون. و سوودە ژینگەییەکانی ھەبوونی ھێلکە شەیتانۆکەكان لەسەر تیرە مەرجانییەکان تەنھا کاتێک بەردەوام دەبن کە دانیشتووان تەندروست بن، پاراستنیان گەورەتر دەبێت.
So I stand here today to give a voice to the giant clams, because I care a whole lot for these amazing animals, and they deserve to be cared for. It is time for the giant clams to step out of their shells, and show the world that they, too, can be the heroes of the oceans.
بۆیە ئەمڕۆ لێرە وەستاوم بۆ بەخشینی دەنگێک بە ھێلکە شەیتانۆکە زەبەلاحەکان، چونکە ئەو ئاژەڵە سەرسوڕھێنەرانە زۆر گرنگن بۆ من، و شایەنی ئەوەن گرنگییان پێ بدرێت. ئێستا کاتی ھێلکە شەیتانۆکە زەبەلاحەکانە بۆ ھاتنە دەرەوە لە قاوغەکانیان، و پیشانی جیھانی بدەن کە ھەروەھا ئەوانیش، دەتوانن ببن بە پاڵەوانی ئۆقیانوسەکان.
Thank you very much.
زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
(Applause)
(چەپڵە)