Paying close attention to something: Not that easy, is it? It's because our attention is pulled in so many different directions at a time, and it's in fact pretty impressive if you can stay focused.
ورد بوونەوەیەکی زۆر بە دیقەت لە شتێک ئاسان نییە، ئەی وانیە؟ چونکە مێشکمان لە یەک کاتدا بۆ لای چەند شتێک دەچێت، و ئەمەش جێی سەرنجە کە بە وریاییەوە بمێنیتەوە.
Many people think that attention is all about what we are focusing on, but it's also about what information our brain is trying to filter out.
خەڵک پێی وایە سەرنجدان ئەوەیە کە بیری لێ دەکەیتەوە، هەروەها مێشکمان دەیەوێت چ زانیاریەک فلتەر بکات.
There are two ways you direct your attention. First, there's overt attention. In overt attention, you move your eyes towards something in order to pay attention to it. Then there's covert attention. In covert attention, you pay attention to something, but without moving your eyes. Think of driving for a second. Your overt attention, your direction of the eyes, are in front, but that's your covert attention which is constantly scanning the surrounding area, where you don't actually look at them.
دوو ڕێگە بۆ ئاراستە کردنی سەرنج دان هەیە. یەکەم، سەڕنج دانی ئاشکرایە. لەم جۆرە سەرنج دانە، چاوەکانت بە ڕووی شتێک دەجوڵێنیت بۆ ئەوەی سەرنجی پێ بدەیت. دووەم سەرنج دانی ناڕاستەوخۆ. ئەویش سەرنج پێدانە بە شتێک، بەڵام بێ جوڵاندنی چاوەکانت. بۆ چرکەیەک بیر لە شۆفێری بکەوە. سەڕنج دانی ئاشکرا، ڕەوگەی چاوەکانت، بەرەو پێش دەبێت، بەڵام سەرنج دانی ناڕاستەوخۆت ناوچەی دەوروبەر هەمیشە دەپشکنێت، بەڵام لە ڕاستیدا تۆ سەیری ناکەیت.
I'm a computational neuroscientist, and I work on cognitive brain-machine interfaces, or bringing together the brain and the computer. I love brain patterns. Brain patterns are important for us because based on them we can build models for the computers, and based on these models computers can recognize how well our brain functions. And if it doesn't function well, then these computers themselves can be used as assistive devices for therapies. But that also means something, because choosing the wrong patterns will give us the wrong models and therefore the wrong therapies. Right? In case of attention, the fact that we can shift our attention not only by our eyes but also by thinking -- that makes covert attention an interesting model for computers.
من زانای بواری هەڵسەنگاندنی دەمارم، و بواری کارەکەم بەستەرەی زانینی مێشکە، یان پێکەوە بەستنی مێشک و کۆمپیوتەر. شێوەکاری مێشکم خۆش دەوێت. شێوەی کاری مێشک بۆ ئێمە گرنگە چونکە بەپێی ئەمە دەتوانین نموونەی بۆ دروست بکەین، و بە پشت بەستن بەم نموونانە کۆمپیتەر دەزانێ مێشک چەندە فرمانی هەیە. ئەگەر فرمانەکان باشن نەبن، ئەم کۆمپیوتەرانە وەک ئامێری یاریدەدەر بۆ چارەسەرکردن بەکاردێن. بەڵام ئەمەش شتێک دەگەیەنێت، چونکە هەڵبژاردنی شێوازی هەڵە نموونەی هەڵەمان پێ دەدات ئەمەش واتای ئەوەیە چارەسەری هەڵە. ئەی وانییە؟ لە حاڵەتی سەرنج داندا، لە ڕاستیدا ئێمە دەتوانین سەرنج بدەین نەک تەنها لە ڕێگەی چاوانمان بەڵکو بە بیرکردنەوەشمان-- ئەمە سەڕنجی ناڕاستەوخۆ دەکات بە نموونەیەکی دیار بۆ کۆمپیتەر.
So I wanted to know what are the brainwave patterns when you look overtly or when you look covertly. I set up an experiment for that. In this experiment there are two flickering squares, one of them flickering at a slower rate than the other one. Depending on which of these flickers you are paying attention to, certain parts of your brain will start resonating in the same rate as that flickering rate. So by analyzing your brain signals, we can track where exactly you are watching or you are paying attention to.
بۆیە ویستم شێوازی شەپۆڵەکانی مێشک بزانم کاتێک بە ڕاستەوخۆ یان بە ناڕاستەوخۆ سەیر دەکەیت. تاقیکردنەوەیەکی زانستیم بۆ ئەمە دانا. لەم تاقیکردنەوەیەدا دوو چوارگۆشەی درەوشاوە هەیە، یەکیان لەوەی تر کەمتر دەدرەوشێتەوە. کام لەم درەوشاوانە سەڕنجی تۆ ڕادەکێشێت، هەندێ بەشی دیاریکراو لە مێشکت بە هەمان ئاست کاردانەوەی دەبێت کە یەکسانە بە ئاستی درەوشانەوەکە. لە ڕێگەی شیکردنەوەی هێماکانی مێشکت، دەتوانین بە وردی بزانین سەیری چی دەکەیت یان سەرنجت لە کوێیە.
So to see what happens in your brain when you pay overt attention, I asked people to look directly in one of the squares and pay attention to it. In this case, not surprisingly, we saw that these flickering squares appeared in their brain signals which was coming from the back of their head, which is responsible for the processing of your visual information. But I was really interested to see what happens in your brain when you pay covert attention. So this time I asked people to look in the middle of the screen and without moving their eyes, to pay attention to either of these squares. When we did that, we saw that both of these flickering rates appeared in their brain signals, but interestingly, only one of them, which was paid attention to, had stronger signals, so there was something in the brain which was handling this information so that thing in the brain was basically the activation of the frontal area. The front part of your brain is responsible for higher cognitive functions as a human. The frontal part, it seems that it works as a filter trying to let information come in only from the right flicker that you are paying attention to and trying to inhibit the information coming from the ignored one.
با بزانین چ ڕوودەدات کاتێک بە ڕاستەوخۆ سەرنج دەدەیت، داوام لە خەڵک کرد سەیری چوار گۆشەکان بکەن و سەڕنجیان پێ بدەن لەم کاتەدا، سەیر نییە بینیمان ئەم چوارگۆشانە لە نێوان هێماکانی مێشکیان دەرکەوتن لە پشتی سەریانەوە دەردەکەوت، ئەمەش لە پڕۆسەی زانیاری بینراو بەرپرسە. بەڵام ئەمە بۆ من جێگەی سەرنج بوو بۆ زانینی کاتێک بە ڕاستەوخۆ سەرنج دەدەن چی لە مێشکت ڕوو دەدات. ئەمجارە داوام لێیان کرد بەبێ جوڵاندنی چاوەکانیان سەیری ناوەڕاست بکەن، بۆ ئەوەی سەرنجی ئەم چوار گۆشانە بدەن. کاتێک ئەمەشمان ئەنجامدا، ئاستی هەردوو جۆری درەوشاوەکە لە هێماکانی مێشک دەرکەوت، و بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش، تەنها یەکێکیان، کە زیاتر سەرنجی لەسەربوو، هێمای بەهێزتری تۆمار کرد، کەواتە شتێک لە مێشک هەیە سەرپەرشتی ئەم زانیاریانە دەکات ئەم شتە لە مێشکدا بۆ کارا کردنی ناوچەی پێشەوەی مێشکە. بەشی پێشەوەی مێشکت لە فرمانی باڵای درک پێکردنی مرۆڤێک بەرپرسیارە. پێدەچێت بەشی پێشەوە وەکو فلتەر بۆ وەرگرتنی زانیاری تەنها لە بەشە درەوشاوەکەی لای ڕاستە کار بکات ئەوەی کە سەرنجت لە سەریەتی و هەوڵی ڕێگری لەو زانیاریانەی لە بەشی پشتگوێ خراو دێت، دەکات.
The filtering ability of the brain is indeed a key for attention, which is missing in some people, for example in people with ADHD. So a person with ADHD cannot inhibit these distractors, and that's why they can't focus for a long time on a single task. But what if this person could play a specific computer game with his brain connected to the computer, and then train his own brain to inhibit these distractors?
توانای پێوەری مێشک بەڕاستی کلیلی سەڕنج دانە، ئەمەش لە هەندێک خەڵکدا شتێکی ونە، وەک کەسانی توشبوو بە ADHD. کەسی توشبوو بە کەم سەرنجدان ناتوانێ ڕێگری لە ئاڵوزی بکات، لەبەر ئەمەیە ناتوانن زۆر بیر لەیەک شت بکەنەوە. بەڵام چی دەبێ ئەگەر ئەو کەسە توانی یاریەکی کۆمپیوتەری دیاریکراو بکات لە کاتەی کە مێشکی لەگەڵ کۆمپیوتەرەکە بەستراوە، و لە ڕێگەی ئەمەوە ڕاهێنان بە مێشکی بکات بۆ وەستاندنی ئەم ئاڵۆزیە؟
Well, ADHD is just one example. We can use these cognitive brain-machine interfaces for many other cognitive fields. It was just a few years ago that my grandfather had a stroke, and he lost complete ability to speak. He could understand everybody, but there was no way to respond, even not writing because he was illiterate. So he passed away in silence. I remember thinking at that time: What if we could have a computer which could speak for him? Now, after years that I am in this field, I can see that this might be possible. Imagine if we can find brainwave patterns when people think about images or even letters, like the letter A generates a different brainwave pattern than the letter B, and so on. Could a computer one day communicate for people who can't speak? What if a computer can help us understand the thoughts of a person in a coma? We are not there yet, but pay close attention. We will be there soon.
باشە، کەم سەرنج دان تەنها نموونەیەکە. دەتوانین بەستەرەی تایبەت بە مێشک بەکاربێنین لە زۆرێک لە بوارەکانی تری لیکۆڵینەوەی بواری مێشک. لە چەند ساڵی ڕابردوو باپیرم جەڵتەی دەماغ لێیدا، توانای قسەکردنی لە دەست دا. لە هەموو کەس تێدەگەیشت، بەڵام وەڵامی نەبوو، تەنانەت بە نوسینیش چونکە نەخوێندەوار بوو. بۆیە بەبێ دەنگی ژیانی بەجێهێشت. بیرمە ئەو کاتە بیرم دەکردەوە: چی دەبوو ئەگەر ئامێرێکی کۆمپیوتەر هەبووایە لە جیاتی ئەو قسەی بکربایە؟ ئێستا، پاش تێپەڕبوونی ساڵانێک کارکردنم لەم بوارەدا، دەبینم کە ئەمە ئەگەری هەیە ڕووبدات. ئەگەر ئێمە بتوانین شەپۆلەکانی مێشک بدۆزینەوە لەو کاتەی خەڵک بیر لە وێنە یان پیت دەکەنەوە، بۆ نموونە پیتی ئەی شەپۆلی شێوە جیاوازتر لە پیتی بی دروست دەکات، هەتا دوایی. ئایا ڕۆژێک دێت کۆمپیوتەر بتوانی لە کەسی لاڵ تێبگات؟ چی دەبێت ئەگەر کۆمپیتەر بتوانێت یارمەتیمان بدات لە تێگەشتنی کەسێک لە هۆش چووبێت؟ هێشتا نەگەیشتووین بەم قۆناغە، بەڵام باش سەرنجم بدەنێ. بەمزوانە بەمەش دەگەین .
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)