Hello, Doha. Hello! Salaam alaikum.
سڵاو، دەوحە. سڵاو! سەلام و عەلەیکوم.
I love coming to Doha. It's such an international place. It feels like the United Nations here. You land at the airport, and you're welcomed by an Indian lady who takes you to Al Maha Services, where you meet a Filipino lady who hands you off to a South African lady who then takes you to a Korean who takes you to a Pakistani guy with the luggage who takes you to the car with a Sri Lankan. You go to the hotel and you check in. There's a Lebanese. Yeah? And then a Swedish guy showed me my room.
زۆر حەزم بە هاتنە بۆ دەوحە. بەراستی شوێنێکی نێودەوڵەتییە. هەستەکەی کە مەڵبەندی نەتەوە یەکگرتتوەکان لێرەیە. هەر کە لە فرۆکەخانە دادەبەزیت، لە لایەن خانمێکی هندییەوە پێشوازیت لێدەکرێت. ئەویش دەتبات بۆ بەشی خزمەتگوزاری Al Maha، کە خانمێکی فلیپینی دەبینیت. ئەویش دەتگەیەنێت بە خانمێکی باشوری ئەفریقا کە دواتر ئەویش دەتبات بۆ لای کۆرییەک کۆرییەکەش دەتبات بۆ لای پاکستانییەک لەگەڵ جانتاکانتدا ئەویش دەتبات بۆ لای سریلانکییەک لای ئۆتۆمبێلەکە. دەچیت بۆ ئوتێل و ناو تۆمار دەکەیت. کارمەندێکی لوبنانی دەبینیت. بەڵێ! ئینجا کوڕێکی سویدی ژوورەکەی پێ نیشاندام.
I said, "Where are the Qataris?"
پێم وت: ئەرێ قەتەرییەکان لە کوێن؟
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵە رێزان)
They said, "No, no, it's too hot. They come out later. They're smart." "They know."
وتیان: نا، نەخێر، ئێستا زۆر گەرمە. ئەوان لێزانن درەنگ دێنە دەرەوە. خۆیان دەزانن.
(Laughter)
(پێکەنین)
And of course, it's growing so fast, sometimes there's growing pains. You know, like sometimes you run into people that you think know the city well, but they don't know it that well. My Indian cab driver showed up at the W, and I asked him to take me to the Sheraton, and he said, "No problem, sir." And then we sat there for two minutes.
و بەدڵنیاییەوە، شارەکە بەخێرایی گەورە دەبێت، و هەندێک جار دەبێتە هۆی کێشە. بۆ نمو,نە، هەندێک جار دەچیت بەرەو هەندێک خەڵک وادەزانیت بە باشی شارەزای شارەکەن، بەڵام بۆت دەردەکەوێت کە وانین. شۆفێرە هندییەکەی ئۆتۆمبێلەکە لە ئوتێلی W دەرکەوت، پێم وت کە بمبات بۆ ئوتێلی شیراتۆن، ئەویش وتی: کێشە نییە، گەورەم. دواتر، بۆ ماوەی ٢ خولەک وەستاین.
I said, "What's wrong?" He said, "One problem, sir."
وتم: کێشە چییە؟ وتی: یەک کێشە هەیە گەورەم.
(Laughter)
(پێکەنین)
I said, "What?" He goes, "Where is it?"
وتم: چییە؟ وتی؟ شوێنەکە لە کوێیە؟
(Laughter)
(پێکەنین)
I go, "You're the driver, you should know."
منیش وتم: تۆ شۆفێریت، دەبێت تۆ بیزانیت.
He goes, "No, I just arrived, sir."
وتی: نا گەورەم، منیش ئێستا گەشتم.
I go, "You just arrived at the W?" "No, I just arrived in Doha, sir."
وتم: ئێستا گەشتیتە ئوتێلی W؟ وتی: گەورەم، ئێستا گەشتمە دەوحە.
(Laughter)
(پێکەنین)
"I was on my way home from the airport, I got a job. I'm working already."
دەمویست لە فرۆکەخانەکەوە بڕۆمەوە ماڵەوە. و کارێکم دەستکەوت، و وا کار دەکەم.
(Laughter)
(پێکەنین)
He goes, "Sir, why don't you drive?"
ئنجا وتی: گەورەم، بۆچی تۆ لێناخوڕیت؟
(Laughter)
(پێکەنین)
"I don't know where we're going."
وتم: بەڵام نازانم چۆن بچین.
"Neither do I. It will be an adventure, sir."
وتی: گەورەم منیش نازانم، بەڵام دەبێت بە سەرکێشییەک.
(Laughter)
(پێکەنین)
The Middle East has been an adventure the past couple of years. It is going crazy with the Arab Spring and revolution and all this. Are there any Lebanese here tonight, by applause?
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم چەند ساڵەی دواییدا هەر سەرکێشی بووە. ئەم بەهاری عەرەبی و شۆڕشانە هەمووی شێتانە بووە. ئەمشەو خەڵکی لوبنانیمان لەگەڵدایە؟ چەپڵە لێ بدەن.
(Cheering)
(دەربڕینی دڵخۆشی)
Lebanese, yeah.
لوبنانییەکان، بەڵێ.
The Middle East is going crazy. You know the Middle East is going crazy when Lebanon is the most peaceful place in the region.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو شێتی دەچێت. دەزانن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو شێتی دەچێت لە کاتێکدا کە لوبنان ئارامترین وڵاتی ناوچەکەیە.
(Laughter) (Applause)
(پێکەنین)
Who would have thought?
کێ ئەوەی بە خەیاڵدا دەهات؟
(Laughter)
(پێکەنین)
Oh my gosh.
ئای خوایە.
No, there's serious issues in the region. Some people don't want to talk about them. I'm here to talk about them tonight. Ladies and gentlemen of the Middle East, here's a serious issue. When we see each other, when we say hello, how many kisses are we going to do?
نەخێر، کێشەی گرنگتر هەیە لەم هەرێمەدا. هەندێک خەڵک نایانەوێت باسیان بکەن. ئەمشەو من باسیان دەکەم. خانمان و پیاوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش کێشەیەکی گرنگ. کە یەکتری دەبینین، کە سڵاو دەکەین لە یەکتر، دەبێت چەند ماچ بکەین؟
(Laughter)
(پێکەنین)
Every country is different and it's confusing, okay? In Lebanon, they do three. In Egypt, they do two. I was in Lebanon, I got used to three. I went to Egypt. I went to say hello to this one Egyptian guy, I went, one, two. I went for three -- He wasn't into it.
هەر وڵاتێک جیاوازە لەوی تر و سەرت لێ دەشێوێنێت، باشە؟ لە لوبنان، سیان دەکەن. لە میسر، دووان دەکەن. ماوەیەک لە لوبنان بووم، ئیتر بە سیان راهاتم. لە میسر بووم، سڵاوم لە هاوڕێیەکی میسریم کرد، یەک، دوو، دەمویست سیان بکەم... ئەو پێی خۆش نەبوو.
(Laughter)
(پێکەنین)
I told him, I said, "No, no, I was just in Lebanon." He goes, "I don't care where you were. You just stay where you are, please."
پێم وت، نەخێر، بە هەڵە تێمەگە، لە لوبنانەوە هاتووم. ئەویش وتی: گرنگ نییە لە کوێوە هاتووی. لە شوێنی خۆتدا بوەستە، تکایە.
(Laughter) (Applause)
(پێکەنین)
I went to Saudi Arabia. In Saudi Arabia, they go one, two, and then they stay on the same side: three, four, five, six, seven, eight, nine, 10, 11, 12, 13, 14, 15, 16, 17, 18 --
چووم بۆ سعودیەی عەرەبی. لە سعودیەی عەرەبی، یەک، دوو، ئینجا لە یەک لا دەوەستن: سێ، چوار، پێنج، شەش، حەوت، هەشت، نۆ، ١٠، ١١، ١٢، ١، ١٤، ١٥، ١٦، ١٧، ١٨...
(Laughter)
(پێکەنین)
Next time you see a Saudi, look closely. They're just a little bit tilted.
جاری داهاتوو کە سعودییەک دەبینی، ورد بەرەوە لێی. دەبینیت کەمێک لارن.
(Laughter)
(پێکەنین)
"Abdul, are you okay?"
عەبدول، تۆ باشیت؟
"I was saying hello for half an hour. I'll be all right."
نیو کاتژمێرە تەنها سڵاو دەکەم، باش دەبم.
(Laughter)
(پێکەنین)
Qataris, you guys do the nose to nose. Why is that? Are you too tired to go all the way around?
قەتەرییەکان، ئێوە بە لوت سڵاو دەکەن. بۆچی وا دەکەن؟ زۆر ماندوو دەبن ئەگەر ئەمدیو ئەودیو بکەن؟
(Laughter)
(پێکەنین)
"Habibi, it's so hot. Just come here for a second. Say hello. Hello, Habibi. Just don't move. Just stay there, please. I need to rest."
حەبیبی، زۆر گەرمە. بۆ ساتێک وەرە ئێرە. سڵاو بکە. حەبیبی، سڵاو. هیچ مەجوڵێ. تکایە لە شوێنی خۆتدا راوەستە. پێویستم بە کەمێک پشووە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Iranians, sometimes we do two, sometimes we do three. A friend of mine explained to me, before the '79 revolution, it was two.
ئێمەی ئێرانی، هەندێک جار دوو، و هەندێک جار سێ دەکەین. هاوڕێیەکم بۆی روونکردمەوە، پێش شۆڕشی ٧٩ دوو ماچ بوو.
(Laughter)
(پێکەنین)
After the revolution, three. So with Iranians, you can tell whose side the person is on based on the number of kisses they give you. Yeah, if you go one, two, three -- "I can't believe you support this regime!"
دوای شۆڕشەکە، بوو بە سێ. بۆیە لەگەڵ ئێرانییەکاندا، دەتوانیت بزانیت کەسەکە سەربە چی لایەنێکە. بە پشتبەستن بە ژمارەی ئەو ماچانەی دەیکەن. بەڵی، ئەگەر یەک، دوو، سێ ماچ بکەیت... باوەڕ ناکەم تۆ پشتگیری رژێم دەکەیت!
(Laughter)
(پێکەنین)
"With your three kisses."
خۆت و سێ ماچەکەت.
(Laughter)
(پێکەنین)
But no, guys, really, it is exciting to be here, and like I said, you guys are doing a lot culturally, you know, and it's amazing, and it helps change the image of the Middle East in the West. A lot of Americans don't know a lot about us, about the Middle East. I'm Iranian and American. I'm there. I know, I've traveled here. There's so much, we laugh, right? People don't know we laugh. When I did the Axis of Evil comedy tour, it came out on Comedy Central, I went online to see what people were saying. I ended up on a conservative website. One guy wrote another guy. He said, "I never knew these people laughed." Think about it. You never see us laughing in American film or television, right? Maybe like an evil laugh: "Wuhahaha."
بەڵام نا، بەڕاستی سەرنجڕاکێشە بۆم کە لێرەم. هەر وەک وتم، ئێوە کاری زۆر دەکەن لە رووی کەلتورییەوە، ئەمەش کارێکی ناوازەیە. ئەم کارە وێنەی رۆژهەڵاتی ناوەراست جوان دەکات لە رۆژئاوادا. زۆرێک لە ئەمریکییەکان شتی زۆر نازانن دەربارەی ئێمە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. من ئێرانی و ئەمریکیم. من لەوێم. من دەزانم. سەردانی ئێرەم کردووە. شتی زۆرمان هەیە. پێدەکەنین. وانییە؟ خەڵکی نازانن کە ئێمە پێدەکەنین. کە گەشتی کۆمیدی Axis of Evilم کرد، لە کەناڵی Comedy Central پەخشکرا، رۆشتمە ئینتەرنێت بۆی رای خەڵکی بزانم. چوومە سەر ماڵپەڕێکی پارێزکار. گەنجێک بۆ یەکێکی تری نووسیبوو: هەرگیز نەمزانیووە ئەم خەڵکانە پێشدەکەنن. بیری لێبکەرەوە. ئێمە هەرگیز نەبینراوین لە فلیمێکی ئەمریکیدا پێبکەنین، وایە؟ مەگەر وەکو کەسێکی خراپ: وووهاهاهاها.
(Laughter)
(پێکەنین)
"I will kill you in the name of Allah, wuhahahahaha."
بە ناوی ئەڵڵا دەتکوژم، وووهاهاها.
(Laughter)
(پێکەنین)
But never like, "Ha ha ha ha la."
بەڵام هەرگیز وەها نەبووە:ها ها ها ها.
(Laughter)
(پێکەنین)
We like to laugh. We like to celebrate life. And I wish more Americans would travel here. I always encourage my friends: "Travel, see the Middle East, there's so much to see, so many good people." And it's vice versa, and it helps stop problems of misunderstanding and stereotypes from happening.
ئێمە حەزمان بە پێکەنینە. حەزمان بە خۆشییە لە ژیاندا. و ئاواتەخوازم ئەمریکی زیاتر بێن بۆ ئێرە. هەمیشە هانی هاوڕێکانم دەدەم: گەشت بکەن، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینن، شتی زۆر هەیە بۆ بینین، خەڵکەکەی زۆر باشن، بە پێچەوانەشەوە، دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەندێک کێشە کێشەی وەک هەڵە تێگەشتن و کڵێشە.
For example, I don't know if you heard about this, a little while ago in the US, there was a Muslim family walking down the aisle of an airplane, talking about the safest place to sit on the plane. Some passengers overheard them, somehow misconstrued that as terrorist talk, got them kicked off the plane. It was a family, a mother, father, child, talking about the seating. As a Middle Eastern male, I know there's certain things I'm not supposed to say on an airplane in the US, right? I'm not supposed to be walking down the aisle, and be like, "Hi, Jack." That's not cool.
بۆ نمونە، نازانم ئەگەر دەربارەی ئەمەتان بیستبێت، ماوەیەکی کەم پێش ئێستا لە ئەمریکا، خێزانێکی موسڵمان کە بە راڕەوەی فرۆکەکەدا تێدەپەڕین، و باسیان لە دانیشتن لە پارێزراوترین شوێنی فرۆکەکە دەکرد. چەند سەرنشینێک گوێیان لێیان بووە، بە هەڵە لە قسەکانیان گەشتوون و بە باسی تیرۆرستانە لە قەڵەمیان داوە، دەرەنجام لە فرۆکەکە بەدەر نران. تەنها خێزانێک بوون، دایک و باوک، و منداڵێک کە باسی کورسییەکانیان کردووە. وەکو نێرێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەزانم چەند شتێک هەن کە نابێت باسیان بکەم کاتێک لە فرۆکەدام لە ئەمریکا، وایە؟ نابێت بە ناو راڕەوەکەدا پیاسە بکەم، و بڵێم: سڵاو جاک (هایجاک:فڕاندن).
(Laughter)
(پێکەنین)
Even if I'm there with my friend named Jack, I say, "Greetings, Jack. Salutations, Jack." Never "Hi, Jack."
تەنانەت ئەگەر هاوڕێکەشم ناوی جاک بێت، دەڵێم، سڵاوت لێبێت جاک، دروود لە تۆ جاک. هەرگیز ناڵێم: های جاک.
(Laughter)
(پێکەنین)
But now, apparently we can't even talk about the safest place to sit on an airplane.
بەڵام ئێستا، ئاشکرایە تەنانەت ناتوانین باسی پارێزراوترین شوێنی دانیشتن بکەین لە ناو فرۆکەدا.
So my advice to all my Middle Eastern friends and Muslim friends and anyone who looks Middle Eastern or Muslim, so to, you know, Indians, and Latinos, everyone, if you're brown --
بۆیە ئامۆژگاریم بۆ هەموو دۆستە رۆژهەڵاتی و موسڵمانەکەن و ئەوانەشی لە رۆژهەڵاتی یان موسڵمان دەکەن، دەزانن، هندییەکان، لاتینییەکان، هەموو کەس، ئەگەر پێستت قاوەییە...
(Laughter)
(پێکەنین)
Here's my advice to my brown friends.
ئەم ئامۆژگارییە بۆ هاوڕێ رەنگ قاوەییەکانمە.
(Laughter)
(پێکەنین)
The next time you're on an airplane in the US, just speak your mother tongue. That way no one knows what you're saying. Life goes on.
جاری داهاتوو کە لەناو فرۆکەیەکیت لە ئەمریکا، بە زمانی دایکت قسە بکە. بەم شێوەیە کەس نازانێت چی دەڵێیت و ژیان بەردەوام دەبێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
Granted, some mother tongues might sound a little threatening to the average American. If you're walking down the aisle speaking Arabic, you might freak them out --
لەخۆیەوە، هەندێک زمان هەڕەشە ئامێز دێنە بەرگوێی هاوڵاتی ئەمریکی ئاسایی. ئەگەر تۆ بە راڕەوەکەدا تێپەڕیت و بە عەرەبی بدوێیت، لەوانەیە بیان ترسێنیت.
(Imitating Arabic)
(لاسایی کردنەوەی عەرەبی)
They might say, "What's he talking about?" The key, to my Arab brothers and sisters, is to throw in random good words to put people at ease as you're walking down the aisle. Just as you're walking down --
لەوانەیە بڵێن: ئەوە باسی چی دەکات؟ بۆیە چارەسەر، بۆ خوشک و برا عەرەبەکانم جارجارە وشەیەکی هەرەمەکی جوان تێکەڵ قسەکانیان بکەن ئەو کاتەی بە راڕەوەکەدا تێدەپەڕن. بۆ نمونە ئاوا تێدەپەڕیت...
(Imitating Arabic)
(لاسایی کردنەوەی عەرەبی)
Strawberry!
شلیک!
(Laughter)
(پێکەنین)
(Imitating Arabic)
(لاسایی کردنەوەی عەرەبی)
Rainbow!
پەلکە زێڕینە!
(Laughter)
(پێکەنین)
(Imitating Arabic)
(لاسایی کردنەوەی عەرەبی)
Tutti Frutti!
شیرینی رەنگاورەنگ!
(Laughter)
(پێکەنین)
"I think he's going to hijack the plane with some ice cream."
وابزانم فرۆکەکە دەڕفێنێت بە بەکارهێنانی دۆندرمە.
Thank you very much. Have a good night. Thank you, TED.
زۆر سوپاس. شەوێکی خۆش. سوپاس TED.
(Cheers) (Applause)
(دەستخۆشی) (چەپڵە رێزان)