Hello, TEDWomen, what's up.
سڵاو، ژنانی تێد، چۆنن.
(Cheering)
(هاوارکردن)
Not good enough. Hello, TEDWomen, what is up?
زۆرم بەدڵ نییە. سڵاو،ژنانی تێد ، چۆنن؟
(Loud cheering)
هاوارکردنی زیاتر
My name is Maysoon Zayid, and I am not drunk, but the doctor who delivered me was. He cut my mom six different times in six different directions, suffocating poor little me in the process. As a result, I have cerebral palsy, which means I shake all the time. Look. It's exhausting. I'm like Shakira, Shakira meets Muhammad Ali.
ناوم مەیسون زایدە، مەست نیم، بەڵام ئەو پزیشکەی منی هێنایە ژیان مەست بوو. ٦ جاری جیاواز لەشی دایکمی بڕی بە ٦ ئاڕاستەی جیاواز، منی داماویشی لەم کاتەیا خنکاند. لە ئەنجامدا، من ئیفلیجی مێشکم هەیە، ئەمەش واتە من هەموو کات دەلەرزم. تەماشاکەن. هیلاککەرە. وەک شەکیرا وام، شەکیرا لەگەڵ محمد علی یەکیانگرتووە.
(Laughter)
(پێکەنین)
CP is not genetic. It's not a birth defect. You can't catch it. No one put a curse on my mother's uterus, and I didn't get it because my parents are first cousins, which they are.
ئیفلیجی مێشک بۆ ماوەیی نییە. نەخۆشیەکی زگماکی نییە. ناتوانی بیگری. کەس نەفرەتی لە منداڵدانی دایکەکە نەکردووە، وە من توشی ئەمەش نەبووم لەبەرئەوەی دایک و باوکم ئامۆزان. هەرچەنە واشن.
(Laughter)
(پێکەنین)
It only happens from accidents, like what happened to me on my birth day.
تەنها بەهۆی روداوێکەوە دروست دەبێ، وەک ئەوەی ڕوویدا لەڕۆژی لەدایک بوونەکەم.
Now, I must warn you, I'm not inspirational.
ئینجا، بائاگادرتان بکەمەوە، من کەسێکی ورەبەرزکەرەوە نیم.
(Laughter)
(پێکەنین)
And I don't want anyone in this room to feel bad for me, because at some point in your life, you have dreamt of being disabled. Come on a journey with me. It's Christmas Eve, you're at the mall, you're driving around in circles looking for parking, and what do you see? Sixteen empty handicapped spaces.
ناشمەوێ کەس لەم ژوورەدا بەزەیی بە مندا بێتەوە، چونکە لە خاڵێکی تەمەنتدا. خەونت دیوە بەوەی کەمئەندام بیت. وەرن با گەشتێک بکەین پێکەوە. شەوی کریسمسە، لە مۆڵێکیت، دەسوڕێیتەوە بۆ جێگەیەک بۆ پارککردنی ئوتومبیلەکەت، چی دەبینی؟ ١٦ شوێنی چۆڵ بۆ کەسانی کەمئەندام.
(Laughter)
(پێکەنین)
And you're like, "God, can't I just be a little disabled?"
تۆش دەڵێی "ئاخ بۆ تۆزێ کەمئەندام نیم؟"
(Laughter)
(پێکەنین)
Also, I've got to tell you, I've got 99 problems, and palsy is just one.
هەروەها، دەبێ پێتان بڵێم، من ٩٩ کێشەم هەیە، ئیفلیجی تەنها یەکێکە.
(Laughter)
(پێکەنین)
If there was an Oppression Olympics, I would win the gold medal. I'm Palestinian, Muslim, I'm female, I'm disabled, and I live in New Jersey.
ئەگەر ئۆڵۆمپیاتی جەور و ستەم هەبووایە، مەدالیای زێڕم دەبردەوە. من فەڵەستینیم، موسڵمانم، مێینەم، کەم ئەندامم، لە نیوجێرسیش دەژیم.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵە)
If you don't feel better about yourself, maybe you should.
ئەگەر دڵت بەخۆت خۆشنییە، وا باشترە دڵخۆشبیت.
(Laughter)
(پێکەنین)
Cliffside Park, New Jersey is my hometown. I have always loved the fact that my hood and my affliction share the same initials. I also love the fact that if I wanted to walk from my house to New York City, I could.
کلیفساید پارک، نیوجێرسی. شوێنی لەدایکبوونمە. هەمیشە دڵم بەو راستییە خۆش بووە. کە گەڕەکەکەم و نەخۆشیەکەم هەمان یەکەم پیتییان هەیە. هەروەها ئەو ڕاستیەم پێ خۆشە ئەگەر ویستم بەپێ لە ماڵەکەم هەتا شاری نیویۆرک بڕۆم، بتوانم.
A lot of people with CP don't walk, but my parents didn't believe in "can't." My father's mantra was, "You can do it, yes you can can."
زۆربەی ئەوانەی ئیفلیجی مێشکیان هەیە ناتوانن بەپێ بڕۆن. بەڵام دایکم و باوکم بڕوایان بە "نەتوانین" نییە. ڕستەی دووبارەبوەوەی باوکم ئەوەبوو، "تۆ دەتوانی بیکەی، بەڵێ دەتوانی دەتوانی."
(Laughter) So, if my three older sisters were mopping, I was mopping. If my three older sisters went to public school, my parents would sue the school system and guarantee that I went too, and if we didn't all get A's, we all got my mother's slipper.
(پێکەنین) بۆیە، ئەگەر سێ خوشکە گەورەکم زەمینیان بسڕیایە، منیش دەمسڕی. ئەگەر سێ خوشکە گەورەکم بڕۆن بۆ خوێندگەی گشتی، باوکم و دایکم شکاتیان لە سیستمی خوێندگەکە دەکرد و گرەنتی ئەوەیان دەکرد منیش بچم، ئەگەر هەمووشمان نمرەمان بەرز نەبوایە، هەموومان بە نەعلەکەی دایکم لێمان دەدرا.
(Laughter)
(پێکەنین)
My father taught me how to walk when I was five years old by placing my heels on his feet and just walking. Another tactic that he used is he would dangle a dollar bill in front of me and have me chase it.
باوکم فێری ئەوەی کردم بەپێ بڕۆم کاتێک ٥ ساڵان بووم بەوەی پاژنەپێم بخەمە سەر پێی ئەویش بەپێ دەڕۆشت یەکێک لە تەکتیکەکانی تری کە بەکاری دەهێنا تاک دۆلارێکی ڕادەوەشاند لە بەردەم مندا وای لێدەکردم دوای بکەوم.
(Laughter)
(پێکەنین)
My inner stripper was very strong.
ئەو سەماکەرەی لە ناخمدا بوو زۆر بەهێز بوو.
(Laughter)
(پێکەنین)
Yeah. No, by the first day of kindergarten, I was walking like a champ who had been punched one too many times.
بەڵێ. نەخێر، یەکەم ڕۆژی باخچەی ساوایانم، وەک پاڵەوانێک بەپێ دەڕۆشتم کە زۆر جار لێیانی خواردبوو.
(Laughter)
(پێکەنین)
Growing up, there were only six Arabs in my town, and they were all my family.
لە کاتی گەورەبوونمدا تەنها ٦ عەرەب هەبوون لە شارۆچکەکەمان، هەمووشیان خێزانەکەی من بوون.
(Laughter)
(پێکەنین)
Now there are 20 Arabs in town, and they are still all my family.
ئێستا ٢٠ عەرەب هەیە، هێشتا هەمووشیان هەر خێزانمن.
(Laughter)
(پێکەنین)
I don't think anyone even noticed we weren't Italian.
بڕواناکەم کەس هەستی کردبێت کە ئێمە ئیتاڵی نین.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵە)
This was before 9/11 and before politicians thought it was appropriate to use "I hate Muslims" as a campaign slogan. The people that I grew up with had no problem with my faith. They did, however, seem very concerned that I would starve to death during Ramadan. I would explain to them that I have enough fat to live off of for three whole months, so fasting from sunrise to sunset is a piece of cake.
ئەمە هەمووی پێش١١ی٩ بوو پێش ئەوەی سیاسیەکان بە شتێکی باشی بزانن بۆ ئەوەی دروشمی "ڕقم لە موسڵمانە" بۆ کەمپەینی هەڵبژاردن بەکاربهێنن. ئەو کەسانەی لەگەڵیان گەورەبووم هیج کێشەیەکیان لەگەڵ بیر و باوەڕم نەبوو. بەڵام دلەڕاوکێیەکی زۆریان هەبوو لەوانەیە لە ڕەمەزاندا لە برسا بمرم. منیش بۆیان ڕووندەکەمەوە ئەوەنە چەوریم پێوەیە ٣ مانگ دەژیم بەبێ هیچ شتێک، بۆیە رۆژووگرتن لە بەرەبەیان تا خۆرئاوابوون زۆر ئاسانە.
(Laughter)
(پێکەنین)
I have tap-danced on Broadway. Yeah, on Broadway. It's crazy.
من لە بڕۆدوەی سەمام کردووە. بەڵێ، لە بڕۆدوەی. کارێکی شێتانەیە.
(Applause)
(چەپڵە)
My parents couldn't afford physical therapy, so they sent me to dancing school. I learned how to dance in heels, which means I can walk in heels. And I'm from Jersey, and we are really concerned with being chic, so if my friends wore heels, so did I.
باوکم و دایکم پارەی ڕاهێنانی سروشتییان پێ نەبوو، بۆیە ناردیانم بۆ قوتابخانەی سەماکردن. فێربووم چۆن بە پاژنە بەرزەوە سەمابکەم، بۆیە فێریشبووم بەپێ بڕۆم پێیانەوە. خەڵکی جێرسیشم، و زۆرگرنگی بەوە دەدەین چۆن کچانە هەڵسوکەوت بکەین، ئەگەر هاوڕێکانم پاژنە بەرزیان لەپێیا بووایە منیش هەمان شتم دەکرد.
And when my friends went and spent their summer vacations on the Jersey Shore, I did not. I spent my summers in a war zone, because my parents were afraid that if we didn't go back to Palestine every single summer, we'd grow up to be Madonna.
کاتێک هاوڕێکانم دەڕۆشتن بۆ پشوودان لە هاویندا لە کەنارەکانی جێرسی، من نەدەچووم. من هاوینان دەچووم بۆ ناوچەی جەنگ، لەبەرئەوەی دایک و باوکم دەترسان ئەگەر هەموو هاوینێک نەچینەوە بۆ فەڵەستین، کە گەورەبووین دەبین بە مادۆنا.
(Laughter)
(پێکەنین)
Summer vacations often consisted of my father trying to heal me, so I drank deer's milk, I had hot cups on my back, I was dunked in the Dead Sea, and I remember the water burning my eyes and thinking, "It's working! It's working!"
پشووی هاوینم پێکهاتبوو لە هەوڵی باوکم بۆ چاک کردنەوەم، بۆیە شیری ئاسکم دەخواردەوە، کوپی گەرم لەسەر پشتم بوون، خرامە ناو دەریای مردوو، و بیرمە ئەو ئاوە چاوی دەکزاندمەوە و بیرم دەکردەوە، "کاردەکات! کاردەکات!"
(Laughter)
(پێکەنین)
But one miracle cure we did find was yoga. I have to tell you, it's very boring, but before I did yoga, I was a stand-up comedian who can't stand up. And now I can stand on my head. My parents reinforced this notion that I could do anything, that no dream was impossible, and my dream was to be on the daytime soap opera "General Hospital."
یەک چارەسەری موعجیزەمان دۆزییەوە ئەویش یۆگا بوو. با پێتان بڵێم، زۆر بێزارکەرە، بەڵام پێش ئەوەی یۆگا بکەم، من کۆمیدیای بەپێوە وەستان و قسەکردنم دەکرد و نەم دەتوانی هەستمە سەر پێ ئێستا دەتوانم لەسەر سەر بۆستم. دایک و باوکم هەمیشە بیریان دەخستمەوە کە دەتوانم هەموو شتێک بکەم، هیچ خەونێک ئەستەم نییە، و خەونی من ئەوە بوو بەرنامەیەکی ڕۆژانەم هەبێ بەناوی "نەخۆشخانەی گشتی."
(Laughter)
(پێکەنین)
I went to college during affirmative action and got a sweet scholarship to ASU, Arizona State University, because I fit every single quota.
لە کاتی جیاوازی نەبوونیدا چوومە کۆلێژ و زەمالەیەکی چاکم لە ئەی ئێس یو وەرگرت، زانکۆی ولایەتی ئاریزۆنا، لەبەرئەوەی من هەموو خاڵە داواکراوەکانم تێدا بوو.
(Laughter)
(پێکەنین)
I was like the pet lemur of the theater department. Everybody loved me. I did all the less-than-intelligent kids' homework, I got A's in all of my classes, A's in all of their classes.
من وەک مەیمونە ماڵیەکەی بەشی شانۆ وابووم. هەموویان خۆشیان دەویستم. ئەرکی ماڵەوەی هەموو خوێندکارە کەم-زیرەکەکانم دەنوسیەوە، نمرەی بەرزم لە وانەکانمدا دەهێنا، دانمرەی بەرزیش لە وانەکانی ئەوان.
(Laughter)
(پێکەنین)
Every time I did a scene from "The Glass Menagerie," my professors would weep. But I never got cast. Finally, my senior year, ASU decided to do a show called "They Dance Real Slow in Jackson." It's a play about a girl with CP. I was a girl with CP. So I start shouting from the rooftops, "I'm finally going to get a part! I have cerebral palsy! Free at last! Free at last! Thank God almighty, I'm free at last!" I didn't get the part.
هەموو جارێک کە دیمەنێکی "ئاژەڵە شوشەیەکانم" دەکرد، پرۆفیسۆرەکانم دەپجڕان لە پێکەنیندا. بەڵام هەرگیز رۆڵەکەم وەرنەدەگرت. لە کۆتاییدا، لە کۆتا ساڵمدا، زانکۆکەمان ویستی شانۆییەک بکات بەناوی "زۆر بە خاوی سەمادەکەن لە جاکسۆن." شانۆکە دەربارەی کچێکە کە ئیفلیجی مێشکی هەیە. منیش کەسێکی وابووم. بۆیە دەستم کرد بە هاوارکردن لە سەربانکانەوە، "ئەمجارە ڕۆلێک وەردەگرم! من ئیفلیجی مێشکم هەیە! دواجار ئازاد بووم! ئازاد بووم! سوپاس خوای گەورە، لە کۆتاییدا من ئازادم." ڕۆڵەکەم وەرنەگرت.
(Laughter)
(پێکەنین)
Sherry Brown got the part. I went racing to the head of the theater department crying hysterically, like someone shot my cat, to ask her why, and she said it was because they didn't think I could do the stunts. I said, "Excuse me, if I can't do the stunts, neither can the character."
شێری براون ڕۆڵەکەی وەرگرت. بە ڕاکردن رۆشتم بۆ سەرۆکایەتی بەشی شانۆ دەگریام وەک ئەوە یەکێ پشیلەکەمی کوشتبێت، بۆی ئەوەی لێی بپرسم بۆچی، وتی لەبەرئەوەی بڕوایان وایە کە ئەم ناتوانێ سەرکێشیەکان بکات. منیش وتم"بە ئەرک نەبێ، ئەگەر من نەتوانم سەرکێشییەکان بکەم، کەواتە کاراکتەری شانۆکەش ناتوانێت."
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵە)
This was a part that I was literally born to play they gave it to a non-palsy actress. College was imitating life. Hollywood has a sordid history of casting able-bodied actors to play disabled onscreen.
ئەمە ئەو ڕۆڵەیە کە من لە دایک بووم بۆ ئەوەی بیبینم دایان بە ئەکتەرێک کە ئیفلیج نەبوو. کۆلێژ ژیانێکی دووبارە بوو. هۆڵیوود مێژوویەکی چەپەڵی هەیە کە ئەکتەرە ساغەکانیان دادەنێن بۆ ڕۆڵی کەم ئەندامەکان.
Upon graduating, I moved back home, and my first acting gig was as an extra on a daytime soap opera. My dream was coming true. And I knew that I would be promoted from "Diner Diner" to "Wacky Best Friend" in no time.
لە دوای دەرچوونم، گەڕامەوە ماڵەوە، و یەکەم کاری ئەکتەریم لە بەرنامەیەکی رۆژانە بوو وەک یەدەگێک. خەونەکەم دەهاتە دی. دەمزانی کە بەرەو پێش دەچم لە "خواردن خواردن" بۆ "هاوڕێ نزیکە شێتەکە" لە کەمترین کاتدا.
(Laughter)
(پێکەنین)
But instead, I remained a glorified piece of furniture that you could only recognize from the back of my head, and it became clear to me that casting directors didn't hire fluffy, ethnic, disabled actors. They only hired perfect people. But there were exceptions to the rule. I grew up watching Whoopi Goldberg, Roseanne Barr, Ellen, and all of these women had one thing in common: they were comedians. So I became a comic.
بەڵام من وەکو پارچەیەک قەنەفەی جوان مامەوە کە تەنها لە دواوە دەیناسیتەوە، وە بۆم ڕوونبوەوە دەرهێنەرەکان کار نادەن بە ئەکتەری خرپنی کەمئەندامی بیانی. تەنها کەسانی بێ کەم و کوڕی هەڵدەبژێرن. بەڵام بەدەرهەبوو بۆ ئەم یاسایە. من بەدیار تەماشاکردنی ووپی گۆڵدبێرگەوە گەورە بووم. رۆزان بار، ئێلن، هەموو ئەم کەسانە یەک شتی هاوبەشیان هەبوو: هەمووی کۆمیدی بوون. منیش بووم بە کۆمیدی.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵە)
My first gig was driving famous comics from New York City to shows in New Jersey, and I'll never forget the face of the first comic I ever drove when he realized that he was speeding down the New Jersey Turnpike with a chick with CP driving him.
یەکەم کارم گەیاندنی کۆمیدییە بەناوبانگەکان بوو لە شاری نیویۆرک بۆ ئاهەنگەکانی نیوجێرسی. هەرگیز ڕوخساری یەکەم کەسی کۆمیدیم بیرناچێتەوە کە شۆفێری بووم کاتێک زانی لە شەقامە خێراکەی نیوجێرسی خێرابوو ئەوەشی لێی ئەخورێت کچێکە ئیفلیجی مێشکی هەیە.
(Laughter)
(پێکەنین)
I've performed in clubs all over America, and I've also performed in Arabic in the Middle East, uncensored and uncovered.
لە زۆربەی یانەکانی ئەمریکا نواندم هەبووە، و هەروەها بە عەرەبیش لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کردوومە، بێ سانسۆر و بێ داپۆشین.
(Laughter)
(پێکەنین)
Some people say I'm the first stand-up comic in the Arab world. I never like to claim first, but I do know that they never heard that nasty little rumor that women aren't funny, and they find us hysterical.
هەندێ کەس دەڵێن من یەکەم کۆمیدی سەر شانۆم لە جیهانی عەرەبیدا. پێم خۆشنییە یەکەم بم، بەڵام دەشزانم هەرگیز نەیانبیستووە کە دەڵێن ژنان کۆمیدی نین، و وا دەزانن هیستیریامان هەیە.
(Laughter)
(پێکەنین)
In 2003, my brother from another mother and father Dean Obeidallah and I started the New York Arab-American Comedy Festival, now in its 10th year. Our goal was to change the negative image of Arab-Americans in media, while also reminding casting directors that South Asian and Arab are not synonymous.
لە ٢٠٠٣، براکەم لە باوک و دایکێکی دیکە دین عبێداللە و خۆم دەستمان کرد بە کردنەوەی فیستیڤاڵی کۆمیدی عەرەبی-ئەمریکی لە نیویۆرک، ئێستا ١٠یەم ساڵیەتی. ئامانجمان گۆڕینی وێنەی نەرێنی عەرەبە ئەمریکییەکانە لە ڕاگەیاندنەکاندا، هەروەها ئەوە بەبیری دەرهێنەرەکان بهێنمەوە کە خەڵکی باشوری ئاسیا وعەرەب هەمان شت نین.
(Laughter)
(پێکەنین)
Mainstreaming Arabs was much, much easier than conquering the challenge against the stigma against disability.
ئەم بابەتی عەرەبانە زۆر زۆر ئاسانتر بوو لە زاڵ بوون بەسەر ئەو شەرمەی هەمبوو دەربارەی کەمئەندامیەتیەکەم.
My big break came in 2010. I was invited to be a guest on the cable news show "Countdown with Keith Olbermann." I walked in looking like I was going to the prom, and they shuffle me into a studio and seat me on a spinning, rolling chair.
هەلە گەورەکەم لە ٢٠١٠ بۆ هات. میوانداری کرام بۆ بەرنامەیەکی هەواڵی. "کاونتداون لەگەڵ کیث ئۆڵبەرمان." بەشێوەیەک ڕۆشتم وەک وابێ بۆ ئاهەنگی دەرچوون بێت، و فڕێیان دامە ناو ستۆدیۆیەک و خستمیانە سەر کورسیەکی خولاوە.
(Laughter)
(پێکەنین)
So I looked at the stage manager and I'm like, "Excuse me, can I have another chair?" And she looked at me and she went, "Five, four, three, two ..." And we were live, right? So I had to grip onto the anchor's desk so that I wouldn't roll off the screen during the segment, and when the interview was over, I was livid. I had finally gotten my chance and I blew it, and I knew I would never get invited back. But not only did Mr. Olbermann invite me back, he made me a full-time contributor, and he taped down my chair.
تەماشای بەرێوەبەری شانۆکەم کرد ویستم بڵێم "بەبێ ئەرک، دەتوانن کورسیەکی دیکەم بۆ دابنێن؟" ئەویش تەماشای کردم و وتی، " پێنج، چوار، سێ، دوو..." چوینە سەر پەخشی ڕاستەوخۆ، وایە؟ منیش دەبوایە خۆم بە مێزی هەواڵەکەوە بگرم نەوەک بخلیسکێم لە کاتی بڕگەکەمدا، کاتێک چاوپێکەوتنەکە کۆتایی هات، شین هەڵگەڕام. لەبەرئەوەی هەلم بۆ هاتە پێشەوەو تێکمدا، زانیم هەرگیز شتی وام دەستناکەوێتەوە. بەڵام نەک بە تەنها بەڕێز ئۆلبێرمان میوانداری کردمەوە، بەڵکو کردمی بە بەشداربوویەکی بەردەوام، تیپیشی دا لە کورسیەکەم.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵە)
One fun fact I learned while on the air with Keith Olbermann was that humans on the Internet are scumbags.
یەک شتی خۆش ئەو کاتە فێربووم کە لەگەڵ کیث ئۆلبەرمان کارمدەکرد ئەو مرۆڤانەی لەسەر ئینتەرنێتن بێقیمەتن.
(Laughter) People say children are cruel, but I was never made fun of as a child or an adult. Suddenly, my disability on the world wide web is fair game. I would look at clips online and see comments like, "Yo, why's she tweakin'?" "Yo, is she retarded?" And my favorite, "Poor Gumby-mouth terrorist. What does she suffer from? We should really pray for her." One commenter even suggested that I add my disability to my credits: screenwriter, comedian, palsy.
(پێکەنین) خەڵکی دەڵێن منداڵ دڵی ڕەقە، بەڵام هەرگیز بە منداڵی و بە گەورەییش گاڵتەم پێ نەکراوە. لە پڕێکدا، کەم ئەندامیەکەم لەسەر ئینتەرنێت بوو بە یاری. تەماشای کلیپەکانم دەکرد لەسەر نێت تانەمم دەخوێندنەوە، و "هێی ، بۆچی دەلەرزێ؟" "هێی ، ئەوە مێشکی ناتەواوە؟" گرنگترینیشیان لام، "تیرۆریستی دەم خواری هەژار. ئەرێ کێشەی چییە؟ پێویستە نزای بۆ بکەین." بگرە یەکێک نوسیبووی هەقە کەمئەندامیەکەی بخاتە فایلەکەی: نوسەری فیلم، کۆمیدی، ئیفلیج.
Disability is as visual as race. If a wheelchair user can't play Beyoncé, then Beyoncé can't play a wheelchair user. The disabled are the largest — Yeah, clap for that, man. Come on.
کەمئەندامی پێشبڕکێیەکی بینراوە. ئەگەر بەکارهێنەرێکی عەرەبانە نەتوانێ وەک بیۆنسێ بێت، ئەوا بیۆنسێ ناتوانێ وەک ئەو بێت. کەمئەندامان گەورەترینن-- بەڵێ ، چەپڵە لێدەن بۆ ئەوە. دەی.
(Applause)
(چەپڵە)
People with disabilities are the largest minority in the world, and we are the most underrepresented in entertainment.
کەمئەندامان گەورەترین کەمینەن لە جیهاندا، کەمترینیشمان لە بواری میدیایی کاردەکەین.
The doctors said that I wouldn't walk, but I am here in front of you. However, if I grew up with social media, I don't think I would be. I hope that together, we can create more positive images of disability in the media and in everyday life. Perhaps if there were more positive images, it would foster less hate on the Internet. Or maybe not. Maybe it still takes a village to teach our children well.
پزیشکەکان وتیان من قەت ناتوانم بەپێ خۆم بڕۆم، بەڵام ئەوەتام لەپێشتان وەستاوم. بەڵام ئەگەر لە سەردەمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گەورەبوومایە، بڕواناکەم بمتوانیایە. هیوام وایە پێکەوە، بتوانین وێنەی ئەرێنی زیاتر دروست بکەین لەسەر کەمئەندامی لە ڕاگەیاندنەکان و ژیانی ڕۆژانەی هەموواندا. لەوانەیە ئەگەر وێنەی ئەرێنی زیاتر بن ، ڕقێکی کەمتر بڵاوبێتەوە لە ئینتەرنێتدا. یان لەوانەش نییە. لەوانەیە هێشتا پێویستمان بە لادێیەک بێت بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانمان.
My crooked journey has taken me to some very spectacular places. I got to walk the red carpet flanked by soap diva Susan Lucci and the iconic Loreen Arbus. I got to act in a movie with Adam Sandler and work with my idol, the amazing Dave Matthews. I toured the world as a headliner on Arabs Gone Wild. I was a delegate representing the great state of New Jersey at the 2008 DNC. And I founded Maysoon's Kids, a charity that hopes to give Palestinian refugee children a sliver of the chance my parents gave me. But the one moment that stands out the most was when I got -- before this moment --
گەشتە شێواوەکەم بردوومی بۆ زۆر شوێنی جوان. توانیم بەسەر فەرشی سوردا بڕۆم لەلایەن سوزان لو سی بەناوبانگەوە گاڵتەم لەگەڵ کرا و هەروەها لۆرین ئاربەس. لەگەڵ ئادەم ساندلێر ڕۆڵم بینی لە فلیمێک و لەگەڵ دەیڤد ماتیوسی ڕابەرم کارم کرد. بووم بە سەرکردەی بەرنامەی عەرەبەکان کێوی بوون لە گەشتە جیهانیەکەی. هەروەها نوێنەرایەتی ولایەتی گەورەی نیوجێرسیم کرد لە دی ئێن سی ٢٠٠٨. هەروەها منداڵانی مەیسون م دروستکرد، رێکخراوێکی بەخشینە کە هیوای ئەوەیە منداڵی پەنابەری فەلەستینی کەمێک لەو دەرفەتەیان بۆ دابین بکرێت کە دایک و باوکم دایان بەمن. بەڵام ئەو ساتەی زۆر دیارە ئەوەبووکە -- پێش ئەمە-
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵە)
But the one moment that stands out the most was when I got to perform for the man who floats like a butterfly and stings like a bee, has Parkinson's and shakes just like me, Muhammad Ali.
بەڵام ئەو کاتەی کە زۆر دیارە ئەوەبوو کە توانیم نواندن بکەم بۆ ئەو کەسەی وەک پەپولە دەفڕێت و وەک هەنگ پێتەوە ئەیات پارکینسۆنی هەبوو و وەک منیش دەلەرزێ، محمد علی.
(Applause)
(چەپڵە)
(Applause ends)
(چەپڵە کۆتایهات)
It was the only time that my father ever saw me perform live, and I dedicate this talk to his memory.
ئەوەش تاکە جار بوو باوکم بینیمی لە کاتی نواندی راستەوخۆدا، ئەم وتانەش پێشکەش دەکەم بە یادگاری ئەو.
(Arabic) Allah yerhamak yaba.
(عەرەبی) خوا رەحمت پێبکا بابە.
(English) My name is Maysoon Zayid, and if I can can, you can can.
(ئینگلیزی) من ناوم مەیسوون زایدە، ئەگەر من بتوانم بتوانم، تۆش دەتوانی دەتوانی.
(Cheering)
(هاوارکردن)
(Applause)
(چەپڵە)