What do Harry Potter, Katniss Everdeen, and Frodo all have in common with the heroes of ancient myths? (Roar) What if I told you they are all variants of the same hero? Do you believe that? Joseph Campbell did. He studied myths from all over the world and published a book called "The Hero with a Thousand Faces," retelling dozens of stories and explaining how each represents the mono-myth, or Hero's Journey.
چ شتێكی هاری پۆتەر، کاتنیس ئێڤەردین، و فرۆدۆ لەگەڵ ئەفسانە کۆنەکان هاوبەشە؟ (نەڕە) چی ئەگەر پێت بڵێم هەموویان گۆڕاوی هەمان پاڵەوانن؟ ئایا بڕوا بەوە دەکەیت؟ جۆزیڤ کامپبڵ کردی. لە سەرتاسەری جیهاندا ئەفسانەی خوێند و کتێبێکی بە ناوی پاڵەوانێك و هەزار ڕوخسار" بڵاو کردەوە، گێڕانەوەی دەیان چیرۆك و ڕوونیدەکاتەوە کە چۆن هەریەكیان ئەفسانەیەک دەنوێنێت یاخود گەشتی پاڵەوانەکە.
So, what is the "hero's journey"?
کەواتە، "گەشتی پاڵەوانەکە" چییە؟
Think of it as a cycle. The journey begins and ends in a hero's ordinary world, but the quest passes through an unfamiliar, special world. Along the way, there are some key events. Think about your favorite book or movie. Does it follow this pattern?
وەکو سوڕێك بیری لێبکەوە. گەشتەکە لە جیهانە ئاسایەکەی پاڵەوانەکە دەست پێدەکات و کۆتای پێدێت، بەڵام گەڕانەکە بە جیهانێکی تایبەت و نەناسراودا تێپەڕ دەبێت. بە درێژایی ڕێگەکە، چەند سەرە داوێک هەن. بیر لە پەرتووک یان فیلمە دڵخوازەکەت بکەرەوە. ئایا ئەو شێوازە دەگرێتە بەر؟
Status quo, that's where we start. 1:00: Call to Adventure. The hero receives a mysterious message. An invitation, a challenge? 2:00: Assistance The hero needs some help, probably from someone older, wiser. 3:00: Departure The hero crosses the threshold from his normal, safe home, and enters the special world and adventure. We're not in Kansas anymore. 4:00: Trials Being a hero is hard work: our hero solves a riddle, slays a monster, escapes from a trap. 5:00: Approach It's time to face the biggest ordeal, the hero's worst fear. (Roar) 6:00: Crisis This is the hero's darkest hour. He faces death and possibly even dies, only to be reborn. 7:00: Treasure (Roar) As a result, the hero claims some treasure, special recognition, or power. 8:00: Result This can vary between stories. Do the monsters bow down before the hero, or do they chase him as he flees from the special world? 9:00: Return After all that adventure, the hero returns to his ordinary world. 10:00: New Life This quest has changed the hero; he has outgrown his old life. 11:00: Resolution All the tangled plot lines get straightened out. 12:00: Status Quo, but upgraded to a new level. Nothing is quite the same once you are a hero.
بارودۆخی ئێستا، لێرەوە دەست پێدەکەین. ١:٠٠: بانگ کردن بۆ سەرکێشی پاڵەوانەکە نامەیەکی نادیاری پێدەگات. بانگهێشت کردن، بەرەنگار بوونەوە؟ ۲:۰۰: یارمەتیدان پاڵەوانەکە پێویستی بە هەندێك یارمەتییە، دەشێت لە یەکێکی بەتەمەنتر، داناترەوە بێت ٣:٠٠: کۆچ کردن پاڵەوانەکە سەرەتا لە ماڵە پارێزراوە ئاساییەکەی تێپەڕ دەبێت، و دەچێتە ناو دنیایەکی تایبەت و سەرکێشی. ئێمە چیتر لە کانساس نین. ٤:٠۰: تاقیکردنەوە پاڵەوانبوون کارێکی قورسە، پاڵەوانەکانمان مەتەڵێك شیکار دەکەن، دڕندەێک دەکوژێت لە تەڵەکان هەڵدێت. ٥:٠٠: نزیك بوونەوە کاتی ئەوەیە ڕوبەڕووی گەورەترین نەهامەتی ببێتەوە، خراپترین ترسی پاڵەوان. (نەڕە) ٦:٠٠: تەنگانە ئەوە تاریکترین کاتەکانی پاڵەوانە. ڕوبەڕووی مردن دەبێتەوە و ڕەنگە بشمرێت، تەنها بۆ ئەوەی دووبارە لەدایك ببێتەوە. :۷:۰۰ گەنجینە (نەڕە) لە ئەنجامدا، پاڵەوانەکە چەند گەنجینەیەك بە دەست دەهێنێت، دانپێدانانی تایبەت، یان هێز. :۸:۰۰ ئەنجام دەگونجێت ئەوە لە نێوان چیرۆکەکان دا بگۆڕێت. ئایە دڕندەکان سەر بۆ پاڵەوانەکان دادەنوێنن، یان لە کاتی ڕاکردن لە دونیایەکی تایبەتدا، ڕاوی دەنێت؟ کاتژمێر٩:٠٠: گەڕانەوە دوای ئەو هەموو سەرکێشیە، پاڵەوانەکە بۆ دونیا ئاساییەکەی خۆی دەگەرێتەوە کاتژمێر١٠:٠٠: ژیانێکی تازە ؛ئەو گەڕانە پاڵەوانەکەی گۆڕی پەرە بە ژیانە کۆنەکەی دەدات. کاتژمێر١١:٠٠: چارەسەر کردن هەموو هێڵە بە یەك داچووەکانی پلانگێڕی جێگیر دەکرێت. کاتژمێر١٢:٠٠: بارودۆخی ئێستا، بەڵام بۆ قۆناغێکی تازە پلەی بەرزکرایەوە. کە دەبیت بە پاڵەوان هیچ شتێك وەک خۆی نامێنێت.
Many popular books and movies follow this ancient formula pretty closely. But let's see how well "The Hunger Games" fits the hero's journey template. When does Katniss Everdeen hear her call to adventure that gets the story moving? When her sister's name is called from the lottery. How about assistance? Is anyone going to help her on her adventure? Haymitch. What about departure? Does she leave her ordinary world? She gets on a train to the capital. OK, so you get the idea.
زۆربەی پەرتووک و فیلمە ناودارەکان بە نزیکی بەدوای ئەو شێوازە کۆنەدا کەوتون. بەڵام با بزانین ''یاری برسیەکان'' چەندە بۆ نموونەی گەشتی پاڵەوانەکە گونجاوە. کەی کاتنیس ئێڤێردین گوێی لە بانگ کردنەکەی بۆ سەرکێشی بوو کە وا لە چیرۆکەکە دەکات بجوڵێت؟ کاتێك ناوی خوشکەکەی لە یاری بەختەکە هات. ئەی یارمەتی؟ ئایا کەس یارمەتی ئەو دەدات لە سەرکێشیەکەی؟ .هایمێچ ئەی کۆچ کردن؟ ئایا جیهانە ئاساییەکەی خۆی جێهێشت؟ ئەو بە شەمەندەفەرێك بۆ پایتەخت دەچێت . باشە، کەواتە تێگەیشتیت.
What do you have in common with Harry Potter, Katniss Everdeen, and Frodo? Well, you're human, just like them. The Hero's Journey myth exists in all human cultures and keeps getting updated, because we humans reflect on our world through symbolic stories of our own lives. You leave your comfort zone, have an experience that transforms you, and then you recover and do it again. You don't literally slay dragons or fight Voldemort, but you face problems just as scary. Joseph Campbell said, "In the cave you fear to enter lies the treasure you seek." What is the symbolic cave you fear to enter? Auditions for the school play? Baseball tryouts? Love?
چ شتێکی هاوبەشت لەگەڵ هاری پۆتەردا هەیە، کاتنیس ئێڤەردیین، و فرۆدۆ؟ باشە، تۆ مرۆڤیت، هەر وەکو ئەوان ئەفسانەی گەشتی پاڵەوانەکە لە هەموو کلتورێکی مرۆڤایەتیدا هەیە و بەردەوام لە پێشکەوتن دایە چونکە ئێمەی مرۆڤ ڕەنگدانەوەی جیهانەکەمانین لە رێگەی ئەو چیرۆکە هێماییانەی ژیانی خۆمان. تۆ ناوچەی ئارامی خۆت جێدەهێڵیت، بە ئەزمونێک ک دەتگۆڕێت، و دواتر چاکدەبیتەوە و دووبارە ئەنجامی دەدەیتەوە. تۆ دەقاو دەق ئەژدیها ناکوژیت یان شەڕ لەگەڵ ڤۆڵدمۆرت ناکەیت، بەڵام تۆ ڕوبەڕووی کێشەکان دەبیتەوە بە هەمان ترسناکی. جۆزیف کامپبڵ دەڵێت، لەو ئەشکەوتەی کە دەترسیت بچیتە ژوورەوە ئەو گەنجینەیەی تێدایە کە بۆی دەگەڕێیت. ئەو ئەشکەوتە هێماییە چییە کە تۆ دەترسی بچیتە ژوورەوە؟ ڕاهێنانی شانۆی قوتابخانە؟ تاقیکردنەوەی بەیسبۆڵ؟ خۆشەویستی؟
Watch for this formula in books, movies, and TV shows you come across. You will certainly see it again. But also be sensitive to it in your own life. Listen for your call to adventure. Accept the challenge. Conquer your fear and claim the treasure you seek. And then, do it all over again.
بە دوای شێوازێک لە پەرتوکەکان، فیلم و بەرنامە تەلەفزیۆنیانەی توشیان دەبیت بگەڕێ. بەدڵنیاییەوە دووبارە دەی بینیت. بەڵام هەستیاریش بە بۆی لە ژیانتدا. گوێ لە بانگ کردنەکەت بۆ سەرکێشی بگرە. بەرەنگار بوونەوەکە پەسەند بکە. ترسەکەت بشکێنە و داوای ئەو گەنجینەیە بکە کە بۆی دەگەڕێیت. و دواتر، هەمووی دووبارە ئەنجام بدەوە.